کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور :: Education College of Sharazur
سەکۆیەک بۆ خوێندکارانی کۆلێژمان بێ جیاوازی
بەشی زمانی كوردیی كۆلێژمان سەركەوتنێكی زانستیی گەورەی بەدەستهێنا
بەناوی ڕاگرایەتیی كۆلێژمانەوە پیرۆزبایی تایبەت ئاراستەی بەڕێز (د. ئاریان سدیق عەزیز)، سەرۆكی بەشی زمانی كوردیی كۆلێژمان و سەرجەم مامۆستایانی بەشی زمانی كوردی دەكەین، بەبۆنەی بەدەستهێنانی سەركەوتنێكی زانستیی گەورە لە ئاستی زانكۆماندا بۆ ساڵی دوهەم لەسەر یەك، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی زانستیی زانكۆدا، كە توانییان بە كۆكردنەوەی (39) خاڵ، پلەی دوهەم لەسەر ئاستی بەشە زانستییەكانی زانكۆ بەدەستبهێنن. ئومێد دەخوازین، كە لە كاروانی زانستییاندا بەردەوامبن و بەشە زانستییەكانی تریش بە هەمان ڕێچكەی زانستیدا بڕۆن.
دابەشکردنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ بۆ هەردوو بەشی گەشەپێدانی مرۆیی بەیانیان و بەشی زمانی کوردیی ئێواران
بۆ بینیى ئەو بەشانەى فۆرمى ڕاستەوخۆ دابەش دەکەن ئێرە کلیک بکەن:
https://drive.google.com/file/d/1iLXb28-lcg9PQQFjHzG-ABLvWao9xp98/view?usp=sharing
وەزارەتى خوێندنى باڵا: "لەو بەشانەى کەمتر لە (10) خوێندکار وەرگیراون، فۆڕمى راستەوخۆ دابەشدەکرێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، لەو بەشانەى لە کۆلێژ و پەیمانگەکان لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان، کەمتر لە (10) قوتابى/ خوێندکار وەرگیراون لەلایەن تۆمارى گشتى زانکۆکان فۆڕمى راستەوخۆ دابەشدەکرێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا دوپاتیشدەکاتەوە، هەر قوتابی و خوێندکارێک کە پێشتر وەرنەگیراوە، یاخود داواکاری بۆ وەرگرتن پێشکەش نەکردوە، لە دەرچوانى ئەمساڵ و ساڵانى پێشوو، دەتوانێت سەردانى تۆمارى گشتى ئەو زانکۆیانە بکات کە لەلیستى هاوپێچدا هاتوەو دەتوانێت فۆڕمى ڕاستەوخۆ وەربگرێت و داواکارى بۆ وەرگرتن لە یەکێک لە بەشەکانى هاوپێچ پێشکەش بکات.
جێگەى ئاماژە بۆ کردنە، پرۆسەى دابەشکردنى فۆرمى راستەوخۆ تاکو کۆتاى دەوامى فەرمى رۆژى پێنجشەمە (2023/10/5) بەردەوام دەبێت.
لیستى ئەو بەشانەى فۆرمى ڕاستەوخۆ پێشکەش دەکەن:
https://drive.google.com/file/d/1iLXb28-lcg9PQQFjHzG-ABLvWao9xp98/view?usp=sharing
وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان
خوێندکارانی ئازیزی کۆلێژمان ئاگاداردەکەینەوە، کە لە ئەمشەو (٣١ / ١ / ٢٠٢٣)وە، کاتژمێر (٨ی شەو)، دەتوانن ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان، لە هەژماری تایبەتیی خۆیان و لەسەر پلاتفۆڕمی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان، وەربگرنەوە.
هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیی بۆ خوێندکارانی ئازیزی کۆلێژمان دەخوازین
ڕۆژانی (چوارشەممە و پێنجشەممە ١ و ٢ی مانگی٢ی ٢٠٢٣)یش، دەتوانن پەڵپ لە ئەنجامەکانیان بگرن. بۆ ئەوەیش پێویستە سەردانی کۆلێژ بکەن و فۆڕمی تایبەت بە پەڵپگرتن، پڕبکەنەوە.
سەرکەوتنتان، دڵخۆشمان دەکات…
دەستپێکردنی خوێندن
سەرجەم خوێندکارانی وەرگیراو(قۆناغی یەکەم)ی بەش و خوێندنە جیاوازەکانی بەیانیان و ئێوارانی کۆلێژمان ئاگاداردەکەینەوە، کە ڕۆژی (یەکشەممە ٦ / ١١ / ٢٠٢٢)، پێویستە پەیوەندیبکەن بە بەشەکانیانەوە و خوێندنیان دەستپێدەکات.
هیوای چوارساڵی زانستی و ئەزمونێکی بەچێژی خوێندنتان بۆ دەخوازین
دابەشکردنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ بە مەبەستی خوێندن لە بەشەکانی کۆلێژمان
ئاگاداری هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە، کە خوازیارن لە بەش و خوێندنە جیاوازەکانی کۆلێژماندا دەست بە خوێندن بکەن، بەپێی پلان و خواستی بەشەکانی کۆلێژمان، بەو شێوەیەی، کە لە خوارەوە ئاماژەیپێدراوە، فۆڕمی ڕاستەوخۆ دابەشدەکرێت:
بۆ خوێندنی بەیانیان:
- فۆڕمی ڕاستەوخۆ تەنها بۆ بەشی گەشەپێدانی مرۆیی دابەشدەکرێت، بۆ هەردوو جۆری ڕاستەوخۆ و پارالێڵ.
بۆ خوێندنی ئێواران:
- بەشی کوردی،
- بەشی گەشەپێدانی مرۆیی.
خوازیاران دەتوانن لەمڕۆوە (سێشەممە ١٨ / ١٠ / ٢٠٢٢)، تاوەکو ڕۆژی (سێشەممە ٢٥ / ١٠ / ٢٠٢٢)، سەردانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕم.
تێبینی:
- فۆڕمی خوێندنی ئێواران، لە کاتژمێر (٣)ی پاش نیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر (٥)ی ئێوارە دابەشدەکرێت.
هیوای شانسێکی باشترتان بۆ دەخوازین
دابەشکردنی دەرماڵە
خوێندکارانی ئازیز و خۆشەویستی کۆلێژمان ئاگاداردەکەینەوە، کە سبەینێ، ڕۆژی (سێشەممە ١٨ / ١٠ / ٢٠٢٢)، دەرماڵەی خوێندکاران لە کۆلێژمان دابەشدەکرێت.
بەهیوای لەشساغی و سەلامەتیتان
دابەشکردنی دەرماڵە
خوێندکارانی ئازیز و خۆشەویستی کۆلێژمان ئاگاداردەکەینەوە، کە سبەینێ ڕۆژی (سێشەممە ٢٠ / ٩ / ٢٠٢٢)، دەرماڵەی خوێندکاران لە کۆلێژمان دابەشدەکرێت.
بەهیوای لەشساغی و سەلامەتیتان
ئاگاداریی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی خوێندن
خوێندکارانی ئازیزی سەرجەم بەش و قۆناغ و خوێندنە جیاوازەکانی کۆلێژمان ئاگاداردەکەینەوە، کە ڕۆژی (یەکشەممە ١٨ / ٩ / ٢٠٢٢)، یەکەم ڕۆژی خوێندن لە کۆلێژمان دەستپێدەکاتەوە.
بەهیوای ساڵێکی پڕ لە زانیاریی و ئەزمونێکی بەچێژی فێربوون و سەرکەوتن بۆ هەموولایەک
ئاگاداریی
کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، هەرکام لە کافتریای کۆلێژ و کۆشکی پەڕاوگە و فۆتۆکۆپیی کۆلێژ بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢ - ٢٠٢٣)، بەکرێدەدات. بۆ ئەم مەبەستەیش زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ (کافتریا) و (کۆشکی پەڕاوگە)ی کۆلێژ ئەنجامدەدات.
هەر بەڵێندەر و کەس و لایەنێک دەخوازێت هەرکام لەو دوانە بەکرێ بگرێت، دەتوانێت لە کات و شوێنی دیاریکراوی خوارەوەدا، ئامادەبێت.
زیادکردنی ئاشکرا بە مەبەستی بەکرێدانی کۆشکی پەڕاوگە و فۆتۆکۆپی:
- ڕۆژی (یەکشەممە ١١ / ٩ / ٢٠٢٢)
- کاتژمێر (١١)ی نیوەڕۆ
- شوێن: کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور.
زیادکردنی ئاشکرا بە مەبەستی بەکرێدانی کافتریای کۆلێژ:
- ڕۆژی (پێنجشەممە ٢٩ / ٩ / ٢٠٢٢)
- کاتژمێر (١١)ی نیوەڕۆ
- شوێن: کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور
خوێندکارانی ئازیزی کۆلێژمان ئاگاداردەکەینەوە، کە دەرماڵەی خوێندکاران لە کۆلێژ دابەشدەکرێت و سبەینێ (سێشەممە ٢٦ / ٧ / ٢٠٢٢)، کاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی بە مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵەکانتان، سەردانی کۆلێژ بکەن.
سەرکەوتوو و سەرفرابن هەمیشە
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
As Sulaymaniyah
University Of Sulaimani Kirkuk Road, Sulaimani Kurdistan Region
As Sulaymaniyah, 46001
پەیجی فەڕمی کۆلێجی زمان- زانکۆی سلێمانی لە فەیسبووک
Milli Mall , Shop 57
As Sulaymaniyah
نوسینگەی ئەنۆڤا بۆ کەڵكی ئابوری، ڕاوێژکاری و شیکاری ئاماریی توێژینەوەی زانستی
As Sulaymaniyah, UNIVERSITYOFSULAYMANIAH
This is the official page of Public Relations Department at University of Sulaymaniah.
بناری گۆیژە/قرگە/سەرو خانووەکانی کۆمپانیای نەوزاد
As Sulaymaniyah, 964
University of Human Development is a private non-profit national university founded in 2008.
University Of Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah, 46001
ئامادەکردنی ڕاپۆرت و سیمینار و ھۆم ۆرکەکانتان، تایپ کردن و وەرگێڕانی یاسایی