Rebaz fitness 1

Rebaz fitness 1

ھۆڵی رێباز فیتنیس وان لەخزمەت یاریزاناندایە لە بەشی ئا

15/11/2023

ئەگەر گۆرانکاریەکەت وانەبوو باسی گۆرانکاری مەکە…..!!!

14/11/2023

❌❌✅✅

13/11/2023

چۆن خۆمان لە شێرپەنجە بپارێزین
وەرە کۆمێنت

31/01/2023

تا ئێستا زانیوتە گوڵەبەرۆژە ئەم سودە گرنگانەی هەیە؟
١-گرنگترین سودەکانی گوڵەبەرۆژە

٢-زۆر بەسوودە بۆ قژ و ئێسك .

٣-ئەگەر دەتەوێت لەنەخۆشیەكانی دڵ و شێرپەنجە پارێزراو بیت ڕۆژانە بڕێك گوڵەبەڕۆژە بخۆ .

٤-زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی كەمخوێنیان هەیە چونكە دەبێتە هۆی زیادبونی ڕێژەی خوێن .

٥-ڕیگری دەكات لە كلۆربونی ددان .

٦-ڕێژەی كۆلیسترۆلی زیان بەخشی ناوخوێن دادەبەزێنێت .

٧-بۆ ئافرەتی دووگیان زۆر بەسوودە چونكە بڕێكی باش ترشی فۆلیك لەپێكهاتەیدا هەیە و ئەمەش بەسوودە بۆ ئافرەتی دوگیان و منداڵەكەی ناوسكی .

٨-لەناو گوڵەبەڕۆژا ڤیتامین (A,D,E ) هەیە ئەمەش بۆ گەشەی جەستە و جوانكردنی پێست و ڕێگری كردن لە پیر بوونی پێشوەختی پێست و ددان و ئێسك زۆر بەسوودە .

٩-ڕێگری دەكات لە ئەستوور بوونی ملولەكانی خوێن بەهۆی چەوری ناو خوێنەوە .

١٠-ئەم چارەسەری میز پێكەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی میزەڵدانیان هەیە .

١١-زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن، چونكە ڕێگری دەكات لە توشبوون بە شێرپەنجەی سی .

تکایە ئێوەش کۆمێنت و شەیری بکەن بۆ ئەوەی زۆرترین کەس سودەمەند بێت.

Photos from Rebaz fitness 1's post 31/01/2023

Vic Richard

31/01/2023

‎میوە وشککراوەکان بە ژەمێکی سووک و تەندروست دادەنرێن، دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست و ڕێژەیەکی گونجاو بخورێن سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە.
‎بەیانیان خواردنی میوە وشککراوەکان ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنن:
‎-بە سەرچاوەیەکی سەرەکی بەهێزبوونی بەرگری دادەنرێن، چونکە دەوڵەمەندن بە کانزا و دژەئۆکسانەکان.
‎-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانیان تێدایە سوودێکی زۆریان بۆ بەهێزبوونی قژ هەیە و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکەن.
‎-دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان پارێزگاری لە تەندروستی مێشک و ئەندامەکانی دیکەی جەستە دەکەن.

‎-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانیان تێدایە کە جەستە پێویستی پێیەتی یارمەتی کرداری هەرس و گەدە دەدات.
‎-ڕێگری لە کەمبوونی ڕێژەی ئاسن لە جەستەدا دەکەن، چونکە دەوڵەمەندن بە ئاسن.
‎-ژەمێکی تەندروستن یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن...
ڕێزێک لەماندووبونمان بگرە چەندکۆمێنتێ بنوسە🌷🌷

30/01/2023

پاڵەوانی مستەر ئۆلۆمپیایی ٢٠٢٣ هادی چۆپان.

30/01/2023

گەورەترین کێشەی تەنشیف
کاتێک جلێک لەبەر دەکەی بزر دەبی دەرێ بەژیانت وەرزشت نەکردیە..

کەس دەناسی ئەوهابیتن؟

30/01/2023

کامە هاورێت ئەوندە جدیە تاگی بکە …
دەرێن سبەینێش لافاوە لە هەولێرێ.

29/01/2023

ڤیتامین دی یەکێکە لە ڤیتامینە زۆر گرنگرکان بۆ تەندروستی جەستە، کەمی ئەم ڤیتامینەش کاریگەری لاوەکی زۆری لەسەر تەندروستی جەستە هەیە، بەڵام لەڕێگەی هەندێک خواردن و خواردنەوەی سروشتیەوە دەتوانرێت چارەسەری کەمی ئەم ڤیتامینە لەجەستەدا بکرێت.
ئەم خواردنەوە و خواردنانە سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین دین و چارەسەری کەمی ڤیتامین دی لەجەستەدا دەکەن:
-ماسیە چەورەکان
ماسییە چەورەکانی وەک سەلەمون، سەردین، رەنجە و ماکریل دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 و ڤیتامین دی چارەسەر کەمی ڤیتامین دی لەجەستەدا دەکەن، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و هەوکردنی جومگەکان کەمدەکەنەوە.

-زەردێنەی هێلکە
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینە دیە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش و ماسولکەکان دەدات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە، بەڵام پێویستە بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت و زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت.

-قارچک
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و شەکرە کەمدەکاتەوە.

-شەربەتی پڕتەقاڵ
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین دیە بەتایبەتی بۆ ئەوکسانەی کە هێلکە و ماسی ناخۆن پێویستە شەربەتی پڕتەقاڵ بۆ سیستمی خۆراکیان زیادبکەن.
کۆمێنتت بیرنەچێت بۆ پەیجەکەی خۆت 🌷🌷

Photos from Rebaz fitness 1's post 28/01/2023

Ole kristian vaaga

28/01/2023

فشاری خوێن و مەیینی خوێن زیاد دەبێت
دەكرێت لە زستان فشاری خوێن بەرز بێتەوە و چانسی توشبونت بە مەیینی خوێن بەرزبێتەوە، لەگەڵ ئەوانەشدا مانەوەت لە ماڵەوە و كەمیی چالاكی جەستە و خواردنی ناتەندروستی بە هەمان شێوە مەترسی توشبونت بە جەڵتەی دڵ زیاد دەكات، ئەو كەسانەی فشاری خوێنیان بەرزە یان نەخۆشی دڵیان هەیە، پێویستە لە زستان بایەخ بە وەرزش و خواردنەكانیان بدەن و خۆیان بە گەرمی بهێڵنەوە، سەرمای راستەوخۆ لێیان نەدات.

ئایا وەرزش لە زستان مەترسی جەڵتەی دڵ زیاد دەكات؟
لە راستیدا وەرزش سودی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی بە گشتی، بەڵام ئەوەی كە رەنگە مەترسی بێت كەشوهەوای ساردە، چونكە فشارێكی زۆر لەسەر جەستە دروستدەبێت بۆئەوەی خۆی گەرم بكاتەوە، ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە یان فشاری خوێنیان بەرزە لە كاتی پیاسەكردن لە دەرەوە خۆیان بە باشی گەرم بكەنەوە، ئەگەریش ویستیان خشتەیەك بۆ وەرزش دابنێن پێشتر پزیشك ئاگادار بكەنەوە و لە ژێر رێنمایی پزیشك بێت.

چی گەنجان توشی جەڵتەی دڵ دەكات؟
ئەو كەسانەی گەنجن، تەنها لەبەر ئەوەی تەمەنیان كەمە واتای ئەوە نییە كە گرنگی بە تەندروستی خۆیان نەدەن، چونكە چەند هۆكارێك هەیە دەبێتە هۆی توشبون بە جەڵتەی دڵ، وەكو قەڵەوی، جگەرەكێشان، ناچالاكی جەستە، فشاری دەرونی، خەمۆكی و ناتەندروستی سیستمی خۆراكیی، چونكە جەڵتەی دڵ پەیوەندی راستەوخۆی بە شێوازی ژیانەوە هەیە...
تکایە بێ کۆمێنت مەڕۆ 🌷🌷

Photos from Rebaz fitness 1's post 27/01/2023

Ralf moeller

Photos from Rebaz fitness 1's post 26/01/2023

Patrick Johnson

26/01/2023

❌ ✅

25/01/2023

🔷سوودەکانی خواردنی پیاز بۆ تەندروستی:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
↙۱) بوونی ماددەیەکی کیمیایی لە پیازدا هۆکارێکە بۆ ڕێکخستنی ڤیتامین سی لەلەشدا، ئەمەش هۆیەکە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش دژی هەموو نەخۆشیەکان.

↙۲) خواردنی پیاز هۆکارێکە بۆ ڕاگرتنی شەکری خوێن لەلەشدا، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشی شەکرەن.

↙۳) پیاز دەبێتە هۆی پاک کردنەوەی لەش لە ژەهراوی بوون و ماددەی زیانبەخش.گیا دەرمان

↙٤) پیاز پێش کوڵان یارمەتی دروستبوونی کۆلیسترولی (HDL ) دەدات که پێکهاتووە لە کۆلیسترۆڵێکی بەسوود، بەم شێوەیەش دڵت به شێوەیەکی تەندروست دەمێنێتەوە.

↙٥) بەهۆی بلورێکی ڕەنگی زەردی لە پیازدا، بەرگری لەش دژی نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەکات.

↙٦) گیراوەی پیاز چارەسەرێکی باشه بۆ شوێنی ئازار و سوتانەوە و هەستیاری پێست ناهێڵێت.گیا دەرمان

↙۷) پیاز رێگری دەکات له مەترسیەکانی گەشەکردنی برینی ناوسک.

Photos from Rebaz fitness 1's post 25/01/2023

ئۆفەرێکی کاتی لە ھۆلی Rebaz fitness one پەلە بکەو ناوی خۆت تۆمار بکە

ھۆڵی لەش جوانی Rebaz Fittnes one لە خزمەت یاریزانان دایە لە کاتژمێر (٨:٠٠) بەیانی تاوەکو کاتژمێر (١٢:٠٠) شەو بە پێشکەوتوترین ئامێری سەردەم و شارەزاترین راھێنەر لە خزمەت ئێوەی خۆشەویست دایە پەلەبکەو ناوی خۆت تۆمار بکە لەگەڵ ئێمە ئامانجەکەت بھێنە دی .....

ناونیشان..
ھەولێر شەقامی ٩٤ سەروی بەنزین خانەی ئاکار چوار ریانی نەمامگەکان.

25/01/2023

❌ ✅

24/01/2023

ماوەی مانگێک نیو لیمۆ بخۆیت چی دەبێت
لیمۆ وەک جۆرە میوە مزرەمەنییەکانی تر چەند پێکھاتەیەکی تێدایە بۆ پەرەپێدانی خانەکانی ER+ و ER- کەبەرپرسی گەشەکردنی شێرپەنجەی مەمکە. توێژینەوەکان دەریدەخەن کەنەک تەنیا لیمۆ وەک میوەیەک بەڵکو توێکڵەکەشی بەسوودە ئەگەر بخورێت بۆ پاراستن لەشێرپەنجەی مەمک. لیمۆی سارد پارێزگاری لەتوێکڵەکەی دەکات و باشتر بەکاردێت و تامی خۆشتر دەبێ بۆ نێو خۆراک یان زەڵاتە. توێکڵی لیمۆ (٥ بۆ ١٠) جار ھێندە زیاتر ڤیتامینی تێدایە وەک لەوەی لەشەربەتەکەیدایە. لیمۆ زۆر کاریگەرە بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان و دەتوانێ ١٢ جۆری خانە شێرپەنجەییەکان لەناوبەرێت.
ئەگەر ماوەی مانگێک رۆژانە نیو لیمۆ بخۆیت ئەوا نەک ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە شێرپەنجە بەڵکو کار دەکات بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکانیش
بۆیە باشتر وایە رۆژانە نیو لیمۆ بخۆیت

تێبینی : باشتروایە دوای خواردنی نیو لیمۆکە کەمێک ئاو غەرغەرە پێ بکەیت و دواتر بخۆیتەوە بۆ ئەوەی دانەکانت پاریزراو بن..

Photos from Rebaz fitness 1's post 24/01/2023

King Coleman

23/01/2023

✅ ❌

23/01/2023

میوە و سەوزە: سێو، پرتەقاڵ، برۆکلی و سپیناخ بخۆن کە پڕاوپڕن لە "پکتین " کە جۆرە ریشاڵێکە و بنەمای سیستمێکی خۆراکیی تەندروستە، هەروەها بامێ بەتایبەتی دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و کالۆریشی کەمە.
دانەوێڵەکان: دانەوێڵەکان خاوەنی ریشاڵ، کاربۆهیدرات و پرۆتینن. پسپۆڕان دەڵێن رۆژەکەتان بە قاپێک جۆی کۆڵاوەوە دەست پێ بکەن بۆ ئەوەی چەوری خوێنتان زیاد نەکات.
شیرەمەنی و کالسیۆم: شیرەمەنی کەم چەوری بخۆن. جۆرەکانی ماسی تونە، ساردین و سەلەمون، ئەگەر شەکری لاکتۆز ئازارتان دەدات یان روەکخۆرن، بۆ دابینکردنی کالسیۆم دەتوانن ئاوی میوە، دانەوێڵە، سەوزە گەڵا سەوزەکان بخۆن....

22/01/2023

❌ ✅

22/01/2023

�هەندێک کەس پێیان وایە هێلکەی قاوەیی و هێلکەی سپی جیاوازیان هەیە، تەنانەت لەروی نرخیشەوە وەکو یەکتر نین، لەوبارەیەوە پسپۆرێکی بواری خۆراک ئاشکرایکرد کە هیچ جیاوازییەک لە نێوانیان نییە.��ئایتۆر سانچیز، شارەزا لە بواری خۆراک بە رۆژنامەی La Vanguardiaی ئیسپانی راگەیاند، "هیچ جیاوازییەک لە نێوان هێلکەی سپی و هێلکەی قاوەیی نییە، تەنها توێکڵەکانیان جیاوازن، ماددە خۆراکیەکانیان وەکو یەکە".��رونیشیکردەوە، رەنگی هێلکەکە پەیوەندی بەو ماددەیەکەوە هەیە کە پێی دەوترێت "pigmentum" لە مریشکەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ هێلکەکە.��ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردو بەکارهێنەرێکی WeChat رایگەیاند، هێلکە کە زیانی بۆ تەندروستی هەیە.��لەوبارەیەوە ئەو پسپۆڕە وتی، پێویستە بایەخی تایبەت بە هێلکەکە بدەیت کاتێک بە نەکوڵاوی دەیخۆیت، چونکە چەندین یەکتریای زیانبەخشی تێدایە و دەبێتە هۆی سکچون، پێویستە هێلکەکە پێش خواردنی بە باشی لە پلەیەکی گەرمی بەرزدا بکوڵینرێت بۆئەوەی بەکتریاکان لەناوبەرێت....
لەبەر خاتری پەیجەکە بێ کۆمێنت مەڕۆ 🌷🌷

21/01/2023

هه‌ر یارى ده‌كه‌م و له‌شم جوان نییه‌


بۆ هەر وەرزشوانێک کە بەردەوام وا بیر ئەکاتەوە هیچ سودمەند نەبووە

1- هەرگیز هیچ هیوایەک لەدەست مەدە و بەردەوامبە و واز مەهێنە…
2- بەردەوام خۆت مقارەنە بکە لەگەل مانگێک پێشتر کە چەند گۆڕاوی…
3- هەرگیز گوێ لەکەسی نەزان مەگرە گەر قسەیەکی داروخانیان پێ وتی ئەم قسەیە با وات لێبکات باشتر هەوڵ بدەی نەک دابروخێی و وازبێنیت یان سارد ببیەوە
4- سەبر گرتن کلیلی هەموو سەرکەوتن و پێشکەوتنێکە…
5- خۆراکی تەندروست بەقەد پێویستی لەشت ڕێگایەکە بۆ ئامانجەکەت و بۆ ئەو لەش و لاری خەونی پێوە ئەبینیت.
6- بنچینەی وەرزش ئەمانەیە

خۆراک
خەو
پشوو

7- بەردەوام خۆت هان بدە و بیر لە ئامانجەکەت بکەوە و هاوڕێیەتی ئەوانە بکە کە خەمخۆرتن.

8- بەردەوام پێشبڕکێ بکە لەگەل هاوڕێکانت.

Photos from Rebaz fitness 1's post 20/01/2023

Zack khan

20/01/2023

کاردیۆ مەکە خراپە 🤔

ئەم وشەیە زۆرێک بەکاری دێنن ، بێ ئەوەی هیچ زانستێکی لە پشتەوە بێت تەنها قسە نەبێت ..

من چەند پرسیارێک دەکەم لەوانەی کە دەڵێن کاردیۆ باش نییە !

باشە کاتێک ئێمە خۆراک دەخۆین لەدەممان دەچێتە خوارەوە پاشان دەچێتە گەدە باشان گەدە ئامادەی دەکات و دەینێرێت بۆ ڕیخۆڵەکان ، ڕیخۆڵەکانيش شییان دەکەنەوەو پاشان هەمو ئەو خۆراکە شیکراوانە دەچنە خوێنەوە لەوێوە بەچەند مەرحەلەیەک دەگەنە خانەکانی جەستە ... واتە ئایا ئەوە خوێن نییە هەمو شتێک دەگویزێتەوە ، ئایا ئەوە خوێن نییە ژیانی مرۆڤی پێوە پابەندە ؟

پرسیارێکی تر ، ئایا کاتێک کاردیۆ دەکەین نابێتە هۆی ڕێکخستنی سوڕی خۆێن ، نابێتە هۆی سوتاندنی چەوری خوێن ، نابێتە هۆی باش هاتوچۆکردنی ئۆکسجین لەخوێندا باشان ناردنی بۆ خانەکان ؟

ئایا کاردیۆ نیە دەبێتە هۆی دەرکردنی ئەو تەنە زیان بەخشانە لەڕێکەی عارەقکردنەوە ؟

ئایا تاکو خوێنمان تەندروست بێت مانای ئەوە نییە خۆراکەکان باشتر دەگەنە خانەکان ؟

ئایا تەندروستی خوێن مانای ئەوە نییە کە بڕی ئۆکسجینی پێویست پچێت بۆ مێشک وە مێشکیش چالاکیەکانی بە باشترین شێوە ئەنجام بدات ؟

ئەگەر ئەمانە سودی کاردیۆن بن ئیتر ئەبێت زیانەکانی لەچیدابێت ؟

ئامۆژگاری من ئەوەیە چەنێک ڕاهێنانو خۆراک گرنگە بۆ جەستە کاردیۆ دەهێندە گرنگترە هەم بۆ تەندروستی هەم بۆ گەشەی مەسولکە ، بەڵێ کاردیۆ جۆری هەیە ، بۆ دابەزاندنئ کێش جۆریکە ، بۆ لییاقە جۆرێکە بۆ گەشەی مەسولکە جۆرێکە ، ئیستا سودەکانیت زانی ئنجا ئەرکی خۆتە بزانیت تۆ چ جۆرێک لەکاردیۆت پێویستە ، ئەوەش بزانە هەموکەس پێویستە هەفتانە چەند جارێک کاردیۆ بکات

نوسینی کاک نەبەز گۆڵدن

Photos from Rebaz fitness 1's post 19/01/2023

Nick Walker

18/01/2023

هەندێک رێگایی ئاماژە پێداوە بۆ دابەزینی چەوری خوێن، لەمانەدا خۆیدەبینێتەوە:

1.ماست و شیری بێ چەوری و کەم چەوری بەکاربهێنرێت لە جیاتی ماست و شیری ئاسایی.

2.خواردنی دەرەوە و ئامادەكراو و خێرا مەخۆ.

3.خواردنی كوڵاوو بە هەڵم ئامادەكراوو برژاو بەكاربهێنین.

4.ماسی لە جیاتی گۆشتی سور و گوێز و بادەم و چەرەسات لەجیاتی قەیماغ و جبس و شیریني بخۆین.

5.كەم بەكارهێنانی رۆن لە خواردندا، ئەگەر بەكارهات زەیتی زەیتونی سروشتی باشترینە.

6.بەكارنەهێنانی كرێم و كەرە بۆ سەر خواردنەكان.

7.زۆر بەكارهێنانی سەوزە بەهەموو جۆرەكانیەوە.

8.میوە بەشێوەی پێویست بخورێت و زیادەرۆی تێدا نەكرێت.

9.رۆشتن بەپێ یان وەرزشكردن بۆ ماوەی نیو سەعات و زیاتر.

10.دابەزاندنی كێش بە كەمكردنەوەی كالۆری لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە لەو نەخۆشانەی كێشیان زيادە....
بێ کۆمێنت مەڕۆ ئەکتیڤ زۆر خراپ بووە 🌷🌷

Photos from Rebaz fitness 1's post 18/01/2023

چەند ژەمێکی ناوازە بۆ وەرزشوانان..

17/01/2023

مل، یەكێكە لە ئەندامە گرنك و هەستیارییەكانی مرۆڤ ،زۆرێك لە هاوڵاتیان تووشی ئازاری مل دەبن بۆ زانینی هۆكارەكانی ئازاری مل" د. بڵند گۆران تاڵەبانی – پزیشكی پسپۆڕی بێ هۆشكاری" لە رێگەی چەند خاڵێك هۆكارەكان ئاشكرا دەكات كە بریتین لە : �یەكەم : هەر شكاویەك یان درزێك لە ئێسكی فەقەراتی مل.�دووەم : هەڵاوسان یان لێكترازانی كڕكڕاگەی كۆتایی ئێسكی فەقەراتی مل.�سێیەم : لێكترازان یان خلیسكانی دیسكی نێوان فەقەراتی مل.�چوارەم : تەسكبوونەوەی بۆشایی كەناڵی دڕكە پەتك بەهۆی نەخۆشی سەوەفانەوە.�پێنجەم : گۆڕان لە گرژی ماسولكەكانی شان و مل و دروستبوونی چەند خاڵێكی هەستیار.�شەشەم : سترێس و قەلەقی بێگومان لەشی مرۆڤ ئاوێنەی بیركردنەوەو هزریەتی بۆیە سترێس و قەلەقی دەبێتە هۆی ئازار لە زۆربەی شوێنی لەوانە ماسولكەكانی مل گرژ دەبێت و كەسەكە هەست بە ئازاری شان و مل دەكات.�حەوتەم : هیلاكی زۆر بەهۆی كاری ڕۆژانەو زۆر سەر نوشتانەوەو زۆر هیلاك كردنی ماسولكەكانی مل یەكێكی ترە لە هۆكارەكان بە تایبەت لە گەنجاندا.� لەسەر چۆنیەتی چارەسەركردنی ئازاری مل د. بڵند گۆران دەڵێت" بێگومان گرنگترین ڕێگا بۆ چارەسەری نەخۆشی دەست نیشان كردنی هۆكارەكەیەتی، چونكە هەر هۆكارەو بەجۆرێك چارەسەر دەكرێت.�یەكەم : بەردەوام بە لەجوڵە واتە ملت ئێشێت پێویست ناكا لەناو جێگا بكەویت بەڵكو بجوڵێ، چونكە بە مانەوە لەناو جێگا تووشی گرفتی گەورەتر دەبیت.�دووەم : وەرزشی تایبەت بۆ مل كە زۆر گرنگەو تا ڕادەیەكی زۆر ئازاری مل كەم دەكاتەوە، بەڵام ئاگادار بن دەبێت لەژێر ڕێنمایی دكتۆری پسپۆڕ بێت پاش دەست نیشانكردنی هۆكارەكە ئەگەر نا زیان بەخۆت دەگەیەنێت.�سێیەم : بەدانانی شتی گەرم یان شتی سارد بۆ مل ئەمەش پزیشك دیاری دەكات كە نەخۆش سوود لە كام جۆرەیان دەبینێت.�چوارەم : بەكارهێنانی كۆلار بۆ ڕاگرتنی بڕبڕەكانی مل : ئەمەش بۆ هەموو جۆرێك نەخۆشێك بەسوود نیە دەبێ پزیشكی پسپۆڕ دیاری بكات بۆ كام نەخۆش بەسوودە.�پێنجەم : مەساج كردن و شێلانی ماسولكەكانی مل ئەمەش چارەسەرێكی گونجاوە بۆ كۆمەڵێكی تر لەم نەخۆشانە.�شەشەم : دەرمانی ئازار شكێن ئەویش بڕو جۆرەكەی و ماوەی بەكارهێنان بەگوێرەی هۆكاری ئازارو توندی ئازارەكە لەلایەن پزیشكەوە دیاری دەكرێت.�حەوتەم : دەرمانی تایبەت بۆ خاوكردنەوەی ماسوولكەی مل.�هەشتەم : دەرزی ئاژنین.�نۆیەم : دەرمانی هێوركەرەوەو چارسەری سترێس.�دەیەم : چارەسەری دەروونی بۆ ئەو كەسانەی باری دەروونیان جێگیر نیە.�یانزەیەم : بەكارهێنانی دەرزی تایبەت كە دەرمانی لەلایەن پزیشكی تایبەت بۆ فەقەراتی مل كە ڕێگایەكی تازەو كاریگەرە تاڕادەیەكی زۆر نەخۆشەكان سوودی لێوەردەگرن...
بێ کۆمێنت مەڕۆ تکایە🌷🌷

17/01/2023

قەت بیرت لەوە کردۆتەوە ئەگەر کچ راهێنەری هۆڵی کچان بێت چی رودەدات 😂

16/01/2023

سودەکانی ڕۆیشتن
فوائد المشي السریع
ڕۆیشتنی خێرا ڕۆژانە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر گەلێک سودی تەندروستی هەیە بۆیە پێویستە هەموو کەسێک پابەندبێت چونکە سودی زۆری بۆ لەش هەیە لەمانە:
1 سوتانی چەوری زیادەی لەش
2 تەندروستی دڵ زۆر باش دەکات 30% کێشەکانی دڵ کەم دەکاتەوە
3دابەزاندنی ڕێژەی 4شەکری زیادەی ناوخوێن کەم دەکاتەوە دوای هەموو ژەمێک چارەگێک ڕۆیشتن پێویستە
5 بۆ کەمکردنەوەی سوفان و ووشکی ئەژنۆکان زۆر بەسودە
6 بەرگری لەش بەهێز دەکات دژی نەخۆشیەکانی سەرمابون چونکە ڕێژەی O2ئۆکسجین زیاد دەکات لە خوێندا
7کە هەست بە خاوی دەکەیت نیو کاتژمێر ڕۆیشتن چلاکت دەکات وەک ئەوەیە قاوەیکت خواردبێتەوە
8ڕێژەی مردن کەم دەکاتەوە بەهۆی نەخۆشیەکان
9ماسولکەی قاچەکان بەهێز دەکات ئەمەش وادەکات هۆرمۆناتی پیاو زیاد بێت ئەگەر ڕۆیشتنەکە بۆ شوێنی بەرزبێت زۆر باشترە
10 بیرو هزرت چالاک دەکات و بیرۆکەی داهێنەرانەت بۆ دێت بە تایبەت خاوەن کارەکان
11کەم کردنەوەی ڕێژەی نەخۆشی شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان زۆر کەم دەکات...

16/01/2023

�1- ئافرەت سێ ئەوەندەی پیاو زیاتر.�2- ئەوانەی ئەم نەخۆشیانەیان ھەیە : نەخۆشی شەکرە ، نەخۆشی سستی غودەی دەرەقی ، نەخۆشی ڕۆماتیزمەکان.�3- لەکاتی سکپڕی و دوو گیانی دا.�4-لەجێ چوون و شکاندنی جومگەی مەچەک.�5- جۆری ئیش کردن : واباوە کەھەندێک جۆری کار زیاتر توشبن بەم حاڵەتە وەکو ئەوانەی نوسین دەکەن لەسەر کۆمبیوتەر ، یاخود ئەوانەی ھەندێ ئامێری لەرەلەر کەر بەکاردەھێنن لە کارەکەیاندا وەکو دریل .��ئەو حاڵەتانە چین کە لە کارپال تونێل دەچن ؟�1- پێکانی ماسولکە یاخود بەستەر یاخود کۆتایی ماسولکەکان .�2- داخورانی جومگەی پەنجە گەورە یان مەچەک .�3- بوونی کێشەی دەمار وەکو لەوانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە .��دەستنیشانکردن :�1-پشکنینی نەخۆش و ئەنجامدانی چەند تێستێک وەکو(phalen test ) کەنەخۆشەکە بەشی پشتەوەی ھەردوو دەستی ئ]نوسێنێت بە یەکەوە بۆ دروست بوونی سڕی یاخود دەکێشرێت بەسەر دەمارەکەدا بۆ ئەوەی بزانرێت تووشی سڕی دەبیت یان نا .�2- ئی ئیم جی (EMG): ھێلکاری دەمار و ماسولکە بۆ دەرخستنی سستی دەمارەکە .�3- ھەندێ جار پشکنینی دەمارەکە و دەورروبەری بە سۆنەر .��چارەسەر :�1-پشودان و نەجوڵاندنی جومگەکە : چارەسەر لەھەندێ حاڵەتی وەکو شەکرەو داخوراندن پێویستیان بە چارەسەرە، بەڵام پزیشکەکەت لەوانەیە پێت بڵێ پشوو بە جومگەکە بەیت و بەکارھێنانی کیف و سپلینت ( brace) بە تایبەتی لە شەودا .��2- بەکارھێنانی ئازار شکێنەکان وەک (NSAI) وەکو : پرۆفین ، ڤۆڵتارین ..ھتد . ھەندێ جار ڤیتامین بی یەکان و ھەندێ دەرمان کە میز کردن زیاد دەکەن (diuretic) کاریگەریان ھەیە لەسەر کەم بوونەوەی ئاوساویی دەوری دەمارەکە .��3- بەکارھێنانی پاکی سارد بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکە .��4-بەکارھێنانی ھەندێ دەرمان بۆ ناو تونیلەکە لە دەوری دەمارەکە ئەویش لەژێر ئامێری سۆنەردا ، وەکو ستیرۆیدەکان ، زایلۆکەین یاخود کەم کردنەوەی فشارەکە بە ڕێگای (hydrodissection ) لەژێر سونەردا .��5-وەرزش کردن بە دەست : ئەویش لە ڕێگای ئەو وەرزشانەی کەدەبنە ھۆی ڕاکێشانی دەمارەکەو بەستەرەکانی دەوروبەری.��6-چارەسەرە تەواوکەرەکان : وەکو دەرزی چینی ، یۆگا .��7- نەشتەرگەری ؛ یاخود بەکارھێنانی نازوور بۆ لابردنی فشاری دەوری دەمارەکە ..�
بێ کۆمێنت مەڕۆ لەبەر پەیجەکە🌷🌷

15/01/2023

یەکەم - سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ: نه‌خۆشی سه‌وه‌فان بریتی له‌ که‌مبوونه‌وه‌ی لینجی نێوان جوومگه‌کان و له‌ ئه‌نجامدا کڕکڕاگه‌ی نێوان جوومگه‌ ده‌خورێت و ئێسقانه‌کانی جوومگه‌که‌ به‌ریه‌ک ده‌که‌ون و دواتر ڕه‌نگه‌ ئێسکی تازه‌ دروست بێت، زۆری دوای ته‌مه‌نی ''45 ساڵی'' تووشی دەبێت.

دووەم - پچڕانی به‌سته‌ره‌کانی جوومگه‌ی ئه‌ژنۆ: به‌تایبه‌تی پچڕانی به‌سته‌ری سه‌ڵیبی ''الرباگ الصلیبی'' له‌ وه‌رزشکاران زۆر باوه‌.

سێیەم - شکاوی ئێسقان و له‌جێ چوونی جوومگه‌ی ئه‌ژنۆ: به‌ زۆری له‌ ئه‌نجامی ڕووداوی هاتوچۆ یان به‌ربوونه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی به‌ربوونه‌وه‌ی ئێسک بوون.

پێنجەم - هه‌وکردنی جوومگه‌ی ئه‌ژنۆ: وه‌ک نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جوومگه‌کان، هه‌وکردن به‌هۆی به‌کتریا و ڤایرۆسه‌وه‌ وه‌ک میکرۆبی تای ماڵتا.

شەشەم - ته‌قین و پچڕانی کڕکڕاکه‌ی ئه‌ژنۆ.

حەوتەم - نه‌خۆشی ده‌رده‌ شاهانه‌ ''دا الملوک''

هەشتەم ـ هه‌وکردنی کیسی ده‌وری جوومگه‌ی ئه‌ژنۆ...
تکایە بێ کۆمێنت مەڕۆ 🌷🌷

Want your business to be the top-listed Health & Beauty Business in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

❌❌✅✅
✅     ❌
❌      ✅
❌     ✅
چۆنیەتی ئەنجامدانی لیگ پرێس بە چەند شێوازێک✅
❌      ✅
❌      ✅
ئەتەوێت کێشت سەرخەی؟بەیانیان ئەمە بخۆ
❌     ✅
✅          ❌
✅      ❌
❌       ✅

Telephone

Address

شەقامی شارەوانی ریزی بەنزینخانەی ئاکار چوار ریانی نەمامگەکان
Irbil
44001