Volition::ڤۆڵیشن
نوسینگەی ئەندازیاری ڤۆڵیشن ، بۆ خزمەتگوزاری کارەبایی و میکانیکی
خولی بۆردی کارەبای (کلاسیک کۆنترۆل)
لە شاری شلێمانی
خولەکە بۆ ئەندازیار و دەرچووی پەیمانگا و وەستای کارەبایی گونجاوە
خولەکە بە نەزەری و عەمەلی دەبێت.
٭شەرحی تەواوی هەر یەک لەمانە و بۆچی بەکاریان دێنین، وە لە کوێدا بەکاریان دێنین:
٭ جۆر و سەرچاوەکانی کارەبا.
٭چۆنێتی دروستبوونی کارەبا و بنەماکانی.
**ماتۆڕی سنگڵ و سێ فەیز
٭ سویچەکان(لمت سویچ ،پوش بوتنەکان،سەلێکتەر سویچ، پرێژەر سویچ، تێمپریچەر سویچ......هتد) .
٭ جۆرەکانی MCB ,MCCB, و فیوز.
*جۆزەی RCD چۆن ئیشدەکا و بۆچی بەکاردێ؟
*کۆنتاکتەر و ڕیلەی و ئۆڤەرلۆد و فەیس فەیلەر .
* تایمەری On time delay و Off time dlay.
٭چۆن جۆزە وئۆڤەرلۆد کۆنتاکتەر هەڵئەبژێریت پێش دەسپێکردن.
*سێتینگ کردنی ئۆڤەرلۆد بۆ ماتۆڕ.
٭جۆرەکانی لۆد.
٭ فەحس کردنی ماتۆڕی سینگڵ فەیز و سری فەیز و پێکهاتەکەیان ،چۆن کار دەکەن و چۆن ئەبەسترێن چۆن فەحس ئەکرێن؟
*خوێندنەوەی نەیم پلێتی ماتۆڕ.
**هۆکارەکانی سووتانی ماتۆڕ و ئامێرە کارەبایەکانی (جیهازەکانی) ماڵان.
⊛مەترسێکانی کارەبا و بە سەلامەتی کارکردن.
- بەشێوەیەکی کرداری و بە دەستی خۆت ئەم بەستنانە ئەنجام ئەدەیت:
٭کۆنترۆڵکردنی ماتۆڕی سینگڵ فەیز
٭بەستنی بازنەی پاوەر و کۆنترۆڵ بۆ ماتۆڕی سێ فەیز.
٭کۆنترۆڵکردنی خولانەوەی ماتۆڕ بە دوو ئارەستەی جیاواز
بۆ کرێن و مەسعەد و دەرەجی کارەبایی.
*بەستنی گۆڕینی دوو سەرچاوەی کارەبا بە ئۆتۆماتیکی بۆ ماڵ و شوێنە گشتێکان (ATS) لەڕێگەی کۆنتاکتەرو و ڕیلەی وە .
*فێربوونی ATS بۆ ۳ سەرچاوە و چوار سەرچاوەی کارەبایی.
*٭بەستنی بازنەی پاوەر و کۆنترۆڵی (ستار-دلتا) γ بۆ ∆.
- خولەکە ماوەی دوو هەفتەیە ، هەفتەی چوار ڕۆژ دەبێت .
* لە کاتژمێر 5 بۆ ٨ ئێواران دەبێت .
*خولەکە ڕۆژی شەممە ۲۰ ی مانگی ۱ دەستپێدەکات .
- 👈 کۆرسەکە لە لایەن ئەندازیاری کارەبا (هابیل قابیل) دەوترێتەوە.
٭٭٭ لە کۆتایی خولەکە بڕوانامە دەدرێت بە بەشداربووان.
بۆزانیاری زیاتر و ناو تۆمار کردن پەیوەندی بکەن بە ژمارەمۆبایلی
(07702132769 یان 07717065000 )📞
📍ناونیشان : سلێمانی --کازیوە بەرامبەر شوقەکانی گۆیژەسیتی دوو-بەرامبەر سۆپەرمارکێتی کارفور
لە نوسینگەی ئەندازیاری ڤۆڵیشن.
خولی بۆردی کارەبای (کلاسیک کۆنترۆل)
دەکەینەوە:
خولەکە بە نەزەری و عەمەلی دەبێت.
٭شەرحی تەواوی هەر یەک لەمانە و بۆچی بەکاریان دێنین، وە لە کوێدا بەکاریان دێنین:
٭ جۆر و سەرچاوەکانی کارەبا.
٭چۆنێتی دروستبوونی کارەبا و بنەماکانی.
٭ سویچەکان(لمت سویچ ،پوش بوتنەکان،سەلێکتەر سویچ، پرێژەر سویچ، تێمپریچەر سویچ......هتد) .
٭ جۆرەکانی MCB ,MCCB, و فیوز.
*جۆزەی RCD چۆن ئیشدەکا و بۆچی بەکاردێ؟
*کۆنتاکتەر و ڕیلەی و ئۆڤەرلۆد و فەیس فەیلەر .
* تایمەری On time delay و Off time dlay.
٭چۆن جۆزە وئۆڤەرلۆد کۆنتاکتەر هەڵئەبژێریت.
*سێتینگ کردنی ئۆڤەرلۆد بۆ ماتۆڕ.
٭جۆرەکانی لۆد.
٭ فەحس کردنی ماتۆڕی سینگڵ فەیز و سری فەیز و پێکهاتەکەیان ،چۆن کار دەکەن و چۆن ئەبەسترێن چۆن فەحس ئەکرێن؟
*خوێندنەوەی نەیم پلێتی ماتۆڕ.
**هۆکارەکانی سووتانی ماتۆڕ و ئامێرە کارەبایەکانی (جیهازەکانی) ماڵان.
⊛مەترسێکانی کارەبا و بە سەلامەتی کارکردن.
- بەشێوەیەکی کرداری و بە دەستی خۆت ئەم بەستنانە ئەنجام ئەدەیت:
٭کۆنترۆڵکردنی ماتۆڕی سینگڵ فەیز
٭بەستنی بازنەی پاوەر و کۆنترۆڵ بۆ ماتۆڕی سێ فەیز.
٭کۆنترۆڵکردنی خولانەوەی ماتۆڕ بە دوو ئارەستەی جیاواز.
*بەستنی گۆڕینی دوو سەرچاوەی کارەبا بە ئۆتۆماتیکی بۆ ماڵ و شوێنە گشتێکان (ATS) لەڕێگەی کۆنتاکتەرو و ڕیلەی وە .
*فێربوونی ATS بۆ ۳ سەرچاوە و چوار سەرچاوەی کارەبایی.
*٭بەستنی بازنەی پاوەر و کۆنترۆڵی (ستار-دلتا) γ بۆ ∆.
- خولەکە ماوەی دوو هەفتەیە ، هەفتەی چوار ڕۆژ دەخوێنرێت .
* لە کاتژمێر 5 بۆ ٨ ئێواران دەبێت .
*خولەکە ڕۆژی شەممە ۲٥ ی مانگی ۱۱ دەستپێدەکات .
- 👈 کۆرسەکە لە لایەن ئەندازیاری بە ئەزموون و شارەزای کارەباوە دەوترێتەوە.
٭٭٭ لە کۆتایی خولەکە بڕوانامە دەدرێت بە بەشداربووان.
بۆزانیاری زیاتر و ناو تۆمار کردن پەیوەندی بکەن بە ژمارەمۆبایلی
(07702132769 یان 07508702520 )📞
📍ناونیشان : سلێمانی --کازیوە بەرامبەر شوقەکانی گۆیژەسیتی دوو-بەرامبەر سۆپەرمارکێتی کارفور
لە نوسینگەی ئەندازیاری ڤۆڵیشن.
Develop Fire & Gas Detection System Design (Loop & Wiring Diagram).
VOLITION strives doing right things first time!
کۆتایی هاتنی خولی کلاسیک کۆنترۆڵ لە نوسینگەی ئەندازیاری ڤۆڵیشن بەسەرکەوتووی و پێدانی بڕوانامە بە فێرخوازان.
دابینکردنی موادی کارەبای و میکانیکی پرۆژەکەت یان کارگەکەت بسپێرە بە نوسینگەی ئەندازیاری ڤۆڵیشن.
سلێمانی - کازیوە - بەرامبەر گۆیژە سیتی دوو
0771 706 5000
بۆ ئەو کەسانەی حەزیان لە دەورەی بۆردی کارەباییە (تێگەشتن و چۆنێتی فەحسکردنی بۆردی کۆنترۆڵ)
لە مانگی نۆدا خولی بۆردی کارەبای (کلاسیک کۆنترۆل) دەکەینەوە:
٭شەرحی تەواوی هەر یەک لەمانە و بۆچی بەکاریان دێنین لە کوێدا بەکاریان دێنین:
٭ جۆر و سەرچاوەکانی کارەبا.
٭چۆنێتی دروستبوونی کارەبا و بنەماکانی.
٭ سویچەکان(لمت سویچ ،پوش بوتنەکان،سەلێکتەر سویچ، پرێژەر سویچ، تێمریچەر سویچ......هتد) .
٭ جۆرەکانی MCB ,MCCB, RCD و فیوز.
*کۆنتاکتەر و ڕیلەی و ئۆڤەرلۆد و فەیس فەیلەر .
* تایمەری On time delay و Off time dlay.
٭چۆن جۆزە وئۆڤەرلۆد کۆنتاکتەر هەڵئەبژێریت.
٭جۆرەکانی لۆد ؟
٭ فەحس کردنی ماتۆڕی سینگڵ و فەیز و سری فەیز و پێکهاتەکەیان ،چۆن کار دەکەن و چۆن ئەبەسترێن چۆن فەحس ئەکرێن؟
*خوێندنەوەی نەیم پلێتی ماتۆڕ.
**هۆکارەکانی سووتانی ماتۆڕ و ئامێرە کارەبایەکانی (جیهازەکانی) ماڵان.
⊛مەترسێکانی کارەبا و بە سەلامەتی کارکردن.
- بەشێوەیەکی کرداری و بە دەستی خۆت ئەم بەستنانە ئەنجام ئەدەیت:
٭کۆنترۆڵکردنی ماتۆڕی سینگڵ فەیز
٭بەستنی بازنەی پاوەر و کۆنترۆڵ بۆ ماتۆڕی سێ فەیز.
٭کۆنترۆڵکردنی خولانەوەی ماتۆڕ بە دوو ئارەستەی جیاواز.
*بەستنی گۆڕینی دوو سەرچاوەی کارەبا بە ئۆتۆماتیکی بۆ ماڵ و شوێنە گشتێکان (ATS) لەڕێگەی کۆنتاکتەرو و ڕیلەی وە .
*فێربوونی ATS بۆ ۳ سەرچاوە و چوار سەرچاوەی کارەبایی.
*٭بەستنی بازنەی پاوەر و کۆنترۆڵی (ستار-دلتا) γ بۆ ∆.
٭٭٭ لە کۆتایی خولەکە بڕوانامە دەدرێتە بەشداربووان.
- خولەکە ماوەی دوو هەفتەیە ، هەفتەی چوار ڕۆژ دەخوێنرێت و لە کاتژمێر 5 بۆ ٨ ئێواران دەبێت .
*خولەکە ڕۆژی شەممە ( ۲ ی مانگی ۹ ) دەستپێدەکات .
- 👈 کۆرسەکە لە لایەن ئەندازیاری شارەزای کارەبا وە دەوترێتەوە.
بۆزانیاری زیاتر و ناو تۆمار کردن پەیوەندی بکەن بە ژمارەمۆبایلی
(07702132769 یان 07717065000 )📞
📍ناونیشان : سلێمانی --کازیوە بەرامبەر شوقەکانی گۆیژەسیتی دوو - بەرامبەر سۆپەرمارکێتی کارفور
لە نوسینگەی ئەندازیاری ڤۆڵیشن .
دیزاین و جێ بەجێ کردنی ئیشی کارەبای بۆ کارگەیەک لەسلێمانی.
*ڕاکێشان و بەستنی کێبڵ
*دانانی کێبڵ ترەی
*دانانی سیستەمی ئەرزی
*بەستنی حساس و کێبڵی کۆنترۆڵ
===== ===== ===== ===== ===== ===== ======
نوسینگەی ئەندازیاری ڤۆڵیشن
بۆ جێ بە جێ کردنی خزمەتگوزاری کارەبا و میکانیک
دیزاین ، جێ بەجێ کردن ، سیانەکردن ، دابینکردنی مواد ، ڕاهێنانی تەکنیکی
شەقامی سەرەکی کازیووە-بەرامبەر گۆیژە سیتی ٢
0771 706 5000
[email protected]
خولی سەلامەتی کارەبا
بۆیەکەم جار
خولی تایبەت بۆ ئەندازیاران و تەکنیک کارانی کارەبا و ئەو کەسانەی لەبواری HSE کار ئەکەن.
لەم خولەدا بەشداربووان بە شێوەی زانستی و ئەکادیمی ئاشنا دەکرێن بەم بابەتانەی لای خوارەوە;
١. کۆمەڵێک بنچینەی سەرەکی کە گرنگن بۆ سەلامەتی کارەبا و باسکردنی جۆرەکانی سیستەمی ئەرزی.
٢. ڕاتەکانی کارەبا و کاریگەریەکانی ـ سوتان بەهۆی کارەبا ، فاکتەرەکان کە مەترسی زیاتر ئەکەن لەکاتی ڕاتەکان یان (شۆکی) کارەبا و چی بکەین بۆکەمکردنەوەی کاریگەریەکانی.
٣.دیاری کردنی ئاستی مەترسییە کارەباییەکان و هەڵسەنگاندن و کۆنترۆڵ کردنیان پاشان چۆنێتی پشکنین و فەحسی سیستەمی کارەبا ڕوندەکرێتەوە لە کارگەکان و پرۆژی نیشتەجێبوون بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان وە هەروەها ڕونکردنەوەی ئەو ئامێرانەی پێویستە بەکار بهێنرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەسەلامەتی سیستەمی کارەبا بەگشتی.
٤. یاسا گشتی وتایبەتییەکانی تایبەت بە سەلامەتی کارەبا
٥. پوختەیەک لەسەر پێوەری نێودەوڵەتی IEC60079-14 کە جەخت دەکاتەوە لەسەر چۆنێتی دانان و حساب کردنی ئامێرە کارەباییەکان لە شوێنە پڕ مەترسیەکان بە شێوازێکی سەلامەت.
خولەکە لەلایەن ئەندازیاری کارەبای شارەزاو خاوەن ئەزموونی زیاتر لە دە ساڵ دەوترێتەوەکە هاوکات هەڵگری بڕوانامەی نێودەوڵەتیە لە بواری سەلامەتی و کارەبایی
خولەکە بەشێوەی کڵاس و ئۆنلاینیش بۆ فێرخوزان بەردەستە.
ماوەی خولەکە ١٨ - ٢٠ کاتژمێرە و لە ماوەی ٤ ڕۆژدا ئەوترێتەوە.
ئاگاداربن خولەکەبۆ چەند خوازیارێکی دیاریکراوە.
بۆ زانیاری زیاتر و ناو تۆمارکردن سەردانی ئۆفیسی نوسینگەی ڤۆڵیشن بکەن
ناونیشان :سلێمانی ـ گەڕەکی کازیووەـ بەرامبەر گۆیژە ستی-۲
یاخود پەیوەندی بکەن بەم ژماریەی لای خوارەوە
*ژمارەی مۆبایل٠۷۷۱۷٠٦٥٠٠٠
نوسینگەی ئەندازیاری ڤۆڵیشن ئەم خزمەتگوزاریانەی خوارەوە پێشکەش ئەکات:
١/ جێ بەجێکردنی ئیش و کاری کارەبای و میکانیکی بۆ کارگە و پرۆژەکان
٢/ سیانەکردنی ئامێری کارەبای و میکانیکی لە کارگە و پرۆژەکان
٣/ دیزاینی کارەبا ی و میکانیکی
٤/ ووتنەوەی خولی تەکنیکی
٥/ دابینکردنی موادی کارەبای و میکانیکی بۆ کارگەو پرۆژەکان
نوسینگەی ئەندازیاری ڤۆڵیشن
کازیووە - بەرامبەر شوقەکانی گۆیژە سیتی دوو ٠٧٧١٧٠٦٥٠٠٠ [email protected]
جـێبەجێکردن و تەواو کردنی کاری سیستەمی شۆفاش بۆ باڵەخانەی بەڕێزێک.
----------------------------------------------------------------
نوسینگەی ئەندازیاری ڤۆڵیشن
کازیووە - بەرامبەر شوقەکانی گۆیژە سیتی دوو ٠٧٧١٧٠٦٥٠٠٠ [email protected]
Electrical Distribution Board
بۆردی تەوزیعی کارەبا
شەریکاتی درووستکردنی بۆردی کارەبا زۆر گرنگە ڕەچاوی چەند خاڵێکی گرنگ بکەن کە لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
١_ پێویستە ڕەچاوی پێوەری نێودەوڵەتی بکرێت بۆ ڕەنگی باسبارەکان (ئەو وێنەیەی خوارەوە ڕەنگی باسبارەکانی بەپێی ستاندار نەکراوە)
٢_ پێویستە ڕەچاوی پێوەری نێودەوڵەتی بکرێت بۆ پارێزگاری لە ئامێرەکانی ناوەوەی پەناڵەکە لە دژی هەریەک لە مادەی ڕەق و شل (IPXX)، بۆ نمونە ئەو بۆردانەی لەدەرەوە دائەنرێن پێویستە IP54 کەمتر نەبێت.
٣_ پێویستە ڕەچاوی پێوەری نێودەوڵەتی بکرێت بۆ دانانی نەگەیەنەر بەسەر باسبارەکاندا کاتێک دەرگای پەناڵ ئەکرێتەوە (وا باشە کە پەناڵی کارەبا دوو دەرگای هەبێت ،کاتێک دەرگای دەرەوە ئەکرێتەوە کێبێڵ دیار نەبێت هەم بۆ پارێزگاری لەکاتی ئیش پێکردن و کوژانەوە هەم دیمەنی جوانتر و ڕێکخراوتر ئەبێت.
٣_ پێویستە ڕەچاوی ستاندارد بکرێت بۆ دروستکردنی دیزاینی بۆرد (بۆ ئەمە پێویستە زانیاری تەکنیکی وورد وەربگیرێت لە کڕیار تا بتوانرێت شتێکی پێشکەش بکرێت کە گونجاو بێت بۆکارەکەی)
٤_ پێویستە ڕەچاوی ستاندارد بکرێت لەکاتی دیاریکردن و بەکارهێنانی باسبار یان کێبڵ لەناو بۆردا (بۆ ئەمە پێویستە حساباتی لۆد کرابێت)
ڤۆلیشن
٭ دیزاینی بۆردی کارەبا
٭ سیانەی بۆردی کارەبا (پاوەر و کۆنترۆڵ)
٭ دابینکردنی بۆردی کارەبا (پاوەر و کۆنترۆڵ)
٠٧٧١٧٠٦٥٠٠٠
بزوێنەری دیزڵ - Diesel Engine
سەرەتا هەموومان دەزانین هەرکاتێک باسی مۆلیدە یان مەکینەی سەیارە یان بەلەم و باخیرەو .....هیتد دەکەین دەزانین کە بە مەکینەیەک کاردەکات و ئەم مەکینەیەش پێوستی بەسوتەمەنی و چەند سیستەمێکی کە هەیە.
دەمەوێت لێرەدا باسی بزوێنەری دیزڵ (diesel engine)بکەین کەواتە مۆلیدەیەک کەبەسیستەمی گاز ئیش بکات.
بۆزانیاری هەمولایەک دیزڵ ناوی ئەوکەسەشە کەسەرەتا دروستی کردوەو ناوی تەواوی (ڕۆدۆڵف کریستیان کارل دیزڵە) کەلەساڵی 18/8/1858 لەدایک بوەو لەساڵی 29/9/1913 کۆچی دوای کردوەو ڕەگەزنامەی فەرەنسیە و لەدایک و باوکێکی ئەڵمانی بوە و
بەم شێوەیە پێناسەی دیزڵ ئینجی کردوە(diesel engine)
"ئەگەر بڕێک هەوا بەهۆی ئامێرێکەوە بپەستێنین (کەبس)بکەین لەشوێنێکی داخراودا ئاشکرایە بەهۆی ئەوپاڵە پەستۆیەوە پلەی گەرمی ئەوهەوایە بەرزدەبێتەوە پاڵەپەستۆی لەنێوان 20 هەتا 55 باڕدا دەبێت ئەوا پلەی گەرمی دەگاتە 500 هەتا 750 پلەی سەدی خۆئەگەر سوتەمەنیەکی وەکو گاز(Light fuel)بەشێوەی پرژە بهاوینە ناوئەوهەوایەوە ئەوا گڕدەگرێت و تەقینەوەیەک ڕوودەدات کە توانا یاخود هێزی یەکجار گەورەی دەبێت کەدەتوانێت پاڵ بەوپستۆنەوە بنێت کە ئەوهەوایەمان پێ کەپس کردوە واتە جووڵەیەکی میکانیکیمان دەست کەوت" کەبە وێنە ڕوونکراوەتەوە.
دووجۆر بزوێنەر هەیە
١_ جۆری سوتانی دەرەکی( external combustion)
٢_جۆری سوتانی ناوەکی (internal combustion)
لێرەدا باسی جۆری دووەم دەکەین کەلەم سەردەمەدا زیاتر بەکاردێت و زۆربەی مەکائینی گەورە و باخیرەوکەشتی و ئامێرەگەورە جەنگیەکان بەدیزڵ ئینجن کاردەکەن ..
هەروەها بزوێنەری دیزڵ - Diesel Engine دووجۆرن:
١_دووسترۆک یان دوو شوط
٢_چوار سترۆک یان چوار شوط
کەواتە ئەوەی ئێمە مەبەستمانە چوارسترۆکە ...واتە بە چوار جوڵەی کرن پستۆنێک کاری خۆی تەواودەکات.
بەشە سەرەکیەکانی بزوێنەر:
١_ بەشە جێگیرەکان (نەجوڵاوەکان)
بە بەشە سەرەکیەکانی بزوێنەر دادەنرێت و هەموو پاچەکانی تری لێ دەبەسترێت کە بریتین لە:
٭ سلندەر بلۆک cylinder block
٭ سلندەر هێد (کەوەر) cylinder head
٭ کەیس crank case
٢_ بەشە جوڵاوەکان
٭ پستۆن piston
٭ قۆڵە بەگن connecting rod
٭ کرنک شەفت crank shaft
٭ کام شەفت camshaft
٭ ڤاڵڤی سارد و گەرم inlet & exhaust valves
٭ فلای ویل fly wheel
٣_ بەشە یارمەتی دەرەکان
٭ سیستەمی سوتەمەنی
٭ سیستەمی ساردکردنەوە
٭ سیستەمی ڕۆن
٭ سیستەمی هەوا
٭ سیستەمی کۆنترۆڵکردن
------------------------------------------------------------------------------------
نوسینگەی ئەندازیاری ڤۆڵیشن
کازیووە - بەرامبەر شوقەکانی گۆیژە سیتی دوو
٠٧٧١٧٠٦٥٠٠٠
[email protected]
Electric Shock / Electrocution
شۆکی کارەبا (ڕاتەکانی کارەبای)
بریتیە لە تێپەڕبوونی تەزووی کارەبا بەجەستەماندا لەئەنجامی هەبوونی جیاوازی ڤۆڵتیە لەنێوان دوو خاڵدا.
شۆکی کارەبا ڕووئەدات کاتێک ئەندامێکی جەستەمان بەر گەیەنرێک بکەوێت کە تەزووی پێدا بڕوات. تەزووی کارەبا لاشەی کەسی بەرکەوتە بەکاردێنێت بۆ خاڵی بوونەوە بۆ زەوی.
توندی یان خەتەرناکی ئەو تەزووەی بەلاشەماندا تێپەڕ ئەبێت پشت دەبەستێتە سەر چەند شتێک
١_ بڕی ئەو تەزووەی دەمانگرێت (تێئەپەڕێت)
٢_ کاتی پێویست بۆ خاڵی بوونەوەی تەزووەکە
٣_ ڕێڕەوی خاڵی بوونەوەی تەزووەکە بە جەستەماندا واتا ئایا لە دەستەوە بۆ دەست ،لە دەستەوە بۆ قاچ یان لە سەرەوە بۆ پێ
بۆ ئەوەی لە شۆکی کارەبا پارێزراو بین پێویستە
۱_ سیستەمی ئەرزی دابنرێت و چالاک بێت
۲_ جۆزەی کارەبا لە جۆری RCBO/RCD بێت
۳_ کوژاندنەوە و پشکنینی سیستمی کارەبا پێش ئیش پێکردنی
٤_ دەستکێشی کارەبایی گونجاو بەکاربهێنرێت
٥_دورکەوتنەوە لە ئیشکردن لە سیستەمی کارەبا لە شوێنی شێدار یاخود تەڕ.
چارەسەر چییە کاتێک کەسێک کارەبا دەی گرێت؟
۱_ دوور خستنەوەی کەسەکە لە سەرچاوەی کارەبا بە ماددەیەکی نەگەیەنەر
۲_ ئەگەر کەسەکە هەناسەی وەستابوو پێویستە هەناسەی دەست کردی پێبدرێت
۳_ پەیوەندی کردن بە تیمی فریاگوزاری .
کاریگەری تێپەڕبوونی تەزوو بە جەستەماندا
0.5 - 2 mA هەستکردن بە تەزووەکە
2 - 10 mA لەرزینی ماسولکە یان هەستکردنێکی ئازاربەخش
10 - 60 mA گرژبوونی ماسولکە یان نەتوانینی هەناسەدان
60 and above وەستانی دڵ
VOLITION FOR ELECTRICAL & MECHANICAL SERVICES
> DESIGN
> INSTALLATION
> MAINTENANCE
0771 706 5000
[email protected]
گرنگی هەبوونی صیانەکردنی پێش وەختەو ڕێک خراو
ئامانج لە هەبوونی صیانەکردنی پێش وەختەو ڕێکخراو بەردەوام بۆ ئەوەیە کە ڕێگری بکەین لە شکان یان وەستانی ئامێرەکان کە ئەویش ئەکرێت ببێتەهۆی لەکار کەوتن یان وەستانی کارگەیەک یان درککردن بە کێشەکان لە قۆناغی سەرەتادا پێش ئەوەی کە تێچویەکی زۆر وە هەوڵێکی زۆری بوێت بۆ چاککردن بەشێوەیەک بێت زیانی گیانی و ماددی لێبکەوێتەوە.
• ئایا هەبوونی صیانەیەکی ڕێکخراو بەردەوام بەباشی تێچوویەکی زۆری دەوێت؟
بەڵێ جێبەجێکردنی صیانەیەکی ڕێکخراو بەباشی بە شێوازی پلان بۆ دانراو تێچویەکی زۆری دەوێت بۆ ئەم مەبەستانەی لای خوارەوە
٭ سەرچاوەی مرۆیی : واتا هەبوونی کارمەندی پسپۆڕ و بەتوانا کە پێویستە مەشق پێکراو و ڕاهێنراو بن.
٭ سەرچاوەی ماددی
٭ هەبوونی شوێنی گونجاو (وەرشە) بۆ صیانەکردنی ئامێرەکان
٭ هەبوونی ئامێرو کەرەستەی پێویست و گونجاو
٭ هەبوونی کەل و پەلی سەلامەتی و پاراستنی کەسی تایبەت مەند بە کارەکە.
٭ هەبوونی دۆکومێنت و پەڕاوی پێویست تایبەتمەندبە کارەکە وەک مانوەڵ و پڕۆسیجەر.
٭ هەبوونی بەرنامە و سۆفتوێری تایبەتمەند بە کار بۆ دانانی پلانی کار و تۆمارکردنی کارەکانی ڕۆژانە تێیدا
٭ هەڵسەنگاندن بکرێت بۆ ئەو داتایانەی کە وەردەگیرێن بۆ سوود وەرگرتن لە زانینی کێشەکان (لە داهاتوو وەک سەرچاوە سودی لێ وەربگیرێت بۆ بەرچاوڕوونی لەکاتی بڕیاردان بۆ چاککردن).
٭ هەبوونی ستۆکی پێویست لە مەخزەن بۆ هەموو ئەو ئامێرانەی کە لەپێشینەن بۆ کارگە.
“ بڕیارێکی ژیرانە نییە کە پارەیەکی زۆر تەرخان بکرێت بۆ صیانەکردن بەڵام خراپترە گەر پارەیەکی کەم تەرخان بکرێت!”
چونکە پارەی زۆر تەرخان بکەیت ئەوا دەکرێت هەندێک پارەت بەفیڕۆ بچێت بەڵام باشترە لەوەی کە پارەیەکی کەم سەرفکراو ببێتە هۆی ئەوەی کۆی پلانی پڕۆژەکەت (بزنزەکەت) شکست بهێنێت یان لەدەست بدەیت.
پێویستە خاوەن کار لەوە بگات کە تێچوی لەکارکەوتنی پلان بۆ دانەنراوی پڕۆژە (بزنز) دە هێندە زیاترە لە تێچوی صیانەکردنێکی باش و ڕێکخراو، جگەلەوەی هەندێک کات مەترسی زۆر گەورە لەسەرکارمەند و ئامێرەکان دروست دەبێت بەتایبەت لە کارگەکان دا.
تێچوی صیانەکردنی پێش وەختە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژمارەی ئەو پشکنین و تاقیکردنەوە و چاککردنەوانەوە هەیە کە دەکرێت لە کاتی دیاریکراودا.
واتە پەیوەندییەکی پێچەوانە هەیە لە نێوان تێچوی صیانەکردن و تێچووی لەکارکەوتن یان خراپبوون، تا تێچووی صیانەکردن زۆرتر بێت بە شێوازێکی پلان بۆدانرو ئەوا تێچوی لەکار کەوتن کەم دەبێتەوە بەمەش دمەزراوە قازنجێکی زیاتر دەستدەخات بەکەم کردنەوەی تێچوی زیادە.
هەر بۆیە زۆر گرنگە خاوەن کارەکان گرنگییەکی تایبەت بدەن بە صیانەکردنی پێش وەختە ئەویش لە ڕێگەی
1. ڕێزگرتن لە هەوڵ و ماندوو بوونی کارمەند و بەرزکردنەوەی ئاستی توانای کارمەندەکان بەگشتی و بە تایبەت ئەو کارمەندانەی کە پۆستی ئیداری بەرزیان هەیە.
2. دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار و تەندروست بۆکارکردن، وەک بەژداری پێکردنی کارمەند لە بڕیارەکان، هەبوونی سیستەمی پاداشت و سزا، جێبەجێ کردنی یاسای کار بەیەکسانی بەسەر هەموواندا، پێدانی ئەرک و بەرپرسیارێتی بە هاوسەنگی.
3. گرنگی دان بە کوالتی مەوادی هاوردەکراو
4. هەبوونی سیستەمی زیرەک بۆ دانانی پلانی ڕێکخراو بۆ سیانەکردن.
5. دابین کردنی مانوەڵ و پڕۆسیجەری ئیش
6. دڵنیابوونەوە لە بوونی کەرەستەی پێویست لە کۆگا بەتایبەت ئەو پارچانەی کە زۆر گرنگن و بەلەکارکەوتنیان زیانی گەروە دەبێت.
7. دابین کردنی کەرەستەی تایبە مەند بە کار
8. دابینکردنی کەل وپەلی پاراستنی کەسی گونجاو
9. گرنگی دان بە ئاستی توانای ئەو مقاولانەی کە خزمەتگوزاری پێشکەش ئەکەن، واتە هەڵبژاردنیان پێویستە لەسەر بنەمای لێهاتووی و شارەزای بێت.
ڤۆلیشن بۆ خزمەتگوزاری کارەبای و میکانیکی
دیزاین ، جێ بەجێ کردن ، سیانەکردن
کازیوە - بەرامبەر شوقەکانی گۆیژە سیتی دوو
٠٧٧١٧٠٦٥٠٠٠
سيستەمی گەرمی شۆفاش Radiator Heating Gas System
بریتیە لە گواستنەوی گەرمی بەهەوا convection ئەویش لەڕێگەی گواستنەوەی ئاو بەناو بۆیلەر یان (پاکێجی شۆفاش) دا کە لە ئێستادا بە زۆری بەکارئەهێنرێت بۆ بینا و باڵەخانەکان.
پاکێجی شۆفاش دوو سیستەمی لێ ئەبەسترێت ئەویش غاز و ئاو.
غاز بۆ گەرمکردنی ئاوەکە بەکارئەهێنرێت لەڕێگەی گەرمکردنی کۆیل یان بێرنەر، ئاو دەورانی گەرمی ئەکات لەڕێگەی کۆیل burner ئەویش بە گەرمی ئەڕوات و بەساردی ئەگەڕێتەوە بەناو بۆری یان پایپدا.
سيستەمى شۆفاش لەچەند بەشێکى سەرەکی پێک دێت:
١/ گەرمى ئەرزى
پێک ديت له شێوازى دانانى بۆرى به شێوەی ئه رزى كه له ته واوى ژوره كان بۆرى (پایپ) رادەخرێت كه ئه ويش به پێى ستانداردى تايبه ت به خۆى دەكرێت به م خالانه:
(أ) ده بيت ئه و زه يه ى بؤى به كار يت ته واو رێك بيت و هيچ به زروو نزمى تيا نه بيت چونكه ئەگەر رێك نه بيت ئەوا ئەو ئەرزه به باشى گه رم نابێت.
(ب) ده بيت هه موو مه تر مربعێك (٨) مه تر طول بۆرى بۆ بەکار بهێنرێت.
(ج) ده بێت ئەو بۆرييه ى به كار دێت هەموو خه ته كانى سه ر كلكتؤره كه يه كسان بن بؤ ئه وه ى گه رمى به يەکسانی دابەش بێت.
(د) پێویستە ژێرو تەنيشتى بۆرييەکان به عەزلى تايبەتى خۆى عەزل بكرێت بؤ ئه وه ى هيچ به فيڕۆچوونێک نەبێت لە گەرمیەکەیدا.
٢/ گەرمی رادێتەر
پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تیابێت
(ا) پێویستە بۆریەکانى عه زلى ته واوى هه بێت واته فۆمداربێت.
(ب) پێویستە حساباتى ته واو بكرێت بۆ ئەو جێگایەی كەبۆی بەکار دەهێنرێت و پێویستە بەحساباتى ستاندارد بكرێت واته به رزى و پانى و دريژى شوينه كه لەبەرچاو بگيرێت.
بؤ هه ردوو سيسته مى شؤفاشه كه ده بيت حساباتى بيناكه و عه زلى بيناكه به ته واوه تى له به ر چاو بگيريت.
٣/ تەنکی غاز
ده بيت تانكيه كه ى ته واو ستاندارد بێت بەپێى مواسەفات و
حەرارەی ئەو ناوچەیە بێت كه بۆى به كاردێت.
زۆر گرنگە تەواو دڵنيابیت له ملحەقاتەكانى وەك گێج و سەيفتى ڕيگولەیتەرەكانى و ڤالڤەكانى.
پێویستە هه موو تانكيكى غاز سيستەمی ئەرزی بۆ دابنرێت و ببەسترێت لەسيستەمى ئەرزى.
پێویستە ساڵانه فحسی تايبەت بۆ پلێتى تەنکی غاز بكرێت بۆ زانینی ڕێژەى داخوران و ته نك بونەوەی پلێتەکە.
٤/ تەئسیسی بۆرى غاز
پێویستە ئه و موادانەی کە بەکار دێت له تأسيسى بۆرى غازدا هەمووى موادى تايبەتى خۆى بێت كوالێتى بەرز بێت.
ده بيت هه موو (٦) مانگ جارێک فەحسی كامل بكريت بۆ سيسته مى بۆری (پایپ) و ڤاڵڤی كارەباى.
٥/ حاسەی غاز gas sensor
پيويسته هه موو بينايه ك كه سيسته مى شؤ فاش دا ده نيت ته واو جه خت بكاته وه له سيسته مه كه ى كه هيچ كيشه ى نيه و به تايبه تى حاسه كانى كه دا ده نريت ده بيت به رده وام چيك بكريت و به رده وام به كاره باوه بيت بؤ ئه وه ى هەرکێشەیەک ڕویدا ئه وحاسانه ئيشى خۆيان بكه ن وه حاسه ى كواليتى بەرز بەکاربهێنرێت بؤ هه موو پرۆژەکان.
٦/ پاكێجى شۆفاش ( كۆمبى بۆيلەر)
ئه مه گرنكترين به شى سيسته مه كه يه كه ئه و غازه ى كه ديت له سه چاوه وه ديته ناو ئه م پاكيجه وه و ئاوى ناو ماله كه گه رم ده كات چ راديته ر بيت يان گا رمى ئه رزى ئه ميش وه ك هه موو به شه كانى تر چه ن د رينمايه كى هه يه كه پيويسته جئ به جئ بكريت
چيككردنه وه ى ته واوى پاكيجه كه وه ك ڤالڤى غازو ڤالڤى ئاو و سيفتى ڤالڤ و كۆيلى باكيج و ئيكس پانشن تانك و پايپينى غاز و ماتۆڕی دەوران كه ده بيت هه مووى كارى خۆى بكات.
جؤره كانى پاكيج
پاكيچى ئاساى: ئه و پاكيجانه ن كه غازيكى زؤر سه رف ده كه ن و له دوكه ل كيشه وه گه رميه كى زؤر به فيرؤ ده روات
پاكيجى كۆندينس: ئه و پاكێجانەن كه غازێكى كەمتر سه رف دەكەن و دوو باره ئه و گه رميه ى لە دوکەڵ كێشەوه پيش ئه وه ى ده ر بچيت دوو باره سيسته مه كه ى پێ گه رم ده كرێته وه و گه رميه كى زۆر كه م له دوكه ل كيشه وه ده چيته دەرەوە.
٧/ قفلى تەوزيع(كۆلكتەر )
ئه ميش به شيكى گرنگه له سيسته مه كه و دوو جؤرى هه يه
كؤلكته رى كاره باى ئه م جؤره به باشترين جؤر ديارى كراوه زيره كه و به پيى ژوره كان گه رمى خؤت ده ست نيشان ده كه يت له ريگه ى ثرمو ستاته وه كه له ژوره كان داده نريت گه رمى ژوره كه ديارى ده كه يت
• كؤلكته رى عادى ( ميكانيكى) ئەم جۆرەش به كاردێت هيچ حاسه و كاره باييه كى بۆ دانانرێت تەنها له ناو بۆردى كۆلكتەر دەتوانى خۆت کۆنترۆڵی بکەیت.
ڤۆڵیشن بۆ خزمەتگوزاری کارەبای و میکانیکی
دیزاین + جێ بە جێ کردن + سیانە کردن
کازیوە بەرمبەر شوقەکانی گۆیژە سیتی دوو
٠٧٧١٧٠٦٥٠٠٠
[email protected]
Volition For Electrical & Mechanical Services
Doing Right First Time
Ground Fault:
واتە هەبوونی لێچون لە تەزووی کارەبادا لەنێوان خەتی گەرم و ئەرزی یان خەتی سارد و ئەرزی بەهۆی خراپ بوون یان برینداربوونی عەزلی کێبڵ یان هەرگەیەنەرێک کە تەزووی پیا بڕوات.
واتە حاڵەتی ئاسای لە کارەبای سینگڵ ئەوەیە کە تەزوو بە خەتی گەرمدا ئەڕوات و بە خەتی ساردا ئەگەڕێتەوە بۆ سەرچاوە. بەڵام لە سری فەیزدا تەزوو هاتووچۆ ئەکات لەنێوان سێ خەتی گەرمدا.
لەکاتی هەبوونی لێچوون یان (لیک) لە سیستەمی کارەبادا وائەکات کە تەزوو بە ڕێڕەوێکی هەڵەدا بڕوات، زۆر جار بە جسمی ئامێرە کارەباییەکاندا تێپەڕئەبێت و هەر ئەوەشە کە ئەبێتە هۆکاری مەترسی کارەبا گرتن.
ئەوەی جێگەی نیگەرانیە کەلە زۆربەی شوێنەکان (نیشتەجێبوون بێت یان کارگەکان) گرنگی پێویست نادرێت بەم بابەتە چونکە MCB دائەنرێت لەکاتێکدا ئەو جۆرە برێکەرە پارێزگاری ناکات لە هەبوونی لێچونی تەزوو بە ئەرزیدا (ground fault).
ئایا چی بکرێت (چ جۆرە جۆزەیەک دابنرێت) بۆ کەمکردنەوەی ئەو مەترسیە لە کارگەکان یان لە ماڵەکانمان؟
٭ دانانی RCD یان ELCB کە پارێزگاری ئەکات لە هەبوونی لیکی تەزوو ڕاستەوخۆ تریپ ئەکات. لەڕێگەی چاودێری کردنی تەزوو لەنێوان خەتی گەرم و سارد، ئەگەر هەر جیاوازیەک هەبێت لە تەزوودا بەبڕی 30mA یان 100mA ئەوا ڕاستەوخۆ تریپ ئەکات (ئەکوژێتەوە)
٭ دانانی RCBO هەمان ئیشی هەریەک لە RCD یان ELCB ئەکات وەهەروەها پارێزگاریش ئەکات کاتێک ئامێرێک زیاد لە ڕەینجی خۆی تەزوو ڕابکێشێت (overcurrent) کە ئەبێتە هۆی سوتانی ئامێرەکە بەهۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی.
بەڕای من دانانی RCBO باشترە بۆ سەلامەتی کەسەکان و ئامێرەکان
هەندێک ئەڵێن RCD , ELCB ,RCBO یان داناوە بەڵام بەهۆی ئەوەی زوو زوو تریپی کردووە ئەوا لایان بردووەو MCB یان داناوە، ئایا هۆکاری ئەوە چیە؟
٭هۆکاری زۆر تریپ کردنی ئەو جۆزانە ئەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی سیستەمی ئەرزی یان سیستەمی ئەرزی هەیە بەڵام چالاک نیەو لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە دانەنراوە.
ELCB: Earth Leakage Circuit Breaker
RCD: Residual Current Device
RCBO: Residual Current Circuit Breaker with Overcurrent Protection
MCB: Miniature Circuit Breaker
نوسینگەی ئەندازیاری ڤۆڵیشن
بۆ خزمەتگوزاری کارەبا و میکانیک
ناونیشان: کازیوە - بەرامبەر شوقەکانی گۆیژە سیتی دوو
[email protected]
0771 706 5000
Equipment Earthing & Bonding of distribution system
سیستەمی ئەرزی و پێکەوە بەستنەوەی هەموو ئامێرو کەرەستەکان (bonding) لە سیستەمی دابەشکردنی کارەبا
Earthing:
سیستەمی ئەرزی بریتیە لە دانانی ڕۆدی ئێرس و بەستنەوەیان پێکەوە بەشێوەی دەلتا کە لەقوڵی مەترو نیو یان سێ مەتر دائەنرێت و مادەی بێنتۆنایتی تێ ئەکرێت بۆ کەمکردنەوەی بەرگری سیستەمی ئەرزی و پاشان بە کێبڵی ئەرزی ئەبرێت بۆ ئێرس بار و لەوێشەوە دابەش ئەکرێت بۆ هەموو ئامێرەکان، پێویستە هەموو سیستەمێکی ئەرزی مەنهۆڵی ئێرسی بۆ دابنرێت.
Bonding:
واتە پێکەوە بەستنەوەی هەموو ئامێرو کەرەستەکان بەسیستەمی ئەرزییەوە بە مادەیەکی گەیەنەر زۆر جار کێبڵی ئێرس بەکارئەهێنرێت جا ڕووت بێت یات داپۆشراو بۆ نمونە گەر لە شوێنکدا محولە و مۆلیدەو کێبڵ ترەی و بۆردی کارەبا هەبێت پێویستە هەموویان پێکەوە ببەسترێنەوە بە سیستەمی ئەرزی بۆئەوەی زۆرترین (تەزوی گراوند فۆڵت)ی پێدا بڕوات بە خێرای و سەلامەتی.
سودی سیستەمی ئەرزی و بۆندین چیە؟
١) بۆ پاراستنی ژیانی کەسەکان واتە کەمکردنەوەی مەترسی شۆکی کارەبای
٢) بۆ پاراستنی ئامێرە کارەبییەکان لە سوتان
چۆن دڵنیابین سیستەمی ئەرزی چالاکە واتە ئیشی خۆی ئەکات؟
پێویستە ئەوەمان لە بیربێت کە تا بەرگری سیستەمی ئەرزی کەمتربێت ئەوا هەم ژیانی کەسەکان پارێزراوتر و هەم ئامێرەکان سەلامەتتر ئەبن.
بۆ دڵنیابوون لە چالاکی سیستەمی ئەرزی پێویستە بەشێوازێکی بەردەوام و ڕێکخراو فەحسی سیستەمەکە بکرێت بۆ ئەوەی بزانین کە بەرگری سیستەمی ئەرزی لە ڕەینجی قبوڵکراودایە.
٭ پێویستە بەرگری کەمتربێت لە ١ ئۆم بۆ وێستگەکانی بەرهەم هێنان و دابەشکردنی کارەبا.
٭ پێویستە بەرگری لە نێوان ٢ بۆ ٥ ئۆم بێت بۆ کارگەکان و شوێنی نیشتەجێ بوون (پرۆژەی بازرگانی و نیشتەجێ بوون).
چۆن سیانەی سیستەمی ئەرزی بکرێت؟
[ ] چێککردنەوەی شوێنی بەستنی تێرمناڵ و کلامپی ئەرزی بۆ دڵنیابوون لە توندوو تۆڵی
[ ] پاککردنەوەی تێرمناڵی ئەرزی و ئێرس بار
[ ] لێدانی مادەیەکی تایبەت(ڕوپۆشێک) بۆ ڕێگریکردن لە ژەنگ هێنان
[ ] فەحسکردنی مقاوەمەی ئەرزی بۆ ئەوەی بزانین لە ڕەنجی قبوڵکراودایە
[ ] گۆڕینی کێبڵی ئەرزی گەر لە بارێکی خراپدابوو
ئایا بەرگری سیستەمی ئەرزی بە جێگیری ئەمێنێتەوە؟
نەخێر بەرگری بە جێگیری نامێنێتەوە و چەند فاکتەرێک کاریگەری هەیە لەسەری وەک:
٭ مقاوەمەی ئەرزەکە واتە جۆری ئەرزەکە
٭ تەڕبوون یان شوێنی شێدار
٭ شکانی ڕۆدی ئێرس
٭ شل بوونەوەی جۆینت و شوێنی تێرمناڵەکان
٭ پیس بوون و ژەنگ هێنانی تێرمناڵ و ئێرس بار
گەر سیستەمی ئەرزی دانرا بۆ کارگەیەک بەڵام بەرگری لە ڕەینجی قبوڵکراو نەبوو واتە ٢٠ ئۆم بوو ئایا هیچ شتێک هەیە بکرێت بۆئەوەی بەرگری کەمبکەینەوە؟
بەڵێ، ئەتوانرێت ڕۆدی ئێرس زیاد بکرێت بە شێوەی پارەلێڵ بۆ کەمکردنەوەی بەرگری سیستەمەکە.
پێش دانانی سیستەمی ئەرزی چ شتێک پێویستە ڕەچاو بکرێت؟
- هەبوونی دیزاینی سیستەمی ئەرزی و ئاماژەکردن بە وردەکاری شێوازی هەڵبژاردنی مواد و جێبەجێکردن
- زانینی بەرگری ئەو خاکەی کە سیستەمی ئەرزی تیا دائەنرێت
- هەڵبژاردنی ڕۆد و کێبڵ و باسباری ئێرس کە ڕێژەی مسی پوختی زۆر بێت چونکە مس گەیەنەرێکی باشە
- هەڵبژاردنی کێبڵی ئێرسی گونجاو واتە کێبڵی ڕەئیسی و فەرعیەکان
- ئایا کێبڵی ڕووت یان داپۆشەر بەکاردێت، گەر کێبڵی ڕووت بەکارهات پێویستە بە ژێر زەویدا ڕابکێشرێت.
- پێویستە هەموو ئامێر و کەرەستەکان بە سیستەمی سەرەکی ئەرزیەوە ببەسترێنەوە (bonding)
Click here to claim your Sponsored Listing.
Telephone
Website
Address
As Sulaymaniyah
00964
Opening Hours
Monday | 09:00 - 17:00 |
Tuesday | 09:00 - 17:00 |
Wednesday | 09:00 - 17:00 |
Thursday | 09:00 - 17:00 |
Saturday | 09:00 - 17:00 |
Sunday | 09:00 - 17:00 |
سلێمانی - شەقامی سەرەکیی عەربەت - نزیک بازگە
As Sulaymaniyah, 46001
کارگەی (mardin) بۆ دروستکردنی کەڵەکیم، بۆ بەکارهێنانی- کا?
جادەی خەلیفاوە
As Sulaymaniyah
بۆ فرۆشتنی ههموو پارچەیەکی سەیارە بە جوملە لە صینەوە
ئاشتی ، سەروو قەسابخانەی قوبادی ، تەلاری ناز گوڵ ، نهۆمی سێیەم
As Sulaymaniyah
ئۆفیسی ئەندازیاری کاسا
ناونیشان . سلێمانی گەڕەکی کانی کوردەی سەروو. . خوار قەبرەکانی کانی سپیکە
As Sulaymaniyah, 12345
باشترین ئیش گونجاوترین نرخ🧑🔧💯 آفضل وضيفة هي آفضل سعر 🧑🔧💯 السلیمانیة 0770 846 03 16
-ناونیشان/سلێمانی/گەڕەکی ئاشتی تەلاری کۆشۆ نهۆمی دووەم تەنیشت شیرینی تابان
As Sulaymaniyah
Sulaimanyah
As Sulaymaniyah, 46001
بۆ کاری ئەندازیاری و ڕاوێژکاری و جێ بەجێ کردنی پرۆژەکان
Sarwary
As Sulaymaniyah, 46001
Elite Design: ئێلیت دیزاین ١-بۆ دیزاین و جێبەجێکردنی پرۆژەکانتان بە سەرپەرشتی ستافی ئەندازیاری شارەزا
As Sulaymaniyah, 46001
کارگەی چۆمان بۆ بەرهەمهێنانی هەموو جۆرەکانی بیهارتۆن ?
As Sulaymaniyah
design, implementation, supervision and maintenance
عەربەت
As Sulaymaniyah, 46001
پێشانگای زاگرۆس بۆ فرۆشتنی کەرەستەی بیناسازی بەتاک کۆ (کارەبا - ئاو- ئاوەڕۆ-درێل -کۆسەرە - نایلۆن)