Diabet plus کلینکی شەکرە و برین

کلینیکی دایابێت پڵەس کلینیکێکی تایبەت بە نەخۆشانی شەکرە و برین

07/05/2024

کاتێک تەداوی کردن بە شێوەیەکی دروست و سەلامەت ئەنجام دەدرێت،
یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕێگریکردن لە هەوکردن و خێراکردنی پرۆسەی چاکبوونەوە .
هەروەها رێگر دەبێت لە دروست بوونی پەڵە گەر زوو دەست بکرێت بە تەداوی کردن .

ژینۆ فارس
پەرستاری پێشکەوتووی شەکرە و برین

لەگەڵ دایابێت پڵەس برینەکەت خێراتر چاک دەبێتەوە)

ژمارەی کلینیک☎️

07700249448-07501205488

ناونیشان : سلێمانی- کۆتای شەقامی ئیبراهیم پاشا- تەنیشت فلکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست

Photos from ‎Diabet plus کلینکی شەکرە و برین‎'s post 02/05/2024

بەشی ڕاهێنان و فێرکردنی بەردەوامی کۆمپانیای خێزانی تەندروست زنجیرە خ*لێکی ڕاهێنانی زانستی بۆ شاری پزیشکی مێرسی دەکاتەوە ، بە سەرپەرشتی بۆردی زانستی خێزانی تەندروست .
کە چەند خ*ل و ڕاهێنانێکی تایبەت بە بوارە جیاوازەکان لە خۆ دەگرێت ، و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت .
ئەمڕۆ وەک یەکەم ڕۆژی خ*لەکە لەلایەن (دکتۆر داهات جەمال حەوێزی ) پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و شەکرە و دڵ ، و سەرۆکی بۆردی زانستی خێزانی تەندروست ، و مامۆستا لە ئەنجومەنی کوردستانی بۆ پسپۆڕیە پزیشکیەکان وترایەوە .
بە ئامادەبونی (پڕۆفیسۆر دکتۆر سەروەر نوری مەحمود)بەڕێوبەری شاری پزیشکی مێرسی بەهیوای سەرکەوتن و هەماهەنگی زیاتر….

30/04/2024

‎برینی پێی شەکرە کاتێک ڕودەدات کە هەستەوەرەکان لە پێیەکاندا کەم دەبێتەوە و دەبێتە هۆی درەنگ هەست کردن بە برینەکە ، و بۆ ماوەیەکی زۆر بەشێوەیەکی نایەکسان قورسای لەش لە کاتی ڕۆشتن یاخود وەستان دەکەوێتە سەر بەشێکی پێ و پەستان ئەخاتە سەری کە دەبێتە هۆی برین و کرانەوەی پێستەکە…
ئەم برینانە پێویستە زۆر بە زووی کرداری تەداوی کردنی بۆ ئەنجام بدرێت و کەسەکە لەژێر رێنمایی پزیشکدا چارەسەر وەربگرێت ….
‎(لەگەڵ دایابێت پڵەس برینەکەت خێراتر چاک دەبێتەوە)

‎ژمارەی کلینیک☎️

07700249448-07501205488

‎ناونیشان : سلێمانی- کۆتای شەقامی ئیبراهیم پاشا- تەنیشت فلکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست

28/04/2024

ڕێژەی ئەلبومین بۆ کریاتینینی میز (ACR)
کە بە مایکرۆئەلبومین میز ناسراوە، یارمەتی دەستنیشانکردنی نەخۆشی گورچیلە دەدات کە دەتوانێت وەک کاریگەری و ماکی نەخۆشی شەکرە ڕووبدات. ئەگەر نەخۆشی گورچیلە زوو دەستنیشانکرا لە کەسانی تووشبوو بە شەکرە، دەتوانرێت چارەسەری گونجاو بدرێت و کاریگەرییەکانی چاودێری بکرێت.

‎ژمارەی کلینیک☎️
07700249448-07501205488

‎سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

26/04/2024

کلینکی دایابێت پڵەس ، شوێنێک بۆ گرنگیدان بە شەکرەکەت

ژمارەی کلینیک☎️
07700249448-07501205488

ناونیشان :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

24/04/2024

ئەگەر خۆت یان کەسێکی نزیکت دەرزی ئەنسۆلین بەکاردەهێنێت ، ئەوا گرنگە گوێ لەم ڤیدیۆیەی ژینۆ فارس بگریت…..

ژینۆ فارس
پەرستاری پێشکەوتووی شەکرە و برین

ژمارەی کلینیک☎️
07700249448-07501205488

بۆ تەداوی برین لە ماڵەکەی خۆتدا ☎️
07703559002-07503559002

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

20/04/2024

برینی پێی شەکرە لە چ کاتێکدا روودەدات؟ چۆن خۆمان بپارێزین لە توشبوون بە برینی پێی شەکرە؟
لە چ کاتێکدا پزیشک ناچار دەبێت پەنا بەرێت بۆ بڕینەوەی بەشێک لە پێ ؟

دکتۆر رەوشت ئومێد عبدللە
پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەرت ئێسک و شکاوی و جومگە و بڕبڕەی پشت

بۆ پەیوەندی و ناو تۆمار کردن /
٠٧٧٠٣٧٦٩٩٠٠

18/04/2024

"رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنْزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ"

حاجی کاظم لە شاری بەسرەوە سەردانی کردین بۆ چارەسەرکردنی شەکرە و برینی شەکرە، سوپاس بۆ خوای گەورە شیفای وەرگرت و به سحەتێکی باشەوە گەڕایەوە.

زارنا الحاج كاظم من مدینة البصرة للعلاج من مرض السكري والجرح السكري والحمد لله أنه شفي ورجع بصحة جيدة.

لە پەیجی دکتۆر داهات حوێزی وەرگیراوە ….

Diabet plus کلینکی شەکرە و برین کلینیکی دایابێت پڵەس کلینیکێکی تایبەت بە نەخۆشانی شەکرە و برین

12/04/2024

چارەخوازانی ئازیزی دایابێت پڵەس ئاگادار دەکەینەوە کە رۆژی شەممە دایابێت پڵەس کراوە دەبێت و پێشوازیتان لێ دەکەین

بۆ پەیوەندی :
07700249448
07501205488

ناونیشان :
سلێمانی -کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

09/04/2024

جەژنی رەمەزانتان پیرۆز ، بەهیواین جەژنێکی پڕ خێر و بەرەکەت بێت …
لەگەڵ جەژندا هەوڵبدەن ئاگاتان لە تەندروستیتان بێت، گوێ لە دکتۆر داهات جمال حوێزی بگرن ….

07/04/2024

نەخۆشی تۆڕی چاوی شەکرە ئاڵۆزیەکی باوی نەخۆشی شەکرەیە کە کاریگەری لەسەر خوێنبەرەکانی ناو تۆڕی چاو دەبێت، کە شانە هەستیارەکانی ڕووناکی لە پشتی چاوەوەیە. ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەتوانێت ببێتە هۆی لەدەستدانی بینین. لێرەدا خاڵە سەرەکییەکان بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشی تۆڕەی چاوی شەکرە دەخەینەڕوو:

١. پشکنینی بەردەوامی چاو:

- پێشنیار دەکرێت کە ساڵانە پشکنینی گشتگیری چاوی فراوان بکرێت بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە
- زوو دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە لەدەستدانی بینین و ئاڵۆزییەکان.

٢. کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن:

- کۆنترۆڵکردنی توندی ئاستی شەکر لە خوێندا زۆر پێویستە بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشی شەکرەی تۆڕەی چاوی
- گۆڕینی شێوازی ژیان، لەوانەش خۆراکی تەندروست و وەرزشی بەردەوم

٣. کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن:

- کۆنترۆڵکردنی بەرزی پەستانی خوێن زۆر گرنگە لە بەڕێوەبردنی نەخۆشی شەکرەی تۆڕەی چاو و کەمکردنەوەی مەترسی لەدەستدانی بینین.
- بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و پاراستنی چاو لەوانەیە دەرمانی وەک ڕێگریکەری ACE یان ARB بنووسرێت.

٤. بژاردەکانی چارەسەرکردن:

- چارەسەری نەخۆشی تۆڕی چاوی شەکرە لەوانەیە بریتی بێت لە چارەسەری لەیزەر، دەرزیی دەرمانی دژە VEGF، یان نەشتەرگەری، بەپێی توندی حاڵەتەکە.
- ئەم چارەسەرانە ئامانجیان کەمکردنەوەی ئاوسان و دزەکردن و گەشەی نائاسایی بۆری خوێن لە تۆڕی چاودا.

٥. چاودێریکردن:

- چاودێریکردنی بەردەوامی نەخۆشی شەکرە تۆڕەی چاو گرنگە بۆ هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنی نەخۆشییەکە و چارەسەرکردن.
- ئەگەر نەخۆشی شەکرە تۆڕەی چاو بەرەوپێش بچێت، ڕەنگە پشکنینی چاوی بەدواداچوون زۆرتر پێشنیار بکرێت.

٦. ڕەوانەکردن بۆ پزیشکی چاو:

- ئەو نەخۆشانەی نەخۆشی شەکرەی تۆڕەی چاویان هەیە، پێویستە ڕەوانەی پزیشکی چاو بکرێن، پزیشکێکی پسپۆڕی چاودێری چاو، بۆ هەڵسەنگاندن و چارەسەرکردن.

٧. دەستکاریکردنی شێوازی ژیان:

- وازهێنان لە جگەرەکێشان و پاراستنی کێشێکی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی کحول گۆڕانکاری گرنگن لە شێوازی ژیان بۆ پاراستنی تەندروستی چاو.
- پاراستنی چاوەکان لە تیشکی سەروو بنەوشەیی و پاراستنی تەندروستییەکی گشتی بەگشتی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریکردن لە ئاڵۆزییەکانی نەخۆشی تۆڕی چاوی شەکرە.

Photos from ‎Diabet plus کلینکی شەکرە و برین‎'s post 04/04/2024

خێزانی تەندروست ، خۆی بە خێزان و کەس و کاری هەرە نزیکی خانەی بەساڵاچوان دەزانێت ، ئەمرۆ و لە (٢٥)ەم رۆژی رەمەزاندا بە سەرپەرشتی دکتۆر داهات جمال حوێزی و ستافێکی تایبەتی خێزانی تەندروست کە پێکهاتبوون لە چەندین پزیشک و پەرستار و کارمەندانی تاقیگە و هونەری ، بە ئەمبوڵانسی تایبەت بە هەموو پێداویستیە پزیشکیەکانەوە وەک نەریتی هەمیشەیی سەردانی ئازیزانی خانەی بەساڵاچوانمان کرد .
وە هەمیشە ئەوان بەشێکی دانەبڕاو دەبن لە خێزانەکەمان .

لەم سەردانەدا لە بارودۆخی تەندروستی سەرجەمیان دڵنیابوینەوە و پشکنینی پێویستیان بۆ ئەنجام درا و رێنمایی و چارەسەری تەواو درا بەوانەی کە پێویستیان بوو ..

حەق وایە هەموو کەس ئەوەی لە توانایدا بێت بۆیان ئەنجام بدات و سەردانیان بکات . چونکە ئەمانە گەنجینەی بەنرخ و پڕ ئەزمونی ژیانن ، وە رۆژانێک راستەوخۆ و ناراستەوخۆ خزمەتی ئێمە و کەس و کارمان و ئەم وڵاتەیان کردووە

03/04/2024

زیانەکانی نەخۆشی شەکرە بۆ منداڵ چیە وە چارەسەرەکەی چیە؟

زیانەکانی نەخۆشی شەکرە لە منداڵاندا دەتوانن بەرچاو بن و لەوانەیە هەردوو ئاڵۆزی کورتخایەن و درێژخایەن لەخۆبگرێت. لێرەدا چەند زیانێکی ئەگەری و بژاردەی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشی شەکرەی منداڵان دەخەینەڕوو:

زیانەکانی نەخۆشی شەکرە لە منداڵان:

- ئاڵۆزییە کورتخایەنەکان: دابەزینی شەکری خوێن، ترشی کیتۆی شەکرە (DKA)

- ئاڵۆزییە درێژخایەنەکان: نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، نەخۆشی گورچیلە، نەخۆشی تۆڕەی چاو، نەخۆشی دەمار

چارەسەری نەخۆشی شەکرە لە منداڵان:

١. جۆری یەکەمی شەکرە:

- چارەسەری ئەنسۆلین: ڕۆژانە چەندین دەرزی یان چارەسەری پەمپ ئەنسۆلین

- چاودێریکردنی گلوکۆزی خوێن: چاودێریکردنی بەردەوام بۆ ڕێکخستنی ژەمە دەرمانی ئەنسۆلین

- ژماردنی کاربۆهیدرات: پلاندانان بۆ ژەمەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ ژەمە ئەنسۆلینەکاندا بگونجێت

- چاودێریکردنی بەردەوامی گلوکۆز (CGM): چاودێریکردنی گلوکۆز لە کاتی ڕاستەقینەدا بۆ ڕێگریکردن لە دابەزینی شەکرە و بەرزبوونەوەی شەکری خوێن

- پەروەردە و پاڵپشتی: پەروەردەی خۆبەڕێوەبردنی نەخۆشی شەکرە بۆ منداڵان و خێزانەکان

٢. جۆری دووەمی شەکرە:

- گۆڕینی شێوازی ژیان: خۆراکی تەندروست، وەرزشی بەردەوام

- دەرمانی دژە شەکرەی زارەکی: مێتفۆرمین، سولفۆنیلوریا، ڕێگریکەرانی DPP-٤

- چارەسەری ئەنسۆلین: لە هەندێک حاڵەتدا کاتێک دەرمانی زارەکی بەس نییە

- چاودێریکردنی گلوکۆزی خوێن: چاودێریکردنی بەردەوام بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری چارەسەرکردن

- پەروەردە و پاڵپشتی: ڕاوێژکاری شێوازی ژیان، بەڕێوەبردنی کێش

٣. چاودێریکردن و خۆپاراستن لە ئاڵۆزییەکان:

- بەدواداچوونی بەردەوام: چاودێریکردنی HbA1c، پەستانی خوێن، چەوری

- پشکنینی ئاڵۆزییەکان: پشکنینی چاو، پشکنینی کارکردنی گورچیلە، پشکنینی کارکردنی دەمارەکان

- کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن: ڕێگریکەرانی ACE یان ARBs بۆ بەرزی فشاری خوێن

-بەڕێوەبردنی چەوری: ستاتین بۆ ناڕێکی چەوری خوێن

- کوتانەکان: ئەنفلۆنزا، کوتانی سییەکان بۆ خۆپاراستن لە هەوکردن

زۆر گرنگە تیمێکی فرە پسپۆڕ لە چاودێریکردنی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرەدا بەشداربن، لەوانە پزیشکانی هێلکەدان و پسپۆڕانی خۆراک، پەروەردەکارانی نەخۆشی شەکرە و پیشەییەکانی تەندروستی دەروونی. پلانەکانی چارەسەری تاکەکەسی پێویستە بەپێی پێداویستییەکانی هەر منداڵێک دابنرێن و بە پشتبەستن بە وەڵامدانەوەیان بۆ چارەسەرکردن و گۆڕانکارییەکانی شێوازی ژیان ڕێکبخرێن.

27/03/2024

دکتۆر داهات حوێزی دەڵێت :
مانگی رەمەزان فرسەتێکی زۆر باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن

ژمارەی کلینک☎️/ 07700249448 - 07501205488

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

25/03/2024

کێن ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە و نابێت بەڕۆژوو بن؟ ئایا بەکارهێنەرانی دەرزی ئەنسۆلین دەتوانن بەڕۆژوو بن؟

دکتۆر داهات جمال حوێزی
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی و شەکرە و غودە

ژمارەی کلینک☎️/ 07700249448 - 07501205488

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

23/03/2024

نەخۆشی شەکره و تەندروستی چاو:
نەخۆشی شەکرە بە تێپەڕبوونی کات زیان بە چاوەکانت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینین، تەنانەت کوێربوون. چاودێریکردنی شەکرەکەت و ئەنجامدانی پشکنینی بەردەوامی چاوەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە کێشەکانی بینین و وەستاندنی خراپتربوونی.

ئەو نەخۆشیانەی چاو کە دەتوانن تووشی نەخۆشی شەکرە ببن بریتین لە ((نەخۆشی تۆڕەی چاو، ئاوسانی ماسولەکانی چاو ، ئاوی سپی چاو)) هەموویان دەبنە هۆی کزبوونی بینین، بەڵام زوو دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن دەتوانێت رێگری بکات.

■ ئەو هۆکارەنە چین مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە تۆڕی چاوی زیاد دەکات

▪︎ هەرکەسێک نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم، جۆری دووەم، یان (شەکرە لە کاتی دووگیانیدا)ـی هەبێت، دەتوانێت تووشی نەخۆشی تۆڕی چاوی شەکرە بێت.تا بۆ ماوەیەکی زیاتر نەخۆشی شەکرەت هەبێت، ئەگەری تووشبوونت زیاترە. هەروەها ئەم هۆکارانە دەتوانن مەترسییەکانتان زیاد بکەن

▪︎ بەرزی ڕێژەی شەکر
▪︎ پەستانی خوێن
▪︎ کۆلیسترۆڵ کە زۆر بەرزبێ.
▪︎ جگەرەکێشان.
▪︎ بۆ ماوەیی

🟪لە کاتی کۆنترۆڵ کردنی شەکرەکەت و پابەندبوونت بە رێنمایە تەندروستیەکان و بەکارهێنانی دەرمانەکانت لە کاتی خۆی چاودێری کردنی تەندروستی چاوت تووشی کێشەکانی چاو نابیت💜

"هیوادارم دووربن لە هەموو دەرد و بەڵایەک"

د.داهات جەمال حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە و دڵ

ژمارەی کلینک☎️/ 07700249448 - 07501205488

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

20/03/2024

لە دایابێت پڵەسەوە جەژنی نەورۆزتان پیرۆز…

Diabet plus کلینکی شەکرە و برین کلینیکی دایابێت پڵەس کلینیکێکی تایبەت بە نەخۆشانی شەکرە و برین

17/03/2024

هۆکارەکانی سەر ئێشە لە کاتی بەڕۆژوبوندا چین؟ چۆن وابکەین توشی ئەم حاڵەتە نەبین و لە چ کاتێکدا پێویست دەکات رۆژووەکەمان بشکێنین تا باری تەندروستیمان تێک نەچێت ؟

دکتۆر داهات جمال حوێزی
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی و شەکرە و غودە

ژمارەی کلینک☎️/ 07700249448 - 07501205488

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

16/03/2024

لە مانگی رەمەزان پێویستە ئەو كەسانەی ئەم نەخۆشییەیان هەیە ئەم رێنماییانە جێبەجێ بكەن.
1. هەوڵبدە كێشی جەستەت كەمبكەرەوە، لەو خۆراكانە دوربكەورەوە كە چەوری و زەیتی تێدایە.
2. دڵنیابەرەوە لەوەی لە ژەمە خۆراكییەكانت لە بەربانگ و پارشێو میوە و سەوزەی تێدابێت.
3. رۆژانە گرنگی بە راهێنانی وەرزشی بدە، یارمەتیت دەدات كێشت كەمبكەیتەوە و رێگری دەكات لە كۆبونەوەی چەوری.
4. دوربكەوەرەوە لە خواردنەوە كحولییەكان یان خواردنەوە گازییەكان، لەبری ئەوە میوەی سروشتی بخۆ.
5. لەدوای شكاندنی رۆژو بڕی ئاوی پێویست بخۆرەوە.

Diabet plus کلینکی شەکرە و برین کلینیکی دایابێت پڵەس کلینیکێکی تایبەت بە نەخۆشانی شەکرە و برین

14/03/2024

ئایا بەکارهێنانی شیرین کەرەکانی چا( ئەو حەبانەی دەکرێتە چاوە) ئاساییە ؟ ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە چەند و چۆن چا بخۆنەوە ؟

د.داهات حەوێزی لە کورتە ڤیدیۆیەدا وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە. بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەک

12/03/2024

دوای رۆژوو شکاندن و تا پارشێو کردن ئاوی تەواوەتی بخۆوە تا بەدووربی لە وشکبونەوە…

تەندروستانە بەڕۆژووبن ….

ژمارەی کلینک☎️/ 07700249448 - 07501205488

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

Diabet plus کلینکی شەکرە و برین کلینیکی دایابێت پڵەس کلینیکێکی تایبەت بە نەخۆشانی شەکرە و برین

10/03/2024

کاتەکانی بانگ لە مانگی رومەزانی پیرۆز

هاورێکانتان #تاگ بکەن

09/03/2024

کۆنتڕۆڵ کردنی #زەخت زەحمەت نیە:

دەتوانیت لە ڕێگای ئەم ۱۰ ئامۆژگاریەوە #فشاری خوێنت کۆنتڕۆڵ بکەیت:
١-کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خوێ لە خواردن و خواردنەوەکانت (ئەتوانی خوێ بکەیتە چێشتەوە بەڵام خوێی زیادە لەسەرسفرەتا نەبێت)

٢-خواردنی سەوزە و میوە بە شێوەیەکی بەردەوام (بەلایەنی کەمیەوە ڕۆژی ٥ پارچە میوە بخۆ)

٣-خواردنە چەورییەکان کەم بکەرەوە

٤-دوورکەورەوە لە جگەرە کێشان و نێرگلە کێشان

٥-واز لە خواردنەوە گازیەکان و خواردنەوە کحولیەکان بهێنە

٦-بەردەوام وەرزشکردن و جوڵانەوەی ڕۆژانەی هەبێت

٧-بەکارهێنانی دەرمانی شەکرە و چەوری و نەخۆشی دڵ ئەگەر ئەو کێشە تەندروستیانەت هەبوو.

٨-ڕۆژانە دەرمانەکانت لە کاتی خۆیدا بەکاربهێنە

٩-بە بەردەوام #چاودێری فشاری خوێنت بکە تەنانەت ئەگەر هیچ ناڕەحەتیشت نەبێت

١٠-دوورکەورەوە لە سترێس و دڵەڕاوکێ و پەستانی دەروونی.

د.داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە و غودە

05/03/2024

نەخۆش : خۆ من گورچیلەم عەیبی نیە نامەوێ پشکنینی گورچیلە ئەنجام بدەم !

گوێ لە دانیار بگرن و بزانن بۆ گرنگە توشبوانی شەکرە پشکنینی گورچیلە ئەنجام بدەن!

ژمارەی مۆبایلی تاقیگە : 07707706090

تاقیگەی خێزانی تەندروست
کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیذت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی زەمینی

04/03/2024

رێگای دروستی بەکارهێنانی دەرزی ئەنسولین کامەیە بۆ ئەوەی زیاتر ئیسفادەی لێ بکەیت ؟ گوێ لەم ڤیدیۆیە بگرن

ژینۆ فارس
پەرستاری شارەزای شەکرە و برین

ژمارەی کلینک☎️/ 07700249448 - 07501205488

بۆ تەداوی برین لە ماڵەوە / 07503559002-07703559002

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

03/03/2024

گەر نەخۆشی شەکرەت هەیە و بەرۆژوو دەبیت لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا
سەردانی دکتۆرەکەت بکەوە و دەرمانەکانت دووبارە رێک بخەوە
هەروەها بیرت نەچێت لە کاتی بەرۆژوو بوندا ئاگات لە دابەزینی شەکرەکەت بێت

بەهیوای تەندروستی باش لەم مانگە پیرۆزەدا

ژمارەی کلینکی دایابێت پڵەس ☎️/ 07700249448 - 07501205488

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

28/02/2024

پەیوەندی نێوان ڤیتامین D3 و نەخۆشی شەکرە دەزانیت؟

گوێ لە ژینۆ فارس بگرن …

ژینۆ فارس
پەرستاری شارەزای شەکرە و برین

ژمارەی کلینک☎️/ 07700249448 - 07501205488

بۆ تەداوی برین لە ماڵەوە/ 07503559002-07703559002

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

23/02/2024

مام صالح ی گۆری ئەسپ، سەرۆک عەشیرەتی مامۆیی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و پێشمەرگەی دێرین ی گەرمیان، ماشالله تەمەنی ۹٥ ساڵه و زیاتر لە ٢٠ ساڵە شەکرەی هەیە سوپاس بۆ خوا شەکرەکەی زۆر کۆنترۆڵە و تووشی هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەکردوە. خوای گەورە تەمەن درێژ و لەشساغی بکات.

شەکرە، کۆنتڕۆڵ ئەبێت و انشاللە هیچ کێشەیەکی تەندروستی دروست ناکات ئەگەر پارێزی بکەیت و عیلاجەکان بە ڕێک و پێکی بەکاربێنیت….

لە پەیجی فەرمی دکتۆر داهاتەوە وەرگیراوە بە سوپاسەوە

21/02/2024

چۆن دەزانیت زیان بە گورچیلەت گەیشتوە بەهۆی شەکرەوە ؟

-زیادبوونی پرۆتین لە میزدا ( ککە لەرێی پشکنینەوە دەردەکەوێت)
-بەرزی پەستانی خوێن ( زەخت)
-ئاوسان لە دەست و قاچ و پێدا
-ماندوێتی و شەکەتی و لاوازی
-زیاد بوونی جارەکانی میز کردن یاخود گۆران لە رەنگی میز
-لەدەسدانی ئارەزووی خواردن و ئێڵنجدان
-هەندێک جار کەمخوێنیش

بۆیە کاتێک پزیشکەکەت پێت دەڵێت پێویستیە پشکنینی گورچیلە ئەنجام بدەیت رەتی مەکەوە ….

کلینیکی دایابێت پڵەس ، گرنگی زیاتر دەدات بە شەکرەکەت
ژمارەی کلینک☎️/ 07700249448 - 07501205488

یاخود سەردانمان بکەن :
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا - تەنیشت فولکەی گۆزەکان - تەلاری خێزانی تەندروست - نهۆمی چوارەم

Want your practice to be the top-listed Clinic in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

تەداوی کردنی برین ….
ئەگەر خۆت یان کەسێکی نزیکت دەرزی ئەنسۆلین بەکاردەهێنێت ، ئەوا گرنگە گوێ لەم ڤیدیۆیەی ژینۆ فارس بگریت…..
لە چ کاتێکدا پزیشک ناچار دەبێت پەنا بەرێت بۆ بڕینەوەی بەشێک لە پێ ؟
جەژنی رەمەزانتان پیرۆز ، بەهیواین جەژنێکی پڕ خێر و بەرەکەت بێت …لەگەڵ جەژندا هەوڵبدەن ئاگاتان لە تەندروستیتان بێت، گوێ ل...
لە رەمەزاندا دەتوانین کێشمان دابەزێنین ؟
کێن ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە و نابێت بەڕۆژوو بن؟ ئایا بەکارهێنەرانی دەرزی ئەنسۆلین  دەتوانن بەڕۆژوو بن؟ دکتۆر دا...
‎هۆکارەکانی سەر ئێشە لە کاتی بەڕۆژوبوندا چین؟
ئایا بەکارهێنانی شیرین کەرەکانی چا( ئەو حەبانەی دەکرێتە چاوە) ئاساییە ؟ ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە چەند و چۆن چا بخۆنەوە ...
پشکنینه گورچیلە لە توشبوانی شەکرە
دەرزی ئەنسۆلین
ماکەکانی قەڵەوی
دکتۆر داهات جمال حوێزی  باس لە نەخۆشێکی دەکات کە شوان بووە و چەندە بە زیرەکانە هەستی کردووە نەخۆشی شەکرەی هەیە ! گوێ لەم...

Telephone

Address

As Sulaymaniyah
Other As Sulaymaniyah clinics (show all)
کۆرۆنا ڤایرۆس کۆرۆنا ڤایرۆس
Azadi
As Sulaymaniyah, 1234

help people to get good healthy

Dr. Lizan Omar Ali - د. لیزان عمر علی Dr. Lizan Omar Ali - د. لیزان عمر علی
Ashti
As Sulaymaniyah, 46001

كلینیكی پزیشكی ددان د. لیزان عمر علی به‌كالۆریۆس له‌

کلینکی ڕاوێژکاری شەھید ڕێباز کلینکی ڕاوێژکاری شەھید ڕێباز
Slemany
As Sulaymaniyah, 46001

کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید ڕێباز ـ سلێمانی ـ بەکرەجۆ ناو ?

Azadi Medical Buildingتەلاری پزیشکی ئازادی Azadi Medical Buildingتەلاری پزیشکی ئازادی
شەقامی ئازادی-بەرامبەر عەلوە کۆنەکە
As Sulaymaniyah, 41006

Dr . Wardat Jalil Hasan Dr . Wardat Jalil Hasan
السليمانية
As Sulaymaniyah

الدكتورة وردة جليل حسن بكالوريوس طب بورد ( دكتوراه) الاطفال عربي - عراقي

Dr. Niga Rashid  د . نيگا شفیق حمە رەشید Dr. Niga Rashid د . نيگا شفیق حمە رەشید
As Sulaymaniyah

پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی مناڵان و گەشە و خۆراکی مناڵان اختصاص طب الاطفال ونمو وتغذیة الاطفال�

چێژ-المتعة چێژ-المتعة
As Sulaymaniyah

a place to share your wife with others freely

Habib store Habib store
412-91
As Sulaymaniyah

For Medical Supplies and Equipment.

SHAR Teaching Hospital SHAR Teaching Hospital
Malik Mahmood Street
As Sulaymaniyah, 46

تەندروستیتان ئامانجمانە

KurdMed Academy KurdMed Academy
As Sulaymaniyah

Your future is in our hand.

تەلاری پزیشکی ئاکار    Akar medical building تەلاری پزیشکی ئاکار Akar medical building
ئیبراهیم پاشا
As Sulaymaniyah

تەلاری پزیشکی ئاکار ڕۆژانە لەکاتژمێر ۱ بۆ ۱۲ ی شەو کراوەیە

Dr Hez Nihad د.هێز نهاد Dr Hez Nihad د.هێز نهاد
Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah, 00964

MD surgery clinic