SIVAN

SIVAN

سیڤان بڕاندێکی کوردی یە....
لەگەڵ (سیڤان) کلتوور و ڕەسەنایەتی تێکەڵ بە مۆدێرن دەکرێت 🖤

Photos from SIVAN's post 30/11/2023

دەستم بە جانتاکە کرد..
بەڵام زۆری پێچوو تا دیزاینەکەیم داناو
هەموو ئەو پوولەکەو مووروانەم هەڵبژارد کە بۆ دیزاینەکە بەکاری دەهێنم ...

Photos from SIVAN's post 22/11/2023

سێتی ملوانکەو دەست بەند⚜️

دیزاین کراوە بە ( مورووی ئاقیق ، مورووی چیمەن ،
قەزوان و لیرەی زاخاو ) ....

حەزم کرد کوردەواری دەربکەوێت ،
تۆ دەتوانی لەگەڵ جلی کوردی و مۆدەش بەکاری بهێنیت ⚜️

21/11/2023

دەزانیت بەدی ئاقیق چی یە ؟

بەردی عەقیق کە بە ئاگات ناسراوە، کانزایەک کە بە شێوەیەکی گشتی لە بەردی گڕکانەکاندا دەبینرێت. جۆرێکە لە چالسیدۆنی کە جۆرێکە لە کوارتزی مایکرۆکریستاڵ. بەردی عەقیق بە چەندین ڕەنگی جیاوازەوە دێت، لەوانە قاوەیی، سوور، سپی، ڕەش، زۆرجاریش نەخش و بەندێکی ناوازەی هەیە.

لە زۆرێک لە کولتوورەکاندا، بەردی عەقیق پێیان وایە تایبەتمەندی ڕۆحی و چارەسەرکەری هەیە. بۆ نموونە لە نەریتی ئیسلامیدا، پێیان وایە بەستنی ئەڵقە بە بەردی عەقیق دەتوانێت بەختی باشی بهێنێتە ئاراوە و لە وزەی نەرێنی بپارێزێت. لە سەردەمی یۆنانی و ڕۆمانی کۆندا، باوەڕیان وابوو کە بەردی عەقیق پارێزگاری لە کاتی شەڕدا دەکات و ئازایەتی و هێز بەرز دەکاتەوە.

ئەمڕۆ زۆرجار بەردی عەقیق لە دروستکردنی زێڕینگەریدا بەکاردەهێنرێت، بەتایبەتی بۆ ئەڵقە و پەندەنت. هەروەها هەندێک جار لە پراکتیزەکردنی مێدیتەیشن و لە پزیشکی بەدیلدا بەکاردەهێنرێن بەهۆی تایبەتمەندییە چارەسەرییە گوماناوییەکانیان.

Photos from SIVAN's post 20/11/2023

pearl set 🤍
ئەو سێتەی زۆرترین داواکاری لەسەر بوو ...

Photos from SIVAN's post 18/11/2023

یەکێک لەو سێتانەی کۆلێکشنی ئەمساڵمان بوو ⚜️

لەسەر شێوەی حێل و مێخەک و شیتەک دروستمان کردەوە ،
نەخشاندوومانە نە پوولەکە ، موروو ، قەسەب و مرواری ...

Photos from SIVAN's post 17/11/2023

ئەو ڕەنگانەی کە هەڵمبژارد
(سوور ، سەوزی تۆخ ، ئاڵتونی ، سەوزی کاڵ ، لیمۆی ، سپی )

چونکە نەخشەکەی خۆی سێوە ،
بۆیە ئەو ڕەنگانەم بەتایبەت هەڵبژارد لەگەڵی

دەستم بە کارکردنی کردووە ،دەزانم زۆر جوان دەبێت ....

11/11/2023

color pallete 🧡💛

ئایا دەزانیت ڕەنگەکانی پایز چین ؟

لە هەڵبژاردنی جلەکانتدا گرنگی بە ڕەنگەکانی پایز دەدەیت ؟

حەزت لە ڕەنگەکانی پایزە ؟
هەوڵدەدەم لە پۆستی دواتردا بۆتان باس بکەم .....

🍁

Photos from SIVAN's post 06/11/2023

گرنگتر لە کارەکەم شوێنی کارەکەمە
هەمیشە بە خۆشەویستی و حەزێکی زۆرەوە ڕێکیان دەخەم ......

ئەی تۆ گرنگی بە شوێنی کارەکەت دەدەیت ؟

03/11/2023

ئایا بۆ جل و بەرگەکانت حەزت بە ڕەنگی ڕەشە ؟

حەز دەکەیت هەموو کات ڕەنگی ڕەش بپۆشیت یان نا ؟

من خۆم زۆر حەزم لە ڕەنگی ڕەش نی یە تەنیا جار جار دەیپۆشم 🖤

30/10/2023

وردەکاری و تۆکمەی لە کاردا
پێناسەی کارەکانی منە ⚜️

Photos from SIVAN's post 30/10/2023

سەوزو تێکەڵی گوڵی ڕەنگاوڕەنگ 💚

29/10/2023

کارێکی پڕ وردەکاری + پڕ ڕەنگ

28/10/2023

پوولەکە یەکێکە لەو کەرەستە جوانکارییانەی من زۆر حەز بە بەکارهێنانی دەکەم ،
هەم بۆ جلی کوردی هەم بۆ ئێکسسواراتیش ،

ئەی ئێوە حەز لە پوولەکە دەکەن لە دیزاینەکانتاندا ؟

24/10/2023

سێتی پشتێن و گوڵەیەخە ⚜️
نەخشێنراوە بە پولەکەی ئاڵتونی و چەند ڕەنگێک
لە نقێم و موروو ..

دەتوانی لەگەڵ هەموو ڕەنگێکی جلی کوردی بیگونجێنیت و بەکاری بهێنیت ...

08/10/2023

پوولەکە یەکێکە لەو کەرەستە جوانکارییانەی من زۆر حەز بە بەکارهێنانی دەکەم ،
هەم بۆ جلی کوردی هەم بۆ ئێکسسواراتیش ،

ئەی ئێوە حەز لە پوولەکە دەکەن لە دیزاینەکانتاندا ؟

Photos from SIVAN's post 07/10/2023

مرواری 🤍
هەم کلاسیک و هەم مۆدێرن
پێویستە هەموو خانمێک سێتێکی بەم جۆردی لە مرواری هەبێت ....

مرواری جوان و ڕاقیترت دەردەخات .
دەمەوێت هەموو ڕەنگەکانیتان بۆ دیزاین بکەم 🤍💗

01/10/2023

سێتی مرواری 🤍
پێکهاتووە لە ( ملوانکە ،دەستبەند ، گوارە ،سەرفەقیانە ،پشتێن )
لە مراوری و نقێم و کەمێکیش لە موروو دروستکراوە..
بەڕەنگی شەڕابی دروستکراوە دەتوانیت بەهەر ڕەنگێک بتەوێ داوای بکەیت .

بەسەر هەموو ڕەنگێکی جلی کوردی گونجاوە ⚜️

30/09/2023

هەر کارێک کە خۆشت بوێت و بەدڵ کاری بۆ بکەیت
بێگومان خوای گەورە یارمەتیت دەدات و سەرکەوتوو دەبیت ،
منیش کە خاڵی سفرەوە دەستم پێ کردوو گەیشتم بەمە ،
وردە وردە تواناکانم بەکاردەهێنم و ئەوەی لە مێشکمە دەیکەمە دیزاینێکی جوان بۆ ئێوەی گوڵ 🌺

خەریکە بەرەو کۆتا دەچم ...

بەڕای تۆ چی یە ئەو سێتە ؟

30/09/2023

ئەمجارە دیزاینێکی جیاوازم بۆتان کرد
کەسێکی ئازیز داوای سێتێکی تایبەت و جوانی کرد
سەرەتا کەمێ دوو دڵ بووم !
دەزانن بۆ ؟

چونکە تا ئێستا کاری وەکو ئەمەم نەکردبوو کە داوای دەکرد
بەڵام متمانەم بە توانای خۆم بوو 👌🏼
پێداویستی یەکانم کڕی و بەناوی خوا دەستم پێ کرد 👏🏻

لە پۆستی دواتردا پێشانتانی دەدەم چی یە .....

Photos from SIVAN's post 30/09/2023

کڵاوی چنراو
یەکێکی تر لە دیزاینەکانمان کڵاوی نەخشێنراو بوو بە (مورووی ڕەنگاوڕەنگ و لیرەی زاخاو)
بە جۆرێک دیزاین کراوە کە لەگەڵ هەموو ڕەنگێکی جلی کوردی بگونجێت .....

بۆ ئەوەی جوانتر دەربکەویت هەمیشە دیزاینەکانی ئێمە هەڵبژێرە 🌸

24/09/2023

یاڵا با بزانم چەند کەس حەزی لە کڵاوی کوردی یە
بۆسەر جلی کوردی 🩷

جا تەبعەن من جار جار پێم جوانە بەتایبەت لەگەڵ کۆڵوانەو هێلەگ
زۆر تایبەت و کوردەواری یە .....

23/09/2023

سێتی بەردی ئاقیق
پێکهاتووە لە ( ملوانکە ، دەست بەند ، گوارە )
بەچەند ڕەنگێک دروستکراوە( پەمەیی ، سەوز ، شین ،شەرابی ..)
لیرەی زاخاویش لە دیزاین کردندا بەکارهاتووە ...
دەتوانی لەگەڵ هەموو ڕەنگێکی جلی کوردی بەکاری بهێنیت ..🌸

23/09/2023

🔸🔹‎ئاقیق

‎بەردێکه، چەند جۆری هەیه، لەوانەیە هێندێکیان لە ڕیزی بەردە بە قیمەتەکان دەژمێردرێن و زیاتر دەکرێتە نەقیمی ئەنگوستیلە و ملوانکە...

بۆ خۆ ڕازاندنەوەی ژنان، جاران مورووشیان لێ دروست دەکرد.
بەردێکی ئاودار و جوانه، گەلێ ڕەنگی هەیه، لە هەموان پەسەندتری «سووری ئاتەشی» یە و جۆرێکی تریشی «دڕووبا» یە.
لە باری کیمیاییەوە ئەم بەردە بەردێکی «سیلیسی» یە و چەند زەڕە «مۆلیکول» ئاویان تێدایە کە ژمارەیان تا ١٨ تێناپەڕێ و لە جۆرەکانی ئاقیق دا کەم و زۆر دەبێ، ئەگەر بیهاڕنەوە و بەسەر ئاگری وەرکەن وەکوو خۆی قرچە قرچ دەکا، ئەوە ئاوەکەیەتی کە دەبێتە هەڵم.
لە بەردی تر سوکترە و جاروبارە هێندە سووک دەبێ کە سەر ئاو دەکەوێ، لە کوردستان هەندێ نەوعی هەیە.....

22/09/2023

‎ڕەنگی سوور (بە ئینگلیزی: Red) (بە عەرەبی: أحمر) ڕەنگێکە کە دەکەوێتە درێژەی شەپۆلی درێژەوە لە کۆتایی شەبەنگی بینراوی ڕووناکی، دەکەوێتە تەنیشت پرتەقاڵی و بەرامبەر وەنەوشەیی، درێژی شەپۆلێکی زاڵی هەیە کە دەکەوێتە نێوان ٦٢٥-٧٤٠ نانۆمەتر، لەدوای ڕەنگی سپی و ڕەش مرۆڤ تێبینی ڕەنگی سوور دەکات، منداڵی تازە لەدایکبوو پێش هەر ڕەنگێکی تر تێبینی ڕەنگی سوور دەکات، هەروەها یەکەم ڕەنگە کە ئەو کەسانەی بەهۆی برینی مێشکەوە تووشی ڕەنگ کوێری کاتی دەبن دوای چاکبوونەوە تێبینی دەکەن.

❤️

Photos from SIVAN's post 22/09/2023

سێتی حێل و مێخەك
بە ڕەنگی سور 🌹
دروستکراوە لە (پولەکە،قەسەب،موروو،،نقێم.....)
دەتوانی لەگەڵ ڕەنگی سور و ڕەساسی و سپی بەکاری بهێنیت .......

14/09/2023

گوڵی مۆر 💜

مانای جوانیه‌کی زیاد له‌ راده‌ ئه‌گه‌یه‌نێت و سه‌رنجراکێشانی به‌رامبه‌ر ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ره‌نگه‌ له‌ هه‌ندێک کاتدا به‌کارهینانی باش نیه‌.

💜
كێ حەزی لەگوڵی مۆرە 💜؟

💜 💜

Photos from SIVAN's post 14/09/2023

کراسە تایبەتەکەمان لەبەر خاتونێکی نازدار
ئەم کراسە لەسەر داواکاری خۆی بۆی دیزاین کراوە
دوو ڕەنگی گونجاو لەگەڵ یەک
مۆرو بێجی
💜
🇹🇯

12/09/2023

کاری پڕ وردەکاری + گونجاندنی ڕەنگەکان
پێناسەی کارەکانی ئێمەیە .

Photos from SIVAN's post 11/09/2023

کارێکی نوێ
کراسی برنجۆکی بێجی بە گوڵی مۆری پولەکە نەخشێنراوە ،
بێجی و مۆر
دوو ڕەنگی تەواو گونجاو تایبەت بەیەکەوە
💜🤍

10/09/2023

قوماشی شاڵ
یەکێك لە جوانترین قوماشە کوردەوارییەکان
تەبعەن هەموو ڕەنگەکانی تایبەتە
ئەمجارە بۆ دیزاین کردنی کڵاو بەکارم هێنا ،
بەڵام من زۆر حەزم لەم قوماشەیە ...

💙🌺

Photos from SIVAN's post 10/09/2023

دیزاینی ئەمجارەم جیاوازە
کڵاوم بۆ دیزاین کردوون
کڵاوی شەڕابی بە قوماشی شاڵ و سەرپەرچەم دیزاینم کردووە ،
قەسەب و شیلانەشم لە نەخشاندنیدا بەکارهێناوە ....
💙💗

Photos from SIVAN's post 08/09/2023

ڕەش 🖤

ڕەنگی کەشخەیی و ڕاقیێتی
ڕەش ئەو ڕەنگەی زۆربەتان داواتاندەکرد
برنجۆکی ڕەشم بە هەموو ڕەنگێکی گوڵ نەخشاندووە
🖤

08/09/2023

گوڵ 🌺

گوڵ بەو جوانییە لە کۆشی دڕکا
ئەگەشێتەوە پەڕەی ڕەنگینی
دڵ بۆ شادیگای بییەوێ بڕ کا
ئەبێ بچێژێ تاڵاوی ژینی
«هیوا»ش لە کۆشی ناسۆر و خەما
ئەپشکوێ خونچەی جوان و شیرینی

Photos from SIVAN's post 08/09/2023

کراسی ڕەشی برنجۆك
نەخشێنراوە بە هەموو ڕەنگە پولەکەیەك
🖤

🖤

Photos from SIVAN's post 29/06/2023

Details

دیتەیڵی کراسی ڕەشی برنجۆك
🖤

Photos from SIVAN's post 28/06/2023

سێتی مرواری🤍
پێکهاتووە لە (ملوانکە ، گوارە ، سەرفەقیانە )
تایبەتە بۆ سەر جلی کوردی
انشالله ڕەنگی تریش بۆتان دیزاین دەکەم
تەنها مرواری سپی و نقێم لە دروستکردنیدا بەکر هاتووە ..
🤍
🤍

Want your business to be the top-listed Clothing Store in Ranya?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

کاری ئەمجارەم جیاوازە ...دیزاینی ئەمجارەم جانتایەکی ڕەشی جلدە خاتوونێکی ئازیز داوای کرد بۆی بنەخشێنم بە دیزاینێکی جوانبە...
دیزاینی ئەمجارەم ئێکسسواراتێکی پایزییە بە ڕەنگی سەوز 💚پێکهاتووە لە دوو پارچە ( ملوانکە و دەست بەند )لە چی دیزاین کراوە :...
کراسی زەردی ئاڵتونی ⚜️دووبارە دەمەوێ دیزاینی بکەمەوەو نەخشەکەی بگۆڕم لەسەر داواکاری خاتوونێکی ئازیز ،سپی و ئاڵتونی لەگەڵ...
ئەم کراسە هی مشتەرییەکی ئازیزمە دیزاین کراوە بەڵام داوای کرد دیزاینەکەی بۆ بگۆڕم ،خۆی دیزاینێکی سادەی هەیە کۆمەڵێ سێوی ل...
چەندە کارەکەمم خۆش دەوێت دوو ئەوەندە شوێنی کارەکەم ⚜️هەموو ڕۆژێک بەر لەوەی دەست بە دیزاینێک بکەم ،تێر تێر بە دیار ئەو شو...
دوای گەڕانەوەم لە هەولێر بەر لەوەی دەست بە کارکردن بکەمەوە حەزم کرد ئەو شتانەتان پێشان بدەم کە لەوێ کڕیم کۆمەڵێ شتی جوان...
🖤ئەوەش کراسێکی تری ڕەش کراسێکی ڕەشی برنجۆکە ، دیزاینێکی ڕەنگاو ڕەنگی بۆ دەکەم هی هەمان خاتوونی کەوا سەوزەکەیە دڵنیام بە ...
کەوا سەوزەکە تەواو بوو سوپاس بۆ خوا کەوای خاتونێکی ئازیزە قوماشی تافتە ،حەزی لە نەخشێکی پڕ بوو لە هەردوولای کەواکە منیش ...
ئەوەش کەوا سەوزەکە 💚بۆم تەواو کردن زوو وتم با بیبینن بەڕاستی کەوایەکی جوان دەرچوو ،خۆشم باوەڕم نەدەکرد ئەو دیزاینە ئەوەن...
ئیتر کاتی دیزاین و کارێکی نوێ یە ⚜️......دەزانم دەمێکە چاوەڕێنکاری ئەمجارەم بۆ خاتوونێکی ئازیزە دوو کەواو کراسی داوا کرد...
پشتێن + گوڵە یەخەدیزاینێکی تایبەت و جوان بوو بۆ سەر جلی کوردییەکانتانبە ( پوولەکە ، نقێم ، موروو ، مرواری ) نەخشاندوومە ...
کەوا سەوزەکە تەواو بوو سوپاس بۆ خوا کەوای خاتونێکی ئازیزە قوماشی تافتە ،حەزی لە نەخشێکی پڕ بوو لە هەردوولای کەواکە منیش ...

Category

Telephone

Website

Address

Hawar
Ranya
46012

Opening Hours

Monday 09:00 - 23:00
Tuesday 09:00 - 23:00
Wednesday 09:00 - 23:00
Thursday 09:00 - 23:00
Saturday 09:00 - 23:00
Sunday 09:00 - 23:00