شەکرە و کوێرە ڕژێنەکان Diabetes and Endocrinology
Medical
کەسی دووگیانی تووشبوو بە شەکرە ئەگەری لەدایکبوونی منداڵەکەی بە ڕێگەی سروشتی و بە بێ نەشتەرگەری زۆرە ، بەڵام ئەگەری لەدایکبوون بە نەشتەرگەری لە کەسانی ئاسایی زیاترە.
ژێرمێشکەڕژێن چییە؟ئەو نەخۆشییانە چین کە تووشی ژێرمێشکەڕژێن دەبن؟ ژێرمێشکەڕژێن چییە؟ئەو نەخۆشییانە چین کە تووشی ژێرمێشکەڕژێن دەبن؟د.شاهۆ فتاح أحمدپسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکانژمارەی پەیوەندی📞:07707260303ناونیشان📌: سلێمانی ش...
غودەی ناچالاک چییە؟
غودەی ناچالاک بریتییە لە کەم دەردانی هۆرمۆنی پەریزادە لە لایەن ڕژێنەکەوە بە جۆرێک لەشی مرۆڤ نەتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی کاروفەرمانەکانی جێبەجێبکات. ناچالاک بە واتای هەبوونی بڕێکی کەم لەم هۆڕمۆنە لەناو خوێندا. هۆکارە باوەکان بریتین لە تێکچونی سیستمی بەرگری لەش وەک هەوکردنی هاشیمۆتۆ, نەشتەرگەری لابردنی ڕژێنەکە, چارەسەری تیشکی.
زنجیرەی شەشەمی بەرنامەی ڕۆژوو تەندروستی زنجیرەی شەشەمی بەرنامەی ڕۆژوو تەندروستی بەمیوانداری بەڕێز ( دکتۆر شاهۆ فەتاح احمد )پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان توشبوانی نەخۆشی شەکرە دەتوانن بەڕۆژوو نەبن! #ڕۆ...
کێ پێویستە پشکنین بکات؟ بۆ ئەوەی بزانێت توشی نەخۆشی شەکرە بوە یان نا:
أ. ئەو کەسانەی کە هۆکارێک یان زیاتریان هەیە کە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکە زیاد دەکات، وەک (ئەو هۆکارانەی کە ئەگەری تووشبوون بە شەکرە ی جۆری دووەم زیاد دەکەن:
۱. زیادبوونی کێش.
۲. وەرزش نەکردن و کەم جوڵان.
۳. بۆماوەیی ؛ ئەگەر لە خێزان دا تووشبووی شەکرە(کەسی پلە یەک) هەبێت ، ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاد دەبێت.
٤. تەمەن ؛ لەگەڵ زیادبوونی تەمەن ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاد دەکات.
٥. شەکرەی دووگیانی مەترسی یە بۆ تووشبوون بە شەکرەی جۆری ۲.
٦. بوونی کیسی سەر هێلکەدان( کۆ نیشانەی کیسی هێلکەدان)
۷. بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
٨. بەرزبوونەوەی چەوریەکان.)
ب . هەر کەسێک تەمەنی لە ٤٥ ساڵ زیاتر بێت، هەموو ۳ ساڵ جارێک دەبێت پشکنین بکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تووشی شەکرە نەبوە.
ج . ئەو خانمانەی کەشەکرەی دووگیانیان هەبوە ، دەبێت هەموو ۳ ساڵ جارێک پشکنینی شەکرە ئەنجام بدەن.
د . ئەو کەسانەی کە لە قۆناغی پێش نەخۆشی شەکرەدان پێویستە ساڵانە جارێک پشکنین ئەنجام بدەن.
--------------------------
د.شاهۆ فتاح احمد
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی
پسپۆڕی وردی شەکرە و کوێرە ڕژێنەکان
ناونیشان📌: سلێمانی شەقامی سەرەکی مادام میتراند (مەجید بەگ)تەنیشت زانکۆی سلێمانی (کەمپی ناوشار)
ئایا هیچ پشکنینێک هەیە کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەربخات؟
هەندێک پشکنین هەن کە دەرخەری ئەوەن کە نەخۆشەکە لە قۆناغی پێش شەکرە دایە کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەیان زیاترە لە کەسی ئاسایی
# پشکنینی ڕێژەی شەکر لەخوێندا بە گەدەی برسی بۆ ماوەی 8 کاژێر؛ بۆ کەسی ئاسایی دەبێت لە 100 مگم/دس کەمتر بێت، بەڵام ئەگەر ڕێژەکە لە نێوان 100 مگم/دس بۆ 125مگم/دس ئەوا بە قۆناغی پێش شەکرە دادەنرێت.
# پشکنینی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دوای خواردنەوەی شەکراو؛ ئەم پشکنینە بە شێوەیەکی تایبەت لە تاقیگە ئەنجام دەدرێت؛ ڕێژەی شەکر لەخوێندا لەم پشکنینە لە نێوان 140 بۆ 199 بە قۆناغی پێش شەکرە دادەنرێت.
# پشکنینی سێ مانگی شەکرە کە ئەگەر لە نێوان 5.7 بۆ 6.4 بوو بە قۆناغی پێش تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دادەنرێت.
ئەوانەی کە شەکرەیان هەیە و ئەگەر بە ڕۆژوو بن بە شێوەیەکی خراپ کاریگەری لەسەریان دەبێت،
نابێت بە ڕۆژوو بن:
* ئەو نەخۆشانەی کە هەست بە نیشانەکانی دابەزینی شەکرە ناکەن( واتە ئەگەر ڕێژەی شەکریان لە خوار ئاستی ئاسایی بێت و لەگەڵ ئەوەشدا هەست بە نیشانەکان ناکەن)
* ئەوانەی کە زوو زوو شەکرەیان دادەبەزێت.
*ئەوانەی تووشی نیشانە تووندەکانی دابەزینی شەکرە دەبن، وەک لە هۆش خۆ چوون، گەشکە، تێکچوونی لێدانی دڵ.
* ئەو کەسانەی کە کێشەی تریان هەیە وەک تەسکبوونەوەی بە ئازاری خوێنبەرەکانی دیواری دڵ، پەککەوتنی دڵ، یان لەکارکەوتنی گورچیلەکان.
* ئەو ئافرەتانەی کە سکپڕن و شەکرەکەیان بەرزە و لە ڕێژەی ئاسایی دا نیە.
* ئەوانەی لەگەڵ شەکرەکەیاندا تووشی نەخۆشی لە بیرچوونەوە بوون.
د. شاهۆ فتاح أحمد
پزیشکی پسپۆڕی هەناوی
پسپۆڕی وردی شەکرە و کوێرە ڕژێنەکان
ڕژێنی پەریزادە (غودەی دەرەقی) و هەڵە باوەکان
ڕژێنی پەریزادە (غودەی دەرەقی) بریتیە لەو ڕژێنەی کە دەکەوێتە پێشەوەی مل و شێوەی پەپولەی هەیە و لە دوو بەش پێکهاتووە ؛ڕاست و چەپ.
بە بەشی سێیەم بەیەکەوە بەستراون کە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی ناوەڕاستی مل.
کاری ئەم ڕژێنە بریتیە لە دەردانی هەردوو هۆڕمۆنی T3 و T4 کە زۆر گرنگن بۆ بەڕێوەبردنی زیندەچالاکیەکانی لەش
هەڵە باوەکان:
❌ من غوددەم هەیە.
✅ هەموو کەس ڕژێنی پەریزادە (غودەی دەرەقی) هەیە، دەبێت بە دیاریکراوی باسی نەخۆشیەکەت بکەیت.
❌ من غوددەکەم دەرەقیە.
✅ ئەوە ناوی ڕژێنەکەیە، هەوڵ بدە ناوی نەخۆشیەکەت بە دیاریکراوی لە پزیشکەکەت وەربگریت.
❌ تووشی غوددەی تەممەڵ بووم ئەگەر نەشتەرگەری بکەم چارەسەر دەبێت.
✅ تەممەڵی یان سستی ڕژێنی پەریزادە (غودەی دەرەقی) پێویستی بە دەرمانی ثایرۆکسین هەیە و نەشتەرگەری ناوێت مەگەر گرێ درووست بکات کە گومانی شێرپەنجەی لێبکرێت یان ئەوەندە گەورە بووبێت کە کاریگەری کردبێتە سەر قووتدان یان هەناسەی تووند کردبێت،یاخود ڕووخساری کەسەکەی شێواندبێت و بۆ جوانکاری لای ببرێت.
❌ من دووگیانم دەرمانی ثایرۆکسین ناخۆم چونکە کاریگەری بۆ سەر کۆرپەکەم دەبێت.
✅ لە کاتی دووگیانیدا نابێت دەرمانی ثایرۆکسین ڕابگیرێت، چونکە بڕی دەرمانەکە لە کاتی دووگیانیدا لە لەشدا کەم دەکات بۆ جێگیرکردنی بڕەکەی پێویستە دەرمانەکە زیادبکرێ تا کاریگەری نەخوازراو لەسەر دایک و کۆرپەکە درووست نەکات.
❌ کە زانیم نیشانەکانم باشن دەرمانەکان ڕادەگرم.
✅ ڕاگرتن یان بەردەوام بوون لەسەر دەرمانەکان پێویستە بە ڕاوێژی پزیشک بێت، ئەویش پاش پرسیارکردن دەربارەی نیشانەکانی نەخۆشیەکە و هەڵسەنگاندنی کلینیکی و پشکنینی تاقیگەیی.
د. شاهۆ فتاح أحمد
تاوەری تەندروستی سمارت
07707260303
نهۆمی سێیەم
#ڕژێنی پەریزادە (غودەی دەرەقی)
#شەکرە و کوێرە ڕژێنەکان Diabetes and Endocrinology
هاوڵاتی بەڕێز:
ئەگەر تۆ یەکێکیت لەوانەی کە فشاری خوێنت بەرزە ، نەکەیت بە تەنها پشت ببەستیت بە هەبوونی نیشانەی وەک (سەرئێشە ، هەناسەتووندی، ...هتد) بۆ زانینی بەرزی فشاری خوێن، چونکە زۆر جار بەرزی فشاری خوێن بێدەنگە و ئەگەری ئەوە هەیە کەسی تووشبوو بە یەکێک لە ماکەکانی ئەو نەخۆشییە بێت، بۆ ئەوەی دوور بیت لە کێشەکانی ئەو نەخۆشییە پێویستە شێوازی ژیانت بگۆڕیت و دەرمانەکان لە کاتی خۆیدا وەرگریت ، لەکاتی ناجێگیری لە فشاری خوێن سەردانی پزیشکی پسپۆڕی ئەو بوارە بکە.
زیاد دەردانی هۆرمۆنی ڕژێنی پەریزادە (غودەی دەرەقی)
نیشانەکان:
١. خێرا لێدانی دڵ
٢. عەرەق کردنەوەی زۆر، گەرما بوون و حەزکردن بە شوێنی فێنک یان سارد
٣. کێش دابەزین
٤. توڕەبوون و هەڵچوونی نائاسایی
٥. لاوازبوون و بێهێزی
٦. دەست لەرزین
٧. هەندێک جار سکچوون یان ڕشانەوە
٨. تێکچوونی خەو
٩. زۆر جوڵان و شوێن بەخۆنەگرتن(ماخۆلان)
١٠. بەرزبوونەوەی فشاری خوێن
د. شاهۆ فتاح أحمد
پسپۆری هەناوی
پسپۆڕی وردی شەکرە و کوێرە ڕژێنەکان
تاوەری تەندروستی سمارت
07707260303
#شەکرە و کوێرە ڕژێنەکان
#ڕژێنی پەریزادە (غودەی دەرەقی)
نەخۆشی ئەدیسن (کەم دەردانی هۆرمۆنی ڕژێنی سەر گورچیلە):
*نەخۆشییەکی هۆڕمۆنی دەگمەنە کە بە نزیکی لە هەر ١٠ هەزار کەسێکدا یەک کەس تووش دەبێت.
* هەر دوو ڕەگەز ئەگەری تووشبوونیان بەم نەخۆشییە هەیە و دەگونجێت هەموو تەمەنێک نیشانەکانی ئەم نەخۆشیەی تیادەربکەوێت.
*هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانی نەخۆشییەکە بریتییە لە بوونی دژەتەن لەناو خوێندا کە کار دەکاتە سەر ڕژێنەکە و دەیپوکێنێتەوە و لەکاری دەخات.
* ئەمە تەنها هۆکار نییە، بەڵکوو هەندێک شتی تر هەن کە دەکرێت کاریگەریان لەسەر ڕژێنەکە هەبێت و ببنە هۆکاری درووستبوونی نەخۆشییەکە وەک کاریگەری زەبری دەرەکی و درووستبوونی خوێنبەربوون لە ناو ڕژێنەکە یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری و لابردنی ڕژێنەکان ، تووشبوون بەهەوکردنی بەکتریایی یان کەڕوویی، یاخوود بوونی گرێی قەبارە گەورە لەسەر ڕژێنەکان، هەندێک هۆکاری تری دەگمەن دەگونجێت ببنە هۆی کەمدەردانی ئەم ڕژێنە.
د. شاهۆ فتاح أحمد
پسپۆری هەناوی
شەکرە و کوێرە ڕژێنەکان
زیاد دەردانی هۆرمۆنی ڕژێنی پەریزادە (غودەی دەرەقی)
نیشانەکان:
١. خێرا لێدانی دڵ
٢. عەرەق کردنەوەی زۆر، گەرما بوون و حەزکردن بە شوێنی فێنک یان سارد
٣. کێش دابەزین
٤. توڕەبوون و هەڵچوونی نائاسایی
٥. لاوازبوون و بێهێزی
٦. دەست لەرزین
٧. هەندێک جار سکچوون یان ڕشانەوە
٨. تێکچوونی خەو
٩. زۆر جوڵان و شوێن بەخۆنەگرتن(ماخۆلان)
د. شاهۆ فتاح أحمد
پسپۆری هەناوی
تاوەری تەندروستی سمارت
07707260303
#شەکرە و کوێرە ڕژێنەکان
#ڕژێنی پەریزادە (غودەی دەرەقی)
ئینسولین و هەڵە باوەکان
دەرمانی ئینسولین یەکێکە لە دەرمانە هەرە گرنگ و پڕبایەخەکان کە بۆتە هۆکاری ڕزگارکردنی ژیانی چەندەها نەخۆش لە مردن؛ کە تا ساڵی ١٩٢١ز هەرکەسێک تووشی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم ببوایە گیانی لە دەست دەدا؛ بەڵام لەگەڵ پەیدابوونی دەرزی ئینسولین ژیانی ئەو کەسانە گۆڕا.
ئینسولین دەرمانی سەرەکی جۆری یەکەمی نەخۆشی شەکرەیە و هیچ دەرمانێکی تر تا ئێستا نەسەلمێنراوە کە بە ئەندازەی ئینسولین کاریگەری بۆ نەخۆشانی جۆری یەکەمی شەکرە هەبێت.
لە هەندێک کەس کە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم لە دوای ماوەیەک لە تووشبوون بە نەخۆشیەکە پێویستیان بە ئینسولین دەبێت.
هەندێک کەس لەلای قورسە کە دەرزی ئینسولین بەکاربهێنێت، یان بەهۆی زانیاری ناڕاستەوە ترسێنراوە لە هەندێک ئاکامی نەخوازراو.
هەڵە باوەکان:
⚠️ئینسولین کاریگەری لەسەر بینایی هەیە و دەبێتە هۆی لەدەستدانی.
⚠️ ئینسولین دەبێتە هۆی لە دەستدانی گورچیلەکان.
⚠️ ئینسولین هۆکارە بۆ داخورانی ئێسک و شکان.
⚠️ دەستکردن بەم دەرمانە وا دەکات ئالوودە بیت و نەتوانی دەستبەرداری بیت.
ئەمانەی لەسەرەوە باسکران دوور و نزیک پەیوەندییان بە ئینسولینەوە نیە و نابێت ببنە ڕێگر لە بەردەم بەکارهێنانی ئەم دەرمانە.
د. شاهۆ فتاح أحمد
پسپۆری هەناوی
هاوڵاتی بەڕێز:
ئەگەر جەنابت یەکێکیت لەوانەی کە فشاری خوێنت بەرزە ، نەکەیت بە تەنها پشت ببەستیت بە هەبوونی نیشانەی وەک (سەرئێشە ، هەناسەتووندی، ...هتد) بۆ زانینی بەرزی فشاری خوێن، چونکە زۆر جار بەرزی فشاری خوێن بێدەنگە و ئەگەری ئەوە هەیە کەسی تووشبوو بە یەکێک لە ماکەکانی ئەو نەخۆشییە بێت، بۆ ئەوەی دوور بیت لە کێشەکانی ئەو نەخۆشییە پێویستە شێوازی ژیانت بگۆڕیت و دەرمانەکان لە کاتی خۆیدا وەرگریت ، لەکاتی ناجێگیری لە فشاری خوێن سەردانی پزیشکی پسپۆڕی ئەو بوارە بکە.
چ كات كهسێك شهكرهى ههبێت و بهڕۆژوو بێت پێویسته ڕۆژووهكهى بشكێنێت؟
1) ئهگهر ڕێژهى شهكرى ناو خوێن له 70 كهمتر بێت.
یان
2) ئهگهر ڕێژهى شهكرى ناو خوێن له 300 زیاتر بێت.
یان
3) ئهگهر كهسی تووشبوو نیشانهكانى شهكره دابهزینى تیا دهربكهوێت.
ئەوانەی کە شەکرەیان هەیە و ئەگەر بە ڕۆژوو بن بە شێوەیەکی خراپ کاریگەری لەسەریان دەبێت،
نابێت بە ڕۆژوو بن:
* ئەو نەخۆشانەی کە هەست بە نیشانەکانی دابەزینی شەکرە ناکەن( واتە ئەگەر ڕێژەی شەکریان لە خوار ئاستی ئاسایی بێت و لەگەڵ ئەوەشدا هەست بە نیشانەکان ناکەن)
* ئەوانەی کە زوو زوو شەکرەیان دادەبەزێت.
*ئەوانەی تووشی نیشانە تووندەکانی دابەزینی شەکرە دەبن، وەک لە هۆش خۆ چوون، گەشکە، تێکچوونی لێدانی دڵ.
* ئەو کەسانەی کە کێشەی تریان هەیە وەک تەسکبوونەوەی بە ئازاری خوێنبەرەکانی دیواری دڵ، پەککەوتنی دڵ، یان لەکارکەوتنی گورچیلەکان.
* ئەو ئافرەتانەی کە سکپڕن و شەکرەکەیان بەرزە و لە ڕێژەی ئاسایی دا نیە.
* ئەوانەی لەگەڵ شەکرەکەیاندا تووشی نەخۆشی لە بیرچوونەوە بوون.
د. شاهۆ فتاح أحمد
پزیشکی پسپۆڕی هەناوی
بالنسبة للأشخاص المصابين بداء السُكري ، وفي حال إن كان الصيام يؤثر بشكل سلبي على صحتهم.
لاينبغي عليهم الصيام:-
*الاشخاص الذين لايشعرون بأعراض هبوط السكر ( ك أن يهبط السكر لديهم دون أن يستطيعوا الشعور بالحالة)
*الأشخاص الذين تتكرر لديهم حالة هبوط السكر.
*الأشخاص الذين يواجهون أعراض قوية في حالة هبوط السكر كالإغماء ، الصرع، خفقان القلب.
*الأشخاص الذين يعانون من مشاكل وأمراض أخرى ك الذين يعانون من ضيق في شرايين القلب ، عجز القلب، الفشل الكلوي .
*الحوامل المصابين بالسكر الغير مُسيطر عليه وغالباً مايعانون من أرتفاع السكر.
*الأشخاص الذين أصيبوا بمشاكل في الذاكرة مُصاحبة مع مرض السكري .
د. شاهۆ باس لە نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە دەکات لە کلینیکی هەناوی لە تاوەری تەندروستیی سمارتد. شاهۆ باس لە نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە دەکات
نەخۆشی شەکرەم هەیە و بە هەنگوین تێک دەچم، ئایا هەنگوین خراپە بۆم؟ د.شاهۆ فتاح احمدپسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوی 0770 726 0303نهۆمی ٣ناونیشان📌: سلێمانی - شەقامی سەرەکی مادام میتراند (مەجید بەگ)تەنیشت زانکۆی سلێمانی (کە...
زنجیرەی شانزدەهەم بەرنامەی ڕۆژوو تەندروستی زنجیرەی شانزدەهەم بەرنامەی ڕۆژوو تەندروستی بەمیوانداری بەڕێز ( دکتۆر شاهۆ فەتاح احمد )پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان توشبوانی نەخۆشی شەکرە با ڕۆژوەکانیان بشکێنن...
زنجیرەی دووەمی بەرنامەی ڕۆژوو تەندروستی زنجیرەی دووەمی بەرنامەی ڕۆژوو تەندروستی بەمیوانداری بەڕێز ( دکتۆر شاهۆ فەتاح احمد )پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Telephone
Website
Address
As Sulaymaniyah
Slemany
As Sulaymaniyah, 46001
کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید ڕێباز ـ سلێمانی ـ بەکرەجۆ ناو ?
السليمانية
As Sulaymaniyah
الدكتورة وردة جليل حسن بكالوريوس طب بورد ( دكتوراه) الاطفال عربي - عراقي
سلێمانی، کانی با. نزیک فولکەی شاری سپی/بەرامبەر چێشتخانەی وەستا عەلی
As Sulaymaniyah
دەرمان، پێداویستی بزیشکی، جوانکاری هەمو رۆژەکانی هەفتە لە سەعات ١ پاش نیوەرۆ بۆ ١ شەو کراوەیە
Sulaymaniyah, Ibrahim Basha Street
As Sulaymaniyah, 46001
تەلاری پزیشکی ئاوێسەر- سلێمانی شەقامی ئیبراهیم پاشا نز
سلێمانی-استشاری شەهید حەمەڕەش-گەڕەکی شێخ محێدین/خوار مزگەوتی ڕەشید
As Sulaymaniyah, 46001
پسپۆری نه شته رگه ری گورچیلە و میزه ڕۆ دبلۆمی باڵا ماستەر له نه شته رگه ری گورچیلە