قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا

پەیجی فەرمی قايمقاميەتی قەزای عەنکاوا
الصفحة الرسمية لقائممقامية قضاء عنكاوا کار وچاڵاکی وڕێنمایی ودەنگوباسی عەنکاوا.

نشاطات، تعليمات واخبار عنكاوا.

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 10/12/2023

تیمە تەکنیکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەیی هاتوچۆی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هاتوچۆی عەنکاوا کار دەکەن بۆ ڕێکخستنی شەقامەکان لە ناو قەزای عەنکاوا لە پێناو پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و لێخوڕین و پەڕینەوەیەکی سەلامەت ، بۆ ئەو مەبەستە هەستان بە ئەنجام دانی هێلکاری بۆ شۆستەکان و دیاری کردن و ڕەنگ کردنی شوێنی پەڕینەوەی پیادەکان لەگەڵ دانانی هێماکانی هاتوچۆ و دیاری کردنی خێرایی.
....

الفرق الفنية التابعة لهندسة مرور اربيل و بالتنسيق مع شرطة مرور عنكاوا تعمل لتنظيم الشوارع في قضاء عنكاوا من أجل الحفاظ على سلامة المواطنين و تأمين قيادة امنة و عبور أمن للمواطنين، و من أجل هذا قامت الفرق الفنية بتخطيط الارصفة و تحديد و تخطيط لأماكن العبور و وضع علامات القيادة و الارشادات المرورية و تحديد السرعة .

10/12/2023

کوردی / عربي

ڕاگەیێندراویێك لە بارەگای بارزانییەوە

سەبارەت بە بابەتی میكانیزمی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و بوونی هەندێ هەوڵ بۆ گۆڕین و دەسكاریكردنی كورسی و مافەكانی پێكهاتەكان و چۆنیەتیی بەشدارییان لە هەڵبژاردن، تێڕوانینی سەرۆك بارزانی بەمشێوەیەیە كە پێویستە ڕێگە بەوە بدرێت پێكهاتەكان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و هیچ چوارچێوەیەكی دیاریكراو بەسەریاندا نەسەپێندرێت. پێكهاتەكان بەشێكی ئازیز و گرنگی كۆمەڵگەی كوردستانین و نابێ ئیستحقاق و مافەكانیان تێكهەڵی هیچ بەرژەوەندییەكی سیاسی و نادادپەروەرانە بكرێت.

بارەگای بارزانی
10ی كانوونی یەكەمی 2023

………………………..

بيان من مقر بارزاني

حول آلية توزيع مقاعد كوتا المكونات في إنتخابات إقليم كوردستان ، ووجود بعض المحاولات للتغيير والتلاعب بمقاعد وحقوق هذه المكونات وكيفية توزيع المقاعد وطريقة المشاركة في الانتخابات، يرى الرئيس بارزاني بوجوب السماح للمكونات ، بتقرير مصيرها بنفسها. دون فرض أي إرادة عليها من خارجها . لأن هذه المكونات هي جزء مهم من المجتمع الكوردستاني ، ويجب أن لا تختلط حقوقها بأي مصالح سياسية أو يتم التعامل معها بشكل غير عادل .

مقر بارزاني
١٠ كانون الأول ٢٠٢٣

08/12/2023

قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ، پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ قوربانیانی ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕادەگەیەنێت ، سەرەخۆشی لە خانەوادەو و کەس و کاریان دەکەین و هیوای چاك بوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.
....

قائممقامية قضاء عنكاوا تنعى بحزن واسى بالغين ضحايا حريق مدينة سوران ، نتقدم بخالص العزاء لاهاليهم وذويهم ونتمنى الشفاء العاجل للمصابين.

06/12/2023

خشتەی دابەشکردنی بەنزینی حکومی بە نرخی ٧٥٠ دینار بۆ هەر لێترێک بۆ سبەی پێنجشەممە ٧/١٢/٢٠٢٣.
هاووڵاتیان و دانیشتوانی قەزای عەنکاوا دەتوانن سوود لە ئەم خشتەیە وەربگرن کە لە وێستگەی بەنزینی (سۆلاف) لەسەر ڕێگای هەرشەم دابەش دەکرێت.

لجدول توزيع الوقود الحكومي بسعر ٧٥٠ دينار للتر الواحد ليوم غد الخميس ٧/١٢/٢٠٢٣.
يمكن لاهالي وسكنة قضاء عنكاىوا الاستفادة من هذا التوزيع في محطة تعبئة وقود (سولاف) على طريق هرشم.

30/11/2023

بۆ ماوەی ٣ ڕۆژی یەك لە دوای یەك تیمە تەکنیکی و ئەندازەییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێڕ و بەشی پۆلیسی هاتوچۆی قەزای عەنکاوا کاریان کرد بۆ هێلکاری کردنی شۆستەو ناوچەکانی پەڕینەوەی پیادە لە ناو شەقامی شلاما ( دوو ساید ) ، هاوکات لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژانی جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵی نوێ.
ئامانج لەم هێلکاری و ڕێکخستنە ئاسان کردنی جموجۆلی ئۆتۆمبێلەکان و دابین کردنی پەڕێنەوەیەکی سەلامەتە بۆ هاوڵاتیان لە ناوچە دیاری کراوەکان بۆ پەڕینەوە ، بۆیە بە پەرۆشین بۆ پابەندبوون و هۆشیاری هاوڵاتیانی ئازیز بۆ پاراستنی سەلامەتییان و پێشکەش کردنی سیمایەکی شارستانی لە بارەی عەنکاوا.

قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا.
....

لثلاثة ايام متتالية عملت الفرق الفنية والهندسية في مديرية هندسة مرور أربيل وقسم شرطة مرور قضاء عنكاوا لتخطيط ارصفة ومناطق عبور المشاة في شارع شلاما (السايدين) تزامنا مع الاستعدادات لفترة اعياد الميلاد ورأس السنة الجديدة.
هذا التخطيط والتنظيم هو لتسهيل حركة المركبات وتامين عبور المواطنين من المناطق المخصصة للعبور، لذلك نتطلع إلى التزام و وعي المواطنين الاعزاء للحفاظ على سلامتهم و لتقديم صورة حضارية عن عنكاوا.

قائممقامية قضاء عنكاوا.

29/11/2023

قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا و بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەیی هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیانی ئازیز ئاگادار دەکەنەوە کە سبەی پێنج شەمە ئۆتۆمبێلەکانیان لە شەقامی جووت ساید ڕانەگرن ، بۆ ئەوەی تیمە تەکنیکیەکان بتوانن کارەکانی هێلکاری شۆستەکان و ڕێکخستنیان تەواو بکەن.
زۆر سوپاستان دەکەین بۆ هاوکاری و لێکتێگەیشتنان.
....

تسترعي قائمقامية قضاء عنكاوا ومديري هندسة مرور أربيل انتباه المواطنين الأعزاء إلى ضرورة عدم ركن مركباتهم على شارع السايدين غدا الخميس لتمكين الفرق الفنية من إكمال تخطيط الأرصفة وتنظيمها، شاكرين لكم تعاونكم وتفهمكم

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 29/11/2023

لێژنەی بەدواداچوون و بڕیاردانی سەر بە قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا بەردەوامە لە ئەنجام دانی بەدواداچوون بۆ شوێنە بازرگانیەکان لە پێناو پاراستنی ماف و تەندروستی هاوڵاتیان و لە گەشتی دوێنی سێشەممە ٢٠٢٣/١١/٢٨ ، سەردانی ( ١٧ ) شوێنی کرد لە سنووری قەزاکەمان بەمەبەستی دڵنیابوون لە پابەند بوونیان بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و کار کردن .
لە میانەی سەردانەکەدا ( ١٠ ) شوێن ڕووبەڕووی سزای پێبژاردن بوونەوە بەهۆی پابەند نەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەکان و ئاگادار کران کە سەردانی قایمقامیەت بکەن بۆ تەواو کردنی کەموکوڕییەکانیان ( ١ ) شوێن داخرا بە هۆی ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەند نەبوونی بە مەرج و ڕێنماییەکان ، ( ٢ ) شوێن دەست خۆشیان لێ کرا کە بریتین لە : هوتێلی کوێنت و خواردنگەی محمد فالح. هەروەها لێژنەی بەدواداچوون بە شێوەیەکی زارەکی ڕێنمایی کارکردن و تەندروستی دا بە ( ٤ ) شوێنی تایبەت بە فرۆشتنی سەوزە و میوە لە کۆی ئەو ( ١٧ ) شوێنەی سەردانیان کرد.
....

تستمر لجنة المتابعة والقرار التابعة لقائممقامیة قضاء عنكاوا بمتابعتها للأماكن التجارية بقصد التأكد من مدى الالتزام بشروط العمل و الحفاظ على حقوق و صحة المواطنين . و في جولة یوم امس الثلاثاء ٢٠٢٣/١١/٢٨ تابعت عدة أماکن من المصالح التجارية عددها ( ١٧ ).
خلال الزیارة ، تم تغریم ( ١٠ ) محلات ضمن هذه المحلات بسبب عدم التزامهم بالشروط و التعليمات و إنذارهم بمراجعة قائمقامية عنكاوا لإكمال النواقص و الاوراق اللازمة، ايضا تم غلق محل واحد بسبب المخالفات و عدم التزامه بشروط العمل . و تم منح الشکر و التقدیر لمحلین إثنين و هما : فندق كوينت و مطعم محمد فالح . ايضا قامت لجنة المتابعة بإعطاء التعليمات الصحية و التعليمات عن شروط العمل شفهيا ل ( ٤ ) محلات خاصة ببيع الخضرة و الفواكه ضمن المحلات التي تم زيارتها خلال هذه الجولة.

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 26/11/2023

ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/١١/٢٦ لێژنەی چاودێری و بەدواداچوونی دەرمانخانەکانی سەر بە قایمقەمیەتی قەزای عەنکاوا گەشتێکی ئەنجام دا بۆ ژمارەیەك لە دەرمانخانەکان لە قەزاکەمان.
گەشتی ئەمڕۆ ٦ دەرمانخانەی لەخۆگرت ، یەکێك لە دەرمانخانەکان ڕاسپێردرا کە سەردانی قایمقامیەت بکات و سێ دەرمانخانەی دیکە دەبێت سەردانی سەندیکای دەرمانخانەکان بکەن بۆ تەواو کردنی کەموکوڕییەکانیان ، هەروەها یەکێك لە دەرمانخانەکان ئاگادار کرایەوە کە نرخی دەرمانەکان بە پێی نرخی بازاڕ جێگیر بکات و دوا دەرمانخانەش ووردبینی بۆ دۆسیەکەی دەکرێت بەهۆی هەبوونی سەرپێچیەکی زۆر و تۆمار کردنیان لە لایەن لێژنە.
....

قامت لجنة مراقبة ومتابعة الصيدليات التابعة لقائممقامية قضاء عنكاوا بجولة دورية للكشف عن الصيدليات في القضاء اليوم الاحد ٢٦/١١/٢٠٢٣.
جولة اليوم شملت ست صيدليات، حيث تم توجيه صيدلية واحدة بمراجعة القائمقامية وثلاث صيدليات اخرى بمراجعة نقابة الصيادلة لإكمال عدد من النواقص، كما تم تنبيه صيدلية واحدة بضبط الأسعار حسب تسعيرة السوق وصيدلية اخيرة يتم التدقيق في ملفها نظرا لكثرة المخالفات التي تم تسجيلها فيها.

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 26/11/2023

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/١١/٢٦ رامی نوری عودیش قایمقامی قەزای عەنکاوا پێشوازی کرد لە سیادەتی مەتران مار غەتاس هەزیم مەترانی بەغدا و کوێت بۆ کەنیسەی ڕومی ئەرسەدۆکس.
لەو سەردانەدا بەڕێز سالم کاکۆ پارلەمانتاری پێشوو لە پارلەمانی کوردستان و بەڕێز قەشە عەبدو قەشەی ئیبارشیەی ابراهیمی ئەربیلی بۆ ڕومی ئەرسەدۆکس یاوەری سیادەتی مەتران بوون .
هەردوولا ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکاری و پەیوەندی نێوانیان تاوتوێ کرد لە پێناو خزمەت کردنی ڕۆلەکانی کەنیسە لە برایانی ڕومی ئەرسەدۆکس کە نیشتەجێی هەولێر و کوردستانن.
لە لایەن خۆیەوە قایمقام تەئکیدی کردەوە لەسەر ڕاسپاردەکانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە جەخت دەکەنەوە لەسەر ئەوەی کوردستان کراوەیە و فراوانە بۆ هەر کەسێك کە پەنای بۆ ببات و ماڵی خۆیەتی ، ئێمە لە قایمقامیەت و وەك ئیدارەی عەنکاوا کار دەکەین لە چوارچێوەی ئەو ڕاسپاردانە و هیچ کەمتەرخەمی ناکەین لە هەوڵەکانمان بۆ دابین کردنی ئەوەی پێویستە بە پێی توانا بۆ ڕۆلەکانی ئەو کەنیسەیە بۆ ئەوەی لە نێوماندا بە ئارامی و ئاشتی بژین.
سیادەتی مەترانیش ستایشی هەوڵ و کارەکانی حکومەتی هەرێم کرد و تەئکیدی کردەوە کە کوردستان هەموو ئەوەی پێویستە دەیکات بۆ لە باوەش گرتنی گشت تایفە و پێکهاتەکان.
....

استقبل رامي نوري عوديش قائمقام عنكاوا صباح اليوم الاحد ٢٦/١١/٢٠٢٣ سيادة المطران مار غطاس هزيم مترابوليت بغداد والكويت لكنيسة الروم الأرثوذكس.
رافق سيادته في الزيارة النائب الأسبق في برلمان كوردستان السيد سالم كاكو و الاب عبدو راعي ابرشية إبراهيم الاربيلي للروم الأرثوذكس.
بحث الجانبان سبل تعزيز التعاون والتواصل من اجل خدمة ابناء الرعية من الاخوة الروم الأرثوذكس سكنة أربيل وكوردستان .
من جهته اكد القائمقام ان توجيهات السيد مسرور بارزاني رئيس حكومة الاقليم تؤكد على ان كوردستان تتسع لكل من يلجأ اليها وهي بيته، نحن في القائمقامية وكإدارة عنكاوا نعمل ضمن هذه التوجيهات و لن ندخر جهدا في توفير ما يلزم لأبناء الرعية قدر الامكان لكي يعيشوا بأمان وسلام بيننا.
سيادة المطران أثنى على جهود حكومة الاقليم مؤكدا ان كوردستان تقوم بكل ما يلزم فعلا لإيواء واحتضان جميع الأطياف والمكونات .

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 25/11/2023

قايمقامیەتی قەزای عەنکاوا جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی یانەی ئەکاد عەنکاوا ی وەرزشی دەکات بەبۆنەی بەدەست هێنانی نازناوی پاڵەوانێتی کوردستان لە وەرزشی بادمنتۆن.
یانەی ئەکاد عەنکاوا ی وەرزشی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتیەکە لەگەڵ ڕکابەرەکەی یانەی کەیوانی وەرزشی لە پارێزگای کەرکوك یاری کرد و یارییەکە بە سەرکەوتنی یانەی ئەکاد بەسەر یانەی کەیوان بە ئەنجامی ( ٢ - ١ ) کۆتایی هات و بە جۆرەش یانەی ئەکاد عەنکاوا لە یاری بادمنتۆن پارێزگاری لە نازناوەکەی دەکات لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٨.
پیرۆز بێت ئەم نازناوە لە یانەی ئەکاد عەنکاوا و یاریزانان (ياني باسل مروكي، مانويل هرمز، نزار نبيل).
....

قائممقامية قضاء عنكاوا تقدم التهاني و التبريكات الى نادي اكاد عنكاوا الرياضي بمناسبة حصولهم على لقب بطولة كوردستان للریشة الطائرة.
لعب نادي اكاد عنكاوا الرياضي في المباراة النهائية للبطولة مع منافسه نادي كيوان الرياضي في محافظة كركوك و انتهت المباراة بفوز نادي اكاد على نادي کیوان بنتيجة ( ٢-١ ) و ما زال نادي اكاد عنكاوا يحتفظ بلقب البطولة منذ سنة ٢٠٠٨.
الف مبروك اللقب لنادي اكاد عنكاوا و اللاعبين (ياني باسل مروكي، مانويل هرمز، نزار نبيل).

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 23/11/2023

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٣/١١/٢٣ رامی نوری عودیش قایمقامی قەزای عەنکاوا ٢٩ مین پێشانگای کەسیی هونەرمەندی شێوەکاری دکتۆر رؤوف العطار و یەکەمین پێشانگای هونەرمەند ئایە زین العابدین کردەوە.
هەردوو هونەرمەند ژمارەیەك تابلۆی جوانیان لەو پێشانگایە نمایش کرد کە گوزارشت لە کلتووری ڕافیدەین و فۆلکلۆری وڵاتی نێوان دوو ڕووبار و هزر و بیری کۆمەڵایەتی و ڕۆشەنبیری و جیهانی ئافرەت و تێروانین و تموحەکانی دەکەن.
لە مەڕاسیمی کردنەوەی ئەو پێشانگایە ژمارەیەك لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتی کە بایەخ بە بابەتی هونەر دەدەن بەشداربوون .
....

افتتح رامي نوري عوديش قائمقام عنكاوا مساء اليوم الخميس ٢٣/١١/٢٠٢٣ المعرض الشخصي ال٢٩ للفنان التشكيلي الدكتور رؤوف العطار والمعرض الاول للفنانة اية زين العابدين.
و عرض الفنانان تشكيلة جميلة من اللوحات المستوحاة من التراث الرافديني وفلكلور بلاد بين النهرين وافكار اجتماعية و ثقافية و ايضا عالم المرأة وتطلعاتها وطموحها.
شارك في المراسيم عدد من منظمات المجتمع المدني و المهتمين بالشأن الفني.

22/11/2023

دوو ئاگاداری لە قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا

لەچوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتیەکان بۆ هاوڵاتیان لە گشت قەزا و ناحیەکان :
(١) قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا هاوڵاتیان و دانیشتوانی قەزاکەمان ئاگادار دەکاتەوە کە لە ڕۆژی ١ / کانونی دووەمی داهاتوو و ڕۆژانی بەدواوە ڕاستەوخۆ دەست دەکرێت بە دابەش کردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیان لە ڕێگەی بریکارەکانی دابەش کردنی حکومی لە قەزاکەمان.

(٢) هەروەها قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا ئاگادارتان دەکاتەوە کە لە ڕۆژی ١/ کانونی یەکەمی داهاتوو وێستگەی ( سۆلاڤ ) بۆ پڕکردنەوەی سووتەمەنی کە دەکەوێتە سەر ڕێگای عەنکاوا - هەرشەم ( یەکتر بڕی گەزنە ) لەو بەروارەوە دیاری کراوە بۆ ئەوەی سووتەمەنی پاڵپشت کراو لە لایەن حکومەتی هەرێم بە هاوڵاتیان بگەیەنێت بە نرخی ( ٧٥٠ دینار ) بۆ یەك لیتر .
....

تنويهان من قائممقامية قضاء عنكاوا

ضمن جهود الكابينة التاسعة لحكومة اقليم كوردستان في إيصال الخدمات الأساسية للمواطنين في جميع الأقضية والنواحي.

(١) تنوه قائممقامية قضاء عنكاوا المواطنين وسكنة القضاء انه اعتبارا من يوم ١/ كانون الثاني المقبل والأيام اللاحقة له سوف يتم المباشرة بتوزيع النفط على المواطنين عن طريق وكلاء التوزيع الحكوميين في القضاء

(٢) ايضا تنوه قائممقامية قضاء عنكاوا إلى انه اعتبارا من يوم ١/ كانون الاول المقبل تم تحديد محطة (سولاف) لتعبئة الوقود الكائنة على طريق عنكاوا - هرشم (مفرق گەزنە) لتزويد المواطنين بالوقود المدعوم من قبل حكومة الاقليم بسعر (٧٥٠ دينار ) للتر الواحد.

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 21/11/2023

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/١١/٢١ رامی نوری عودیش قایمقامی قەزای عەنکاوا پێشوازی کرد لە بەڕێز جاکۆ بیرندس کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان.
لەو پێشوازی کردنەدا خاتوو ناز جەلال بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوارە و کۆچبەران و ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەکان لە پارێزگا وەك نوێنەری بەڕێز پارێزگاری هەولێر ، عەمید سهیل نەجم بەڕێوەبەری کارتی نیشتمانی لە هەولێر ، ئەندازیار سامان بویا یەلدا سەرۆکی شارەوانی عەنکاوا ، بەڕێز بەڕێوەبەری ئاسایشی عەنکاوا ، عەقید دلێر خالد بەڕێوەبەری پۆلیس و خاتوو نەسرین گۆرگیس بەڕێوەبەری بانکی عەنکاوا بەشداربوون.
هەردوولا هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پتەو کردنی بنەماکانی پێکەوە ژیانی ھاوبەش تاوتوێ کرد.
دواتر کونسوڵی گشتی ژووری پێشوازی کردن لە هاوڵاتیان لە بنکەی کارتی نیشتمانی عەنکاوا کردەوە کە لە لایەن ڕێکخراوی NTHK هۆڵەندی کاری بۆ کرا و پێك دێت لە شوێنی پشوو دانی هاوڵاتیان لە کاتی چاوەڕێ کردن بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکانیان و کتێبخانەیەك لە چەندین کتێبی رۆشەنبیری جیاواز لەخۆ دەگرێت ، هەروەها گۆشەیەکی تایبەت بە منداڵان لە بەر ئەوەی ئەو فەرمانگەیە پێشوازی لە گشت تەمەنەکان دەکات بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی.
ئەم خزمەتگوزارییە بە یەکەم خزمەتگوزاری لەو جۆرە دادەنرێت لە سەر ئاستی فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی لە کوردستان ، کە ئارامی پێویست بە هاوڵاتیان دەبەخشێت لە کاتی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان لە چوارچێوەی پڕۆگرامی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی ئەوەی هاوڵاتی تەوەری بایەخ پێدان بێت لە فەرمانگە حکومیەکان.....

استقبل رامي نوري عوديش قائمقام عنكاوا ظهر اليوم الثلاثاء ٢٠٢٣/١١/٢١ السيد جاكو بيرندس القنصل الهولندي العام في اقليم كوردستان.
شارك في الاستقبال السيدة ناز جلال مدير مديرية النازحين والمهجرين ومواجهة الأزمات في المحافظة ممثلة عن السيد محافظ اربيل، العميد سهيل نجم مدير البطاقة الوطنية في أربيل، المهندس سامان بويا رئيس البلدية، السيد مدير اسايش عنكاوا، العقيد دلير خالد مدير الشرطة والسيدة نسرين كوركيس مديرة مصرف عنكاوا.
تناول الجانبان الجهود الحثيثة للكابينة التاسعة لحكومة اقليم كوردستان في تعزيز أسس التعايش المشترك.
بعدها افتتح القنصل العام ركن استقبال المراجعين في مركز البطاقة الوطنية في عنكاوا والذي أقامته منظمة NTHK الهولندية ويتضمن مكان لراحة المراجعين تتوفر فيه مكتبة تحوي عناوين ثقافية مختلفة، ايضا زاوية خاصة لألعاب الأطفال حيث ان الدائرة تستقبل مراجعين من مختلف الأعمار لغرض إصدار البطاقة الوطنية.
تُعد هذه الخدمة الاولى من نوعها على مستوى دوائر البطاقة الوطنية في كوردستان حيث من شأنها توفير الراحة المطلوبة للمواطنين خلال تسيير معاملاتهم و ذلك ضمن برنامج عمل الكابينة التاسعة لحكومة الاقليم حول كون المواطن هو محور اهتمام دوائر الحكومة .

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 20/11/2023

تیمە تەکنیکی و ئەمنی و ئیدارییەکان لە قەزای عەنکاوا بە درێژایی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کاریان کرد بۆ ڕێگە گرتن لە گەیشتنی هەر زیانێك بە هۆی ئاوی بارانی بەخوڕ بە موڵك و ماڵی هاوڵاتیان.
....

الفرق الفنية والأمنية والإدارية في قضاء عنكاوا عملت على مدار ٢٤ ساعة الماضية لمنع وصول اي أضرار نتيجة مياه الأمطار الغزيرة بممتلكات المواطنين.

19/11/2023

سبەی پشووی فەرمییە؛ بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا سبەی دووشەممە ٢٠٢٣/١١/٢٠ لە سەرجەم دامودەزگاکان بکرێتە پشووی فەرمی.....
تحسبا لوقوع الفيضانات بسب هطول الامطار الغزيرة ، غدا الاثنين ٢٠٢٣/١١/٢٠ عطلة رسمية في جميع محافظات اقليم كوردستان.

سبەی پشووی فەرمییە؛ بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا سبەی دووشەممە 20-11 لە سەرجەم دامودەزگاکان بکرێتە پشووی فەرمی

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 19/11/2023

تیمە تەکنیکیەکانی قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا و سەرۆکایەتی شارەوانی عەنکاوا بە درێژایی کاتژمێرەکان لە دوای نیوە شەو و تا بەرەبەیانی کار دەکەن بۆ ڕێکخستنی شەقام و ئەو باخچانەی دەکەونە ناو شەقامە سەرەکیەکان.
....

الفرق الفنية في قائممقامية قضاء عنكاوا ورئاسة بلدية عنكاوا تعمل طيلة ساعات بعد منتصف الليل و الفجر لترتيب الشوارع و الحدائق التي تتوسط الشوارع الرئيسية.

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 16/11/2023

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/١١/١٦ رامی نوری عودیش قایمقامی قەزای عەنکاوا پێشوازی کرد لە شاندێکی یەکێتی قوتابیان و لاوانی کلدو ئاشووری.
شاندەکە لە بەڕێز زۆمایا ادم سکرتێری گشتی یەکێتیەکە و ئەندامانی سکرتاریەت و بەرپرسانی لقەکانی یەکێتیەکە پێك هاتبوو، وە لەگەڵ قایمقام بەرپرسانی بەشەکان و بەرپرسی دۆسیەکان لە قایمقامیەت لە پێشوازی شاندەکە بوون.
شاندی ناوبراو خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە پتەوی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ قایمقامیەت و بەهێز کردنی کارەکانیان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی.
لە لایەن خۆیەوە قایمقام خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە دەربڕی و ئامادەیی قایمقامیەت نیشان دا بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ گشت دامەزراوە جەماوەری و پیشەییەکان بە هەموو شێوەیەك.
....

استقبل رامي نوري عوديش قائمقام عنكاوا ظهر اليوم الخميس ١٦/١١/٢٠٢٣ وفدا من اتحاد الطلبة والشبيبة الكلدواشوري.
ضم الوفد سكرتير عام الاتحاد السيد زومايا ادم وأعضاء في السكرتارية ومسؤولي الفروع، وكان في استقبالهم إضافة إلى القائمقام رؤساء الأقسام ومسؤولي الملفات في القائمقامية.
عبر الوفد الزائر عن سعادته بتمتين العلاقات مع القائمقامية وتعزيز العمل من اجل الصالح العام.
من جهته رحب القائمقام بالزيارة مبديا استعداد القائمقامية لجميع أشكال التعاون مع المؤسسات الجماهيرية والمهنية.

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 15/11/2023

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/١١/١٥ ڕامی نوری عودیش قایمقامی قەزای عەنکاوا پێشوازی کرد لە سیادەتی مەتران مار نەثنائیل نزار سمعان سەرۆکی ئیبارشیەی حەدیاب بۆ سریانی کاسۆلیك.
لەو پێشوازی کردنە ئەندازیار سامان بویا یەلدا سەرۆکی شارەوانی عەنکاوا و بەڕێز ئیدریس فەتاح بەرپرسی هۆبەی چاککردنەوەی کارەبا بەشداربوون و هەر یەکە لە بەڕێزان شەوقی لۆرەنس سەرۆکی یانەی مامۆستایانی خێزانی و ضیاء شامایا ئەندامی ئیدارەی یانەکە ئامادەی چاوپێکەوتنەکە بوون.
سیادەتی مەتران سوپاسگوزاری خۆی پێشکەشی ئیدارە و خەڵکی عەنکاوا کرد بەرامبەر هاوخەمی و وەستانیان لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان و قوربانیانی کارەساتی بەغدێدا و بەسەر کردنەوەی بریندارەکان و ئەنجامدانی مەڕاسیمی ماتەمینی لە لایەن خەڵکی عەنکاوا بۆ شەهیدەکان، هەروەها بە شێوەیەکی تایبەت سوپاسی ئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشداری کردنی لە مەڕاسیمی ماتەمینی کرد.
لە لایەن خۆیانەوە ، ئامادەبووان تەئکیدیان کردەوە لەسەر ئەوەی کوردستان و عەنکاوا هەمیشە پەناگەیەك و ماڵێکی ئارام دەبن بۆ گشت کرستیانەکانی عێراق ، جەختیشیان کردەوە لەسەر ئەوەی هەرچیەکیان پێشکەش کردبێت ئەرکی سەرشانیان بووە بەرامبەر بەغدێدا و خەڵکەکەی.
....

استقبل رامي نوري عوديش صباح اليوم الاربعاء ١٥/١١/٢٠٢٣ سيادة المطران مار نثنائيل نزار سمعان رئيس ايبارشية حدياب لكنيسة السريان الكاثوليك.
شارك في الاستقبال المهندس سامان بويا يلدا رئيس بلدية عنكاوا، السيد ادريس فتاح مسؤول شعبة الكهرباء، حضر اللقاء ايضا السيد شوقي لورنس رئيس نادي المعلمين العائلي والسيد ضياء شامايا عضو ادارة النادي.
قدم سيادة المطران شكره لإدارة واهالي عنكاوا لوقفتهم مع عوائل شهداء وضحايا فاجعة بغديدا وتفقدهم للمصابين وايضاً مراسيم التعزية التي اقامها الاهالي، شاكرا بشكل خاص حضور السيد مسرور بارزاني رئيس الحكومة لزيارة المصابين والمشاركة في مراسيم التعزية.
من جهتهم، اكد الحضور ان كوردستان وعنكاوا تبقيان دوما ملاذا امنا وبيتا دافئا لجميع المسيحيين في العراق، مؤكدين ان ما قدموه هو واجب امام بغديدا وأهاليها.

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 15/11/2023

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/١١/١٥ لێژنەی هاوبەشی نێوان قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی لە هەولێر گەشتێکی بەسەرکردنەوەی بۆ بازاڕەکانی قەزاکەمان ئەنجام دا.
گەشتەکە شوێنەکانی فرۆشتنی سەوزە و میوە و مارکێت و نانەواخانە و سەمونخانە و گۆشت فرۆشەکان و شوێنەکانی دیکەی چالاکیە بازرگانیەکان لەخۆگرت.
لەم گەشتەدا ١٤ شوێن بەسەر کرانەوە و سەرپێچی لە چوار شوێن تۆمار کران و ڕێنمایی بە ( ١٠ ) شوێنەکەی دیکە درا.
....

قامت اللجنة المشتركة بين قائممقامية قضاء عنكاوا ومديرية الرقابة التجارية في أربيل بجولة دورية اليوم الاربعاء ١٥/١١/٢٠٢٣ في أسواق القضاء.
الجولة شملت محال بيع الفواكه والخضراوات والأسواق والأفران والمخابز وبيع اللحوم و نشاطات تجارية اخرى.
تم الكشف على ١٤ محلا، حيث تم تسجيل مخالفات في أربع محال، كم تم توجيه تعليمات وإرشادات إلى عشرة محال اخرى.

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 14/11/2023

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/١١/١٤ رامی نوری عودیش قایمقامی قەزای عەنکاوا سەرپەرشتی کۆبوونەوەی خولی ی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە قەزاکەمان کرد.
ئەندازیار سامان بویا یەلدا سەرۆکی شارەوانی عەنکاوا ، موقەدەم رزگار تەیب بەڕێوەبەری هاتوچۆی عەنکاوا ، ئەندازیار ئاری غەریب بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆ ، بەڕێز ئیدریس فەتاح بەرپرسی هۆبەی چاککردنەوەی کارەبای عەنکاوا و بەشە پەیوەندیدارەکان لەو فەرمانگانە لەم کۆبوونەوەیە بەشدار بوون.
لە کۆبوونەوەکە باس لە کارەکانی ڕازاندنەوەی عەنکاوا وەک ئامادەکاری بۆ جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵی زایینی کرا و ئیدارەی عەنکاوا بڕیاری دابوو کە دەبێت لە دوای تەواو بوونی چلەی ماتەمینی شەهیدانی کارەساتی بەغدێدا ئینجا دەست بە کارەکانی ڕازاندنەوەی عەنکاوا بکرێت ، هەروەها بە پێی گۆڕانکارییەکان لە کەش و هەوا کار بکرێت و بە پێیەی زستان لە ڕێگایە جەخت کرا سەر هەوڵەکان بۆ کردنەوەی ئاوەڕۆیەکان و چارەسەرکردنی گرفتی کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شوێنەکان بە هۆی ئەوەی ئاوەڕۆیەکان توانای ئەوەیان نیە گشت ئاوەکان بە خێرایی ڕابکێشن ، بۆیە چارەسەرەکان پێویستن تا کێشەی کۆبوونەوەی ئاو نەبێتە هۆی بێزاری و زیان بۆ هاوڵاتیان، هەر لەو کۆبوونەوەیە کارەکانی نۆژەن کردنەوەی تۆڕەکانی ئاوەڕۆ لە ناوچەی الجمعیە ( الخالدیە ) تاوتوێ کران لەگەڵ دەست کردن بەکارەکانی هەڵکەندنی ئاوەڕۆ لە ناوچەی ١٢٨ لە چوارچێوەی ئەو بوجەیەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخشیویەتی بۆ گەیاندنی گشت خزمەتگوزایەکان بەو ناوچەیە.
....

اشرف رامي نوري عوديش قائمقام عنكاوا ظهر اليوم الثلاثاء ١٤/١١/٢٠٢٣ على اجتماع الدوائر الخدمية الدوري في القضاء.
شارك في الاجتماع المهندس سامان بويا يلدا رئيس البلدية، المقدم رزكار طيب مدير المرور، المهندس اري غريب مدير الماء والسيد ادريس فتاح مسؤول شعبة الكهرباء والأقسام المعنية في الدوائر المذكورة.
تناول الاجتماع انطلاق أعمال تزيين عنكاوا استعداداً لموسمي اعياد الميلاد، حيث حرصت الادارة على اطلاق التزيين بعد انتهاء اربعينية شهداء فاجعة بغديدا، ايضاً مواكبة تغييرات الطقس وتركيز الجهود على تسليك المجاري ومعالجة تجمع مياه الأمطار نتيجة لعدم استيعاب المجاري لها باسرع وقت ممكن بما يجنب المواطنين اي ازعاج، كما استعرض الاجتماع أعمال ترميم شبكات المجاري في منطقة الجمعية
(الخالدية) وبدء أعمال حفر المجاري في منطقة ١٢٨ ضمن منحة السيد مسرور بارزاني رئيس حكومة اقليم كوردستان لايصال جميع الخدمات للمنطقة.

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 13/11/2023

تیمەکانی قایمقامیەت و شارەوانی و هۆبەی کارەبای قەزای عەنکاوا دەستیان کرد بە کارەکان بۆ ڕازاندنەوەی عەنکاوا ، بە بۆنەی هاتنی جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵی نوێ.
....

بدأت فرق القائممقامية و البلدية و كهرباء قضاء عنكاوا بأعمال تزين عنكاوا بمناسبة قدوم أعياد الميلاد و رأس السنة الجديدة.

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 08/11/2023

لێژنەی بەدواداچوون و بڕیاردان سەر بە قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا بە بەردەوامی بەدواداچوون بۆ شوێنە بازرگانیەکان دەکات لە پێناو پاراستنی ماف و تەندروستی هاوڵاتیان و لە گەشتی دوێنێ سێشەممە ٢٠٢٣/١١/٧ ، سەردانی ( ١٥ ) شوێنی کرد لە سنووری قەزاکەمان بەمەبەستی دڵنیابوون لە پابەند بوونیان بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و کار کردن .
لە میانەی سەردانەکەدا ( ١١ ) شوێن ڕووبەڕووی سزای پێبژاردن بوونەوە بەهۆی پابەند نەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەکان و ئاگادار کران کە سەردانی قایمقامیەت بکەن بۆ تەواو کردنی کەموکوڕییەکانیان . ( ١ ) شوێنيش بە هۆی سەرپێچی کردن و پابەندبوون داخرا. هەروەها لێژنەی بەدواداچوون بە شێوەیەکی زارەکی ڕێنمایی کارکردن و تەندروستی دا بە ( ٣ ) شوێنی تایبەت بە فرۆشتنی سەوزە و میوە لە کۆی ئەو ( ١٥ ) شوێنەی سەردانیان کرد. ....

لجنة المتابعة والقرار التابعة لقائممقامیة قضاء عنكاوا مستمرة بمتابعتها للمحلات التجارية من اجل الحفاظ على حقوق و صحة المواطنين و في جولة یوم امس الثلاثاء ٢٠٢٣/١١/٧ تابعت عدة أماکن من المصالح التجارية عددها ( ١٥ ) بقصد التأكد من مدى الالتزام بشروط العمل.
خلال الزیارة ، تم تغریم ( ١١ ) محل ضمن هذه المحلات بسبب عدم التزامهم بالشروط و التعليمات و إنذارهم بمراجعة قائمقامية عنكاوا لإكمال النواقص و الاوراق اللازمة. و تم غلق محل واحد بسبب مخالفته للشروط و التعليمات. ايضا قامت لجنة المتابعة بإعطاء التعليمات الصحية و التعليمات عن شروط العمل شفهيا ل ( ٣ ) محلات خاصة ببيع الخضرة و الفواكه ضمن المحلات التي تم زيارتها خلال هذه الجولة.

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 08/11/2023

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/١١/٨ رامی نوری عودیش قایمقامی قەزای عەنکاوا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لێژنەی موەلیدە ئەهلیەکان لە قەزاکەمان ئەنجامدا.
بەڕێز اثیل جمیل حنا بەرپرسی لێژنەی ناوچەی عەنکاوا ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندازیار سامان بویا یەلدا سەرۆکی شارەوانی عەنکاوا و بەڕێز سەرمەد جەلال کارگێڕ لە لێژنەی ناوچەی عەنکاوا ی پارتی و سەرۆك و ئەندامانی لێژنە ئامادەی ئەو کۆبوونەوەیە بوون.
لە کۆبوونەوەکە کارەکانی لێژنەکە و ڕۆلی بەرچاوی لە جێبەجێ کردنی ڕێنماییەکان و لابردنی زێدەڕۆییەکان و بەرگری کردن لە مافی هاوڵاتی و خاوەن موەلیدە لە ماوەی ڕابردوودا خرانە ڕوو.
هەروەها لە کۆبوونەوەکە تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی ئەوەی مافی هاوڵاتی لە پێشینەی کارەکانی لێژنەکە بێت لەگەڵ زەروورەتی بەگەڕخستنی هەموو هەوڵەکان بۆ ئاسوودەیی هاوڵاتیان ، وە پڕۆگرامی کاری لێژنەکە بۆ قۆناغی داهاتوو خرایە ژێر باس و تاوتوێ کرا.
....

عقد رامي نوري عوديش قائمقام عنكاوا بعد ظهر اليوم الاربعاء ٨/١١/٢٠٢٣ اجتماعا مع لجنة المولدات الاهلية في القضاء.
حضر الاجتماع السيد اثيل جميل حنا مشؤول لجنة محلية عنكاوا للحزب الديمقراطي الكوردستاني والمهندس سامان بويا يلدا رئيس البلدية والسيد سرمد جلال الإداري في لجنة محلية عنكاوا للحزب و رئيس وأعضاء اللجنة.
استعرض الاجتماع عمل اللجنة في الفترة الماضية و دورهم الملحوظ في تطبيق التعليمات و رفع التجاوزات والدفاع عن حق المواطن وصاحب المولدة.
اكد الاجتماع على اهمية ان يكون حق المواطن اولوية لعمل اللجنة، وضرورة تسخير كل الجهود لراحة المواطنين، كما تم مناقشة برنامج العمل للمرحلة القادمة.

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 08/11/2023

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/١١/٨ رامی نوری عودیش قایمقامی قەزای عەنکاوا بەشداری کرد لەو مەڕاسیمەی کە سەرکردایەتی هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕێکیخستبوو بۆ چلەی ماتەمینی قوربانیانی کارەساتی بەغدێدا.
لەو مەڕاسیمەدا برینداران و خانەوادەی قوربانیانی ئەم کارەساتە و لیوا عەزیز وەیسی سەرکردەی هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی کوردستان و سیادەتی مەتران مار نەثنائیل نزار و ژمارەیەك لە پلەداری سەربازی و بەڕێز اثیل جمیل حنا بەرپرسی لێژنەی ناوچەی عەنکاوا ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێز بەڕێوەبەری ئاسایشی عەنکاوا بەشدار بوون.
دواتر لیوا عەزیز وەیسی و پلەدارە سەربازییەکان سەردانی قایمقامیەتی قەزای عەنکاوایان کرد و لە لایەن قایمقام و بەڕێز بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی پێشوازییان لێ کرا و ژمارەیەك بابەت تاوتوێ کران و بیر و ڕا ئاڵوگۆر کران.
....

شارك رامي نوري قائمقام عنكاوا صباح اليوم الاربعاء ٨/١١/٢٠٢٣ في المراسيم التي نظمتها قيادة قوات بيشمرگة زيرفاني لعزاء ذوي ضحايا فاجعة بغديدا.
المراسيم تقدمها جرحى و ذوي الضحايا و اللواء عزيز ويسي قائد قوات بيشمركة زيرفاني كوردستان و سيادة المطران مار نثنائيل نزار وعدد من المراتب العسكرية والسيد اثيل جميل حنا مسؤول لجنة محلية عنكاوا للحزب الديمقراطي الكوردستاني والسيد مدير اسايش عنكاوا.
ثم زار اللواء عزيز ويسي والمراتب العسكرية قائممقامية قضاء عنكاوا، واستقبلهم القائمقام والسيد مسؤول اللجنة المحلية للحزب وتم بحث عدد من المواضيع وتبادل الاراء.

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 01/11/2023

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/١١/١ رامی نوری عودیش قایمقامی قەزای عەنکاوا بە ئامادە بوونی ئەندازیار سامان بویا یەلدا سەرۆکی شارەوانی عەنکاوا و بەڕێز فهمی صلیوا بابکە بەڕێوەبەری پەروەردەی دەورووبەری هەولێر ، چاوی کەوت بە ژمارەیەك مامۆستای پەروەردەیی و کەسایەتی کە بایەخ بە بواری بە ئەرشیف کردنی مێژووی عەنکاوا دەدەن.
لەم چاوپێکەوتنەدا بەڕێز فاروق حەننا ئەندام پارلەمانی عێراق و نووسەری کتێبی ( عەنکاوا في ذاكرة ابناءها ) ، مامۆستا سەباح بویا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ، بەڕێز جەمال یوسف جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی ، مامۆستا شەوقی لۆرنس سەرۆکی یانەی مامۆستایانی خێزانی ، مامۆستایانی بەڕێز سخەریا شەعیا ، گۆرگیس بویا ، سالم بویا و بتروس هورمز ئامادەبوون.
لە چاوپێکەوتنەکە باس لە گرنگی بە ئەرشیف کردنی مێژووی پەروەردە و فێرکردن لە عەنکاوا کرا کە ناسراوە بە پێشەنگی لەو بوارەدا و بەشداربووان تەئکیدیان کردەوە لەسەر گرنگی زیندوو کردنەوەی پڕۆسەی دروست کردنی ( مۆزەخانەی مامۆستای عەنکاوایی ) لەگەڵ پێشوازی کردن لە دەستپێشخەری یانەی مامۆستایانی خێزانی بۆ دانانی مۆنۆمێنتێك بۆ مامۆستای عەنکاوایی.
هەروەها کۆمەڵێك بیرۆکە و پێشنیار لەو بوارە تاوتوێ کران و هەمووان کۆك بوون لەسەر ئەوەی عەنکاوا پێویستی بە زیندوو کردنەوەی ئەو سیمایانە هەیە کە مێژووی عەنکاوا و ڕۆلەکانی و خزمەتگوزارییە باشەکانیان پیشانی گۆمەڵگە دەدەن ، هەروەها تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی پێشوازی کردن لە ڕا و بەشداری کردنەکان لە پێناو دەوڵەمەند کردنی دەستپێشخەری بە ئەرشیف کردنی مێژووی فێرکردن لە عەنکاوا.

…..

التقى رامي نوري عوديش قائمقام عنكاوا، بحضور المهندس سامان بويا يلدا رئيس البلدية والسيد فهمي صليوا بابكة مدير تربية اطراف أربيل، ظهر اليوم الاربعاء ١/١١/٢٠٢٣ بعدد من قدامى المربين التربويين و المهتمين بمجال أرشفة تاريخ عنكاوا.
حضر اللقاء، النائب في البرلمان العراقي السيد فاروق حنا مؤلف مجلد (عنكاوا في ذاكرة أبنائها) ، عضو مجلس محافظة أربيل المربي صباح بويا، نائب رئيس المجلس البلدي السيد جمال يوسف، المربي شوقي لورنس رئيس نادي المعلمين العائلين، والمربين الافاضل صخريا شعيا، كوركيس بويا، سالم بويا وبطرس هرمز .
بحث اللقاء اهمية أرشفة تاريخ التعليم والتربية في عنكاوا بما يعرف عنها ريادتها في هذا المجال، حيث اكد المشاركون على اهمية احياء عملية انشاء (متحف المعلم العنكاوي) ايضاً الترحيب بمبادرة نادي المعلمين بإنشاء نصب للمعلم العنكاوي.
تم عرض جملة افكار ومقترحات في هذا المجال، الجميع اتفقوا على ان عنكاوا تحتاج لإحياء معالم تعبر عن تاريخها، ابناءها وخدماتهم الجليلة للمجتمع، كما تم التأكيد على اهمية استقبال الاراء والمساهمات من اجل إغناء مبادرة أرشفة وتأريخ التعليم في عنكاوا.

01/11/2023

قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشك و برایانی سابیئەی مەندایی بە تایبەت ئەوانەی لە عەنکاوا نیشتەجێن دەکات بە بۆنەی هاتنی جەژنی بوژانەوە ( دهوا هنینا ) و هیوا دەخوازێت خۆشی و شادی لە ماڵەکانتان بەردەوام بێت.

هەموو ساڵێك لە خۆشیدا بن

قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا
١/ تشرینی دووەم ٢٠٢٣
....

قائممقامية قضاء عنكاوا تتقدم إلى الاخوات والاخوة الصابئة المندائيين خصوصا سكنة عنكاوا ، بأحر التهاني والتبريكات بحلول عيد الازدهار (دهوا هنينا)، متمنين دوام الأفراح والمسرات في بيوتكم.

كل عام وانتم بخير

قائمقامية قضاء عنكاوا
١/ تشرين الثاني/٢٠٢٣

Photos from ‎قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا- قائممقامية قضاء عنكاوا‎'s post 01/11/2023

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/١١/١ رامی نوری عودیش قایمقامی قەزای عەنکاوا بەشداری کرد لە زیندوو کردنەوەی ١٧٤ مین ساڵیادی دەیت پێ کردنی ڕۆژنامەگەری سریانی.
ئەم مەڕاسیمە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەدیبان و نووسەرانی سریان ڕێکخرابوو کە ژمارەیەكی زۆر لە مەترانە بەڕێزەکان و سەرکردەی حزبی و نووسەر و ڕۆژنامەوان ئامادەی بوون.
هەموو ساڵێك لە ڕۆژی یەکی تشرینی دووەم ئەم یادە زیندوو ڕادەگرێت و دەکاتە یادی بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی ( زەهڕیرا د بەهڕا ) لە شاری ئورمیێ لە ئێران لە ساڵی ١٨٤٩ کە بە یەکەم ڕۆژنامەی سریانی چاپکراو دادەنرێت .
....

شارك رامي نوري عوديش قائمقام عنكاوا صباح اليوم الاربعاء ١/١١/٢٠٢٣ في احياء الذكرى ١٧٤ لانطلاق الصحافة السريانية.
نظم المراسيم المديرية العامة للثقافة والفنون السريانية في حكومة اقليم كوردستان و اتحاد الادباء والكتاب السريان وبحضور جمع من السادة المطارنة وقيادات الاحزاب والكتّاب والصحفيين.
ويُحتفل بهذه المناسبة في الاول من تشرين الثاني من كل عام وهو احياء لذكرى نشر جريدة (زهريرا د بهرا) في مدينة أورمية بايران عام ١٨٤٩ حيث تُعد اول صحيفة سريانية مطبوعة.

Want your organization to be the top-listed Non Profit Organization in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

بۆ ماوەی ٣ ڕۆژی یەك لە دوای یەك تیمە تەکنیکی و ئەندازەییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێڕ و بەشی پۆلیسی هات...
قایمقامیەتی قەزای عەنکاواڤیستڤالی پێرا بۆ بەرهەمی کشتوکاڵی و خۆراکی٣-٤/ئاب/٢٠٢٣…..قائممقامية قضاء عنكاوامهرجان پيرا للمن...
هۆنراوە / شعر : گورگيس نباتي ديزاين / تصميم : اونيل عجمايا
ئەمڕۆ سێ شەممە ١١/٥/٢٠٢١تیمەکانی فەرمانگەی ئاوی عەنکاوا کاری چاکردنەوەی بیری ئاوی کلێسای (ام المعونة الدائمة) ئەنجام دەد...
Merry Christmas & Happy New Year

Telephone

Website

Address

Ankawa, 108 District
Irbil

Other Community Services in Irbil (show all)
المجتمع السوري في كرد جوتيار المجتمع السوري في كرد جوتيار
كردجوتيار على طريق بحركة
Irbil

صفحتنا هذه في خدمة التعاون الاجتماعي وتقوية روابط المحبة والمساعدة بين أبناء بلدتنا الصغيرة.

Halgurd Polish Car Halgurd Polish Car
Irbil

Service car

Danya Omer Danya Omer
40 Meters
Irbil, 44001

« ئەکادیمیای پێشکەوتن» لە بواری فرۆشی ڕاستەوخۆدا لەسەر سیستەمی MLM بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری بە توانا

أنجومان مخيم قوشتبه أنجومان مخيم قوشتبه
قوشتبه
Irbil, 44001

صفحة خدمية أجتماعية تعني بأمور مخيم قوشتبه .

WeFem WeFem
Irbil, 44001

The first networking community for Women in Iraq! Aiming to bring all the females together in one p

Success for CV and Cover letters- Erbil Success for CV and Cover letters- Erbil
Irbil

Welcome ! We offer professionally written Cover Letters, create professional CVs and interview prep

Dr-sherwan Muslih Khailany Dr-sherwan Muslih Khailany
40 مترى بةرامبةر سوبر ماركيتى ئاية وكؤك
Irbil

اجراء كافة عمليات تجميل الوجه والأنف و شفط الدهون و نح?

The Young Innovators The Young Innovators
Irbil

We are a volunteering team created by a group of different Young leaders from different parts of Iraq who have graduated from the exchange progam IYLEP.

Shawkoy Pavilion Erbil Shawkoy Pavilion Erbil
Pavilion Erbil
Irbil

Initiative by Pavilion Erbil, where culture, community, social responsibility are in one place.

Zerdillo Zerdillo
Irbil

ئەوەی تۆ حەزی پێ دەکەی و دڵت خوازیارییەتی، ئێمە بۆتی بە

عجائب وغرائب وصور جميلة من الطبيعة عجائب وغرائب وصور جميلة من الطبيعة
Irbil, [email protected]

اعجاب + مشاركه + تعليق تحفيزي وتم لترى المزيد من الصور ا?