Dr.Azad M. Xoshnaw :: دکتۆر ئازاد خۆشناو

Healthy mind-Healthy life

14/06/2024

🌍هەموو بەیانیەک کە لە خەو هەڵدەستی دوو هەڵبژاردەت هەیە:-
یان
هەستانەوە و هەوڵدان و تێگۆشین لۆ گەیشتن بە خەونەکانت😎
یان
بەردەوامیدان بە خەو و بینینی خەونی خۆشتر😴

07/06/2024

⭐هەموو مرۆڤێک لەژیاندا بێ دوو دڵی دەبێ یەکێک لەم دوو ئازارە بچێژێ:-
🟢ئازاری ڕێگای گەیشتن بە سەرکەوتنەکانت
یان
🔴ئازاری پەشیمانی و نائومێدی هەوڵ نەدان لۆ سەرکەوتن.
بەڵام ئەوە بزانە ئازار و ناڕەحەتی دووەمیان زۆر زیاترە لە هی یەکەم.
⭐Everyone should suffer from either of these 2 pains:-
🟢𝐏𝐚𝐢𝐧 𝐨𝐟 𝐝𝐢𝐬𝐜𝐢𝐩𝐥𝐢𝐧𝐞.
Or
🔴𝐏𝐚𝐢𝐧 𝐨𝐟 𝐫𝐞𝐠𝐫𝐞𝐭.
But remember Pain of regret is more serious than pain of discipline.

03/06/2024

𝗪𝗵𝗲𝗻 𝘆𝗼𝘂 𝘂𝗻𝗱𝗲𝗿𝘀𝘁𝗮𝗻𝗱 𝘁𝗵𝗲 𝗴𝗮𝗺𝗲, 𝘆𝗼𝘂 𝗱𝗼𝗻'𝘁 𝗽𝗮𝗻𝗶𝗰🫀

کاتێک لە بابەتەکە تێدەگەیت، ئیدی ناشڵەژێی🫀

31/05/2024

🏃هەمیشە لۆ بەیانی هەوڵ ئەدەین بەڵام کاتێک بەیانیش دێت، دیسانەوە هەوڵی ڕۆژێکی تر ئەدەین، پێویستە لانی کەم هەندێ جار چێژ لەو ڕۆژ و ساتانە وەرگری کە تێیدایت🕝

24/05/2024

هەموو سەرکەوتنێک دوو لەدایکبوونی هەیە:-
یەکەمیان وەک فکرە لە هیزر و مێشک🧠
دووەمیان وەک دەستکەوت لە واقیعدا🌍
یەکەمیان گرینگە دووەمیان گرینگترین، تاکە ڕێگا لۆ ئەوەی یەکەم تێپەڕێنی و بگەینیتە دووەم بریتیە لە دافع (motive) و لەخۆبوردەیی (discipline) و کارکردن لەسەر بیروبۆچوون و فکرەکان لۆ ئەوەی لە واقیعدا بیانچەسپێنیت.

دکتۆر ئازاد خۆشناو

10/05/2024

1️⃣0️⃣وانە لە ژیاندا زۆرینەی خەڵک خۆزگە ئەخوازێ زووتر بیزانیایە:-
🌀هەموو شتێک لە ژیان کاتیە.
🌀لە ژیاندا یەکسانی/دادپەروەری نیە.
🌀گەورەترین مەترسی بریتیە لە ترس لە مەترسی.
🌀ئەوە تۆیت کێشەکان گەورە ئەکەیت بە زۆر بیرلێکردنەوەی.
🌀هیچ گرینگ نیە خەڵک چی ئەڵێن و چۆن بیردەکەنەوە دەربارەی تۆ.
🌀دڵخۆشی بڕیاری خۆتە نەک دەوروبەر پێتی ببەخشێ.
🌀کەس ناتوانێ هەست بە ژانەکانت بکات وەک خۆت.
🌀لە ژێر هەموو توڕەبوونێک ترسێک هەیە.
🌀ژیری و زانستت سنوردارە و هەمیشە لەسەرووی تۆش هەن.
🌀عەقڵی خۆت باشترین هاوڕێیە کاتێک بیرۆکەی نوێت ئەخاتە بەردەست، بەڵام لەهەمان کات خراپترین دوژمنە کاتێک ترسی گۆڕانکاریت لۆ دروست بکات.

دکتۆر ئازاد خۆشناو

07/05/2024

💊دەکرێ مرۆڤ ئاڵودەی سەرکەوتن بێت! چۆن؟
میکانیزمی هەردوو چیڕۆکی سەرکەوتن و ئاڵودەبوون وەک یەک وان، هەر کە بینیت سەرکەوتن چێژی زۆرە ئەوا ئیدی ئاڵوودەی ئەبیت و لەپێناوی بەدەستهێنانی ئامادەی زۆر قوربانی ئەبیت.

دکتۆر ئازاد خۆشناو

Photos from ‎Dr.Azad M. Xoshnaw :: دکتۆر ئازاد خۆشناو‎'s post 01/05/2024

𝟏\𝟓 ڕۆژی جیهانی کرێکاران؟ یان ڕۆژی جیهانی هەمووان پیشەکانی تر جگە لە کرێکار؟!

لە ژیاندا هەموو ئەو قسە و دروشم و ناونیشانانەی ئەیانبینی زۆر بە ڕەوان وەری مەگرە و تەنها بە ڕوواڵەت بیبینە، هەوڵبدە هەڵسەنگاندنی عەقڵانی لۆ بکەیت ئینجا بڕیاری لێبدەیت، زۆر دوور نەڕۆین ئەمڕۆ کە ڕۆژی کرێکارانی جیهانیە گوایە ئەم ڕۆژە تایبەت بە کرێکارانە کەچی هەموو خەڵک و پیشەکانی تر بە خۆشمەوە وەک پزیشک لەماڵەوەین بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران! کەچی کرێکاران خۆیان لەسەر کارن و ڕەنج و مشەقەتی خۆیان ئەکەن لەم ڕۆژە لەپێناوی دابینکردنی نانی بەیانی لۆ خۆو و خاوخێزان و کەسوکاری، بۆچی ئەم بابەتەم نوسی؟ تاوەکو بە کردارەکی خوێنەرانی ئەزیز تێبگەن کە زۆرێک لەو دروشم و ناونیشانانەی لە ژیانی ڕۆژانە ئەبینین و ئەیبیستین تەنها ڕووکەشن و کرداریان پێ ناکرێ، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە لەمڕۆژەدا گوایە لۆ خزمەتی کرێکاران پارەیەکی زۆر سەرف ئەکرێ و دەیان و سەدان سیمینار و وۆرکشۆپ و کۆڕ و کۆبوونەوە ئەکرێن و دروشمی جۆراوجۆر و پێداهەڵدان و بەڵێن و بڕیاڕی زۆر ئەدرێن گوایە لە خزمەتی کرێکاراندایە! (ئەمە هەروەک ئەم چیڕۆکەوایە کە کابرا خۆی هیچی نەبوو بیخوا لەبرسا مردبوو کەچی گوێرەکەیان بۆ پرسەکەی سەربڕی)...

پەیامی من لەم نوسینە ئەوەیە کە تاوەکو ئەوەی دوربی لە هەڵە و بەلاڕێداچوون لە ژیاندا هەمیشە دروشم و شیعارەکان زۆر بە هەند وەرمەگرە و لەدەروەی بۆکسەکە بیربکەرەوە بزانە لە واقیعدا چ دەگوزەرێ...

هاوپێچ/ کرێکاران وەک هەموو ڕۆژانی تر چاوەڕێی کەسێ ئەکەن ئیشێکیان پێبدا...

دکتۆر ئازاد خۆشناو

30/04/2024

دایک و باوک نهێنی پشت شانۆی سەرکەوتنەکانن🎓

هیچ قوربانیدانێک وەک قوربانی باوان نیە لۆ ڕۆڵەکانی، ئەوکاتەی بوویت بە باوان ئەمجا ئەزانی مانای قوربانیدان چیە...

دکتۆر ئازاد خۆشناو

19/04/2024

🌳نزیکبوونەوە لە سروشت، دوورکەوتنەوەیە سەرچاوەکانی سترێس و نائارامی نێو خەڵک.

دکتۆر ئازاد خۆشناو

Photos from ‎Dr.Azad M. Xoshnaw :: دکتۆر ئازاد خۆشناو‎'s post 15/04/2024

لەگەڵ پۆلێک لە فێرخوازە لێهاتوو و ئەزیزەکانم لە قۆناغی پێنجی کۆلێژی پزیشکی/زانکۆی کوردستان-هەولێر...
وەک هەمیشە ووتومە پێچەوانەی هەموو ئەو بیروبۆچوونە پوچ و هەڵانەی لەسەر ئەم جیلە ئەووترێ، تێڕوانینم وایە ئەم جیلەی ئێستا بەڕێوەن بە زۆر پێوەر جیلێکی ڕۆشنبیرتر و تێگەیشتووتر و پڕ زانسترن لە جیلەکانی پێشتر (پێوەر زۆرن لە دەرفەتێکدا باسیان دەکەم ان شاء اللە).
هیوای سەرکەوتنیان لۆ ئەخوازم و هیوادارم توانیبێتم تۆزێ لەو زانستەی خوای گەورە پێمی بەخشیووە بە ئەمانەتەوە پێیانم گەیاندبێ.

📨پەیامی من لەم پۆستەم ڕوو لە دایک و باوکان بە پلەی یەک و دواتر هەموو کۆمەڵگایە کە بەسە چیتر لە تواناکانی ئەم جیلە نوێیانە کەم مەکەنەوە بە ووشە و دەربڕینی ناشیرین و دەروون ڕووخێنەر بەداخەوە هەچی دەمی ئەکاتەوە بێ لێکۆڵینەوە لە توانا و ئاستی بیرکردنەوەی ئەم جیلە و بەراوردکردنی بە کات و سەردەمی خۆی دەست ئەکا بە قسەی نێگەتیڤانە و بێ بنەما بۆ تێکشکاندنی سایکۆلۆجیای ئەم جیلە و بەداخەوە دایک و باوک بە پلەی یەکەم بەرپرسن لەم بۆچوونە هەڵەیە و دواتریش هەر ئەم بۆچوونەیە وای کردووە تەواوی کۆمەڵگاش بێ بنچینە و پێوەری عەقڵانی سەنگەربگرێ لە تواناکانیان، دایک و باوکی ئەزیز کاتێک لەپێش کچ و کوڕە هەرزەکار و تازە هەڵهاتووەکەت ئەڵێی جیلێکی فاشیل و واو و وان ئەوا لەڕووی سایکۆلۆجیاوە تۆ خۆت تەنها بەم قسەیەت نیوەی فاشیلیبوونت لۆ ڕۆڵەکەت مسۆگەر کردووە! لەکاتێکدا لە تواناکانیان بێئاگان.

بەشێک لە فیدباکی فێرخوازەکانم هاوپێچ کردووە کە دەربڕینی ڕێز و پێزانینی خۆیانە لەهەمبەر هەوڵ و ماندبووبوونەکانمان بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی زیاتری لایەنی زانستییان و ئامادەکردنیان وەک پزیشکانی دواڕۆژی ئەم نیشتیمانە.

دکتۆر ئازاد خۆشناو

13/04/2024

🟣ئەو کەسەی یەکەمجار داوای لێبوردن دەکا، لە هەمووان ئازاترە.
🟠ئەوکەسەی یەکەمجار دەبوورێ، لەهەمووان بەهێزترە.
🟢ئەو کەسەی یەکەمجار لەبیری دەکا، لەهەمووان دڵخۆشترە.

Dr.Azad M. Xoshnaw :: دکتۆر ئازاد خۆشناو

09/04/2024

جەژنی هەموو لایەکی پیرۆز بی🌙
ڕەمەزان و ڕۆژووی هەمووان قەبووڵ🤲🏼
هیوای کەشێکی ئارام و دەروونێکی ئاسوودە لۆ هەمووان🙏🏻

02/04/2024

🟣2ی نیسانی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەبەنگی (ئۆتیزم) Autistic spectrum disorder دیارکراوە لەپێناوی زێتر هۆشیارکردنەوەی دایک و باوک و پەروەردەکاران و کۆمەڵگاکان بەگشتی...
ئۆتیزم توشی هەر چینێکی کۆمەڵگا ئەبێ (هەژار، دەوڵەمەند، خوێندەوار و نەخوێندەوار، شاری و گوندی، ڕەشپێست و سپی پێست، هتد)....
لێرەدا بەپێویستی ئەزانم بەکورتی باسی نەخۆشیەکە بکەین.
🟣ئۆتیزم بریتیە لە تێکچوونێکی ئاڵۆزی گەشە کە لە بەگشتی لە سێ ساڵی یەکەمی تەمەنی منداڵدا ڕوودات لە ئەنجامی تێکچوون و شێوانی فرمانەکانی مێشک و دەمارە گوێزەرەوەکانی.
🟣ئۆتیزم لە منداڵی کوڕ زیاترە وەک لە کچ بە ڕێژەی (3کوڕ-1کچ).
بەگشتی لە زۆرینەی ووڵاتانی جیهان و لەنێویشیاندا کوردستان ڕێژەی ئۆتیزم لە هەڵکشاندایە بەجۆرێک بەپێی هەندێک توژینەوەی ئەم دواییە ڕێژەکە نزیک بووەتە لە 1 منداڵ لە هەر 60 منداڵێک.
🟣هۆکارەکانی توشبوونی منداڵ بە نەخۆشی ئۆتیزم:-
-بۆماوە؛ ئەو خێزانانەی نەخۆشێکی ئۆتیزمیان هەیە ئەگەری توشبوونی منداڵی دووەم و سێیەمیان زیاترە لەو خێزانانەی منداڵیان هەیە و توشی نەخۆشیەکە نەبوون.
-هەوکردنی ڤایرۆسیەکان لە ماوەی دوگیانی.
-بەرزبوونەوەی ئاستی گوێزەرەوە کیمیاوی و کارەباییەکانی مێشک وەک سیڕۆتۆنین و دۆپامین.
-بەکارهێنانی هەندی دەرمان لە ماوەی دوگیانی ئەگەری ئۆتیزم لە منداڵەکە زیاتر دەکات.
-کەمی ئاستی ئۆکسجین لەکاتی لەدایکبوون (neonatal hypoxia).
🟣گرینگترین نیشانەکانی نەخۆشیەکە:-
-دواکەوتنی قسەکردن.
-گۆشەگیری و حەزنەکردن بە تێکەڵاوبوون و نزیککەوتنەوە لە منداڵانی تر.
-پێکەنین و گریانی بێ هۆکار و دووبارە.
-توڕەبوون و توندوتیژی بێ هۆکاری بەرامبەر یاریەکان دەوروبەری.
-نەبوونی تێڕوانین و پەیوەستی چاو بۆ چاو لەکاتی قسەکردن لەگەڵی.
-ڕەفتار و جوڵەی نامۆ و دووبارە بەتایبەت خولانەوە بەدەوری خۆی و یان شتێکی دیاریکراو، سەیرکردن و بێزارنەبوون لە ئامێرە خولاوەکان بۆ نمونە/ دانیشتن بەرامبەر پانکە و جلشۆر لەکاتی خولانەوە بۆ چەندین سعات بێ ئەوەی بێزارببێ لێی.
-سەنجدانی زۆر و بێ ئامانج لە هەندێ شتی لاوەکی ناو ماڵ.
-خواردنی هەندێ کەرەستە کە بۆ خواردن ناشێن.
-ڕۆیشتن لەسەر نوکی پەنجەکانی پێ.
پەیوەستبوونی زیاد لە ڕادە بە یاری یا ئامرازێکی دیاریکراو.
-هەستنەکردنی بە مەترسی بۆ نمونە بازدان لەشوێنی بەرز، گازگرتن لە جەستەی خۆی.
-حەزنەکردن و بەرهەڵستی کردن و ڕانەهاتن بە گۆڕانکاریەکان.
ئەمانە و چەندین نیشانەی تر هەن کە لە ئەگەری زۆر دوبارەبوونەوەی پێویستە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی دەروونی هەڵسەنگاندی بۆ بکرێ.

دکتۆر ئازاد خۆشناو

22/03/2024

🚫هەموو ئەو شتانەی لە سۆشیال میدیا بەرچاوت ئەکەوێ بە جددی وەریمەگرە و باوەڕت پێی نەبێ هەر هیچ نەبێ تا ئەوکاتە ڕاستیەکانت بۆ دەرئەکەوێ یان ئەوەی بەرچاوت کەوتووە بە بەڵگە بۆت ئەسەلمێنرێ...
پێم سەیرە لەدوێنێوە ئەم هەموو خەڵکە بە دانانی ئاڵای ووڵاتێک سەرقاڵ کراوە گوایە بۆ ئەوەیە کە ئیمۆجی ئاڵای نیشتیمان کوردستان زیادبکرێ، ئەوە جێگای دڵخۆشی هەموومانە و جێی دەستخۆشیە لۆ هەر کەسێک هەوڵی ئەم بابەتە بدات بەڵام ئەوەی هەستم کرد زۆرینەی بەرکاهێنەرانی سۆشیال میدیا و تەنانەت چینی نوخبە و ڕۆشنبیرییش و زۆرێک لە هاوڕێ ئەزیزەکانم بێ ئەوەی هیچ ڕونکردنەوە و بەڵگەیەکیان لابێ بۆچی ئەم کارە بکەن و میکانیزمی کارەکە چۆنە کەوتونەتە پۆست و کۆپی کردنی ئاڵای ووڵاتی تاجکستان!! لەکاتێکدا بینیم ئەم بەڕێزەی لە سەرەتادا ئەم داوایەی کردووە ئەصڵەن نەیووتوە چۆن و کەی و بە چ شێوازێک ئەم کارە ئەکرێ تەنها نوسیووەیتی ئەم ئاڵایە پۆست و کۆمێنت بکەن دواتر پێتان ئەڵێم چۆن ئاڵای کوردستان زیاد ئەکەم!
من لای خۆمەوە وەک خوێنەرێک و بەکارهێنەرێکی سۆشیال میدیا هەستام بە لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی پێشوەختە و لەسەر قسەی زۆرینە بڕیار نەدەم و یان نەکەومە هەڵەی باوی دەستە جەمعی و چاولێکەرێ بەدواداچوونم کرد بۆ ئەم پرسە دەرکەوت یونیکۆد کە نیشانە و ئیمۆجی جیهانی لەسەر بەندە لە ئێستادا هیچ پڕۆپۆزاڵێکی زیادکردنی ئاڵای نیە و قەبووڵی ناکا!
(هیوادارم هەڵەبم و ئاڵای کوردستانیش وەک هەموو ووڵاتانی دونیا لەسەر کیبۆڕدەکەم بە ئیمۆجی ببینم)
جا لێرە ئەوندە مەبەستم ئەم بەڕێز و ئەم پرسە نیە ئەوەندەی مەبەستمە کە بەگشتی خەڵکی ئێمە هۆشیارتر لە هەواڵ و بۆچوون و پۆستەکانی سۆشیال میدیا بڕوانێ، نەکەوێتە هەڵەی وەگەر زۆرینە کەوتن (وەک ئەو پەندە بێمانایەی هەیە دەگەر عامێ بڕۆ شامێ) لۆچی بڕۆیە شامێ! بەس لەبەر ئەوەی زۆرینە دەچن!! ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە و لەڕووی کۆمەڵناسیەوە یەکێکە لە پێوەرەکانی کەسایەتی و شوناسی کۆمەڵگا کە ئاخۆ تا چەند دڵنیائەبنەوە لەوکار و بیرۆکەیەی ڕۆژانە ئاڕاستەیان ئەکا...

لەگەڵ ڕێزم
دکتۆر ئازاد خۆشناو

22/03/2024

🟠گەیشتن بە ئامانجە گەورەکان

هۆکارەکان بە ڕێژە:-
🔺1% بەخت و چانس (ڕێژەیەکی زۆر کەم لە سەرکەوتن پەیوەستە بە بەختەوە، بەخت یا چانس -یا ئەوەی پێی ئەڵێن شانص یا شەنص- بەهیچ شێوەیەک ناتوانن گرێنتی سەرکەوتنت پێبدەن لە ڕێگا دوورەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورە و ستراتیجیەکانت).
🔺2% لێهاتوویی (لێهاتوویی یان مهاڕە لەگەڵ ئەوەی گرینگە لە کەسی سەرکەوتوودا هەبێ وەک سیفات بەڵام لە ئامانجە گەورەکاندا دیسانەوە ڕێژەیەکی کەم پێئەهێنێ لە گەیشتن پێی).
🔺7% شێوازی بیرکردنەوە (شێواز و چۆنیەتی بیرکردنەوە بەشێکی ترە لە ڕێگاخۆشکەر و گرینگەکانی سەرکەوتن، شێوازی بیرکردنەوە و چۆنیەتی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ پلان و ئامانجە گەورەکان ڕێژەیەکی تری گرێنتدان بە سەرکەوتن پێک دەهێنن).
🔺90% کۆڵنەدان و بەردەوامی (گرینگترین و گەورەترین هۆکار لە پشت هەموو سەکەوتنێکی گەورە و گەیشتن بە ئامانج بریتیە لە کۆڵنەدان و بەردەوامبوون و بێهیوا نەبوون لە ڕێگای سەرکەوتن، بۆچی ئەم خاڵە گرینگترینە و ڕێژەی سەرەکی ڕێگای سەرکەوتن پێدەهێنێ؟ لەبەر ئەوەیە کە لە هەموو ڕێگایەکی سەرکەوتن و ئامانجداری گەورە دەیان و سەدان پاساو و ڕێگری و ئاڵنگاری بێهیواکەر دێنە ڕێگات کە دەیان بیری نێگەتیڤ و وازهێنان و کۆڵدانت بۆ پێشنیار دەکەن بەڵام گەر سیفاتی بێهیوانەبوون و کۆنەدانت هەبوو ئەوا بە ڕێژەی 90% ڕێگای سەرکەوتنت بڕیووە).

Dr.Azad M. Xoshnaw :: دکتۆر ئازاد خۆشناو

19/03/2024

وێڕای بێ مووچەیی و وەستانی کار و کاسبی خەڵک، لافاو و گەڕانەوەی سەرما و سۆڵە هێندەی تر ژیانی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتی قوڕستر کردووە...
بەم مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە خوای گەورە خۆی دڵنەوایی و سەبووری ئەوانە بدا کە زیانی زۆریان بەرکەوتووە لە ڕوخان و کەوتنە ژێر ئاوی ماڵ و دوکان خانوو و ئۆتۆمبێلەکانیان و سەبووری کەسوکاری بێسەروشوێنانیش بدات 🙏🏻
لایەنی پەیوەندیدار خەمێک لە حاڵی ئەم خەڵکە بخۆن و ئاوڕێک لە چینی فەرمانبەر و مووچەخۆر و خانەنشینی ئەم خاک و ووڵاتە بدەنەوە ئەوە ئەوپەڕی ئاسوودەیی دەروونیە لۆ خۆتان و خانەوادەکانتان....

پیرەپیاو هاتووە لۆ ڕاوێژکاری خۆی خانەنشینە ئەڵێ پێنج مانگە ٢٢٠ هەزاری خانەنشینیەکەم وەرگرتووە و بێکارم و یەشێکی زۆری دەرمانەکانی سێ منداڵە نەخۆشەکەی لەدەرەوە ئەبێ بیکرێ بەهۆی کەمی دەرمان و کە سەیری ئەکەیت و چیڕۆکی خۆی ئەگێرێتەوە بەدەست نەخۆشەکانی لەماڵ بەرد ئەکا بە ئاو، ئەمە کەی ووژدانە حاڵی خەڵک ئاوا بێ لەم ووڵاتە پڕ لە سەرچاوە سروشتی و مرۆییە..

دکتۆر ئازاد خۆشناو

18/03/2024

🔴(دینداری و نیشتیمانپەروەری) ئەو دوو چەمک و ئامرازە گرینگ و سادەیەی دەستی کەسانی هەڵپەرست و خۆپەرستە کە زۆر بەئاسانی لە ڕێگایانەوە خەڵکی سادەی پێ بەلاڕێدادەبەن و ئەتوانن لە پەنای ئەم دوو چەمکەوە ڕای گشتی و زۆرینەی خەڵکی پێوە هەڵخەڵەتێنن...
🟠بۆیە لە ژیاندا هەوڵبدە خواپەرست و دیندار بی بەڵام ئەم دینداری و خواپەرستیەت لەڕێگای هیچ کەس و گروپ و حیزب و لایەنەێک نەبێ، خوای گەورە لە هەموو کەس لە خۆت و ناخی خۆت نزیکترە هیچ پێویست نیە لە ڕێگای کەس و لایەنێکەوە خواپەرستی و دینداریت وەک دەستی دوو پێ بفرۆشرێتەوە، طاعەت و عیبادەت و ملکەچی فەرمانەکانی خوای گەورەبە و هەموو ئەمانەش با ڕەنگدانەوەیان هەبێ لە ئاکار و خوڕەوشتی ڕۆژانەت و لە کردار و گوفتارتدا بە ئاسانی درک پێ بکرێ.
🟠بەهەمان شێوەش نیشتیمانپەروەری، تا سەر ئیسقان خۆشەویستی خاک و ووڵات و ئاڵا و شوناسی نەتەوەکەت لا پیرۆز بێ بەڵام هەرگیز مەیبەستەوە بە هیچ کەس و گڕوپ و لایەنێک، زۆربەی جار لەڕێگای ئەم دوو چەمکەوە هەست و سۆز و عاتیفەتی تاک و کۆمەڵگا بە خەراپ بەکارئەهێنرێ و لە پەنایانەوە هەندێ کەس خۆیان پێ پیرۆز ئەکەن و هەندێکی تر کافر یان خائین سەیر ئەکەن، لەکاتێکدا وێنە گەورەکە بەم شێوەیە نیە و ئەوەی هەیە تەنها بەکارهێنانی دڵ سادەییی و لەخۆبوردەیی خەڵکی ئاساییە لە پێناوی بەرژەوەندی کەسی.

10/03/2024

دیمەنێکی کورت بەڵام مانادار
ئەم ڤیدیۆ کورتە وانەیەکی گرینگە بۆ ژیان...
هەمیشە ئەڵێین جیاوازییە گەوهەریەکانی مرۆڤ بریتیە لە شێوازی بیرکردنەوە و جیهانبینی تاک کە دەبێتە بنچینەی کاردانەوە سایکلۆجی و فیسیۆلۆژیەکانی مرۆڤەکە و دەرەنجام ئەمانە ئەبنە بڕیار و شێوازی کارکردن کە ئەمانیش داهاتووی کەسەکە دیاری دەکەن.

دکتۆر ئازاد خۆشناو

10/03/2024

ڕەمەزانتان پیرۆز🌙
بەهیوای دەروونێکی ئارام و ئاسوودە لەم مانگە پیرۆزە🤲🏻

ئازاد خۆشناو

Photos from ‎Dr.Azad M. Xoshnaw :: دکتۆر ئازاد خۆشناو‎'s post 03/03/2024

𝗦𝘂𝗰𝗰𝗲𝘀𝘀𝗳𝘂𝗹 𝗖𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗶𝗼𝗻 𝗼𝗳 𝟮𝗻𝗱 𝗠𝗲𝗱𝗶𝗰𝗮𝗹 𝗞𝘂𝗿𝗱𝗶𝘀𝘁𝗮𝗻 𝗰𝗼𝗻𝗴𝗿𝗲𝘀𝘀 𝗳𝗿𝗼𝗺 𝟮𝟵𝘁𝗵/𝗷𝗮𝗻. 𝘁𝗼 𝟮𝗻𝗱/𝗙𝗲𝗯./𝟮𝟬𝟮𝟰 𝗪𝗵𝗶𝗰𝗵 𝗮𝗻𝗻𝘂𝗮𝗹𝗹𝘆 𝗵𝗲𝗹𝗱 𝗯𝘂𝘆 𝐔𝐊𝐇-𝐒𝐨𝐌.

کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی دووەم کۆنفرانسی پزیشکی کوردستان کە لە ڕۆژانی 29/2 تا 2/3 ی 2024 لە هەولێر بەڕێوەچوو تیایدا دەیان توێژینەوەی زانستی نوێ خرانەڕوو و لەگەڵ چەندین وۆرکشۆپ لە پسپۆڕیە جیاجیاکان و دەرخستە و پۆستەری زانستی کە لەلایەن فێرخوازانی سکوڵی پزیشکی زانکۆ ئەنجامدرابوو، ئەوەی جێی دڵخۆشی بوو و زۆر بە زەقی هەستی پێدەکرا و شێوە تەقلیدیەکەی کۆنفرانسەکانی پێشتری تێپەڕاندبوو هاتنەپێشەوەی پزیشکانی گەنج و تازەپێگەیشتوو لەلایەک و فێرخوازانی سکوڵی پزیشکی کوردستان لەلایەکی تر بوو کە ڕێژەی زۆری توێزینەوە و دەرخستەکانیان پێکدەهێنا، سەڕەڕای هەموو ئەمانەش ووردەکاری لە ڕێکخستن و شێواز و فۆڕمی کۆنفرانس جێگای سەرسامی و بایەخی زۆری بەشداربووانی ناوەخۆیی و دەرەکی بوو.

Photos from ‎Dr.Azad M. Xoshnaw :: دکتۆر ئازاد خۆشناو‎'s post 13/02/2024

ڕۆژی شەممە 10\2\2024 بەشداریمان کرد لە پانێڵێک لەژێر ناونیشانی (مەترسیەکان، دەرەنجام و چۆنیەتی ڕووبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان لەنێو گەنجان) کە بە دەستخۆشیەوە زانکۆی ئەڕبیلی نێودەوڵەتی (IUE) بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی قەڵای زانکۆیی هەستان بە ئامادەکردنی ئەم پانێڵە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی زیاتر ئاستی هۆشیاری گەنجانی ئەزیز دەربارەی ئەم خووە مەترسیدارە، و لێکەوتەکانی ئەم بابەتە لە ڕووە دەروونی و تەندروستیەکەی و هاوکات لە ڕووە یاسایی و ئاینیەکەی بە بەشداری دوو پانێڵستی بەڕێزی تر لە هەردوو بوارەکە.

بەو هیوایەی هەموو لایەک بەدووبن لەم پەتا مەترسیدارە کە بەداخەوە بەپێی ئامارەکان لە ئێستادا خەریکە بەرۆکی کۆمەڵگای کوردی ئەگرێ و ئاڵنگاریەکی گەورەیە لەبەردەم هەموومان و بووەتە مەترسیەکی جددی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی.

06/02/2024

ڕۆژی شەممە 2/10/2024 کاتژمێر 10:30 بەیانی لە زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی بەشدارئەبین لە وۆڕک شۆپێک دەرباری (مەترسی و لێکەوتەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە نێوان چینی گەنج)...
بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری زیاتری دەروونی و لێکەوتە تەندروستی و یاساییەکانی بەکارهێنانی ئەم ماددانە.

Natlonal worksop
On
Drug Addiction Among Youth
Risks. Legal consequences. Prevention

Organized by:
International universities of erbil in collaboration with Qala University college

Speakers
Dr. Azad khoshnaw - psychiatry specialist
Dr. Mahdi shx nuruddin - Lawecialist
Dr. Zahra Alhity - public health specialisat
Dr. Jaaje guani- islamicEducation specialisat
10th February,2024@10:30 am
Conference hall, IUE,Erbil

26/01/2024

👊It takes half of life before you discover life is a do it yourself project.

👊نیوەی تەمەنی دەوێ تا ئەوکاتەی تێدەگەیت، کە پڕۆسەی ژیان ئەوەیە کە خۆت دەیکەیت.

Photos from ‎Dr.Azad M. Xoshnaw :: دکتۆر ئازاد خۆشناو‎'s post 13/01/2024

بەشداریمان لە چوارەمین کۆنفرانسی زانستی کۆلێژی پزیشکی هەولێر/زانکۆی هەولێری پزیشکی کە ڕۆژانی 10 و 11 و 12ی ئەم مانگە لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو. کە تیایدا چەندین بابەت و توێژینەوەی زانستی تازە و وۆرکشۆپ خرانەڕوو بەتایبەت بابەتەکانی وەک زیرەکی دەستکرد لە زانستی پزیشکی سەردەم و بەرەوپێشچوون و پێشهات و ئاڵگاریەکانی بەردەم خوێندنی پزیشکی و فێرخواڕانی پزیشکی و پزیشکانی تازەدەرچوو ، هەروەها بابەتە هەنووکەییەکانی تایبەت بە ڕەوشی تەندروستی بەگشتی و پزیشکان تاوتوێکران...

Participation in the 4th int. Conference of College of Medicine/HMU on 10th to 12th/jan./2024
many presentations and workshops delivered, The most popular contents was about recent updates in medicine, use of AI (Artificial intelligence), challenges and opportunities facing the medical studying in Kurdistan.

29/12/2023

پزیشکی دەروونی پێویستە لە هەموو کەس دەروندروستتر بێ!

A psychiatrist should have a much peace of mind more than anyone else!
دکتۆر ئازاد خۆشناو

15/12/2023

🟢ئامانج لە پڕۆسەی پەروەردە بنیاتنانی کەسی بیرفراوان و سەربەخۆیە، نەک شوێنکەوتووی کوێرانە...
ئەم پڕۆسەی پەروەردەیەی ئێستا هەیە لە کوردستان زۆر تەقلیدیە و دەمێکە باوی نەماوە سەلمێنراوە کە گرینگی نیە لە پێشخستنی بیر و هزری فێرخواز.
هەموو ئەوانە لەکاتێکدایە کە بەداخەوە لە نیوەی ووڵات پەروەردە بەتەواوی پەکی کەوتووە لە نیوەکەی تریش مامۆستایان بە نابەدڵی و کولەمەرگی ژیان دەوامدەکەن.

دکتۆر ئازاد خۆشناو

02/12/2023

🟢ڕەگی سەرکەوتن پڕیەتی لە ئاڵنگاری و زەحمەتی و کۆڵنەدان و بەردەوامی....هتد، هیچ سەرکەوتنێک بێ ماندووبونی زۆر نەهاتۆتەدی، خەڵک تەنها بەری دارەکە ئەبینن و هەندێجار بۆ کەمکردنەوە لە ئاستی دەسکەوتەکان ئەڵێن ئەمە بەهۆی چانس یا بەختە، ئەمەش وەک سیستەمێکی بەرگری خود بەشی بیرکردنەوەی نائاگای کەسەکە بەکاری ئەهێنێ بۆ پاراستنی خود و کەسایەتی...

Dr.Azad M. Xoshnaw :: دکتۆر ئازاد خۆشناو

27/11/2023

🟠سوپاس و پێزانین لەلایەن بەڕێز سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە هەمبەر ئەرک و ماندووبونمان لە خزمەت نەخۆش و چارەخوازانی شارەکەمان، پێزانینیان جێگای ڕێزە و فاکتەرێکە بۆ بەردەوامبوون و نەسڵمینەوە لە خزمەتگەیاندن بە نەخۆش و خەڵکی ئەم خاک و ووڵاتە لەپێناوی دەرووندرستی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ڕۆشنبیری دەروونی زیاتر...

🟠A simple appreciation from the Erbil provincial council toward duties and efforts for a better mental health services in the city.

Photos from ‎Dr.Azad M. Xoshnaw :: دکتۆر ئازاد خۆشناو‎'s post 24/11/2023

🔴تەکنەڵۆژیا ئەگەرچی لە زۆر ڕووەوە خزمەتی بە مرۆڤایەتی کردووە و ئاسانکاری کردووە لە ژیان بەڵام زۆر شتی لێسەندووەتەوە لەوانە سادەیی ژیانکردن و ئارامی ڕۆحی لە زۆرێک لە خەڵکی سەندوەتەوە....

Want your practice to be the top-listed Clinic in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

🟣لێدوانێکی هونەرمەندی دەنگ خۆش ناصڕی ڕەزازیە، کە باسی ئەم تەنگەژە دەروونیە ئەکات کە ماوەیەک پێیەوە ناڵاندووە، بەڵام ئەوە...
دینەنێکی کورت بەڵام مانادارئەم ڤیدیۆ کورتە وانەیەکی گرینگە بۆ ژیان...هەمیشە ئەڵێین جیاوازییە گەوهەریەکانی مرۆڤ بریتیە لە...
دیمەنێکی کورت بەڵام مانادارئەم ڤیدیۆ کورتە وانەیەکی گرینگە بۆ ژیان...هەمیشە ئەڵێین جیاوازییە گەوهەریەکانی مرۆڤ بریتیە لە...
2nd_medical_kurdistan#conference #ukh_som #2ndmedicalkurdistan #erbil #kurdistan#iraq
#2ndmedicalkurdistan #ukh_som
#addictiontreatment #drugabuse#paneldiscussion
چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی کۆڵێژی پزیشکی/زانکۆی هەولێری پزیشکی4th international conference of College of Medicine/HMU...
The rain reminds all things to grow🍀Dr.Azad M. Xoshnaw :: دکتۆر ئازاد خۆشناو
🔴بڕوانامەت هەبوو مانای وانیە ڕۆشنبیری!هەرگیز وا تێمەگەن هەر کەسێک بڕوانامەی زانستی هەبوو واتا کەسێکی ڕۆشنبیرە، لە کۆمەڵگ...
ژن ژنە و پیاویش پیاو.ناکرێ زۆرمان لێبکرێ کە باوەڕبەوە بکەین هەرکوس ئەتوانێ ڕەگەزی خۆی هەڵبژێرێ.مافی دایک و باوکە بزانێ ل...
🔴🔴🔴ئەمەی ئەیبینن یەکێ لە شەقامەکانی وولایەتی کالیفۆڕنیایە، کە ئاڵوودەبووانی ماددەی هۆشبەر بەم شێوەیە لەشەقامەکان کەوتوون...

Telephone

Website

Address

Erbil
Irbil
Other Irbil clinics (show all)
د.انس الراويDr.Anas Alrawi د.انس الراويDr.Anas Alrawi
Irbil

متخصص بامراض وجراحات العيون وعمليات تصحيح النظر بالليزر والليزك ،عمليات الاجفان ومجرى الدمع.

Sally samir Sally samir
Irbil

تساعد جلسات الاكسس بارز على الاسترخاء العميق والكثير من الفوائد التي تحسن من الصحه النفسيه والجسديه

Dr. Ibrahim Tahir Maroof د.ابراهيم طاهر معروف Dr. Ibrahim Tahir Maroof د.ابراهيم طاهر معروف
40 Meter Street, Brayati, Opposite To Motel Alawa Near Pharma Center
Irbil, 44001

Get the right scientific and medical advise to reach your goal weight and height through a full nutritional and dietary plan that has been studied and proved by years of experience...

Meddycall Erbil Meddycall Erbil
اربيل شارع 100 قرب تقاطع مخمور
Irbil

لا داعي السفر الان الأطباء الهنود في اربيل الان Indian doctor

Prof Dr Heiner P Woltering - IRAQ Prof Dr Heiner P Woltering - IRAQ
CMC HOSPİTAL Erbil/
Irbil, 44001

Prof Dr. Heiner Woltering Dr. med., Prof., M.D., F.A.C.S., M.Sc.

زانیاری ددان - معلومات الأسنان زانیاری ددان - معلومات الأسنان
هەولێر, شەقامی 100مەتری بەرامبەر نەخۆشانەی رزگاری مابەینی , میدیکا ١ و ٢ ناوی بینایەکە پرایم ميدیکە قاتی ٤ ژوری ژمارە ١٣
Irbil, 40001

په‌یجێکی پزیشکیه‌ ئامانجمان خزمه‌ت کردن و زیاتر چارەسەر و خۆپاراستن لە ددانەکانتان و زانیاری به‌ڕێزتا

Dr. Nabaz Hassan Dr. Nabaz Hassan
Erbil
Irbil, 0044

کلینیکی تایبەت بە نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری Dermatology an

Dr. Assel Ahmed Dr. Assel Ahmed
Irbil

طب عام

Dr.Ayman Hisham Dr.Ayman Hisham
Irbil

پەڕەی فەرمی دکتۆر ایمن ھشام بۆ بڵاوکراوە تەندروستییەکان و وەڵامی پرسیارەکان...

Dr.Ako  Private Veterinary Clinic Dr.Ako Private Veterinary Clinic
Bnslawa
Irbil, 44001

کلینیکی ڤێتەرنەری دکتۆر ئاکۆ بۆ چارەسەر کردن و خزمەتک?