ماموستا عظيمه محمد

ماموستا عظيمه محمد

تایبەت بە ماموستا عزیمە محمد

13/11/2023

هێزی زەردەخەنە و نەرمی نواندن .

پیاوێك خۆی لە خێزانەکەی تووڕەکرد ، خێزانەکەیشی زیز و بێدەنگ بوو تا بیری کردەوە کە بڕواتەوە ماڵی باوکی
جل و بەرگەکانی خستە ناو جانتاکەی تا بڕوات
هاوسەرەکەی هەستی بەمە کرد کە دڵی لێی شکاوە و ئەیەوێت بڕوات لەبەر ئەوە بە شێوەیەکی نەرم و ڕووگەش بە زەردەخەنەیەکی جوان پرسی:
خەریکی چیت گیانەکەم ؟

خێزانەکەی : جلەکانی هاوین هەڵئەگرمەوە و جلی زستانە ئەهێنمە دەرەوە

ئافرەتانی ناسك و دڵ پاك ئەوانەن کە
( بە ووشەیەك دڵیان چاك ئەبێتەوە وە تەنها یەك زەردەخەنەیان بەسە)

نواندنی نەرمی لەگەڵ ئافرەتدا بەڵگەی پیاوەتیتە

قال صلى الله عليه و سلم :
" ما اكرمهن الا كريم ، و ما أهانهن الا لئيم

04/11/2023

گەر لە ئەهلی قورئان نەبم، بەڵام ئەهلەکەیم هەر خۆشەوێ...

چێژێک لەو باخچەیەیە، هیچ شتێک ئەستەمە پێی بگەیەت... بە بەڵگەی ئەوەی سەیری ئارامی و سادەیی و جوانییان بکە...

پەیامبەری خوا بە ابن مسعودی فەرموو سورەتی النساءم بۆ بخوێنەوە... ( مرۆڤ کە دڵی پڕەبێت، هەست بە شەکەتییەک ئەکات، بەڕاستی دەنگ و باس و قسەی خۆشەویستەکەی باری سووک ئەکا و ڕۆحی مانووی پشوو پێ ئەدات)،

ابن مسعود فەرمووی: بەسەرت بخوێنم و بۆ تۆش دابەزیوە؟!

فەرمووی: من حەزەکەم لە غەیری خۆشم گوێ بیستی بم..

( چەند شیرینە خوایە وەها احساسێک، خۆشەویستێک، نامە و پەیامی دڵڤین و ئەوینێکت بۆ بخوێنێتەوە، ئونسی ڕووح و بەهجەتی دڵ..!)

ئەڵێ: دەستم کرد بە خوێندنەوەی و ئەمخوێندەوە تا گەشتم بە ئایەتی:

{ فَكَیۡفَ إِذَا جِئۡنَا مِن كُلِّ أُمَّةِۭ بِشَهِیدࣲ وَجِئۡنَا بِكَ عَلَىٰ هَـٰۤؤُلَاۤءِ شَهِیدࣰا }
ئینجا ده‌بێت حاڵی ئه‌و خه‌ڵکه چۆن بێت کاتێک له هه‌ر میلله‌تێک شایه‌تێکمان هێنا و تۆشمان هێنا (ئەی محمد) به‌شایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌وه (که په‌یامی خوات پێڕاگه‌یاندوون).

کە سەرم هەڵبڕی سەیرەکەم چاوەکانی بەخوڕ بێ دەنگ لێی دەڕژێ...

بەڕاستی مرۆڤ کائینێکی برسییە هەمیشە، یان برسی خواردنە و هەڵشە و چڵێسە، یان برسی جنس و ملی بۆ دەشکێنێت، یانیش بەڕێژەیەکی زۆرتر لەوانەی تر برسی حۆڕاکی ڕۆحی و مەعنەوییە!

یەعنی ئەوانە هەمووی هەر پێویستن و دەبن، بەڵام کامیانت تیا زیاترە، هاوڕێکانت لە کام جۆرن؟!

چونکە ئەو برسییەکانی تر، هەمیشە ترسناکن و هەر دەقەیەک مارێکە پێتەوە ئەدات....

کەسانێکت لەدەوربن، کە ماندووبوویت، بڕێ خۆراک و ئاوی ڕۆحت بدەن، چونکە ئەوە خۆشی بەهەشتی دونیایە پێش ئاخیرەت!

26/10/2023

کاتێک منداڵ پێڵاوی گەورەکان دەکاتە پێی، نە ھەنگاوەکانی زیاد دەکات، نە ڕۆشتنی خێرا دەکات، بەڵکو تەنھا کێشە بۆ ھەنگاوە ئاساییەکانی خۆی دروست دەکات،
لەبەر ئەمە، نە کەسایەتی گەورەتر لەخۆت بپۆشە، نە لە تەمەنی گەورەتر لە خۆشت گوفتار و ڕەفتار بکە،ساده به و بيگونجينه جله كانت نا
به لكو قسه كانت له گه ل كرداره كانت

17/10/2023
01/10/2023

کاتێک سەیری ڕابردوو یان تەنانەت ساڵی پاریش ئەکەیت ئەبینیت کە «کات» چۆن ئەتوانێت هەموو شتێک بگۆڕێت ، شێوەی دەم و چاوت ، بەژن و باڵات ، هاوڕێکانت ، ڕووداوەکانی ژیانت ، ئەزمونەکانت و تێگەیشتنت بۆ ژیان ، تەنانەت نزاکانت و کەسە نزیکەکانی دوروبەریشت ، ئێمە هەمیشە لە گۆڕانداین ، ژیان لە گۆڕاندایە تا کۆتا ساتی زیندوبونت ، بۆیە هیچ شتێک وەک هەمیشەیی سەیر مەکە وە پێت وانەبێت بارودۆخت هەروا ئەمێنێتەوە و ناگۆڕێت..

💔❤️❤️🌎🌝🌝

30/09/2023

" نهێنی سورەتی یوسف "
دکتۆر جاسم المطوع دەڵێت:

هەر کات کەسێکم بدیبایە کەوا خەم و خەفەتی هەبوایە،
وەک خەم و خەفەت خواردن بۆ منداڵ یان ماڵ و سامان یان خەمی لە دەستدانی خۆشەویست و دۆستان بوایە ئەوا ئامۆژگاریم دەکرد بە خوێندنی سورەتی یووسف.

جارێکیان نەفەرێک هات بۆ لام دیاربوو کە زۆر خەمباربوو، پێم ووت بچۆ سورەتی یووسف بخوێنە،
پاش دوو رۆژ هاتەوە بۆ لام وتی: هەرگیز بە مێشکمدا نەدەهات کە خوێندنی ئەو سورەتە پیرۆزە بەم شێوەیە کاریگەری هەبێت لەسەرم، دکتۆر دەڵێت وتم: من کە پێمووتی بچۆ سورەتی یووسف بخوێنە دڵنیا بوم لەوەی کەوا چارەسەری خەمەکانت دەکات دەزانیت بۆچ؟ چونکە کاتێک کە خوای پەروەردگار سورەتی یووسفی ناردە خوارەوە بۆ پێغەمبەر ﷺ لەو کاتەدا زۆر خەمبار بوو.

14/09/2023

ئەگەر پارەمان لێوەربگیرایە ڪاتێك غەیبەتی ڪەسێك دەڪەین وبخرایەتە سەر حسابی ئەو ڪەسە، ئەوا بۆ هەمیشە بێدەنگیمان هەڵدەبژارد لە پێناو پارێزگاری ماڵ وسامانەڪانمان...

مەگەر ماڵ وسامانی دونیای فانی ڪاتی بەنرخترە لە ڪاروڪردەوەی پێشخراومان بۆ قیامەت ؟!

پەیامێڪە پێویستی بە تێڕامان وتێفڪرینە..

03/09/2023

خۆشەویستی لە ئیسلام دا

ئەو کاتەی ( فاتیمە رضي الله عنه ) قورئانی دەخوێند گەشتە ئەو ئایەتەی کە دەڵیت پیاوان دەتوانن زیاتر لە ژنێک بهێنن وە تا 4 ڕێگەی پێدراوە بۆیە دەنگی نزم کردەوە تا ( علی رضي الله عنه )گوێی لێ نەبێت بەڵام علی زەردەخەنەیەک گرتی و وتی تۆ هەر خۆت هەر چواریانیت بۆ من 🙂

💙🌸🌼💝

20/08/2023

دڵی پیاو ژۆرگەورەترو بەسۆز ترە

لێکۆڵینەوەیەکی زانستی ئەڵێ :
کاتێک ژنان لە گەڵ هاوسەرەکانیان بەشەڕ دێن ..!!
ڕقیان لە هەرچی پیاوانی سەرزەوی هەیە ئەبێتەوە..!!
کەچی کاتێ پیاوان لە گەڵ هاوسەرەکانیان بەشەڕ دێن ..!!
خۆشەویستیان بۆ ژنانی دنیا زیاتر ئەبێت . 😂
بۆیە تکایە خانمەکان هاوسەرەکانتان تورە مەکەن
خۆتان زەرەرئەکەن

08/08/2023

(١٠) نهێنییەک بۆ پیاوان کە پشتگوێیان خستووە بەرامبەر
ئافرەتان
پیاوە بەرێزەکان ئەوە بزانن
ئافرەیان وەک دەریایەکی قوڵ وان باشترین مەلەوانانیش ناتوانن مەلەی تیابکەن و نوقم نەبن، هەرچەند گومانت هەبێت لێیان تێگەشتویت، بەڵام هەندێک نهێنی هەیە لە ناخیاندا پەی پێنابەیت:

١ـ ئەگەر ئافرەت دڵخۆشبوو، ناتوانێت بوەستێت لە قسەکردن، بەڵام کە دڵگرانبوو ئەوە یەک وشەش ناڵێت.
٢ـ ئافرت نەریتێکی هەیە، مەیلی بۆ هەرکەس هەبێت قسەی لەگەڵ دەکات. ئەگەر مەیلی بۆی نەبێت قسەی لەگەڵ ناکات.
٣ـ ئافرەتی لاواز بونی نییە، بەڵکو دەرفەتی بۆ هەڵنەکەوتووە تا توانای خۆی نیشان بدات، تا بۆت دەربکەوێت کە چەند بەهێزە.
٣ـ لە ئافرەتدا، ئافرەتێکی دیکە هەیە نایناسبت، کاتێک دەشکێت دەردەکەوێت و بە خەبەردێت، کاتێک زانی لەم جیهانەدا کەسی لەپشت نییە ئەوکاتە بەهێزتر دەبێت.
٥ـ غەمی ئافرەت قوڵە، هەرگیز دڵی دایکت بە وشەی بریندارکەر زامار مەکە، دڵی هاوسەرت بە پشتگوێ خستن مەڕەنجێنە، سوکایەتی بەدڵی خوشکت مەکە، دڵی کچەکەت بە توڕەبون مەڕەنجێنە، دڵیان کەمەندکێشبکە، بەڕاستی ئەوانە میهر و بەخششی پەروەردگارن بۆت.
٦ـ هاوسەر تەنها پێویستی بە بژێوی (النفقة) و شوێنی مانەوە نییە،، بەڵکو پێویستی بە وشەی جوان و میهرەبانی و هەست و سۆز هەیە لە دڵێکی بەپەرۆشەوە دەرچێت بۆئەوەی ناخۆشی و ماندوێتییەکانی لەبیربچێتەوە.
٧ـ کاتێک ئافرەت نیگەران دەبێت، کۆتا شت کە پێویستیەتی پیاوێکی ژیر و دانایە بۆئەوەی دڵی بداتێ نەک ئاوەزی، گوێی لێبگرێت نەک قسەی بۆبکات، ماندوێتی لابات نەک ماندوی بکات.
٨ـ پیاوە بەرێزەکان ئاگاداربن ئافرەتان حەزدەکەن غیرەیان لێبکەن، بەڵام نەیان خنکێنن، ئافرەتان حەزدەکەن گرنگیان پێبدەن، بەڵام چاودێریان مەکەن، ئارەزوی ئەوەدەکات حاڵیان بپرسیت نەک لێپرسینەوەی لەگەڵ بکەیت.
٩ـ ئافرەتی ئازا خەندە دەکات وەک ئەوەی تاڵی ئازاری نەچەشتبێت، پێدەکەنێت، وەک ئەوەی هەرگیز نەگریابێت.
١٠ـ ژنان ساویلکە نین.. هەندێکجار خۆیان ساویلکە پیشان دەدان لە پێناو ئەوەی شتێکی بەنرخ لەدەست نەدات کە لای ئەو زۆر بەهای هەیە..

31/07/2023

چەندوەسیەت نامەیەک بۆ کچە کانی خۆم کەتازە ن لەم پرۆسەیە.

" كچیەکانم ! وه‌سێتكردن یادخستنه‌وه‌ی غافڵانه‌، و یارمه‌تیدانێكیشه‌ بۆ عاقڵان.. با پێت بڵێم و باش بزانه‌: ژنان بۆ پیاوان دروستكراون و پیاوانیش بۆ ژنان..

كچانی خۆم! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ خۆشی و رابواردنتان به‌رده‌وام بێ، بۆی ببه‌بە شاژنئه‌ویش بۆت ده‌بێته‌ پاشا و هەمو ئەمرەکانت جێ بەجێ ئەکات. تۆ بۆی ببه‌ به‌زه‌وی ئه‌ویش بۆتۆ ده‌بێته‌ ئاسمان و باران.. (١٠) شتتان پێ ده‌ڵێم باش گوێ رایه‌ڵبن

1. به‌قه‌ناعه‌ته‌وه‌ گه‌ردنكه‌چبه‌ بۆی.
2. گوێگر و گوێرایه‌ڵی به‌.
3. با چاوی به‌ ناشیرینیت نه‌كه‌وێت، هه‌میشه‌ خۆتی بۆ جوان‌ بكه‌.
4. هه‌میشه‌ خۆتی بۆ بۆنخۆش‌بكه‌و له‌ بۆنی ناخۆش به‌دووربه‌.
5. هه‌رگیز نه‌یه‌ڵی برسی ببێ، چونكه‌ برسیه‌تی گڕِی رق و كینه‌‌ بڵێسه‌دار ده‌كات.
6. با جێگه‌ی خه‌وی نارِه‌حه‌ت نه‌بێ، چونكه‌ خه‌و لێزڕاندن تووڕه‌بوون به‌دی دێنێ.
7. پارێزگاری ماڵ وسامانی بكه‌، چونكه‌ ژنی سه‌لاره‌ ئه‌و ژنه‌یه‌ بزانێ چۆن سه‌لیقه‌ی به‌كار بێنێ.
8. چاودێری ماڵ و خێزانی بكه‌، چونكه‌ لووتكه‌ی ژیری باش ته‌گبیركردنی ناوماڵه‌.
9. نهێنی ده‌رمه‌خه‌ و رازی مه‌دركێنه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر رازی بدركێنی به‌ئاگر سه‌بری ده‌سوتێنی.
10. سه‌رپێچی له‌ فه‌رمانی مه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێ‌گوێی بكه‌یت، له‌ غه‌دری دڵنیا نابیت.
" ده‌خیل سه‌د ده‌خیل، له‌كاتی خه‌مباری ئه‌وا شادی مه‌نوێنه‌ و پێ‌مه‌كه‌نه‌، و كاتێ ئه‌ویش شادمان و دڵخۆشبوو خه‌مبار و په‌شێو نه‌بیت ".

ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌سێتانه‌ت هێنایه‌دی و به‌گوێت كردم هه‌میشه‌ دڵخۆش و كامه‌ران ده‌بن😊، و به‌ختیاری باڵ به‌سه رجه م کایه کانی ژیانتان ده گریت ان شاءالله
عظيمه محمد راوێژکاری خێزانی

26/07/2023

❌كەمی سەركەوتن و پێكانی مەبەستەكان
❌لێڵ بوون و دیار نەمانی ڕاستی
❌تەمەڵێ لە یادی خوا
❌ڕاكردن و بێزاربوونی خەڵك
❌ترس و دووری نێوان بەندە و خالقەكەی
❌وەڵامنەدانەوەی نزاكان

✅هەموو ئەمانە بەرهەمی گوناهەكانن،،،

✍️✍️ابنُ القيم رحمه الله

ویژدانمان هەبێ سەیرێکی حاڵی خۆمان بکەین ئەوانە چەنێکیمان تیایە؟!
بۆرە زەلامی واش هەیە تاوان و گوناهەكانی وڕ و كاس و گێژی كردووە، ئەوەنە شعوری نەماوە داوای لێ خۆش بوونیش بكات یان بزانێ ئەم هەموو بەدبەختییەمان گوناهە زۆر و زەبەلاحەكانمانە....!
ستەمە زۆرەکانمان لە خۆمان، لە کات، لە ژیان، لە دار لە بەرد...

والله من بێ باوەڕێك بم و بێمە ئەم وڵاتی مسوڵمانە بەحساب! وا هەست ناكەم ئێرە هی ئیماندارانە، ئەوەنە خەڵكێكی دوور لە دین و دەروون ڕووخاو و باوەش بە تاوان كردووین!

کەوچکێکی چێشتت هەبێت تۆزێ جوان بێت جەماعەتێک شەو خەویان پێ ناکەوێت لە حەسودی 🤷🏼‍♂️

یەکێ شوویەک بکات ژنێ بێنێ دابمەزرێ لەسەر ئیشێ سەفەرێ بکات ئیتر هەرشتێک بێت، گشتی لەناوەوە ئەڵێی مەنجەڵە و بتڵێ غازت تیا سەرف کردووە! ئەی بەقوربانی ئەو دەروونە پاکەت بم دڵپاک گیان😵‍💫

گەورە و بچووك خوایەكی بچووكە بۆ خۆی! ئەوەنە لوت بەرزە بەرامبەر ئەهلی چاك و خوا و بەهای باڵا، مل خوار و بچووكیش بۆ كوڕێك یان كچێك یان مۆبایلەكەی یان چوار دینار و دۆلار یان حزبێك!!

وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ نَسُوا اللَّـهَ فَأَنسَاهُمْ أَنفُسَهُمْ)
لەوانە مەبن خوایان لەبیركرد، خواش وەهایانی لێ كرد نەفسی خۆشیان لەبیركرد!

بۆیە ئەبینی زۆربەی خەڵك ئەڵێی دەسی لێ وەشێنراوە هەر خەمێتی و هەر ترس و قەلەق و تۆقیوە...! هەیەتی و نییەتی بەشی ئەم هەر بێتاقەتی و كەئابە و بۆڵە و ترس و حەسوودی و ...

گوناھ و تاوانەکانمان بەربەستی زۆر شتە جا باوەڕەکەی یان نایکەی خۆت هەڵی ئەبژێری

18/07/2023

پێویستە پیاوان باش ئەوە بزانن کە:

ـ ئافره‌ت پێش ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی په‌یوه‌ندی جه‌سته‌یی بێت، پێویستی به‌ هه‌ستی خۆشه‌ویستی و سۆز و نه‌رم و نیانی هه‌یه‌.
ـ ئه‌و ساتانه‌ی كه‌ پیاو، ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گرێت و ده‌یگوشێت، ئه‌و ساتانه‌ن كه‌ ئافره‌ت شانازی پێوه‌ ده‌كات.
ـ مه‌به‌ستی ئافره‌ت له‌ په‌یوه‌ندی جه‌سته‌یی، شه‌هوه‌ت نیه‌، به‌ڵكو مه‌به‌ستی چێژوه‌رگرتنه‌ له‌ سۆز و خۆشه‌ویستی له‌پاڵ چێژه‌ جه‌سته‌ییه‌كه‌دا.
ـ كاتێك كه‌ ئافره‌تێك بزانێت كه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ له‌ دڵی هاوسه‌ره‌كه‌یدا، له‌ناو هه‌وره‌كاندا ده‌فڕێت.
ـ ئافره‌ت هه‌رگیز كێشه‌كانی ڕیز ناكات، به‌ڵام كاتێك كه‌ دڵته‌نگ و دڵشكاو ده‌بێت هه‌موو كێشه‌كانی له‌ گه‌وره‌وه‌ بۆ بچووك بۆ دڵی هێرش ده‌به‌ن.
ـ ئافره‌ت كاتێك بێده‌نگ ده‌بێت كه‌ ئازاره‌ شاراوه‌كانی دڵی زۆر قووڵه‌ وه‌ یان ئه‌وه‌نده‌ سیقه‌ی به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی نیه‌ كه‌ قسه‌ی دڵی خۆی بۆ بكات.
ـ كاتێك كه‌ پیاو به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ گوێ‌ بۆ ده‌رده‌دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گرێت و ڕێگه‌ چاره‌ی بۆ دانانێت، هه‌ستی خۆشه‌ویستی له‌دڵیدا ده‌بێته‌ دوو ئه‌وه‌نده‌.
ـ ئافره‌ت وه‌ ك شه‌پۆلێك وایه‌، كاتێك كه‌ خۆشه‌ویستی له‌ دڵیدا دروست ده‌بێت، بڕوا به‌خۆبوونی ده‌گاته‌ لووتكه‌ی شه‌پۆل.
ـ كاتێك كه‌ شه‌پۆلی هه‌ستی ئافره‌ت ده‌گاته‌ لووتكه‌، هیچ سنوورێك بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی نابینێت.
-پیاوان پێویسته‌ بزانن كه‌ ئافره‌ت كاتێك تووڕه‌یی و ڕق و قینی خۆی ده‌رده‌بڕێت، زیاتر هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی ده‌كات.
ـ له‌ بیرتان نه‌چێت كه‌ كاتێك ئافره‌ت له‌ لووتكه‌ی تووڕه‌یی و دڵته‌نگیدا بێت، هه‌رگیز هیچ خه‌تایه‌ك له‌ ئه‌ستۆ ناگرێت.
ـ له‌مڕۆدا زۆرێك له‌ ئافره‌تان دڵته‌نگی ئه‌وه‌ن كه‌ خۆشه‌ویستی ده‌به‌خشن به‌ڵام له‌ به‌رانبه‌ردا هیچ نابینن، ئه‌وان به‌ دوای وچانێكه‌وه‌ن كه‌تێیدا بیرله‌ خۆیان بكه‌نه‌وه‌ و وجودی خۆیانی تێدا بدۆزنه‌وه‌.

07/07/2023

نامه‌یه‌ك له‌ئافه‌ره‌تانه‌وه‌ بۆ پیاوان

هه‌موو ئافره‌تێك یه‌كه‌م جار به‌و شێوه‌ ڕه‌فتار ده‌كات كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی پێی خۆشه‌.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاش ماوه‌یه‌ك نائومێد بو کە هاوسەرەکەی شایەنی ئەوە نییە ، به‌و شێوه ڕه‌فتار ده‌كات كه‌ خۆی پێی خۆشه‌.

07/07/2023

کارەسات چییە؟

✅ کارەسات ئەوەیە مرۆڤ هێشتا زیندوو بێت، بەڵام هەست و ویژدانێکی مردووی هەبێ!
✅ کارەسات ئەوەیە مرۆڤی دڵسۆز سزا بدرێت، بەڵام مرۆڤی خائین پاداشت بکرێت!
✅کارەسات ئەوەیە مرۆڤ هێندە ساویلکە و گەمژە بێت زیاتر لە جارێک فێڵی لێ بکرێت!
✅ کارەسات ئەوەیە بە ناوی دینداری و نیشتمانپەروەرییەوە، بازرگانی بە دین و نیشتمانەوە بکرێت!
✅ کارەسات ئەوەیە ڕێز لە مرۆڤی دووڕوو بگیرێت، بەڵام مرۆڤی ڕاستگۆ فەرامۆش بکرێت!
✅ کارەسات ئەوەیە زاناکان بۆ پارووە نانێک، چاویان لە دەستی نەزانەکان بێت!
✅ کارەسات ئەوەیە لەپێناو پارە و پۆست، مرۆڤ کەڕامەتی خۆی بدۆڕێنێ!
✅ کارەسات ئەوەیە مرۆڤ بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان، لەجیاتی بەکارهێانی هێزی لوژیک، پەنا بۆ لوژیکی هێز ببات!
✅ کارەسات ئەوەیە مرۆڤ پەند لە ئەزموونی خۆی و کەسانی دیکە وەرنەگرێت و هەڵەکانی خۆی دووبارە و چەندبارە بکاتەوە!
✅ کارەسات ئەوەیە مرۆڤ ڕووخسارێکی جوان و ناخێکی پیسی هەبێ!

27/06/2023

السلام عليكم
ڕۆژێک زۆر ماندووبوم خەریکبوو بریاربدەم وازبهێنم، هەستێکم لا دروست بۆ کە بەخۆم بڵێم تۆ ناتوانی چۆنکە ئەم کارە تایبەتە بەهندێک کەس کە ئیرادە و تواناو وبەردەوامی و پلانیان هەبێت، و بیرم دەکردەوە نا ئەم کارە پیرۆزە بەس بۆ ئەو کەسانەیە کە خۆدا بەتایبەت هەڵی بژاردوون، کەواتە من لەو کەسانەنیم، بۆچی هەرجارە و شتێکم بۆ دێتە پێش ماوەیەک هەست دەکەم زۆر بەهێزم و کەمی ماوە بەئامانج بگەم بەڵام دواتر سەیری لەبەرکراوەکانم دەکەم هەموویم لەبیرچووتەوە بۆچی؟ ئەمە کەی حاڵی حافظانی قوڕئانە؟
من لەکوێ و ئەوان لەکوێ؟
زۆر گریام و ماندووبۆم لەگەڵ ئەوەش دا دڵم نەدەهات بەو ئاسانیە رادەستی ئەم نائومێدیە بم، هەڵسام و چۆمە سەر بەرماڵەکەم هەربەراست زۆۆۆر بەلاوازی دەستم بە دووعاکردن کرد، جەستەم و دڵم و هەموو بیروکەیەکی بەمێشکیشم دەهات زۆۆۆۆر لاواز و ماندووکەربوون، دەستم بەرزکردەوە هەوڵم داااا هەموووی بۆ خودا باسبکەم، زۆۆۆر لێ پارامەوە و دووعام کرد، خودایە رەنگە زۆر کەس ئێستا لەسوجدەدا زۆر داواکاری دونیایی و زۆر هیواو ئامانجیان هەبێت کە بۆتی باس بکەن بەڵام من ئەمرۆ بەم لاوازیەمەوە بۆ یەک شت هاتوومەتە بەرامبەرت ئەویش ئاسان بوونی لەبەرکردن و دووبارەکردن و تێگەیشتنی کەلامە پیرۆزەکەتە، پەروەردگارا هەرکەسێکی تۆ بتەوێت و ویستت لەسەرهەبێ دەتوانی هیدایەتی بدەیت و دڵی پڕلەنۆر بکەیت و قوڕئان و لەبەرکردنی کەلامی پیرۆزی خۆت لەدڵی دا ئاسان بکەیت، بەم شێوەیە بەردەوام بۆم و دڵم زۆۆۆر ئارام بوو یەکسەر دواتڕ دەستم دا قەلەم و دەفتەری پلانی رۆژانەم ژمارەی جوزئەکانم نووسی و ووتم ئیدی هەرلەئێستا دووبارە دەست پێدەکەم هەتا منیش بروام نەدەکرد چۆن ئەو لاوازیەی پێ چۆمە بەرامبەر اللە ئەوەندە زوو گورا بۆ هێز و ئیرادە هەر ئەوکەسەی بیری دەکردەوە ئێدی بەسە و من بۆ ئەم کارە هەڵنەبژێردڕاوم هەرخۆی دواتڕ بەشێوەیەک دەستی پێکرد کە لەلای سەیربوو ئەم هەموو هێزو ئیرادە لەکوێ و چۆن بۆی هات، بەلێ ئەمە حالەتێکە کە نزیکە دەیان جار تۆشم بووە لە ماوەی لەبەرکردنی قوڕئانەکەمدا بەڵام دەزانن تۆ هەرکاتێک تۆشی ئەم حالە بۆیت بیر لە دووخاڵ بکەرەوە،
یەکەم : دووعا
دووەم: لەجیاتی بیرلەوە بکەیتەوە کە من شایستەی ئەم کارەنیم بیربکەرەوە خۆدا تاقیم دەکات کە ئایا شایستەم یان نا!

دڵنیابن دڵنیابن کەسانی ڕاستگۆ لەدوای تاقیکردنەسەختەکانی دێنە رێیان دیاردەبن ئاگەداربن
نائومێد نەبن.

تێبینی: وانە گەوهەریەکەی لەم سەربورەدا زۆۆۆۆۆۆر گرنگی بە دووعا بدەن زۆر زۆر تکایە ئێمەش لەدووعاکانتان بێ بەش نەکەن بەتایبەتی رۆژێکی وەک ئەمڕۆ کە زۆر پیرۆزە.

21/06/2023

سلاو له هاورێیان و ئەزیزان
گەورەترین هەڵە دەرهەق بە ژنەکەت بیکەی ئەوەیە کە لە دووریی خۆتی ڕابهێنێت ، ئەم دووریە پەیوەندیتان سارد دەکاتەوە و بە نزیکەیی ، بوون و نەبوون وەک یەکی لێدێتەوە . کە ژنەکەت لەو بێتۆییە ڕاهات ئەستەمە جارێکی تر پێویستیی بە تۆ بێت . چونکە ئەوکاتە مێشکی وا پرۆگرامکراو دەبێت کە ئەو تەنیایە و خۆی پشتوپەنای خۆیەتی . خۆی کارەکانی ( خۆی، ماڵ ، منداڵ، هەموو ژیانی )بەڕێوە دەبات
لەگەڵ هەر کارێک کە خۆی بەتەنیا و بێپشتیوانیی تۆ بەڕێوەی دەبات سۆزی بۆت کەم دەبێتەوە، تا زیاتر بەتەنیا کاروباری ماڵ بەڕێوە ببات زیاتر لەخۆتی دوور دەخەیتەوە و وردە وردە سۆزی بۆت لاوازتر دەبێت . ئەو هەر خۆشی دەوێی بەڵام بەهەستوسۆزێکی سارد و سڕەوە .
تێبینی : دووریەک لەپێناو بەرژەوەندیی ژیانتان بێت کێشە دروست نابێت بەڵام بەمەرجێک ڕێگە نەدەی پەیوەندیی مەعنەویتان لاواز بێت ، لەدوورەوە هەست بە بوونت بکات ، نەک بڕۆی و بێخەم بی و خەمی ماڵو منداڵ بۆ ئەو بەجێ بهێڵی .
دووریە کارەساتەکە : نزیکی دوورە .

20/06/2023

السلام عليكم
9 ئامۆژگاری گرینگ بۆ ئێوە

1.ئەگەر بینیت پەیوەندی نێوان دوو کەس سەرکەوتووە، ئەوە بزانە کە مەرج نیە لە هەموو شتێکدا کۆک و هاوڕابن، بەڵکو هەمیشە یەکێکیان بەرگەی ئەوەی تریان دەگرێت...

2 ئەگەر بینیت کەسێک بەردەوام لێت دەبوورێت ئەم کەسە زۆر ڕێزت لێ دەگرێت و نایەوێ لەدەستت بدات
درێژە بەهەڵەکانت مەدە...

٣- کەسەکان جیاوازن لەحەزەکانیانا، ئەگەر حەزی تۆش وەک ئەو بێت دەی ئیتر هیچ کەس و شتێکت لا سەرنج ڕاکێش نەدەبوو کە تایبەت بێت بەخۆت !!
کەواتە حەزەکانی خۆت خۆش بوێ
ئەوە شوێن پەنجە و ناونیشانی تۆیە !!

٤ - ئەگەر پەنجەت لەسەر ڕێی مێروولە دانا دەڕوات و ناوەستێت !! تەنها ئاڕاستەکەی دەگۆڕێت و بەردەوام دەبێت لەڕێکردن، بەڕاست ئێمە چیمانە؟ کاتێ دنیامان لەلا تاریک دەبێت کە ڕێگەیەکمان لێ دادەخرێت !
بیر لە گۆڕینی ئاڕاستە ناکەینەوە
لەکاتێکدا ڕێگاکانی گەیشتن بە ئامانج زۆرن !!

٥- زەردەخەنە نانێکی پێناکڕێت، کەچی کڕیاری ڕۆحی مرۆڤەکانە...

٦- ڕووەکەکان ئەقڵیان نیە، کەچی کاتێ بە سندوقێک دایپۆشیت تەنها یەک کونی بچووکی تیا بێت، لەو کونە بچووکەوە دێتە دەرێ و شوێن ڕووناکی دەکەوێ، ئەی ئێمە چی !!؟ بەم هەموو ئەقڵەوە هێشتان دوای ڕووناکی نەکەوتووین !!

٧- وەک خۆت بژی لەخەڵکی بگەڕێ چی گومان دەکەن !! ئەوان گوناه و تۆش پاداشتت دەست دەکەوێت...

٨- لەکاتی داواکردنی لێبوردندا بە ووریایی مامەڵە بکە، دەرهێنانی تیرێک لە برین، لە چوونە ناوەوەی زۆر بەئازار ترە...

٩- لەهەڵەکانم بکۆڵەرەوە و بە خۆم بڵێ، دروست ترە لەوەی بچیتە لای کەسێکی تر و گلەییم لێ بکەیت... .

19/06/2023

السلام عليكم
ڕۆژێک دایکێک منداڵەکەی دەباتە لای دکتۆرێکی دەروونی وپێـــی دەڵێت دکتۆر هەرچەندە منداڵەکەم بچوکە,بەڵام درۆ

زۆر دەکات,لەناکاو تەلەفۆنێکی بۆ دێت و کاتێ وەڵام دەداتەوە دەڵێت:ببورە لەبازاڕم زوو مۆبایلەکەی دادەخات,دکتۆریش دەڵێت بزانە خاتون خومرەی خراپ هەویری خراپی لێ دروست دەبێت.!!!!!!

دکتۆرەکە دەڵێ؛
بۆجاری دووەم باوکەکە منداڵەکەی هێنابوو
بۆلام و پێی وتم :
دکتۆر دوو ملیون دینارت دەدەمێ ،
وەلێ تەنها ئەم منداڵەی من بکە بە مرۆڤ !!!!!

دکتۆریش دەڵێ : لەدڵی خۆمدا زۆرم پێ ناخۆشبو بەو شێوەیە وەڵامی بدەمەوە ، بەڵام ناچار پێم وت :
بابە گیان دوو ملیۆن دینار مەدە بە من ، بڕۆ یەک ملیۆن

دینار لە خۆتا سەرف بکە تا خۆت ببیت بەمرۆڤێکی باش ، دوایی منداڵەکەت خۆیی چاولێکەری جەنابت دەبێت و دەبێت بە منداڵێکی باش و مرۆڤێکی باش ! !!!!

دایکان و باوکان لەپێناو ئایندەی منداڵەکانتان ،
سەرەتا لەخۆتانەوە دەست پێبکەن .
هەندێک دایک و باوک خۆیان
زیاتر لە منداڵەکانیان پێویستیان بە پەروەردەیە !!!!

14/06/2023

السلامي خواي گەورەتان لێ بێت
سێ جۆری مرۆڤ هەن...

🌸جۆرێکیان هەمیشە خوێندنەوە بۆ دوروبەر ئەکەن
هەڵەکانی ئەوانی تر دەکەن بە مامۆستاو خۆیانی لێ ئەپارێزن ، سود لە ئەزمونی مرۆڤە سەرکەوتوەکان ئەبینن و لە ژیانی خۆیاندا مومارەسەی ئەکەن
ئەم جۆرە مرۆڤانە ، ڕابردویەکیان هەیە کە شانازی پێوە دەکەن وە لە ئێستادا ئاسودەن وە داهاتوشیان بنیاد ناوە
🌸جۆرێکی تر هەڵەیان کردوە و ڕابردویەکیان هەیە کە لێی پەشیمانن ، بەڵام هەڵەکانی خۆیان کردوە بە ئەزمونی ژیان و لە خەم و فکری ڕاستکردنەوەی دان ، وە هەوڵ ئەدەن داهاتویان وەکو ڕابردویان نەبێت
ئەم جۆرەیان لە ڕابردوو پەشیمانن ، لە ئێستادا هەوڵ ئەدەن تا داهاتوو بونیاد بنێن
🌸جۆرەکەی ڕابردوویان پڕە لە هەڵە و ئێستاش بەردەوامن ، نەک وانەیان لە هەڵەکانیان وەرنەگرتوە بەڵکو ڕەنگە بێ ئاگاشبن کە لە هەڵەدان ،
ئەم جۆرەیان تەنها وەکو زیندەورێک ئەژین و ڕابردوو و ئێستا و داهاتوویان وەکو یەکە نە سودیان بۆخۆیان هەیەنە بۆ ئەوانی تر..
ئێستا بزانە کامیانی .؟؟؟
گەر لە جۆری سێهەمی ئاگایی لە خۆتا بە ئاگا بێنەوەو هەوڵ بدە هەڵەکانت بکەیتە فاکتەری گۆڕانکاری
گەر لە جۆری دووهەمیت ئەوا ناکرێت هەر هەڵەکانی خۆت ببیتە مامۆستات و وانەی لێ وەربگریت ، چونکە تەمەن بەش ناکات تەنها هەڵەی خۆت بتکات بە مرۆڤ ، ئەبێت هەڵە و ئەزمونی ئەوانی تر لەبەرچاو بگریت ....پشــووی ڕۆح....

Photos from ‎ماموستا عظيمه محمد‎'s post 09/06/2023

لەخولی نوێی ئەمسالیش بەیانی کە دەکاتە ١٠/٦/٢٠٢٣ یەکەم رۆژی خولە بۆپۆلی یەکە کان بەپشتیوانی خوا

04/06/2023

لقد وصلت إلى ‏‏٢ ألف‏ من المتابعين‏! شكرًا على الدعم المتواصل. لم يكن بإمكاني على الإطلاق تحقيق ذلك دون مساعدة كل فرد منكم. ‏🙏‏‏🤗‏‏🎉‏

26/05/2023

رون کردنەوەی تایبەت بەپرۆژەی حەوا

22/05/2023

ئافرەتان با دەست پێشخەر بن با چاوەڕوانی پیاوەکانیان نەکەن !!

لێرەدا وتەکانم ئاڕاستەی ئافرەت دەکەم و شتێکی تایبەتی پێ دەڵێم ..

ھەموو کات دەست پێشخەر بە لە بابەتی ستایشکردن و پیاھەڵدان، ھەموو کات ستایشی ئەو کارانە بکە کە ھاوسەرکەت دەیکات!!

لێرەدا لەوانەیە ئەو قسەیە بکەیت و بڵێیت؛ چۆن دەبێت من ستایشی ئەو بکەم، خۆ من ئافرەتەکەم، ئەویش بەھیچ شێوەیەک ستایشی کارەکانی من ناکات؟!!

وەڵامەکە بەسادەیی، چونکە ھاوسەرگیری پێویستی بە بوێری و دەست پێشخەری ھەیە، پیاوانیش لەو خەسڵەتە زۆر زیرەک نین بەڵام ئافرەتان دەتوانن زیاتر بە وریایی و لێزانی مامەڵە لەگەڵ ئەو حاڵەتە بکەن.

گەر ڕاستگۆ بین لەگەڵ خۆمان بەسەراحەت قسە بکەین؛ ھەموومان دەزانین ئافرەت زیاتر دەتوانێت لایەنە سۆزدارییەکانی ژیانی ھاوسەرگیری بروژێنێت.

ئافرەتی بەڕێز ...
ھەر کاتێک پیاوەکەت ئەو دەستپێشخەرییە سۆزدارییە لە تۆوە دەبینێت، دەست دەکات بە دووبارە پێداچوونەوە بە ڕەفتارەکانی خۆی و ھەوڵدەدات بگات بەتۆ..

14/05/2023

پەلەبکەبۆناونوسین چونکەسنوردارە

12/05/2023

پرۆژەی حەوا ئەمسالیش بەردەوامەبۆناونوسین پەلەبکەن ناونوسین سنوردارە

Photos from ‎ماموستا عظيمه محمد‎'s post 10/05/2023

بەناوی خوای گە ورە ومهرەبان بەبۆنەی دەست پێ کردنی پشوی خوێندن پرۆژەی حەوا بۆساڵی سێیەم موژدە دەدات بەدایک وباوکانی خەم خۆروئیسلام دۆست بۆنەوەیەکی دینداروتێگەیشتو لەسەردەمی جەنجالیو وون بونی مرۆڤەکان بۆخۆدۆزینە وە لەشەپۆلی بحری ژیان زانینی کاری مرۆڤایەتی بۆئەوانەی ئارەزوی نەوەیەکی چاک وپاک وزیرەک و دوارۆژێکی روناک بۆمنداڵە کانیان ئەخوازن تاوەکومنداڵەکەت ببێتە پێشەنگ لەخورەوشت وهەلس وکەوتداشانازی پێ بکەی لەدنیاوئاخیرەت مندالەکەت بەئێمە بسپێرە پرۆژەی حەوا دوای ئەوەی زیاترلە (30)قوتابی لەساڵانی رابردو ئەم ساڵیش بونە مرحەلە سێ بەمەنهەجی نوێ لەگەڵیان ئەبین لەمساڵیشدابەپشتیوانی خودا دەست دەکەین بەناونوسین بۆکچانی تەمەن (١٣) سال بە رەوسەر وەکورانیش لەتەمەنی (10)سالی تاوەکو(15)سالی وەر ئەگیرين لەدوکاتی جیادا. ئەوبابەتانەی کەزۆرگرینگیان پێ ئەدرێ لای ئێمە ئەوپرسیرانەیە کەبۆتەجێگای پرسیارلای مندالەکانمان گەنجەکان بەدوایدائەگرێت ناتوانێ بگاتە حەقیقەت بەتایبەتی بابەتە غەیبیە کان وەکو .ناسینی خوای گەورە وەک خۆی . ملائیکە . قیامەت . ئەوانەی کەنادیارن ئێمە پێیان ئاشنائەکەین و بۆیان رون ئەکەینەوەبەشێوازێکی علمی و سەردەمیانە بە بەلگەی عقلی . بابەتی دوەم فێربونی قورئانێکی راست ورەوان بە احکامەکانی تەجویدو قاعیدەی نورانی بەشێوازێکی ئاسان وسەردەمیانە بابەتی سێیەم پەروەردە کردن لەروی خۆرەوشت و اخلاقێکی باشترین بەشێوازێکی قورئانی لەروی خۆپارێزی لەخووە خراپەکان و وازهێانیان ئاگادارکردنەوەلە خراپی هاورێی خراپ وچۆنیەتی کاری گەری ئەوان بەسەرهاورێکانیان رۆشنبیرکردنیان لەروانگەی چۆنیەتی بەکارهێنانی تەکنلۆجیابەشێوازێکی دروست فێربونی گوێی رایەڵ کردنی دایک وباوک خۆشەویستی بۆیان و بۆکۆمەڵگا لەلایان ئێمە ئەمادا ئەکرێ خولەکە لەمنگی (٦)دەست پێ اکات خولکە لە لایەن ماموستا عظیمه محمد سه رپەرشتی دەکرێت و بەرێوە دەچێت بۆزیاتر ئاشنا بون پەیوەندی بەم ژمارەبکەن
07501725572.

28/04/2023

،ٚٚ کاتێک "تۆ" نەخۆش دەکەویت ... ئیجازە دەکەیت.
،ٚٚ کاتێک "ئەو" نەخۆش دەکەوێت ... حەبێکی ئازار شکێن دەخوات و بەردەوام دەبێت...

،ٚٚ کاتێک "تۆ" لەنانخواردن تەواو دەبیت ... دەست دەشۆیت.
،ٚٚ کاتێک "ئەو" لەنانخواردن تەواو دەبێت ... سفرە هەڵدەگرێت وقاپەکان دەشوات...

٫ٚٚ کاتێک "تۆ" ویستت بچیتە دەرەوە ... تێلێک دەکەیت بۆ هاوڕێکەت و دەڕۆیت.
٫ٚٚ کاتێک "ئەو" ویستی بچێتە دەرەوە ... تکاو داوا لە تۆ دەکات تا بیگەڕێنی...

،ٚٚ کاتێک "تۆ" حەزت لەشتێک دەبێت ... دەیکڕیت.
،ٚٚ کاتێک "ئەو"حەزی لەشتێک دەبێت ... داوای ڕەزامەندی تۆ دەکات تابیکڕێت...

،ٚٚ کاتێک "تۆ" سەرت لەسەر سەرینەکە دانا ... دەخەویت.
،ٚٚ کاتێک "ئەو" سەری لەسەر سەرینەکە دانا ... ناخەوێت بیردەکات ژەمی سبەی چی بۆتۆ لێبنێت...

لەگەڵ ئەوەشا ژنەکەت هەموو ئیشەکانی ماڵەوەی بەخۆشەویستیەوە دەکات ،هەمیشە لەخەمی بە دەستهێنانی ڕەزامەندی تۆیە، تەنیا دەیەوێت گرنگی پێبدەیت ڕێزو پێزانینت هەبێت بۆی...

بابزانی براکەم ..
ژنەکەت دایک و باوکی و بنەماڵەکەی و کارەکەی جێهێشتوە وەهەروەها هەندێکیشیان شارەکەیان جێهێشتوە ،تا ببێتە هاوسەرت ولەگەڵ تۆ بژی..

ڕۆڵی تۆیە بۆشایی ئەوان پڕکەیت و خۆشەویست و پاڵپشتی بیت، تا لەماڵە بچوکەکەیدا ئەگەر چی دوو ژووریش بێت، وەک شاژن بژی و تۆش بکاتە پاشای ماڵەکەی....

لەشێخێکیان پرسی :کوڕەکەت کەهاوسەرگیری کرد ئامۆژگاریت چیبوو بۆی ؟وتی
پێم وت: کوڕەکەم ئەم ئافرەتە دایک و باوک و خوشک و برای جێهێشتوە تۆش ببە بەهەمووان بۆی.

27/04/2023

دایکێکی ئاسایی مەبە😍

🔹گرنگی بە پاکژی بیر و مێشکی منداڵەکەت بدە لە قسەی خراپ و وشەی نەشیاو هەروەک چۆن ڕۆژانە گرنگی بە پاکژی جل و بەرگەکەی دەدەیت.


🔸مێشک و بیرکردنەوەی بە عەقیدەی ڕاست تێر بکە هەر وەک چۆن جەستەی بە خۆراکی پاک تێر دەکەیت.

🔹گرنگی بەوە بدە نوێژەکانی لە کاتی خۆیدا بکات و لێپرسینەوەی لەگەڵ بکە لەسەری، هەروەک چۆن گرنگی بەوە دەدەیت وانەکانی بەجوانی و لە کاتی خۆیدا بخوێنێت.

🔸 گرنگی بەوە بدە بچێت بۆ مزگەوت و قورئان بخوێنێت، هەروەک چۆن گرنگی بەوە دەدەیت بچێت بۆ قوتابخانە.

🔹لە بری ئەوەی چیرۆکی ناڕاست و ئەفسانەی بۆ بگێڕیتەوە، چیرۆکی پێغەمبەران و پیاوچاکان و زانایانی بۆ باس بکە.

🔸پێش ئەوەی فێری زمانی ئینگلیزی بکەیت، فێری واتای لاالەالە اللە بکە.

🔹پێش ئەوەی دونیای لا شیرین بکەیت، قیامەتی پێ بناسێنە

🔸ئاخیرەتی لا شیرین بکە پێش ئەوەی گەورە ببێت و لێی بترسێت.

🔹ڕێزگرتنی گەورەکان و ئادابەکانی خواردن و پەیوەندی خزمایەتی فێر بکە.

🔸دایکێکی سەرکردەبە بۆی، بەڕێگەیەکی دروست گەورەی بکە تا ئەوەی نەکەوێتە داوای تەڵەکانی دونیا ومزگەوت ڕێگەی بێت و پیاوچاکان هاوڕێ بن و بەهەشت ئامانجی بێت.

🔹تەنها دایک مەبە، هاوڕێ و نزیک و ئازیزی بە.

🔸دایکێکی ئاسایی مەبە، ئەوە تۆیت ئەوان دروست دەکەیت و پێیان دەگەێنیت.😍

27/03/2023

فرمێسکی ڕەمەزان و گوناهمان...

خوایە دڵەکانمان بۆ خۆت سوڵحاو بکە...
نەزانی و بۆ دنیا ژیان هەموو شتی لەبیر بردینەوە!

چێژمان لە عبادەت و زانست و هیچا نەماوە بەهۆی دڵ ڕەقی و بێ هۆشیمان...

هەر چاوەڕێین و تەمەننای باشتربوون ئەکەین و لەکاروانی غافڵاندا سوارچاکین...

خوایە ئەوەی بۆ لای تۆ دێ، دڵی مەشکێنە و قبوڵی بکە...

خوایە تۆ صالحەکانت صالح کردووە، ئێمەش چاک و چاکساز بکە تا ببینە بەندە صالحەکانی خۆت..

خوایە لە بێکەسی و تاوانباریمان ڕەحمێ بکە و سەکینەتێکمان پێ ببەخشە بە نزیکی لە خۆت... دنیا بەهیلاکی بردین و هەر پێی نەگەشتین یا الله😥

19/03/2023

کەی دەستدەکەی بە پڕۆژە گەورەکەی ژیانت؟
لەمانگی رەمەزان دەست پێ بکەپرۆژەی گەورەت هەبێ

گەورەترین پڕۆژەی ژیان ئەوەیە پلان دابنێی بۆ لەخزمەت قورئان بوون،
دانانی پلانێکی تۆکمە
بۆ لەبەر کردنی،
بۆ خوێندنەوەی تەفسیرەکەی،
بۆ تەدەبورکردن تێیدا،
بۆ عەمەلکردن پێی،
بۆ گوتنەوەی بە خەڵکانی تر...

ئێستا هەموو ئامرازەکانت لەژێر دەستە،
ئێستا دەست نەکەی بە پڕۆژەکە کەی دەست پێدەکەی؟
با بە ساڵێک تەواوی نەکەی،
با بە دە ساڵ تەواوی نەکەی،
خۆ قورئانیش بە 23 ساڵ دابەزی،
ئیمامی عومەریش بە 20 ساڵ سورەتی بەقەڕەی لەبەرکرد.
بۆیە درێژی ماوەکە گرینگ نیە،
گرینگ ئەوەیە تۆ دەستپێبکەی...

بۆچی مەسیحیەک و جولەکەیەک
بتوانێ دیراسەی هەموو قورئان بکات بۆ دژایەتیکردنی، بۆچی ئێمە ئەو هیممەتەمان نیە؟

خۆ ئەوەندە دونیا مەژغوڵی کردووینە، نەک پڕۆژەکەمان دانابێ و هیممەتی دەستپێکردنمان نەبێ، بەڵکو ئەسڵەن بیرمان لە پڕۆژەکەش نەکردووەتەوە!

18/03/2023

راوێژبکە پێش ژیانت تێک بچێ
🌸 گەر کوڕیت پرسیار لە خۆت بکە ؟

❤️ بزانە لە ئێستادا لە ڕووی دارای و شوێن و ئاستی بیرکردنەوەت ئامادەیت بۆ ھاوسەرگیری !؟!؟

📚 گەر ئاماددە نیت ، بە تکاوە نە خۆت نە کچی خەڵکی مەفەوتێنە . مەڵێ با جارێ یەک بناسین و قسە بکەین و لە داھاتوو ھاوسەرگیری دەکەین . 🌷 داھاتوو ئەوەیە ڕێگە نەدەیت مانگێک تێ بپەڕێت و بڕۆیتە داوای کچەکە .
🌹 بە نیازی ئەوە بیت بیناسیت ھەرگیز نایناسیت تاوەکو نەڕۆیتە ژێر سەقفی یەک خانوو و لەگەڵیدا بژیت .
🥰 وە مەڵێ خۆ ئێمە پەیوەندیەکەمان پاکە و کاری ھەڵە ناکەین .
🌼 برای من زۆرمان بینی و بیست و کەیسەکانیان ھێنایە لامان . لە خوشک و برایەتی و ھاورێیەتیەوە دەستی پێکرد ، ئێستا بە قسەی سێکسی و ناردنی وێنەی نەشیاو کۆتای ھاوت و ھەردوولا لەکەدار بوون و بە چەند مانگێک ڕاوێژکردن لەگەڵ ئێمە دەبنەوە بە مرۆڤەکەی جاران و دێنەوە سەر خۆیان . خۆ گەر کەسێک دەستی نەگات بە کەسانی وەک ئێمە ئەوا بەرەو ھەڵدێر دەڕوات و ژیانی دەفەوتێت .

🧕🏻 ئەی خوشکی قەدر گران .

💙 ھەر کوڕێکت بە ھەر ڕێگایەک ناسی . پێشنیاری پەیوەندیت بۆ بکات یاخود بەڵێن بدات بە ھاوسەرگیری لەگەڵ تۆدا .

❤️ دڵسۆزانە پێت دەڵێم . تەنھا و تەنھا دوو ھەفتە مۆڵەتی بدە زیاتر نا .

💐 تەنھا دوو ھەفتە .

😍 مەردانە لە دەرگای ماڵی باوکتی داو بە شەرع و یاسا مارەی کردیت ، ئەوە باشە .
💙 گەرنا ڕێگە نەدەیت لە دوای ئەوە تەنانەت سڵاوێکیش ھەبێت لە نێوانتاندا .
🌸 گەر دەتەوێت دەروون و ژیان و ئەخلاقت پارێزراو بێت . بەو جۆرە بکە کە منی خەمخۆر پێتی دەڵێم .

17/03/2023

وَلِمَن خافَ مَقامَ رَبِّهِ جَنَّتانِ

ئەگەر حەزی زۆرت بۆ شتێکی حەرام هەبوو
لەشوێنێکدا کە جگە لەاللە کەس نەتی ئەبینی
بەڵام تۆ خۆت لێی پاراست لە پێناو اللە
موژدەت لێبێت ئەوە بەڵگەی سەلامەتی ئیمانتە...

اللهم اقسم لنا من خشيتك
ما تحول به بيننا وبين معاصيك

12/03/2023

هاوسەرگیری
وەک سواربونی بەلەمە!

بیهێنە پێش چاوت تۆو هاوسەرت لەناو بەلەمێکدان ، نیازتان هەیە بگەنە شوێنێک کە جێگەی ئارامی ئێوەیە ، ئەو بەلەمە دوو سەوڵی هەیە تا پێی بڕوات.

لێرا خێزانەکان دەبن بەم چەند جۆرەوە

١- هەریەکەو سەوڵێک دەگرێت بەدەستیەوە پێکەوە سەوڵ لێدەدەن چونکە پەلەیانە بگەن بەڵام هەر یەکەیان بەجۆرێک سەوڵ لێدەدات بەلەمەکە بەملاولادا دەخولێتەوە و زۆر بەخاوی دەڕوات چونکە لەگەڵ یەک راوێژکردنیان نیە و کەسیان بەقسەی ئەویتر ناکەن هەر یەکەیان خۆی بەڕاست دەزانێت دواتر هەردوکیان بێزارەبن چونکە هەوڵەکانیان بێ ئەنجامە.

٢- پیاوەکە زۆر پەلەیەتی بگەن بۆیە قۆڵی لێهەڵماڵیوە و خەریکی سەوڵ لێدانە ژنەکەشی کەسێکی هێمنە و سەیری چواردەوری خۆی دەکات حەزەکات کەمێ چێژ لەو دیمەنانە ببینن ، دەیەوێ هاوسەرەکەی قسەی لەگەڵ بکات و کەمێ اسراحەت بکەن و جار جارە باوەشێکی باتێ ، بۆیە ژنەکە بە هاوسەری دەڵێت بەڵام مێردەکەی دەڵێت وەختی نیە نابینی من خەریکی ئیشم، ژن بێتاقەت دەبێت و پیاوەکەش هەستەکات ئەم ژنە قەدری ماندوبونی ناگرێ چونکە لە جیاتی هاندان و سوپاس کردنی دەم و چاوی یاوە بەیەکا. بەم جۆرە ژنەکە ماندوو دەبێت و دەکرێت هەندێ کات ئەو بەلەمە جێبێڵێت !

٣- ژنەکە زۆر پەلەیەتی دەیەوێ بگەن و هاوسەرەکەی کەسێکی هێمنە و لەگەڵ ئەوەش زوو ماندوو دەبێت و زوو زوو پێویستی بە اسراحەت و شەحن بونەوە هەیە ، ژنەکەی لەم ڕەفتارە بێزارەبێت پێی وایە دەست و پێ سپیە و دەڵێت بێنە !
سەوڵەکانی لێوەرەگرێ ئەیەوێت پێی بڵێ ئاوا دەبێت وەک مناڵێک ڕەفتاری لەگەڵ دەکات کە هیچ نازانێ و هەردوو سەوڵەکەی لێوەرەگرێ و خۆی ماندوو دەکات ، بەجۆرێک سەرەتا پیاوەکە پێی خۆشەو اسراحەتە بەڵام دواتر سەیرەکات لەو بەلەمە هیچ ڕۆڵێک نابینێ تا خۆی تیا بسەلمێنێ و تواناکانی دەربخات بۆیە بێزارەبێت ، ئەوەندە نابات کاتێ ژنەکە لادەکاتەوە هاوسەرەکەی لەوێ نەماوە و کاتێ دەگات بەتەنها دەگات.

٤- ژن و پیاوەکە هەردوکیان سەوڵ لێدەدەن بەڵام یەکیان ڕێبەری دەکات و ئەویتر بەپێی ئاڕاستەی هاوسەرەکەی سەوڵ لێدەدات کاتێکیش کە ژنەکە ماندوو بوو پیاوەکە لێی وەردەگرێت و بەردەوام دەبێت یان پشوو دەدەن . لەوانەیە زوو نەگەن بەڵام بەخۆشی دەگەنە جێ.

٥- پیاوەکە دەڵێت هەر خۆم سەوڵ لێدەدەم و تۆ بەس اسراحەت بکە ژنەکە تێدەگات هاوسەرەکەی دەیەوێت خۆی پێشڕەوی بکات بەڵام لە بەتاڵیدا بێتاقەت دەبێت بۆیە کەمێ میوە و خواردن حازرەکات و کاتێ هاوسەرەکەی خەریکی سەوڵ لێدانە ئەم چێژ لەو کاتانە دەبینێ و سەیری دیمەنەکانی سروشت دەکات و جار جارەش هانی هاوسەری دەدات و خزمەتی دەکات .
کە واتەهەندێ لەپیاوان یان هەندێ لەژنان ئە بێ زیاتر بەرپرسیاری هەلگرن نەک راکەن

09/03/2023

زەین العابدین، ویستی کچێک بخوازێت، لەیەکەم دانیشتندا کە ویستی خۆی بناسێنێت چۆنە و داواکاری لەژنێ چیەو........................هتد
سیفات وداواکاریەکانی خۆی بۆکچەکە ڕوونڪردەوەو گووتی:
من :
ـ پیاوێکی باش نیم.
ـ زۆربەتێبینی وگلەییم.
ـ زۆر تووندم..
ـ زوو تووڕە دەبم.
ـ درەنگ ئاشت دەبمەوە....بەو شێوەیە بەڕاشکاوی باسی خۆی کرد...
کچەکەش گووتی:
خراپتر لەتۆ، ئەوکەسەیە کە وات لێدەڪات ئاوا تووڕەو توندو خراپ بیت.
زەین العابدین گووتی:
دەی مادام ئاوا تێگەیشتوو وباشی:
سوێندبە خوای کەعبە تۆ لەئێستاە ژنی منی ومارەت دەکەم.

ماوەی (١٠)ساڵان بەیەکەوە بوون، بێ ئەوەی هیچ کێشەو ناخۆشیەک بکەوێتە نێوانیان.....
هەمووژیانیان خۆشی وچاکەو خۆش گووزەرانی بوو...
دوای ئەوە،
جارێک کێشەیەک کەوتە نێوانیان.
زەین العابدین بەژنەکەی گووت:
((فەرمانی خۆت بەدەست خۆتە ــ دەستەواژەیەکە بۆتەڵاق دان))
واتا:
((تەڵاقی خۆت لەدەست خۆتە وکەی حەزت کرد خۆت تەڵاق بدە))
ژنەکەش گووتی:
تەڵاقی من ماوەی (١٠)ساڵە بەدەست تۆوە بووە،زۆربەچاکی پاراستووتە..
پێتوایە قبووڵی دەکەم بێتە لای من؟؟
سوێندبەخوا لای خۆم هەڵی ناگرم وبەزایای نادەم ...
وا گێڕامەوە لای تۆ!!
زەین گووتی:
دە واللە تۆ گەورەترین وچاکترین نیعمەتی خوای لەسەر من!!......
و.محمدامین...

ــ ڕاستگۆیی و ڕاشکاوی لە خۆناساندنی یەکەم دانیشتنی کوڕوکچەدا زۆرپێویستە..
هەر نەخۆشیەک.یان.ناتەواویەکی دەروونی یان جەستەیی هەبێ، دەبێ باس بکرێت.

ــ ژیانی ژن ومێردایەتی هوونەرە..
ئەگەر لێزان وکارامەو کەمێکیش لەسەرخۆبی،دەتوانی ژیانێڪی زۆرخۆش و شایستە بۆخۆت و هاو ژینەکەت دابین بکەی...
ئەگەریش نا:
پێچەوانەڪەی ڕاستە .....
.

ورگیراوە

Want your business to be the top-listed Business in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

كچانی حەوا بەردە وامن

Category

Website

Address

Hasarok
Irbil
Other Brands in Irbil (show all)
Roux Iraq Roux Iraq
Cihan Group Building, Kerkuk Main Road
Irbil, 50

Roux Detergent Iraq Official Page

Home garden fence Home garden fence
بيرمام شقلاوه
Irbil

تایبەت بە فرۆشتنی هەموو جۆرە نەمامێک بە تاک و کۆ

Awing ئاوینگ Awing ئاوینگ
Erbil , Gwer Road/store 12
Irbil, 40004

کەپری پارکینگ ، پیکهاتەی چادری ئەڵمانی

Space Smoke.IQ Space Smoke.IQ
Galary Mall
Irbil, 44001

Ho**ah paste. Official distributors in the Iraq 18+ This account is of an informational nature. شركة شاكان الوكيل الحصري في العراق

Crown Micro iraq Crown Micro iraq
MRF 4 Towers
Irbil, 44001

الوكيل الحصري لماركة كروان في العراق وكوردستان

معمل ومعرض السلطان للأثاث معمل ومعرض السلطان للأثاث
Irbil

معمل ومعرض السلطان لبيع القنفات حرف L , U بالمجملة والمفرد حسب الطلب من الخشب والاسفنج والقماش وبسعار مناسبة

La Casa Del Habano Erbil La Casa Del Habano Erbil
2 Sides, Ankawa
Irbil

We sell cuban cigar

HATAW LIGHTING HATAW LIGHTING
Setaqan
Irbil

luxury Brand Shine Your home

Awing Shade System Awing Shade System
Gwer Road/store 55
Irbil, 4004

Awing ™️ Established since 2004 in Europe & Iraq

Total saffin Total saffin
الصناعه الجنوبيه
Irbil

زيوت توتال الفرنسية الوكيل الحصري في كردستان . شركة سفين لزيوت توتال الفرنسية.

El Septimo Cigar Iraq El Septimo Cigar Iraq
Erbil , 100 Meters Street , Opposite To Erbil Sport Center
Irbil, 44000

الوكيل الحصري لسيكار السيبتيمو جنيفا الفاخر في العراق.