Zana Photographer

Zana Photographer

په‌یجێكی گشتیە بە مەبەستی خزمەت

26/07/2024

جێگات بەهەشت بێت پورێ گیان
إنا لله وإنا إليه راجعون

17/07/2024



بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایی
کاک (زانیار شیوەڵۆکەی) ـمان بیست..
بەم بۆنە خەمناک و کۆستە گەورەیەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەو بنەماڵەییان دەکەین، لە یازدانی مەزن داواکارین کە سەبر و دڵنەواییش بەخێزان و بنەماڵەو هاوڕێ و دۆستانی ببەخشێت و ئەمە دوا ناخۆشیان بێت..
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ‎

20/06/2024

ئەمرۆ لەرۆجێلام بۆ هاوکاری کردنی ئەو کەسانەی کە بەدوای ئازیزانیان دا ئەگەرێن، بەڵام بەداخەوە راپۆرتیک دراوە لەسەر من بەپۆلیس کەهەموو ئیشەکانی من ریپۆرت کراوە بۆ ناو زراندنی من سەرەرای ئەو هەموو هەوڵانە بۆ هاوکاری خێزانە لێقەوماوەکان، سوپاس بۆ هەواڵ پرسینتان لەئێستادا ئازادکراوم لەئێستا بەرێ دەکەوین بەرەو شوێنی روداوەکە 🌷

رەنج پشدەری چالاکەوان
Ranj Pzhdary

18/06/2024

ناخهەژێنە…35 گەنج و منداڵی دەڤەری ڕاپەڕین لە نێو یەک یەختە ژێر ئاو کەوتوون😭

17/06/2024

هەواڵی خنکانی”٧٠ کۆچبەر پشتراست کرایەوە کەزیاتر لە”٣٥ کەسیان کوردن چاوەرێی زانیاری زیاتربن، دواتر لایفمان دەبێت .

رەنج پشدەری چالاکەوان
Ranj Pzhdary

17/06/2024

ناوی خێزانکی کورد بەناوی “مەیلەم هاوکار موسا، میلان حاجی خدر، هاوکار موسا حمد، خەلکی رانیەن لە رۆژی ٥ شەممە خەبەرییان نیە، گومان دەکرێت لەناو یەختە نوقم بوەکەدابن.

بەرێزان ئيستا لەگەڵ محامیەک (وکیل) لەسەر خەتم لەسەر ئەو کۆچبەرانە بۆ زانینی ناوی زیندوەکان .
تکایە سەبرتان هەبێت ناوی ئەو کەسانەی بزربون بۆمان بنێرن لەتێلی گرام گروپ .

https://t.me/+oLgeW9wrsc44ZDk6
رەنج پشدەری چالاکەوان
Ranj Pzhdary

10/05/2024

زۆر دڵگران و غەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوای کاکە( محمد ئارام )، خوارزای کاک Ari Chomani داواکارین لە خوای گەورە جێگاو مەکانی بەهەشتی بەرین بێت و خوا سەبوری دایک و باوک و بنەماڵەکەیان بدات و ببێتە پێش
باری قیامەت.

انا للە وانا الیە راجعون

Photos from Zana Photographer's post 02/05/2024

زۆرن ئەو پەرپرسانەی وەک سەربازی وون کە لەناخی دڵی پر ئێش و ئازار و خەمی خەڵک و میلەتەکەیان حاڵین و دوور لە چاوی کامیرا بەردەوامن لە خزمەت بە هاونیشتیمانیان و فەرمانبەرانیان و هەمیشە دەرگای ئۆفیسەکانیان واڵاو کراوەیە بۆخزمەتی خەڵک .
هەر چەند پێناسەی رەوشت بەرزی و ئاکاری جوانت بکەم دکتۆر گیان هێشتا خامە لە ئاستی نوسیندا شەرمەزارە. تەنها ئەوە دەلێم خۆزگە بەرپرسەکانمان وەک جەنابت هەڵگڕی ئەو پەیام و پەروردە جوانە دەبوون کە لە ناختدا رەنگی داوەتەوە.
دووبارە سووپاس دکتۆر گیان بۆ هەموو ئەو رێزگرتنەو یارمەتی و خەمخۆریەت.

22/01/2024

کاکە زناری گوڵ لەگەل زۆر بەڕێز عقيد بەختیار لە پاسپۆرتی سۆران سوپاس بۆ هاوکاریتان و کار ئاسانیتان...

08/12/2023

سەرچاوەیەک لە نەخۆشانەی ئاشتی.
"ژمارەی گیانیان لە داستداوان گەیشتە15 کەس"

06/12/2023

ئامۆزا و هاوڕێم ئەندازیار ئەیوب لەوە دڵنیام لە هەر کوێیەک بیت سەرکەوتوو ئەبیت بەرپرسایەتی نوێت پیرۆز بێت.

16/10/2023

ئۆفەری نەشتەرگەری بەقەرز لە نەخۆشخانەی تایبەتی

شتێکم کرد دەتوانم بلێم لەمێژووی دکتۆری شازە !
نەخۆشێکی کەمئەندام بەردی زراوی ھەبوو ـ پێویستی بەنەشتەرگەریەک ھەبوو ـ تاخیرکردنی ئیحتمالی ھەبوو دوو نەشتەرگەری بۆ بکرێت چونکە بەردی ووردو ئاوسانی ھەبوو
بۆیە ووتم نەشتەرگەری پێویستە
کچەکەی ووتی باوکم خانەنشینە و ئێستا پارەمان نیە تاوەکو موجە وەردەگرین و دایکیشم موجەی ١٥٠ ھەزارە
ووتم برۆ بەقەرز نەشتەرگەریت بۆ دەکەم
کاتێک داخیل بوو ، لەحیسابات تەلەفۆنیان بۆکردم ـ ووتی ئەو نەخۆشە دەلێت پارەم نیە چۆن داخیلی بکەم ؟
ووتم مشکیلە نیە ـ بەقەرزە نەشتەرگەریەکەی
سەری مانگ پارەی دەینی
ووتی دکتۆر چۆن دەبی ؟
منیش ووتم ئەوی داخیل بکە ئێستا من دێم
پارەی نەخۆشخانەکە پارەی خێرخوازێکی ژن بوو بەھۆی وەرگیرانی کچەکەی لەکولیەی توب ١٢٠٠٠٠٠ ھەزاری بۆھێنام وەک خێر بۆ نەخۆشی ھەژار سەرفبکەم بۆیە لەو پارەیە پارەی نەخۆشخانەمدا و پارەی جراحیش فری واتە خێر بۆ قیامەت
تاوەکو نەخۆشەکە نەشتەرگەریشی بۆ کرا نەیزانی بەخێر نەشتەرگەری بۆ دەکەین
ئەوەیە تەفەنون لەخێر لە میھرەبانی
ــــــــ
ئەوەی پشک بکرێت دەبێتە شەریکمان لەو ھەموو خێرە ـ
سەردانی حیسابات بکەن لە سعات ھەشتی بەیانی بۆ شەشی ئێوارە بۆ کرینی پشک لەمیھرەبانی
٠٧٥٠١٠٠١٥٨٠فاست پەی

دکتۆر “دلێر شینە”

Photos from Zana Photographer's post 15/10/2023

هەمیشە دەڵێن:ـ
"گەنجێتی"گەورەترین سامانی ژیانە
"باوکم" تەواوی گەنجێتی بۆمان سەرف کرد،
وە من تێگەشتم گەورەترین سەرمایەیی ژیان (باوکە). 😢😢

14/10/2023

خێزانێکی هەژار و دەستکورت لێقەوماو لە قەزای سۆران
جەرگ دەهەژنێت بینەربە

11/10/2023

خودایە شیفای بەخێری مام “نیزام” و تەواوی نەخۆشەکانمان بدەیت، اللهم امين

"اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاس أَذهِبِ البأس ، اشفِهِ وأنت الشّافي ، لا شفاء إلا شفاؤك ، شفاءً لا يغادر سقماً"
___
قەسرێ پۆست - Qasre Post

11/10/2023

موسڵمانانی خۆشەویست خزمان و دۆستان
مام”نیزانم”ی سایێ دوینێ لە کاتی گەرانەوەیان بۆ “قەسرێ” لە ڕێگای نێوان ”خانەقا - وەرتێ” توشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە و باری تەندروستی باش نیە،

پێویستیان بە دوعای بەخێری ئێوەیە و داواتان لێ ئەکەین لە دووعای خێر بێ بەشیان نەکەن.

داواکارین لە خوای گەورە شیفای بەخێری مام”نیزانم” و تەواوی نەخۆشەکانمان بدات, اللهم امین.

قەسرێ پۆست - Qasre Post

02/10/2023



ئێستا مام “مستەفا صۆفی حمدی ڕەوەندۆک "
کە ئەکاتە ئامۆزای باوکم برای کاک ڕەشید چووە بەر دلۆڤانی خوا

‏‎لە خوای باڵادەست داواکارین جێگای مام ”مستەفا” بەهەشتی نەبڕاوە بێت و سەبور و ئارامی بە بنەماڵەی بەڕێزیان و گشت لایەک ببەخشێت.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
زانا زرار. ئەڵمانیا

18/09/2023

زۆرن ئەو پەپولانەی کەوا کۆچ دەکەن، بەڵام کەمن ئەوانەی کە لە دڵدا ئەمێننەوە باری خەم زیاتر قوڕسەکەن، دڵ لە ئاستیاندا ئۆقرەی لێ ئەبڕێت، 😥😥😥

16/09/2023

خوای گــەورە لێـی خۆش بێت و
جێگای بەهەشــتی بــەرین بێت ٳن شــاء اللّە.
﴿إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ﴾بەداخەوە هەرئئستا مام سەیدڕەسوڵ چۆمساکی بە کارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد داواکارین لە خوای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شادبکات

31/08/2023

تا باوکت ماوە
دەرفەتە تێر تێر ماچی بکە
پڕ بە دلت سەیری بکە
زوو زوو دانیشە و سەیری زەردەخەنەکانی بکە
گوێ بۆ وتەکانی بگرە و پڕ بە گیانت لە باوەشی بکە
هیچ کاتێکیش لەبیرت نەچێ زۆرن ئەوانەی لە جیاتی باوک کێلی قەبرەکەی ماچ دەکەن
باوەش بە گۆڕەکەی ئەکەن کە دڵیان پڕ دەبی
سەیری وێنەکانی دەکەن بۆ حەسرەتی دەنگیشی هەموو شەوێ گیان ئەدەن..
گۆرت پڕ نوربێت باوکە...

05/08/2023

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان ...

بەداخەوە بەهاری کچم تووشی نەخۆشیەکی دەگمەن و قورس بووە و حاڵاتی دەرونی زۆر نا جێگیرە داواکارم لە خوای گەورە شیفای کچەکەم و گشت نەخۆشەکان بدات انشاءاللە ...

هاوڕێیان و خزمان و دۆستان لە دوعای بە خێر بێ بەشی مەکەن چاوم لە میهرەبانی خودا و دوعای ئێوەی بەڕێزە .

13/07/2023

فرۆشتنی ئەژماری بانکی

له ئێستا دوکاندار و بازرگانەکان ئەکاونتت بۆ دروست دەکەن و هەژمارێکی بانکیت بەناوەوە دادەنێن بە ناسنامەی خۆت و کارتی زانیاریەكەت ، پاشان لێت دەکڕنەوە بەبڕە پارەیەک ئێستا لەبازاڕ لە نێوان 50 بۆ 100 هەزارە .
دوکاندارەکە دەڵێ ئێوە لە ماڵەوە 5 کەسن وەرە 5 ئەکاونتتان بۆ دروست دەکەم و لێتان دەکرمەوە بە 500 هەزار.
ئەم کەسە 10 ملیۆنی تێدەکات و دەچێ لە تورکیا ڕایدەکێشێ یان
30 ملیۆنی تێدەکات و لە ئیمارات ڕایدەکێشێ
یان هەر بڕێک کە لەدەرەوە ڕایبکێشێ
ئەم کارا بۆ نمونە دوو بۆ سێ ساڵی بەردوام دەبێ کاتێ تۆ ئیشت بە فەرمانگەیەکی حوکمەت دەبێ داوای ئەستۆ پاکیت لێدەکەن ،
دوای دەبینن بە ناسنامەی خۆت و بە کارتی زانیاریت هەژمارێکی بانکیت هەیە ،
نزیکەی دوو بۆ سێ ملیۆن دۆلارت ئاڵو گۆر پێ کردووە ، واتا تۆ نزیکەی 200 بۆ 300 دەفتەر دۆلارت بردۆتە دەرەوە بۆ بازرگانی ،
ئەم بڕە پارەیەش باجی دەچێتەسەر ئەگەری هەیە 5 بۆ 6 ملیۆن باجت لێوەربگیرێ .
تۆ هەژمارێک دەفرۆشی بە 100 هەزار لەوانەیە سبەینێ 100 ملیۆن باجت لێ وەربگیرێ .
تکایە تکایە ئەکاونت و هەژمارە بانکیەکانتان مەفرۆش ..
تکایە با ئەم بابەتە بگاتە هەموو براو خوشکانمان.
بەسوپاسەوە وەرگیراوە.

27/06/2023

بەیانی دایکم زوو هەڵئەستێت
قەیسیشمان هەیە، دەنگی مەلاش
لە مزگەوتەکان بەرز ئەبێتەوە،
کۆڵان هەر ئەوەندەی کەمێك
ڕوناك بووەوە
پڕ ئەبێت لەمنداڵ،
هەموویان خۆیان ئەگۆڕن و
ماچی یەك ئەکەن،
ئاهـ بەیانی .........
من دوور لە دایکمم 😥

13/06/2023

لە شێخ شەعراوی پرسیار کرا
چ ئامۆژگارییەکی کوڕەکەت کرد کاتێک هاوسەرگیری کرد ؟

وتی:
کوڕەکەم
ئەم کچە وازی لە باوک و دایک
و خوشک و برا ئازیزەکانی هێناوە
و بەتەنها هاتووە بۆلای تۆ
بۆیە ببە بە هەموو ئەوانە بۆی ...!

Photos from Zana Photographer's post 12/06/2023

موسڵمانانی خۆشەویست خزمان و دۆستان
کاک “ابوبکر حاجی” لە کاتی کارکردن کۆسەرەی لە دەستی دەرچوە و بەر دەمووچاو و سەری کەوتووە و باری تەندروستی باش نیە.

پێویستیان بە دوعای بەخێری ئێوەیە و داواتان لێ ئەکەین لە دووعای خێر بێ بەشیان نەکەن.

داواکارین لە خوای گەورە شیفای بەخێری کاک ”ابوبەکر” و تەواوی نەخۆشەکانمان بدات, اللهم امین.

قەسرێ پۆست - Qasre Post

Photos from Zana Photographer's post 08/06/2023

هێمن میرانی .. نمونەی کەسێکی دلسۆز

تا ئەوکاتەی لەکوردستان بووم زۆرهەوڵمدا چارەسەری پزیشکی بۆ زیبا خانی کچە بچکۆلانەکەم بکەم بۆ مەبەستی هاوکاری سەردانی زۆر شوێن و چەندین کەسی بەرپرسم کرد بەلام بەداخەوە نەک یارمەتیان نەدام بەلکو زۆر جار ببونە مایەی شەرمەزاریشم دواتریش کە گەیشتمە وولاتی المانیا بەمەبەستی چارەسەرکردنی زیبای کچە بچکۆلانەکم وویستم زۆرکەس و بەرپرسان لێم تێبگەن بەلام بەداخەوە دووبارە نەک یارمەتیان نەدام بەلکو کێشەشیان بۆ دروست کردم ناچار لەرێگای هاورێیەکمەوە ژمارە تەلەفۆنی بەرێز (هێمن میرانی ) م بەردەست کردو پەیوەندی تەلەفۆنیم لەگەل بەرێزیان ئەنجامدا دوای ووتوێژوو و پێدانی بەلگەنامەی نەخۆشی کچە بچوکەکەم نەک تەنها بەقسەی بریقەدار بەلکو بەکردار ئەوکارەی کە چەندەها مانگ چاوەروانی بووم بۆ وەرگرتنی مۆلەتی ئاسایی جەنابیان بەیەک پەیوەندی کێشەکەی بۆ چارەسەرکردم . ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە هێشتا کارمەند و بەرپرسی دلسۆز هەن کە لە خەم و ئازاری میلەتەکەیان تێدەگەن لێرە دەمەوێت سووپاسی کارئاسانی و خەمخۆری بەرێزیان بکەم کە تەنها ڕۆژێک لەرۆژان بۆ یەک چرکەش بەخزمەتیان نەگەیشتووم و تەنها لەرێگای یەک پەیوەندیەوە لە ئازارەکانم گەیشت و کێشەکەی بۆ چارەسەرکردم هیوادارم سەرکەوتووبێت ونمونەیان زۆربێت .
تئبینی بێ پرسی کاک هێمن ئەو پۆستەم کردووە

31/05/2023

بەهیوای سەلامەتی بۆ ماموستا وەلی ئەزیزی شارەکەمان
کەئەمڕۆ لە کوێستانەکانی باڵەکایەتی بەر مین کەوتوە

25/05/2023

موسڵمانانی خۆشەویست خزمان و دۆستان
مامۆستا “ئاوارە سمایل” لە ناحیەی قەسرێ، ئێوارەی ئەمڕۆ تووشی ڕوداوی هاتووچۆ بووە و ئێستا لە شاری هەولێرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست

پێویستیان بە دوعای بەخێری ئێوەیە و داواتان لێ ئەکەین لە دووعای خێر بێ بەشیان نەکەن.
_______
داواکارین لە خوای گەورە شیفای بەخێری مامۆستا” ئاوارە”و تەواوی نەخۆشەکانمان بدات, اللهم امین.
رەحمەتی خودا لەوەی ئەنوسێت ئامین.

Wollen Sie Ihr Service zum Top-Regierungsdienstleistung in Bonn machen?
Klicken Sie hier, um Ihren Gesponserten Eintrag zu erhalten.

Kategorie

Telefon

Adresse

Bonn
Andere Postämter in Bonn (alles anzeigen)
Postagentur Schreibwaren Zöllner Postagentur Schreibwaren Zöllner
Rochusstraße 230/234
Bonn, 53123

Postagentur & Schreibwaren

BPI-Gemini Express GmbH BPI-Gemini Express GmbH
Koblenzer Straße 65
Bonn, 53173

BPI GEMINI EXPRESS PADALA ... Everyone can SEND money only to the PHIL To all BPI bank branches, to