Kurdistan Engineering

تاکە کەناڵی ئەندازیاری لە کوردستان

03/06/2023

بەڕاستی کارەساتێکی زۆر گەورەیە، لە یەکێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە.

دکتۆرە ڕۆژین کمال ، چیرۆکی خۆی باس دەکات کە چ تاوانێکی گەورەیان بەرامبەر کردوە، لە کاتێک هەموومان شاهیدین لەسەر ئەوەی دکتۆرە چی بۆ ئەو زانکۆیە و ئەو وڵاتە کردووە. هیوادارین بەرپرسانی حکومی و داواکاری گشتی بێنە سەر خەت بۆ ئەو تاوانەی کە بەرامبەر بە پڕۆسەی خوێندن کراوە.

ئەمە چیرۆکەکەیە وەک خۆی:

‎بژاردەی دووەم

‎ئەوەی لەنزیکەوە من بناسێ، دەزانێ کە زۆربەی ژیانم لەگەڵ لاپتۆتەکەمدا بەسەردەم چونکە ئارەزوو و خولیام بۆ زانست و زانیاری و فێربوون هێندە زۆرە، تەندروستی و خێزان و کەس و هاوڕێکانم بەدەست ئەو ئارەزووانەمەوە دەناڵێنن! سەرئەنجام، گرنگیەکی تایبەت دەدەم بە داتا و فایل و ئەرشیفە زانیاریەکانم تا ئاستی دانانیان بەیەکێک لە هەرە شتە بەنرخەکانی ژیانم، لە دوای خێزان و کەس و هاوڕێ دڵسۆزەکانم.

‎لەهەمان کات دا، ئەوەی لەنزیکەوە من بناسێ دەزانێ هەمیشە دژی بێ دەنگیم. هەمیشە دژی شاردنەوە و بزرکردنی داتا و زانیاری و چیرۆکەکانی ستەم و زوڵم و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتم چونکە باوەڕم وایە شاردنەوە و بزرکردنی ئەو چیرۆکانە هۆکاری سەرەکین بۆ بەردەوامی خراپەکاری و داڕمان لە ناو ئەم کۆمەڵگەیەمان دا.

‎لە ووڵاتێکی وەکو کەنەدادا پڕۆگرامی تایبەتی تەلەڤزیۆنی هەیە بۆ ئاشکراکردن و بەدواداچوونی چیرۆکی ستەم و زوڵم و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات بەرامبەر بە هاوڵاتیەکانیان بۆ "دادگای ڕای گشتی" و پێدانی عیبرەت و وانە!

‎لە نەبوونی پرۆگرامێکی میدیایی هاوشێوەدا لەم ووڵاتەمان دا، من لێرەوە دەمەوێت چیرۆک و هەستی تاڵ و شیرینم لەگەڵ سڕینەوەی هەلپەرستانە و نایاساییانەی داتا و ئەرشیفە زانستیەکانی چەند ساڵی کارکردنم لە زانکۆیەکی ئەم هەرێمە باس بکەم، چونکە سەرباری هەڵبژاردنم بۆ بژاردەی دووەم، نامەوێ چیرۆکەکەم (هاوشێوەی داتا و ئەرشیفەکانم) بزر بکرێ.

‎🌻چیرۆکەکەم:

‎بەیانی ڕۆژی شەممە،١٣/٥/٢٠٢٣، ئیمەیڵێکم لە لایەن شوێنکاری پێشووم (زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی) یەوە پێگەیشت بۆ ئاگادار کردنەوەم لە بڕیاریان بۆ سڕینەوەی ئەکاونت و داتا و ئەرشیفەکانم بەهۆی ئەوەی کە ڕاژەم لایان نەماوە. بۆ ئەو مەبەستەش تەنها مۆڵەتی هەفتەیەکیان دامێ بۆ گواستنەوەی داتا و ئەرشیفە زۆرەکانم!

‎بێگومان بڕیار و مافی هێشتنەوە یان سڕینەوەی ئەکاونت تەواو لای سەرۆکایەتی زانکۆکە خۆیەتی و منیش تەواو ڕێزی ئەو بڕیار و مافەیان دەگرم. بەدەر لەوەش، خودی خۆم سوومەندی یەکەم دەبم لە سڕینەوەی ئەکاونتەکەی پێشووم (پاش گواستنەوەی داتاکانم) تا ناو و ئیمەیڵی من خراپ بەکارنەهێنرێ، بەتایبەتی پاش ئەوەی چەند مانگ بوو دەستم کردبوو بەبەکارهێنانی ئیمەیڵی شوێنکاری نوێم لە دوای تەواوبوونی گواستنەوەی ڕاژەکەم لەو زانکۆیەوە بۆ دەزگایەکی تری ئەکادیمی سەر بەهەمان وەزارەت، وەزارەتی خوێندنی باڵا.

‎تا ئەویا، هیچ کێشەیەکم نەبوو، جگە لە کێشەکەی کات نەبێ. بۆیە ڕاستەوخۆ لە هەمان ڕۆژدا بە ئیمەیڵ و دواتر بە نوسراوی فەرمی لە ڕێگەی شوێنکاری نوێمەوە داوای درێژکردنەوەی کاتم کرد بۆ سڕینەوەی ئەکاونتەکەم و داواکەم ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار و خودی سەرۆکی زانکۆکە و جێگرێکی سەرۆکی زانکۆکە کرد. لە ناو داواکەشمدا، هۆکارەکانم بۆ ڕوونکردنەوە کە لە نێوانیاندا پێویستی تەکنیکی بوو بەهۆی زۆری قەبارەی داتا و ئەرشیفە زانستیەکانم (کە زیاد لە ۳۰ هەزار ئیمەیڵ و٢٣٠ گێگابایت داتابوو کە بەشێکیان محازەڕەی ڕیکۆرد کراوبوون بە زمانی کوردی و خوێندکارانی ناوەوە و دەرەوەی زانکۆکەش ئێستاش سوودی لێ وەردەگرن). جگە لەوەش لە داواکەم دا باسی پێویستی پاراستنی فۆڵدەرە هاوبەشەکەی کارکردنم بۆ کردن لە گەڵ خوێندکارێکی ماستەری خودی ئەو زانکۆیە خۆیدا تا کاتی تخرج کردنی بەهۆی بەردەوامێتیم لە هاوسەرپەرشتێتی کردنی خوێندکارەکەیان تا ئەم ساتە و هۆکارێکی تریش!

‎ئەوەی جێگەی پرسیار بوو ئەوەبوو کە هیچ کام لەو هۆکارە منطقی و بدیهیانە بۆ درێژکردنەوەی کاتی سڕینەوەکە نەک گوێی لێ نەگیرا، بەڵکو سەرۆکایەتی زانکۆکەی سوورتر کرد لەسەر سڕینەوەی ئەکاونتەکەم لەو ماوە کەمەی هەفتەیەکدا و دواجار ئامادەنەبوون تەنها ٥ ڕۆژی تر کاتەکە زیاد بکەن و بەشەوی شەممە داتا و ئەرشیفەکانمیان سڕیەوە! ئەمەش بڕیار و هەڵوێستێکی تەواو نەشاز و هەلپەرستانە و ناشرین بوو لە سەرۆکایەتی دەزگایەکی ئەکادیمیەوە، چونکە ئەگەر سەرکردەی ئەکادیمی زانکۆکان نرخی داتا و ئەرشیفی کاری زانستی نەزانن و لە لایەنی تەکنیکی گواستنەوەی داتا تێنەگەن، دەبێ کێ بیزانێ و کێ تێبگات؟!

‎ئەمە جگە لەوەی ئەو سڕینەوەیە بێ پێدانی کاتی پێویست و لەکاتێکدا خۆم و چەند دڵسۆزێک لەناوەڕاستی هەوڵی چڕ دابووین بۆ گواستنەوەی داتا و ئەرشیفەکانم، بوو بەهۆی لەدەستدانم بۆ چەندین ئیمەیڵ و داتا و دۆکیومێنت کە زۆریان مافی فکری تێدایە و ئەوەش کارێکی تەواو نایاساییە بەپێی یاساکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقیش!

‎بەدەر لەیاساش، چ پێوەرێکی عورفی ئەخلاقی و ئیتیک و ئەتەکێتی ئیداری و زانستی ڕێگە دەدات بە سەرکردەکانی دەزگایەکی خوێندنی باڵا کە ڕوویان بێت بە "نەخێر" وەڵامی دەزگایەکی تری خوێندنی باڵای سەربەهەمان وەزارەتەکەی خۆیان بدەنەوە بۆ داوای "کات" بۆ پاراستن و گواستنەوەی داتا و ئەرشیفی زانستی پڕ مافی فیکری مامۆستا وتوێژەرێک! مەگەر ئەوە مەسەلە عەرەبیەکە نەبێ کە دەڵێ "بەڕاستی ئەوانەی شەرم دەکەن مردوون"!

‎🌻🌻چۆن هەستم کرد؟

‎نایشارمەوە، ئەو نیوە شەوی شەممەیە لە ٢٠/٥/٢٠٢٣ کە دواجار سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەلپەرستانە داتا و ئەرشیفی کەڵەکەبووی ٦٫٥ ساڵی کارکردنم وەکو مامۆستا و توێژەر لەو زانکۆیەدا سڕیەوە، هەستم کرد گولەیەک نرا بە دڵمەوە و بەقەدەر ئەوەش ئازارم چەشت و زەرەرم پێگەیشت.

‎ئاخر سڕینەوەی ئیمەیڵ و داتا و ئەرشیفە زانستیەکانی مامۆستا و توێژەرێک لە ئەکاونت و گۆگڵ درایڤ و گۆگڵ کڵاسڕووم دا لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆیەکەوە لەسەدەی ٢١ دا، فەرقی نیە لەگەڵ دڕاندن و نقوم کردن و سوتاندنی کتێبەکان و ئەرشیفە زانستیەکان لەلایەن مەغۆل و تەتەرە هەمەجی و نەزانەکانی چاخە تاریکەکانەوە!

‎ئاخر کاتێک هەوڵە هاوتەریب و یەک لە دوای یەکەکانی خۆم و چەند دڵسۆزێکی تر کورت یان شکستی دەهێنا بۆ داونلۆد کردن و ئەپلۆدکردنەوە یان گواستنەوەی داتا و ئەرشیفەکانم بەتەواوەتی لە ئەکاونتی شوێنکاری پێشووم بۆ ئەکاونتی شوێنکاری نوێم (کە ئەویش هەر دەزگایەکی سەر بە خوێندنی باڵایە)، لە ژێر فشاری کات و لە پێشبینی کردنی "ستەم" و "نیەتی زەرەر گەیاندنی" بەناو سەرکردە ئەکادیمیەکانی زانکۆکەدا و وەکو دوا هەوڵم بۆ پاراستنی داتا و ئەرشیفە زانستیەکانم، ڕاستەوخۆ لە گۆگڵەوە شوێنی زیادە (storage)م بۆ ئەکاونتێکی تایبەتم کڕی بۆ ئەوەی بتوانێ داتا و ئەرشفیە قەبارە زۆرەکانی کارەکەم بگرێتە خۆی و بەڵگەکانیشم نارد بۆ جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا (کە بەسوپاسەوە لە کاتی پشووی خۆی دا لە کۆتایی هەفتەدا لە بەدواداچوون دا بوو بۆ داوا ڕەواکەم). بەڵام بەداخەوە، گوێیان لە جەنابی وەزیریش نەگرت!

‎ئاخر دواجار داوا ٣ مانگیەکەم گۆڕی بۆ تەنها ٥ ڕۆژی زیادە تا گۆگڵ گواستنەوەکەی تەواوبکات بۆ ئەکاونتە تایبەتەکەم کە لە ناچاری دا و بە پەلەپەل شوێنی زیادەم بۆ کڕی بوو!

‎ئاخر هەر مرۆڤێکی پڕۆفیشناڵ و خاوەن ئیتیکی ئەکادیمی دەزانێت کە سڕینەوەی نابەرپرسانەی داتا و ئەرشیفی زانستی مامۆستا و توێژەرێک بێ پێدانی کاتی پێویست بۆ گواستنەوەیان لەهیچ شوێن و کاتێکدا کارێکی "ڕاست" و "دادپەروەرانە" نیە و بگرە کارێکی هەلپەرستانە و ئاست نزمە و تەواو بەدوورە لەبەهاکانی پەروەردە و خوێندن و فێرکردن، کە دەبێ چەقی بەها و کاری سەرکردە ئەکادیمیەکانی زانکۆکان بێ!

‎ئاخر سڕینەوەکان لە زانکۆیەک دا ئەنجام دراوە کە بەدرێژایی و چڕی ٦٫٥ ساڵی تەمەنم خۆم وتیمەکەم (بەپشتگیری خوای گەورە و هاوکاران و هاوبەشانمان) شەو و ڕۆژمان خستە سەریەک بۆ خزمەتکردنی و بۆ بەرزکردنەوەی ئاست و ناوەکەی، تا ئاستی هێنانی ناو و لۆگۆکەی بۆ تەنیشت ناو و لۆگۆی باشترین زانکۆکانی بەڕیتانیا و جیهان وەکو زانکۆی یوسی ئێڵ و ئۆکسفۆرد و لیستەر و ڕێدینگ لە پڕۆژەی هاوبەش دا لە خزمەت زانست و کەلەپووری کولتووری کوردی دا کە بوو بوونە جێگای سەرسامی و دەستخۆشی پسپۆڕان و ئەکادیمیانی بەناوبانگی نێودەوڵەتی پێش ناوخۆیی!

‎ئاخر هۆکاری بڕیاردانم بۆ جێهێشتنی ئەو زانکۆیە (پاش دەستپێکردنی دژایەتیکردنی ئاشکرا و شاراوەم بەهۆی پابەندبوونم بە پرنسیپەکانی لەسەریان پەروەردەبووم و ڕەتکردنەوەم بۆ بوون بە بەشێک لە گوفتار و کردارە قێزەون و پڕ دوو ڕوویی و "خولە چەخماخەیی" ەکانی کە بەشێوەیەکی بەرفراوان له کاتی گۆڕانکاری ئیدارەدا لەم هەرێمەدا دەگوترێ و دەکرێ)، تەنها و تەنها بۆ دروست نەبوونی کێشە و ناکۆکی بوو چونکە لای من "ڕێز و مێشک کراوەیی لە شوێنی کاردا" لە ئاو و هەوا پێویستترە و تەنها ئەو دوو داواکاریەم هەیە لە هەر شوێنێک کاری تێدابکەم. بۆیە لە نەمانی ئەو دووانەدا دوورکەوتنەوەم باشترین بژاردەیە بۆ هەموولایەک.

‎ئاخر من لە دوای گواستنەوەی ڕاژەکەشمەوە بەردەوام بووم لە هاوکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بێ گوێدانە کار و کاردانەوە ناشرین و نزمە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتیە نوێکەیان بەرامبەر خۆم و هەندێ لە ئەندامانی تیمەکەم!

‎لەگەڵ هەر ئاخرێک دا، تاوێک خەفەتبار دەبووم... تاوێک توڕە دەبووم... تاوێکی تر سوپاسگوزار دەبووم بۆ سووربوونم لەسەر ڕۆیشتن لەو ژینگە ژەهراوی بووە بچوک و داخراوی کارکردنەی سەرۆکایەتیە نوێکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە نە ڕێز و شەرم دەزانێ و نەدەتوانێ لە گرنگی و پێویستی پاراستنی داتا و ئەرشیفی زانستی و مافی فیکری تێبگات!

‎لەناکاودا، دەنگە هێمنەکەی دایکە مەزن و میهرەبان و پەپوولە ئاساکەم کۆتایی بە "ئاخرەکانی" ناو مێشکم هێنا کاتێک لە خەفەتی من و خۆی دا بە دەنگێکی تێکەڵ لە خەمباری و هیوا و ئیرادە پۆڵاینیەکەیەوە پێی ووتم:

‎"خەفەت مەخۆ کچەکەم... تخوا مەهێڵە توڕە بکرێی...
‎تخوا مەهێڵە ئاسوودەییت لە شوێنی کاری نوێت بشێوێنرێت...
‎تخوا مەهێڵە سەرقاڵ بکرێیت و کاتت بەفیڕۆ بدرێ...
‎تخوا مەهێڵە پڕۆژە و خزمەتەکانت بوەستێنرێ...
‎خەفەت مەخۆ کچەکەم، تۆ هەمیشە خوات لە پشت بووە.
‎خەفەت مەخۆ کچەکەم، خۆت باش ‌ئەزانی هەموو بێتاقەتی و ناخۆشیەکی ژیانی تۆ دواجار بەخێری گەورە بەسەرت دا شکاوەتەوە".

‎قسەکانی دایکم سەرەتا نەیتوانی ئارامم بکاتەوە.

‎بگرە خەیاڵم چوو بۆ تەمێ کردنیان بۆ ئیستیفزاز و سنور بەزاندنە یەک لەدوا یەکە وەڵام نەدراوەکانی ماوەی پێشوویان کە لە دوای گواستنەوەی ڕاژەکەمەوە تا ئەو شەوی شەممەیە سەبرم لێ دەگرتن تەنها لەبەر دروست نەبوونی ناکۆکی و بە هەدەرنەدانی کات و ووزەم لە ناکۆکی و تا بتوانم بەردەوام بم لە خۆتەرخانکردنم بۆ پڕۆژە و خزمەتە بەرهەمدارەکان.
‎خەیاڵم چوو بۆ ڕووبەڕووکردنەوەیان لەگەڵ دادگای ئیداری دا بۆ خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتیان و سڕینەوە پەلە نایاساییەکەی داتا و ئەرشیفه زانستیەکانی پەیوەستە بەکاری زانستیم بۆ کەرتی گشتی کە مافی فکریمیان تێدابوو.

‎خەیاڵیشم چوو بۆ هەق سەندنەوەی خوێندکاران و ئەکادیمیستە هاوەڵەکانی پێشووم لەو زانکۆیە بۆ بێباکانە خستنی ناوی زانکۆکەیان بۆ لیستی ڕەشی یەکێک لەهەرە زانکۆ بەناوبانگەکانی بەڕیتانیا بەهۆی ڕێزنەگرتنی یاسا و بیرکردنەوە بچوک و داخراوەکانی ئیدارە نوێکەیان کە تەنها تا سەیتەڕەکەی تاسڵوجە بڕ دەکات!

‎خەیاڵم چوو بۆ دووبارە کردنەوەی کۆڵنەدانە درێژخایەنە "جیڤارا" ئاساییەکانی ساڵانی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٤ م کە دواجار بووە جێگای هەڵوێستە مەردانە و لەبیرنەکراوەکانی چەند سەرکردەیەکی خوێنەر و گوێگری وەکو جەنابی مام جەلال کاتێک بە ئاماژە کردن بۆ چەمکێکی یاسایی و دانانی لیژنەیەکی لێکۆڵێنەوە سنوری دانا بۆ ستەم و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتە زۆر و ڕەها بێ لێپێچینەوەکانی ئەکادیمیەکی بێ ویژدان (بە بەرچاو و بەپشتگیری سوپایەک ئەکادیمی و سەرکردەی ئەکادیمی بێ هەڵوێست) لە ئەم هەرێمەمان بەرامبەر بە کچە خوێندکارێکی هەقخواز.

‎لەو خەیاڵانەدا بووم، لە پڕ ووتەکەی مارک توینم بیرکەوتەوە کە دەڵێ "ئاگادار بە هەرگیز مەچۆرە دەمەقاڵێ وە لەگەڵ نەفام دا، چونکە هەم دەتهێنێتە ئاستی خۆی و هەم لێت دەباتەوە چونکە ئەو لە نەفامی دا لە تۆ بە ئەزمونترە!"

‎بیرم کەوتەوە کە ئەگەر ئەوان بێ ئیشن و مێشک و کات و ووزەیان بۆ شتی بچوک و لاوەکی تەرخان کردووە و شەڕیان پێ باشترە لە بەتاڵی، ئەوە خۆم و تیمەکەم چەند مانگێکی پڕ چالاکی چڕی ماندووکەرمان لە پێشە.

‎بیرم کەوتەوە کە جێبەجێکردنی هەریەکێک لەم خەیاڵانەم کات و ووزەی دەوێ کە تاوانە لە ئێستادا لە کەسانی مێشک بچووک و داخراو دا خەساری بکەم لە کاتێکدا (سوپاس بۆخوا و دڵسۆزانم) فریای وەڵامدانەوە و قبوڵ کردنی فرسەت و بانگهێشتە زۆرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان ناکەوم.

‎بیرم کەوتەوە کە پۆلێک گەنجی کورد بەپەرۆشیەوە هیوایان لەسەر پڕۆگرامە ڕاهێنانە نێودەوڵەتیە پلانکراوەکانمان هەڵچنیوە بۆ ئەم چەند مانگەی داهاتوو.

‎بیرم کەوتەوە کە چەندین ئەکادیمیست چاوەڕێی ۆرک شۆپ و سیمینار و وێبینارە ڕاهێنانە نێودەوڵەتیەکانمانن بۆ ئەم چەند مانگەی داهاتوو.

‎بیرم کەوتەوە کە چەندین ئەکادیمیستی لێهاتووی نێودەوڵەتی لەسەر دەستپێکردنی گفتوگۆ و دانانی پلان بۆ پڕۆژەی نوێی هاوبەشمان وەستاون بۆ ئەم چەند مانگەی داهاتوو.

‎بیرم کەوتەوە، کە من نەیەکەم و نەئاخیر تاکی کورد ئەبم کە لە هەرێمی کوردستان دا بەم شێوە ناشرین و نزمە دژایەتی بکرێ، بگرە ئەمە ئەو باجەیە کە دەیدەین بۆ کارکردن وبەرکەوتنمان لە گەڵ نەفامی ئەقڵ بچوک و بێ ڕەوشت دا.
‎بیرم کەوتەوە کە نوسینی زانا و دانا و بیرمەندە لێهاتووەکانی کورد پڕن لەم چیرۆکانە! هەر بۆیە کۆمەڵگەکەمان تا ئێستا نەیتوانیوە باز بدات بەسەر دەردی دووبارەکردنەوەی مێژووە سەختەکەی دا!

‎بیرم کەوتەوە کە پێش گەڕانەوەم بۆ کوردستان من سوێندم خواردووە کە جوابی ئاستەنگ و دژایەتیە زۆرەکانی نەفامە ڕق لەدڵ و بێ ڕەوشتەکان بە پڕۆژەی زۆرتر و خزمەتی گەورەتر بۆ گەنجی کورد بدەمەوە چونکە گەنج و کۆمەڵگەی کوردی ئەوەی پێویستە نەک ڕقەبەرایەتی و ناکۆکی خۆکوژانە و بێ بەرهەم.

‎بۆیە، سەرباری خەفەت و ئازارەکانم بۆ سڕینەوە هەمەجیانەکەی داتا و ئەرشیفە زانستیه زۆرەکانم پێش تەواو بوونی گواستنەوەیان بۆ ئەکاونتە تایبەتەکەم، بڕیارم دا کە بژاردەی دووەم هەڵبژێرم: بژاردەی پشتگوێخستنیان.

‎ئەو بژاردەیەی هەرچەندە تەواو نامۆیە بە ڕۆحە بەرگریکار و هەق خوازە سەرسەختەکەی لە شەهید مفەوەز کەمالی باوکمەوە بۆم ماوەتەوە، بەڵام تەواو هاوتایە لەگەڵ پەیمانەکەم بۆ (مامۆستا صبریة)ی دایکم... بۆ تیمەکەم...بۆ ئەو گەنج و ئەکادیمیستانەی لەسەر فرسەتە ڕاهێنانە نوێکانمان وەستاون.. بۆ ئەو هاوبەشانەی لەسەر دەستپێکردنی پڕۆژەکانمان وەستاون. بۆ ئەو کۆمەڵگەیەی کە تا سەر ئێسقان پێویستی بە نموونەی پۆزەتیف و جیاوازە... بۆ پاراستنی کات و ووزەم بۆ کار و خزمەتە گەورە و گرنگەکان.

‎دواجار، چیرۆکەکەم تەنها چیرۆکی هەوڵی وەستاندن و تێکدانی کار و خزمەتەکانی تاکێک نیە، بەڵکو نیشانە و دەرهاویشتەی شێرپەنجە درێژخایەن و کوشندەکەی کۆمەڵگەی کوردیە!

‎لە کۆتاییشدا، دەبێت باسی ئەوەش بکەم کە لە ناوەڕاست و لە کۆتایی تامکردنی ئەو تاڵی سڕینەوە هەمەجی و هەلپەرستانەیەی داتا و ئەرشیفە زانستیەکانم لەلایەن چەند بەناو "سەرکردەیەکی ئەکادیمی" یەوە، تامی شیرینترین هەڵوێستی لەبیر نەکراوەی هاوەڵە ئەکادیمیە ویژدان زیندوو و مرۆڤە جوان و هەقدۆستەکانی تری دەرەوەی ئەکادیمیام کردووە کاتێک دەمبینی کە لە خۆم پەرۆشانە تر هەوڵی پاراستن و گەڕاندنەوەی داتا و ئەرشیفە زانستیەکانم دەدەن بە شێوازی جیاواز. ئەم شیرینیەش ئەو دیاریە جوانەی خوای گەورەیە بۆم کە هەمیشە ئەزموونە ناخۆش و تاڵەکانی ژیانم شیرین و ڕەنگاو ڕەنگ و جوان دەکەن، هەروەک ئەوەی کە دایکی خۆشەویستم ئاماژەی بۆ دەکرد!

Photos from Kurdistan Engineering's post 31/05/2023

شارەوانیی سلێمانی دیزاینی یەکتربڕی باخی بەختیاری لە
سلێمانی بڵاوکردەوە.
یەکتربڕەکە دەکەوێتە بەردەم تەکیەی شێخ محەممەد کەسنەزانی و شارەوانی دەڵێت: تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە کاریگەرییەکی زۆر باشی دەبێت لە بەخشینی سیمای جوان بە دەروازەی شار و كەمكردنەوەی قەرەباڵخی و ئازادكردنی هاتووچۆ.

کاری ڕێندەر و مۆدێلینگ بە هاوبەشی لەلایەن تەلارسازان هادی میراودەلی وشیار محمد کراوە.

16/04/2023

بۆ #ئه‌ندازیاران
ره‌نگه‌ خاوه‌ن بینا و باڵه‌خانه‌كان یان به‌ڵێنده‌ر و مقاوله‌كان ورده‌كاری ئامێر و سیستمه‌ مۆدێرنه‌كانی خانووبه‌ره‌ نه‌زانن، ئه‌ركی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانكردنی جۆر و قه‌باره‌و كوالێتی ئامێره‌كان زیاتر ده‌كه‌وێـته‌ ئه‌ستۆی ئه‌ندازیاره‌كان، بێگومان هه‌موو ئه‌ندازیاران ده‌زانن كه‌لوپه‌لی ئه‌ڵمانی و به‌تایبه‌ت ئامێرو ته‌كنۆلۆژیای ئه‌و وڵاته‌ كوالێتیه‌كی نایابی هه‌یه‌و له‌ جیهاندا به‌ناوبانگه‌، بۆیه‌ هه‌ق وایه‌ راوێژ بده‌ن به‌خاوه‌ن پرۆژه‌كان كه‌ له‌بری ئامێری ته‌قلیدی وڵاتانی ئاسیا كه‌ ته‌مه‌نێكی كورت و نرخێكی هه‌رزانیان هه‌یه‌ ، ئامێرو كه‌لوپه‌لی ئه‌ڵمانی به‌كاربهێنن كه‌ هه‌رچه‌نده‌ نرخی جیاوازه‌ به‌ڵام ته‌مه‌نی درێژو كه‌می تێكچوون و سه‌یفتی هه‌یه‌ و له‌وسه‌ره‌وه‌ به‌ قازانج ده‌شكێته‌وه‌.

زۆرینەی ئەندازیارانی بەڕێز ڕەچاوی ئەم خاڵانە ناکەن. کە پێویستە هەر ئەندازیارێك بۆ هەر خوازیارێكی بونیات نان یان نوێکردنەوەی بیناسازی باس بکات.
ــ ئـاو یەکەم پێداویستی ژیانە، ئاڵنگاری دەکەم، ئەگەر یەك ئەندازیار ڕەچاوی سوڕێنەری ئاوی خواردنەوەی یەك کاری بیناسازی کردبێ. کە هەر ئاوێك بۆ ماوەیەك ی کورت ناو لوولەی بۆڕی بمێنێتەوە، ناشێ بۆ خواردنەوە، چ جای بۆ خۆشۆرین یان بۆ دەم و چاو شووشتن بە کار بێت. بە پێچەوانەی پەندە کوردیەکە، ئاوی خۆشۆرین دەبێت لە ئاوی خواردنەوە پاك تر، پارێزراوتر بێت.
ــ سیستمی گەرمی و ساردی بە تایبەت گەرمی زۆر پێشکەوتوو بە کار دەهێنرێن بۆ خۆشگوزرانی زیاتری ژیان کردن بۆ نموونە سود وەرگرتن لە ووزەی زەوی و تیشكی ڕۆژ. بە تێچوویەكی کەم و گونجاو بۆ پاراستنی گەرم نەبوونی بەرگ ی زەوی.
ــ ئـاوەڕۆ یەکێکە لە پێکهاتەکانی بیناسازی، لە لایەن زۆرێك لە دانیشتووانی یەکەکانی نیشتەجێ بوون پێیان ووتووم، دەنگی لوولەی ئاوەڕۆی ماڵەکەی سەرەوەمان خەوی لێ شێواندووین. دەبێت هەر ئەندازیارێك بیری تەواو و پلانی تۆکمەی بۆ سیستمی ئاوەڕۆ هەبێت.

قـۆناغی یـەك.

ئـێـمەی مـرۆڤـ ناتوانین %100ی زانیاری و زانستی پیشەکەمان بزانین. بۆیە هەموومان پێوویستمان بە زانستی یەکتر هەیە تا باشترین خزمەتگوزاری پێشکەکەش بکەین.

هـەڵـۆساڵح. بـرلـیـن.
ئەندازیار و خاوەنکار.
Sanitary, heating and air conditioning technology.

10/03/2023

ئایا (3D printing) لە کوردستان سوودی دەبێت؟

‏(3D printing) ئەو شێوازەی تەکنەلۆژیای مۆدێرن کە ئێستا کاری لەسەر دەکرێت بۆ دروستکردنی بینیا و باڵەکانەکان لە ڕێگەی ئامێرێکی دیجیتاڵی کە هەڵدەستێت بە دانانی چین لەسەر چینی ئەو مەوادەی بەکار دەهێندرێت بۆ دروستکردنی بینا و باڵەخانەکان.

بەڵام ئایا (3D printing) کارئاسانی دەکات لە دروستکردنی بیناکاندا؟
تۆی خوێنەریش دەتوانیت ڕا و بۆچوونی
خۆت لە کۆمێنت بنووسیت.

08/03/2023

🔸ئەندازیار شادان مەدحەت، ساڵی ١٩٤٢ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و تا قۆناغی زانکۆ خوێندنی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە، وەک یەکەم کچ لە شاری سلێمانی داواکاری خوێندن لە کۆلێژی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی بەغدا پێشکەشدەکات و بەوەش دەبێتە یەکەم کچی کورد لە بەغدا، کە لە کۆلێژی ئەندازیاری شارستانی دەست بە خوێندن بکات.

🔸ئەندازیار شادان مەدحەت لە بواری ئەندازیاری خاوەنی چەندین دەستکەوتی زانستی، بڕوانامە و خەڵاتی ڕێزلێنانە کە بە تواناکانی سەلماندوویەتی ژنان دەتوانن سەرکەوتن بە دەستبهێنن لە هەر بوارێک کە کۆمەڵگە بۆ ژنان بە نامۆیی لێی بڕوانێت، وە بتوانن شانازی بۆ خۆیان، خێزانەکەیان و وڵاتەکەیان تۆماربکەن.

🔸ئەندازیار شادان مەدحەت لە یەکەمین ئەندازیارەکانی عێراق بووە کە ٧ مانگ ڕاهێنانی کردووە لەسەر بەکارهێنانی کۆمپیتەر بۆ دیزاین و لەگەڵ چەندین کۆمپانیای بیانی و ئەندازیاری دەرەوە کاری کردووە، سەردانی وڵاتانی چین، یابان، ئەڵمانیا و تورکیای کردووە، دواتریش وەک ڕاوێژکار کاری لەسەر پێگەیاندنی ئەندازیارە گەنجەکان کردووە.

🔹ئەندازیار شادان مەدحەت لەگەڵ ئەوەی تەنها کچ بووە لە کۆلێژی ئەندازیاری لە هەمان کاتدا بەهۆی ئەوەی کورد بووە و لە شاری سلێمانی ژیاوە، زمانی عەرەبی نەزانیووە ئەمانەش بەیەکەوە ئاستەنگی بۆ دروستکردووە، بەڵام بەو باوەڕییەی بە خەونەکەی هەیبووە، نەیهێشتووە ئەو ئاستەنگییانە ساردی بکاتەوە لە گەیشتن بە ئامانجەکانی.


🔺چەندین بینا و باڵەخانەی دیاری دیزاینکردوە لەوانە: نەخۆشخانەی سامەڕا، کازمییە، کۆلێژی یاسا و دواتر بوە بە لێپرسراوی بەشی شارستانی و کاری لەسەر نۆژەنکردنەوەی چەندین بینا و باڵەخانەی دیاری شارەکە کردوە، لە شارەکانی دیکەی عێراقیش کاری دیزاین و نۆژەنکردنەوە و توێژینەوەی زانستی ئەنجامداوە.

🔺لە ساڵی ٢٠٠٢ شادان مەدحەت هاتوەتەوە شاری سلێمانی، نەخۆشخانەی چاوەکەی لە شاری سلێمانی دیزاین کردووە، لە پڕۆژەی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی کاری کردووە، دواتریش لە خوێندنی باڵا دامەزراوە، پاش خانەنشینبوونیشی جارێکی دیکە لە بەشی دیزاینی پارێزگاری سلێمانی هاوکاری گەنجانی کردووە بۆ کاری دیزاین تا بتوانن سوود لە ئەزموونی ڕاوێژکارە بە ئەزموونەکان وەربگرن.

وەرگیراوە لە ڕاپۆرتێکی بێریڤان کەمال

Photos from Kurdistan Engineering's post 07/03/2023

ئەندازیار: توانا رەسوڵ

🔺نزیکەی شەش مانگ بەرلە ئێستا لەپۆستێکدا ئەم کارەساتی تەلارسازیەم باسکرد کە ئەم چەندڕۆژە تەواوبوو.
بەداخەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار کە دیزاینە گرنگەکانی شار بەکەسانی نەشارەزا دەسپێرن و ئەوەش ئەنجامەکەیەتی کەزیاتر لە وەجاخی گۆشتبرژاندن دەچێن وەک لە دەروازەی سەنتەری شار.

🔺با تەواوبێت ببینن وەک دیواری کولانە خوارو خێچ دەبێت.
دەتوانرا بە مادەی تر یان هەر ئەو بەردەی خۆیان بەکاری دەهێنن بەڵام لەو كارگەی مەڕمەڕانەی سلێمانی بەڕێکی ببڕدرایە.

06/03/2023

دیزاین كردنی قۆناغی دووه‌م و سێیه‌می پڕۆژه‌ی مۆنیۆمێنتی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین له‌سه‌ر ڕوبه‌ری ٩٥٣٨٧ مه‌تر دووجا له‌ شاری ڕانییه‌, كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌و‌ره‌ و نیشتمانییه‌. لە لایەن ئەندازیاری تەلارسازی ئوسامە شەمێرانی.

له‌ ڕۆژی ٥ ئازاردا دیزاینه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و به‌رپرسانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین کرا له‌ هۆڵی سیمیناری زانكۆی ڕاپه‌ڕین.

09/02/2023

دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى له‌ توركياو سوريا روويدا، بۆئه‌وه‌ى بمانه‌وێ له‌ حاڵه‌تى نه‌خوازراو رێژه‌ى زيان و مردن كه‌م بكه‌ينه‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر له‌ رووداوى تر ئاماژه‌مان پێكرد، ده‌بێت كۆدى بينا چاڵاك بكرێت. بيناو پڕۆژه‌كانمان له‌سه‌ر ستانداردى جيهانى ناڕۆن، ئێستاش رێنماييه‌كانى شاره‌وانى و شيكردنه‌وه‌ى ماتريال و پشكنينى خۆڵى پڕۆژه‌كان هى ساڵانى حه‌فتاو هه‌شتاكانى عێراقن. كارى له‌ پێشينه‌ى حكومه‌ت ده‌بێت دووباره‌ چاوپێخشاندنه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتيكردنى حه‌قيقى پڕۆژه‌كان بێت بۆئه‌وه‌ى به‌دوور بين له‌و كاره‌ساته‌ سروشتييانه‌.

09/02/2023

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان:

🔷فەرمانم کردووە کە هەفتەی داهاتوو وۆرک شۆپێک ئامادە دەکەین بۆ ئەوەی زانیارییەکان ئەپدەیت بکەینەوە و کۆدی سەلامەتی زیاتر بەرزبکەینەوە

🔷وەکو بۆچوونی کەسی خۆم زۆربەی زۆری ئەو پرۆژانەی کە کراون و دیزاینەکەیان لەسەر بنەمای پلەی 6.5 -7 پلەی ڕێختەر بووە. ئەگەر لەکاتی جێبەجێکردندا ئەمە بە باشی پەیڕەو کرابێت

🔷بە شێوەیەکی گشتی بیناکان لەعێراقدا مواسەفاتیان بەرزه و‌ پشتیان بەستووە بە مواسەفاتی بەریتانی و ئەمەریکی.

🔷لە هەرێمی کوردستان لەکاتی دیزاینکردنی پرۆژەکاندا ،بەتایبەتی باڵەخانەکان و پردەکان، هۆکارەکانی سەلامەتی بوومەلەرزە‌ ڕەچاو کراوە.

🔺ئێوە پێتانوایە مواسەفاتی بیناکانی کوردستان بەرزە؟

08/02/2023

ئەندازیار توانا رەسوڵ باسی گرینگی بەکارھێنانی کەرستەی دابڕکەر (عەزل) بۆ بینا و باڵەخانەکان دەکات، لەگەڵ بەکارھێنانی ئەو پرۆگرامە ئەندازیاریەی کە پێویستە پێش دروستکردنی بیناکان بەکاربھێنرێت.

ئێوە چی جۆرە کەرستەیەکتان بەکارھێناوە بۆ دروستکردنی خانوەکەتان؟

06/02/2023

پرسیارەکانمان ھەم ئاڕاستەی ئەندازیارەکانە و ھەم خەڵک.

05/02/2023

پڕۆژەی (خانووی بەکرەجۆ) یەکێکە لە پڕۆژەکانی شاری سلێمانی کە توانیویەتی جێگای خۆی لە (ئارک دەیڵی) دا بکاتەوە، و بپاڵێورێت بۆ پێشبڕکێی باشترین خانووەکان لە سەرتاسەری جیهاندا، پڕۆژەکە لە بەکرەجۆی شاری سلێمانی بنیاتنراوە، لە ساڵی ٢٠٢١ دا دیزاین و جێبەجێ کردنی بۆ کراوە لەسەر ڕووبەری ٢٠٠ مەتر دووجا. شوێن: بەکرەجۆ، سلێمانی
ڕووبەری زەوی: ٢٠٠ مەتر دووجا
مەوادی بەکارهاتوو: خشتی سپی
دیزاین: زاکا ئارکیتێکچەر
تیمی دیزاین: کەیوان کاوە - زەردەشت عەزیز
جێبەجێکردن: کۆمپانیای دیپ دیزاین
تیمی جێبەجێکردن: هەڵگورد عەبدولباسط - ئاودەنگ مەهدی
________
دەتوانن لە ڕێگەی ئەملینکە بەشداری بکەن لە دەنگدان

https://boty.archdaily.com/us/2023/candidates/152556/bakrajo-house-slash-zakaa-architecture/referal/6901335_28e3c20d

27/01/2023

• ئایا خوێندکاری کۆلێژی ئەندازیاریت و کێشەت لە پڕۆگرامی 3DMax و V-ray دا هەیە؟
• یان دەرچووی بەشی ئەندازیاریت و دەتەوێ تواناکانت زیاتر بەرەو پێشەوە ببەیت؟
• پێویست بە دوودڵی ناکات بۆ بەژداری کردن لە کۆرسی 3D Max ئێمە خولێکی ١٥ رۆژیمان بۆ ئامادەکردوون دەتوانن ھەر ئێستا پەیوەندی بکەن و ناوی خۆتان تۆماربکەن.
• کۆرسەکە_لەم_بابەتانە_پێکهاتووە:
• فێربوونی بنچینەکانی 3dsmax و ناساندنی ڕووکاری بەرنامەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی.
• ستراتیژیەکانی فێربوونی 3dsmax بە خێراترین و ئاسانترین ڕێگا.
• کاری مۆدێلینگ و بەکارهێنانی تەکنیکی ئاسان.
• ناساندنی چەندین (modifier)ی گرنگ بۆ کاری مۆدێلینگ.
• چۆنیەتی گۆڕینی 2D plan بۆ 3D plan
• پێدانی ماتڕیاڵ و تێکسچەر ، بە مۆدێلەکە
• باسکردنی V_ray next بە شێوازێکی گشتی
• باسکردنی V_ray next بەوردی و لێهاتووی بۆ یەکجار و بۆ هەمیشە!!
• دانانی Environment
• دانانی Vray Sun
• دانای lighting
• دانانی setting ی تایبەتی Vray و پێدانی بە بەشداربووان.
• لەم کۆرسەدا فێرخواز فێری ئەوە دەبێت چۆن بەکەمترین کات ، جوانترین و بەرزترین کوالێتی render بکات.
• بەکارهێنانی lightmix ئیفێکتەکانی تر
• بەکارهێنانی photoshop بۆ کاریpost production
• لەکۆتاییدا فێرخواز دەگات ئاستێک کە ڕێندەری پڕۆفیشناڵی خۆی بە بەکارهێنانی پڕۆگرامەکانی 3dsmax & vray بکات..
• پەلە بکەن و ھەر ئێستا ناوی خۆتان تۆماربکەن، چونکە بەشداریکردن سنوردارە.
• بۆ خۆتۆمارکردن دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانە یاخود لە رێگای نامەی مەسینجەر ناوتان تۆماربکەن.
• تێبینی مەرجە فێرخواز لاپتۆپی خۆی پێبێت،چونکە خولەکە بە شێوەی ڕووبەڕوو لە کلاس(پۆل) دەبێت.
• 07501172434
• 07708535354
ناونیشان- ھەولێر-شەقامی زانکۆ

26/11/2022

‎ئەندازیار شنۆ عمر

چەند زانیاریەکی گرنگ لەسەر تانکی غاز و سیستمی غازى LPG

سیستمی غاز یەکێکە لەو پێویستیە سەرەکیانەی کە ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر بەکاری دەهێنن بۆ خۆ گەرمکردنەوە( سیستمی شۆڤاژ ) و زۆپا و چێشت لێنان لەناو ماڵ و یەکەکانی نیشتەجێبون و چێشتخانەکان، بە شێوەیەکی گشتی خەڵک سودی لێدەبینێت ، لە هەمان کاتدا زیانی گەورەی هەیە ئەگەر نەزانرێت چۆن بەکاردێت...
*پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت لە کاتی دانانی سیستمی غاز

١-پێویستە تانکیەکە تازەبێت ، خۆتان بە دور بگرن لە کڕینی تانکی کۆن و بەکارهاتوو
٢- دەبێت تانکیاکە مەنەفێستی خۆی هەبێت لە کۆمپانیایەکی باوەڕپێکراو بیکڕیت
٣- پێویستە تانکی غاز کەپری بۆ بکرێت بۆ پاراستنی لە لێدانی ڕاستەوخۆی تيشکی خۆرو بەفرو باران، ئەمەش بۆ سەلامەتی و پارێزگاری کردنە لە خراپ بونی تەواوی قفڵ و safety valve و بۆیاخی تانکیەکە.
٤-لە تانکی غازدا safety valve زۆر گرنگە لە ڕوی سەلامەتیەوە ،کاتێک پەستانی تانکیەکە لە ١٧ باڕ زیاتر بو لە ڕێگەی safety valve ەوە پەستانی زیادەی ناو تانکیەکە شوت ئەکات بۆ سەرەوەو خاڵی ئەبێتەوەو لە ڕوداوی نەخوازراو بە دور ئەبێت
٥-پێویستە تانکی غاز له ماڵان دوربێت لە سەرچاوەی کارەباو گەرمی بە دوری لایەنی کەم (٣م ) وە بۆ چێشتخانەو شوێنی گشتی(٥-٧م)
٦- ئەو بۆریەی لە تەئسیسی غازەکەدا بەکاردێت بەهیچ جۆرێک نابێت پلاستیک بێت بەڵکو دەبێت بۆری carbon steel-schedule40-seamless pipe بەکاربێت، وە پێویستە بۆریەکان ڕەنگی زەرد بکرێت بۆ ناسینەوەی لەکاتی گڕگرتن
٧-نابێت بۆری ناو سیستمەکە دفن بێت .
٨-پێویستە سیستمی غاز دیزاین و جێبەجێ بکرێت لە لایەن ئەو کۆمپانیاو ستافانەی کاری غاز دەکەن و مۆڵەتی فەرمیان هەیە لە بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکان و بەرگری شارستانی وە ستافی ڕاهێنراوبن و شەهادەی 6G هەبێت،
٩-پێویستە تەواوی ئەو بۆری و ڤاڵڤ و کەرەستانەی لەم سیستمەدا بەکاردێت کوالێتی بەرز بێت و بەپێی ستاندارد بێت ،لە سیستمی غازدا ئەبێت ئیرەر سفر بێت چونکە ئەبێتە هۆی کارەساتی گەورە
١٠-پڕکردنی تانکی غاز تا ٪٨٠ چونکە غاز بە بەرزبونەوەی پلەی گەرمی دەکشێت
١١-کاتێک لێچونی غاز لەنێو ماڵێک یان ژورێکدا ڕودەدات پێویستە هیچ سەرچاوەیەکی کارەباو گەرمی کارپێنەکرێت (گڵۆپ، ساحیبە،مۆبایل یان هەر ئامێرێکی تر) بە تایبەت کە دەگەڕێیتەوە ماڵەوەو هەست بە بۆنی غاز دەکەیت! پێویستە زۆر لەسەرخۆ سەرجەم دەرگاو پەنجەرەی ماڵەکە یان ژورەکە بکەیتەوە وە بە زوترین کات قفڵی سەرەکی بگریتەوە ،بەڵام گەر بۆنەکە زۆر بەهێز بو دەستبەجێ شوێنەکە بەجێبهێڵێت و بەرگری شارستانی ئاگادار بکەیتەوە
١٢-دانانی قفڵی کارەبای solinoid valve بۆ گرتنەوەی غاز لە کاتی بونی لیک لە سیستمەکە
١٣-دانانی gas detector حاسە بۆ سەرجەم ئەمێرەکان وەک پاکێج و تەباخ و زۆپا
١٤-تەواوی کارەکان لە سەرەتاوە تا کۆتای دەبێت بە سەرپەرشتی ئەندازیاری میکانیک بێت
١٥- دەبێت شەش مانگ جارێک چێکی سیستمەکە بکرێتەوە پشکنین بۆ سەرجەم پاچەو جۆینتی لەحیمەکان بکرێتەوە بۆ ئەوەی بە دوربین لە هەر کارەساتێکی نەخوازراو
هیوای سەلامەتی بۆ هەمو لایەک...

19/11/2022

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ھەمووان
لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا ئێمە وەک کوردستان ئینجینیەریگ ھەموو ئەو بابەتە ئەندازیاری و زانستیانەمان بڵاوکردەوە کە سەبارەت بە لە لایەن ئەندازیاران نوسرابوون.

ئامانجی ئێمە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری ئەندازیاریە بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان زیاتر ھۆشیار بکرێنەوە، چونکە وەک دیارە کاریگەری زانستی ئەندازیاری چەند گەورەیە و ئیھمالکردنی دەبێتە ھۆی دروستبوونی کارەساتی ھاوشێوەی سلێمانی و زۆر گەورەتریش.

داواکارین لە ئەندازیاران بۆ زیاتر خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و گەیاندنی زانست و زانیاریە ئەندازیاریەکان ئێرە بکەن بە سەکۆیەکی گەورە و بتوابین لێرە بابەتەکان بڵاوبکەینەوە.

19/11/2022

چەند سەرنجێکی زانستی ھەر سەبارەت بە

دیار شێخ غەریب
ماستەر لە زانستە ژینگەییەکان:

تەقینی بتڵی غاز یان گڕگرتنی غازی پەنگ خواردوو لە ڕووی زانستییەوە.

لەڕووی زانستیەوە ئەوەندەی زانیاریم هەبێت هەرگیز غاز لە ناو بتڵدا گڕ ناگرێت ، چونکە بۆ سوتان و گڕگرتنی غاز لە هەر شوێنێکی داخراودا پێویستە بەنزیکەیی ٨%ی ئەو ناوەندە غاز و ٩٢%ەکەی تر ئۆکسجین بێت، وە هەر لەبەرئەوەی هەرگیز لە حاڵەتی ئاسایدا پەستانی دەورووبەر زیاتر نابێت لە پەستانی ناو بتڵەکە، هەوای دەوروبەر ناچێتە ناو بتڵەکە و هەمیشە تا ئەوکاتەی پەستانی ناو بتڵەکە یەکسان دەبێت بە پەستانی دەورووبەر، غاز لە بتڵەکە دێتە دەرەوە ئیتر دەوەستێت، (کە لەم حاڵەتەشدا لە ناو خاڵکدا بە بتلی خالی ناسراوە ئەگەر نا هێشتا غازی تێدا ماوە بەڵام پەستانی ناو بتڵەکە یەکسانە بە پەستانی دەرەوە بۆیە چیتر غازی لێ نایەتە دەرەوە) ..
بتڵی پڕ لە غاز هەرگیز ئاگر ناگاتە ناوی و ئاگر ناگرێت وە بەهۆی ئاگر گرتنی غازەکەی ناوییەوە ناتەقێتەوە. بەڵام لە دوو حاڵەتدا بتڵ ئەگەری تەقینی هەیە بەهۆی چالاک بوونی گەردەکانی غازەکەوە لە ناو بتڵەکەدا کەبریتین لە:.
١ــ زۆر ڕاوەشاندن یان پیاکێشان کە گەردەکانی غازەکە بگەیەنێتە ئەوپەڕی چالاک بوون.
٢ــ گەرمکردن یان گەرم بوونی بتڵەکە..

بۆیە ئەو ڕووداوەی دوێنێ بێگوومان نە بەهۆی درۆنەوە بووە( وەکو ئەوەی هەنێ پەیج بۆ زیادکردنی ئەکتیڤیتی پەیجەکانیان ئەینوسن) و لە هەمان کاتیشدا نەبەهۆی تەقینی بتڵەکەوەبووە، بەڵکو بێگومان بەهۆی لێچوونی غاز بووە لە سیستەمەکەوە بۆ ناو بیناکە، و چڕبوونەوەی بوو لە شوێنێکی داخراودا، چونکە ئەبێ ئەوە بزانین کاتێک ڕێژەی غاز لە ناوەندێکی داخراودا نزیک دەبێتەوە یان دەگاتە ٨% بەرامبەربە ٩٢% ی ئۆکسجین، بە داگیرساندنی گڵۆپێک یان سادەترین سەرچاوەی پریشکی ئاگر ، بەهۆی نزمی فلاش پۆینتی غازەکە( واتە زوو بڵێسە سەندن) ەوە ئەو ناوەندە وێران و خاپووردەکات..
بۆیە پیویستە وێڕای دڵنیابوون لە توندوو و تۆڵی و جیبەجێکردنی تەواوی ڕێنماییەکانی هەر سیستەمێکی غازی لە ماڵان یان شوینە داخراوەکان کە دادەنرێت..پێویستە ئامێری گاز دێتێکتەر و وەلفی گرتنەوەی ئۆتۆماتیکی لەو ناوەندە جێگیر بکریت،، بۆ ئاگادار کردنەوەمان لە حاڵەتی لێچوون و پەنگ خواردنەوەی غازو گرتنەوەی غازەکە لە سەرچاوەکەوە و کۆمەڵێک ڕێکاری تری بەرگری شارستانی دوای هەستکردن بە گاز پێویستن کە بەزووترین کات ئەنجام بدرین لەلایەن خاوەن ماڵەوە.

19/11/2022

سڵاو و رێز ئەندازیارانی خۆشەویست

نووسینگەی راوێژکاری ئەندازیاری AVA Architects
پێویستی بەم پسپۆرییانەی خوارەوە ھەیە بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆژە کە پێویست دەکات شارەزا و ئەزموونیان ھەبێت .

دەتوانن راستەوخۆ پەیوەندی بەم ژمارەی خوارەوە بکەن :-
ژمارەی مۆبایل : 07504673973

٢ ئەندازیاری میکانیک
٢ ئەندازیاری کارەبا
١ ئەندازیاری تەلارساز
١ ئەندازیاری رووپێوان

سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان / ئەنجومەنی سەندیکا

19/11/2022

تکایە با ئەم پۆستانە زۆرترین خەڵک بیبینێ چونکە پێویستە خەڵک ھۆشیاربکرێتەوە.

‎"ئەندازیاری میکانیک: کاروان نامیق"

ئەم پاشا گەردانیەی لەم وڵاتەدا لە بواری ئەندازیاریدا هەیە
ڕانەگیرێت خراپترمان لەڕێیە...

ڕۆژانە خەڵكی بێتاوان ئەبن بە قوربانی لەبەر چەند هۆكارێكە:
- لەبەر نەبوونی هەلی كاری پێویست، هیچ خاوەن پیشەیەك كاری خۆی ناكات.
- ئەندازیاری شارستانی تەداخولی ئیشی ئەندازیاری تەلارسازی ئەكات.
- ئەندازیاری کارەبا ئیشی ئەندازیاری میكانیك ئەكات.
- مودیری مەشروع دەوری سەبع سنایع ئەبینێت.
- خاوەنی بینا لەجیاتی هەموو لایەنەكان قسەی یەكلایكەرەوەی هەیە چی وت هەر ئەوەیە.

ئینجا فلیمی وەستا: باوەڕكەن نیوەی مەشروعی ئەم وڵاتە وەستا ئەیبات بەڕێوە، ئەسڵەن ئەندازیار هەر دیكۆرە وەك توحفە بۆتام ئەیخەنە مەشروعەوە.

یەكێكی تر مواسەفات و ستاندەرە: جاران لەزەمانی سەدامدا مواسەفاتی عێراقی هەبوو بۆ مشاریع كە كورتكراوەی مواسەفاتی عالەمی بوو، یەكێكە لە سەرچاوە گرنگەكانی هندسە كە ئێستا بەداخەوە كەس كاری پێناكات، جگە لەوە هەموو بەشەكانی تری هندسە بەند بە بەند كۆد و ستاندەری خۆی هەیە ئەویش كەس گرنگی پێنایات و جێبەجێ ناكرێت.

خودا دانیشتوانی ئەو هەموو شوقانە بپارێزێت كە كەس نازانێت چۆن دروست ئەكرێن؟! جارێ فلیمی ترمان لەڕێیە با بوومەلەرزەیەك ڕووبدا خوا نەخواستە بزانن چەنی لەو شاخانە بەخلیسكێنە یەنە خوارەوە.

لەهەموو قسەكان خۆشتر ئەوەیە: هەرزانترین نرخ ئیش وەرئەگرێت و بەزوترین كاتیش لەبەر ئەوەی پەلەمانە!!!

دەربارەی ئەم تانكی غازە ستاندەری خۆی هەیە ئەبێت چۆن بێ و لە كوێ دائەنرێت و چەند سێنسەری لەسەرەو و ئەگەر لێی چوو نابێت شوێنەكەی سەرگیراو بێت و غاز پەنگ بخواتەوە و ئەگەر لە سەر زەوی بوو ئەبێت بخرێتە حەوزی كۆنكریتەوە و دفن بكرێت و نابێت بۆریەكانی داپۆشرێت و ئەبێت بە بۆری ڕەشی ئاسن بەلایەنی كەمەوە سێکچۆڵ ٤٠ بێت، مەفروزە سێنسەری گاز لەهەموو ئەو شوێنانەی ماڵەكە دابنرێت كە بۆری غازەكەی بۆ چووە و بەسترابێتەوە بەقفڵی كارەباییەوە هەر كە هەستی بەغاز كرد قفڵەكە خۆی ئەگرێتەوە و دائەخرێت غازی زیاتر نانێرێت، زۆر شتی تر كە كاتی نییە باسی بكەین.

خودای گەورە لەو كەسانە خۆش بێت كە گیانیان سپاردووە و شیفای بریندارەکانیش بدات.

Want your business to be the top-listed Engineering Company in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

دیزاین كردنی قۆناغی دووه‌م و سێیه‌می پڕۆژه‌ی مۆنیۆمێنتی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین له‌سه‌ر ڕوبه‌ری ٩٥٣٨٧ مه‌تر دووجا  له‌ شاری ڕ...
کاتێک ئەندازیار زۆر سایەقی حەفارە بێزار دەکات 😂
کاریگەری کەش و ھەوا لەسەر دیزاینکردنی بینا و باڵەخانەکان
🔸ئایا کەش و ھەوا کاریگەری ھەیە لەسەر دیزاینکردنی بینا و   باڵەخانەکان؟🔸ئایا دیزاینکردنی بیناکان لە ناوچە گەرمەکان و سارد...
ڤایرۆسی کۆڕۆنا
kurdistan engineering
بینەری ئەم ڕاپۆرتەی کوردستان ئینجینیەرینگبن باسی پردێک دەکات لە وڵاتی چین بە ناوی پردی ڕوویی، ئەم پردە بە یەکێک لە جوانت...

Telephone

Address

Irbil
Other Science, Technology & Engineering in Irbil (show all)
Cashier-FASTREADER Cashier-FASTREADER
Runaki Street
Irbil, 44001

FASTREADER SERVES

Physics - Grade 10,11&12 Physics - Grade 10,11&12
Irbil

ئەم پەیجە تایبەتە بە زانستی فیزیا, تایبەتتر بە بابەتەک?

Popl.iraq Popl.iraq
MRF
Irbil

اسرع طريقة لمشاركة مواقع التواصل الاجتماعي ومعلومات ا?

Nawshan Nawshan
Irbil, 44001

First International Conference on Computing and Emerging Sciences First International Conference on Computing and Emerging Sciences
Irbil, 00964

ICCES is a specialized conference that aims to present the latest researches related to new trends

Crypto & Tech Mews 88 Crypto & Tech Mews 88
Kurdistan
Irbil, 44001

Specialist IT Sponsor: Kucoin.com/

Aura Group - A.S Aura Group - A.S
Erbil, Justice Tower
Irbil, 44001

Techno AHA Techno AHA
Irbil

The End

Petroleum Information Petroleum Information
Irbil

مالێک بۆ خزمەتی کادیرانی نەوت

دروست كردنی ڕاپۆرت دروست كردنی ڕاپۆرت
Shaqlawa
Irbil, 44001

هه‌ر پرسیارێكتان هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵای

CSPro.TV CSPro.TV
108M Ankawa
Irbil

Watch & Read, Digital Information Ocean for CSPros.