Alan hama dukani
بەکالۆریۆس لە ڕاگەیاندن
ڕوداوێکی سەیر و مێژووی 👇
کریستیانۆ لە ڕێکەوتی 8 / 4 / 2004 کاتێک گۆڵی 9 لە مێژووی پیشەگەرایەتی تۆمار کرد سان مارینۆ یەکەم بردنەوەی لە مێژوودا بەدەستهێنا
دوێنێ شەو کریستیانۆ کۆی گۆڵەکانی کردە 900 گۆڵ 😱 سان مارینۆ دوای 20 ساڵ دووەم بردنەوەی لە مێژوودا تۆمارکرد
لەو کاتەوە ڕۆناڵدۆ 891 گۆڵی تۆمار کردووە و سان مارینۆش دووەم بردنەوەی تۆمار کرد ڕۆناڵدۆ بە بۆنەی 900 گۆڵی مێژووی ئاهەنگی گێرا و سان مارینۆ بەبۆنەی دووەم بردنەوە ئاهەنگیان گێڕا 😂
هەڵبژاردەی عێراق لە ناو خاکی خۆی 1 _ 0 لە عومانی بردەوە و یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێنا و پێشەنگی گروپەکەی گرتووە
سەرە زێڕینەکەی ئەیمەن حوسێن هەمیشە فریادڕەسە 👏
نەبوونی زیدان ئیقبال بەتەواوی بە تیپەکەوە دیار بوو لە ڕووی بونیادی هێرشبردنەوە عێراو لاواز بوو بەتایبەت گێمی دووەم توانای بردنە پێشەوەی تۆپیان زۆر لاواز بوو
گرنگ ٣ خاڵی یاریەکەیە و کاساس پارێزگاری لە ئەنجامەکە کرد سەرەڕای ئەوەی عومان لە ئاست عێراق نەبوو بەڵام کاساس بەرگری کرد و پارێزگاری لە ئەنجامەکە کرد لەپێناو ٣ خاڵی یاریەکە و ئامانجەکەشی پێکا
بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان کۆتایی هات ✅
لە کاپشن خوێنەری گرنگترین گواستنەوەکانی کۆتا ڕۆژی بازاڕی گواستنەوە بن . پڕە لە سوپڕایز 🔥😱
( گابرێل ، سالیبا ، بین وایت ) ڕێک سیانە پۆڵاینەکەی یۆڤانتۆسم دێتەوە یاد ( کیلینی و بۆنۆچی و بارزالی )
پارساڵ هێڵی بەرگری ئەرسناڵ باشترین هێڵی بەرگری بوو تیپەکە تا کۆتا ساتەکان ڕکابەری نازناوی پریمەرلیگی کرد بەڵام پێکانی بەرگریکارەکانی ئەرسناڵی بێنەش کرد لە نازناوەکە بەڵام ئەم وەرزە نەک تەنانەت پێگەی سەرەکی بەڵکوو کورسی یەدەگی بەرگری تیپەکەش لە لوتکەدایە بە بوونی کالافیۆری و تۆمیاسۆ و گەڕانەوەی تێمبێر لە پێکان وەک بۆندێکی سوپەر وایە بۆ ئارتیتا
سەیری یەدەگی تیپەکە بکەن لە کۆمێنت 👇
ئەم حەفتە حاڵتان چۆنە لەگەڵ فانتاسی…؟
چەن خاڵتان هێنا ، کێ هالاندی پاشای فانتاسی کاپتن بوو…؟
وەعز خراپ نییە تا ئێستا سبەی چاومان لە دیاز و جەماعەتی نیوکاسڵە
خوا وەکیلە لەوەتەی من فانتاسی ئەکەم بەقەدەر یەک بنێشتی کۆکا کۆلا ئیسفادەم لە برۆنۆ فێرناندێز نەکردووە 🧐😅 موڕەشەعی سەرەکی برۆنۆیە بۆ فرۆشتن
لیڤەرکوزنەکەی چابی ئەلۆنسۆ
لەسەرەتای وەرزی ڕابردووە تا ئێستا 13 جار بە ئەنجام لەدواوە بووە و لە کۆتا خولەکەکان یان گۆڵی بردنەوەی تۆمارکردووە یاخود بەرامبەر ئەمشەویش بەرامبەر مونشگلادباخ لە کۆتا ساتەکان وریتز گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد…!
بەجۆرێک لە کۆتا خولەکی زیادکراو 5 یاری لە شکستەوە گۆڕیوە بۆ یەکسان بوون و 8 یاری لە یەکسان بوونەوە گۆڕیوە بۆ بردنەوە
هەمان ئەقڵیەت و بەردەوامی وەرزی ڕابردوو 👏
"ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە لە کاروانی تۆپی پێمدا و من بە پەرۆشم بۆ ئەم ئاڵنگارییە نوێیە. " ئەم میلادیە مانایەکی تایبەتی هەیە بۆ من چونکە ئەوە خەونی باوکم بوو، ئەوەی بەداخەوە لەگەڵ من نەماوە، ئەوە بوو کە من ببینێت بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵانە لە ئەوروپا یاری بکەم. هەرچەندە ئەو چیتر لە تەنیشتمەوە نییە، بەڵام لە هەر هەنگاوێکدا کە دەینێم هەست بە بوونی دەکەم و بڕیار وایە ئەو خەونەم بەدیبهێنم کە هەمیشە هاوبەشمان کردووە. "
پەیجی فەرمی یانەی کۆمۆ لەگەڵ یەکەم بەژداریکردن لە مەشقی یانەکەی ئەم لێدوانەی عەلی جاسمی داناوە لەسەر وێنەکانی
خەونەکە بوو بە ڕاستی
نەسر لەیەکەم جەولەی خولی ڕۆشنی سعودی 1 _ 1 لەگەڵ رائد یەکسان بوو
نەسر دوچاری بارودۆخێکی خراپ بووە هەم کێشەی ئەنجامی یاری هەمیش کێشەی وازهێنان دەستەی بەڕێوبردن و خاوەنی یانەکە بووەتەوە
کریستیانۆ گۆڵەکەی نەسری تۆمار کرد لە کۆمێنت سەیری ئەو بەرز بوونەوەی کریستیانۆ بکەن لەکاتی گۆڵەکە 😱
« ستیڤ کۆپر » ڕاهێنەرێکی وردی تەکتیکیە ، بە پشت بەستن بە داپۆشینی قوڵای بەرگری و هێرشی پێچەوانە بەتایبەت لە گێمی دووەم کە ناسراوە بە گێمی ڕاهێنەران تیپەکەی پۆستیکۆگلۆی خنکاندبوو لەکاتێک تۆتنهام تۆپی لە قاچا بوو پەستانی بەرزیان ئەکرد بۆ وەرگرتنەوەی تۆپ ، بە پشت بەستن بە داخستنی گۆشەی پاسیش زۆر کات تۆتنهام توانای گەیاندنی تۆپەکانی نەبوو تەنانەت بۆ ناوەندی یاریگاش….
ئەوەی جێگای سەرج بوو ئاستە بەرزەکەی « بۆنانوۆتێی و فاتاوو » بوو بەتایبەت ئەمەی دووەمیان زۆر تایبەت و نایاب بوو
« جیمی ڤاردی » قەناس دووبارە گەڕایەوە پریمەرلیگ و یەکەم خاڵی لە تۆتنهام وەرگرت ، ئیتر لە پریمەرلیگ بینەری گۆڵە نایابەکانی ڤاردی ئەبین بە تاینەت لێدانە سەرەکانی….
کێشەی چێڵسی چەن ساڵە نەبوونی هێرشبەرێکی ژمارە 9 گۆڵکارە کە لە بچوکترین هەل تیپەکە پێش خات ،
وە هەمان چێڵسی چەن وەرزی ڕابردوومان بینی ئەم تیپە توانای تەنها کۆنتڕۆلی تۆپ و پاسی بێسود و بێ ئەنجامی هەیە ،لە دروستکردنی هەلی گۆڵکردن و فشارکردن بۆ وەرگرتنی تۆپ زۆر لاوازن توانای چونە ناوەوەی تۆپیان لاوازە بۆ ناو هێڵی سزای بەرامبەر، بەڵام یاریەک پێوەر نییە و خاسەتەن کە ڕکابەرەکەت مان سیتیە گەورە و تۆقێنەرەکەی گواردیۆلا بێت ، گەر « ئینزۆ مارێسکا » کار لەسەر لایەنی هێرشبەری بکات تیپەکە گەشەئەکات بەتایبەت کە چەن یاریزانێکی باش و تازەی گواستۆتەوە بۆ هێڵی پێشەوە
چێڵسی سەرەڕای هەبوونه زیاتر لە 6 گۆڵپارێز بەڵام بێ گۆڵپارێزە و پێویستی بە گۆڵپارێزێکی نوخبە و ئاست بەرزە
مان سیتی تیپێکی کامڵە بە پێکهاتەی سەرەکی و یەدەگەوە ئامادەیە بۆ پێنجەم جار لەسەر یەک بۆ پارێزگاری کردن لە نازناوەکە هەر تیپێک بیەوەێت ڕکابەری مان سیتی بکات ئەبێت کەمترین هەڵەبکات و کەمترین خاڵ لەدەستبدات…!
هاوڕێیان ببورن لیگەکە جۆین نەئەبوو بەهۆکاری چەن هەڵەیەکەوە ئێستا بەردەستە و چارەسەرکراوە ئێستا بفەرموون بۆ ڕکابەریەکی دۆستانە لە لیگەکەم
394nfu کۆدی لیگ
لە کۆتاییدا پلەی یەکەم خەڵاتێکی تایبەت ئەکرێت
پێکهاتەکەتان لە کۆمێنت دانێن بۆ ئەوەی سودمەندبین لە یەکتر و بزانین کێ زۆرترین خاڵی حەفتەی یەکەمی هێناوە تا ئێستا…
کوی برێی حاڵمان خراپە لە بێ خاڵی فۆکسی گەورەم لەسەر هالاندی پاشای فانتاسیە 😂
هیلال لەسەر حسابی نەسر دووبارە نازناوی بەدەستهێنا..!
نەسر پێش دەسپێکی وەرز نەو شکستە قورسەی لە یاری کۆتایی توشی بوو بۆی ڕوون بووەوە بەم یاریزانانەوە ناتوانێت ڕکابەری هیلال بکات ، نەسر پێویستی بە میرکاتۆیە بەتایبەت گۆڕانکاری لە هێڵی بەرگری تیپەکەی
ئەرسناڵ ، نیوکاسڵ ، برایتۆن بردیانەوە و نۆتینگهام و بۆرسمۆنس یەکسان بوون
ئەرسناڵ جیاوازە و ئەم وەرزەش بۆ ڕکابەریەکی سەخت هاتووە ، ئەم وەرزە کورسی یەدەگ و سەرەکی تیپەکە لە لوتکەیان بەتایبەت هێڵی بەرگری ئەرسناڵ زۆر تۆکمە و ڕێکخراوە
نیوکاسلی « ئێدی هاو » زیاتر لە 65 خولەک بە 10 یاریزان یاریکرد و بردنەوەی بەدەستهێنا ، نیوکاسڵ بەهەمان ڕێکخراوی وەرزی پێشوو هاتە یاریگا بەڵام کارتە سورەکەی فابیان شارک نەیهێشت ئاستی نیوکاسڵ بەتەواوی هەڵسەنگێنین ، بەڵام هێڵی بەرگری نیوکاسڵ یەکێکە لە هێڵەبەرگریە قورسەکان بۆ تیپی بەرامبەر
فابیان هوزێلێری ئەڵمانی و ڕاهێنەری برایتۆن لەیەکەم تاقی کردنەوەی لە پریمەرلیگ تیپەکەی « شۆن دایشی » توشی شکستێکی قورس کرد لەبەردەم هاندەرانی
ئیساکی کاپتنم تەنها بە ئەسیستێکەوە جەولەی یەکەیم بەڕێ کرد 🤔
پاشای فانتاسی تەنها فیرعەونەکەی میسرە
تەنها لە 5 خولەک گۆڵ و ئەسیستی کرد 🔥⚽️
بوو بە یەکەم یاریزان لە مێژووی پریمەرلیگ 9 وەرز لە دەسپێکی پریمەرلیگ گۆڵ تۆمار ئەکات
ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30
علی حمادی هێرشبەری یانەی ئیسپیچ تاونی تازە سەرکەوتوو لەیەکەمین دەسپێکی پریمەرلیگ ڕووبەڕووی لیڤەرپول ئەبێتەوە
گەر بەژداری یاریەکە بکات ئەبێتە یەکەم عێراقی شەقی بەرتۆپ کەوتبێت لە پریمەرلیگ
پێشتر « زیدان ئیقبال » لە یانەی مان یونایتد بوو بەڵام هیچ دەرفەتێکی پێنەدرا لە پریمەرلیگ بەژداری بکات
نرخی لە فانتاسی پریمەرلیگ بە 5 ملیۆن جێگیر کراوە و لە ٪ 4 بەکار هێنەرانی فانتاسی علی حمادیان کڕیوە…
ئیسپویچ تاون بە علی حمادیەوە خاوەن 4 هێرشبەری مەرکەزی ژمارە 9 شانسی بەژداری کردنی کەم بەڵام بەپێی کات عەلی دڵنیام جێگای خۆی ئەکاتەوە لە پێک هاتەی تیپەکە
بۆ ئاشقانی فانتاسی پریمەرلیگ
ئەم وەرزە جگە لە شیکاری و هەواڵ و زانیاری پریمەرلیگ گرنگی بە فانتاسی پریمەرلیگیش ئەدەم کە یاریەکی باوە و چێژی پریمەرلیگی زیاتر کردووە
یەکەمی لیگەکە لە کۆتایی وەرز ئەبێتە خاوەنی خەڵاتێکی تایبەت
لەڕێگای ئەم کۆدەوە جۆینی لیگەکە بن
( 394nfu )
مان یونایتد 1 _ 0 فولهام
هێڵی بەرگری مان یونایتد یەکەم 3 خاڵیان بەخشیە مان یونایتد ، بەبێ ئەو بەرگریە نایابەی هێڵی بەرگری مان یونایتد هەرگیز سێ خاڵی ئەمشەوی بەدەست نەئەهات
وەک تین هاگ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەکە ڕای گەیاند تیپەکە لایەنی جەستەی باش نییە،ڕێک ئەو خاڵە وای کرد فولهام هەم باشتر و هەم زاڵتربێت بەتایبەت لە گێمی دووەم
گواستنەوەی یاریزانی نوێ ڕوحیەتێکی گەورە ئەدات بەتیپەکە بەتاینەت کە کورسی یەدەگی تیپەکە باش بێت توانای گۆڕانکاریشی ئەبێت وەک گۆڕانکاری « گرناچۆ و زکیری »
3 ساڵ پێش ئێستا ئەم کوڕە باشترین یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بوو…!
لە لیدز یونایتد لە ژێر سەرپەرشتی « مارسیلۆ بێلسا » لە لوتکەی ئاستیا بوو یەکێک بوو لە ئیرتیکازە دیار و باشەکانی جیهان و لە هەڵبژاردەی ئینگلتەراش بەهەمان شێوە پێگەی سەرەکی پارێزرا و بوو لەلایەن « ساوزگێتەوە » بەڵام بە بڕیارێلی هەڵە بەچوونی بۆ مان سیتی وردە وردە خۆری ئاوا بوو و لەهەڵبژاردەی ئینگلتەراش دور خرایەوە..
ئیسپویچ تاون لە سەر خواستی « کیران مەکینا » ڕاهێنەر لەگەڵ کالفن ڤلیپ ڕێکەووتووە
کۆتا شانسی « کالڤن فلیب » بۆ دووبارە گەڕانەوەی بۆ ئاستی پێشووی بەپێچەوانەوە نەتوانێ خۆی بسەلمێنێت چیرۆکی پیشەگەری کالڤن فلیپ کۆتایی دێت …
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Website
Address
As Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
ناونیشان/مکان 📍شەقام 60 مەتری_بەرامبەر شاری پزیشکی فاروق_ناو ماکۆ مۆل📍 What’s app : 07700239696
Slaimanya
As Sulaymaniyah
لێرە یاریەکان بە ڕاستەوخۆ ببینە ، ئاگاداری تازەترین هەواڵە وەرزشیەکان بە
EBRAHIM PASHA
As Sulaymaniyah, 46001
لتجارة انواع الاحذية بالجملة والمفرد(بۆ بازرگانی کالەوپێڵاة بە تاک و کۆ)
Baxtyary 10
As Sulaymaniyah, 460010
قەڵەم سپۆرت کەناڵێکی تەلەفزیۆنی تایبەت بە وەرزشە،سەر بە دامەزراوەی میدیایی قەڵەمە
As Sulaymaniyah
سڵاو هاوڕێیان پەیجەکەمان لایک بکەن بۆ ئاگادار بون لە ه?