ڕێڪخراوی بـۆن پ.د.ك Rexrawi Bonn Pdk

eine politische Partei

Photos from ‎ڕێڪخراوی بـۆن  پ.د.ك Rexrawi Bonn Pdk‎'s post 05/03/2021

کوردی / Kurdî / عربي

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینەوە

بە ناو خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی سییەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستانەوە پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو نیشتمانپەروەر و تێكۆشەر و ئازادیخوازان و سەرجەم چینوتوێژ و هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم.

ڕاپەڕین، ڕەتكردنەوەی ستەم و داگیركاری بوو و، لە هەمانكاتیشدا هەنگاوێكی مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی كورد بوو بۆ دەستپێكی قۆناغێكی گرنگ لە خەباتی گەلەكەمان. ئامانجی ڕاپەڕین گەڕاندنەوەی خاك و ماف بوو بۆ گەلی كوردستان كە ماوەیەكی زۆر بوو بە زەبری ئاگر و ئاسن و زۆرداری لە خەڵكی كوردستان زەوت كرابوو. ڕاپەڕین بۆ ئەوە بوو گەلی كوردستان بتوانێ لەسەر خاكی خۆی و لە چوارچێوەی پڕۆسەیەكی دیموكراتی و دامەزراندنی دامودەزگەی شەرعی، ئازادانە مافەكانی خۆی پیادە بكات.

لەو یادە پیرۆزەدا جەخت لەوە دەكەینەوە كە پێویستە ئامانج و بەهاكانی ڕاپەڕین بۆ تاهەتایە بەرز و بەرقەرار بمێننەوە و، بە هیچ شێوەیەك نابێ ئامانج و دەستكەوتەكانی ڕاپەڕین بە لاڕێدا ببرێن و لە بابەتی لاوەكی و سنوورداری تردا بچووك بكرێنەوە. گەلی كوردستان خەباتی كرد و خوێنی دا و ڕاپەڕی بۆ ئەوەی بە سەربەرزی بژیێت و، هەر كەس و لایەنێكیش بیەوێت لە بەها و ئامانجەكانی ڕاپەڕین كەم بكاتەوە لە ڕاستیدا ناپاكی لە خوێنی شەهیدان و دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان دەكات. لە بەرانبەریشدا بە سەدانهەزار ڕۆڵەی کوردستان ئامادەن بەرگری لە ئامانج و بەها بەرزەکانی ڕاپەڕین بکەن.

مسعود بارزانی
٥ـی ئاداری ٢٠٢١
.............................

Peyama Serok Barzanî ya ji bo helkefta bîranîna Raperînê

Bi navê xwedayê mezin û dilovan

Bi helkefta sîhemîn salvegera Raperîna mezina gelê Kurdistanê pîrozbahiyê li malbatên serbilindên şehîdan û Pêşmergeyên qehreman û hemû niştimanperwer û têkoşer û azadîxwazan û hemû çîn û welatiyên Kurdistanê dikim.

Raperîn, redkirina sîtem û dagîrkeriyê bû û li heman demê de jî hengaveke mezinê tevgera rizgarîxwaziya Kurd bû ya ji bo destpêka qonaxeke girîng ya li xebata gelê me. Armanca Raperînê vegerandina ax û maf bû ji bo gelê Kurdistanê ku demeke dirêj bû bi agir û hesin û zordariyê ji xelkê Kurdistanê hatibû zeft kirin. Raperîn ji bo ewe bû gelê Kurdistanê bikarê li ser axa xwe û li çarçêweya proseyeke demokratî û damezrandina dam û dezgehên şer`î, azadane mafên xwe piyade bike.

Li vê salvegera pîroz da tekez li wê yekê dikîn ku pêwîste armanc û bihayên Raperînê ji bo heta hetayê bilind û berqerar bimînin û bi tu awayekê nabê armanc û destkeftên Raperînê ji rêyên xwe bêne veqetandin û li şûna babetên dinên sînordar da bêne biçûk kirin. Gelê Kurdistanê xebatê kir û xwînê da û raperî bo ku bi serbilindî bijî û her kes û aliyek jî bixwazê li biha û armancên Raperînê kêm bike li rastiyê da nepakiyê li xwîna şehîdan û dehan sal xebat û qurbanîdana gelê Kurdistanê d**e. Li beranber da jî bi sedan hezar gedeyên Kurdistanê amadene berevaniyê li armanc û bihayên bilindên Raperînê bikin.

Mesûd Barzanî
05.03.2021
..............................

‎رسالة الرئيس بارزاني بمناسبة ذكرى الإنتفاضة

بسم الله الرحمن الرحيم

بمناسبة الذكرى الثلاثين للإنتفاضة العظيمة لشعب كوردستان، أوجه أحر التهاني والتبريكات الى عوائل الشهداء الكرام والبيشمركه الأبطال وجميع الوطنيين والمناضلين والأحرار وعموم المواطنين الكوردستانيين.

لقد كانت الإنتفاضة رفضاً مطلقاً وتصدياً بطولياً للظلم والاحتلال، كما كانت خطوة عظيمة للحركة التحررية الكوردستانية نحو تأسيس مرحلة مهمة في التاريخ النضالي لشعبنا. كان هدف الإنتفاضة هو إعادة الأرض والحقوق المغتصبة بقوة النار والحديد منذ أمد طويل الى شعب كوردستان. وكانت (الإنتفاضة) في سبيل تمكين شعب كوردستان من تأسيس المؤسسات الشرعية على أرضه، في إطار عملية ديمقراطية، وليمارس حقوقه بحرية . في هذه الذكرى المباركة نؤكد على ضرورة الحفاظ على أهداف وقيم الإنتفاضة العالية الى الأبد، وعلى ضرورة عدم إستغلال أهداف ومكتسبات الإنتفاضة في سبيل أهداف ثانوية محدودة أوالتقليل من شأنها.

لقد ناضل شعب كوردستان وضحى بالدماء وإنتفض في سبيل الحياة الحرة الكريمة، وأي شخص أو أية جهة تحاول المساس بقيم وأهداف الإنتفاضة أو التقليل من أهميتها، فإن ذلك خيانة حقيقية لدماء الشهداء ولنضال عشرات الأعوام لشعب كوردستان وتضحياته. وفي المقابل هناك مئات الآلاف من أبناء شعب كوردستان مستعدون للدفاع عن الأهداف والقيم النبيلة للإنتفاضة.

مسعود بارزاني
5 / آذار / 2021‎

15/02/2021

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی شوباتی 2021 پێشمەرگەی ماندوونەناس و تێكۆشەر و خەباتگێڕی نیشتیمانپەروەری گەلەكەمان و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دكتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد. دكتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس ئەو شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە مەزنە بوو كە لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی گەلەكەمان و پارتی دیموكراتی كوردستان، چ لە سەردەمی شاخ و چ لە قۆناغی سەروەریی یاسا و بەڕێوەبردن و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و قۆناغی دەستوور و بنیاتنانی عێراقی تازە و كاری سیاسی و دیپلۆماسی و شەڕی تیرۆردا بەرگریكاری سەرسەختی بەها و ئامانجەكانی گەلی كوردستان بووە و، هەمیشە ئەرك و كارەكانی دڵسۆزانە و پێشمەرگانە و بە باشترین شێوە ئەنجام داوە.

دكتۆر ڕۆژ تەمەنی خۆی لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و بەدیهاتنی ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان و بەرگریكردن لە خاك و گەل تەرخان كرد و، لەو ڕێگەیەدا پێشمەرگەیەكی بوێر و بە وەفای ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی بوو. كۆچی دوایی دكتۆر ڕۆژ بۆ هەموومان كۆستێكی گەورەیە و لەدەست دانی بۆ خەڵكی كوردستان و پارتی خەسارەتێكی گەورەیە. كوردستان سەركردە و كەڵەپیاو و شۆڕشگێڕێكی مەزنی لەدەست دا. منیش برا و هاوڕێی تەمەن و دۆستی نزیك و هاوسەنگەرێكی خۆشەویستم لەدەست دا.

سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی نیشتیمانپەروەری دكتۆر ڕۆژ و سەركردایەتیی و كادیر و ئەندام لایەنگرانی پارتی و هەڤاڵ و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دكتۆر ڕۆژ و شاری هەڵمەت و قوربانی و، هەموو خەڵكی كوردستان و ئازادیخوازانی عێراق و جیهان دەكەم.

لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو دكتۆر ڕۆژ بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مەسعود بارزانی
15ـی شوباتی 2021

15/02/2021

د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆچی دواییکرد

Photos from ‎ڕێڪخراوی بـۆن  پ.د.ك Rexrawi Bonn Pdk‎'s post 15/02/2021

بەداخەوە بۆ هەواڵی کۆچی دووای هەڤاڵ و هاوکارمان نایف ڕەشۆ عیدۆ پێشمەرگە و نووسەر و کادیری لێهاتووی بواری ڕاگەیاندن، بەرپرسی ماڵپەری هەکارنێت، بە بیستنی ئەم هەواڵە زۆر دڵتەنگ و خەمباربووین..

نایف ڕەشۆ لە شۆڕشی گوڵان وەک پێشمەرگە و دکتۆرێک خزمەتی کرد و تا ڕاپەرین بەشداری هەبوو، دوواتر دەچێتە دەرەوەی وڵات و لە ئەڵمانیا نیشتەجێ دەبێت، هەر لەوێش دەست بە کاری ڕاگەیاندن و خزمەتی حیزبیی دەکات و تا کاتی ماڵئاوای بەردەوام بوو بۆ خزمە تی کوردستان.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

Photos from ‎ڕێڪخراوی بـۆن  پ.د.ك Rexrawi Bonn Pdk‎'s post 24/01/2021

شەست ساڵ خەبات ، بەفلیمێكی قزەون ناشێوێندرێت

نووسینی : سامیە شێروانی

بەدرێژای مێژوو ئێرانیەكان لەپیلانگیران دژی كوردستان بەردەوام بوون، ئیستاش دوای ئەوەی لەتەواوی پرۆژە سیاسیەكانیاندا شكستیان هێناوە، ئابووری ئێران هێندە دارماوە كەس ناتوانێت بەرگەی بگرێت بۆ شاردنەوەی شكستەكانی پەلاماری مەرجەعی نەتەوەیمان دەدات و دەیەوێت میللەتەكەی بەبابەتێكەوە سەرقاڵبكات و كەمێك لەگرفتەكان دروویان بخاتەوە.
ئامانج
بەئامانجگرتنی (سەرۆك مەسعود بارزانی) لەم كاتەدا هیچ مانایەكی سیاسی و لۆژیكی نیە، لەدروستكردنی بابەتێكی وەهمی زیاتر كەخۆی لەفلیمێكدا دەبینێتەوە ، تەنانەت دەستەڵاتدارانی ئێران خۆشیان باوەڕ بەو فلیمە ناكەن، چونكە خۆیان باش دەزانن كە فلیمەكەیان بۆ دروستكردووە چ ئامانجێكیان لەپشت ئەم كارەوە هەیە.
مێژوو دووبارە دەكەنەوە
نەیارانی كورد بەدرێژای مێژوو كاریان لەسەر ڕەمزە پیرۆزەكانی گەلی كوردستان كردووە، لەم پێناوەشدا زۆرجار مێژوویان شێواندووە، ئەمرۆش ئێران زۆرباش دەزانیت مەرجەعی نەتەوەیمان (سەرۆك مەسعود بارزانی) تەنیا سەركردەیە كە بەربەستە لەبەردەم جێبەجێكردنی پرۆژە تاریكەكەی شیعە و ئێراندا، بۆیە لەڕێگەی لێدان لەپێگەو خەبات و مێژووكەسایەتییە كاریزماییەكەی سەرۆك بارزانی، دەیانەوێت لە رۆحی بەرگریكارانەی گەلی كوردیش بدەن، بەدرێژای مێژوو هەمان سیناریۆیان دژی باوكی رۆحیمان (سەرۆك بارزانی نەمر) بەكارهێناوە، هەموو جاریكیش ئێران لەم كارەدا تووشی شكست هاتووە.
شەست ساڵ خەبات و فلیمیكی چەند چركەیی
ئەوەی تیبنی دەكرێت، شانازی میللەتی كورد لەوەدایە خەباتی و قوربانیەكانی مەرجەعی نەتەوەیمان (سەرۆك مەسعود بارزانی) زۆر لەوە مەزنترە كەفلیمَكی تەقلدی بتوانێت لكەداری بكات، چونكە سەرۆك بارزانی لەكۆماری مهاباد لەژیر ئالای كوردستان لەدایكبوو، لەسەرەتایی تەمەنی لاوێتیەوە لەخەباتی پیشمەرگایەتی بەردەوامە ، مێژوو شایەتە ئیتر ئیرانیەكان ناتوانن بەفلیمَك ئەو مێژووە بشێوێنن.
ئیران و ئەمریكا
لەئێستادا ئێران لەهەموو كات زیاتر تووشی گۆشەگیری سیاسی و ئابووری بووە، چونكە قەتەری هاوپەیمانی لەنیوەی رێگەدا بەجێیهێشت و دارمانی ئابووری ئەوەندەی تر شپرزەی كردوون، لەكەنداویشدا ناكۆكیەكانی لەگەل هەریەك لەسعودیە و ئیمارات لەلوتكەدایە، ئەوەی جاوەریی دەكرد، لەئیدارەی نوێی ئەمریكا هیچ لی دەست نەكەوت پێناچیت بایدن لەگەل ئیرانیەكاندا نەرم بێت، بۆیە تاكە ڕێگا لەبەردەمیاندا دروستكردنی هێرشێكی میدیایی وەهمیە بۆ سەر رەمزی خەبات و تێكۆشان ، چونكە خودی ئێرانیەكان زۆرباش هەستیان بەتوورەیی شەقامی ولاتەكەیان كردووە، بەتایبەتی كوردەكانی ئەو ولاتە كەچیتر نایانەوێت لەم دۆخە ئالۆزەدا ژیان بگوزەرێنن.
بەلگەكان شاهیدن
ئیرانیەكان خۆیان خستە بەردەم رەخنەیەكی واقعی چونكە ئەوان باسی مێژوویەكی نزیك دەكەن كە جەنگی رووبەرووبوونەوەی داعشە كەمێژوویەكی ئەوەندە دێرین نیە ، بەتایبەتی لەسەردەمی ئەمڕۆی پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیاییدا تەواوی بەلگەو دیكۆمێنتەكان پاریزاراون، كەچۆن (سەرۆك مەسعود بارزانی) خۆی كورەكانی لەنێو هێزی پێشمەرگەی كوردستاندا لەپیشەوەی سەنگەرەكان بوون راستەوخۆ سەرپەرشتی بەرەكانی جەنگی دەكرد،لەكاتێكدا سەڕەرای ئەوەی كە هێزی پیشمەرگە بەهۆی كەمی چەك و جبەخانەوە كارەكانیان زۆر قورسبوو بەلام سەركەوتنە بەردەوامەكان ئەوەی نیشاندا كە چۆن پێشمەرگە بەرگری لەهەموو كوردستان دەكات.، نەیاران دەزانن سەرۆك چ رۆڵێكی مەزن و ئازایانەی لە تێكشكاندنی داعشدا گێڕاوە.
كاریزمایەك سنوورەكان دەبەزێنیت
هۆیەكی سەرەكی لێدانی رۆڵ و پێگەی (سەرۆك بارزانی) بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كەكاریزمایی سەرۆك لەئاستێكدایە سەرجەم كوردستانیان بەرۆژهەلات و رۆژئاوا و باكور و باشوور بەسەرۆكی خۆیانی دەزانن، رەنگە ئەمەش دوژمنانی كوردی تووشی شۆك كردبێت، بەگشتی ئامانجی ئەم هەنگاوە بۆ خۆشەویستی كوردانی رۆژهەلات ( كوردانی ئێران) بۆ سەرۆك بارزانی دەگەرێتەوە ، لەم رێگەیەوە میدیایەكانی ئێران دەیانەوێت بەم كارەیان بتوانن تۆلەی خۆیان بكەنەوە بەلام ئەوان نازانن ئەم هەنگاوە سەرۆك مەزنتر دەبیت لەچاوی سەرجەم كوردستانیادا .
لەكۆتایدا ئێران لەوپەری نامۆبوونی سیاسیدایە، لەم كاتەشدا پەنا بۆ هەموو رێگەو شێوازێك بۆلیدانی خەباتی سەرجەم رەمزە نەتەوەییەكان ببات چونكە هەمیشە لەكاتی شكستدا دوژمنان پەنا بۆئەم كارانە دەبەن.

11/12/2020

په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی بۆ 68ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی کوردستان

به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی 68ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتییە‌که‌تان، یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.

یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، وه‌ک رێکخراوێکی پێشه‌نگ بۆ چه‌سپاندن و ده‌ستەبەرکردنی مافی ئافره‌تان، رێکخراوێکی تێکۆشه‌ر و خاوه‌ن مێژووه‌ و رۆڵی هەبووە لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەمان لە قۆناغە جیاجیاکاندا،
هەر لە پاڵپشتیکردنی شۆڕش و پێشمەرگە هەتا هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان و بەرگریکردن لە مافەکانیان.

ئەو چاوەڕوانییە هەمیشە لە یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان هەیە کە لە پاڵ ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی تر فاکتەری بەهێز بن بۆ برەودان بە ژیانی مەدەنی و فەرهەنگی پێکەوەژیان و نەهێشتنی توندوتیژیی کۆمەڵایەتی و خێزانی و هەروەها قووڵکردنەوەی بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری.

‌ هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

مسعود بارزانی
11ـی 12ـی 2020

10/12/2020

سه‌رۆک بارزانی پێشوازی له‌ محه‌مه‌د تۆفیق ده‌کات

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠‌ لە سه‌لاحه‌دین سه‌رۆک مسعود بارزانی پێشوازی له‌ محه‌مه‌د تۆفیق کادیری ناوچه‌ی سه‌ید سادقی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
له‌ دیدارێکدا سه‌رۆک بارزانی لە تەندروستیی محەمەد تۆفیقی پرسی و جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌، که‌ پارتی ته‌عدا له‌ که‌س ناکات و ته‌عدا له‌ که‌سیش قبوڵ ناکات.

بەهیناما سەرۆك بارزانی بۆ وەغەرا داویا پێشمەرگە و خەباتكار مستەفا نێروەیی 10/12/2020

بەهیناما سەرۆك بارزانی بۆ وەغەرا داویا پێشمەرگە و خەباتكار مستەفا نێروەیی ب خەم و كۆڤانەكا زۆر مە خەبەرا مالئاڤاهییا فەرماندە و پێشمەرگە و خەباتكارێ بەرنیاسێ گەلێ كوردستانێ و شۆڕشگێڕێ هەر دوو شۆڕشێن ئیلۆن و گوڵانێ مستەفا نێروەیی بهیست.

Wollen Sie Ihr Service zum Top-Schönheitssalon in Bonn machen?
Klicken Sie hier, um Ihren Gesponserten Eintrag zu erhalten.

Adresse

Bonn
Andere Gesundheit/Schönheit in Bonn (alles anzeigen)
Jasmin's Dufte Welt Jasmin's Dufte Welt
53225, Nordrhein-Westfalen
Bonn, 53225

Die enorme Wirkungskraft von ätherischen Ölen wird heute von Wissenschaftlern und Fachkräften in

Atelier Sigrid Bonn-Endenich Atelier Sigrid Bonn-Endenich
Endenicher Str. 278
Bonn, 53121

L'Oréal Professional & Olaplex

Dental Technik Kiel GmbH Dental Technik Kiel GmbH
Auf Der Kaiserfuhr 19
Bonn, 53127

Datenschutzerklärung: https://www.dental-technik-kiel.de/datenschutzerklaerung

Chien de race a vendre Chien de race a vendre
Ave Street Mendville1236/apj
Bonn

Arnaud Lebrun Arnaud Lebrun
Brüdergasse 27, Allemagne
Bonn, 53111

LR_by_Jenny LR_by_Jenny
53111, Nordrhein-Westfalen
Bonn, 53111

Plastische Chirurgie Bonn/Rhein-Sieg Plastische Chirurgie Bonn/Rhein-Sieg
Von-Hompesch-Straße 1
Bonn, 53123

Unser Team der Plastischen Chirurgie am Helios Klinikum Bonn/Rhein-Sieg bietet Ihnen das gesamte Spe

Laserconcept Bonn Laserconcept Bonn
KasernenStr. 48
Bonn, 53111

Nails and beauty  - Bonn Hartberg - NLR Nails and beauty - Bonn Hartberg - NLR
Bonn, 53113

•Entgiftungsprogramme🥑 •Natürliche Ergänzungen🍏 •BIO-Kosmetik🥒

Titi‘s Shop Titi‘s Shop
Bonn

Hàng Đức, giá Việt