IBN SINA
پێشانگای ابن ســـینا بۆ فرۆشتنی کەلوپەل و ئامێری پزیشکی و جوانکاری
ماوەت گیان
ئەگەر بۆنی خەیار لە ماڵەكەت هات مانای چییە؟
بۆنكردن یەكێكە لە هەستەكانی مرۆڤ، بۆنی خۆش و ناخۆش هەیە، ئەو هەستە گرنگییەكی گەورەی لە ژیان مرۆڤدا هەیە، بۆ نموونە هەست بە مەترسی دەكەی وەك بۆنی سووتان و غاز و هیتریش، یان رۆڵی هەیە لە خواردن، كاتێك بۆنی خۆشی خۆراك بەشێكی گرنگی حەزی مرۆڤە بۆ خۆراكەكە، بەڵام ئەگەر بێ هۆكار لە ماڵەكەت بۆنی خەیار هات واتای چییە؟
ئەگەر بۆنی خەیارت كرد، پێشبینی مەترسی بكە
وەك ماڵپەڕی "بۆبی بۆنز"، باسی دەكات، ئەگەر بۆنی خەیار لە ماڵەكەت هات، لەوكاتەی خەیارت نەخواردبێت یان بەكارت نەهێنابێت، رەنگە ئاماژەیەك بێت بۆ بوونی مارێكی ژەهراوی لە ماڵەكەتدا، روونی كردەوە، ئەگەری هەیە ئاژەڵێكی مەترسیدار لە ماڵەكەت هەبێت، وەك ماری زرینگەداری ژەهراوی.
هۆكاری هاتنی بۆنی خەیاریش ئەو رژێنانەیە كە لە كلكی ماركەدا هەن، ئەگەریش ئەو مادە تێكەڵ بە پاشەڕۆی ماركە بێت، بۆنەكە بەهێزتر دەبێت، كاتێك مار هەست بە ترس دەكات، وەك میكانیزمێكی بەرگریكردن، بۆنێكی هاوشێوەی خەیار دەردەدات، كە ئەو بۆنە لە كونی مارە ژەهراوییەكانیش هەیە، بۆیە ئەگەر ئەو بۆنەت كرد، پێشبینی بوونی مەترسی بكە.
ابن ســـینا
ئەم مەلا و بانگخوازە ئیسلامیانەی باشور گەنجیان وا پەروەردە کردوە وەکو داعش بیردەکاتەوە وەکو شیعە بیردەکاتەوە بەڵام وەکو کوردێک بیرناکەتەوە.
وێنە_و_چیرۆكەكەی
لە یەكێك لە چیاكانی قەوقاز - جۆرجیا - ۲۱-۱-۲٠۱۹
لە زاری شوانی مەڕەكانەوە، ئەم مەڕە بۆ ماوەیەكی درێژ سەری ناوە بە سەری سەگەكەوە وەك ئەوەی دڵی بداتەوە،
زۆربەی مەڕەكانی تریش هەمان كاریان كردووە دوای ئەمە. ئەمەیش پاش ئەوەی شەوی پێشووتر ڕانە مەڕەكە كەوتبووە بەر هێرشی گەلەگورگ و ئەم سەگە بە تەنها شەڕی گورگەكانی كردووە و پاسەوانی مەڕەكانی كردووە
ڕاپەڕین: چەند بڕیارێکی #بەپەلە دران
تادێ ڕێژەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرز دەبێتەوە، هاوکات لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین هیچ شوێێک نەماوە بۆ داخڵکردنی توشبووی تازە لە نەخۆشخانەکان و سەنتەری کۆڕۆنا، بۆ ئەم مەبەستەش ئەم بڕیارانە دەرکران.
1ـ سەردانیکردنی نەخۆش بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
2ـ نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی لەگەڵ دەبێت و ڕێگە تەنها بەیەک کەس دەدرێت بۆ داخڵبون لەگەڵ نەخۆش لەناو نەخۆشخانەدا.
3ـ پێویستە هەمووئەوانەی داخڵی ناو ناوەندە تەندروستیەکان دەبن پابەندی بەکارهێنانی پێداویستیە خۆپارێزیەکان بن.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکات پابەندی بڕیاڕەکان بن و هاوکاری کارمەندانی پۆلیس بن لە نەخۆشخانەکان، دواجار داوای ئێمە بۆ پاراستنی گیانی هەموو لایەکە بۆ خۆبەدورگرتن لەو ڤایرۆسەی بۆتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر مرۆڤایەتی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
🍁🍂🌺هەینیتان پیرۆز🌺🍂🍁
بەم رۆژی هەینیە سوپاسی خوا بکە کە تەندروستیەکی باشی پێ بەخشیوی، دڵت خۆشبێ و سود لە نیعمەتی تەندروست باشیت ببینە لە کاری خێردا و لە خزمەتی مرۆڤایەتی و ژینگەدا بەکاریبهێنە...........
#هەینی
چای بە شەکر چی لە ددان دەکات؟
پووکی ددانت بە خواردنی رێژەی زۆری شەکر دەپوکێتەوە، هەروها تووشی خەمۆکیت دەکات.
خواردنی شەکر، دەبێتە هۆی زیادبوونی نەخۆشییەکانی گورچیلە و زیپکەی گەنجی دروست دەکات.
تکایە... دووربکەوە لە خواردنی شەکر!
🔷وتارە 60 چركەیەكەی بەڕێوەبەری كۆمپانیای گوگڵ
بەڕێوەبەری کۆمپانیای گوگڵ ساندەر پیچای "تەنها لە 60 چرکەدا وتارێکی پێشکەش کرد"
تێیدا وتی: ژیان وەک یارییەکی پێنج تۆپ لە هەوادا وێنا بکە، کە تۆ جوڵەیان پێ دەکەیت ، هەوڵدەیت نەکەوێت. ئەم تۆپانە یەکیان لاستیکە و ئەوانی تر شوشەن.
پێنج تۆپەکە بریتین لە:
ئیش ، خێزان، تەندروستی، هاوڕێ، ڕۆح.
وا بزانە کە (ئیش ) تۆپێکی لاستیکییە هەرکاتێک کەوتی جارێکی تر هەڵدەستێتەوە.
لە کاتێکدا تۆپەکانی تر لە شووشە دروست کراون، ئەگەر یەکێک بکەوێت، هەرگیز بۆ سروشتی خۆی ناگەڕێتەوە.
جا یان دەبێتە زیانلێکەوتوو، یان بریندار،
یان شکاو، یان تەنانەت پەرتەوازە دەبێت.
تۆ دەبێت ئاگات لەوە بێت و تێبکۆشیت بۆی.
ئیشەکەت بە کارایی لە کاتی کارکردندا ئەنجام بدە،بۆ ئەوەی کاتی چوویتە دەرەوە دڵنیابیت بە دڵسۆزیەوە کارەکانت ئەنجام داوە، کات بدە بە خێزانەکەت، هاوڕێکانت، پشووێکی گونجاو بدە، وە ئاگات لە تەندروستیت هەبێت چونکە ئەگەر بڕوا گەڕانەوەی وەک خۆی ئەستەمە.
بڕوا جەزا
تۆ دەڵێی چی ؟
کاتێک ژیان بە بارودۆخێکی نەخوازراو تاقیتدەکاتەوە...
چیرۆکی لۆرینتان بیستووە؟
ساڵێک پێش ئێستا لۆرینی 19 ساڵ لە شاری مۆنتانا لە ئەمریکا لە کارگەیەک وەک کەسێکی ئاسایی کاری دەکرد، لە ناکاو بەهۆی ئامێرێکی تیژ نیوەی لەشی و دەستێکی زۆر بەسەختی بریندار ئەبێ؟ کاتێک دەگاتە نەخۆشخانە لە ژیاندا ماوە پزیشکان بڕیاری بڕینەوەی نیوەی خوارەوەی لەشی و دەستێکی بۆ دەدەن بۆ ئەوەی ژیانی ڕزگار کەن.
📍بێزاری لە ژیان؟
📍هەستەکەی ژیانت ناخۆشە؟
📍پێت وایە کەس ژیانی وەک تۆ ناخۆش نیە؟
♦️تەنها چیرۆکی لۆرینت بیربێ....
هەندێك لەو دەرمانانەی نابێت بدرێت بە منداڵان
• Ciprofloxacin
نابێت بدرێت بە منداڵی خوار ١٨ ساڵ چونکە دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئێسکی منداڵ.
— لە جیات ئەو دەتوانرێت سوپڕاکس بەکاربێت.
• Tetracycline
نابێت بدرێت بە منداڵی خوار ٨ ساڵان چونکە کاریگەری خراپ دەخاتە سەر ددانی منداڵەکە.
— لە جیات ئەو دەتوانرێت ئەمۆکسیسیلین بەکاربێت.
• Aspirin
نابێت بدرێت بە منداڵی خوار ٨ ساڵان چونکە توشی حاڵەتێکی دەکات پێی دەگوترێت Reye's syndrome کاریگەری دەخاتە سەر دەماغ و جگەر و ئەستوری دەکات.
— لە جیات ئەو دەتوانرێت پاڕاسیتامۆڵ یان پڕۆفین بەکاربێت.........
#تەندروستی #دکتۆر #نەخۆش #منداڵ #منداڵان
ئاگاداری.....
دامەزراندنی کاتی تەنها بۆ دەرچووی پەرستاری ( زانکۆ یاخود پەیمانگا )
ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە خوازیارن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست (کاتی)،
بۆ بەشی دکتۆر(صبحی یعقوب)ی منداڵان لە نەخۆشخانەی ڕاپەرین،
پێشکەشکردنی داواکارییەکان دەبێت بەم شێوەی خوارەوە بێت:-
۱. پێشکەشکار دەبێت دەرچووی پەرستاری(کۆلێژ یاخود پەیمانگا)بێت،
۲.پێویستە پێشکەشکار (CV) و پشتگیری شوێنی دەرچوونی پێ بێت بەنمرە بەپێچەوانەوە پشتگیریەکە فەرامۆش دەکرێت،
۳. داوا ڕۆژ بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکە تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢١/٩/٢٢) دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر /هۆبەی پەرستاری،
٤.ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢١/٩/٢٣) تاقیکردنەوەیە لە نەخۆشخانەی ڕاپەڕین لەهۆڵی (د. خورشید) لە کاتژمێر(١٠:٠٠) تاوەکو(١٢:٠٠)دەبێت بە پێی ئەم مەرجانەی لای خوارەوە:-
-ئەنجامدانی تاقیکرنەوەیەکی تیۆری پێش چاوپێکەوتن وە تاقیکردنەوەکە لە (٦)شەش پرسیاری پزیشکی پێک هاتووە و پرسیارێکی تر سەبارەت بەهەڵسوکەوتی پیشەیی و پرسی زانیاری گشتی سەبارەت بە کۆمپێۆتەر و چۆنیەتی بەکارهێنانی لەکۆی (٨)پرسیاردایە، نمرەی قبوڵ لەم تاقیکردنەوەیە لەسەدا (٧٠) دەبێت،
کەوتووان چاوپێکەوتنی دوای تاقیکردنەوە نایانگرێتەوە
بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە دەتوانن پشت بەم دوو سەرچاوەیە ببەستن بۆ تاقیکردنەوەکە(medical surgical of nursing ،Fundamental of nursing
دابەشکردنی نمرەکان بۆ کاندیدکردنی پێشکەشکار بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:
(٣٠٪) بۆ تاقیکردنەوەی تێۆری ، (٣٠٪) بۆ چاوپێکەوتن ،(٢٠٪) بۆ یەکەمەکانی بەشی پەرستاری یان ئەو خۆبەخشانەی کە شارەزاییان لە (٣) مانگ کەمتر نەبێت لە چاودێری چڕی نێو نەخۆشخانە ، (٢٠٪) لەسەر ڕەفتاری پیشەیی و جەستەیی دەرەکی لە کاتی چاوپێکەوتنەدا.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
🚨پشکنینی D-dimer چیە؟
♦️لە ئێستایا باوترین جۆری پشکنینە کە دکتۆر بۆ نەخۆشی کۆرۆنای ئەنوسێت بە مەبەستی دڵنیابوون لە چاکبونەوەی یان ئاستی مەترسیداری حاڵەتەکەی .
دی دایمەر بریتییە لە پاشماوە پڕۆتینێکی لەش کە لەپاش مەینی خوێن بەهۆی هەر حاڵەتێکی برینداربوون و شکان و سەکتەی دڵ ڕێژەکەی لە خوێندا زیاد دەکات
🔺ئەم پشکنینە بەکاردێت بۆ زانینی هەر کێشە و نەخۆشێیەکی پەیوەندی دار بە مەینی خوێن
♦️رێژەی ئەم پرۆتینە بەرزدەبێتەوە لەکاتی
۱ـ نەخۆشی کۆرۆنا کە دەبێتە هۆی خوین مەین
۲ـ جەڵدەی سیەکان
۳ـ جەڵدەی مێشک
٤ـ جەڵدەی دڵ
٥ـ بونی کێشەی خوێنمەین لە لەش
٦ـ ناتەواوی لە چالاکی سیەکان
🔺نیشانەکانی بەرزی د دایمەر
۱ـ بونی ئازار لە سەر سنگ
۲ـ هەناسە تەنگی
۳ـ کۆکە
٤ـ سربونی سەر پەنجەکان
٥ـ بێهێزی و زوو هیلاکبون
♦️ئەم پشکنینە زۆر پێویستە ھەموو نەخۆشێکی کۆرۆنا کە کۆکە و ھەناسە توندی ھەیە بە تایبەت ئەوانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان ھەیە یان ئەوانەی کە گەورەن لە تەمەن ئەنجامی بدات..
_____________________
🩸ئاگاداری🩸
ئاگاداری زیانەکانی دەرزی💉 تێکەڵەن ؟؟!
بە گشتی دەرزی💉 تێکەڵە بۆ سێ حاڵەت بەکاردێت :
-بۆ ئازار و تەشەنوجات بەکاردێت.
-بۆ ھەڵامەت و کۆکە و قوڕگ ئێشە.
-بۆ حەساسیەت و قوڕگ ئێشە.
🩸سەرەڕای ئەوەی بۆ نەخۆش بەکاردێت و ئازارشکێنێکی کاتیە بەڵام زیانێکی زۆری بۆ جەستە ھەیە :
١-دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
٢-دەبێتە ھۆی تێکدانی ڕژێنەکانی گەدە ، گەدە توشی ئازار دەکات.
٣-کاردەکاتە سەر گورچیلە و دەبێتە ھۆی لاوازبوونی گورچیلە و جگەر.
٤-سیستمی بەرگری لەش لاواز دەکات کە دەبێتە ھۆی داخورانی ئێسک.
٥-لە ھەندێک کەسدا دەبێتە ھۆی تووشبوون بە نزگەرە .
🩸تکایە دووربن لە بەکارھێنانی دەرزی تێکەڵە💉..
کێ دەناسن ئاوا لە دەرزی بترسێ بۆمان تاگ بکەن😉😂
فێڵی نوێی ئێستا…..
تکایە تکایە ئاگاداربن ئەوەندە ساویلکە مەبن و بڕوا بە کەس مەکەن ، نزیکترین کەسی خۆت بو بڕوای پێ مەکە چونکە فێڵی نوێ فێر بوون ئێستا بەڵام سەیر ئەوەیە چۆن باوەڕیان پێ ئەکەن لە کاتێک کە لێتان بپرسی ئەڵێن ڕۆشەمبیرین و نازانم چی ئەی بۆچی ئاگاداری خۆتان نین ، فێڵی نوێی ئێستا بەم شێوەیەیە کە گروپێک هەڵساون بە دانانی چەند بەرنامێکی مۆبایل کە ناوی هەمووشی ئەزانم بەڵام قەت پۆستی ناکەم چونکە زیانی هەیە لەوەی قازانج کە ئەو گروپە هەڵدەستن بە دۆزینەوەی رەقەم لە تروکۆڵەر (Truecaller ) دواتر ئەگەڕێن کە بزانن لەسەر کام ئەکاونتە لە سۆشیال میدیا و دواتر لە ڕێگەی فۆرگێت پاسۆردەوە کۆدێت بۆ ڕەقەمەکەت ئەنێرن و دواتر بە بەرنامە تێلت بۆ ئەکەن کە ڕەقەمەکە ئی کوردستان نیە ساختەیە بۆ ئەوەی نەیان دۆزنەوە دواتر تێلت بۆ ئەکەن و ئیتر بە پێی فێڵەکانی خۆیان داوای چەند شتێکیان لێ دەکەن دیارترینیشیان ئەوەیە کە ئەڵێت پارەت بۆ دەرچوە یاخود ئەکاونتەکەت بۆ ئەکەین بە ڤێریفای یان چەند شتێکی تر دواتر داوای ئەو کۆدەت لێ ئەکەن کە بۆت هاتووە تۆش تەبعەن لە خۆشیان یەکسەر پێیان دەدەی و نازانی کە چیەو چی نیە و ناشی خوێنیەوە کە چی تیا نوسراوە بۆیە دوای یەک دەقە راستەوخۆ ئەچنە ناو ئەکاونتەکەتەوە و وێنەو ڤیدیۆ و هەموو ئەو شتانەی کە تایەیە یان سەیڤت کردوە لێت پۆست ئەکەن و شتی نەشیاوی لەسەر ئەنوسن بۆیە ئەوە ئاگاداریە خزم و کەسە نزیکەکانتان ئاگادار بکەنەوە چونکە چەندین ئەوکاونت ڕۆژانە ئەبردرێت بەم ڕێگایە هیوادارم چیتر بەم جۆرە فێڵانە هەڵنەخەڵەتێن و هۆشیار بن لە بەکارهێنانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەهیوای ئەوەی ئەو کێشەیە بن بڕ بکرێت و هەموو کەسێت تا ڕادێک زانیاری و بەکارهێنەرێکی باش بێت ئیتر سوپاس بەهیوای پاراستن بۆ هەموو لایەک و ان شاء الله دوربن لە دەرد و بەڵا...............
#ئاگاداری
♦️دایکان و باوکان ♦️تکایە ئاگاداربن♦️
♦️بوتڵی شیری منداڵ دەبێت چۆن بێت؟
بوتڵی شیری مندال دەبێت شوشە بێت یان لە پلاستیکێک دروست کرابێت کە مادەی بسفینۆل ئەی تێدا نەبێت (کە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی توانای ژیری مندال)
وە دەبێت هەر ژمارەیەک یەکسان بێت بە ۳٠ مل ،
ئەوەی تێبینمان کردبێت زۆری زۆری ئەو بوتڵانە بازرگانین و رەقەمەکانیان دروست نین و لەسەر کارتۆنەکانیان هیچ ئاماژەیەک نەدرواوە کە ماددەی بسفینۆلی تێدایە یان نا،
ڕۆژانە کەیس دەبینن کە بەهۆی ئەو بوتلانە گەشەی دواکەوتووە و ڕشانەوەی هەیە و هەتا بووەتە هۆی گەشکە،
داوا لە وەزارەتی تەندروستی و کوالێتی کۆنترۆل دەکەین گوێ لەو تێبینیە بگرن و بیکەنە هەنگاوێکی کرداری، بەو هۆیەوە چەندین منداڵ و خێزانەکانیان لە مەسرەف و هاتۆچۆی خەستەخانە دەربازی دەبێت
دکتۆر هونەر جمال
پزیشکی پسپۆڕی منداڵان......
#تەندروستی #دکتۆر #نەخۆش
باشترین کات و شوێن بۆ زەخت گرتن لە کاتی ئیسراحەتدایە لە ماڵەوە...
١٠ ڕاستی لەبارەی ئیبن سیناوە
١ ئیبن سینا لە گوندی ئەفشەنە نزیكی بوخارا لەدایك بووە، لە ئێستا ئەم هەرێمە لەنێو وڵاتی پاكستاندایە.
٢ ئیبن سینا خاوەنی ٤٥٠ كتێبە لە بوارە جیاجیاكاندا، كە زۆرینەیان لە بارەی پزیشكێتی و فەلسەفەوەیە، كتێبەكانیشی بە زمانەكانی عەرەبی و فارسی نوسیوە.
٣ ئیبن سینا بە تەنها لەسەر ئاستی جیهانی ئیسلامی كەسێكی دیار نیە، بەڵكو لەنێو مێژوی جیهاندا بە یەكێ لە گەورەترین فەیلەسوفەكان هەژمار دەكرێ، ڕێكخراوی یونسكۆ ساڵانە خەڵاتێكی هەیە بەناوی ئیبن سیناوە كە دەیداتە ئەو كەسانەی داهێنان و چاكسازیان هەیە.
٤ لە ئینسكلۆپیدیای فەلسەفەی زانكۆی تینیسی، ئیبن سینا دانراوە بە گەورەترین فەیلەسوفانی جیهان كە كاریگەری یەكجار زۆر بووە.
٥ كتێبی (قانون)ی ئیبن سینا كە لە بواری پزیشكیدا نوسیویەتی لە كۆلێژەكانی پزیشكی دونیادا یەكێكە لە سەرچاوە پزیشكیەكان، ئەم كتێبە لە دوای ئینجیلەوە زۆرترین تیراژی بووە.
٦ ئیبن سینا لە مناڵی و هەرزەكاریدا سەرگەرمی خوێندن بووە، بە جۆرێك لە ١٨ ساڵیدا تەواوی زانستەكانی ئەو سەردەمەی خوێندووە و فێریان بووە، لە پاش ئەوە ئیتر بە هەوڵ و تاقیكردنەوەكانی خۆی پێشكەوتووە.
٧ لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا هەموو قورئانی لەبەر بووە.
٨ ئیبن سینا خاوەنی چەندین بەیتی شیعریە بە زمانی عەرەبی، هەروەها بە زمانی فارسیش شیعری نوسیوە بەڵام زۆر بەناوبانگ نین.
٩ هیچ سەرچاوەیەك تا ئێستا نیە لەبارەی ژیانی هاوسەرێتی ئەم زانایەوە، وا گومان دەبرێت كە خێزانی نەبوبێت.
١٠ ئیبن سینا هەروەها یەكێكە لە پایە گرنگەكانی بواری میوزیك و خاوەنی ٣ كتێبە لەو بوارەدا.
سەرچاوە/ یەکەم کۆمێنت👇👇
#پزیشکی #تەندروستی #ئیسلام
✴️گەرمایەکی پڕوکێن لەڕێگایە پێویستە میدیا و ڕاگەیاندن هاوکاربێت لەوشیارکردنەوەی هاونیشتمانیان لەم گەرمایە ٢٠٢١/٧/١٧
زانیاری زیاتر ↓
بەهۆی هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی گەرم لەباشوری خۆرهەڵاتی کەنداو و بڕێک شێ لەباشوری خۆرهەڵاتی ئیمارات [ الامارات العربیة المتحدة ] پێشبینی دەکەین لەڕۆژی 20ی7ی2021 ئەم مانگەوە پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاوو ڕوو لەهەڵکشان بکات و لەناوچەکانی باشور و باشوری کوردستان و باشوری عێراق پلەکانی گەرما دەگاتە سەروو 50° پلە وەک ( کفری ، خورماتوو ، قەرەتەپە ، کەلار ، خانەقین ، منسوڕییە ، بغدا ، سامڕا ، تکریت ) لەناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و دهۆکیش پلەی گەرما لەنێوان40 بۆ 45 پلە دەبێت و هەست بەگەرمایەکی زۆر بێزارکەر دەکرێت
✴️ لەماوەی نێوان 12نیوەڕۆ بۆ 5 دوانیوەڕۆ خۆتان مەدەنە بەرتیشکی خۆر چونکە زیانی هەیە بۆ تەندروستیت و حەساسیەت
✴️ بەهیچ جۆرێک چەرخ و عەتر لەنێوو ئۆتۆمبیلەکانتان مەهێڵنەوە 🔥
✴️ئاگاداربن منداڵەکانتان لەناوو ئۆتۆمبیل مەهێلنەوە و جامەکانیش قەپات بکەن 🔴
✴️ ئۆتۆمبیلەکان لەپێش خۆر ڕامەگرن لەنێوان ئەوو کاتژمێرەی دانراوە
ئەم بەرزبونەوەیە تا چوارەم ڕۆژی جەژن بەردەوامە و کاریگەری دەمێنێتەوە ...............
وەرگیراوە لە پەیجەی محمد کەلاری...............
#ئاگاداری
💯💯
بەجدی ئەمە ڕاستە؟
ئەگەر وێنەکێشانە چۆن ئەکرێ هێندە لە راستی بچێ؟
کورتەیێک لەژیان و باوەڕی ئەبوعەلی سینا
ڕۆژی یەکەمی مانگی ڕەزبەر، وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئیبنی سینا، ئەستێرەی درەوشاوەی پزیشکی ئێران، ناونراوە بەڕۆژی پزیشک. ئەبوعەلی، حەکیم، فیلسوف، پزیشک و بیریاری گەورەی ئێرانی کە لەڕۆژئاوا بەناوی(Avicenna) و بە نازناوی "ئەمیری پزیشکان" ناسراوە، لەمانگی سەفەری ساڵی ٣٧٠ی کۆچی مانگی، ڕێکەوتی(٩٨٠ی زاینی)، لەشاری بۆخارا، لەدایکبووە و ناوی "حسێن"یان لێناوە.
باوکی ناوی عبداللە و خەڵکی بەلخ بووە و وەزیری دارایی بووە لەزەمەنی سەڵتەنەتی نوح بن منصور. دایکیشی ناوی ستارە و خەڵکی بوخارا بووە و لەگوندی خورمیثن، چاوی بەدونیا هەڵێناوە.
ئیبنی سینا پاش ماوەیێک بوو بەکاریگەرترین کەس لەزانست و فەلسەفەی جیھانی ئیسلامی و نازناوی شێخ الرئیس، حجةالحق و شرفالملک٫یان پێبەخشی. لەدەستپێکی منداڵییەوە، توانایی و قابلییەتێکی باشی فێربوونی زانستی جۆراوجۆر، تێیدا ڕەنگی دابۆوە. وەک سوونەتێکی ئەودەم بۆ فێربوونی قورئان و سەرفونەحو ڕەوانە کرا و لە ١٠ ساڵیدا توانی تەواوی قورئان و ڕێزمانی عەرەبی فێر ببێت، لەپاشاندا به فێربوونی منطق و بیرکارییەوە سەرقاڵ بوو.
بەژداریکردنی لەکۆبوونەوەکاندا بەهۆی باوکییەوە، ئیبنی سینای والێکرد کە زێدەتر لەگەڵ زانستە جۆراوجۆرەکانی سەردەمی خۆیدا ئاشنا ببێت. عبداللەی باوکی، بە تەوسییەی مامۆستای ئیبنی سینا، واتە؛ أبو عبداللە ابراهیم بن حسین ناتلی، نەیویست ئیبنی سینا لەغەیری فێربوون و زانستخوازی، بەکارێکی ترەوە سەرقاڵ ببێت. بەو هۆیەوە لەتەمەنی گەنجیدا شارەزاییەکی باشی لە علومی ئەودەم بەدەستھێنا، بەتایبەت لەبواری پزیشکیدا. تا ئەو ڕاددەی پادشای بوخارا، نوح بن منصور، بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە بانگھێشتی وی کرد، ئەبوعەلیش پاش دەرمانکردنی پادشا، داوایلێکرد کە دەستی بگات بەکتێبخانەی گەورەی دەرباری سامانی و بەکاریان بھێنەت و نوح بن منصوریش داواکەی جێبەجێ کرد و لەو ڕێگەوە توانی شارەزای فەلسەفە و منطق و بیرکاری ببێت.
شێخالرئیس، ئۆقلیدۆسی تەرجەمە کردەوە، لەبواری جووڵە، هێز، بۆشایی، تیشک و گەرمی، توێژینەوەی نوێگەرایانەی هەبووە. ریسالەکەی کە سەبارەت بەکانزا و کەرەستەی کانزاییەوە بووە، تاکو سەدەی ١٣ لەئەوروپادا بە گرنگترین سەرچاوەی زانستی زەویناسی هەژمار دەکرا.
دەربارەی ئەم ریسالە، فیگینە لەکتێبی دانشمەندانی سەدەکانی ناوەڕاستدا بەم شێوە هێناوێتی: ئیبنی سینا ریسالەیێکی هەیە کەناوە لاتینییەکەی ئەوهایە:
De Conglutineation Lagibum.
لەم ریسالەدا، بەشێکی تێدایە بەناوی ئەسڵی چیاکان کەزۆر سەرنجراکێشە. لەوێدا ئیبنی سینا دەڵێت: دەشێ چیاکان بەدوو هۆکار سەریان هەڵدابێت، یەکیان بەهۆی ئەوەی کە لەزەویدا کۆمەڵێک لەرزەی سەخت ڕوودەدات و دووەم بەهۆی لێشاوی ئاو بۆ دۆزینەوەی بۆرییەک بۆ هاتنە دەرەوەیان دەبنە هۆی چاڵکردنی دۆڵەکان و لەهەمانکاتدا دەبنە هۆکاری بەرجەستەبوونی توێخی زەوی، چونکە هەندێک لەزەوییەکان نەرم و هەندێکیان سەختن. ئاو و با، بەشێکی دەبەن و بەشێکی دەهێڵنەوە. ئەمەیە هۆکاری هەندێک لە دەرپەڕین و بلۆقەکانی پێستەی زەوی.
بیرکردنەوە و ژیریی ئیبنی سینا لەسەر ئەساسی منطق بوو، باوەڕی وابوو کە بوون ئەزەلییە و دەیگوت بوونی خوا لەسەر جیھان بوونێکی زاتی هەیه نەک ڪاتی. ئیبنی سینا دەیگوت کار و ڕووداوەکان ڕاستەوخۆ لەخواوە بەدی نایەن، بەڵکو لەدەرەنجامی کۆتایی کار لەناوخۆوە پەرە دەسەنێت. زۆری هەوڵدا تیۆرییە فەلسەفییەکانی بگونجێنەت لەتەک بیروباوەڕی گشتی موسوڵماناندا، هەموو پرسەکانی تەنیا لەڕێگەی ئەقڵی و جیا لەقورئان و سەربەخۆ ئەخستە نێو باسەوە، لەو ڕووەوە بەردەوام حوکمی کوفر و ئیلحادی بەسەردا دەسەپێنرا لەلایەن دەزگای خەلافەت و حاکمانی سەردەمی خۆی و چەندین سەدە کتێبەکانیان دەسووتاند.
شێخالرئیس ژیانێکی پڕ هەوراز و نشێوی تێپەڕاند و تەمەنێکی درێژیشی بەسەر نەبرد، بەڵام ژیانێکی ئەقڵانی و حەکیمانەی پڕباری هەبووە. ئەو تەلەبە ناودارانەی لەخزمەتیدا خوێندوویانە، یەکیان بەهمەنیار و ئەوی دی جەوزانییە.
کاریگەری ئەبوعەلی سینا هەتا ئێستاش لەڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا ماوەتەوە و بناغەی زۆربەی بەرەوپێشچوونەکان، لەزۆربەی لقەکانی زانستدا، لەڕووی ڕاوبۆچوونەکانی ئەوۆ دامەزراوە.
سەرەنجام لەساڵی ٤٢٨ی کۆچی مانگی، لەتەمەنی ۵٨ ساڵیدا، لەشاری هەمەدان ماڵاوایی کرد و لەوێشدا بەخاک سپێردرا.
کۆکردنەوەی: گروپی فەرهەنگ و هونەری سیمورغ:
http://seemorgh.com/culture
سەرچاوە: http://persian-star.org
وەرگێڕان: پشتیوان هەژار
چۆن منداڵەکەت فێربکەیت شەوانە زوو بخەوێت :
🔸شەوانە نوستن لە هەمان کاتدا وادەکات منداڵەکە ڕابێت و لەکاتی خۆیدا بخەوێت، هەوڵ بدە جیاوازی کاتی نوستنی لەهەموو شەوێکدا زیاتر نەبێت لە سەعاتێک.
🔸شوێنی نوستنی کەمێک تاریک بێت یان ڕوناکیەکی زۆر کەم هەبێت بەڵام با بەتەواوی تاریک نەبێت ئەگەر هەستت کرد منداڵەکەت لەتاریکی دەترسێت.
🔸 نزیکەی کاتژمێرێک بەر لەخەوتن نابێ سەیری مۆبایل و ئایپادو هیچ شاشەیەک بکات وە هەرگیز لەژووری خەوتنی منداڵ تی ڤی دامەنێن.
🔸باشترە بەڕۆژ نەخەوێت ئەگەر تەمەنی زیاترە لە سێ ساڵ.
🔸ئەگەر بکرێت هەوڵ بدە منداڵەکەت ڕۆژانە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر یان کاتژمێرێک لەدەرەوەی ماڵ و لەشوێنێکی کراوە یاری بکات وەکو باخچە یان پاڕکی ناو گەڕەکەکان.
🔸مەهێڵە منداڵەکەت بەبرسیەتی بخەوێت دەتوانی بەر لە خەوتن شیری پێ بدەی یان پارچە کێکێکی سادە و پێنەدانی خواردنی قوڕس و چەور دوو کاتژمێر بەر لە خەوتنی.
🔸زۆر گرنگە دایک و باوک هەوڵ بدەن خۆیان ڕابهێنن زوو بخەون یان بەلایەنی کەم ئەو کاتژمێرەی دەیانەوێ منداڵەکە بخەوێنن ڕوناکی ماڵەکە زۆر کەم بکەنەوە و تی ڤیەکان بکوژێننەوە تاکو منداڵەکەش بەئاسانی ڕازی بکەن بچێتە جێگای نوستنی خۆی و کەشێکی هێمنی بۆ بڕەخسێت ، بێگومان ئەگەر دایکو باوک زۆر درەنگ بخەون چاوەڕێی ئەوە ناکرێت منداڵەکانیان فێری زوو نوستن ببن .
زانست ئەوەی سەلماندووە کە بەشی هەرەزۆری هۆڕمۆنی گەشە لە سێیەکی شەو دەردەدرێت کە باشتر کاری خۆی دەکات ئەگەر منداڵەکە خەوتبێت،بۆیە منداڵەکەت بێبەش مەکە لەو هۆڕمۆنە گرنگە.
ئەگەر ئێستاش منداڵەکەت شەوان زۆر درەنگ دەخەوێت هەوڵ بدە بەرە بەرە فێری بکەیت بۆ نمونە هەر هەفتە یان دەڕۆژ جارێک پانزە یان بیست خولەک زووتر بچێتە سەر جێگاکەی خۆی تاکو بەتەواوی ڕادێت چونکە ئەگەر منداڵێک وا ڕاهاتبێت هەموو شەوێک کاتژمێر دوانزە بخەوێت زۆر زەحمەتە بتوانیت بەماوەی چەند ڕۆژێک فێر بێت زوو بخەوێت و دەبێت ئارامگر بیت لەگەڵیدا.
د.پەروین محمد رەسول
پزیشکی پسپۆڕی منداڵان.
زیانەکانی خواردنەوەی قووتوە وزەبەخشەکان
وادانێ ئۆتۆمبێلێکت هەیە و پاتریەکەی ٤٠ ئەمپێرە و تۆش پاتریەکی ٦٠ ئەمپێری دەخەیتە سەر، چاوەڕێ دەکەیت چ ڕووبدات؟
رەنگە هەستان و کێشی ئۆتۆمبیلەکەت لەجاران زۆر باشتر بێت،لێخوڕینی خۆشتربێت،چونکە وزەی زیاتر دەداتە مەکینەکە، بەڵام ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت بە بەردەوامی لەسەر ئەم پاتریە بێت،ئەوا ئەگەری پەککەوتنی مەکینەکەی هەیە،چوونکە بەرەدوام هێزی زۆری لە ڕادەبەر بەزیان کۆتایی دێت.
هەمان شتیش بۆ خواردنەوەی قوتووە وزەبەخشەکان درووستە،چونکە ئەم خواردنەوانە دەبنە هۆی زیادبوونی هیزی ماسولکە و بەهۆی مادە وریاکەرەوەکانیش تەرکیزی مرۆڤ زیاد دەکەن و کارەکانی ئاسانتر و چالاکتر ئەنجام دەدات،ئەوا مرۆڤ حەز بەخواردنەوەیان دەکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی تواناو هیزی ماسولکەکانی دڵیش زیاد دەکەن، خیراییلێدانی دڵ زیاد دەکەن و فشاری خوێن بەرزدەکەنەوە،ئەوا ئەگەری لەناکاو ڕاوەستانی دڵ هەیە بەتایبەتی لەگەنجاندا ئەم مەترسیە زیاترە،بۆیە پیویستە گەنجان ئەو ڕاستیە بزانن،ئەگەرچی ئەم وەزەبەخشانە حەرام نین و ڕێگە پێدراون بەڵام زیان و مەترسیان لە زۆر حەرام و قەدەغەکراوەکان زیاترە.
ئایا گۆشتی سوور تەرک بکەین کە نەخۆش کەوتین؟ نەخێر و سەد جار نەخێر!
ڕۆژی ٢٤ ی ٢، لە چاو پێکەوتنێکی هەر یەک لە پرۆفیسۆر خیمینێز کە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵە لەگەڵ پرۆفسۆر کۆپسکی کە پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکانە، بە تەواوی کۆتا قسەیان کرد لەسەر ئەوەی کە نابێت پزیشکان بە نەخۆش بڵێن گۆشتی سوور تەرک بکەن. دەقی چاو پێکوتنەکە بە ڤیدیۆ لە سایتی (مێدسکەیپ) بڵاو کرایەوە.
چی روویدا؟
ساڵی ٢٠١٩ گۆڤاری نەخۆشییە هەناوییەکانی ئەمریکا، کە بە یەکێک لە لووتکەکانی پزیشکی دادەنرێت، لێکۆڵینەوەیەکی چڕی بڵاو کردەوە کە بە تەواوی یەکلای کردەوە کە گۆشتی سوور پێوویست نابێت تەرک بکرێت بە نەخۆش. دەنگۆی ئەم هەواڵە خەڵکی سەرقاڵ کرد، چوونکە زۆرێک وایان دەزانی دەبێت نەخۆش گۆشت تەرک بکات. بۆیە ئەم پرۆفیسۆرانە تاکیدیان کردەوە کە ئەوە حەقیقەتە و دەیان ساڵە هەروا بووە و نابێت دکتۆرەکان گۆشتی سوور لە خەڵک قەدەغە بکەن.
جاران چیان ئەوت؟
بە حوکمی ئەوەی گۆشتی سوور سەرچاوەیەکی چڕی چەوری و پرۆتینیشە، زۆرێک لە پزیشکان لە نەخۆشیان قەدەغە دەکرد. لەو نەخۆشیانەی کە وایان دەوت نابێت گۆشت بخۆن: جەڵتەی دڵ، پاش قەستەرەی دڵ، شەکرە، سستی گورچیلە، پەک کەوتنی گورچیلە بە فڕێدانی پرۆتین لە میزەوە، جەڵتەی دەماخ و زۆری تر. دەرکەوت ئەمە هەمووی هەڵە بوو.
حەقیقەت چۆنە؟
هیچ کتێبێی پزیشکی بەناوبانگ کە ئێمەی دکتۆر لەسەرمان خوێندووە و فێر بووین، هەرگیز باسی ئەوە ناکات بۆ هیچ نەخۆشییەک گۆشتی سوور تەرک بکرێت تەنانەت بۆ نەخۆشی شاهانەش (دا الملوک). نازانم ئەمە لە کوێوە پەیدا بووە کە نەخۆش بە تەواوی دەبێت گۆشت تەرک بکات؟ لە لێکۆڵینەوەکە و لە چاو پێ کەوتنەکەش بە روونی دەری خست کە زۆر خواردنی گۆشتی سوور مەترسییە نەک کەم خواردنی، بە تایبەتی گۆشتی ئامادەکراو وەکو هەمبەرگر و گەس و ئەوانە زۆر کەمتر بن بەڵام گۆشتی شلە و کوڵاو ئاساییە نەخۆش جار جار بیخوات.
هەندێک جار بیستوومە، کە نەخۆشی کورد دەبێت وای پێ بووترێت کە نابێت هەرگیز گۆشت بخۆن چوونکە ئەوان گەر پێیان بووترێت کەم بیخۆ ئەچن زۆر ئەخۆن. ئەمە هەڵەیە چوونکە بە فعلی بینیومە نەخۆش داماو بووە بە کەم خوێنی و لاوازی چوونکە گۆشتی تەرک کردووە بە تەواوی.
دکتۆر زانیار نوری ئاغال
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو
زۆر خواردنی سپێناغ پارێزگاری و چارەســـــــەرەی نەخۆشی کەم خوێنی دەکات چونکە دەوڵەمەندە بە ئاسن و فۆلیک ئەسید کە زۆر گرنگن بۆ دروستکردنی و پێکهـــاتنــی خڕۆکەی سوور.
#کەمخوێنی #سپێناغ
#ئێسک #شیر #چەرەزات
#پێست #تەماتە
#گوێز #نۆک #بەرگری
بۆچی ابن ســـینا؟
ابن ســـینا کێیە؟!
ناوی تەواوی ئەبو عەلی سینایە، لەساڵی 980 بۆ ساڵی 1037 لەسەردەمی زێڕینی ئیسلامدا لە شاری هەمەداندا ژیاوە
فارسەکان پێیان دەگوت پورسینا، ئەوروپیەکان پێیان دەگوت ئەڤەسینا.
ابن ســـینا بە یەکێک لە زانا و پزیشک و فەیلەسوفە هەرە بەناوبانگەکانی مرۆڤایەتی دادەنرێت، بە باوکی پزیشکی مۆدێرن دەناسرێت.
ابن ســـینا بە زانا هەرە بەناوبانگەکانی مێژووی ئیسلامی دەناسرێت چەندین 450 کتێبی نوسیوە، 240 یان ماون 40یان لەسەر زانستی پزیشکی بووە 150 شیان لەسەر بابەتی فەیلسەفی بووە.
بەداخەوە بەهۆی کەوتۆتە بەر تانە و تەشەرەی عەقڵ ژەنگاویەکانی سەردەمی خۆی چەندجارێک مەحکەمە کراوە و چەندین کتێبی و نوسینی سوتێنراوە بە بیانووی ئەوەی باسی زانستێکی کردوە کە دژی بنەماکانی ئیسلامن.
شایەنی باسە زۆربەی یاسا و ڕێکارە پزیشکیەکان کە ئێستا هەن لە بنەماکانی ابن ســـینا بۆ زانستی پزیشکی وەرگیراون.
ابن ســـینا بەم زووانە......
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Address
سلێمانی/کۆتايی شەقامی ئۆرزدی/تەلاری خوارزاد/بەرامبەر کەباب وەلی
As Sulaymaniyah
بۆ دابەشکردنی ئامێری و پێداويستی تاقيگە
Piramagroon
As Sulaymaniyah, 46001
کۆمپانیای بدیـــع الـزەمـــان بۆ بازرگانی گشتی و هاور?
Court Str
As Sulaymaniyah
دابینکردنی پێداویستی پزیشکی (تاک و کۆ)
Ozdi Street
As Sulaymaniyah
پێشانگای ڤیان بۆ هەموو جۆرە پێداویستیەکی پزیشکی. سلێما
Ibrahim Pasha Street
As Sulaymaniyah
بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکی لتوريد الأدوات الطبية Surgery - Orthopedic - Endoscopy
Goran Street
As Sulaymaniyah, 46001
پێشانگای پاشا بۆ ھەموو پێداویستییە پزیشکیەکان بە تاک و
Sulaymanyah
As Sulaymaniyah
Shayar khan Company for medical equipments
شەقامی ئیبراهیم پاشا، تەنیشت فلکەی دارۆغا
As Sulaymaniyah, 46001
دهرمانخانهی ناری دهرمان - ڕاوێژی پزیشکی - بابهتی