Golden Khak Pharmacy 24 Hours- دەرمانخانەی خاکی زێڕینی ٢٤ کاتژمێری
دەرمانخانەی خاکی زێڕین ٢٤ کاتژمێر کراوەیەو لە خزمەت هاوڵاتیانی خۆشەویستتدایە
🥦🥬🍎ڤیتامین ئی Vitamin E
▪️ دژەئۆکسێنەرێکی بەهێزە، ناهێڵێت فشارەکانی ئۆکسان خانەکان لەناو ببەن وەکو لە لەبیرچونەوە لە بەتەمەنەکان دا بە تەواوی هەستی پێئەکرێت،
▪️ بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان ئەو کەسانەی بەردەوام خواردنە دەولەمەندەکان بە ڤیتامین ئی ئەخۆن ئەوا لە ٢٥٪ کەمتر توشی لەبیرچونەوە و لەناوچونی خانەکانی مێشک ئەبن بە بەراورد بەوانەی زۆرکەم ڤیتامین ئی وەرئەگرن
▪️ زیادخواردنی ئەم ڤیتامینە زیانی هەیە کە بریتیین لە مەترسی خوینبەربون زیاد ئەکات، گۆڕانکاری دروست ئەکات لە بڕی کۆڵیستڕۆڵ و بەرگری دژی ئەنسۆلین ، مەترسی هەستیاری پێست زیاد ئەکات
▪️ ئەو خواردنانەی ڤیتامین ئی تێدایە ئەمانەن ( گوڵەبەڕۆژە و زەیتەکەت، بادەم، بوندوق، زەیتی گەنمەشامی، سپێناغ، بڕۆکۆڵی
☎️بۆ پەیوەندیکردن :
07707705540
ناونیشان سلێمانی _ ڕاپەڕین _ کۆتایی دوو سایدی شوقەکان
🍐🍎🥑ئەو خۆراکانە چین نابێت مناڵی خوار یەک ساڵ بیخوات :
۱.شەکر:
زیان بەخشە بۆ مناڵی خوار یەک ساڵ و وای لێ دەکاتخۆراک و میوە کەم بخوات.
۲.خوێ:
مناڵ پێویستی خوێی دەست دەکەوێت لە سەوزە وە خواردنی خوێ لەو تەمەنەدا پەستان دەخاتە سەر گورچیلە وە ئەو مناڵانەی لەو تەمەنەدا خوێ یان پێدەدرێت لە گەورەی دا توشی نەخۆشی دڵ دەبێت.
۳.هەنگوین:
بەکتریای کلۆستریدیۆمی تێدایە دەبێتە هۆی سکچون و شیر خواردن کەم دەکات.
٤.شیر مانگا:
جسمی مناڵ توانای هەرسکردنی نی یە و هۆکارە بۆ دروستبوونی حەساسیەت.
٥.سپێنەی هێلکە:
هۆکاری سەرەکی یە بۆ حەساسیەت و دواخستنی گەشەی مناڵ.
٦.خواردنی ئامادەکراو:
لە بەرکەم بوونی بەهای خۆراکی یەکەی و بوونی خوێ و شەکر لەناویدا.
باشترین خۆراک حۆراکی تازە ئامادەکراوە.
☎️بۆ پەیوەندیکردن :
07707705540
ناونیشان سلێمانی _ ڕاپەڕین _ کۆتایی دوو سایدی شوقەکان
✅گرنگی زينک (zinc ) بۆ لەشی مرۆڤ چییە
بۆچی لە زۆربەی حالەتەکاندا پزیشک حەبی زینک دەنوسێت ؟؟
⬅️زینک یەکێکە لەو ماددە گرنگانەی کە بەشداری لە زیندەچالاکیەکان لەشی مرۆڤدا دەکات
⬅️لەشی مرۆڤ توانای خەزن کردنی زینک ی نیە بۆیە پێویستە رۆژانە لەرێگەی خواردنەوە وەربگیرێت
✅سودەکان زینک بۆ لەشی مرۆڤ ؟
1⃣بۆ بەھێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش بەمەش کەسەکە دوردەکەوێتەوە لە توشبوون بە پەتا و ئەنفلۆنزا
2⃣یارمەتی زووچاکبوونەوەی برین دەدات
3⃣بۆ کەمکردنەوەی ئەو نیشانانەی بەھۆی نەخۆشی صدفيه یان ئێگزیماوە دروست دەبێت لەگەڵ بەھێزکردنی تالی مووەکان
4⃣بۆ گەشەکردنی کۆئەندامی زاوزێ و یارمەتی پیتاندن دەدات
5⃣یارمەتی نەھێشتنی سکچوون دەدات
☎️بۆ پەیوەندیکردن :
07707705540
ناونیشان سلێمانی _ ڕاپەڕین _ کۆتایی دوو سایدی شوقەکان
⬅️شێدار کەرەوە چیە ؟ سودەکانی چین ؟
▪️ ئایە تەنیا بۆ پێستی وشک گونجاوەیاخود بۆ هەموو جۆرە پێستێکە ؟
▪️باشترین کات بۆ بەکارهێنانی شێدار کەرەوە چ کاتێکە ؟؟؟
🔹️باشترین کات بۆ بەکار هێنانی شێدار کەرەوە بریتیە لە بەیانیان چونکە چونکە پێست دەپارێزێت لە زیانەکانی ژینگە لە ڕۆژدا وە هەروەها دوای خۆشۆردنیش کاتێکی زۆر باشە بۆ بەکارهێنانی شێدارکەرەوە چونکە کونیلەکانی پێست دەکرێنەوە و بەکارهێنانی شێدار کەرەوەش یارمەتی دەرێکی زۆر باشە بۆشێدارکردنەوەی پێست بە تەواوی .......
🔹️کاتی خەوتیش بێگومان کاتێکی زۆر باشە ئەویش لەدوای بەکارهێنانی پاککەرەوەی تایبەت بە پێستت چونە خەوتن یارمەتی نوێبونەوەی پێست دەدات بێگومان شێدارکەرەوەش یارمەتی دەرێکی زۆۆر باشی پێستەکەت دەبێت
🔹️شێدارکەرەوە مادەیەکی جوانکاریە بەکاردێت بۆ پاراستنی پێست لە وشک بوونەوە و ڕێگری لە چرچ بوون و زوو پیر بوون دەگرێت وە هەروەها پێست نەرم دەکاتەوە وە لەگەڵ بەرهەمە جوانکاریەکانی دیکەدا یارمەتی یەک ڕەنگ بونی پێستو ڕوون بوونەوەی پێست دەدات .......
❓️ئایە تەنیا بۆ پێستی وشک بەکاردێت ؟
بێگومان نەخێرگرنگ نیە پێستێکی وشک یاخود چەور یاخود نۆرماڵت هەبێت چونکە هەموو جۆرە پێستێک پێویستی بە شێدارکەرەوە هەیە ....... بەڵام جۆری شێدارکەرەوە بە پێی جۆری پێستت دەگۆڕێت ..........
☎️بۆ پەیوەندیکردن :
07707705540
ناونیشان سلێمانی _ ڕاپەڕین _ کۆتایی دوو سایدی شوقەکان
🏜وشکبوونەوە چییە؟ چۆن چارەسەر دەکرێت؟
🔹️وشکبوونەوە بریتییە لە لەدەستدانی بڕێکی زۆر لە شلە و بەها خۆراکییەکان لە ڕێگایی توشبوون بە سکچوون یاخود ڕشانەوە.
‼️نیشانەکانی تۆشبوون بە وشکبوونەوە چین؟
▫️هەستکردن بە تونیەتی و گێژبوون
▫️دەم وشکی
▫️بێتاقەتی و ئازاری ماسولکە
▫️توخبوونی ڕەنگی میز و هەبوونی بۆنێکی بەهێز
▫️کەمبوونەوەی میزکردن
▫️لە منداڵاندا کەمبوونەوە یان نەبوونی فرمێسک لە کاتی گریاندا
▫️دەرکەوتنی پەڵەی بچووک بچووک لەسەر مەڵاشوی منداڵی بچووک
✅️چارەسەرەکانی وشکبوونەوە:
▪️لە کاتی توشبوون بەم حاڵەتە پێویستە کەسی توشبوو بڕێکی باش ئاو و شلەمەنیەکان وەربگرێت، وە دەتوانێت سود لەو خواردنانە وەربگرێت بۆ دووربوون لە وشکبوونەوە وەک (خەیار، شوتی، قۆخ، شلیک، شیری کەم چەوری، کاهو، ماست ، سندی....) چەندین جۆری تری خواردن .
▪️دەتوانێت سود وەربگریت لە ئامادەکردنی ئەم گیراوەیە کە پێکدێت لە 5 پەرداخ ئاوی کۆڵاوی ساردبووەوە لەگەڵ 5 کەوچکی چێشت شەکر و 5 کەوچکی قاوە و خوێ کە پێوست دەکات لە ماوەی 24 کاتژمێردا هەموی بخواتەوە وە لە ناو سەلاجە هەڵبگیرێت.
🔴لە کاتی توندبوونی نیشانەکان نەخۆش پێویست دەکات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ یاخود دەرمانخانە بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست
☎️بۆ پەیوەندیکردن :
07707705540
ناونیشان سلێمانی _ ڕاپەڕین _ کۆتایی دوو سایدی شوقەکان
🔆سوتان بە خۆر چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟
سوتان بە خۆر بریتییە لە هەوکردن و ئازاری پێست لە کاتی دەست لێدانی، بەشێوەیەکی ئاسایی لە کاتی مانەوە لەبەر خۆر بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ چەند کاتژمێرێک
☑️نیشانەکانی سوتان بە خۆر چیین؟
▪️هەوکردنی پێست کە بەڕەنگی پەمەیی یان سوور یاخود سپی دەردەکەوێت دەکرێت کەمتر تێبینی بکرێت لەسەر پێستی ڕەنگ تۆخ.
▪️پێستەکە هەست بە گەرمی و سوتان دەکات لە کاتی دەست لێدان
▪️ئازار لە کاتی دەست لێدان و خورانی پێست.
▪️دروست بوونی بڵقی بجووک بچووک لەسەر پێست کە ئەگەری تەقینی هەیە.
▪️سەر ئێشە، تا، دڵتێکەڵهاتن و بێتاقەتی لە کاتی حاڵەتی توندی سوتان بە خۆر.
▪️ئازاری چاو یان هەستکردن بە بوونی شتێک لە ناو چآو.
✅️چۆن ڕیگری بکەین لە سوتانی پێستمان و لە کاتی سوتانی؟چۆن چارەسەر وەربگرین؟
▫️بەکارهێنانی دژە خۆرو تازەکردنەوەی دوو کاتژمێر جارێک یاخود بەکارهێنانی هەر بەرهەمێک کە پارێزگاری لە پێستت بکات.
▫️نەمانەوە لەبەردەم خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر.
⬅️لە کاتی سوتانی پێست پێویست دەکات کە چارەسەری پێویست لە دەرمانخانە وەربگریت و لە کاتی بوونی نیشانەی زۆر سەردانی پزیشکی پسپۆڕی پێسست بکریت، وە دوربکەوینەوە لە بەکار هێنانی ماسکی سروشتی بێ پرسی کەسی پسپۆڕ.
☎️بۆ پەیوەندیکردن :
07707705540
ناونیشان سلێمانی _ ڕاپەڕین _ کۆتایی دوو سایدی شوقەکان
وەرگرتنی نموونە لە گرێی مەمک (زەرع) (core biopsy)
بریتیە لە وەرگرتنی چەن پارچەیەک لە ڕیشاڵی گرێی مەمک بە ئامێرێکی تایبەت لە ژێر چاودێری سۆنەردا.
ئەم جۆرە پشکنینە ئەنجام دەدرێت بۆ گرێیەک کە:
١. قەبارەی گەورەبێت.
٢. گومان لێکراو بێت.
٣. بەشێک هەبێت لە مەمک کە بە سۆنەر و مامۆگرافی یان MRI شێوەی تێک چوبێت.
٤. هەوکردنی دریژخایەنی مەمک.
پێش ئەنجامدانی پشکنینەکە شوێنی گرێکە سڕکردنی خۆجێی بۆ ئەکرێت، نەشتەرێکی پچووک لە پێستەکە ئەدرێت و لە وێوە ئامێرەکە ئەبرێتە ناو گرێکە و چەن پارچەیەکی پچووک لە گرێکە وەردەگیرێت و پاشان پشکنینی خانەیی (histopathology) بۆ ئەنجام دەدرێت.
گرنگی ئەم پشکنینە لەوەدایە جۆری گرێکەمان بۆ دەست نیشان ئەکات و بڕیاردانی جۆری چارەسەر و نەشتەرگەریەکە بە پێی ئەنجامی پشکنینەکە دەگۆڕێت، هەروەها زانیاریمان دەست دەکەوێت سەبارەت بەو هۆرمۆناتانەی کە کاریگەرییان هەیە لەسەر گرێکە ( بە تایبەت گرێی شێرپەنجە).
☎️بۆ پەیوەندیکردن :
07707705540
ناونیشان سلێمانی _ ڕاپەڕین _ کۆتایی دوو سایدی شوقەکان
✅ CAELIN Ketovit shampoo ✅
✔ Ketoconazole 2%
لەزانستی پزیشکیدا لەجیهان پزیشکانی پێست چی شامپۆیەکیان دیاریکردووە بۆچارەسەری کڕێشی سەر ، چەوری سەر، خورانی سەرو لەش ، کەڕووی سەرو لەش ؟؟؟
👈 بۆ ئەوکەسانەی کەبێزاربوون لەدەست کڕێشی سەرو چەوری سەرو لەش ئێستا شامپۆی کایلین کیتۆڤتی ئەڵمانی تایبەت بـە کڕێشی سەرو چەوری سەرو لەش لەدەرمانخانەکەمان دەستدەکەوێت ...
- ئەم شامپۆیە پێکهاتووە لە مادەی :
🔸ketoconazole 2%
کەبەکاردێت وەک چارەسەرێک بۆ نەهێشتن و پاککردنەوەی سەر لەکڕێش و چەوری وهەروەها لەناوبردنی ئەوکەڕووانەی کەدەبنە هۆی کڕێش و خوران لەسەرولەشدا
🔸pro vitamin B5
ئەم مادەیە وەک پارێزەرێک بەکاردێت بۆ قژو پێست وادەکات قژەکە لاستیکی و ڕەونەقداربێت و پێست بەشێداری بهێڵێتەوە ...
👈 شێوازی بەکارهێنان :
هەفتانە دوو بۆ سێجار سەر یان لەشی پێدەشۆریت و بۆماوەی پێنج بۆ دە دەقە کەفەکەی بەسەر یان لەشەوە دەمێنێتەوە پاشان بەئاو دەیشوات ....
☎️بۆ پەیوەندیکردن :
07707705540
ناونیشان سلێمانی _ ڕاپەڕین _ کۆتایی دوو سایدی شوقەکان
💎بەرهەمێکی نۆڤاکلێر بێبەرامبەر بەدەست بێنە
🎁🎁ئۆفەرێکی تایبەت لە دەرمانخانەی خاکی زێڕین بێبەرامبەر بەرهەمێکی نۆڤاکلێر بەدەست بهێنە تەنها بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە
١ . سێ هاوڕێت لە ژێر پۆستەکە تاگ بکە
٢. ئەم پۆستە لە ستۆری خۆت شێر بکە
◾️ ئۆفەرەکە بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت و تیروپشک دەکرێت بۆ ئەو کەسانەی کە مەرجەکانیان جێبەجێ کردوە
☎️بۆ پەیوەندیکردن :
07707705540
ناونیشان سلێمانی _ ڕاپەڕین _ کۆتایی دوو سایدی شوقەکان
🍬🎉لە دەرمانخانەی خاکی زێڕینەوە جوانترین پیرۆزبایی جەژنی قوربانتان لێدەکەین و جەژنتان پیرۆزبێت، هیوادارین هەمیشە تەندروست باش و دڵخۆشبن..
دەرمانخانەکەمان لە ڕۆژانی جەژندا ٢٤ کاتژمێر کراوەیە
☎️بۆ پەیوەندیکردن :
07707705540
ناونیشان سلێمانی _ ڕاپەڕین _ کۆتایی دوو سایدی شوقەکان
🍬🎉جەژنتان پیرۆزبێت
بەهیوای جەژنێکی تەندروست بۆ هەمووتان
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە دەرمانخانەی خاکی زێڕین جەژنانەیەکی بۆ ئێوەی خۆشەویست هەیە کە بریتییە لە کۆمەڵێک بەرهەمی ناوازەی براندی پێستی ئیسپانی (BaBè) کە بە کڕینی هەر بەرهەمێکی ئەم براندە ناوت ئەچێتە نێو تیروپشک و دەبێتە خاوەنی ئەم بەرهەمە نایەبانە
☎️بۆ پەیوەندیکردن :
07707705540
📍ناونیشان سلێمانی _ ڕاپەڕین _ کۆتایی دوو سایدی شوقەکان
ئۆمێگا 3چیە ؟
لەچ خواردنێکدا هەیە ؟
جۆرەکانی چین ؟
سودەکانی ئۆمێگا 3 چیە ؟
کێ پێویستە بەکاری بهێنێت ؟
کێ پێویستە بەکاری نەهێنێت ؟ ڕاستترین شێواز بۆ بەکارهێنانی ئۆمێگا 3 چیە ؟
ئۆمێگا 3 بریتیە لە جۆرە چەوریەکی سوود بەخش کە لە کۆمەڵێک لەخواردنەکانداهەیە نمونە :
ماسی ،هێلکە ،گۆشتی سور ، چەرەساتەکاندا هەیە و کۆمەڵێک سوودی زۆر باشی هەیە بۆ جەستە
سێ جۆری سەرەکی هەیە کە بریتین لە (EPA),(ALA),(DHA)
جۆری (ALA) لەڕوەکدا هەیە و جۆرەکانی (EPA )وە (DHA )لەماسیدا بونیان هەیە
وە گرنگە بۆ درووست بونی خانەکان بەتایبەتی خانەکانی مێشک و چاو هەروەها ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێ لە کۆئەندامی بەرگری و تەندروستی دڵ و دەمارەکاندا هەروەها بەسودە بۆ ڕێکخستی هۆڕمۆنەکان لەلەشدا
بەڵام پێویستە بە ڕێنمایی پزیشک بەکار بهێنرێت و بۆکەسانێک نابێ کە کێشەیجگەر یاخود کێشەی گورچیلەیان هەبێ
هەروها بۆ کەسێک نابێ کێشەی خوێن بەبوونی هەبێ یاخود بەکارهێنەرانی دەرمانەکانی خوێن خەستی نمونە وارفارین
جیاوازی نێوان پاککەرەوەکانی سێراڤی
Cerave foaming cleanser
پاککەرەوەی تایبەت بۆ دەمووچاوی نۆرماڵ و چەور
پێست پاک دەکاتەوە و چەوری زیادە لادەبات بەبێ ئەوەی زیان بە پێستەکە بگەیەنێت
Cerave hydrating cream to foam cleanser
پاککەرەوەی کرێمی تایبەت بە پێستی نۆرماڵ و وشک لە شێوەی کرێم-فۆم ە
بۆ پاک کردنەوەی پێست و لابردنی ماکایژی ڕۆژانە و پارێزگاری لەچینی ڕوپۆشی پێست دەکات
Cerave blemish control
تایبەت بە پێستی چەور و زیپکاوی وەک چارەسەرەریش بەکاردێت بۆ زیپکە و خاڵی ڕەش
Cerave sa smoothing cleanser
پاککەرەوەی تایبەت بە دەمووچاوی وشک و زبر بەمپی سالیسلیک ئەسیدی تێدایە کە تەقشری پێست دەکات و نەرمی دەکاتەوە
Cerave hydrating cleanser
پاککەرەوەی تایبەت بە دەمووچاوی نۆرماڵ و وشک پێست بە جوانی پاک دەکاتەوە بەبێ ئەوەی وشکی بکاتەوە
بۆ پەیوەندیکردن :
07707705540
ناونیشان سلێمانی _ ڕاپەڕین _ کۆتایی دوو سایدی شوقەکان
دژە خۆر چیە؟ چەند جۆرە؟ چۆن بتوانم دژە خۆرێکی گونجاو بۆ پێستم ھەڵبژێرم؟کورتکراوەیspf چیە؟
دژە خۆر ئەو بەرھەمانەی پێستە کە دەولەمەندە بە مادەی ئۆرگانیکی یان کانزاکان کە پێستمان دەپارێزن لە پیربوونی پێشوەخت,گۆرانی رەنگی پێست,چرچبون و نەخۆشیەکانی پێست.
دوو جۆر دژە خۆرمان ھەیە
-دژەخۆری کیمیای((sunscreen)) کە پێکھاتوە لەو مادەکمیایانەی کە پێستەکە ھەڵی دەمژێت و بەم رێگایەش مادەکان ھەلەسن بە ھەلمژینی تیشکە زیان بەخشەکانی خۆر
-دژە خۆری فیزیای((sunblock)) ئەم جۆرەیان کانزا لە پێکھاتەکەیان ھەیە ھەلەستن بە دروستکردنی چینێکی فیزیای پارێزەر لەسەر پێست بەم شێوەیە رێکگر ئەبێ لە گەشتنی ئەو تیشکە زیان بەخشانەی خۆر بۆ سەر پیستمان.
-کورتکراوەی spf ((sun protection factor))
کە لە ٣٠-٨٠ دەست پێ ئەکات
ئاماژەیە بۆ رێژەی پارێزگاری کردن لەلایەن ئەو دژە خۆرەی بەکاری ئەھێنین
بۆ نمونە spf 30 توانەی گێراندنەوەی ٩٧٪ ی تیشکیزیان بەخشی خۆری ھەیە کە ناسراوو با UV/B
-لە دەرمانخانەکاندا کەسانی پسپۆر یارمەتیتان ئەیەن جۆری پێستان دیاری بکرێت(چەور /وشک/ھەستیار)
ئەوکەسانەی پێستیان چەرە ئەبێت دژە خۆرێک بەکار بھێنن کە ھیچ جۆرە زەتێک لە پێکھاتەی نەبێت
بە نیسبەت ئەو کەسانەی پێستیان ھەستیارە یان ئێکزیمایان ھەیە باشترە دژەخۆری فیزیای sunblockبەکار بێنن.
-لە ھەموو حالەتێک باشترە spf کەمتر نەبێ لە ٣٠
-لە کاتی بەرکەتەی بەردام بە خۆر ،ئە بێت ٢ کاتژمێر جارێک تازە بکرێتەوە
بۆ پەیوەندیکردن :
07707705540
ناونیشان سلێمانی _ ڕاپەڕین _ کۆتایی دوو سایدی شوقەکان
لە دەرمانخانەی خاکی زێڕین سەرجەم دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەردەستە
📞 بۆ پەیوەندیکردن :
07707705540
📍ناونیشان ⬅️ سلێمانی _ ڕاپەڕین _ کۆتایی دوو سایدی شوقەکان
دەرمانخانەی خاکی زێڕین ٢٤ کاتژمێر کراوەیە و سەرجەم دەرمان و پێداویستی ددان و پێست و جوانکاری تێیدا بەردەستە
📞 بۆ پەیوەندیکردن :
07707705540
📍ناونیشان ⬅️ سلێمانی _ ڕاپەڕین _ کۆتایی دوو سایدی شوقەکان
دەرمانخانەی خاکی زێڕین ٢٤ کاتژمێر کراوەیە و سەرجەم دەرمان و پێداویستی ددان و پێست و جوانکاری تێیدا بەردەستە
📞 بۆ پەیوەندیکردن :
07707705540
📍ناونیشان ⬅️ سلێمانی _ ڕاپەڕین _ کۆتایی دوو سایدی شوقەکان
لە دەرمانخانەی خاکی زێڕین سەرجەم دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەردەستە
📞 بۆ پەیوەندیکردن :
07707705540
📍ناونیشان ⬅️ سلێمانی _ ڕاپەڕین _ کۆتایی دوو سایدی شوقەکان
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Telephone
Website
Address
As Sulaymaniyah
Slemany
As Sulaymaniyah, 46001
کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید ڕێباز ـ سلێمانی ـ بەکرەجۆ ناو ?
السليمانية
As Sulaymaniyah
الدكتورة وردة جليل حسن بكالوريوس طب بورد ( دكتوراه) الاطفال عربي - عراقي
سلێمانی، کانی با. نزیک فولکەی شاری سپی/بەرامبەر چێشتخانەی وەستا عەلی
As Sulaymaniyah
دەرمان، پێداویستی بزیشکی، جوانکاری هەمو رۆژەکانی هەفتە لە سەعات ١ پاش نیوەرۆ بۆ ١ شەو کراوەیە
Sulaymaniyah, Ibrahim Basha Street
As Sulaymaniyah, 46001
تەلاری پزیشکی ئاوێسەر- سلێمانی شەقامی ئیبراهیم پاشا نز
سلێمانی-استشاری شەهید حەمەڕەش-گەڕەکی شێخ محێدین/خوار مزگەوتی ڕەشید
As Sulaymaniyah, 46001
پسپۆری نه شته رگه ری گورچیلە و میزه ڕۆ دبلۆمی باڵا ماستەر له نه شته رگه ری گورچیلە