قوتابخانەی گۆیژەی بنەڕەتی تێکەڵاو
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from قوتابخانەی گۆیژەی بنەڕەتی تێکەڵاو, School, Koya Road, Irbil.
سڵاو دایک و باوکانی بەڕێز و قوتابیانی خۆشەویست ئەم کاتەتان باش.
ئاگاداری....
ڕۆژی 4 شەممە ڕێکەوتی 22، 6، 2022 کاتژمێر( 9.30) ی بەیانی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان(کارت) ی خولی دووەمی پۆلی (حەفت و هەشت) دابەشدەکرێت. ئەوقوتابیانەی دەرچوونە هەموو کتابەکانیان لێوەردەگیرێتەوە.
بەهیوای سەلامەتی و سەرکەوتن.
کارگێڕی قوتابخانەی گۆیژەی بنەڕەتی تێکەڵاو
کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی
https://t.me/PARWARDAYI
تەلەفزیۆنی پەروەردەیی کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە :
رۆژی شەممە ، ڕێکەوتی ۱۰ ی ۱۰ ی ۲۰۲۰ ، دەستپێکی دەوامی فەرمییە بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی، لەناو پۆل ، هەروەها دەستپێکی خوێندنی ئەلیکترۆنییە بۆ قۆناغی سێیەمی بنەڕەتی تا یازدەی ئامادەیی ، دەستخۆشیی و سوپاسمان هەیە بۆ ڕۆڵی مەزنی مامۆستایان ، جەخت دەکەینەوە لە :
۱ـ قۆناغی ۱ و ۲ ی بنەڕەتی لەگشت قوتابخانە بنەرەتیەکانی حکومی و ناحکومی لەناو پۆل بەڕێنمایی خۆپارێزیی و بەستنی ماسک و دووری دیاریکراوی نێوان قوتابیان دەوام دەستپێدەکەن.
۲ـ لەو قوتابخانانەی کە لەگوندەکانن و هێڵی ئەنتەرنێت وەک پێویست نییە و ژمارەی قوتابیان زۆر نییە ، کە بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان وئیدارەکان دیارییان کردوون ، بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزیی و ماسک و دووری دیاریکراوی نێوان قوتابیان ، لە گشت ئاستەکان وقۆناغەکان دەوامی ئاسایی لە ناو پۆل دەستپێدەکەن.
۳ـ قۆناغی سێیەمی بنەرەتی تا یازدەی ئامادەیی ، بە شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەست بە خوێندن دەکەن لەڕێگای پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی :
www.ewane.krd
قوتابیان ئەو کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی یەی کە لە قوتابخانە وەریانگرتووە یان پێیان دەدرێت بەکاری دەهێنن بۆ بینینی وانەکانیان ، لە هەمان کاتدا قوتابیانی ئەم قۆناغانە بە سێ رێگا دەتوانن لە پەیوەندی بن لەگەڵ قوتابخانە و مامۆستایانیان :
یەکەم : کارگێری قوتابخانە خشتەیەک دادەنێن بۆ ئەوەی قوتابیانی ئەو قۆناغانە ( ۳ تا ۱۱) دیداری قوتابخانەیان هەبێت و بە گروپی (٥ تا ٦ )قوتابی بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزییەوە ، لە قوتابخانە مامۆستای بابەت بەدواداچوون دەکات بۆ بەکارهێنانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی و شرۆڤە کردنی هەر وانەیەک کە قوتابیان پێویستیان بێت لەبابەتەکانیان و پاڵپشتی زانستیان.
دووەم : لە ناو پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی مامۆستا و قوتابی دەتوانن لە پەیوەندی بن .
سێیەم: مامۆستایان و قوتابیان دەتوانن کە لە ڕێگای هەر بەرنامەیەکی دیکەی پەیوەندیکردن ( گروپەکانی ڤایبەر ـ واتس ئاپ ـ تێلیگرام ) یان هەر بەرنامەیەکی دیکە لە پەیوەندی بن. کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی بە بەردەوامی وانەکانی قۆناغی ۳ ی بنەرەتیی تا ۱۱ ی ئامادەیی پەخش دەکات.
٤ـ قوتابخانە نێودەوڵەتییە ناحکومیەکان ، بۆ ئەو بابەتانەی پێویستیان بە ئامادەسازیی و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی هەیە دەتوانن بە شێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل تەنها بۆ ئەو قۆناغانە کاربکەن .
٥ـ قوتابخانە ناحکومییە لوکاڵیەکان هەمان رێنمایی قوتابخانە حکومییەکانیان بەسەردا جێبەجێ دەبێت.
٦ـ قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی ۱۰ ی ئامادەیی ، پاش دیاریکردن و هەڵبژاردنی بەشەکانی ( زانستی ـ وێژەیی ـ پیشەیی ) دەست بە خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکەن ، ئەمەش لەماوەی هەفتەی یەکەم پێویستە لە قوتابخانەکان یەکلایی بکرێتەوە کە قوتابی چ بەشێکی هەڵبژاردووە.
۷ـ سەرپەرشتیاران رۆڵی سەرەکی و گرنگ دەبینن لە بەدواداچوون لە جێبەجێکردنی ئەو شێوازەی بۆ خوێندنی ناو پۆل و دیداری مامۆستایان لە گەڵ گروپی (٥ تا ٦ ) قوتابی هەیە.
٨ ـ وەزارەتی پەروەردە جەخت دەکاتەوە لەوەی کەئەو شێوازی دەوامکردنە و پشت بەستن بە خوێندنی ئەلیکترۆنی لەم قۆناغەدا بۆ سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و رودانی کەمترین بەریەککەوتن و نزیک بوونەوەیە ، لەگەڵ باشتر بوونی ڕەوشی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی جێبەجێکاری روبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریاری نوێ دەدرێت بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی .
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
۹ی ۱۰ی ۲۰۲۰
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the school
Telephone
Website
Address
Irbil
Opening Hours
Wednesday | 09:00 - 12:00 |
Sunday | 09:00 - 12:00 |
Erbil 100 M, Near L Rozhawa Emergency Hospital
Irbil, 44001
Hevar international school is a non-governmental English based school, established in Erbil
Irbil
الاهتمام بدراسة المنهاج السوري المتميز بكل فئاته ( الابتدائي والاعدادي والثانوي) اللكترونيا
Massif Road
Irbil, 44001
Where Wisdom meets Togetherness. Queen Anne International School is a member of the Cambridge International Schools network. We offer a British based curriculum for primary aged s...
Iraq/Erbil
Irbil
قوتابخانهی شۆخانی بنهڕهتی كچان لهساڵی 2008 - 2009 دامهزراوه
شەقامی 100 مەتری بەرامبەر بانكی جیهان
Irbil
پەیمانگای ژیاری پێشەنگ بۆ قوتابیانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بەسەرپەرشتی مامۆستایانی بە ئەزموونی ئامادەیی ژیاری پێشەنگ
شەقامی مەم
Irbil
پەیمانگای نەواز خولی بەهێزکردنی وانەکانی قوتابخانە خولی گەشەپێدانی مرۆیی خولی زمانەکان