Noringay Ramyar نۆرینگەی پزیشکی ڕامیار

Noringay Ramyar نۆرینگەی پزیشکی ڕامیار

Business

26/04/2023
29/06/2021

کێشت دانابەزێ سەرەڕای ڕێجیم کردن!؟
یەکێک لەمانە ھۆکارە:
-دوودڵی و قەلەقی کە ئەبێتە ھۆی دەردانی ھۆرمۆنی کۆرتیزۆل
-نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو کە یارمەتی کرداری ھەرس ئەیا
-کەم بوونەوەی خەو یان خەوی پچڕ پچڕ

📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

26/05/2021

دیارترین نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە
گلوکۆز سەرچاوەی سەرەکی وزەی جەستەیە و هەر گۆڕانکارییەک لە ئاستی شەکر لە خوێندا زیان بە تەندروستیی لەش دەگەیەنێت، بەجۆرێک گرفت بۆ کاری گورچیلەکان و میزەڕۆ و دەمارەخانەکان و سوڕی خوێن دەگەیەنێت، لە دەرئەنجامدا جەڵتەی دڵ و مێشکی بەدوادا دێت.
نیشانەکانیش بریتین لە :
1- زۆر میزکردن بەتایبەت لە شەواندا
2- تونێتی بەردەوام
3- بەردەوام هەستکردن بە برسێتی
4- وشکبوونی پێست
5- هەستکردن بە ماندوێتی و شەکەتی
6- زۆر دووبارەبوونەوەی هەوکردنی جەستە
7- دەرنگ ساڕێژبوونی برین
8- بەبێ هۆ دابەزینی کێشی لەش
9- لاوازبوونی ئاستی بینین
10- گۆرانی رەنگی میز
11- هەوکردنی پێست
12- دڵتێکهەڵاتن و سەرگێژخواردن
13- هەوکردنی میزەڕۆ

🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

02/05/2021

ئەو خواردنانەی نەخۆشانی بەردی گورچیلە لە ڕەمەزان پێویستە ئاگاداری بن
چا و قاوە و تەماتە و سپێناخ و مانگۆ و شلیک کە مادەی ئۆگزالەیتی تیایە کە یاکێکە لە پێکهێنەرەکانی بەردی گورچیلە و برێکی زۆر ئاو بخورێتەوە خۆ دوور بگرن لە ووشک بوونەوە چونکە ئەبێتە هۆی دروست بوونی ئازار لە گورچیلەکان. 📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

27/04/2021

پێنج گرنگترین سودە تەندروستیەکانی ڕۆژووگرتن:
ڕۆژووگرتنێکی تەندروست چەندین سوودی تەندروستی هەیە بەڵام گرنگترینیان:

-دابەزینی کێشی لەش:
دوای ٨ سەعات لە هیچ نەخواردن، گەدە بەتاڵ ئەبێ، جەستە بۆ بەدەست هێنانی ووزەی پێویست پەنا ئەباتە بەر ئەو گلوکۆزەی لەناو ماسولکە و جگەردایە(بۆیە هەست بە شەکەتی ماسولکەکان ئەکەین)، دوای تەواوبونی شەکری خەزنکراو ئینجا چەوری زیادە ئەتوێتەوە (بۆیە کێش دائەبەزێ).
کەسی ڕۆژوان بڕێکی زۆری کالۆری سەرف ئەکات (١٢٠٠ کالۆری لەڕۆژێکدا)، ئەگەر خواردنیان تەندروست بێت نزیکەی ٤ کیلۆ لە کێشیان دائەبەزێ.

-پاک بوونەوە لە پاشەڕۆ و ژەهرەکان:
دوورکەوتنەوە لەخواردن خواردنەوە بۆ ماوەیەکی درێژ لەش پاک دەکاتەوە لە ژەهر و ماددە زیانبەخشەکانی جەستە، ڕیخۆڵەکان خاوێن دەکاتەوە و سوڕی خوێن چالاک دەکات

-دابەزینی چەوری خوێن:
چەندین توێژینەوە ئەوەیان دەرخستوە کە ڕۆژووبون ڕێژەی چەوریە خراپەکان (چەوری دڵ و چەوری سەر جگەر ) دائەبەزێنێ و ڕێژەی چەوری باش بەرز دەکاتەوە، ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی چەوری خەزن کراوی ژێر پێست و سەر جگەر لەلایەن جەستەوە دوای تەواوبونی شەکری خەزن کراو.

ڕۆژووگرتن بەرگری لەش بەهێز دەکات:
بەڕۆژووبون ئاستی دژە ئۆکسان و دژەهەوکردنەکانی وەکو IL-1b, IL-6, tumour necrosis factor زیاد ئەکات ئەمانەش کاریگەری باشیان هەیە بۆ کەم کردنەوەی مەترسی مردنی خانەکان و شێرپەنجەکان و تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و پارکینسۆن.
ڕۆژوو گرتن ژمارەی خڕۆکە سپیەکان زیاد دەکات و خڕۆکە پیرەکان ڕائەماڵێ بەمەش سیستەمی بەرگری بەهێزتر دەکات.

-هێورکردنەوەی دەروون:
هەرچەندە لە سەرەتای بەڕۆژووبون بەهۆی ووشکبونەوە و دابەزینی ئاستی شەکری خوێن و تێکچونی کاتی خەو و خواردن باری دەروونی تێک ئەچێت بەڵام ووردە ووردە کەسی بەڕۆژوو لەگەڵ ئەم بارە تازەیە ڕادێت، لە کۆتاییدا بەهۆی زیاد دەردانی هۆرمۆنەکانی ئیندۆرفین و سیرۆتۆنین و بەهۆی تازەبوونەوەی خانەکانی مێشک؛ بە ڕۆژووبونی ڕەمەزان کاریگەری باشی دەبێ بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکی و سترێس و دڵەڕاوکێ و هەروەها بەرزکرنەوەی ئاستی ئاگایی و تەرکیز و ڕێزگرتن لە خوود. لەلایەکی ترەوە بەڕۆژووبون ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ چارەسەری حاڵەتەکانی ئیدمانبون بە جگەره و ئەلکهول و ماددە هۆشبەرەکان.

د.اهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە

🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن. 🚑
☎ 07708611615

25/04/2021

‎جۆرەکانی موغەزی و بەکارهێنانیان (IV fluid)

‎۱- نۆڕماڵ سەڵاین (Normal Salain (NS : پێکدێت لە خوێی کلۆریدی سۆدیۆم و ئاو
‎۲- گلوکۆز وەتەر (Glucose water Dextrose (Gw : پێکدێت لە شەکرو ئاو
‎۳- گلوکۆز سەڵاین (Glucose Salain (G/S : پێکدێت لە شەکر و خوێی کلۆرێدی سۆدیۆ و ئاو
‎٤- ڕینگەر سۆلیوشن Ringer Solution Ringer Lactate (R/L) :
‎پێکدێت لە کلۆریدی سۆدیۆم پۆتاسیۆم کالیسیۆم و ئاو
‎۵- مانیتۆڵ Mannitol : میزپێکەرە پێکدێت لە شەکری کحولی، ئەو شەکرە لەهەندێ میوەشدا هەیە

‎ئەم موغەزیانە بۆ ئەم هۆکارانە بەکاردێن:-

‎ا- Rehydraition بۆ گەڕانەوەی شلە بۆ لەش کە بەهۆی ئەم هۆکارانە شلە لە لەش کەم دەکات:
‎٭ سکچون
‎٭ ڕشانەوە
‎٭ خوێن بەربوون
‎٭ کەم خواردنی شلە (وەک ئاو....)
‎٭ زۆری میزکردن
‎ب- Electrolyte balance : بۆ ڕاگرتنی (سۆدیۆم کلۆرید، پۆتاسیۆم ، کالسیۆم، شەکر)
‎ج- بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتانە:-
‎٭ مانیتۆڵ(Mnnitol) وەکو میزپێکەر لە حاڵەتی سیستی گورچیلە وە بۆ کەم کردنەوەی هەڵئاوساوی لەکاتی هەڵئاوسان لە دەوری مێشک یان لەناو چاودا
‎هەندێ جاریش بۆ قەبزی بەکاردێت لەڕێگەی دەمەوە
‎٭ دابەزینی پەستانی خوێن : دەتوانین نۆرماڵ سەڵاین(Normal Salain) و گلوکۆز سەڵاین(Glucose Salain) و یاخود ڕینگەر(Ringer) ‌بەکاربێنین چونکە ئەوانە کلۆریدی سۆدیۆمیان تێدایە، دەبێتە هۆی ئاسایی بوونەوەی پەستانی خوێن
‎٭ بەرزی پەستانی خوێن: دەتوانین گلوکۆ وەتەر (Glucose Water) بەکاربێنین لەبەر ئەوەی کلۆریدی سۆدیۆمی تێدانیە ، چونکە کلۆریدی سۆدیۆم دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە زیاتری پەستانی خوێن
‎٭ دابەزینی ڕێژەی شەکر لە خوێن: دەتوانین گلوکۆز وەتەر (Glucose Water) یان گلوکۆز سەڵاین(Glucose Salain) بەکاربێنین ، چونکە گلوکۆزی تێدایە ڕێژەی شەکرە بەرز و ئاسایی ئەکاتەوە
‎٭ بەرزی ڕێژەی شەکر لەخوێن: دەتوانین نۆڕماڵ سەڵاین (Normal Salain) یان ڕینگەر لاکتەیت (Ringer Lactate) بەکاربێنین چونکە هیچ شەکریان تێدانیە ڕێژەی شەکر بەرز ناکەنەوە
‎٭ هەروەها نۆڕماڵ سەڵاین (Normal salain) دەتوانین بۆ شووشتنی برین بەکاریبێنین چونکە هیچ شەکری تێدانیە .

‎تێبینی۱// هەموو جۆرەکانی موغەزی بەڕێگەی (IV infusion) وەرەگیرێت واتا لەڕێگەی(IV) کانولە
‎تێبینی۲// دوو جۆری ڕینگەر سۆلیوشن هەیە
1- Ringer (Ri)
2- Ringer Lactate (R/L)
‎جیاوازیان تەنها ئەوەیە (R/L) (Sodium lactate) زیاترە لە پێکهاتەکەیدا
‎تێبینی۳// زۆرینەی جار لە ڕاچیتەی دکتۆر یان فایلی نەخۆش ناوی موغەزیەکان بەشێوەی کورتکراوە ئەنوسرێت بەم شێوەیە:-
1- Normal Salain = N/S
2- Gucose Salain = G/S
3- Glucose Water = G/W
4- Ringer Lactate = R/L
‎تێبینی٤// لەسەر بوتڵی موغەزی زیاتر بەم شێوازە ئەنووسرێت:
1- Normal Salain = Nacl %0.9
2- Glucose water = Dextrose %5
3- Glucose Salain = Nacl %0.9 + Dextrose %5
ئامادەکردنی : رامیار احمد عبدالله

22/04/2021

چۆن لەڕەمەزاندا پارێزگاری لەگه‌ده‌مان بکەین؟
1- خواردنی ڕیشاڵەکان:
سیستەمی خۆراکیی دەوڵەمەند بەڕیشاڵەکان یارمەتیدەرە کە باشکردنی جوڵەی خواردن لەناو کۆئەندامی هەرس
2- کەمکردنەوەی خواردنە چەورەکان:
خواردنی چەور وادەکات پرۆسەی هەرسکردن هێواش ببێتەوە، ئەمەش سەردەکێشێ بۆ قەبزبوونی کەسەکە
3- ماست:
ماست بەکتریای پرۆبایۆتنیکی تیدایە کە هەمان ئەو بەکتریا بەسودەیە کە بەشێوەیەکی سروشتیی لەناو کۆئەندامی هەرسدا هەیەو یارمەتیدەرە لەپارێزگاریکردن لەتەندروستیی جەستە
4- وازهێنان لەجگەرەکێشان‌و کەمکردنەوەی کافایین:
دوکەڵی جگەرەو ئەو خواردنانەی کافایینیان تێدایە کاریگەریی دەکەنەسەر شێوەی کارکردنی کۆئەندامی هەرس‌و گرفتگەلی وەک برینی گەدەو سووتانەوەی گەدە درووستدەکەن.
5- وەرزشکردن:
وەرزشکردن‌و ڕاهێنانە جەستەییەکان وادەکەن جوڵەی خۆراک لەناو کۆئەندامی هەرس باشتربێت‌و تووشبوون
بەقەبزی کەمدەکاتەوە
🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

16/04/2021

هەشت خۆراک لە پارشێودا بخورێن توشی ژانەسەرت دەکەن
١. ئەو خواردنەوانەی ماددەی کافاینیان تێدایە وەک چا و قاوە
٢. بەگوێرەی زانایانی ئەمریکی شوکولاتە دووەم هۆکاری ژانەسەرە لە دوای خواردنەوە کهولییەکان.
٣. خواردنی سوێر لە پارشێودا بخورێت ژانەسەر لە ڕۆژدا دروست دەکات.
٤. پەنیر، ئەگەر چی خواردنێکی باوە لە مانگی ڕەمەزاندا بەڵام کەسەکە توشی ژانەسەر دەکات.
٥. خواردن و خواردنەوە ساردەکان وەک ئایسکرێم ژانەسەر بەردەوام دروستدەکات
٦. هەندێک جۆری چەرەسات زیان بە کۆئەندامی هەرس دەگەیەنێت و ئەگەری توشبوون بە ژانەسەر زیاد دەکات.
٧. گۆشتی دەستکرد و لە قوتونراو وەک باسرمە و سجوق زیان بە دەمارەخانەکان دەگەیەنێت و هۆکارە بۆ توشبوون بە ژانەسەر.
٨. ئەو خواردنانەی ماددەی پارێزگارییان تێدایە زیان بە دەمارە خانەکان دەگەیەنن و ژانەسەری بەدوادا دێت.
🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

15/04/2021

چی بخۆین بۆ پارشێو؟!
خواردنی پارشێو پێویستە بە جۆرێک بێت بە درێژایی رۆژەکە پر ووزە و بە تێری بمانھێڵێتەوە و جەستەمان دوور بێت لە وشک بوونەوە.
-سەرەتا پێویستە ٢ پەرداخ ئاو بخورێتەوە بەڵام بری پێویستی ئاو ئەبێت لە نێوان بەربانگ و پارشێو دابەش بکرێت.
-خواردنەکان پێویستە کاربۆھیدراتی ئالۆز بن تا ووزەی تەواومان پێ ببەخشن بە درێژایی رۆژەکە وەک دانەوێلە شۆڤان پەتاتە.
-ئەو خواردنانەی برێکی باش پرۆتینی تیایە وەک ھێلکە کە باشترە بە کولاوی بخورێ نەک سوورەکراوی.
-سوود وەرگرتن لە سەوزە و میوەکان وەک سەرچاوەی ووزە و بۆ رێگرتن لە تینوێتی (شووتی -شلک - قۆخ - کاھو و خەیار و تەماتە).

🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

15/03/2021

هۆکاره‌کانی زۆر ئاره‌ق کردنه‌وه‌ی ده‌ست و پێ
هۆکاره‌کان
1. غوده‌ی سام، ئاستی هۆرمۆنی غوده‌ی ده‌رقی له‌ ڕێژه‌یی ئاسایی به‌رزتره‌.
2. نه‌خۆشی شه‌کره‌.
3. دڵه‌ڕاوکێ و توڕه‌یی و قەلەقی و سترێس و تێکچونی باری ده‌رونی.
4. نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ وه‌ک: هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا و هه‌وکردنی جیوب.
5. وه‌ستانی سوڕی مانگانه‌ لە ئافرەتان، یاخود ھەندێک جار لە کاتی سکپڕی دا.
6. نه‌خۆشی پاڕکنسۆن و دەردە شاھانە (دا الملوک).
7. نه‌خۆشیه‌کانی بڕبڕه‌ی پشت و عەزێت گەشتن بە دڕکە پەتک.
8. شێرپه‌نجه‌ی غوده‌ی نوخامی و غوده‌ی ئه‌دریناله‌کان و شیرپه‌نجه‌ی شانه‌ لیمفاویه‌کان (لیمفۆما).
9. دابه‌زینی فشاری خوێن.
10. هیلاکی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام.
11. وازهێنان له‌ ئالوده‌بون به‌ کحول و مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان، یاخود زۆرجار زۆر بەکارھێنانی ئەلکحول.
12. کاریگه‌ری لاوه‌کی هه‌ندێ ده‌رمان و مقه‌ویه‌کان وه‌ک ئیندیرال و ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات، دەرمانی نەخۆشی ئەلزھایمەر، دژە خەمۆکیەکان.
13. که‌می مادده‌ی مه‌گنسیۆم.
14. هۆکاری بۆماوه‌یی.
15 ھەندێک نەخۆشی کۆئەندامی ھەناسەو ھەندێک لە نەخۆشیەکانی دڵ.
16 ھەندێک حاڵەتی دەگمەن وەکو: ئایدز، سیل، مەلاریا.
17 قەڵەوی.

🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

11/03/2021

ئەم گرفتانەی قژ ئاماژەیە بۆ كێشەی تەندروستی
1. بژی قژ
زۆر كات ئەم گرفتە لە زستان و پایز رودەدات، هۆكارەكەشی كەمی سیلینیۆم، گۆگرد و فۆسفۆرە، باشترە لەم كاتەدا تەماشای ددانەكان و پوكت بكەیت، ئەگەر هەستت بە گۆڕانكاری كرد لەوانەشدا، پێویستە پزیشك ببینیت.
2. كرێش
هۆكاری زۆرە، رەنگە بەهۆی بەكارهێنانی شامپۆی هەڵە یان زۆر بەكارهێنانی پارێزەری قژ بێت، لە هەمان كاتدا هۆكاری دیكەشی هەیە كە پەیوەندی بە تەندروستییەوە هەیە وەكو سترێس، كێشە لە كرداری هەرس یان كەمی بەرگری لەش، ئەگەر شامپۆی دژە كرێش چارەسەری نەكردی پزیشك ببینە.
3. هەڵوەرینی قژ
پێش هەمو شتێك بۆئەوەی بزانیت قژت هەڵدەوەرێت یان نا، پەنجەكانت بكەرە بەینی تاڵەكانی قژت لەسەرەوە بۆ خوارەوە، ئەگەر 1-2 تاڵ لێبوەوە ئاساییە، ئەگەر 3 بۆ 5 تاڵ لێبوەوە واتە ئاسایی نییە، رەنگە پەیوەندی بە سیستمی بەرگری لەشەوە هەبێت، هەندێكجاریش ئاماژەیە بۆ نەخۆشی شەكرە، هەروەها سترێس و كەمی ڤیتامینیش هۆكارە.
4. چەوربونی قژ
لەم كاتەدا سیستمی خۆراكیت رێكبخە و خواردنی گۆشت كەمكەرەوە، ئەگەر چارەسەر نەبو رەنگە ئاماژە بێت بۆ كێشە لە مێتابۆلیزم، ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەكان یان كێشە لە جگەر، باشترە پزیشك ببینیت.
5. خوروی پێستی سەر
ئەمەش پەیوەندی بە دەمارەكانی پێستی سەرەوە هەیە یان سترێسی زۆر، باشترە بایەخ بە خواردنەوەی چای روەكی بدەیت، یان ڤیتامین B6 و B1.
🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

08/03/2021

سوربونەوەی چاو لە بەیانیان لە گرفتی تەندروستی ئاگادارتدەكاتەوە
1. كەمخەوی و نەگەیشتنی ئۆكسجینی پێویست بە چاو، كە دەبێتە هۆی وشكبونەوەی چاو و ئاوساوی دەمارەكانی چاو.
2. هەستیاری چاو، زۆر كات ئەمەش بەهۆی لاوازی سیستمی بەرگری لەشەوەیە.
3. بەكارهێنانی هاوێنەی چاو، كە ئەمەش رێگری دەكات لەوەی ئۆكسجینی پێویست بە چاو بگات.
4. توشبون بە نەخۆشییە گواستراوەكان بەهۆی ڤایرۆس یان كۆبونەوەی بەكتریا لە ئەنجامی پیسی، لەمكاتەدا باشترە پزیشك ببینیت.
5. هەوكردنی پێڵوی چاو، ئەمەش بەهۆی پشتگوێخستنی چاو و خاوێنرانەگرتنی.
6. زیادەڕەوی بەكارهێنانی قەترە (دڵۆپە)ی چاو.
7. زۆر بەكارهێنانی مۆبایل، كۆمپیوتەر و ئامێرە تەكنەلۆژییەكان.
🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

05/03/2021

بۆچی ئافرەتی دووگیان نابێت بڕێکی زۆر لە چا و قاوە بخواتەوە ؟
کافاین یەکێکە لەو ماددانەی کە زۆرێک لە خەڵکی سود و چێژی لێدەبینن بۆ بەدەستھێنانی وزە و زیادکردنی تەرکیزیان ھەروەھا چا و قاوە وەک دوو سەرچاوەی سەرەکی دادەندرێن بۆ بەدەستھێنانی ئەم ماددەیە.
بەڵام بەکارھێنانی کافاین لە کاتی دوگیاندا سنوردارە ئەمەش لەبەر دوو ھۆکار :
یەکەم : کافاین کاتێکی زیاتری پێویستە بۆ چونە دەر لە لەشی ئافرەتی دوگیان.
دووەم : کافاین توانای تێپەڕبوونی ھەیە بە ناو وێڵاشدا.
کە ئەمەش دەتوانێ چەند کێشەیەک بۆ کۆرپەلە دروست بکات.
ھەروەھا زۆرێک لەو خانمانەی کە چا و قاوەیەکی زۆر دەخۆنەوە لە کاتی دوگیانیدا دواتر منداڵەکەنیان کێشیان کەم دەبێت.
بۆیە لە کاتی دوگیاندا ڕۆژی لە (١-٢) کوپ قاوە یاخود (٢-٤ )کوپ چا زیاتر مەخۆ.
🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

04/03/2021

کەم خوێنی بەهۆی کەمی ماددەی ئاسنەوە

ماددەی ئاسن لەخوێندا لەگەڵ هیمۆگڵۆبین یەکدەگرێت و هیزی هەڵگرتنی ئۆکسجینی پێدەدات.

نیشانەکانی کەم خوێنی بەهۆی کەمی ماددەی ئاسنەوەوە:

۱-ڕەنگی منداڵەکە کاڵ ئەبێتەوە .

۲-منداڵەکە بێ تاقەت و کڕوزانەوەی زۆر ئەبێت.

۳-دڵی پەلە پەل ئەکات واتە خێراتر ئەبێت لە ئاسایی.

٤-کاریگەری لەسەر زیرەکی منداڵەکە ئەبێت.

٥-بێزوو (خواردنی ئەو شتانەی کەخواردن نین بۆ نمونە سەهۆڵ ؛گڵ و قور ؛ کاغەز)

کام منداڵانە چاوەڕوانکراون کە تووشی کەمی ماددەی ئاسن ببن :

ا-ئەو منداڵانەی کە بە ناکامی لەدایک ئەبن(واتە پێش کاتی پێگەیشتن یان کاتی خۆیان تەواو بکەن).

ب-خواردنی شیری مانگا بەفرێشی یان بە دەبە پێش تەمەنی ۱ ساڵی بە تایبەتی ئەگەر خواردنی سەرەکی بێت.

ج-منداڵێک کە شیری دایکی بخوات و ئەگەر لەدوای ٦ مانگیەوە خواردن نەدرێت بە منداڵەکە ( لە پۆستێکی پێشووترماندا باسی ئەو خواردنانەمان کردوە کە بۆ تەمەنی ٦ مانگی گونجاوە)، بەتایبەتی ئە خواردنانە یان سیریلاک کە ماددەی ئاسنیان تێدا زۆرە.

د-ئەگەر منداڵێک شیری قووتو بخوات و شیرەکە ماددەی ئاسنی تێدا نەبێت.

ها- منداڵی تەمەن ۱ ساڵ بۆ ٥ ساڵ ئەگەر زیاتر لە ۲٤ ڕەقەم واتە ۷۲۰ مللی لیتر شیری مانگا یان شیری بزن بخواتەوە.

باشترە هەموو منداڵێک لە تەمەنی ۱ ساڵیدا شیکاری تاقیگەیی بۆ کەمی ماددەی ئاسن بۆ بکرێت، ئەگەر منداڵەکە لەو گروپەی سەرەوە بوو کە زیاتر پێشبینی کراون بۆ تووشبون کەواتە ئەبێ پێش ئەو تەمەنە ئەو شیکاری تاقیگەییان بۆ بکرێت.

چارەسەر : ماددەی ئاسنە بە شێوەی شرووب بۆ ماوەی ۳ مانگ ، بری رۆژانەی شروبەکە ئەبێ بەپێی کێشی منداڵەکە بێت وە لەلایەن پزیشکی پسپۆری منداڵان دیاری بکرێ.

هۆکاری ئەوەی کە هەندێ منداڵ بەو چارەسەرەش باش نابن لەوەنەیە یەکێک لەم هۆکارانە بێت:

۱-منداڵەکە باش هەڵنەکات لەگەڵ دەرمانەکە واتە باش نەیخوات.

۲-بڕێکی کەمتر لەوەی کە پێویستە دەرمانەکەی پێ بدرێت.

۳-لەوەنەیە کێشەکە لە جۆری دەرمانەکە هەبێت.

٤-لەوانەیە کێشە لە هەڵمژینی دەرمانەکە هەبێت لە ڕیخۆڵەدا.

٥-لەوانەیە لەهەمان کاتدا خوێن بەربوونی شاراوە لە ڕێڕەوی هەرسدا هەبێت.

٦-لەوانەیە لەهەمان کاتدا هەوکردنی لە شوێنێکی تری جەستەدا هەبێت کەبۆتە هۆی نەبوونی وەڵام بۆ چارەسەرەکە.

۷-لەوانەیە لەهەمان کاتدا کەمی ماددەی تری هەبێت وەک ڤیتامی ب۱۲ ، یان فۆلیک ئەسید کە ئەوانیش ئەبنە هۆی کەم خوێنی.

۸-لەوانەیە دیاری کردنی هۆکاری کەم خوێنیەکە هەڵە بێت.

🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

03/03/2021

سەرئێشە چیە و هۆکارەکانی کامانەن ؟
سەرئێشە :
یەکێکە لە بڵاو ترین ئازارەکان کەلە سەردا دروست دەبیت، مەرج نیە هەموو سەرئێشەیەک واتای هەبونی گرفتێک بێت لەسەردا، بەڵکو زۆر جار سەرئێشە ئاماژەیە بۆ نەخۆشی و هەبوونی گرفت لەیەکێک لە ئەندامەکانی دیکەدا، هۆکار و نیشانەکانی سەرئێشە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکەوە دەگۆڕێت.
هۆکارەکانی سەرئێشە :
1- سترێس و قەلەقی و فشاری دەروونی.
2- بەرز بوونەوەی زەخت.
3- خواردنەوەی ماددە کحولیەکان.
4- توشبوون بە نەخۆشی خەمۆکی.
5- لوی مێشک.
6- مەینی خوێن.
7- هەڵامەت.
8- جەڵتە.
9- هەوکردنی لەوزەتێنەکان.
10- سەرما یاخود گەرما.
11- ماندوو بوون.
12- جگەرو و نێرگەلە کێشان.
13- خۆر خواردنەوەی ئەو ماددانەی کافاینیان تێدایە.
14- کەم خەوی.
1- زۆر سەیرکردنی (مۆبایل کۆمپیوتەر تەلەفیزیۆن). 16- هەندێک جار بەهۆی خواردنەوە وەک خۆراکی چەور یاخود سارد.
سەرئێشە ئەگەر نەخۆشیەکێ درێژخایەن نەبێت واباشترە دوور بکەویتەوە لە بەکارهێنانی دەرمانە ئازار شکێنەکان چونکە بۆ ماوەیەکی کەمەو دواتر کەسەکە باش دەبێت،هەوڵبدە لەکاتی سەرئێشە پشو بدەیت ولە شوێ نێکی ئارامدا بیت بۆماوەیەکی کەم بخەوە یاخود لە کەشو هەوایەکی پاکدا کەمێک بە پیاسە بکە.

🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.

☎ 07708611615

03/03/2021

هەندێک بایەخێکی زۆر بە خەو دەدەن و زیاتر لە پێویستیش رەنگە بخەون، بەڵام کەسانێک بە پێچەوانەوە زۆر کەم دەخەون، بە جۆرێک کاریگەری لەسەر تەندروستیان دروستدەکات.

زیانەکانی کەم خەوی :

نەخەوتن بەبڕی پێویست كاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ لەوانەش:

1-كاریگەری دەبێت لەسەر چالاكی مێشك و خانەكانی مێشك لاواز دەكات .

2-وەك ئاشكرایە خەوتن دەبێتە هۆی نوێ بونەوەی خانەكانی پێست و گەشاوە بونی و نەخەوتن بەبڕی پێویست دەبێتە هۆی چرچ بون و نوێ نەبونەوەی پێست.

3-خەوتن ئارامی بەدڵ دەبەخشێت و ئەگەری توشبوون بەجەڵتەی دڵ و مێشك كەمدەكاتەوە ،بۆ ئەوەی لەم دوو نەخۆشیە دووربن ئەوە بڕی پێویست بخەون.

4-كۆئەندامی بەرگری لەجەستەی مرۆڤدا لاواز دەبێت بەمەش ئەگەری توشبوون بەنەخۆشی زیاد دەكات.

5- کێشەی گەدە : کەمی خەو دەکرێت ببێتە یەکێك لە هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵە، و تێکچوونی کاری گەدە.
6- سەرئێشە : خەوی ناتەواو بە هۆکاری سەرئێشە و وەنەوز دادەندرێت.
7- لاوازی بینین : کەمخەوی پەیوەندی بە توانای بینینەوە هەیە، هەرچەندە کەمتر بخەویت فشاری زیاتر دەکەوێتە سەر چاو.
8- قەڵەو بوون :کەمخەوی ئارەزووی خواردن زیاتر دەکات، بۆیە ئەگەری زیادبوونی کێش زیاتر دەبێت.

🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە
‏.Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.
☎ 07708611615

03/03/2021

✝️لەوزەتێن چییە ؟
✝️هۆكار و نیشانە و چارەسەرەكانی کامانەن ؟
✝️لەوزەتێن : بریتییە لە دوو گرێ‌ لیمفاوی كە دەكەونە هەردوو لای قورگ و بەرگریكاری یەكەمن لە توشبوون بە بەكتریاو ڤایرۆس.
✝️جۆرەكانی هەوكردنی لەوزەتێن:
1- هەوكردنی توندی لەوزەتێن، نیشانەكانی دەمێنێتەوە لەماوەی 3 بۆ 4 رۆژ تا 2 هەفتە.
2- هەوكردنی دووبارەی لەوزەتێن، نەخۆش لەماوەی سالێكدا چەندجارێك توشی دەبێت.
3- هەوكردنی بەردەوامی لەوزەتێن، نەخۆشەكە بەردەوام نیشانەكانی دەبێت وەكو هەوكردنی گەروو و لەوزەتێنەكان و ناخۆشی بۆنی دەم.
✝️ نیشانەكانی هەوكردنی لەوزەتێن:
1- هەڵئاوسانی لەوزەتێن و دەركەوتنی پەڵەی سپی و زەرد لەسەر لەوزەتێنەكان.
2- ئاستەنگی لە قوتدانی خواردندا.
3- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش.
4- تەنگە نەفەسی.
5- گۆرانكاری لە دەنگدا بە هۆی هەوكردنی لەوزەتێنەكانەوە.
6- هەڵئاوسانی لیمفە گرێ‌ كان بە تایبەت لە ناوچەی مل و قوڕگ.
7- بۆنی دەم ناخۆش دەبێت.
✝️ ئەگەر لە منداڵدا روویدا و نەیتوانی باس لە نیشانەکانی بکات ئەوا بەم نیشانانەدا دەناسریتەوە:
١-لیکی دێتە خوارەوە بەھۆی قوتدانی ناڕەحەت و بە ئازار.
٢-رەتکردنەوەی خواردن.
٣-زو بێتاقەت دەبێت.
✝️ چارەسەركردنی هەوكردنی لەوزەتێن:
1- چارەسەركردن لە ماڵەوە، كەسی توشبوو دەتوانێت خۆی چارەسەربكات لە ماڵەوە، ئەویش بە پشوودان و خواردنەوەی شلەمەنی و گەرمی زۆر، غەرغەرەكردن بە ئاوی گەرم و خوێ‌ و دووركەوتنەوە لە شوێنی تەپوتۆزو جگەرەكێشان.
2- بەكارهێنانی ئەنتی بایۆتیك، ئەوەش لەكاتێكدا بەكاردێت كە هەوكردنەكە بەهۆی بەكتریاوە بێت و بەپێ‌ رێنمايی پزیشك دەبێت.
3- نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێن، بۆ ئەو نەخۆشانە دەكرێت كە هەوكردنی زۆرو دووبارەیان هەیەو لەلایەن پزیشكی پسپۆرەوە بڕیاری لێ‌دەدرێت.
🏥 نۆرینگەی پزیشکی رامیار
• نمونەی چاودێری و چارە Ramyar midical clinic
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی چوارچرا - تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا

📍 بۆ ئەنجامدانی خزمەت گوزارییە پزیشکییەکان لەناو ماڵەکانی خۆتاندا پەیوەندیمان پێوە بکەن.

☎ 07708611615

Want your practice to be the top-listed Clinic in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address

چووت سـایـدی چوارچرا تەنیشت بنکەی پۆلیسی چوارچرا
As Sulaymaniyah
Other Medical & Health in As Sulaymaniyah (show all)
کۆرۆنا ڤایرۆس کۆرۆنا ڤایرۆس
Azadi
As Sulaymaniyah, 1234

help people to get good healthy

کلینکی ڕاوێژکاری شەھید ڕێباز کلینکی ڕاوێژکاری شەھید ڕێباز
Slemany
As Sulaymaniyah, 46001

کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید ڕێباز ـ سلێمانی ـ بەکرەجۆ ناو ?

Dr . Wardat Jalil Hasan Dr . Wardat Jalil Hasan
السليمانية
As Sulaymaniyah

الدكتورة وردة جليل حسن بكالوريوس طب بورد ( دكتوراه) الاطفال عربي - عراقي

KurdMed Academy KurdMed Academy
As Sulaymaniyah

Your future is in our hand.

Awesar Medical Building -تەلاری پزیشکی ئاوێسەر Awesar Medical Building -تەلاری پزیشکی ئاوێسەر
Sulaymaniyah, Ibrahim Basha Street
As Sulaymaniyah, 46001

تەلاری پزیشکی ئاوێسەر- سلێمانی شەقامی ئیبراهیم پاشا نز

A*o faeq salih  pediatric cardiac clinic A*o faeq salih pediatric cardiac clinic
Ibrahim Pasha Street
As Sulaymaniyah, 46001

فايتو كلينكى العشاب ابراهيم قادر 8 فايتو كلينكى العشاب ابراهيم قادر 8
السليمانية السوق الكبير
As Sulaymaniyah

Solvo UK Dental Implants - Iraq Solvo UK Dental Implants - Iraq
As Sulaymaniyah, 46001

UK Dental Implants

دکتۆر هیوا محمود دکتۆر هیوا محمود
سلێمانی-استشاری شەهید حەمەڕەش-گەڕەکی شێخ محێدین/خوار مزگەوتی ڕەشید
As Sulaymaniyah, 46001

پسپۆری نه شته رگه ری گورچیلە و میزه ڕۆ دبلۆمی باڵا ماستەر له نه شته رگه ری گورچیلە

زانیاری زیندەورزانی biology information زانیاری زیندەورزانی biology information
As Sulaymaniyah

زانیاری بایلۆجی ، تەندروستی ، سەلامەتی ، جۆری نەخۆشی و