Safar Guide

Safar Guide

ڕێبەری کۆچ سەکۆیەکە بۆ بەرچاو ڕوونکردن و بەرچاو خستنی ?

30/09/2022

سـڵاوتان لێبـــێت هاوڕێــیان
پــرۆگرامی لۆتــەری2024 (فــیزەی یانصــیب 2024)
لە بــەرواری 2022/10/5 دەست پێــدەکات تا بــەرواری 2022/11/8 بەردەوام دەبێــت بۆ فــۆرم پــڕکردنەوە.
↩لە ئێســتادا دەتــوانن زانیارییەکانمان بۆ بــنێرن بــۆ ئــەوەی ئامــادەی بکــەین بۆ کاتــی پڕکــردنەوە.
↩تکایە هەرکاتێک زانیاریەکان هەمووی ئامادەبوو ئەو کات بینێرن ئەگەرنا سەیرناکرێت.

(زانیاریەکان و پێداویستێکان
①وێنەی یەکەم پاسپۆرتی خۆت و خێزان و منداڵەکان ئەگەر پاسپۆرتان نیە وێنەی هەردوو ڕووی (کارتی نیشتمانی یان هەویە الاحوال مدنیە).
②ژمــارە مۆبایــل خۆت و خــێزانت لەگــەڵ دوو جیــمێل ئەگــەر دوو فــۆرم پــڕدەکەنەوە مەرجــەکانتان تێــدایە.
③کارتـی زانیــاری یان (ئەدرەســی گەڕەک و شــار و قــەزا و پــارێزگا).
④وێــنەی ئەلیــکترۆنی پیــاو ژن و مــنداڵەکان بەجــیا بەقیاسی 600×600 پێـــکسڵ واتە2×2 انج ، قــەبارە لە 240 کیلۆبایت کەمتـر، نمــوونەیەک لە وێــنەکەش دادەگــرین لێــرە.
⑤ئەگــەر لەدەرەوەی عێــراق دەژیــت ئامــاژەی پـــێبکە بۆمـــان بنێـــرە.
⑥پلەی شەهادەی خۆت و خێزانت، ئەگەر نەبوو پشتگیری کارێکیی دوو ساڵیی.

-لە ئێستاوە دەتوانن زانیاریەکان بنێرن بۆمان.
.لەگەڵ ڕێزدا..
Guide

30/09/2022

پڕکردنەوەی فۆرمی لۆتەری (Dv- Lottery )
بۆ بەدەستهێنانی فیزەی ئەمریکا
(گرین کارد_ Green Card) بۆ ساڵی 2024 ،
لەبەرواری 2022/10/5 تا 2022/ 11/8
فۆرمەکان پڕ دەکرێنەوە پاش شەش مانگ لە بەرواری 2023/5/8
بەدوای ناوی خۆتدا دەگەڕێیت لەڕێگەی ئەو کۆدەی کە لەپاش پرکردنەوەی فۆرمەکە پێت دەدرێت، ئەگەر ناوت دەرچوو لەبەرواری 2023/10/1 تا 2024/9/30
چاو پێکەوتنەکان بەپێی ڕیزبەندی کەیس نەمبەر (case number) ئەنجام دەدرێن.
مەرجەکانی بەشداری کردن بۆ سەڵت و خێزان؛
①ئەگەر کەسێک سینگڵ بوو پێویستە تەمەنی لە (17 یان 18) ساڵ کەمتر نەبێت لانی کەم شەهادەی پۆلی (12) هەبێت یان لەپۆلی (12) بخوێنێت بتوانێت شەهادەکە بەدەستبهێنت.
②پێویستە کەسی بەشداربوو شەهادەی پۆلی 12 هەبێت یان ئەمساڵ لەپۆلی 12 بێت.
③شەهادەکانی پەیمانگا و بازرگانی صناعە و ئەو شەهادانەی لە پۆلی (12) بۆ دەڕۆیت ئەوانەش دەتوانن بەشداری بکەن یان ئەوانەی لەپۆلی( 9 ) لایان داوە و پێنج ساڵی پەیمانگایان خوێندووە.
یاخود لەکاتیی نەبوونیی شەهادە دەتواندرێ پشتگیری کار و وەزیفە دابندرێت کە بەڵگەنامەیەکە دەیسلمێنێت بۆ بۆماوەی دوو ساڵ و زیاتر خاوەنیی ئەم ئیش و کار و پیشەیە بوویت.
④ ئەوانەی خێزاندارن هەردووکەس(هاوسەر + خێزان) مەرجەکانیان تێدابێت دەتوانن بە دوو فۆرم بەشداری پرۆگرام بکەن،بەمەرجێ هەردووکیان شەهادەیان هەبێ، ئەگەر یەکیان مەرجەکانی تێدابێت بەیەک فۆرم بەشداری دەکەن، فۆرمی خێزانی پڕدەکەنەوە.
⑤ پاسپۆرتت هەبێت باشترە,
مەرجی بوونی پاسپۆرت لادراوە پێویستت بە پاسپۆرت نیە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی لۆتەری، یان کارتی نیشتیمانی هەبێت دەتوانیت لەسەر ئەوە پڕی بکەیتەوە.
⑥ پێویستە کەسی سەرەکی بەشداربوو جیمێل و ژمارە مۆبایل و ادرەسی گەڕەکی خۆیان یاخوود کارتی زانیاری بۆمان بنێرێ یاخوود لەگوگڵ ماپ ناونیشانەکەیمان بۆ بنێرێ.
⑦گرتنی وێنەیەکی ( 2x2) inch بۆ هەموو ئەندامانی خێزان و ئەگەر سینگڵی تەنها خۆت وێنە دەگریت، مەرجەکانی وێنەکەش قەبارەی وێنەکە لە (240) کیلۆ بایت کەمتربێت و قیاسیش ( 600×600) پێکسل بێت ، وێنەکە پشتی سپی بێت و جلێکی ئاسایی بێ نووسین بێت ، چاویلکەت لەچاونەبێت.
⑧ئەگەر ماڵێک بەخێزانی بەشدار دەکەن دەبێت منداڵەکانیان تەمەنیان تجاوزی 21 ساڵی نەکردبێت ، ئەگەر تەمەنی سەروو (21) ساڵبێت پێویستە بەجیا بەشداری بکات بە سینگڵی،پێم باشە (20) ساڵ بەجیا بەشداری بکات.
⑨پێویستە سپێلی ناوەکان لای خۆتان هەڵبگرن ئەگەر پاسپۆرتان نیە، بۆ کاتی دەرهێنانی پاسپۆرت بە هەمان سپێل و ناو پاسپۆرت دەربهێنن.

↩هەرکەسێک پلانی هەیە فۆرمی لۆتەری پڕبکاتەوە ئێمە گروپێکی ڤایبەرمان دروست کردووە دەتوانیت داخڵی ئەم گروپە ببیت بەنرخێکی ڕەمزی زۆر کەم فۆرمەکان پڕدەکرێنەوە هەرکەسێک ئارەزووی هەیە با داخڵ بێت لەم گروپ یان لە مێسنجەر یان تیل گرام زانیاری بنێریت وەردەگیرێت.

↩ئێمە شارەزایی (6) ساڵمان هەیە لەناو پرۆگرامی لۆتەری، هەرگیز نەمان هێشتووە کەس بەهەڵە بڕواتە لەناو پرۆگرام،لەدوای ناو دەرچوونت ڕێنمایی دەکرێت بۆ معملات و وەرگرتنی فیزەکان.
# safar Gudie

30/09/2022

هاوڕێیان ئێمە‌ ئەمساڵیش فۆڕمی لۆتەری diversity visa program بۆ ساڵیی dv2024 پڕدەکەینەوە بۆ سەرجەم شارەکانی کوردستان. چونکە ساڵانی پێشوو چەندین کەس بەهەڵە فۆڕمی بۆ پڕکراوەتەوە و کەچی ناویشی دەرچووە ! بەداخەوە بەهۆی هەڵەپڕکردنەوەی ئەم فۆڕمە چەندین کەس پارەیەکی باشیان سەرف کردووە و سەفەریان کرد بۆوڵاتێکی تر کەچی بەداخەوە ڤیزایان پێ نەدراو ئۆفیسەری کۆنسوڵخانە ڕەفزی کردن بەهۆی هەڵە پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەم، پشتیوان بەخوا ئەمساڵ هەوڵدەدەین کەمترین هەڵە ڕووبدات، ئەگەرچی ٦ کەس لە سێ ساڵیی ربردوو لەلای ئێمە ناوەکانیان گەڕاوەتەوە، بەڵام هەر کەسێک تەواوی مەرجەکانی تیا نەبێت فۆڕمەکەی بۆ پڕناکەینەوە، مەرجەکانیش ئەمانەن :
①تەواو کردنی 12ساڵی خوێندن بەسەرکەوتوویی(زانستی، پیشەیی ، بازرگانی ، وێژەیی، ئیسلامی،...هتد)یان ئەو کەسانەی لەپۆلی 9 لایان داوە بۆ پەیمانگا 4یان 5 ساڵی خوێندنیان دوای پۆلی 9 بەسەرکەوتووی تەواو کردووە ئەوانیش دەتوانن تقدیم بکەن، هەر کەسێک یەکێک لەم ئامادەییانە+پەیمانگای تەواو کردبێ دەتوانێ تقدیم بکات و کێشەی بۆ دروست نابێ.
②کەسەکە لە 18ساڵ زیاتر بێت.
③هیچ تاوانێکی ئەنجام نەدابێ واتا بەهیچ تاوانێک سزا نەدرابێ یان حوکم درابێ.
④کەسی سەرەکی پاسپۆرتی هەبێ باشترە. ئەگەرنا لەڕێگەی کارتیی زانیارییەوە چونکە مەرجیی پاسپۆرت لادراوە ئیمساڵ.
Guide

29/09/2022

ساڵانە کۆمەڵێک وڵات مافیی پڕکردنەوەی فۆرمیی لۆتەری ئەمریکایان پێنادرێت
ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی کۆچبەرانیی ئەم وڵاتانە زۆرن لە ئەمریکا، بۆیە هەلیی پڕکردنەوە دەدرێت بەو وڵاتانەی کە بەشێوەیەکیی کەمتر کۆچبەریان هەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانیی ئەمریکا
بۆ ئەمساڵیش ئەم وڵاتانەی خوارەوە ناتوانن ڤیزای لۆتەری پڕ بکەنەوە.

- کۆڵۆمبیا
- دۆمێنیکا
- سلڤادۆر
- هایتی
- فەنزوێلا
- ڤێتنام
- بەنگلادیش
- بەرازیل
- کەنەدا
- چین
- هۆنگ کۆنگ
- مەکسیک
- نەیجیریا
- پاکستان
- فلیپین
- کۆریای باشوور
- بەریتانیا
- هندۆراس
- هندستان
- جامایکا
- مەکسیک

15/09/2021

فۆڕمی یانسیبی ئەمریکا یان (DV LOTTERY)
ئەم فۆڕمە هەموو ساڵێک لە مانگی ١٠ ئەکرێتەوە بۆ ماوەی مانگێک و ٣ ڕۆژ بەردەوام ئەبێت لە ڕێگەی لینکێکەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوی دەکاتەوە
ساڵانە نزیکەی ٥٥.٠٠٠ هەزار کەس ناویان هێتەوە ،وە ساڵانە نزیکەی ٣٠ ملیۆن کەس ناویان تۆمار دەکەن
مەرجەکانی ناو نووسین…!؟
یەکەم:-دەبێت تەمەنت سەروو ١٨ ساڵ بێت.
دووەم:-شەهادەی ١٢ ئامادەیی بەرەو سەرەوەت هەبێت.
سێهەم:-پاسپۆڕتت هەبێت ماوەی ٦بۆ٨ مانگی مابێت بەسەر بچێت.
چوارەم:-وێنەیەکی خۆت کە بە قیاسی ٦٠٠بە٦٠٠ بێت وە پشتی وێنەکە سپی بێت بە شێوەیەکی جوان گیرابێت.
پێنجەم:-دەبێت ئیمێڵێکی تایبەت بە خۆت هەبێت.هتد……
دوای ئەوە ناوت هاتەوە چی ئەبێت…!؟
مقابەلە دەکەی،نابێت نەخۆشی درێژخایەنت هەبێت،نابێت هیچ پێشینەیەکی تاوانت هەبێت چونکە ڕەفزت ئەکەنەوە ناوت لە لیستی ئەوانەیە نامێنێت کە دەبرێن بۆ ئەمریکا.
لە مقابەلە قبوڵ کرایت چیت بۆ دەکرێت…!؟
فیزە وەر ئەگریت و ئەبێت خۆت تکتی تەیارە ببڕیت سعرەکانی تکت جیاوەزە بەڵام بە نۆڕماڵی ١٥ وەرەقەیە.

گەشتیتە ئەمریکا چیت بۆ دەکرێت…!؟
،،ئەبێت خۆت شوقە یان خانوو بە کرێ بگریت،نابرێیتە خولی زمان تەنیا ئەوەیە کە فیزەت پێ ئەدەن لەگەڵ ئیقامەی دایمی واتە گرین کارد و ئەتوانی ئیش بکەیت.

Photos from Safar Guide's post 09/05/2021

سڵاو بەڕێزان لە ئێستادا دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بزانن ناوەکانتان گەڕاوەتەوە یاخود نا بۆ ڤیزای لۆتەری ئەمریکا.. بە هیوای بەختێکی باش

https://dvprogram.state.gov/ESC/

ئەمەی خوارەوەش شێوازی فێرکاری
تێبینی:
ئەگەر لەکاتی کردنەوە نوسرابوو:
Has been selected

واتە: یانسیبەکەت بۆ دەرچووە و قبوڵکراوی.

ئەگەریش نوسرابوو :
Has not been selected
واتە: یانسیبەکەت بۆ دەرنەچووە و قبوڵنەکراویت.

بۆ هەر کێشەو ڕاو سەرنجێک نامە بۆ پەیج بنێرن یاخود فۆنمان پێوە بکەن.

How to make a photo 600 x 600 pixels 2019 08/10/2020

هاوڕێیانی بەڕێز لە ڕێگەی ئەم کورتە ڤیدیۆیەی خوارەوە دەتوانن پێکسڵ و ئیتاڕی وێنەکانتان بگۆڕن بۆ 600*600 و بەسەرەوە، گرنگ لە 1200* 1200زیاتر نەبێت و لە 250 کیلۆبایت زیاتر نەبێت، کە یەکێکە لە مەرجەکانی پڕکردنەوەی فۆرمی گرین کاردی ئەمریکا.
https://www.youtube.com/watch?v=Mx479yBpONI&ab_channel=HarryViral

How to make a photo 600 x 600 pixels 2019 Thanks for watching plz subscribe and share it. Select the radio button "Custom width x height" and enter "600" in both boxes under it. This resizes the pict...

05/10/2020

داواکارییەکانی پڕکردنەوەی ڤیزای یانسیبی ئەلیکترۆنی ئەمریکا

Electronics Diversity Visa Lottery "
" Usa Green Card Lottery
* وێنەیەکی پشت سپی 600\ 600( لە پۆستەکانی پێشوو باسمان لە شێواز و مواسەفاتی وێنەکە کردووە سەیری بکەن).
* سکان یان رەسمگرتنی پاسەپۆرت ( تەواوی ئەو پەڕەیەی پاسپۆرتەکەت کە ناو و وێنەتی پێوەیە).
* ناوی گەڕەک و نزیکترین شەقام لێتەوە.
* ئیمێڵێکی کارا و فەرمی خۆت.
* ژمارەی مۆبایل.
* ئاستی بەرزترین بڕوانامەت( دوا ناوەندی - ئامادەیی، کۆلێژ و زانکۆ، پەیمانگە، ماستەر، دکتۆرا، یاخود بڕوانامەی پیشەیی و کار ھتد...)
* باری خێزانداری ( سەڵت - سینگڵ، ھاوسەردار، جیابووەوە، بێوەژن، بێوە پیاو).
* ژمارەی منداڵ ( گەر ھەیە ).

مەرجەکان:
١.پێویستە بڕوانامەی پۆلی ٦ ئامادەیت ھەبێت یاخود بڕوانامەی پیشەیی کارکردن لە بوارێکی تایبەت بە مەرجێ لە ٢ سڵ کەمتر نەبێ
٢.مەرجە پاسپۆرتەکەت بەسەر نەچووبێ و نزیکی بەسەرچوون نەبێت.
——————
٢ جۆر فۆرم پڕ دەکرێتەوە:

١.فۆرمی تاکەکەس(سینگڵ)
٢.فۆرمی خێزانی (فامیللی)

تێبینی:
* فۆرمی خێزانی دەتوانرێ لەلایەن سەرۆک خێزان پڕ بکرێتەوە جیاوازی نیە سەرۆک خێزان ڕەگەزی (نێر)بێت یان (مێ)
دواتر ھەر لەو فۆرمەدا چەند منداڵیان ھەبێت دەتوانن بینووسن بە مەرجێ منداڵ نابێ تەمەنی سەروو ٢١ ساڵ بێت
* ئەگەر ھاتوو سەرۆک خێزان بڕوانامەی ٦ ئامادەی و بەرەو سەری ھەبوو ئەندامانی خێزان پێویستیان بە بڕوانامە نابێت لە فۆڕمی خێزانیدا تەنھا سەرۆک خێزان پێویستی بە بڕوانامە ھەیە
ئەگەر منداڵ سەروو ٢١ ساڵ بێت دەبێ فۆرمی تاکە کەس(سینگڵ) پڕ بکاتەوە و ڕوانامەی ٦ ئامادەیی ھەبێت.

‏TB:- بەڕێزان گەر لای ئێمە خوازیاربوون فۆڕمەکەتان بە پرۆفیشناڵترین و ھەرزانترین شێوە پڕ بکەنەوە کە ئەگەری سەیرکردنی لە لای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرزبێت، ئەوا ئاگادارمان بکەنەوە، ئەگەرنا ھیوادارین خۆتان بە باشترین شێوە پڕی بکەنەوە بە دەر لە ھەر ھەڵەو پەڵەیەک, چونکە یەک هەڵەی بچوک وا دەکات ناوت نەگەڕێتەوە و داتابەیسەکە سەیری فۆرمەکەت نەکات... تکایە بەڕێزان بە هیچ شێوەیەک نابێت و ھەڵەیە بە مۆبایل پڕ بکرێتەوە بەڵکو بە Pc «کۆمپیوتەر»پڕی بکەنەوە.
ئەمەش لینکەکەیەتی کە قەرار وایە ٧ مانگ بەشی ریگجسترەیشن کارا بێت.
بە ھیوای بەختی باش.
https://dvprogram.state.gov/

DV Lottery | DV-2022 dates announced (important changes!) 04/10/2020

ئەو ناوچەو وڵاتانەی مافی پڕکردنەوەی یانسیبی گرین کاردی ئەمریکایان نییە، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر پەنابەریان وەرگرتووە لەم وڵاتانەی خواراوە، ئەگەرچی وەها لێکدەدرێتەوە کە هۆکاری دیکەش بوونیان هەیە لە پشت ئەم بڕیارەوە.
گرنگ ئەوەیە عێراقی وێران و کوردستان لەم لیستەدا نین و ئەمە دەرفەت بۆ ئێمە زیاتر دەکات.
- نەیجیریا
- بەنگلادیش
- بەرازیل
- چین
- هۆنگ کۆنگ
- کۆڵۆمبییا
- کۆماری دۆمێنیک
- هندستان
- سلڤادۆر
- جامایکا
- مەکسیک
- پاکستان
- کۆریای باشور
- بەریتانیا
- ئێرلەندا
- هندۆراس
- ڤێتنام
- گواتیمالا
- دورگەکانی هایتی ...........................................
سەرچاوە
https://www.youtube.com/watch?v=nvesDs_dBz0&ab_channel=BritSimon

DV Lottery | DV-2022 dates announced (important changes!) DV Lottery DV2022! So people wanting to enter the Greencard lottery now know the official dates for the lottery! The dates have been changed to later than ex...

02/10/2020

Usa Green Card Lottery Pics
مەرجەکانی وێنەی مامەڵاتی یانسیبی گرین
کارد
زۆر کات رەفزکردنی فۆرمی یانسیبی گرین کاردی ئەمریکا ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خراپی کوالیتی وێنەی پێشکەشکار، بۆیە زۆر گرنگە پێشکەشکار بە پێی ڕێنماییەکانی وێبسایتی ڤیزاکە وێنەکانی بچرکێنێت، ئەگەرنا پێشنیار دەکەین بڕۆیت بۆ لای وێنەگرێکی شارەزاو لەوێ وێنەکە بگریت بە گوێرەی داواکاریەکان.
- وێنەی پشت سپی
- چاوت نابێت لەگەڵ فلاشی کامێراکە بریسکابێتەوە
- نابێت پێکەنی بیت یان گرژومۆن و ھتد.. واتە بە گشتی شێوازێکی ئاساییت ھەبێت
- لە ناوەراستی وێنەکە دەرچووبیت بە یەکسانی نەوەک لە تەنیشتەکان
- بەبێ ھیچ جۆرە کڵاو و ملپێچ و گوێبەست و چاویلکەیەک
- نابێت سەرت بەرەو سەرو بەرەو خوار بێت، یاخود بە لایەکدا سەرت لار کردبێتەوە.
- ڕووناکی و ئینارەی باش بێت وێنەکە، تەڵخ و نا سافیش نەبێت
- نابێت وێنەکە کاریگەری ڕەنگی دیکەی بەسەرەو بێت، یاخود سێبەری ھەبێت، دەبێت ڕووخسارت سروشتی دەرکەوتبێت.
- بە ھیچ جۆرێک فۆتۆشۆپ و ھەر بەرنامەیەکی دیکە نابێت بەکاربێت، بە بێ ھیچ جۆرە دەستکاریکردنێکی وێنەکە لە درێژ کردن و پانکردن و راکێشانی وێنەکە
- زوومی ستاندارد بێت نەک زۆر لە پێش و لە پاش
- نابێت سەرپۆش و لەچکەکەت دەم و چاوی شاردبیتەوە، یاخود قژت ڕێگربێت لەوەی دەم و چاوت بە ئاشکرایی دیاربێت.
- نابێت منداڵ مەمە شیری لەدەم بێت، یان گریا بێت یان زمانی دەرکردبێت، یان لە تەنیشت و لە دواوە کەسێک گرتبێتی ، دەبێت راستەوخۆ سەیری لێنزی کامێراکەی کردبێت.
- قەبارەی وێنە بە پێی ڕانانی سایتە فەرمییەکە دەبێت کە بڵاوی دەکرێتەوە.

01/10/2020

بە فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وادەی دەست پێ کردنی ناونوسینی بۆ یانسیبی گرین کاردی ساڵی 2022 ی بڵاوکردەوە.
وا بڕیارە 7/10/2020 دەرگەی ناونوسین بکرێتەوە، کە دەکاتە ڕۆژی چوارشەممە، کاتژمێر 7ی ئێوارە بەکاتی کوردستان، وێڕای ئەوەی ناوتۆمارکردن بەردەوام دەبێ تاکو 10/11/2020/ کە دەکاتە سێشەممە کاتژمێر 7ی ئێوارە بەکاتی کوردستان دەرگای ناوتۆمارکردنەکە دادەخرێت.

01/10/2020

حکومەتی ئەمریکا بەفەرمی ئاماری ساڵی 2021 بڵاوکردەوە لە ئامارەکەدا ئەوە هاتووە ،ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەڵبژێردراون بۆ یانسیبی ساڵی ‌2021 نزیکەی 132,404 کەسە لەهەموو جیهان وە ژمارەی ئەو کەسانەی کە ڤیزا وەردەگرن نزیکەی 54,750 وە ناوی ئەو وڵاتانەشی بڵاوکردەوە کە زۆرترین کەس تیایدا هەڵبژێردراوە وڵاتەکان ئەمانەن:
▪ئێران — 6001

▪ ڕوسیا — 6,001

▪ جەزائیر — 6,001

▪ سودان - 6001

▪ ئۆکرانیا — 5,604

▪ ئۆزبەکستان — 5,319

▪ کۆنگۆ ی دیموکراتی – 4503

▪ مەغریب – 4,458

▪ ئەلبانیا — 3,962

▪ ئیتیۆپیا – 3,957

▪ نیپال — 3801

▪ کامیرۆن - 3,686

▪ گانا — 3,284

▪ تورکیا — 2,874

وە ئاماژەش بەوە کراوە کە زۆری ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەڵبژێردراون بۆ ئەوە دێ کە ژمارەی ئەو کەسانە هەڵبژێرن کە مەبەستیانە 54٫750 کەس ڤیزایان پێ بدەن، وە عێراق ئەمساڵ لەچاو ساڵی پار کە 615 کەس هەڵبژێردرابوون نزیکەی دوو ئەوەندە ژمارەی ئەو کەسانە زیادی کردووه کەبۆ ئەمساڵ 1184 کەس هەڵبژێردراون.

01/10/2020

ڤیزای یانسیبی ئەمریکا ناسراو بە »
گرین کارد « USA Green Card

گرین کارد چییە؟
حکومەتی ئەمریكا ساڵانە بەرنامەیەكی هەیە بەناوی "گرین كارد لۆتەری"
‏Green Card Lottery
کە یانسیبێکی ڕاندەمەو ( ھەڕەمەکی ) کە ساڵانە ٥٠ هەزار کەس لە سەرانسەری جیهاندا ناوی دەردەچێت، بەپێی ڕێژەی کەمی ئەو پەنابەرانەی کە لە ئەمریکادا هەن واتە کام وڵات کەمترین ڕێژەی دانیشوانی ئەمریکا پێک بهێنێ هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە زۆرترین کەس بۆیان دەردەچێ و زۆرترین شانسی وەرگرتنیان هەیە.
ساڵانە نزیکەی 30 ملیۆن کەس ناویان تۆمار دەکەن بۆ ئەم یانسیبە لەهەموو جیهاندا.
ساڵی پار 615 کەس لە عێراق بۆیان دەرچوو بە کوردستانیشەوە هەموو كەسێك دەتوانێ ناوی خۆی تۆمار بکات چ بە سەڵت بێ یان خێزاندار دەرچوونی ناوەکان بەپێی چەند پێوەرێک هەڵدەبژێردرێن کە بریتین لەمانەی خوارەوە :
۱. وێنەکەی کەمەرجە وێنەکەی وەکو ئەوە بێ کە ئەوان دەیانەوێ ...
۲. ناونیشان و جوان پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ....
۳. شارەزایی ئەو کەسەی کە بۆت پڕ دەکاتەوە وە یەک هەڵەی بچوک چانسی دەرچوونت لەدەست دەچێ ..

هەموو ساڵێک بۆ ماوەی مانگێک واتە مانگی 10بۆ 11 دەرگای ناو تۆمارکردن دەکرێتەوە مانگی 5 ئەنجامەکان ڕادەگەینرێ
دوای ئەوەی کە ئەم یانسیبەت بۆ دەرچوو دواتر پێویستە
‏ds-260 کە ھەر فۆڕمێکی دیکەیە دەبێت پڕیکەیتەوە، پاشان دوای چەند مانگێک مقابەلە دەکرێی و هەموو ڕێکارە یاسایەکانی تر ماوەی نزیکەی دە مانگی دەوێ دواتر گەشت دەکەی بۆ ئەمریکا هەر گەشتیە ئەوێ گرین کاردت پێ دەدەن واتە (Permanence residentially ) ھاوکات مافی هەموو شتێک دەبێ لە ئەمریکا ھاوشێوەی ھەر ھاوڵاتییەکی ئەمریکایی، پاش 5ساڵ مانەوە لە ئەمریکاش دەبێتە ئیقامەی هەمیشەیی.g

Want your business to be the top-listed Travel Agency in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address

Justice Tower. . Second Floor Office 256
Irbil
Other Travel Services in Irbil (show all)
Ahmed A Houssien Ahmed A Houssien
شارع 60 ، نوروز تاور ، طابق 18. شقة 18 F
Irbil

صفحة مخصصة للسياحة و السفر وادارة المشاريع و الاموال و نشر الوظائف في اقليم كوردستان

شركة البتول للسياحة والسفر شركة البتول للسياحة والسفر
جانب المحكمة الجديدة برج العدالة طابق ١١ مكتب ٢٨
Irbil

نقدم مختلف خدمات السفر والتاشيرات (الفيز) والاقامات لم?

Lîyar Group Lîyar Group
دوسايد بهار سيتي
Irbil, 44001

خدمات سياحة و سفر و تأمين حجوزات فندقية و خدمات نقل داخلية و خارجية

الخال للسياحة والسفر - Al Khal Travel الخال للسياحة والسفر - Al Khal Travel
Erbil/Bakhtyari 20m Street Next To Media School , هەولێر-بەختیاری جادەی ٢٠م تەنیشت قوتابخانەی میدیا
Irbil

رفيقكم الدائم ونافذتكم على العالم

شركة سياحة وسفر داخل اربيل شركة سياحة وسفر داخل اربيل
Irbil

شركة مجرى السيل للسياحة والسفر

كۆمپانیای پاداشت padasht company كۆمپانیای پاداشت padasht company
اربیل
Irbil

کۆمپانیای پاداشت بۆ حەج و عەمڕە

شركة الفرات للحج و العمرة شركة الفرات للحج و العمرة
Irbil, 44001

شركة الفرات للحج و العمرة ، تقدم لكم كافة خدمات الحج و العمرة

Dk gasht u guzar Dk gasht u guzar
Irbil, 44001

أرخص الأسعار للسفرات السياحية في أربيل أرخص الأسعار للسفرات السياحية في أربيل
أربيل
Irbil, 44001

أرخص الأسعار للسفرات السياحية في أربيل

مدينة اربيل السياحية مدينة اربيل السياحية
Irbil

معالم سياحية في مدينة اربيل

Orkesh Orkesh
Italian Village NO. 359
Irbil, 44001

العراق - اربيل - القرية الايطالية 1 - رقم الفيلا 359 ( 009647511110064 ) سوريا - دمشق - الطلياني - بجانب مستشفى الطلياني ( 00963946447764 )