Videos by Hoz Group in Irbil. For Import Pharmaceuticals And Medical Supplies
This Device Cab Bring Dead Hearts Back To Life
نه‌شته‌رگه‌ری سلیڤ بۆ بچووككردنه‌وه‌ی گه‌ده له دوو خوله‌كدا ببینه له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا ته‌نیا قه‌باره‌ی گه‌ده بچووكده‌كرێته‌وه و ده‌ستكاری ریخۆڵه‌كان ناكرێت. دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، گه‌ده بڕێكی كه‌متری خۆراك ده‌گرێت، بۆیه كه‌سه‌كه بڕێكی كه‌می خواردنی پێده‌خورێ و سه‌ره‌نجام كێشی داده‌به‌زێ.
نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریی گوێ له 17 چركه‌دا ببینه ئه‌وانه‌ی گوێیان قوته و ده‌یانه‌وێ چاره‌ی بكه‌ن، به‌مشێوه‌یه بۆیان ئه‌نجامده‌درێ
ڤیدیۆی فێركاری.. چۆنێتی به‌كارهێنانی به‌خاخی ڤێنتۆلین له تووشبووانی ره‌بۆ.. به‌شێكی به‌رچاو له تووشبووانی ره‌بۆو نازانن به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ڤێنتۆلینه‌كه‌یان له‌كاربهێنن، بۆیه هه‌ست به باشبوونی هه‌ناسه‌توندییه‌كه‌یان ناكه‌ن.. له‌م ڤیدیۆیه‌دا فێرده‌بی كه هه‌نگاوه زانستییه‌كان بنێی به‌مشێوه‌یه: 1-به‌ر له به‌كارهێنانی، چه‌ند جارێك رایوه‌شێنه 2-هه‌ناسه بده‌ره‌وه 3-ده‌می ئامێره‌كه بخه نێو ده‌مت و په‌نجه‌ی پێدا بنێ 4-كاتێك په‌نجه‌ی پێدا ده‌نێی، به قووڵیی سپرایه‌كه هه‌ڵبمژه و سنگت پڕ هه‌وا بكه 5-چه‌ند چركه‌یه‌ك هه‌ناسه‌كه‌ت رابگره 6-دواتر هه‌ناسه بده‌ره‌وه.. ئه‌و كه‌سانه تاگ بكه‌ن كه هه‌ناسه توندییان هه‌یه، یان پێویستیان به‌م ده‌رمانه‌یه و به‌كاری دێنن
ته‌كنیكێكی ئاسانی دابه‌زاندنی كێش له 35 چركه‌دا ببینه له‌م ته‌كنیكه‌دا له رێگه‌ی نازووره‌وه باڵۆنێك ده‌نێردرێته نێو گه‌ده و پڕ ده‌كرێت له شله‌ی سه‌لاین (ئاو و خوێ) ، به‌وجۆره بۆشاییه‌كی به‌رچاو داگیر ده‌كات و واده‌كات به بڕه خواردنێكی كه‌م تێربخۆی. دوای شه‌ش مانگ هه‌ر به نازوور باڵۆنه‌كه ده‌رده‌هێنرێته‌وه.. ده‌زگای خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكی ئه‌م ته‌كنیكه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه په‌سه‌ندكردووه كه هاوكۆلكه‌ی بارسته‌ی جه‌سته (BMI) یان سه‌رو 30 یه.