Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Nahia kalak, ناحيا كەلەك, Public & Government Service, Duhok Road, Duhok.
(28) گوند پێك هاتووە بەپێی نەخشەى بنەرەتى واتە سنورى ئەم ناحيەيە هەر لەو كاتەوە دەروازيەك بوو بۆ (بادينان) بەڵام دواى ساڵى (1991) سەنتەرى ناحيەى لەگەڵ گوندگكانى (كەورەسۆر , بشيريان , گەويلانى بۆتان) ئازادكران بۆيە رژێمى بەعس ئەم ناحيەى هەڵوەشاندەوە بەڵام (24) گوندەكەى تر هەر لە ژێر كونترولى حكومەتى مەركەزى عيراق مانەوە , و لە ڕووى ئيداريەوە خرانە سەر سەنتەرى قەزاى (حمدانيە) وە ناحيەى كەلەك بووە دوو پارچە و چەندين هەوڵ درا كە ناحيەى كەلەك و ئەو گوندانەى ئازادكربوون بخريتە سەر پاريزگاى هەولێر بەڵام ئەوە لەلايەن چەند خەڵكيكى تر رەت كرايەوە ئەوە بوو لە ساڵى (1997) و لە سايەى كابينەى سێ يەمى حكومەتى هەرێمى كوردستان دووبارە ناحيەى كەلەك كرايەوە و گشت دام و دەزگاكانى گەرانەوە و كەوتنەوە كار بۆ پێشكەش كردنى خزمەت بۆ هاولاتيان. كە خرايە سەر قەزاى ئاكرى پاريزگاى دهۆك بە گشت دام و دەزگاكانيەوە , دووبارە هەوڵ درا بۆ ئەوەى ئەم ناحيەيە بخرێتە سەر پارێزگاى هەولێر بەهۆى نزيكى ناحيەى كەلەك لە پارێزگاى هەولير وە دوورى لە پارێزگاى دهۆك ئەوە بوو لە ساڵى (1999) گشت فەرمانگەكانى خرانە سەر پارێزگاى هەولێر بگرە تا قوتابخانەكانيش تەنيا بەرێوەبەرى ناحيەى مايەوە سەر پاريزگاى دهۆك بەلام دواتر ووردە ووردە دام و دەزگاكانى ترى ناحيەى كەلەك گەرايەوە سەر قەزاى ئاكرى -پاريزگاى دهۆك. (24) گوندەكانى تريش لە ژێر شاڵاوى بە عەرەب كردن بون تاوەكو پرۆسەى ئازاد كردنى عيراق لە ساڵى (2003) وە ئەو گوندانەى كە دابڕاون وەك ( زەنگەل , كولەبۆر , تولەبەن , گەزەكان ,چەمەكور , تەل اسودی گەورە , گەويلانى ئازاد , تەل اسودى بچووك , منگوبە ,بحرە (شيركان) , ئاج قەلاى كچكە , بەدەنەى گەورە , زهرە خاتون , مفتيە , حسن شام , توركماس , قەسرۆك , نجيفيە, سيڤدينان , نازميە , ئاج قەلاى گەورە , تەرجلە, شيخەمير , بەدەنەى كجكە). كە دەكەونە بازنەى ماددەى (140)ی دەستوورى هەميشەى عيراق ,خازرى نوى لە دواى ئازاد كردنى عيراق لەلايان حكومەتى كوردستان بنيات نراوە, بەلام لە سالى (2006) كاتى بريارى بە قەزابوونى ناحيەى بەردەرەش دەرچوو لە (8/4/2007) بەردەرەش وەك قەزا دەستى بەكارەكانى خۆى كرد ناحيەى كەلەك خرايە سەر قەزاى بەردەرەش _پاريزگاى دهوك , وە سەرجەمى ئەم گوندە دابراوەكان پيك هاتوە لە نەتەوەى (كورد و عەرەب ) بەجياوازى لە ئاين و هوز وەك (شەبەك , كاكەيى , زەنگەنە , گوران ,بۆتان ) بە تايفەگەرى (شيعە و سنە )لە رووى ئاينى ئيسلامەوە وە نەتەوەى عەرەب پيك هاتوە لە هوزەكانى (اللهێب , ال بوحمد ,گى , ال بو راشد ,حيات ), بەلام زۆربەى هەرە زۆرى ئەم (24) گوندانە بە جياوازى نەتەوە و هۆز سەردانى بەريوبەرايەتى ناحيەى كەلەك دەكەن و ڕوو لە حكومەتى هەرێمى كوردستان دەكەن وە داواكارى پيشكەشى ناحيەى كەلەك دەكەن بۆ ئەوەى پێداويستى لە رووى خزمەت گوزارى لە بوارەكانى جياجيا بۆيان دابين بكەين وا ديارە ئەمانە تێنو و تامەزرۆى ئەو لافاوەى ئاوەدان كردنەوەيەن كە لە بەرنامەى كارى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان دايە لە رووى پەروەردە و تەندروستى , ريگاوبان , پرۆژەى كشتوكالى وئاوەدان كردنەوە و گەشە پێدان بەگشتى .. وە مافى خۆيانە چونكە لە رووى ميژوويى ياخود ياسايى و كارگيريەوە بى ئەو گوندانە سەر بە ناحيەى كەلەك بوون وە باشترين بەلگەش ئەوەيە تاوەكو ئێستا ناسنامەى بارى شارستانى و پسولەى خوراكيان بە ناوى كەلەك تومار كراوە وە حكومەتى ناوەندى تاوەكو ئێستا هیچ پرۆژەيەكى خزمەت گوزارى بۆ ئەم دەڤەرە ئەنجام نەداوە بەلكو ئاوريان لێ ناداتەوە لە بارودوخێكى خراپ دان لەسەر داواكارى دانشتوانى ئەم گوندانەى دابراون بەريوبەرى ناحيەى كەلەك شاندى ياوەرى چەندجاريك سەردانى ئەم گوندانيان كردوە بۆ لە نزيكەوە ئاگاداربونيان لە بارودوخيان و ئاشنابوون بە ژيان و گوزەرانيان , وە ئيستا ئەم گوندانە لە چوار چيوەى مادەى (140)ى دەستور دان وە پەپێى ئەم ماددەيە چارەنوسيان بە ديار دەكەوێت بۆ گەرانەوەيان بۆ ئاميزى حكومەتى هەرێمى كوردستان كە خۆى لە ئاوەدان كردنەوەى و گەشە پيدان نيشان دەدات بى بەش نەبن هەروەكو ناوچەكانى ديكەى كە لە ژێر كونترولى حكومەتى هەريم دايە ..
نوسين و ئامادەكردنى
دلشاد خليل اسعد
فەرمانبەرى ياسايى