Dr. Zana Azeez Kakarash :: د. زانا عزیز کاکەڕەش
Welcome to our academic page, your ultimate destination for scholarly pursuits!
لە کاتی #گۆڤاری کراوە (Open Access) هەڵبژێرە
ئایا بڵاوکردنەوە لە گۆڤارەکانی کراوە (Open Access) ئاسانترە؟ ئایا گۆڤاری کراوە ڕێکارەکانی پێداچوونەوەی هاوتا (Peer-review) جێ بەجێ دەکەن؟ ئایا گۆڤارەکانی کراوە ناوبانگیان زیاترە و سەردانیکردنیان زۆر ترە؟ ئەمانە تەنها هەندێک لەو پرسیارە زۆرانەن کە توێژەران سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤاری کراوە هەیانە. بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەین باشتر لە گۆڤارەکانی کراوە (Open Access) تێبگەیت، ئێمە وەڵامی زۆرترین پرسیارمان داوەتەوە لەم پۆستەدا.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە :
https://shorturl.at/stGJN
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى زەمالەی خوێندنى ماستەر لە وڵاتى چین بڵاودەکاتەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری چینی میللی زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات بەمەبەستی خوێندنی (ماستەر)، هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەکات، تکایە بۆ وردەکاری زیاتر و پێشکەش کردن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
https://shorturl.at/dpqvL
مەرج و داواکاری لایەنى کۆماری چینی میللی:
1. بڕوانامەی دەرچون کە پشت ڕاستکرابێتەوە لەلایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراست کردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
2. بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
3. بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت راستکرابێتەوە.
4. بڕوانامەی تەندروستی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
5. تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆیفڵ و ئایڵتس یان پشتگیریەک لە زانکۆکەی کە بیسەلمێنێت تەواوی خوێندنی بە زمانی ئینگلیزی بوە.
6. پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
7. سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
تکایە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و ئیمێلە ([email protected]) بکەن.
مەرجی ڕێنمایی تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥ %)کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت و بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا سەعات ١١ى پێش نیوەڕۆى رۆژی (١٩/٥/٢٠٢٤)، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن: ([email protected])
1) ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە ...
2) شوێنی کار ...
3) بەرنامەی پێشکەش کراو واتە ماستەر لە بواری ...
4) ئیمێل ...
5) تەلەفۆن (ژمارەی ئەو تەلەفۆنەی کە واتسئاپی لە سەرە)
چۆنیەتی و زانیاری تەواو دەربارەی پێداویستی یەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی سەرسندوقی دەنگدان
http://it.kti.edu.iq/details.php?id=193
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی - عێراق بەردەستبوونی سکۆلەرشیپی ڕۆمانی لە ژمارەیەک پسپۆڕی بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) ڕادەگەیەنێت
بەشی سکۆلەرشیپ و پەیوەندییەکان بڵاویکردەوە ، ئەو زەمالەیانەی کە زانکۆی براسۆڤ لە ترانسیلڤانیای ووڵاتی ڕۆمانیا پێیان بەخشیوە، خۆی دەبینێتەوە لە بەشەکانی ( ئەندازیاری، پزیشکی، کارگێڕی و بەڕێوەبردن، ئابووری، بەشی دارستان، مۆسیقا، یاسا، بیرکاری، زانستی کۆمپیوتەر، پەروەردەی وەرزشی، زانستە پەروەردەییەکان، و دەروونناسی) بۆ هەرسێ ئاستی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا.
دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری خوێندن 26/4/2024 دەبێت.
لینکی پیشکەشکردنی داواکاری خوێندن لە کۆمێنت دانراوە.
سڵاو
بە مەبەستی زیاتر هاوکاریکردنی خوێندکارانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) ، لە کاتی ئامادە کردنی توێژینەوەکانیان بۆ بڵاوکردنەوە و هەڵبژاردنی گۆڤارێکی دەرەکی ، پێش ناردنی بۆ گۆڤارەکە دەتوانن لینکی گۆڤارەکەم بۆ بنێرن و بۆتان چێک بکەم و زانیاری تەواوتان پێ بدەم لەسەر گۆڤارەکە و توشی هیچ کێشەیەک نە بن لەو ڕووەوە.
بە هیوای ئەوەی بتوانم خزمەتێکی بچوک پێشکەش بە خوێندکارانی خوێندنی باڵا بکەم
لەگەڵ ڕێزی د. زانا عزیز کاکەڕەش
مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
زانکۆی سەڵاحەدین رێبەری نوێ بۆ نوسینی نامەی ماستەر و تێزی دکتۆر دادەنێت , خوێندکاران و قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەدین دەتوانن لەم لینکانەی خوارەوە رێبەری پسپۆریەکەی داونلۆد بکات و بخوێنێتەوە .
وردەکارییەکان لەم لینکەی خوارەوەیە بە شێوەی پی دی ئێف
1- رێبەری نوسینی نامەی ماستەر و تێزی دکتۆر بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان
https://su.edu.krd/.../msc-ma-phd-writing-guideline...
2- رێبەری نوسینی نامەی ماستەر و تێزی دکتۆر بۆ زانستە پەتی و کرداییەکان
https://su.edu.krd/.../msc-ma-phd-writing-guideline...
3- نرخی چاپکردنیش لە چاپخانەی زانکۆ لە نوسراوی خوارەوە ئاماژەی پێکراوە
https://su.edu.krd/he/writing-guideline
گرنگترین ماڵپەڕە بێبەرامبەرەکان کە پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستن بۆ گەڕان بەدوای توێژینەوە و بڵاوکراوە زانستییەکاندا
توێژەران و خوێندکارانی خوێندنی باڵا ، ئەگەر ئارەزووی گەڕان بەدوای توێژینەوەی زانستی و بڵاوکراوەی نوێ دەکەیت وەکو سەرچاوە بۆ کارەکانت بەکاریان بهێنیت ، لە خوارەوە لینکی فایلێکم بۆ داناون کە ١٤ ماڵپەڕی تێدایە سەرجەمیان پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستن، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت بە ملیۆنان توێژینەوەی زانستی و بڵاوکراوەی زانستی نوێ بەدەست بهێنیت.
زۆربەی سایتەکان بەتەواوی بێبەرامبەرن یان بۆ ماوەیەکی دیاری کراو بێبەرامبەر دەتوانیت بەکاریان بهێنیت، وە هەندێکیان پێویستیان بە تۆمارکردن هەیە پێش ئەوەی بچیتە ناو سایتەکەوە.
https://shorturl.at/ktFNZ
ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەرنامەى فول برایت بۆ خوێندنى ماستەر ڕادەگەیەنێت
حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی (2024) بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى جیا جیا ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە سەرجەم خوازیاران لە هەرێمى کوردستان دەکات دەتوانن بەم مەرج و داخوازیانەی خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن:
1. دەبێت پێشکەشکار دانیشتوی هەرێمى کوردستان و عێراق بێت.
2. پێویستە بەلایەنی کەم دوای دەرچونی لە زانکۆ، دوو ساڵ خزمەتی هەبێت.
3. پێویستە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت و دانپیانراو بێت.
4. دەبێت پێشخانێکى ئەکادیمی باشى هەبێت.
5. دەبێت ئاستی زمانی ئینگلیزی بەرچاوی هەبێت، بە شێوەیەک بتوانێت بەشداری لە خولی درێژخایەنی زمان بکات بەر لە دەسپێکردنی بەرنامەی خوێندن.
6. پێشینە بۆ ئەم خوازیارانە دەبێت کە پێشتر ئەزمونی خوێندن و ژیانیان لە ئەمریکا زۆر کەم بوە یاخود نەبوە.
7. خوازیاران لە باکگراوندی جیاجیا لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت هان دەدرێن بۆ پێشکەشکردن.
تێبینی:
- تەواوی خەرجی ئەم بەرنامەیە لە سەر ئەستۆی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا دەبێت.
- دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١/٠٥/٢٠٢٤).
- بۆ زیاتر زانیاری و وردەکاری پێشکەش کردن، تکایە سەیری برۆشەری هاوپێچ و ئەم لینکە بکەن:
(t https://www.amideast.org/.../fulbright-foreign-student...) ئەگەر پێویست بوو پەیوەندی بە نوسینگەی ئەمیدست لە هەولێر و بەغداد بکەن.
سەبارەت بە مەرجەکانی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ خوێندنی ماستەر لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیە بریتیە لە:
1- پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2- پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لەپاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
3- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
4- ئاستی توانستی زمانی داواکراو بەندە بە ئاستی داواکراوی خودی بەرنامەکە.
5- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
6- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
7- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن بەرنامەی فولبرایت پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
8- هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
تێبینى:
دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:
https://scholarship.digital.gov.krd/ #/login
وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر لە وڵاتى کۆریاى باشور ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بەدامودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و سەرجەم دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێم ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆریاى باشور لە چوارچێوەى هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و سێنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشور (KDI School) ژمارەیەک کورسی خوێندنى ماستەر لەبوارەکانی (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرەپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى و خاوەنداریەتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانکۆکانی وڵاتی کوریای باشور تەرخان دەکات.
هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشور هەیە، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی لینکی هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
https://kdischool.ac.kr/menu.es?mid=a40202000000
مەرجەکان:
• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
تێبینی:
- هەرکەسێک مەرج و ڕێنماییەکانى تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
- تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- دواکات بۆ پێشکەشکردن و مەرجی زمان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی تر، یان لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەکى دیکە جیاوازە، تکایە بەر لە پێشکەش کردن بە وردی سەرنجی مەرج و ڕێنماییەکان بدەن.
- دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://scholarship.digital.gov.krd/ #/login
ئەمە بکە... بۆ قبوڵ بوونی توێژینەوەکەت
ئایا تۆ خوێندکاری خوێندنی باڵایت (ماستەر ، دکتۆرا) و دڵەڕاوکێی ئەوەت هەیە کە توێژینەوەکەت ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوە دەبێتەوە؟ هیچ خەمت نەبێت! چوارچێوەیەکی گشتگیرم بۆ ئامادە کردوون ، کە دەتوانێت چانسی قبوڵکردنی توێژینەوەکەت لەو گۆڤارانەی فاکتەری کاریگەر (Impact Factor) یان بەرزە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات و ڕێژەی وەرگرتن و قبوڵ بوونی توێژینەوەکەت زیاتر بکات.
تکایە پێش ئەوەی توێژینەوەکەت پێشکەشی گۆڤارەکان بکەیت، دڵنیابە لەوەی کە توێژینەوەکەت لەگەڵ ئەم پێنج خاڵە گرنگەدا هاوتەریبە.
لینکی تەواوی بابەتەکە لە کۆمێنت دانراوە
ڕاستیەکان دەربارەی پلاتفۆڕمی ڕیسێرچ گەیت ReserachGate
ڕیسێرچ گەیت ماڵپەڕێکی تۆڕی فیکرییە بۆ توێژەران و ئەکادیمیستان و زانایان. یارمەتی ملیۆنان توێژەر دەدات بڵاوکراوە و توێژینەوەکانیان لەگەڵ یەکتردا بەیەکەوە هاوبەشی پێبکەن . بەکار دێت بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوتەمەنەکانمان و هاوکاریکردن لە پڕۆژە زانستییەکان .
دەتوانین پرسیار و گومانەکان ڕاستەوخۆ لە پسپۆڕان بپرسین و هاوکاران بۆ توێژینەوە و کارە زانستیەکانمان بدۆزینەوە. لەم بابەتەدا، دەمەوێت باسی چەند ڕاستیەکی سەرنجڕاکێش بکەم دەربارەی Researchgate.net
خوێندنەوەی درێژەی بابەت :
https://shorturl.at/gotGL
بەخێرهاتنی مامۆستایان و فێرخوازانی بەشی پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ لەلایەن :
د. زانا عەزیز کاکەڕەش - سەرۆک بەش
م. سورکێو محمد حەمەعەلی
م. ڕاڤین حەمەخالید عوسمان
ڕەوشت ڕەزا بابان - نوێنەری گشتی بەش
فێرخوازانی پەیمانگەی چەمچەماڵ دابەش کران بەسەر پێنج گروپدا کە هەر گروپێک لەنێوان پانزە بۆ بیست فێرخواز بوو , تەواوی بەشەکانی پەیمانگە نیشانی گروپەکان درا وەک ( ڕاگرایەتی - بەش - هۆڵی خوێند - لابەکان - ژووری مامۆستایان - کتێبخانە - یەکەی ئایتی - کافتریا - بەشە پزیشکیەکان - باخچە و یاریگا )
گەشتە زانستیەکەی پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ بە ئەنجامدانی یاریەکی دۆستانە کۆتایی هات.
ئامادەکردن و مۆنتاژ / سارا صەڵاح
پانێلی «دەستپێکی تویژینەوەی زانستی لە نووسینەوە تا پێشکەشکردن» بەڕێوەچوو
پانێلی «دەستپێکی تویژینەوەی زانستی لە نووسینەوە تا پێشکەشکردن» بەڕێوەچوو پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
پانێڵی "دەستپێکی تویژینەوەی زانستی لە نووسینەوە تا پێشکەشکردن"
پانێڵی "دەستپێکی تویژینەوەی زانستی لە نووسینەوە تا پێشکەشکردن" پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
سایتێکی زۆر گرنگ بۆ گۆڤاری زانستی بێبەرامبەر
1- سایتەکە نزیکەی ٤١٩ گۆڤار لە چەندین بوار و زانستی جیاوازدا لەخۆدەگرێت.
2- سەرجەم گۆڤارەکان بڵاوکراوەکانیان بەردەستن بە بێ بەرامبەر هەروەها، بەشێکی زۆریشیان بە بێ بەرامبەر توێژینەوە بڵاودەکەنەوە ، واتە هیچ پارەیەکی چاپکردن و بڵاوکردنەوە وەرناگرن (Free Charge).
3- لیستەکە ناوی گۆڤارە زانستییەکان و ناوی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە و ناوی قەوارە یان دامەزراوەی سەرپەرشتیکردنی گۆڤارەکە و هەروەها ستاندارد و ڕێژەی هەر گۆڤارێک لەخۆدەگرێت.
بەستەری ماڵپەڕ لە کۆمێنت دانراوە
پێشنیاری هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە (٢٠)ی ساڵی ٢٠٢٠
بەکورتی
بڕگەی یەکەم و دووەمی مادەی ١٣ هەڵوەشایەوە.
واتە هیچ هاوتا کردنێک و ئەژماردنێک بۆ هیچ بڕوانامەیەک بەبێ مۆڵەتی فەرمی ناکرێت.
ماوەی نیشتەجێبوونی بەکالۆریۆس هەموو ڕۆژانی دەوام ، بەبێ پشوو و بۆنە و ئاهەنگەکانی ئەو وڵاتە، واتە ٣ ساڵ یان ٤ لەگەڵ کەمکردنەوەی پشووی فەرمی تەنها.
ماوەی نیشتەجێبوونی ماستەر ساڵێکی تەواو دەبێت، ماوەی پشوو لەو ساڵەدا تەنها ٣٠ ڕۆژە کە دەبێت دواتر قەرەبوو بکرێتەوە.
ماوەی ئیقامەی دکتۆرا دوو ساڵی تەواوە.
هیچ وەزارەتێک مافی ناردنی سکۆلەرشیپ بۆ دەرەوەی وڵات نییە تەنها بە ڕەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا نەبێت.
ئەم یاسایە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە دوای چوونە بواری جێبەجێکردنەوە وەرگیراون.
سکۆلەرشیپی وڵاتی بەلجیکا
ئاستی: تەنها بۆ ماستەر
ماوەی سکۆلەرشیپ: دوو ساڵ.
شەهادەی زمانی ئینگلیزی: مەرج نیە
تایبەت: خوێندکاری نێودەوڵەتی
دوا وادە: ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤
سوودەکانی سکۆلەرشیپی ماستەر مایند
* لێخۆشبوونی تەواوی کرێی خوێندن بۆ هەر ساڵێکی خوێندن (60 ECTS).
*خوێندکاران بە بڕی ٨٢٠٠ یۆرۆ یارمەتی وەردەگرن
*یارمەتیی سکۆلەرشیپی ماستەر ماین تێچووی شوێنی نیشتەجێبوون، بیمە و بڕێکی بەرچاو لە تێچووی ژیانیان دەگرێتەوە.
وەرگیراوە لە پەیجی سکۆلەرشیپ بۆ کورد
لینکی سکۆڵەر شیپ 👇
https://upnext9ja.com/blog/study-in-belgium-master-mind-fully-funded-masters-scholarships-for-2024-2025/
ئاگاداری بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری زانستی کۆمپیوتەر
بەشی زانستی کۆمپیوتەر (کۆلێژی زانست) لەزانکۆی هەڵەبجە پێویستی بە وانەبێژە، هەر بەڕێزێک هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بواری زانستی کۆمپیوتەر، ئەندازیاری کۆمپیوتەر، تەکنەلۆجیای زانیاری و خوازیارە ببێتە وانەبێژ (cv) بنێرێت بۆ ئەم ناونیشانە:-
[email protected]
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ورکشۆپێک ڕێکدەخات دەربارەی (دەرفەت و ئالەنگارییەکانی ژیری دەستکرد لە بڵاوکراوەی زانستی).
لە گشتاندەنەکەدا وەزارەتی ناوبراو بانگێشتی توێژەرانی پەیوەندیدار دەکات کە پوختە بابەت بنێرن ئەگەر ئارەزووی بەشداریکردن ئەکەن.
پێنج ڕێگا بۆ دوورکەوتنەوە لە گۆڤاری هەڵە و دۆزینەوەی گۆڤاری دروست
هەڵبژاردنی گۆڤارێکی گونجاو بۆ توێژینەوەکەت هەنگاوێکی گرنگە لە پرۆسەی بڵاوکردنەوەی ئەکادیمیدا، کاریگەری لەسەر بینین و متمانەپێکراوی کارەکانت دەبێت. بەڵام ستراتیژییەتی بنەڕەتی هەیە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە خۆت لە گۆڤارێکی هەڵە بەدوور بگریت و گۆڤارێکی گونجاو بۆ توێژینەوەکەت بدۆزیتەوە. لەم پۆستەدا، دەمەوێت پێنج ڕێگەی سەرەکی بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی گۆڤارەکەت، کە بەهێزت دەکات بۆ بڕیاردانی ئاگادارانە و زۆرترین کاریگەری لەسەر توێژینەوەکانت باس بکەم. لە تێگەیشتن لە مەودا و فۆکۆسی گۆڤارەکانەوە تا هەڵسەنگاندنی ناوبانگ و بڵاوکردنەوەی ئازادانە ، ئەم ئامۆژگاریانە یارمەتی توێژەران دەدەن لە هەموو ئاستەکاندا بە متمانە و وردبینیەوە بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی گۆڤاری دروست بۆ توێژینەوەکانین بدەن.
لینکی بابەتەکە
https://shorturl.at/bEITU
سنوورداربوونی ChatGPT لە بابەتە زانستی و ڕاوێژکاریەکاندا
لەگەڵ بەردەوامبوون و پێشکەوتنی زیرەکی دەستکرد، مۆدێلی زمانی وەک ChatGPT یارمەتی بەنرخ پێشکەش دەکات لە سەرانسەری دۆمەینە جیاوازەکاندا. بەڵام گرنگە تواناکان و سنوورداربوونەکانیان (Limitation) ئەم جۆرە مۆدێلانە بە تایبەت لە چوارچێوەی زانستیدا بناسرێت. لە کاتێکدا ChatGPT دەتوانێت زانیاری و تێڕوانینێکی گشتی پێشکەش بە مرۆڤایەتی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین بڵێن کە ChatGPT بۆ ئەرکی زانستی و تایبەت لە بوارە تایبەتمەندەکاندا وەک تاکە سەرچاوە بەکار بهێنین. مەبەست لەم بابەتە باسکردنی لایەن سنووردارکراوەکانی ChatGPT و تیشکخستنە سەر ئەو بوارانەی کە توانای دیاری کراوی ChatGPT دەردەخەن.
لە بابەتەدا ئەو دۆمەینە زانستییە گرنگانە دەدۆزینەوە کە چات جی پی تی تیایدا تواناکانی کەم دەبێتەوە و ناتوانین وەک ڕاوێژکاری و پسپۆڕی و سەرچاوەی متمانەپێکراوی پێویست بەکاری بهێنین.
درێژەی بابەت
https://shorturl.at/eBOY1
کۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی "نوێترین ئەو تەکنەلۆجیا سەردەمییانەی کە لە بوارە جیاوازەکانی توێژینەوە بەکاردێن
لە پێناو پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی مامۆستایان، توێژەران و فێرخوازان، چالاکییە زانستییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ، بەشدارە لە ڕێکخستنی کۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی "نوێترین ئەو تەکنەلۆجیا سەردەمییانەی کە لە بوارە جیاوازەکانی توێژینەوە بەکاردێن" بە بەشداری کۆمەڵێک لە کەسانی پسپۆڕ و ئەکادیمی، لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات :
- پ.د. زاهیر بابەر سەرنوسەری گۆڤاری Pharmaceutical Policy & Practice
- پ.د. دۆن پریسنۆ سەرنوسەری گۆڤاری Public Health Challenges (Wiley)
- پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری Kurdistan Technical Institute
- پ.ی.د. ڕۆژین کمال شاه سەرۆکی ڕێکخراوی کەلەپووری کولتووری و هاوسەرۆکی تۆڕی نەهرەینی بەریتانی
- پ.ی.د. مونا بەرەکات سەرنوسەری گۆڤاری Jordan Journal of Applied Science-Natural science series
کات: ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی 14/2/2024
لە ڕێگەی پلاتفۆڕمی Zoom، کاتژمێر: 06:00 ئێوارە بە کاتی کوردستان
کۆنفرانسەکە نێودەوڵەتییە و تۆی بەڕێزیش دەتوانیت بەشداربیت.
لینکی خۆتۆمارکردن:
http://it.kti.edu.iq/details.php?id=126
پسپۆڕی گشتی و پسپۆڕی وردی مامۆستای زانکۆ چییە؟
بە پێی نووسراوێکی زانکۆی موسڵ کە ئاراستەی هەموو کۆلێژ و سەنتەرەکانی سەر بە زانکۆکە کراوە، پسپۆڕی گشتی و پسپۆڕی وردی مامۆستای زانکۆ لەم چوار خاڵەدا دیاریکراوە.
١. دیاریکردنی پسپۆڕی گشتی مامۆستا بەپێی پسپۆڕی و ناوی ئەو بەشە زانستیەی لێی خوێندووە لە بەدەستهێنانی کۆتا بروانامەی بە پێی فەرمانی زانکۆ
٢. پسپۆڕی وردی مامۆستای زانکۆ بەپێی ناونیشانی ماستەرنامەکەی یان تێزی دکتۆراکەی دیاری ئەکرێت (کۆتا بڕوانامە)
٣. مامۆستای زانکۆ ئەتوانێت پسپۆڕی ورد (ڕێڕەوی توێژینەوە) بگۆرێت تەنها بۆ بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بەو مەرجەی کە (٥) پێنج توێژینەوە لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەکان بڵاو بکاتەوە و لە (٣) سێ لەو توێژینەوانە ناوی یەکەم بێت
٤. خاڵی (٣) سێیەمی سەرەوە تەنها بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی سودی لێ وەردەگیرێت.
وەرگیراوە لە پەیجی د. بڕیاڕ گەڵاڵی
المجلات العراقية المعتمدة ضمن WoS
https://jor.rdd.edu.iq/dis_w.php
المجلات العراقية المعتمدة ضمن Scopus
https://jor.rdd.edu.iq/dis_s.php
المجلات العالمية ضمن Nature https://jor.rdd.edu.iq/Nature.pdf
المجلات العالمية ضمن Science
https://jor.rdd.edu.iq/Science.jpg
المجلات العالمية ضمن Shanghai Rankinghttps://jor.rdd.edu.iq/SHR.pdf
المصدر
https://jor.rdd.edu.iq/
البوابة الالكترونية للمجلات جميع الحقوق محفوظة © دائرة البحث والتطوير / شعبة التوثيق وادارة المعلومات
پیرۆزە لە زانکۆی سلێمانی
ڕانکینی وێبۆمێتریکس، بە پشتبەستن بە ژمارەی سایتەیشنی توێژینەوەی توێژەران لە گووگڵ سکۆلەردا، ڕیزبەندی بۆ زانکۆکانی جیهان دەکات. لە ئەمساڵدا، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و چوارەمی لەنێو زانکۆکانی عێراق بەدەستهێناوە.
نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکان بە پێی ڕیزبەندی (SCIMAGO) بۆ ساڵی ٢٠٢٣
بە پێی ڕیزبەندییەکە:
یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان: زانکۆی سلێمانی
یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان: زانکۆی کۆمار
یەکەمی سەر ئاستی عێراق (حکومیی و تایبەت): زانکۆی کۆمار
سەرچاوە: پەیجی د. بڕیار گەڵاڵی
لێخۆش بوون لە کرێی خوێندن بۆ ئەو خوێندکارانەی بۆ بڕوانامەی دکتۆرا دەخوێنن.
چۆنێتی نووسینی باشترین توێژینەوەی پێداچوونەوە
How to Write a Best Review Paper
ئایا تۆ تازەیت لە بواری ئەکادیمی و نوسینی توێژینەوەی پێداچونەوە؟ ئایا دەتەوێت فێر بیت چۆن توێژینەوەی پێداچوونەوەی باش بنووسیت بۆ ئەوەی زانیاری قووڵ لەسەر دۆمەینەکەت بەدەست بهێنیت؟ ئایا تۆ ئامادەکاری پێویستت کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە؟ بۆ ئەم مەبەستە لەم بابەتەدا هەندێ زانیاری و ووردەکاریم ئامادە کردووە بۆ ئەوەی فێربیت چۆن باشترین توێژینەوەی پێداچوونەوە (Review Paper) بنووسیت بە ڕێکارێکی ئەکادیمی و بە شێوەیەکی سیستماتیکی هەنگاو بە هەنگاو بە بەکارهێنانی فۆرماتێکی نمونەیی جیهانی کە تایبەتە بە توێژینەوەی پێداچوونەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا سوودی هەبێت بۆ بەدەست هێنان و زیادکردنی ژمارەی Citation
توێژینەوەی پێداچوونەوە (Review Paper) چییە؟
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە :
https://shorturl.at/sTW36
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Contact the school
Telephone
Address
As Sulaymaniyah
46001
Kurdsat Street/sulaymaniyah/Iraq
As Sulaymaniyah, 46001
progress provides a professional student consultancy for European and America universities and institutes. we are expertise in recruiting students abroad to study and devoting offe...
سلێمانی _ قولەرەیسی _ خوار زانکۆی کۆماری ئەهلی
As Sulaymaniyah, 46001
سەنتەری گەشە بۆ توێژینەوە و پەرەپێدانی خود ئەم سەنتە?
Arbat Airport
As Sulaymaniyah, 46001
اكادىمية بازرعة للطيران في العراق - كردستان - 07703000360 بۆ
شارع ال 60
As Sulaymaniyah
Creating Leaders for Tomorrow العلم الوفير مؤسسة تعليمية أكاديمية و?
Kurdistan
As Sulaymaniyah
ھاوکارت ئەبین لە نوسینی توێژینەوەی ماستەر و دکتۆراکەت
Sulaymaneyah
As Sulaymaniyah, 46001
Welcome to Zoorzan, your trusted partner in helping students find the right universities abroad.
As Sulaymaniyah, 46001
باشترین ڕێگا بۆ فێربوون و راهێنانی کرداری شیکاری بیرکاری.
شەقامی ٦٠ مەتری، بەرامبەر نەخۆشخانەی شار، تەلاری گرین (شێخان)/نهۆمی ٧
As Sulaymaniyah, 00964
Learning Languages, Strengthening Courses, IELTS & TOEFL Preparation courses, Home Teacher