Kurdrex
کۆگایەکی گەورە بۆ زنجیرە و فیلمە سینەمایییەکان هەواڵ و زانیاری لەسەر فیلمە سینەماییەکان لێرە ببینە
ئەو کاتەی کەناڵی MB3 تاکە کەناڵی دڵخوازمان بوو 💔
نزیکە 🔥 ....
بەمزووانە زنجیرەفیلمی "جۆن ویک" دەکرێت بە ئەنیمێ ⏰
بەرواری دەرچوونی فیلمی Tiger 3 🔥
12/11/2023
دووانەکان پێویست ناکات هەمان تەمەن بن 🔥
ئەو ئەکتەرەی کە ڕۆڵی سەرۆکی گەڕۆکە سپییەکانی دەگێڕا 🔥
قسەیەک هەیە دەڵێت: "ئاییی چەن پیربوویت ⏰"
ساتی لەدەستدانی یەکێک لە کارەکتەرەکانی مارڤڵ 💔
سێر داڤۆسی نێو زنجیرەی یاری تەختە پاشایییەکان لە پەڕەی فەرمی ئینستاگرامەوە پشتگیری لە فەڵەستینییەکان دەکات ❤️
کاتی خۆی سوورەکە پۆزی خۆی هەبوو ... ⏰
کاتێک هەموو شتێک باش بوو ....
بەیانیان کاتژمێر 7:00 دەیکرد 💔
ئەمەش ئەنیمەیشنێکی ترە لە ئەرشیڤی منداڵییەوە ⏰
ئەو دوو کەسەی بە پەرۆشەوە تەمەشای کارەکانیانم دەکرد ....
ناسینی فیلمێک بۆ بینین ....
کورتە: باسی سەرباز (دێزمۆن دۆز) دەکات کە لە شەڕی دووەمی جیهانی لە ئۆکیناوا توانی زیاد لە ۷٠ سەرباز ڕزگاربکات
ناو: Hacksaw Ridge
لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا چوار ساڵ بەسەر دەرچوونی فیلمی Joker تێپەڕدەبێت
کەس هەیە پێشتر ئەم ئەنیمەیشنەی نەبینیبێت 😥
جەیسن ستاتام: من جاکی شانم خۆشدەوێت، چونکە هەمیشە هەواداری بوومە
فیلمی Avengers: Secret Wars کە دوایین بەشی ئەڤێنجێرسە، لە بەرواری ٧ی ئایاری ٢٠٢٧ بڵاودەکرێتەوە
ناسینی فیلمێک بۆ بینین ....
کورتەیەک: باس لە 3 خوێندکاری زانکۆ دەکات، کە هەر یەکەیان کێشەیەکی هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا تێکـڕا باسی سیستمی خوێندن دەکات لە جیهاندا
ناو: 3 idiots
ئەو کەسانەی زنجیرەی "شکانی بەندیخانە"یان بینیووە، دەزانن ئەمە چ ساتێکە 💔
ناسینی فیلمێک بۆ بینین ....
کورتەیەک: سەرۆکێکی مافیای قین لە دڵ لەگەڵ پۆلیسێک بە نهێنی هاوبەشی ئەکات بۆ دەستبەسەرکردنی بکوژێک کە بەشێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردبووە سەر و خەڵکی دەکوشت
ناو: The Gangster, The Cop, The Devil
فیلمی Avengers: Endgame تا ئێستا یەکەمین فیلمە کە زۆرترین داهاتی هەیە، ئەویش بریتییە لە 2 ملیار و 796 ملیۆن دۆلار
سێ لەو فیلمانەی لەساڵی 2024 بڵاودەکرێنەوە:
- ڤێنەم بەشی ٣
- کۆنگ فو پاندا بەشی ٤
- سۆنێک بەشی ٣
گرانترین فیلمی مێژوو کە زۆرترین پارەی تێچووە بریتییە لە (Star Wars: The Force Awakens) کە تێچووی فیلمەکە 447$ ملیۆن دۆلارە
ئەمەی دەیبینن ناوی "یوجونگ یوون"ە، بە یەکەمین ئەکتەری کۆری دادەنرێت کە خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنابێت
گەورەترین فیلمی ئەنیمەیشن لەڕووی داهاتەوە بریتییە لە The Lion King بەجۆرێک کە داهاتەکەی بریتییە لە 1 ملیار و 663 ملیۆن دۆلار
بۆکس ئۆفیسی چین: فیلمی ئۆپنهایمەر هێشتا بەهێزە و نزیکە لە گەیشتن بە 60$ ملیۆن دۆلار
ئەمریکا لە ساڵی 2016ەوە تا ئێستا بۆ هەر ساڵێک زیاتر لە 1000 فیلمی دروست کردووە
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی Sherlock ڕیزبەندیی ١٤یەمینی هەیە لەکۆی زنجیرەکانی تر لە ماڵپەڕی IMDB
کەمێک سەرنج بدەن، ئەم وەرگێڕە شایەنی ئەو کارەیە
گەورەترین زنجیرەی مێژوو بەناوی "ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری هەوا" کرا بە یاری بۆ کۆنسڵەکانی وەک پلەیستەیشن 4 و 5، ئێکس بۆکس سێرێز X و S.
لە بەرواری 22/9/2023 بڵاوکرایەوە 😍
یەکێک لەو فیلمە ئەنیمەیشنییە نوێیانەی ساڵی 2023 بەناوی "Elemental"
کورتە: باسی خێزانێکی ئاگرین دەکات کۆچ دەکەن بۆ شاری توخمەکان و لەوێ تووشی توخمپەرستی دەبنەوە و سەرکێشی بۆ مانەوەیان لە ژیان دەکەن. کچێک لە توخمە ئاگرینەکان و کوڕێک لە توخمە ئاوییەکان ئاشقی یەکتر دەبن.
ئەگەر تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوەش ببیت، مەحاڵە ئەم فیلمەت لەبیر بچێتەوە
لەم پۆستەدا چیرۆکی فیلمی ئەنیمێی "کوڕ و دڕندە" بخوێنەوە:
چیرۆکەکە لە دەوری کوڕێکی تەمەن نۆ ساڵان بە ناوی ڕین دەسوڕێتەوە کە لەم دواییە دایکی کۆچی دوایی کردووە. بەبێ ئەوەی ھیچ ھەواڵێکی باوکی ھەبێت و ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ سەرپەرشتیارەکانیدا بژی، بۆیە دەڕواتە سەر شەقامەکانی شیبویا و و کاتەکانی بە دزینی ھەندێک خواردن و خەوتن لە کۆڵانێکدا بەسەر دەبات و پرسەی دایکی بیردێتەوە.
ڕۆژێک ڕین کۆماتێتسۆ دەناسێت، کە دڕندەیەکە لە شانشینی دڕندەکان و پێشنیار دەکات کە ببێتە خوێندکاری. ھەرچەندە ڕین بە توندی دژایەتی دەکات، بەڵام بەھۆی مەراقەوە دوایدەکەوێت.
ناو: The Boy and The Beast
لە فیلمەکانەوە ......
ناو: Wonder (2017)
ئەمە تەنھا بارھەڵگرێکی ئاسایی نییە، ئەمە منداڵیمان بیر دێنێتەوە ....
بەهیوای ناسینەوەی ئەو کورتەڤیدیۆیە.
ڕەنگە حەز بە فیلمەکانی ئەم ئەکتەرە بکەیت، وەرە کورتەیەک لە ژیاننامەکەی لەژێرەوە بخوێنەوە:
"ناوی ڕاستەقینەی ما دۆنگ سیۆکە، ئەکتەرێکی کۆریای باشوور و ئەمریکایە، زیاتر لە فیلمی شەمەندەفەری بوسان لەنێو کوردستان ناسێنرا، پاشان فیلمە سەرەکییەکانی خۆی لە کۆریای باشوور.
لە ١ی ئازاری ١٩٧١ لەدایکبووە. خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکییە. لە ئۆھایۆ ژیاوە و لە ویلایەتی کۆڵۆمبۆس خوێندوویەتی پێش ئەوەی بگەڕێتەوە کۆریای باشوور بۆ ئەوەی کاری نواندن بکات.
لەساڵی ٢٠١٩ ڕۆڵی مافیایەکی گەورەی لە فیلمی "مافیاکە، پۆلیسەکە، شەیتانەکە" بینی کە فیلمەکە پاڵێورا بۆ فێستیڤاڵەکانی فیلمی کان ٢٠١٩ و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەنتازیا، بەم دوو فیلمەی سەرەوە زیاتر بەنێوبانگ بوو.
هەروەها ما دۆنگ سیۆک هونەرمەندی هونەرە جەنگییەکان و ڕاهێنەری چەندین یاریزانی ئەو هونەرە بووە لەکاتی خۆیدا."
ئەمە ژیاننامەیەکی کورت بوو لەسەر ئەم ئەکتەرە دڵخوازەی کۆریای باشوور و ئەمریکا، بەڵایکێک پشتگیری زانیاری و هەواڵەکانی پەیجی کوردرێکس بکەن. سوپاس بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە.
وێنەی یەکێک لەو کارتۆنانەی بۆ ھەمیشە لەخەیاڵماندا دەمێنێتەوە "ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا"
بەھۆی مانگی ڕەمەزانەوە بەشی چوارەمی "جۆن ویک" لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نمایش ناکرێت، نمایشکردنی فیلمەکە بۆ دوای ڕەمەزان گواسترایەوە
زۆرانبازی ئەمریکی جۆن سینا ھەڵبەتە لەگەڵ ئەوەی زۆرانبازە بەڵام چەن فیلمێکی ھەیە، با پێکەوە ئەم فیلمەی بناسین کە لە ساڵی 2006 بڵاوکراوەتەوە، فیلمێکی ئەکشنی خۆش و بەچێژە بەناوی دەریاییەکە.
کورتەیەک لەسەر فیلمەکە:
چیرۆکی ئەم فیلمە باس لە گروپێکی تاڵانکەری ئەڵماس دەکات لەکاتی هەڵاتنیاندا ژنی سەربازێکی دەریایی لەئەرکلادراو دەفڕێنن، کە ئەویش بەشوێنیان دەکەوێت بۆ ڕزگارکردنی ژنەکەی.
ناوی فیلم: The Marine 2006
بەڵایکێک پشتگیریمان بکە 👍
Click here to claim your Sponsored Listing.
Videos (show all)
Category
Contact the public figure
Website
Address
Kirkuk
(👈🏿ريان ابراهيم سليمان🫳) كالعادة ياسادة الصلاة على النبي هى السعاده لاتحزטּ فࢪبگ لٱﯾنسئ آحدٱ
Kirkuk
ناونیشان ـ کرکوك . ڕێگای کرکوك ـ سلێمانی عنوان ـ كركوك . طریق كركوك ـ السلیمانیة