Salimbag medical building::تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ

تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئۆرزدی - بەرامبەر کەباب وەلی

18/12/2022

پەڕەی فەرمی د. عادل عبداللە بەرزنجی
لە ئینستاگرام

https://instagram.com/jwankari_lut_dr.adil_berzinji?igshid=MDM4ZDc5MmU=

___د. عادل عبداللە بەرزنجی
پسپۆڕی نەشتەرگەری قوڕگ و لوت و گوێ و نەشتەرگەری جیوبەکان و جوانکاری لوت
—————
ناونیشانی تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ:-سلێمانی، شەقامی ئۆرزدی، بەرامبەر کەباب وەلی
☎️ژمارە مۆبایل
07705454516

30/09/2022

هەینیتان باش 😊🌻
لەش ساغ و تەندروست بن!

29/09/2022

🔹ئەو نیشانانەی ئاماژە بەوەدەکەن کێشە له چاوی منداڵەکەت هەیە

منداڵان لە تەمەنێكی كەمەوە پێویستە گرنگی بە تەندروستی چاویان بدرێت و ئەو نیشانانەی لێیان دەردەكەوێت پشتگوێ نەخرێن، چونكە دەكرێت لە هەر گرفتێكی چاو ئاگادارت بكاتەوە.

1. هەردو چاو یان یەك چاوی منداڵەکە دەسوڕێتەوه بەرەو ناوەوە و یاخود دەرەوه.

2. چاوی منداڵەکەت بەدوای یاری ناکەوێت و تەرکیزی لەسەر جوڵەکەی نییە که لەبەردەمیدا دەجوڵێت له لایەکەوه بۆ لایەکی دیکە.

3. وادەردەکەوێت چاوی منداڵەکەت زۆر هەڵبەز و دابەز بکات.

4. وادەردەکەوێت منداڵەکەت بەبەردەوامی سەری لار دەکاتەوە کاتێك سەیری شتەکان دەکات.

5. نیشانەی داخستنی بۆڕیەکانی فرمێسك یان هەوکردنی لەسەر دەردەکەوێت، ئەم نیشانانەش فرمێسکی بەردەوامی لە خۆدەگرێت لەگەڵ سوربونەوەی و چیق (ڕیپۆق) کردن که بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت.

6. هەبونی هەستیاری زۆر وداخستنی چاو بەرامبەر ڕوناکی.

7. زۆر گەورەبونی ڕەشێنەی چاو، یاخوت هەبونی تەنێکی سپی لە ناو بیلبیلە چاوی

——.——-.——-.——-.——-.

کلینیکی چاوی گەش
د. سەناریا زیاد زەنگەنە
پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو

📍ناونیشانی تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ:-
سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئۆرزدی، بەرامبەر کەباب وەلی، تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ/ نهۆمی دووەم.
📞بۆ پەیوەندی کردن:-
07736662009
07502791515

28/09/2022

♦️دەوالی
بریتییە لە فراوانبوون و لوول بوونی خۆێنهێنەرەکان، بەتایبەتی خوێنهێنەرە ڕووکەشەکان (superfecial vein) کە ڕاستەوخۆ دەکەونە ژێر پێستەوە و بەتایبەتیش لە قاچ و ڕان دا , هەموو خۆێنهێنەرێک ئەگەری توشبوونی هەیە بە دەوالی بەڵام زیاتر ئەو خوێنهێنەرانەی پەلەکانی خوارەوە توشی ئەبن، ئەویش بەهۆی ئەوەی وەستانی زۆر و ڕۆشتنی زۆر کاریگەری دەبێت لەسەریان، و پاڵەپەستۆی ناو خوێنهێنەرەکان زیاد دەکات، دەبێتە هۆی کشانیان و لوول بوونیان.

🔻نیشانەکانی:
زۆربەی جار دەوالی ئازاری لەگەڵدا نیە، و زۆر کەم جار لەوانەیە ئازاری هەبێت بەڵام ئەم نیشانانەی خوارەوەی هەیە:
1- شین بوونەوە یان پەمەی بوونی خوێنهێنەرەکان لە ژێر پێستدا هەندێک جار قاوەیی دەبن.
2- خوێنهێنەرەکان بە شێوەیەکی لوول و دەرپەڕیو دەرئەکەون هەندێک جار شێوەی حەبلێک وەردەگرن لە قاچ و ڕان دا.
بڕێکجار کە ئازار دروست دەبێت لەگەڵ دەوالی دا، ئەم نیشانانەی لەگەڵدا دەبێت:
1- توند بوون و قورسی لە قاچەکاندا.
2-سوتانەوە، هەست کردن بە لێدانی خۆێن هێنەرەکە، یاخود گرژی لە ماسولکەکانی قاچ دا.
3- ئاوسانی قاچەکان بەهۆی هەڵئاوسانی خوێنهێنەرەکان..
4- زیادبوونی ئازار لە دوای دانیشتن یاخود وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر.
5- خوراندن لە دەوری خوێنهێنەرە لوول بووەکان.
6- گۆڕانی ڕەنگی پێست لە دەوری خوێنهێنەرە کشاوەکان.
7- دروست بوونی برین لە قاچ دا.

خوێنهێنەری جالجاڵۆکەیی (spider vein) ئەم جۆرە خوێنهێنەری بچووکن و باریکن بەشێوەی پەتی جالجاڵۆکە دەرئەکەون لەژێر پێستدا و ڕەنگیان سوور ە یاخود شینە..

هۆکارەکان:
خوێنهێنەرەکان زمانەیان هەیە کە ڕێگری دەکەن لە گەڕانەوەی خوێن، تەنها بە ئاراستەی دڵ دەکرێنەوە و پاڵ بە خوێنەکەوە دەنێن بەو ئاراستەیە، بەڵام لەکاتی توشبوونیان بە دەوالی ئەو زمانانە بە ئاراستەی پێچەوانەشەوە دەکرێنەوە و بە باشی کار ناکەن ئەمەش لە ئەنجامی ئەو پاڵەپەستۆ زۆرەی کە لەسەریانە، کرانەوەی زمانەکانیش بە ئاراستەی پێچەوانەوە دەبێتە هۆی مانەوە و کەمی جوڵەی خوێن لەو خوێنهێنەرانەدا و شینبوونەوەیان.

هۆکاری بۆماوەیی:
1- تەمەن: لەگەڵ زیادبوونی تەمەن ئەگەری توشبوون زیاد ئەکات، ئەویش لەبەرئەوەی زمانەی خوێنهێنەرەکان توشی سستی دەبن و ناتوانن پاڵ بە خوێنەوە بنێن و دەبنە هۆی کۆبوونەوەی خوێن تیایاندا.
2- ڕەگەز: ئافرەت زیاتر توش دەبێت لە پیاو بە سێ ئەوەندە، ئەویش بە هۆی گۆڕان لە هۆرمۆنەکاندا لەکاتی سکپڕی و پێش سووڕی مانگانە و هەروەها لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانە(monopause) لە ژناندا , هەروەها لەکاتی بەکارهێنانی حەبی مەنع دا، هۆرمۆنی ژنانە دیواری ماسولکەیی خوێنهێنەرەکان خاو دەکاتەوەو ئەگەری دەوالی زیاد ئەکات..
3- سکپڕی: زیادبوونی قەبارەی خوێن لەناو بۆرییەکانی خوێن دا لەکاتی سکپڕی بۆ زیاتر ڕۆشتنی خۆراک بۆ کۆرپەلەکە دەبێتە هۆی کشان و ئاوسانی خوێنهێنەرەکان، لە لایەکی کەوە گۆران لە هۆرمۆنەکاندا کاریگەریەکی زۆری هەیە...
4- بوونی دەوالی لە هەندێ خێزان دا ئەگەری توشبوونی ئەندامەکانی تریش زیاد دەکات، توێژینەوەکان دەریان خستووە هەندێک خێزان ئەگەری توشبوونیان زیاترە.
5- کێشی زیادەو قەڵەویی: ئەمیش فشار دەخاتە سەر خوێنهێنەرەکان.
6- وەستانی زۆر و بەردەوام یاخود دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ نموونە ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ گەشت دەکەن لە ناو سەیارە یاخود فڕۆکەدا.
7- قەبزی بەردەوام..یاخود بوونی کۆکەی بەردەوام پاڵەپەستۆی ناو خوێنهێنەرەکان زیاد ئەکات.
8- هەبوونی خۆێن مەین لە خوێنهێنەرە قوڵەکاند(deep vein thrombosis).
9- هەندێک جار بێهێزی و لاوازی ماسولکەکانی قاچ دەبنە هۆکار.
دەستنیشانکردن:
بۆ دەستنیشانکردنی دەوالی پێویستە پزیشکەکەت پشکنینی تەواو بکات لەکاتی وەستان بە پێوە بۆ زانینی هەر ئاوساویەک و شینبوونەوەی خوێنهێنەرەکان، هەروەها پرسینی هەر جۆرە ئازارێک هەبێت لە قاچ دا.
هەندێک جار بەکارهێنانی ئامێری سۆنەر(doppler US) بۆ پشکنینی زمانەی ناو خوێنهێنەرەکان و هەروەها بۆ بینینی ئەگەری بوونی خوێنی مەیوو لەناو بۆری خوێن دا.

➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖

پزیشکی ڕاوێژکار
🔶حسن محمد الجمیلي
پسپۆڕی بواری دەمار و کۆئەندامی دەماری گشتی

📍ناونیشان:- سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئۆرزدی، تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ، بەرامبەر کەباب وەلی
📞ژمارە مۆبایل:- 07715881810

27/09/2022

▫️حەوت شێوازی ژیان کە کاریگەری ھەیە لەسەر تەندروستی ئێسک

ئێسك راگری جەستەیە و پێویستی بە پارێزگاریكردن هەیە بۆئەوەی بە تەندروستی بمێنێتەوە، هەندێك شێوازی ژیان هەیە كە ناتەندروستە و رەنگە رۆژانە ئەنجامیبدەیت و كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی ئێسكت هەبێت.

1. کەمی جوڵە
ئێسکەکانمان شانەی زیندون تا زیاتر بەکاریان بێنین بەھێز تر دەبن، ئەگەر بەکارنەھێنرێن ئەوە لاواز دەبن، بۆیە وەرزش کردن زۆر گرنگە ھەوڵبدە ئەو وەرزشانە بکە کە ماسولکەکانت بەھێز دەکەن و ھەروەھا ڕۆشتن و مەلەکردن زۆر گرنگن.

2. گۆشتی سور زۆر دەخۆیت
خواردنی بڕێکی زۆر پرۆتین دەبێتە ھۆی ئەوەی گورچیلەکان ماددەی کالسیۆم زیاتر دەرکەنە دەرەوە، کەدەبێتە ھۆی کەمبونەوەی چڕی ئێسک و ئێسکە نەرمە. ھەندێك توێژینەوە دەڵێن کە خواردنی زۆری پرۆتین دەبێتە ھۆی ھەڵمژینی بڕێکی زیاتر لە کالسیۆم، کەپێویست دەکات دوای زیاتر بکرێتە دەر و کەم بکرێتەوە. ھەمو شتێک زیادەڕەوی تیابکرێت ئەنجامەکەی خراپە، بۆیە باشترە بە شێوەیەکی مامناوەند گۆشت بخورێت.

3. خواردنی سوێر دەخۆیت لەنێوان ژەمەکاندا
توێژینەوەیەک لە ژاپۆن کراوە باس لەوەدەکات ئەو خانمانەی کەتەمەنیان لەسەرو 55 ساڵەوەیەو بەڕێژەی زۆر خواردنی سوێر یاخود سۆدێۆم دەخۆن ئەگەری توشبونیان بە شکاوی ئێسکەکانیان چوار ھێندەی ئافرەتێکی ترە لەھەمان تەمەندا، ئەمیش لەبەرئەوەی کە سۆدیۆم فڕێدەدرێتە دەرەوە لە گورچیلەکان، کالسیۆم کەم دەبێتەوە لەناو خوێندا، کەکاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی ھەیە لەسەر تەندروستی ئێسک.

4. ناچیتە بەردەم تیشکی خۆر
بەپێی ڕێکخراوی نەتەوەیی ئەمریکی بۆ ئێسکە نەرمە، ھەمو کەسێک خوار تەمەنی 50 ساڵ پێویستی بە (400-800 lu) یەكە ڤیتامین D ھەیە لە ڕۆژێکدا، وە کەسێک لە تەمەنی 50 ساڵ یان سەروتر پێویستی بە (800 - 1000 یەكە) ھەیە ڕۆژانە لەڤیتامین D، ئەگەر ناتوانیت ڕێژەی پێویست لەڤیتامین دی بەدەست بێنێت بە بەرچونە بەر خۆر، ئەوا پێویستە بەشێوەی سەپلیمینت وەری گریت یاخود بەو خۆراکانەی کە ڤیتامین D زۆر تیادایە وەکو شیرەمەنییەکان.

5. کێش دابەزاندنی زۆر
کێشی گونجاو شتێکی زۆر باشە، بەڵام ھەندێکجار دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی زۆر کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر جەستە ، بینراوە ئەو کەسانەی BMI یان ( پێوەرێکە بۆ کێش پێوان کە نورمەڵەکەی 18.5 - 25)، لە 18.5 کەمترن مەترسیەکی زیاتریان ھەیە بۆ توشبون بە ئێسکە نەرمە، لەتوێژینەوەیەکدا کە لەلایەن قوتابخانەی ھارڤردەوە کراوە بۆ تەندروستی گشتی بینراوە ھەر زیادە لە ژمارەی BMI (کە5-8 پاوەند کێش دەکات) ئەوا مەترسی ئێسکە نەرمە بەڕێژەی %12 کەم دەکات.

6. خواردنەوەی ئەلکھول
چەند توێژینەوەیەک لە زانکۆی ولایەتی ئۆریگۆن سەلماندویەتی کەخواردنەوەی زیاتر لە دو پەرداخ ئەلکھول لەڕۆژێکدا کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر ئێسک، زۆر خواردنەوەی ئەلکھول ماددەی کورتیسۆل زیاد دەکات لە لەش دا کە دەبێتە ھۆی کەم بونەوەی چڕی ئێسک، ھەروەھا لە خانماندا بە تایبەتی خواردنەوەی ئەلکھول دەبێتە کەمی ھۆرمۆنی ئیسترۆجین کە کاریگەریەکی زۆری ھەیە بۆ دروستبونی ئێسکە نەرمە، ھەروەھا ئەلکھول وەکو ژەھر کاردەکاتە سەر خانەی ئێسک.

7. ژیان لەژینگەیەکی پیسدا
لەتوێژینەوەیەکی تازەدا کە لەلایەن lancet planetaryhealth کراوە، ٢.٩ ملیۆن ستافی تەندروستی بەشداریان تیاداکردوە بۆ کۆکردنەوەی داتا لە یولایەتە یەکگرتوەکان، بینراوە کە ھەرچەندە پیس بونی ژینگە ڕوبدات بەھۆی زیادبونی (particular matter) کەیەکێکە لە ھۆکارەکانی پیس بوونی ژینگە، ئیتر ئایە بەھۆی کارگەکانەوە بێت یاخود دوکەڵی ئۆتۆمبێل یان سوتانی دارستانەکان، ئەوا ڕێژەی شکاندنی ئێسک و ئێسکەنەرمە لە پیرەکاندا زیاد دەکات، بۆیە باشترە ئەو کەسانەی لەشوێنی دوکەڵاوی دەژین یان نزیک کارگەکانەوە خۆیان بە دوربگرن لەوەرزش لە دەرەوە و ھەوڵ بدەن لە ڕوبەری کراوە و سەوزاییدا وەرزش بکەن، دەتوانیت (air purifier) بەکاربێنیت کە ئامێرێکە بۆ پاکردنەوەی ھەوای ژورەوە لەگەڵ فلتەردا، جگە لەوە دەبێت ساڵانە پشکنین بکەیت بۆ ئێسکە نەرمە.

__——————————-

دکتۆر سامان حەمە خورشید
پسپۆڕی ئێسک و شکاوی و جومگە

📍ناونیشان:-
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئۆرزدی - تەلاری سەلیم بەگ - بەرامبەر کەباب وەلی.
☎️ژمارە مۆبایل:-
٠٧٥١١٧٠٠١٧٨

26/09/2022

🔸هۆكارەكانی زۆر میزكردن لە مرۆڤدا
١.ئاوخواردنەوەی زۆر
۲.سكپڕی
۳. دڵەڕاوكێ و نەخۆشی دەروونی
٤.نەخۆشی شەكرە
٥.نەخۆشی تێكچوونی هۆڕمۆنی میزپێكردن (شەكرەی درۆزنە) (Diabetes inspidus)
٦.بەرزبونەوەی رێژەی كالسیۆم و دابەزینی رێژەی پۆتاسیۆم لە خوێندا
۷.نەخۆشی چالاكبونی رژێنی سەرگورچیلە (Cushing`s syndrome) و نەخۆشی غودەی سام
٨.سستبوونی گورچیلە
۹.هەوكردنی میزەڵدان و گەورەبوونی پڕۆستات
۱۰.نەخۆشی سستبونی جگەر
۱۱. وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی وەكو ژیناو و دەرمانی میزپێكەر (وەكو حەبی لازكس) و هەندێ دەرمانی شەكره (گروپی SGLT2-I) و حەبی لیسیەم و دەرمانێ ستیرۆید و هەندێ دەرمانی دەروونی.
۱۲.خواردنەوەی زۆری چا و قاو و خواردنەوە كهولیەكان.

٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠

♦️ دکتۆرە چراخان محمد حاجی
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ و شەکرە و غوددەی دەرەقی،
مامۆستای زانكۆ و خوێندكاری دكتۆرا له‌ پسپۆری وردی شه‌كره‌ و كوێره‌ ڕژێنه‌كان
___
📍 ناونیشان:- سلێمانی، شەقامی ئۆرزدی، بەرامبەر کەباب وەلی
☎️ ژمارە مۆبایل
07709576566

24/09/2022

♦️زرنگانەوە هەستكردنی مرۆڤە بە بوونی دەنگێك لە ناوەوەی گوێچكەی یان سەری بەبێ بوونی كاریگەری دەرەكی، كە رەنگە كاتی یان هەمیشەیی بێت، ئەو تووشی 15%ی دانیشتوانی زەوی دەبێتەوە و لە دوای تەمەنی شەست ساڵی رێژەكە دەبێتە 33% و بەشێوەیەكی نەرێنی كار دەكاتە سەر ژیانی ئەوانەی تووشیان دەبێت.

• زرنگانەوەی بەردەوامی گوێ كاریگەری گەورەی لەسەر كەسایەتی تووشبووان هەیە و ئەوان زۆر جار بەدەست نیگەرانی و خەمۆكی دەناڵێنن و رەنگە خۆیان داببڕن، تەنانەت كار دەكاتە سەر تەركیزی مرۆڤ و توانای كاركردنی.

🔻زرنگانەوەكە بەچەند شێوەیەك دەبێت وەك هاشەهاش و فیكەفیك و تەقەتەق و لە گرنگترین هۆكارەكانیشی:

1-بەركەوتنی شەپۆڵی دەنگی بەهێز و لە دەستدانی توانای بیستن كە پیسبوونی گوێلێبوون روو دەدات بەشێوەیەكی كتوپڕ یان بەردەوام و ئەوەش دەبێتە هۆی پووكانەوەی خانەكانی بیستن و لاوازی توانای بیستن كە زرینگانەوەی لەگەڵدا دەبێت.

2-رەقبوونی ئێسكی رەكاب لە گوێچكە.

3-بوونی كێشە لە جومگەی شەویلاك یان ماسوولكەكانی بنمیچی گەروو، ئەو جۆرەیان پزیشك دەیبیستێت.

4-بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن، رەنگە بوونی زرنگانەوە هەندێك جار ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی لوولەكانی خوێن لە ناوچەی مل و زرنگانەوەكە بەشێوەی نۆرە دەبێت.

5-داخرانی كەناڵی دەرەوەی گوێ بەهۆی مادەی مۆمی.

6-بوونی لوو لە گوێچكەی ناوەوە.

7-هەندێك نەخۆشی دەروونی.

8-وەك كاریگەری لاوەكی هەندێك جۆری دەرمان وەك ئەنتی بایۆتیك و میزپێكەر و چارەسەری كیمیایی و ئەسپرین.

بۆ چارەسەری زرنگانەوەی گوێ پێویستە هۆكارەكەی بزانرێت و بۆ ئەوەش پێویستە پكشنینی تەواو بكرێت و تۆماری نەخۆشییەكانی پێشتری كەسەكە بزانرێت و ئەو دەرمانانەشی وەری گرتووە، رەنگە چارەسەرەكە ئاسان بێت وەك پاككردنەوەی گوێچكە یان چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن یان نەشتەرگەری بۆ كونبوونی پەردەی گوێ یان رەقبوونی ئێسكی روكاب و زیادبوونی شلەی مێشك، رەنگە هەندێكجاریش پەنا بۆ میوزیك و راهێنانی یۆگا ببرێت، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكان پێویستە سەردانی پزیشكی شارەزا بكرێت.

___
د. عادل عبداللە بەرزنجی
پسپۆڕی نەشتەرگەری قوڕگ و لوت و گوێ و نەشتەرگەری جیوبەکان و جوانکاری لوت
—————
📍ناونیشانی تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ:- سلێمانی، شەقامی ئۆرزدی، بەرامبەر کەباب وەلی
☎️ژمارە مۆبایل
07705454516

23/09/2022

هەینیتان باش
لەش ساغ و تەندروست بن 😍

19/09/2022

🔸جەڵتەی چاو ناسراوە بەتەسكبوونەوە یاخود گیرانی دەماری سەرەكی خوێن لەتۆڕی چاو یان لقەكانی و وەستانی رۆیشتنی خوێن وادەكات تۆڕی چاو لەكار بوەستێت بەشێوەیەكی تەواوەتی یاخود لاوەكی , ئەگەریش هەیە پاشماوەی جەڵتەکە کاریگەری هەمیشەیی لەسەر تۆڕی چاو بەجێبهێڵێت .

🔻هۆکارەکانی جەڵتەی چاو
بە گشتی بەرزی فشاری خوێن (زەغت) و نەخۆشی شەکرە دوو هۆکاری سەرەکین
، هەروەها بەرزی چەوری خوێن
و چەندین جۆری نەخۆشی ڕۆماتیزمە ، نەخۆشی بەهجەت …هتد.

🔻دەرئەنجامەکانی جەڵتەی چاو

1. گیرانی دەمارەكانی تۆڕی چاو، چونكە چاو وەك تەواوی ئەندامەكانی دیكەی لەش لەكارەكانیدا پشت دەبەستێت بە گەیشتنی خوێنی پڕ لەئۆكسجین.

2. لەكاركەوتنی تۆڕی چاو بەهۆی كەمبوونەوەی گەیشتنی خوێنی هاتوو لەمێشكەوە.

3. كاتێك خوێن و دەرداوەكان دزە دەكەنە نێو تۆڕی چاو دەبنە هۆی دروستبوونی پەڵەو جەڵتەی چاو.

🔻نیشانەكانی جەڵتەی چاو ...

1. ئاستەنگی لە بینایی.

2. بوونی ئازار یاخود فشار لەسەر چاو.

3. ناروونی لەبینایی لەهەردوو چاو.

4. لەدەستدانی بینایی لەپڕ یاخود ووردە ووردە.

🔻چارەسەری جەڵتەی چاو ...

▫️چەند رێگەیەك هەیە بۆ چارەسەری جەڵتەی چاو بەئامانجی كەمكردنەوەی ئەو زیانانەی بەر تۆڕی چاو كەوتووە ئەوانیش:

1. بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی پزیشك دیاری دەكات بۆ توانەوەی پەڵەی خوێن و دوورخستنەوەی لەتۆڕی چاوو فراوانكردنی دەمارەكان.

2. ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و كۆنتڕۆڵ كردنی نەخۆشیەكانی دیكەی وەك شەكرەو فشاری خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ و بەرزی كۆلیسترۆڵ.

3. چارەسەركردن بە لەیزەری تۆری چاو ئەگەر پێویست بكات.

4. لە هەندێك حاڵەتدا پێویستە دەرزی تایبەت لەناو چاو بدرێ، دەكرێت كەسی تووشبوو بەجەڵتەی چاو چاك بێتەوە، بەڵام بە دەگمەن بیبینی وەك خۆی دەگەڕێتەوە، وە لەهەندێك حاڵەتدا كاریگەری مەترسیداری هەیە لەكاتی وەرنەگرتنی چارەسەر لەكاتی پێویستدا لەوانە كوێربوون و زیادبوونی ئازارو فشاری سەر چاو.

——-.——-.——-.——-.
کلینیکی چاوی گەش

د. سەناریا زیاد زەنگەنە
پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو

📍ناونیشانی تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ:-
سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئۆرزدی، بەرامبەر کەباب وەلی، تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ/ نهۆمی دووەم.
📞بۆ پەیوەندی کردن:-
07736662009
07502791515

18/09/2022

🔹جیاوازی نێوان ڕمڵی گورچیلەو بەردی گورچیلە چیە ؟
ڕملی گورچیلە بریتیە لە هەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە خوێ لە میزدا وەكو خوێی كالیسیۆم و سۆدیۆم و ئۆکزالیت ئەمانە كەڕێژەكەی بەرزتر بوو لەڕێژەی خۆی پێی دەوترێ ڕملی گورچیلە.

- ئەو كەسانەی ڕملی گورچیلەیان هەیە پێویستە ئاو زۆر بخۆنەوە، مەرج نیە ئەوەی ڕملی هەبێ بەردی گورچیلە دروست بكات، بەڵام هەندێ لەو كەسانەی بەردی گورچیلە دروست دەكەن بەشێوەیەكی گشتی ڕێژەی خوێیەكانیان لە میزدا زۆرترە.

- بەردی گورچیلە واتا بەیەكدانووسانی ڕملەكان كە قەبارەیەكی گەورەتر دروست دەكات و دەبێتە هۆی بەرد كە بەدەست دەگیرێت وە بە سۆنار دەبینرێت و دەردەكەوێت، بە ئامێری تیشكی سی تی سكان دەردەكەوێت.

- كاتێك كە ڕمل چارەسەر ناكرێت دەبێتە هۆی دروستبوونی بەرد ئەو كاتە بەرد بە نەشتەرگەری چارەسەر دەكرێت لە زۆر باردا، لە هەندێ باریشدا بە دەرمان چارەسەر دەكرێت.
➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖

🔺د. کارمەند صدیق محمد
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی

📍سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئۆرزدی، تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ، بەرامبەر کەباب وەلی.
📞07711541684

18/09/2022

🔷نەخۆشی بایۆپۆلەر، نەخۆشییەکی دەرونییەوە کە بە "دو جەمسەری" ناسراوە، کەسەکە "میزاجی" دەبێت و هەندێک کات دەگاتە لوتکەی دڵخۆشی کە پێیدەوترێت "مەینیا"، لەناکاویش دەگاتە ئەوپەڕی خەم و نیگەرانی کە پێێ دەوترێت "خەمۆکی"، ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیەیان هەیە گرفتیان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و ژیانکردن.

🔻نیشانەکانی توشبون:

لە کاتی مەینیا:
1. هەستکردن بە دڵخۆشی لە کاتێدا شتەکان زۆر باش ناڕؤن بەڕێوە.
2. هەبونی کۆمەڵێک بیرۆکەی ئەرێنی.
3. لەناکاو گۆڕینی بیرۆکەکانت.
4. زیاتر هەست بە باشی دەکەیت دەربارەی خۆت بە بەراورد بە جاران.
5. ناتوانیت سەرنجت بخەیتە سەر بابەتێک.
6. هەست دەکەیت ناتەوێت بخەویت.
7. بڕیاری گەورە بەبێ ئەوەی بیریلێبکەیتەوە.
8. ئەنجامدانی چەند کارێک کە کاتی ئاسایی نایکەیت وەکو:
- خەرجکردنی پارەیەکی زۆر

لە کاتی خەمۆکی:
1. هەستکردن بە دڵتوندی.
2. نەبونی وزە و هەستکردن بە هیلاکی.
3. هەستکردن بە بێهیوایی و نەرێنی بون.
4. نەبونی ئارەزو بۆ ئەنجامدانی ئەو شتانەی لە کاتی ئاسایی ئارەزوت لێبو.
5. بەبیر نەهاتنەوەی شتەکان.
6. نەبونی توانای بڕیاردان.
7. زۆر خەوتن یان کەمخەوی.
8. زیاتر لە جاران هەست بە برسێتی دەکەیت، یان بە تەواوی ئارەزووی خواردن لەدەست دەدەیت.
9. کەمکردن و زیادکردنی کێش لە کاتێکدا ناتەوێت.
10.بیرکردنەوە لە مردن یان خۆکوشتن.

-.—-.—-.—-.

♦️دکتۆر هەڵکەوت ئیسماعیل فەرەج
پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونی و هۆشەنگییەکان
دکتۆرا (بۆردی عێراقی) لە تەندروستی دەروونی

📍 ناونیشانی تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ:- سلێمانی - شەقامی ئۆرزدی - بەرامبەر کەباب وەلی - ته‌لاری سه‌لیم به‌گ.
☎️ ژمارە مۆبایل:-
07518711656

16/09/2022

هەینیتان باش 😊
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ گشت لایەک 🌼

14/09/2022

🔻جیووب و هۆکارەکانی
هەوڪردنێکە لە بۆشایی ئێسکەکانی ناو دەم و چاو و کاسەی سەر ڕوو دەدات..ژمارەو؛قەبارەیی بۆشاییە هەواییەڪان لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوڕێت....هەندێڪ ڪەس بۆشاییە هەواییەڪانی زۆر ڪەمە..کار و فرمانەکانیان بریتیە لە کەمکردنەوەی کێشی سەر . پاراستنی مێشڪ لەڪاتی بەرڪەوتن. شێدارکردنی هەوا . هەموو بۆشاییە هەواییـەڪان بە ڕێڕەوێڪی تەسڪ بەستراون بەلوتەوە ڪەپڕن لە لینجە مادە
کاتێڪ تەنێڪی نامۆ دەچێتە لوتەوە بەرگری لەش چالاک دەبێت و لەناویان دەبات.

▫️ڪەی جیووب ڕوو دەدات؟
چڵک هەڵگتنی دەرچەی بۆشاییە هەواییەڪان
بەتایبەت لەوەرزی سەرما و هەڵامەت دەبێتە هۆی گیرانی دەرچەڪان و بەمەش وادەکات لێنجەمادەکان فڕێنەدرێنە ناو لوت و فشارێڪی زۆر دەخاتە سەر جیووبەکان,دەبێتەهۆی گیرانی لوت..

▫️هۆکاری تووشبوون
۱...بەهۆی ڤایرۆس ...خۆی چاک دەبێتەوە
۲....بەهۆی بەڪتریا....بە بەکارهێنانی دژەبەکتریا باش دەبێت
۳...هەووکردنی ددان
۴...هەستیاری
۵...دووگیانی
٦جگەرە کێشان
۷...پژمەو کۆکە دەبنە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆس و بەڪتریا
نیشانەڪانی....
هـــەووڪردن لەڪاتی هەڵامەت
ئازار لەسەر ڕۆمەت و نێوو چاوان
سەرئێشەیەڪی مامناوەند
لوت گیران و سەختی هەناسەدان
لینجی لووت و بۆنێڪی ناخۆش
چاڕەسەرڪردن.....
بەرز کردنەوەی گۆشەی خەوتن
زیادکردنی خواردنی شلەمەنیەکان
وازهێنان لە جگەرە کێشان
کەش و،هەوای پاڪ
چارەسەر بە دەرمان کە زۆربەی کات پێویستە
چارەسەری حەساسیەتی لووت بە دەرمان.
▫️کەی نەشتەرگەری پێویست دەکات
کاتێک جیوبەکان هەوکردنی درێژ خایەنیان هەبێت و گۆشتی زیادە دروست بکەن
هەروەها چارەسەرکردنی تەسکبوونەوەی ناو لووت وەکو خواری کۆڵەکەی لووت .

__________

د. عادل عبداللە بەرزنجی
پسپۆڕی نەشتەرگەری قوڕگ و لوت و گوێ و نەشتەرگەری جیوبەکان و جوانکاری لوت
—————
📍ناونیشانی تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ:- سلێمانی، شەقامی ئۆرزدی، بەرامبەر کەباب وەلی
☎️ژمارە مۆبایل
07705454516

13/09/2022

🔸نەخۆشی ئێم ئێس MS یا چەن سکلرۆزی جۆرێک نەخۆشی ھەو کردنە کە تێیدا خانەکانی دەمار لە مێشک و بڕبڕاگەدا زیانی پێدەگات و دەبێتە ھۆی تێکچوونی باری ئاسایی گواستنەوەی پەیامەکانی دەمار بۆ مێشک.

🔻 نیشانەکانی ئێم ئێس:

-ماندووبوون

-گێژبوون

-سستی و بێھێزی دەستەکان

-لاوازی ماسولکەکان

-دووبینی و لێڵی لە چاودا

-گرژی و ڕەقبوونی ماسولکەکان

-لاوازی سێکسی

▫️دیارترین هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشیەکە:

-ھۆکاری بۆماوەیی: ئەگەری توشبوونی ئەندامانی خێزانی نەخۆشی ئێم ئێس دوو لە سەدە (٢%)، لەحاڵێکدا ئەم رێژەیە لە خەڵکی ئاساییدا (١%).

-ھەوکردنی ڤایرووسی : لە زۆرینەی توشبووانی ئێم ئێسدا ئاستی ڤایرووسی سوورێژە و ڤایرووسەکانی تر لەناو لەشدا زۆرە.

-بەرگری جەستە: زانایان دەزانن کە ئێم ئێس تێکچونی کۆئەندامی بەرگری لەشە.

-شوێنی جوگرافی:ئەگەری توشبوون بە ئێم ئێس لە دانیشتوانی شوێنە گەرمێنەکانی نزیک ھێڵی ئیستیوا کەمترە.

-خۆراک: ئەو کەسانەی رێژەیەکی زۆر بەروبوومی شیر و چەوری ئاژەڵی بەکاردەھێنن ئەگەری توشبوونیان زیاترە
➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖

پزیشکی ڕاوێژکار
🔶حسن محمد الجمیلي
پسپۆڕی بواری دەمار و کۆئەندامی دەماری گشتی

📍ناونیشان:- سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئۆرزدی، تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ، بەرامبەر کەباب وەلی
📞ژمارە مۆبایل:- 07715881810

12/09/2022

♦️هەوکردنی پەردەی مێشک Meningitis

بریتییە لە التهابات و هەوکردنی ئەو پەردەیەی دەوری مێشک و دڕکەپەتکی داوە کە ناودەبرێت بە Meninges

نیشانەکانی :
سەرەتای دەستپێکی نیشانەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک وەک تووشبون بە هەڵامەتە ، بەڵام دواتر نیشانەکان گەشەدەکەن و پەرەدەسێنن و دوای ماوەیەکی کەم یان پاش چەند ڕۆژێک ، نیشانەو دەرکەوتەکان بۆ هەرکەسێک کە تەمەنی لە ٢ ساڵ زیاتر بێت بریتیین لەمانەی خوارەوە :
١-لەپڕ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی (تـــا).
٢- ڕەقبوونی مل.
٣-سەرئێشەیەکی تووند لەگەڵ هێڵنجدانەوە و دڵ تێکهەڵاتن و ڕشانەوە .
٤-کەمبوونی تەرکیز.
٥-درەنگ هەستان لە خەو .
٦- گەشکە.
٧-کەم بوونەوەت ئارەزووی خواردن

نیشانەکان لە منداڵی بچووک و تازە لەدایکبودا بریتین لەمانە :
١- بەرزی پلەی گەرمی لەشی.
٢- زۆر خەوهاتن و بێتاقەتی .
٣- لاوازی خواردن.
٤- درووستبونی پەڵەیەکی نەرم لە لووتکەی سەری منداڵەکە.
٥- ڕەقبوونی ملی .

هۆکارەکانی :
ڤایرۆس باوترین هۆکارە بۆ تووشبون بە هەوکردنی پەردەی مێشک ، لەدوای ئەو بەکتریا دێت بەپلەی دووەم .لە هەندێ حاڵەتی کەمیشدا کەڕوو دەبێتە هۆی هەوکردنی پەردەی مێشک ، لەبەرئەوەی هۆکاری بەکتریایی مەترسیدارترینیانە بۆیە گرنگە کە سەرەتا بە ووردی باسی ئەو بەکتریانە بکەین کە دەبنە هۆی هەوکردنی پەردەی مێشک .

کاتێک بەکتریا دەچێتە ناو خوێن ، لە ڕێگەی جۆگاکانی خوێنەوە دەچێتە مێشک و دڕکەپەتک و دەبێتە هۆی ڕوودانی ئەو حاڵەتە .
بەڵام لەهەندێ حاڵەتی دیکە دەکرێت بەکتریاکە ڕاستەوخۆ کاربکاتە سەر پەردەی مێشک ئەمەش بەزۆری لە کاتی نەشتەرگەری ڕوو ئەدات .
ئەو بەکتریایانەی کە ئەبنە هۆی هەم هەوکردنە :-
۱- بەکتریای Streptococcus Pneumoniae :- ئەم بەکتریایە هۆکارێکی باوە بۆ تووشبون بە هەوکردنی پەردەی مێشک لە هەموو تەمەنەکاندا ، هەروەها ئەم بەکتریایە هۆکارە بۆ ئاوسانی سییەکان و هەوکردنی گوێیەکان و جیوب ، بەگشتی بەکارهێنانی ڤاکسین یارمەتیدەرە بۆ خۆپارێزی لە مەترسی ئەم بەکتریایە .

۲- بەکتریایی Neisseria meningitidis :- ئەم بەکتریا هۆکارێکی دیکەیە بۆ توشبون بە هەوکردنی پەردەی مێشک ، ئەگەرچی ئەم بەکتریا بەشیوەیەکی باو دەبێتە هۆی هەوکردنی بەشی سەرەوەی سیستمی هەناسەدان بەڵام کاتێک بچێتە ناو خوێن ئەوا دەبێتە هۆی هەوکردنی پەردەی مێشک ئەم جۆرەشیان بەکارهێنانی ڤاکسین ڕێگایەکە بۆ خۆپاراستن لەو بەکتریایە.

۳- بەکتریایی Haemophilus influenzae :- ئەم بەکتریاش هۆکارێکی دیکەیە بۆ هەوکردنی پەردەی مێشک بەڵام ئەم جۆرەیان بەتایبەت لە منداڵدا ، بە هەمان شێوە ڤاکسینی نوێ هەیە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەم بەکتریایە.

هەوکردنی پەردەی مێشک بەهۆی ڤایرۆسەوە ( Viral meningitis) :- بە گشتی هەوکردنی پەردەی مێشک بەهۆی ڤایرۆسەوە مەترسیەکەی وەک بەکتریا نییە ، ئەگەرچی زۆرترین ڕێژەی هەوکردنی پەردەی مێشک بەهۆی ڤایرۆسەوەیە ، کە بەزۆری لە کۆتاییەکانی وەرزی هاوین ڕوودەدات ، نموونەی ڤایرۆسەکان وەک (Herpes simplex , HIV , mups , West nil )

* هەوکردنی پەردەی مێشک بەهۆی کەڕوو (Fungal meningitis) :- ئەگەرچی هەوکردنی پەردەی مێشک بەهۆی کەڕوەوە حاڵەتێکی باو نییە و دەکرێت بڵێین دەگمەنە بەڵام یەکێکە لەڕێگاکانی توشبون بە هەوکردنی پەردەی مێشک بەڵام ناگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە .

*هەوکردنی درێژخایەنی پەردەی مێشک :- کاتێک هەندێ لە ئۆرگانیزمەکان بەشێوەیەکی هێواش گەشە دەکەن وەک کەڕوو ئەوا توانایان هەیە بچنە ناو ئەو پەردە و ئەو شلەیەی کە دەوری مێشکی داوە و ببنە هۆی هەوکردنی درێژخایەنی پەردەی مێشک، پەرەسەندنی ئەم هەوکردنە دوو هەفتە یان زیاتر دەخایەنێت لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی ڕوودانی چەند نیشانەیەک وەک ، تا ، سەرئێشە ، ڕشانەوە و تێکچونی ئەقڵی
چۆنیەتی خۆ پاراستن :
ئەو ڤایرۆس و بەکتریانەی کە دەبنە هۆی هەوکردنی پەردەی مێشک ئاساییانە توانای بڵاوبوونەوەیان هەیە لەڕێگەی کۆکە و پژمین و ماچکردن و بەکارهێنانی کەلوپەلی نان خواردن و فڵچەی دان شۆردنی کەسانی دیکە ، لەبەر ئەم هۆکارانە پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە ڕەچاوبکرێت بۆئەوەی خۆمان بپارێزین لە هەوکردنی پەردەی مێشک:
١- شۆردنی دەستەکان
٢- خۆ بەدوورگرتن لە بەکارهێنانی کەلووپەلی کەسانی دیکە وەک قاپ و فڵچەی دان شۆردن .
٣- هێشتنەوەی سیستمی بەرگری لەش بە بەهێزی و درووستی ، ئەمەش بە خواردنی خۆراکی تەندرووست و پێویست ، وە خواردنی میوە و سەوزەی فرێش و خاوێن.
—————————————————————-
🔺د. ابراهیم خەسرەو جاف
شارەزا لە نەخۆشییەکانی مێشک و دەماری منداڵان
📍سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئۆرزدی، تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ، بەرامبەر کەباب وەلی.
📞 07701580715

11/09/2022

🔸کێشانی ددان

چەندین نەخۆشی هەیە کار دەکەنە سەر تەندروستی ددانەکان هەروەها چەندین خۆراکیش هەن کە دەبنە هۆی لەناوبردن و پوکانەوەی ددانەکان، بۆ ڕاگرتنی تەندروستی ددانەکان زۆر پێویستە گرنگی بە پاک و خاوێنی جۆری خۆراک بدەی بۆ ئەوەی دووربی لەتوشبوون بەنەخۆشیەکانی پوک و داخورانی ددانەکان.

پوک ئەوجێگایەیە کەددانەکانی هەڵگرتووە کاتێک پوک توشی نەخۆشی دەبێت کاردەکاتە سەر دداکان و دەبێتە هۆی لاوازبون و لەدەستدانی ددانەکان.

♦️چی کاتێک پێویستە ددانەکان هەڵبکێشرێت ؟ ئەوکاتە پێویستە ددانەکان هەڵبکێشرێن کە بەتەواوی خراپ بوون و هیچ ڕێگەیەک نیە بۆچاکردنیان.

ئەگەر هاتوو ددانەکان بەتەواوی خراپ بوون ئەوا دەتوانی بەڕێگای کێشان چارەسەر وەربگریت ئەمەش لەڕێگەی نەشتەرگەرییەوە یاخود هەر بەئاسایی هەڵدەکێشرێت. هەروەها دەتوانی ددانێکی کە لەجیاتی بچێنیت.

🔹سوودی کێشانی ددان: هەڵکێشانی ددان سودێکی هەیە ئەویش ئەوەیە کاتێک ئەم ددانە خراپە هەڵدەکێشرێت ددانەکانی دیکە بەدوور دەبن لەهەوکردن و تێکچوون.

🔹زیانەکانی: کاتێک ددان دەکێشرێت پوک توشی هەوکردن و ئازارو ئاوسان دەبێت.

———————————-
دکتۆر ئاراس جەلال نوری
پسپۆڕی نەشتەرگەری دەم و ددان و چاندنی ددان

📍 ناونیشانی تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ:- سلێمانی، شەقامی ئۆرزدی، بەرامبەر کەباب وەلی
☎️ژمارەى مۆبایل
07701485201

10/09/2022

♦️کاریگەریی نەخۆشى شەکرە لەسەر چاو

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لەو نەخۆشینانەی کە کاریگەریەکی زۆر لەسەر چاو دروست دەکات یەکێکە لە هۆکارەکانی لەدەستدانی بینای لە هەموو جیهاندا.

🔹ئەکەسانەی کەشەکرە زۆر کار ئەکاتە سەر چاویان:

١. ئەوانەن کە ماوەیەکی دوورو درێژ شەکرەیان هەیە واتە سەروو ١٠ ساڵ.

٢. ئەوکەسانەی کە کۆنترۆڵی شەکرەکەیان باش نیە.

٣. ئەوانەی دووگیان ئەبن و شەکرەیان هەیە.

٤. ئەوانەی پەستانی خوێنیان بەرزە و شەکرەشیان هەیە.

٥. ئەوانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە یاخود گورچیلەیان سستە.

٦. کەم خوێنی.

٧. بەرزی چەوری خوێن.

٨. قەڵەوی.

٩. جگەرەکێشەکانیش زۆرتر شەکرەکەیان کاریگەری لەسەر چاویان ئەبێت.



🔻کاریگەریەکانی شەکرە:
هەوکردنی پێڵوی چاو، دروست بوونی ئاوی سپی، هەڵئاوسانی تۆرەی چاو، خوێنبەربوونی تۆرەی چاو، لێکترازانی تۆرەی چاو، سست بوونی دەمارەکانی چاو.

——.——-.——-.——-.——-.

کلینیکی چاوی گەش
د. سەناریا زیاد زەنگەنە
پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو

📍ناونیشانی تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ:-
سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئۆرزدی، بەرامبەر کەباب وەلی، تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ/ نهۆمی دووەم.
📞بۆ پەیوەندی کردن:-
07736662009
07502791515

09/09/2022

هەینیتان باش 🩺❤️

08/09/2022

♦️شیزۆفرینیا (schizophrenia)

شیزۆفرینیا بریتیە لە جۆرێک ناتەواوی لە مێشکدا کە دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە هەندێک دەنگ ببیستێت یان باوەڕی بە هەندێک شت هەبێت کە بوونیان نەبێت .
ئەم شتانە دەتوانێت کەسەکە بکات بە کەسێکی زۆر ترسناک و هەندێک کار بکات کە نەچێتە مێشکەوە و جێگای قەبوڵ نەبێت، هیچ چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە نییە، بەڵام بە دەرمان نیشانە توندەکانی ئەم نەخۆشییە کۆنترۆڵ دەکرێت.
لێکۆڵینەوەکانی دەرونزانی دەریانخستوە کە لە سەدا ١ی خەڵکی توشی ئەم نەخۆشیە دەبن و نەخۆشیەکی درێژ خایەنە و بەزۆری تا کۆتایی تەمەنیان لەگەڵیان دەمێنێتەوە.
دەروون زانەکان درکیان بەوە کردووە ٫ توشبوان لە جیهانێکی نا واقعی دەژین ٫ کەسانێک یان شتی وا دەبینن کە لە راستیدا بوونیان نییە٫ (یان مرۆڤی ئاسایی ناتوانێت بیانبینێت).
شیزۆفرینیا زۆر بەکەمی لە منداڵاندا ڕوودەدات ٫ بەزۆری توشبووان لە نێوان (15-25) ساڵیدا دەبن.

نیشانەکانی شیزۆفرینیا

١- خەیاڵ: بیستنی شتی خەیاڵی

۲- گوومان خراپی زۆر : بە زۆری توشبوو هەست بە پلان ئەکات دژی خۆی .

٤-خۆبەگەورە زانین: نەخۆشەکە باوەڕی وایە کە ئەو زیرەکترین و بەهێزترین کەسە ٫ یان خۆی بەزانایەکی گەورە دەزانێت ٫ یا وای دەبینێت کە خاوەن هێزێکی ناسروشتیە ٫ وە دەتوانێت درک بەهەندێک شتی نادیار بکات کە کەس درکی پێناکات.

٥- تێگەیشتنی نادروست: نەخۆشەکە وادەزانێت هەموو جوڵەیەکی دەوروبەری بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەوە لە کار و رەفتارەکانی ٫ کە دەبێتە هۆی دابڕانی بەردەوام لە کۆمەڵگا.

هۆکاری توشبوون :

هۆکارەکانی توشبوون

١-مێژووی خێزانی

٢- گۆران لە کیمیای مێشک وەکو زیاد دەردانی دۆپامین .

٣- بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر رێژەی توشبوون بەم نەخۆشیە زۆر زیاد دەکات

٥- کاریگەری ژینگەی دەوروبەریش ئەکرێ هۆکارێک بێ بۆ قورس کردنی دۆخی نەخۆش .

دیاریکردنی شیزۆفرینیا

دیاریکردنی نەخۆشیەکە بە گشتی لەسەر بنەمای پێشینەی نەخۆشەکە و نیشانەکانی نەخۆشیەکە دیاری دەکرێت، هەندێک پشکنین دەتوانێت ئەنجام بدرێت بۆ دیاریکردنی کاریگەری نەخۆشییەکە لەسەر جەستە، لە گەنجاندا دەکرێت پەیوەندی پێشینەی خێزان و نەخۆشی و هەندێک ڕەفتار دەتوانێت لەبەرەو پێشچوونی ئەم نەخۆشیەدا هاوکار بێت .

چارەسەر:
چارەسەر بە بەکارهێنانی دەرمان

چارەسەری دەروونی - کۆمەڵایەتی

دەردەدڵ کردن لەگەڵ ئەم نەخۆشانەدا دەتوانێت یارمەتیان بدات کە لەگەڵ کێشەی ڕەفتار و بیرکردنەوەی خۆیاندا یەکلایی ببنەوە و توانای دروستکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی تیایاندا زیاد دەکات .
چارەسەری دەرونی و کۆمەڵایەتی یارمەتی نەخۆشەکە دەدات کە زیاتر سوود لە چارەسەری دەرمان وەربگرێت و هەندێک کاتیش نەخۆشەکە بە داخلبوون لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.

-.—-.—-.—-.—-.—-.

♦️دکتۆر هەڵکەوت ئیسماعیل فەرەج
پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونی و هۆشەنگییەکان
دکتۆرا (بۆردی عێراقی) لە تەندروستی دەروونی

📍 ناونیشانی تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ:- سلێمانی - شەقامی ئۆرزدی - بەرامبەر کەباب وەلی - ته‌لاری سه‌لیم به‌گ.
☎️ ژمارە مۆبایل:-
07518711656

05/09/2022

🔸چ کاتێک نەخۆش پێویستی بە غەسلی گورچیلە ( Dialysis ) دەبێت

غەسلی گوورچیلە؟
کردارێکە وەک بەدیلێک و جێگرەوەیەک بۆ بەڕێوەچوونی فرمانی ئاسایی گورچیلەکان.
بەهۆی ئەم کردارەوە ئەو کەسانەی تووشی عجزی گوورچیلە بوون چانسی گەڕانەوەیان دەبێت بۆ ژیان.
دوو جۆر لە غەسلی گورچیلە هەیە :(Hemodialysis & Peritoneal Dialysis) ، هەریەک لەم دوو ڕێگەیە سوود و زیانی خۆی هەیە.

کاتێک نەخۆش پێویستی بە غەسلی گورچیلە دەبێت کە ڕێژەی پاشماوەی بەرهەمهاتوو لە لەشیدا بەشێوەیەکی زۆر بەرز بویەوە و گورچیلەکان توانایان نەبوو بۆ کردنەدەرەوەی ئەو پاشماوانە بۆ دەرەوەی لەش .
ئاساییانە بەرزبونەوەی ڕێژەی ئەو پاشماوانە بەشێوەیەکی هێواش ڕوودەدات بۆیە دکتۆر چەند فەحس و پشکنینێکی خوێن یان کیمیایی بۆ ئەنجامدەدات بۆئەوەی دیاریبکات کە چ کاتێک پێویستی بە غەسلی گورچیلە دەبێت .
دوو ڕێگەی پێوانکاری هەیە بۆ ئەوە :-
‏١-(Creatinine level)
‏٢- (Blood Urea Nitrogen)

کاتێک ئەو دوو ڕێژەیە بەرزبوونەوە لە ڕێژەی ئاسایی خۆیان تێپەڕین ئەوا دەرخەری ئەوەیە کە گوورچیلەکان توانایان نەماوە بۆ کردنەدەرەوەو پاککردنەوەی لەش لەو پاشماوە بەرهەمهاتوانە .

زۆرجار پزیشک پشکنینی (Creatinine clearance) لەڕێگەی فەحسی میزەوە ئەنجامدەدات بۆ پێوانەکردنی ڕێژەی ئیش و فرمانی گورچیلەکان .
نمونەیەک لە میزی نەخۆشەکە لە دەفرێکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت بۆ ڕۆژێکی تەواو ، پاشماوەی ناو میز و خوێنەکە دەخەمڵێنرێت لە ڕێگەی پێوانەکردنی کریاتین (Creatinine) .
بە بەراوردکردنی ڕێژەی خوێن و میز لەو ماددەیەدا ، لەمەوە دکتۆر بۆچونێکی درووستی بۆ دەردەکەوێ دەربارەی فرمانی گورچیلەکان ، بەم ئەنجامە دەوترێت Creatinine clearance کە بەزۆری ئەگەر ڕێژەکەی لە فەحسدا بوو بە ١٠ -١٢ cc/minute level ئەوا ئەو کەسە پێویستی بە غەسلی گورچیلە دەبێت.

➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖
🔺د. کارمەند صدیق محمد
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی
📍سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئۆرزدی، تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ، بەرامبەر کەباب وەلی.
📞07711541684

04/09/2022

♦️بۆنی ناخۆشی دەم ( Halitosis )
بریتییە لە دروستبوونی بۆنێکی ناخۆش لە ناو دەم دا ، کە نەخۆش خۆی یاخود کەسانی دەوروو بەری ھەستی پێدەکەن کە ئەمەش شتێکی بێزارکەرە بە تایبەت بۆ کەسانی چوار دەوری
زیاتر به هۆی شیبوونەوەی پرۆتینی خۆراک لە لایەن بەکتریاکانی ناو دەم ڕوودەدات. ئەو حالەتە لەوانەیە کاتی بێت، وەک دوای خواردنی سیر و پیاز، یان بەردەوام بێت .
بۆنی دەم زیاتر له بەیانیان دوای لە خەو هەڵسان ناخۆش دەبێت، چونکه لە شەو دەردانی لیک کەمتر دەبێت و بەکتریاکان چالاکتر دەبن.
🔻هۆکار :
١-خۆراک: سیر و پیاز بە تایبەتی
٢-کەمتەرخەمی لە پاکردنەوەی دەم و ددان دا
٣- وشکبوونی ناو دەم
٤-بەکارھێنانی جگەرەو ھاوشێوەکانی
٥-ھەبوونی بەکتریای گەدە H-pylori
٦-بوونی چەند نەخۆشیەکی درێژ خایەن وەک هەوکردنی لەوزەتێنەکان ، نەخۆشی سی ، ڕەبو یاخود هەناسە تەنگی .
🔻چارەسەری:
١- پاککردنەوەی دەم و ددان ٦ مانگ جارێک
٢- بنێشت جوین و غەرغەرە کردن .
٣-ددان شتن و بەکارھێنانی پەتی ددان
٤-وازھێنان لە جگەرەکێشان
٥-خۆ ڕزگارکردن لە هەر نەخۆشیەکی پوک و کلۆر بوونی ددان .
٦-کەمکردنەوەی شەکر
٧-پاک ڕاگرتنی تاقم و کیف و ددانی دەستکرد
٨-ئاو خواردنەوە

———————————-
دکتۆر ئاراس جەلال نوری
پسپۆڕی نەشتەرگەری دەم و ددان و چاندنی ددان

📍 ناونیشانی تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ:- سلێمانی، شەقامی ئۆرزدی، بەرامبەر کەباب وەلی
☎️ژمارەى مۆبایل
07701485201

Want your practice to be the top-listed Clinic in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

د. سەناریا زیاد زەنگەنە
د. عادل عبداللە بەرزنجی
🔵 ته‌لاری پزیشكی سه‌لیم به‌گچەندین پزیشکی بە ئەزموون و تاقیگە و تیشک و دەمانخانە لە خۆدەگرێتبۆ خزمەتی هاوڵاتیان و ژیانێک...
🔵 ته‌لاری پزیشكی سه‌لیم به‌گ  ▪️ باشترین پزیشكه‌كان له‌سه‌رجه‌م پسپۆریه‌كان و ده‌رمانخانه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی ده‌رما...
ساڵی نوێتان پیرۆزبێت
ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا
بەشداری د.چراخان لە بەرنامەی ڕۆژێکی نوێ
دەرمانەکانی گەشکە بۆ منداڵان
نەخۆشییەکانی پرۆستات
نەخۆشی شەکرە
د.ئاراس جلال نوری پسپۆڕی نەشتەرگەری دەم و ددان و چاندنی ددانبۆ ناوتۆمارکردن/ 07701485201ناونیشان/ کۆتایی شەقامی ئۆرزدی -...
گەشکە لە منداڵدا

Category

Telephone

Website

Address


Orzdi
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 13:00 - 21:00
Tuesday 13:00 - 21:00
Wednesday 13:00 - 21:00
Thursday 13:00 - 21:00
Saturday 13:00 - 21:00
Sunday 13:00 - 21:00
Other Doctors in As Sulaymaniyah (show all)
Dr. Lizan Omar Ali - د. لیزان عمر علی Dr. Lizan Omar Ali - د. لیزان عمر علی
Ashti
As Sulaymaniyah, 46001

كلینیكی پزیشكی ددان د. لیزان عمر علی به‌كالۆریۆس له‌

Habib store Habib store
412-91
As Sulaymaniyah

For Medical Supplies and Equipment.

Dr. Shilan Abdullah Banay د.شیلان عبداللە بانەیی Dr. Shilan Abdullah Banay د.شیلان عبداللە بانەیی
سلێمانی، شەقامی ابراهيم پاشا، تەلاری پزیشکی پاشا
As Sulaymaniyah, 46001

پزیشکی پسپۆڕی (بۆردی ئەڵمانی) لە نەخۆشیەکانی مناڵان و مێشک و دەماری مناڵان

Dr.malak hussein  د.ملک حسین Dr.malak hussein د.ملک حسین
As Sulaymaniyah, 00964

دکتۆرا(بۆرد) لە نەخۆشیەکانی گورچیلە/ غەسلی گورچیلە/ چاندنی گورچیلە M.B.Ch.B/FKHCMS(Nephrology)

بازاڕی متمانە بازاڕی متمانە
Naly
As Sulaymaniyah

هەرزانی متانە

Dr-Saya-kolak Dr-Saya-kolak
Twi Malik
As Sulaymaniyah

�به كالوريوس له پزيشكى ونه شته رگه رى ده م وددان�شاره ?

Dr. Bakhtyar Majid Dr. Bakhtyar Majid
کلینیکی ڕابیتەی مرۆیی/لقی سلێمانی
As Sulaymaniyah

General dentist - پزیشکی ددان

دکتۆر هەڤاڵ احمد Doctor Haval Ahmad دکتۆر هەڤاڵ احمد Doctor Haval Ahmad
As Sulaymaniyah

دکتۆر هەڤاڵ احمد حمە:پسپۆڕی نەشتەرگەری قوڕگ‌و لووت و گ

Dr. Hawsar Mstafa Ahmad Dr. Hawsar Mstafa Ahmad
سلێمانی ٫ ناو بازاڕی هوانە ٫ بەرامبەرمزگەوتی گەورەی هوانە
As Sulaymaniyah

کلینکی پزیشکی ددان

Dr.sirwan dental clinic Dr.sirwan dental clinic
Malik Mahmood Crircle Road, به رامبه ر گوندی ئه لمانی
As Sulaymaniyah, 46001

Dr.Zana Qadir Othman د.زانا قادر عوسمان Dr.Zana Qadir Othman د.زانا قادر عوسمان
جادەی ئۆرزدی تەلاری سەلیم بەگ بەرامبەر کەباب وەلی
As Sulaymaniyah, 46001

doctor