Sham Pharmacy - دەرمانخانەی شەم
دەرمانخانەی شەم - لەلایەن پزیشکی دەرمانساز سەرپەرشتی د
Gaviscon Suspention
خۆراكی ناتەندروست و زۆر خواردنی چەوری و تونی و جگەرەكێشان و دووگيانی هۆكاری سەرەکی كێشەکانی بەد ھەرسی و ئازاری گەدە و گەڕانەوەی ترشەڵۆکن بۆ گەروو
❎زۆرینەی ئەو دەرمانانەی بەردەستن كاتێکی زۆریان پێویستە بۆ چارەسەری نيشانەکان
✅بەڵام گيراوەی (Gaviscon) بە دروستكردنی چينێک لەبەشی سەرەوەی گەدە كە رێگر ئەبێت لە دەرچونی ترشەڵۆک لە گەدە و ئاسانكردنی هەرسكردن... چارەسەری نيشانەکان دەکات بە كاتێکی كەم و بۆ ماوەیەکی درێژ.
بەتامی نەعنا دروستكراوە لە وڵاتی بەریتانیا.
✅سەلامەتە بۆ ئافرەتی دووگیان و شير دەر.
✅ گونجاوەبۆ تەمەنی ١٢ ساڵ وبەرەو سەرەوە.
✅گونجاوە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
V***r Rub
توشی سەرمای وەرزی بويت و ناتەوێ دەرمان بەکار بهێنیت 💊❌؟؟
ئێستا مەلھەمی (v***r rub) سەلامەتترينە بۆ بەكارهێنان بەبونی پێکھاتەیەکی سروشتی وا دەكات بۆ هەموو تەمەنێک گونجاو بێت.
بەبونی camphor) و menthol وthyme oil و (eucalyptus لەپێکھاتەکەیدا هەست بە ئارامی دەكەیت.
بەكاردێت بۆ :-
1. كەمكردنەوەی كۆکە.
2. كرانەوەی لووت و ئاسانی هەناسەدان.
3. ئيسراحەت پێکردنی ماسولكەكان.
4. کەمکردنەوەی ئازاری سەر.
دەتوانرێت لەکەڵ ئاوی گەرم تێكەڵ بكرێت و ھەڵمەکەی هەڵبمژرێت كە سنگ و لووت و قورگ دەکاتەوە يان ڕاستەوخۆ سەر سنگ و قورگی پێ چەوربكرێت.
گونجاوە بۆ ئافرەتی دووگيان.
گونجاوە بۆ منداڵی سەروو دوو ساڵ.
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
LF (lactose free milk) & lactose intolerance
🍼هەستیاری لاکتۆز گرفتێکی باوی هەرسە کە کۆئەندامی هەرس ناتوانێت شەکری لاکتۆز بگۆرێت بۆگلوکۆز کە لەشیر و بەرهەمە شیرەمەنیەکاندا هەیە بەهۆی کەمی یان نەبوونی ئەنزیمی لاکتەیز.
🍼شیری بێ لاکتۆز یەکێکە لەو شیرانەی کە پێکهاتەکەی جیاوازە لەشیرە ئاساییەکان، گونجاوە بۆ ئەو منداڵانەی هەستیارن بە شەکری لاکتۆز.
🍼نیشانە سەرەکیەکانی هەستیاری بەلاکتۆز دوای چەند کاتژمێرێک لەخواردنی ئەو خۆراکانەی لاکتۆزیان تیایە دەردەکەوێت وەکو:-
🔷ئازاری سک
🔷سك چوون
🔷ئاوسانی گەدە و غازات
🔷دڵ تێک چوون
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
چۆن پارێزگاری لە تەندروستی گورچیلەکانمان بکەین
🔹 خواردنەوەی بڕی پێویست ئاو
🔹 وەرزش کردن🚴🏊🏋🏂⚽
🔹 نەکێشانی جگەرە و نێرگەلە 🚬
🔹 کۆنترۆڵ کردنی پەستانی خوێن ♥♥
🔹 دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش .
🔹 کۆنتڕۆکردنی شەکرە .
🔹 بەکار نەهێنانی دەرمان بە بێ ڕاوێژی پزیشکی دەرمانساز .
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
💎 ١٠ رێنمای ️گرنگ بۆ ئەو كەسانەی ئازاری پشتیان هەیە: 👇
1️⃣ كێشت دابەزێنە، چونكە كێشی زۆر كاریگەریەكی زۆر خراپی هەیە لەسەر بڕبڕەكانی پشتت.
2️⃣ زۆر دانیشتن یاخود زۆر وەستان بە پێوە هەردووكی كاریگەریەكی خراپی هەیە، هەتا دەتوانیت لەجوڵەیا بە و خۆت بپارێزە لەهەر جوڵەیەكی خێرا یان هەڵەی بڕبڕەكانی پشتت.
3️⃣ لەكاتێكدا بتەوێت شتێك هەڵگریتەوە، پێویستە ئەژنۆت بچە مێنینتەوە نەك پشت.
4️⃣ لەكاتی دانیشتندا بەشێوەیەكی ڕێك دابنیشە.
5️⃣ لەكاتی نووستندا پشتیەكی مامناوەند بەكاربهێنە، باشترە لەسەر پشت یاخود لەسەرلا بخەویت، هەردوو ئەژنۆت پچەمینیتەوەو پشتیەك بخەیتە نێوان دوو ئەژنۆت (شێوەی منداڵ لەسكی دایكیدا).
6️⃣ هەوڵ دە پێڵاوەكانت نەرم و نزم بێت.
7️⃣ لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا پشتیەكی بچووك لە پشتتەوە دانێ، وەدووركەوە لە لێخوڕین بۆ ماوەی زۆر، ئەگەریش ماوەكە زۆر بوو پێویستە لەنێوانیان پشوو وەرگریت.
8️⃣ هەوڵدە كە بەپێوە دەوەستێت بەشێوەیەكی ڕێك بوەستیت و هەردووشانت بەرەو پشتەوە بەرەو ماسولكەكانی سكیشت بەرەو ناوەوە.
9️⃣ وەرزشی گونجاو و مەلەكردن دوو هۆكاری گرنگن بۆ كەمكردنەوەی ئازار، دەبێت وەرزش وەكو چارەسەر مامەڵەی لەگەڵ بكەیت.
🔟 لە کاتی هەستکردن بەئازار، مەیشارەوە، بەڵكو باسی كە لەگەڵ پزیشكەكەت و دەوروبەرت هەرچەندە كەمیش بێت
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
ئهسپرین (aspirin)
یهكێكه لهو دهرمانە باوانەی بهكاردێك بۆ ڕونکردنەوەی خەستی خوێن و ڕێگەگرتن لە جەڵدەی دڵ و نههێشتنی ئازار و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش،
ئهسپرین یهكیكه لهو ماددانهی خوێن ڕوون و شلتر ئەكاتهوه، لەبەر ئەوە پێویسته ماوهیهك بهر له نهشتهرگهری بهكارهێنانی ئەم دەرمانە بوهستێندرێت چونكه دهرفهتی خوێنبهربوون زیاد دهكات .
زیاد بهكارهێنانی ئهسپرین مهترسیداره ، ئەگەر ئەم نیشانانە لە کەسەکەدا دەرکەوت واتە توشی ژەهراوی بوون بوە بەدەرمانەکە و پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکات وەک .... سهرئیشه و دڵتێكههڵاتن و رشانهوه و ههناسه سواری و بورانهوه.
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
چۆنییەتی هەڵبژاردنی کرێمە شێدارکەرەوەکان بەپێی جۆری پێست؟
١- بۆدەموچاوی وشک :- پێویستە کرێمەکە کەمێک قورس بێ وەچەور بێ وەمادەی (گلسرین glycerin, ترشی هیالۆرۆنیک hylauronic acid یاخود زەیتەکان بەتایبەت زەیتی شیا (زبدة الشيا ).
٢- بۆدەموچاوی چەور:- پێویستە بەشێوەی جێڵ یاخود کرێم بەڵام ڕوون وەسوک بێ وە هەڵمژینی خێرا بێ وە چەوری تێدا نەبێ (oil free) وەزیاتر ڕێژەی ئاوی تێدا بێ.
٣- بۆدەمووچاوی هەستییار:- پێویستە کرێمەکە هیچ مادەی بۆن وە مادەی پاراستن (مادة المحافظة) زیاتر لەمادەی سروشتی پێک بێت وەک مادەی aloe vera یان زەیتی گوێز هند .
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
گرنگترین ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی مانەوەی مێشک بەچالاکی لەوانە:
✅خەوتن بەشێوەکی ڕێکخراو و ڕێک وپێک
✅وەرزش کردن
✅بەکارهێنانی خواردنە دەریاییەکان یان ئۆمێگا سێ وەک تەواوکەری خۆراکی
✅ڕاهێنانی تایبەت بە بەهێزکردنی مێشک و بیرکردنەوە
✅هێشتنەوەی کێشی لەش بە تەندروستی
✅کەم کردنەوەی بەکارهێنانی شەکر و کاربۆهیدرات لەخواردندا
✅بەکارنەهێنانی ماددە کهولیەکان
✅خواردنەوەی ڕێژەی پێویست لە ئاو
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
هـەنـاسـەدان لـەڕێـگـەی دەمـەوە:-
🔹دەبـێـتـە هـۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆش لەناودەم.
🔹دەبـێـتـە هـۆی ووشک بونەوەی دەم و لوت و قوڕگ.
🔹دەبـێـتـە هـۆی چوونە ژوورەوەی تۆز و پیسی بۆ ناو بۆری هەناسەدان وسییەکان.
🔹هـەسـتـکـردن بە تەمەڵی وتوانای ئەنجام نەدانی کارەکانی ڕۆژانە.
🔹زیـادبـوونی لـیـک.
🔹بـەبـاشـی ناتوانیت بخەویت و هەناسە بدەیت ،دەبێتەهۆی پرخە پرخ.
🔹دەبـێـتـە هۆی چوونەژوورەی هەوابۆناوگەدە،ئاوسانی گەدە .
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
نـیـشـانـەکانی دابـەزیـنـی ڕێـژەی شـەکـر لـە خـوێـنـدا:
🔹ئـارەق کـردنـەوەیـەکـی زۆر.
🔹سـەرئـێـشـە.
🔹زەردهـەڵـگـەڕانـی ڕووخـسـار.
🔹هـەڵـچـوون و زوو تـوڕەبـوون.
🔹هـەسـتـکـردن بـە بـرسـێـتـی.
🔹هـەسـتکـردن بـە مـانـدوێـتـی و خـەواڵـوویـی.
🔹سـەرگـێـژخـواردن.
🔹ووشـکـبوونـەوەی نـاودەم ، هـەسـتـکـردن بـە تـویـنـێـتـی.
🔹بـەرچـاو تەڵـخـبـوون ، نـاڕوونـی لـە بـیـنـیـن.
🔹نـاڕێـکـی لە لـێـدانـەکـانـی دڵ.
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
زیانە زۆرەکانی درەنـگ نـووسـتـن :
🔹لاوازبـوونـی سـیـسـتـەمـی بـەرگـری لـەش.
🔹زیـادبـوونـی کـێـش.
🔹ڕەشـبـوونـی ژێـر چـاوەکـان.
🔹زەردهـەڵـگـەڕانـی ڕووخـسـار .
🔹دەرکـەوتـنـی چـرچ لـە ڕووخـسـاردا لـە تـەمـەنـێـکـی گـەنـجـیـدا.
🔹سـەرئـێـشـە و خـەواڵـوویـی و هـەسـت کـردن بـە گـێـژبـوون لـەڕۆژدا.
🔹ئـەگـەری تـوشـبـوون بـە نـەخـۆشـی شـەکرە و شێـرپەنجە و بـەرزەفـشـاری خـوێن.
🔹تـێـکـدانـی بـاری دەروونـی وقـەلـەقـی.
🔹تـێـک چـوونـی ژەمـەکـانـی خـواردن.
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
بۆ بـاشـتـر کـردنی گـەشـەو بـەرزبـوونـی بـاڵای مـنـداڵەکەت ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکە :
🔹وەرگـرتـنـی بـڕێـکـی تـەواو ڤـیـتـامـیـن دی
- لـەڕێـگـەی خـۆراکـەوە(هـێـلـکـە ، شـیـر و بـەرهـەمـەکـانـی ، مـاسـی🐟)
- بـەرکـەوتـنـی پـێـویـسـت لـەگـەڵ تـیـشـکی خـۆر ☀
-یـاخـود بـەشـێـوەی دەرمـان💉 وەکـو بـەکـارهـێـنـانـی قـەتـرەی ڤـیـتـامـیـن دی.
🔹نـووسـتـنـی مـنـداڵ بـەشـێـوەیـەکـی باش بەشێوەیەکی گشتی له ٨ - ١٠ کاتژمێر.
🔹پـێـدانـی ئـەو خـۆراکـانـەی دەوڵـەمـەنـدە بـە کـانـزای زیـنـک :
(هـێـلـکە ، گـۆشـت ، پـاقـلـەمـەنـیـەکـان ، سپـێـنـاخ)
🔹پێـدانـی ئـەو خـۆراکـانـەی دەوڵـەمـەنـدە بـە کـانـزای کـالـیـسـیـۆم:
(شـیـر و بـەرهـەمـەکـانـی ، مـاسـی ، بـادەم ، هـەنـجـیـر ، بـروکـلی)
🔹وەرزشـکـردن وچـالاکـی جـەستەیی
(مـەلـەکـردن، یـاری بـاسـکـە ، ڕاکـردن)
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
هـۆکـارەکانی هـەسـت کـردن بـە سـەرمـا لـەدەسـت و پـێ دا
🔹کـەم دەردانـی هـۆڕمـۆنـی غـودە(غـودەی تـەمـەڵ)
🔹کـەمـی چـالاکـی لـەش و کـەم وەرزشـکـردن .
🔹کـەمـی ڤـیـتـامـیـن B12.
🔹جـگـەرەکـێـشـان.
🔹کـەم خـوێـنـی .
🔹خـەمـۆکـی .
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
سوودەکانی شتنی ڕووخسار بەئاوی سارد لەبەیانیاندا :🚰
🚰بە ئاگابوون و زاڵبوون بەسەر خەواڵوویی و وەنەوزدان.
🚰کەمکردنەوەی هه ڵئاوسانی پێڵوی چاو.
🚰توندکردنەوەی پێستی ڕوخسار .
🚰زیاد بونی تەرکیز .
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
هۆکارەکانی دواکەوتنی پێ گرتنى منداڵ:
🔸زیان گەیشتن بە دەماغ بەهۆی
❶ زەردوویی بەرز
❷ زەحمەت لەدایک بوون ❸ کەمی گەیشتنی ئۆکسجین بۆ مێشک لە کاتی لە دایکبوونیدا .
🔸نەخۆشی مەنگۆلی(داون).
🔸کەمی ڤایتامین دی.
🔸هەبوونی خاوی ماسولکەکان بەهۆی نەخۆشی.
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
هـۆکارەکانی تووشبوون بە مایەسیری :-
🔹دانـیـشتن بۆ ماوەیەکی زۆر .
🔹کـەم خواردنی ئەو خۆراکانەی کەدەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ.
🔹کـەم خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی.
🔹قـەبزی و سکچوون بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
🔹قـەڵـەوی
🔹نـەخۆشیەکانی کۆڵۆن .
🔹سکپڕی و منداڵبوون.
🔹تـەمەن لەسەروو 50ساڵییەوە .
🔹بـەرزکردنەوەی قورسایی بۆ ماوەیەکی درێژ.
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
زیـانـی زۆر سـەیـرکـردنـی تـەلـەفـیـزیۆن بـۆ مـنـداڵان :-
❶ کـەم بـوونەوە و نـەمـانـی تـێـکەڵاوی و پـەیـوەنـدی کـۆمـەڵایـەتـی .
❷ فـێـربـوونـی دەسـتـەواژە و گـوفـتـاری نـابـەجـێ کـە لـەلایـەن خـێـزان و کـۆمـەڵـگـاوە نـەخـوازراوبـێ .
❸ لاسـایـی کـردنـەوەی ڕەفـتـارو کـرداری خـراپ .
❹ مـنـداڵـێـکی تـونـدووتـیـژی لـێ بـەرهـەم دێـت لـەئـەنـجـامـی سـەیـرکـردنـی دیـمـەنـی تـونـدوتـیـژی.
❺کەمبونەوەی توانایی فێربوون و ژیری .
❻دابەزینی ئاستی چاو .
❼ قـەڵـەوی .
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
ئەو خۆراکانە کامەنەن کە بەسوودن بۆ زیاد کردنی شیری دایک؟
🤱🏼بێگومان شیردانی سروشتی یەکێکە لە باشترین ڕێگەکان بۆ تێر کردنی منداڵ، چونکە تەواوی بەها خۆراکیەکانی تێدایە کە دەبێتە هۆی گەشەی جەستە و مێشکی وە هەروەها بەهێز بوونی بەرگری لەشی مندالەکە. كۆمەڵێک خۆراک هەن کە بەسوودن بۆ زیاد کردنی شیری دایک وەکو:-
🤱🏼ماسی
🤱🏼شۆفان
🤱🏼میوە وشککراوەکان
🤱🏼بادەم
🤱🏼شەربەتی گێزەر
🤱🏼شیر
🤱🏼سپێناخ
🤱🏼سەوزەوات
🤱🏼خورما
🤱🏼هێلکە
🤱🏼پەتاتە
🤱🏼برنج
🤱🏼ئاو
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
ژەک(کـۆڵـۆسـتـروم colostrum)
بـریـتـیـە لـە شـیـری دایــک لـە سـەرەتـا ڕۆژەکـانـی دوای لـەدایـک بـوونی کـۆرپەلە.
🍼 شـلەیـەکـی زەردبـاوی خـەسـت و کـەمـە.
🍼دەوڵـەمـەندە بە پـرۆتـیـن و کـاربـۆ هـیـدرات و ئیـمـینـۆگـڵـۆبـیـنـەکـان .
🍼ڕۆڵێکی گـرنـگ دەبـیـنـێـت لـە بـەهـێـزکـردنی سـیـسـتەمـی بـەرگری لـەش دژ بـە ڤـایـرۆس و مـیکـرۆبـە جـۆربـەجۆرەکـان .
🍼 پـێـکهاتـەیـەکی یەکجار گرنگ و بەسود و وزە بەخشە بۆ کۆرپەلە.
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
تا ئێستا خوێنت بەخشیووە؟!
چەند خاڵێکی گرنگ پێش خوێن بەخشین. ‼️
♦دڵنیابە لەوەی هەست بە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی ناکەیت .
♦دووربکەوەرەوە لە خوێن بەخشین ئەگەر هەست دەکەیت تەندروستیت باش نییە .
♦ژەمێکی تەواو نان بخۆ بەڵام خوانەکەت چەور نەبێت .
♦خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو وشلەمەنی.
♦ نوستنێکی تەواو و پێویست بکە شەوی پێش خوێن بەخشینەکە .
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
🔴تا چیە ؟ چۆن چارەسەر دەکرێت ؟
🔸تا بریتیە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بۆ سەروو ئاستی ئاسایی کە ۳۷ پلەی سیلیزیە کەسی پێگەیشتوودا و ۳۷.۲_ ۳٦.٦ پلەی سیلیزیە لە منداڵاندا.
🔴گرنگترین ئەو هەنگاوانەی پێویستە ڕەچاو بکرێن لەکاتی بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەش:
❶ بەکارهێنانی خاولی تەڕکراو یان(cooling patch) بۆ فێنک کردنەوەو سارد کردنەوە.
❷ خواردنەوەی ئاو پێویستە بۆ دوورکەوتنەوەلە وشک بوونەوە.
❸ بەکارهێنانی دەرمانی دژە تا بۆ
کەمکردنەوەی پلەی گەرمی لەش لەژێر چاودێری دەرمانساز و پزیشکدا.
❹ لەکاتی هەبونی هەوکردندا پێویستە دەرمانی دژە هەوکردن بەکاربێت.
دەرمانخانەی شەم
دووسایدی کازیوە / بەرامبەر گۆیژەیی یەک
هەموو ڕۆژانی هەفتە🗓 لە کاتژمێر⏰ ١ تا ١٢ شەو کراوەیە
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Telephone
Website
Address
Kaziwa
Slemani
46001
Opening Hours
Monday | 13:00 - 00:00 |
Tuesday | 13:00 - 00:00 |
Wednesday | 13:00 - 00:00 |
Thursday | 13:00 - 00:00 |
Friday | 14:00 - 00:00 |
Saturday | 13:00 - 00:00 |
Sunday | 13:00 - 00:00 |
Rawt Pharmacy Rêgay Bekreco, Sulaymaniyah Https://goo. Gl/maps/MYX6PdNtCJ1S9GVv 6
Slemani
دهرمانخانهی ڕهوت بۆ دابینکردنی دهرمان
شەقامی ئۆرزدی/فەرعی سەلاجە سورەکە
Slemani
دەرمانخانەی ناوەند بۆ ژیانێکی تەندروست کراوەیە لە 1ی نیوەڕۆ بۆ 12ی شەو