تــكـيـة شــيخ جـعــفـــر شـيـخ حـســـن الـبرزنجــي

تــكـيـة شــيخ جـعــفـــر شـيـخ حـســـن الـبرزنجــي

You may also like

ولاد دقادوس
ولاد دقادوس

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from تــكـيـة شــيخ جـعــفـــر شـيـخ حـســـن الـبرزنجــي, Public & Government Service, Hawler/Zanyare, Irbil.

Timeline photos 06/12/2023

شاعیری كلاسیكی كور
عاصم
1912_1980
نازناوی شاعیری كلاسیكی شێخ حه‌سه‌نی كوڕی شێخ محیدینی كوڕی شێخ كه‌ریمی كوڕی شێخ ئه‌حمده‌ به‌رزنجی یه‌ له‌ساڵی 1912داله‌ گه‌ڕه‌كی بایزاغا له‌شاری كۆیه‌ چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه‌.
له‌لای باوكی فیری قورئان و فه‌رموده‌كانی پیغه‌مبه‌ر بووه‌ له‌لای شێخ نه‌جمه‌ددینی مامیشی (زانستی ته‌سه‌وف)ی وه‌رگرتووه‌ له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاین و ئه‌ده‌ب په‌روه‌ردا ژیاوه‌ ..(شێخ محێدین) ی باوكی شاعیرێكی لیهاتوو بوه‌و نازناوی(نیهانی)بووه‌..سه‌ید ئه‌حمه‌دی مامیشی شاعیرێكی دیاری خه‌زال بوه‌و نازناوی (حوسنی)بووه‌و ته‌نانه‌ت پوره‌كه‌یشی كه‌ناوی (خاتوو زه‌ینه‌ب)بوه‌و نازناوی(حه‌زینه‌)بوه‌و شاعیرێكی به‌تاتوانابووه‌.
عاصم له‌ناو ئه‌و ئاوو هه‌وایه‌دا په‌روه‌رده‌بووه‌و به‌هره‌ی شاعیری له‌لاخوڵقاوه‌و ماوه‌یه‌ك له‌لای شێخ مارفی مامی گه‌وره‌ی له‌ گوندی(هه‌ڵه‌جه‌)ی نزیك هه‌وڵیر ژیاوه‌و له‌دواییدا هاتۆته‌ كۆیه‌و له‌ دوای كۆچی دوای (شێخ نه‌جمه‌دین)ی مامی بوه‌ته‌شێخی رابه‌ری ڕێبازی قادری له‌كۆیه‌و له‌ساڵی 1967دا هاتۆته‌ هه‌وڵێروو ته‌كیه‌كی كردۆته‌وه‌ تاكو له‌ساڵی 1980دا كۆچی دوایی كردوه‌و شێخ جه‌عفه‌ری كوره‌ گه‌وره‌ی له‌جیی دانیشتووه‌.

عاصم وشیعری خه‌زه‌ل:
-----------------------
عاصم شاعیرێكی كلاسیكی بوو له‌سه‌ره‌تای سه‌ر هه‌ڵدانی به‌هره‌ی شاعیری ئاره‌زوو خوندنه‌وه‌و له‌به‌ركردنی هۆنراوه‌كانی ناڵی و كوردی و حه‌ریق و ناری و ئه‌خته‌رو مه‌یلی وراجی و نیهانی حوسینی بوه‌و به‌قوڵی چۆته‌ نیو ئه‌ده‌بی و فارسی و شعره‌كانی سه‌عدی و حافزی شیرازه‌یی مه‌ستیان كردووه‌و له‌سه‌ر ده‌می لاوییه‌وه‌ هه‌وڵی شیعری هۆنیه‌وه‌ی بوه‌و وه‌ك شاعیره‌ كلاسیكیه‌كان به‌غه‌زه‌ل ده‌ستی پێكردوه‌و له‌هۆنراوه‌یه‌كیدا له‌به‌ر هیجرانی یاره‌كه‌ی كه‌وتۆته‌ ناڵه‌وه‌ فیغان و جه‌رگی له‌ت له‌ت بوه‌و له‌پارچه‌یه‌كیدا ده‌لێ:

ئه‌مرؤ چاوم دا ده‌ده‌ڕێژێ ئاوی گه‌رموو خوێنی سوور
چونكه‌ شۆخی من له‌چاوم دورڕو مه‌رجانی ده‌وێ

خۆله‌گه‌ڵ من یاری نازدار چونكه‌ ڕه‌حمێكی نه‌بوو،
بۆیه‌ واجه‌رگم سوتاوه‌، دیاره‌ ده‌رمانی ده‌وی

Photos from ‎تــكـيـة شــيخ جـعــفـــر شـيـخ حـســـن الـبرزنجــي‎'s post 02/12/2023

شاری کۆیەی باپيران
ئەمرۆ 2 /12 / 2023
لەگەل ئامۆزایانی خۆشەویست
لە پیشوازی ئامۆزایان و خزمان و نەوەکانی شیخ (حسن)ی گلەزەردە لە شاری سلیمانی
سەردانی مەزاری باپيرەگەورەمان (شيخ عبدالكريم)کۆیە

30/11/2023

ره سه ن شيخ عبدالله-شيخ عبدالخالق شيخ جعفر-شيخ سالار شيخ حميد-شيخ عبدالله شيخ حسن-شيخ عمرشيخ صدرالدين-شيخ جعفرشيخ حسن-شيخ خالص شيخ جه واد-شيخ ره گه زشيخ سالار-كاكه شيخ شيخ جعفر-
دانيشتوان له راسته وه
ئه و دووكه سه ى يه كه م نازانين
ره وه ند شيخ جعفر-شيخ على شيخ خالص-شيخ ئه حمه دشيخ جعفر-شيخ سه ركه وت بابه شيخ -شيخ محمد شيخ جعفر.
به هارى سالى ١٩٩٥ گوندى هه ره جه

Photos from ‎تــكـيـة شــيخ جـعــفـــر شـيـخ حـســـن الـبرزنجــي‎'s post 27/11/2023
23/11/2023

زنجیرەی تەریقەتی شێخ حسنی گڵەزەردە :

جەنابی شیخ حەسەن لە باوکی خواناسیەوە تەریقەتی (نوربەخشی و عەلەوی) وەرگرتووە ، کە بەشیکە لە تەریقەتی (خەڵوەتی) کە ئەگەڕێتەوە بۆ شێخ (شەمسەدینی بادینی گەورە) کە خەلیفەی (شێخ ئەحمەد بچوک) بووە ، جەنابی شێخ حەسەن لە (شێخەوڵا - شێخ عەبدوڵڵا) ش تەریقەتی وەرگرتووە و سلوکی کردووە و ئیجازەی دراوە بۆ ئیرشاد [٣٣]

پاشان تەریقەتی لە خەلیفەکەی باوکی ، شێخ عەبدوڵلا سوێڕەڵەیی وەرگرتووە و مۆڵەتی ئیرشادی پێداوە ، پاشان لەلای شێخ ئەحمەد ئەحسائی لە بەغداد تەریقەتی وەرگرتووە ، پاشان تەریقەتی قادری وەرگرتووە لە برا گەورەکەی (شێخ ئیسماعیلی ولیانی) و خەرقەی لەبەر کراوە و مۆڵەتی ئیرشدای پێ درا ، بەمەش بووە بە مورشیدێکی کامڵ و خەڵکێکی زۆر شوێنی کەوتوون [٣٤]

زنجیرەی تەریقەتەکەشی بەم شێوەیەیە [٣٥] [٣٦] :

١- شێخ حەسەنی گڵەزەردە

٢- شێخ ئیسماعیلی ولیانی (برا گەورەکەی)

٣-شێخ ئەحمەدی ئەحسائی (لە بەغداد)

٤-شێخ حوسێنی بەسڕائی

٥-شێخ موحەمەد سادیق

٦-شێخ موحەمەد قاسیم

٧-شێخ عەبدولفەتاحی سەیاح

٨-شێخ موحەمەد غەریبوڵڵا

٩-شێخ داودی ثانی

١٠-شێخ عەبدولعەزیزی گەیلانی

١١-شێخ عەبدولڕەزاقی گەیلانی

١٢-شێخ عەبدولقادری گەیلانی

١٣-شێخ ئەبو سەعیدی مەخزومی

١٤-شێخ عەلی هەکاری

١٥-شێخ ئەبو فەرەجی تەرتوسی

١٦-شێخ عەبدولواحیدی یەمانی

١٧-شێخ ئەبوبەکری شیبلی

١٨-شێخ جونەیدی بەغدادی

١٩- شێخ سری سقطی

٢٠-شێخ مەعروفی کەرخی ، لێرەشەوە شێخ مەعروفی کەرخی لە دوو ڕێگاوە تەریقەتەکەی وەرگرتووە :

1. ڕێگای ئەلوبەیت :

1. ئیمام عەلی ڕضا

2. ئیمام موسای کازم

3. ئیمام جەعفەری سادق

4. ئیمام موحەمەدی باقر

5. ئیمام عەلی زەین العابدین

6. ئیمام حوسەین

7. ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب

8. حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

2. ڕێگای پیاوچاکانی تابعین :

1. شێخ داودی تائی

2. شێخ حەبیبی عەجەمی

3. شێخ حەسەنی بەسڕی

4. ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب

5. حەزرەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

Mobile uploads 20/11/2023
Photos from ‎تــكـيـة شــيخ جـعــفـــر شـيـخ حـســـن الـبرزنجــي‎'s post 18/11/2023

ئەمرۆی تەکیە

17/11/2023
17/11/2023


۞إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَي النَّبِي يَاأيُّهَاالَّذِينَ آمَنُواصَلُّواعَلَيْهِ وَسَلِّمُواتَسْليما
۞ﷺםבםבﷺ۞آلَلَهّمً صّلَ عٌلَيَ مًحًمًدٍ وٌعٌلَيَ آلَ مًحًمًدٍ

Photos from ‎تــكـيـة شــيخ جـعــفـــر شـيـخ حـســـن الـبرزنجــي‎'s post 11/11/2023

ئه مروى ته كيه
١١/١١/٢٠٢٣

04/11/2023

بسم اللە الرحمن الرحيم
وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ۝ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ۝ أُوْلَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ
صدق الله العظيم .
به داخ و پةژارةيةكي زؤرةوه ئةمرو هةوالى كوچى دوايى خاله(شيخ فاتيح شيخ عمر شيخ بايزى باقلان)مان پيگه يشت به م بونه خه م ناكه وه پرسه وسه ره خوش ى خومان ده گه يه نين به خزمانى باقلان
له خواى گه وره داواكارين به به هـشتى به رينى شادبكات وسه بورى هه مولايه ك بدات
انالله وانااليه راجعون

شيخ عبدالخالق شيخ جعفر البرزنجي
٤/١١/٢٠٢٣

Photos from ‎نەوەکانی شێخ حسنی گڵە زەردە‎'s post 01/11/2023
30/10/2023

شێخ حسن شێخ محی الدین شێخ عبدالکریم برزنجی ( عاصم ) .
شێخ محی الدینی باوکی دووجار هاوسەرگیری کردوە و هەردوو خێزانەکەی ناویان ئایشەخان بووە :
٭ ئایشەخانی یەکەم ناسراو بە( نەنەشەلە ) لە بنەماڵەی حەوێزیان بوو لە کۆیە لەو خێزانەی ( خجاوەخان ، فاتمەخان ، ئامینەخان ، رعناخان ) ی هەبوو .
٭ ئایشەخانی دووەم کچی میرانی احمد بگی خۆشناو خوشکی میرانی ڕشید بگی خۆشناو لەو خێزانەی ( شێخ حسن ، حمدیەخان ،کاملەخان ، حلاوەخان ) هەبوو .
شێخ حسن ( عاصم ) لە ساڵی 1912 لە شاری کۆیەی ئەدەب و شاعیران لە دایک بوە بە پێنج پشت دەچێتەوە سەر شێخ حسنی گڵەزەردە و کەسایەتیەکی ناسراو و شاعیرێکی بە توانای شێخەکانە ، لە منداڵیەوە نێردراوەتە بەرخۆێندن لە مەدرەسەی ئایینی و سەرکەوتوانە قۆناغەکانی بڕیوە شێخ محی الدین ی باوکیشی شاعیرێکی لێ هاتووبوە نازناوی ( نیهانی ) بوەو سید احمدی مامیشی نازناوی ( حوسێنی ) بوەو هەروەها پووریشی ( زەینەب خان ) ی کە خێزانی مەلا عبداللەی جەلیزادەیە شاعیرێکی بەهرداربوە و نازناوی ( حەزینە ) بوە ، جگە لەوانیش خاڵی شاعیر شێخ عبدالقادر شێخ عبدالعزیز ( فیغانی ) بوەو وە هەردوو شاعیران ( شێخ انور ، شێخ جمال ) ئامۆزایانی کوڕانی سیداحمدی شاعیر ، ئەو سیرەیە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بڵێین شێخ حسن لە بنەماڵەیەکی شاعیران پەروەردە بووە بۆیە هەر بە سەلیقە لە هەرزەکاریەوە سەودای شیعرو شاعیران بوە .
لەبەرئەوەی تاقانەی باوکی بوە زۆری خۆش ویستوو لە تەمەنی منداڵیەوە بە ( کاک سید ) بانگی کردوە هەرکاتێ بیان گوتبا کاک سیدی کۆیە دەزانرا مەبەست لێی ( شێخ حسن ) ی شێخ محی الدین بوە .
سەرەڕای قاڵبوونی بە مەسەلەی ئاینەوە پاش وەفاتی باوکیان بووە بە ( مرشد ) موریدو دەروێشی زۆری هەبوون لەوبوارەشدا جێی ڕێزو تقدیری زۆربەی چین و توێژە کۆمەڵایەتی ناوچەکە بووە بۆ ئیرشادو تەسەوف لە تەکیەکان کە لە سەردەمی شێخ احمدی ڕاجی باپیرەگەورەیەوە دەستی پێکردبوو ، وەک هەموو سلسلەی ڕێبازە پیرۆزەکەی ( قادری ) توانیویەتی ڕۆڵی ئیرشاد بگێڕێ و دەروێشەکانی لە عەشیرەتی ( شوان ، شێخ بزێنی ، ساڵەیی ، خۆشناوەتی ، دەشتی هەولێر ) بوون .
لەبواری کۆمەڵایەتیش دا بەحوکمی ڕابەرایەتی و پلەو پایە ئاینیەکەی جێی متمانەو پرسی کەسایەتیەکان بووە و هەمیشە بۆ چارەسەری گرفتە کۆمەڵایەتیەکان دەچوونە خزمەتی و هیچ کاتێک دەستی بە ڕووی کەسەوە نەناوە و بێ هومێدی نەکردوون .
شێخ حسن زۆر حەزی لە خوێندن بوو ، زوربەی کتێبەکانی شەرح و عەقیدەو فقە و تەسەوفی خوێندوە بۆ ئەوەی لەو بوارەدا زانیاری پێویست هەبێ ، لەبواری شعردا شعری زۆربەی شاعرانی وەک ( نالی ، وفایی ، حمدی ، پیرەمێرد ، نیهانی ، حوسێنی ، صافی ) و زۆری تری عربی و فارسی و تورکی لەبەربوەو ماناو لوغزی شعرەکانی شیکردەتەو هەرئەوەش وای کردوە ببێتە شارەزایەکی باشی زمانەکانی( عربی ، تورکی ، فارسی ) بەتایبەتی لە فارسیدا کە گەلێ هۆنراوەی بە پێزو پڕ مانای هەیە .
شێخ حسن خێزانەکەی ناوی ( حلیمەخان ) بوو خووشکی شێخ نظیف شێخ عبدالکریمی حاجی شێخ محمودی برزنجی تەکەڵتوە ، ئەم اولادانەی هەبوو ( شێخ جعفر ، شێخ عبداللە ، گوزیدەخان ، لەزیزەخان ، نزاهەت خان ، نیهال خان ) ، شێخ حسن دواجار دڵە گەورەکەی لە لێدان دەکەوێت لە ساڵی 1980 و لەسەر وەسیەتی خۆی دەیبەنەوە بۆ گۆڕستانی ( شێخانی هەرەجە ) لای باوک و مام و امۆزاکانی بەخاک دهسپێردرێت .
بەرزنجە وەک شوێن ومەرکەز ، شێخانی بەرزنجەش وەک خاوەن تەکیەو و مەقام و مورشید کاریگەری گەورەیان لەسەردڵ ودەروونی شێخ حسن بوە لەهۆنراوەکەیدا لەسەر اولادی بەرزنجە دەڵێت :

غەزالی دەشتی قورئانن هەموو ئەولادی بەرزنجە
نەهەنگی بەحری عیرفانن هەموو ئەولادی بەرزنجە

شوعاعی سڕی تەمجیده لە تەکیاندا نومایانە
بەوێنەی مەوجی دەریا وان هەموو ئەولادی بەرزنجە

هەموو ڕۆڵەی حوسەینینە لە گوڵزاری مەقاماتن
ڕەگەز پاکن چ چالاکن هەموو ئەولادی بەرزنجە

بە نووسینی هەزارانی وەکو من قەت تەواو نابێ
تەواوی وەسف و تەعریفی هەموو ئەولادی بەرزنجە

کە ( عاصم ) خادمی دەرگای حسینە ئەی شەهی لەولا
ئومێدی زۆرە بۆ لوتفی هەموو ئەولادی بەرزنجە ، 🌹

Photos from ‎تــكـيـة شــيخ جـعــفـــر شـيـخ حـســـن الـبرزنجــي‎'s post 28/10/2023

وێنەی دەست و خەتی مەلا محەمەدی جەلیزادە ( مەلای گەورەی کۆیە ) لە نامەیەکدا بۆ حاکمی شەرعی کۆیە لە باسی تەڵاق .

سەرچاوە :
- ئەرشیفی تەکیەی شێخ جەعفەر بەرزنجی .
- بۆ یەم جارە بڵاو دەبێتەوە .

Want your organization to be the top-listed Government Service in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

Website

Address

Hawler/Zanyare
Irbil
Other Public & Government Services in Irbil (show all)
KRG Smart Grid پرۆژەى تۆرى زیرەک KRG Smart Grid پرۆژەى تۆرى زیرەک
100 M
Irbil, 44000

Kurdistan Regional Government Smart Grid Project. Within the shortest feasible time reform the elec

Kurdistan Fox Kurdistan Fox
Irbil

بەخێربێن بۆ پەیجی هەمەڕەنگی کوردستان فۆکس

Local Products - به ر هه می خۆماڵی Local Products - به ر هه می خۆماڵی
Irbil, 00964

ئەم پەیجە بۆ ناساندن و بەرز كردنەوەی ئاستی بەرهەمی خۆماڵیە، تاكو بە ناساندن و بەكارهێنانیان هەستین بە

سەنتەری رۆشنبیری و هۆشیاری پێشمەرگە سەنتەری رۆشنبیری و هۆشیاری پێشمەرگە
هەولێری نوێ
Irbil

سەنتەری رۆشنبیری و هوشیاری پێشمەرگە، كاردەكات بۆ برەو?

الوسيط org الوسيط org
Irbil

خدمات عامه

Shopping in Erbil Shopping in Erbil
Irbil

اهلا بكم

Cihan Insurance Co. Cihan Insurance Co.
طريق كركوك-بناية جيهان بلازا
Irbil

كومبانياى جيهان بو دلنيايى

Naiosh In Iraq Naiosh In Iraq
Irbil

نايوش للتنمية والاستشارات والمشاريع في العراق بعملها ?

Andam Glass Andam Glass
صناعة شمالي
Irbil, 1885ANDAM

بؤ داپوشينى باله خانه و خانوو بةجام و ئةليكؤبؤن و دةرگاى فؤتؤسيل به تازةترين شيوازى سةردةم بة

پزیشکی پزیشکی
Koya Road
Irbil, 44001

Nawprdan village Nawprdan village
Hamllton Way/Near Choman
Irbil, NAWPRDAN