به ره و سه رکه وتن له خوێندن
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from به ره و سه رکه وتن له خوێندن, Library, chamchamal. charmo city, Slemani.
به ره و سه رکه وتن له خوێندن
هيوامان سه ر كه وتنتانه ......
چه‌ند ڕێنماییه‌کی پێویست بۆ قوتابیان و خوێندکاران
چۆن خۆت بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ئاماده ده‌كه‌یت؟
ئاماده‌كردنی: ده‌روونناس – سامان سیوه‌یلی
فێرخوازی ئازیز :
بوونی دڵه‌ڕاوكێ له سنوری ئاسایی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌خۆ ئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان فاكته‌رێكی باشه و ئه‌مجۆره له دڵه‌ڕاوكێ به دڵه‌ڕاوكێی ئه‌رێنی ده‌ناسرێت، چونكه به‌م هۆیه‌وه تۆی ئازیز په‌رۆش ده‌بیت بۆ كۆششكردن و به‌ده‌ستهێنانی نمره و ئاستی باش تاكو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت، به‌لاَم هه‌ر كاتێك دڵه‌ڕاوكێ سنوری ئاسایی خۆی تێپه‌ڕێنێت، ئه‌وا ده‌بێته هۆی كه‌ڵك وه‌رنه‌گرتن له تواناكانی خۆت و سوودوه‌رنه‌گرتن له‌و زانیاریانه‌ی له‌كاتی كۆششكردندا به‌ده‌ستت هێناون له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا. كه‌واته پێویسته بزانیت بۆ دووچاری ئه‌و دڵه‌ڕاوكێ نائاساییه بوویت كه ئه‌و شپرزه‌ییه‌ت بۆ دروست ده‌كه‌ن؟ چۆن خۆت بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ئاماده ده‌كه‌یت تا به بڕوا به‌خۆبوونه‌وه ڕوو بكه‌یته هۆڵی تاقیكردنه‌وه و ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنیت.
1- ئه‌گه‌ر كۆششكردنی ڕۆژانه‌ت نه‌بێت و ئه‌ركه‌كانت بۆ چه‌ند ڕۆژێك پێش تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ڵبگریت، ئه‌وا دووچاری دڵه‌ڕاوكێی نه‌رێنی ده‌بیت، چونكه كاتێك ده‌ته‌وێ خۆت بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ئاماده بكه‌یت، ده‌بینیت كاتێكی زۆر كه‌مت له‌به‌رده‌ستدایه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ركێكی زۆردا، بۆیه دووچاری شپرزه‌یی ده‌بیت و ترس داتده‌گرێت و مێشكت جه‌نجاڵ و ئاڵۆز و ده‌روونت نائارام ده‌بێت.
2- ئه‌گه‌ر كاتی به‌جێهێنانی ئه‌رك و كۆششكردنه‌كانت بخه‌یته كاتی نووستن، وه‌ك ئه‌وه‌ی (شه‌وانه هه‌تا دره‌نگ ئێشك بگریت و نه‌خه‌ویت) یان (سه‌ره‌تای شه‌و بخه‌ویت و له‌كاتژمێر 2 یان 3 به‌ره‌به‌یان خۆت بێ‌دار بكه‌یته‌وه به‌مه‌به‌ستی كۆششكردن) له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا مێشكت ناحه‌وێته‌وه‌و له خه‌وی ته‌واو بێبه‌ش ده‌بیت. ئه‌مه‌ش واده‌كات مێشكت ماندوو ده‌بێت و وه‌ك پێویست نه‌توانیت كۆشش بكه‌یت، به‌وه‌ش دڵه‌ڕاوكێكه‌ت زیاد ده‌كات و بڕوات به‌خۆت كه‌متر ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌مباره‌دا مێشك ناتوانێت له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا وه‌ك پێویست فه‌رمانه‌كانی خۆی به‌جێبهێنێت وه‌ك (بیركه‌وتنه‌وه، ته‌ركیز).
3- ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی خراپ به‌خۆت بده‌یت، به‌خۆت بڵێیت: (ده‌رناچم، ناتوانم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم، ئه‌مساڵ ده‌مێنمه‌وه، من ئاستم خراپه و … هتد)، ئه‌وا ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی بڕوابوون به خۆت و تواناكانت، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ.
فێرخوازی خۆشه‌ویست: بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه كه‌ڵك له‌تواناكانت وه‌ربگریت و به‌باشی بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان خۆت ئاماده بكه‌یت، په‌یڕوه‌ی ئه‌م خالاَنه بكه:
1- باشتر وایه له‌كاتی كۆششكردندا ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن نه‌كه‌یت و له‌به‌رده‌م كۆمپیوته‌ردا دانه‌نیشیت و مۆبایله‌كه‌ت كوژاوه‌و هێتفۆن له‌گوێ نه‌كه‌یت.
2- هه‌وای ئه‌و ژووره‌ی كۆششی تێدا ده‌كه‌یت باشتر وایه مامناوه‌ند بێت و پله‌ی گه‌رمای به‌رز یان نزم ته‌ركیزت كه‌م ده‌كاته‌وه.
3- به‌برسێتی كۆشش مه‌كه و دوای تێربوونی زۆریش ڕاسته‌وخۆ ده‌ست مه‌كه به كۆششكردن، چونكه لانیكه‌م گه‌ده یه‌ك كاژێر كاتی ده‌وێت هه‌تا پرۆسه‌ی هه‌رس ئه‌نجام ده‌دات، هه‌روه‌ها به برسێتی مه‌چۆ بۆ هۆڵی تاقیكردنه‌وه.
4- كاته‌كانت ڕێك بخه: كاته‌كانت دابه‌ش بكه و به‌به‌رده‌وامی كۆشش مه‌كه، له هه‌موو یه‌ك كاژێر كۆششكردندا (10) خوله‌ك پشوو بده و له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌وای پاكی ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه‌ت هه‌ڵمژه، ئه‌گه‌ر بڕیاره له‌شه‌و و ڕۆژێكدا (8) كاژێر كۆشش بكه‌یت، ئه‌وا كاته‌كانی كۆششكردنت دابه‌ش بكه به‌سه‌ر سێ به‌شدا (2) كاژێر پێش نیوه‌ڕۆ، (3) كاژێر پاشنیوه‌ڕۆ، (3) كاژێر شه‌وان، ئه‌گه‌ر بڕیاره (8) كاژێر بخه‌ویت، ئه‌وا (8) كاژێر له‌كاتت بۆ ده‌مێنێته‌وه له شه‌و و ڕۆژێكدا هه‌وڵبده به چالاكی جۆراجۆر كه‌ڵكی لێوه‌ربگره وه‌ك (وه‌رزشكردن، به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان، گوێگرتن له موزیك، به‌جێهێنانی ئاره‌زووه‌كانت).
5- گرنگی به نووستن بده: مێشكی حه‌واوه، گه‌ره‌نتی جێگیربوونی زانیاریه‌كان ده‌دات و له‌كاتی پێویستیشدا ده‌توانێت فه‌رمانه‌كانی خۆی به‌باشی به‌جێبهێنێت، كاتی نووستنت ڕێك بخه، هه‌موو شه‌وێك له‌كاتێكی دیاریكراودا بخه‌وه، بۆ ئه‌م وه‌رزه نابێت له دوای (12)ی شه‌وه‌وه بمێنیته‌وه، شه‌وی تاقیكردنه‌وه‌كانیش ده‌بێت له هه‌موو كاتێكی تر باشتر بخه‌ویت نه‌ك ئه‌و شه‌وه ئێشك بگریت بۆ كۆششكردن.
6- دانیشتنت بۆ كۆششكردن ده‌بێت شێوازێك بێت جه‌سته‌ت حه‌واوه بێت، هه‌ندێ جۆری دانیشتن یان ڕاكشان هه‌یه ماسولكه‌كانی ملت ئازار ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ببێته هۆی سه‌رئێشه، دووری نێوان چاوه‌كانت و كتێبه‌كه‌ت ده‌بێت (30) سم بێت.
7- زاڵبه به‌سه‌ر بیركردنه‌وه و ده‌سته‌واژه خراپ به‌خۆدان، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه ده‌سته‌واژه به‌خۆت بده، به‌خۆت بڵێ: (ده‌توانم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنم، به‌ئامانجه‌كانی خۆم ده‌گه‌م، كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كان له من زیاتر نین، … هتد).
8- یه‌كێك له‌بۆچوونه هه‌ڵه‌كان ئه‌وه‌یه كه فێرخواز وا ده‌زانێت ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستی هێناون له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا بیری ناكه‌وێته‌وه، ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه، چونكه هه‌موو مرۆڤێك توانای بیركه‌وتنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌یه كه له‌مێشكیدا پارێزراون، ئه‌گه‌ر له‌بارێكی ده‌روونی ئارام‌دا بێت و مێشكی تێر خه‌و بووبێت و گه‌ده‌یشی خاڵی نه‌بێت.
9- كاتێك له‌ماڵه‌وه به‌ره‌و هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ڕێده‌كه‌ویت (كتێب و په‌ڕاو و مه‌لزه‌مه)ی ئه‌و وانه‌یه له‌گه‌ڵ خۆتدا مه‌به بۆ خوێندنگه، چونكه چاوخشاندنه‌وه‌ی پێش تاقیكردنه‌وه‌كان و پرسیاركردن له‌هاوڕێكانت ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كان جه‌نجاڵی و شپرزه‌یت بۆ دروست ده‌كه‌ن.
10- كاتێك له‌هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌دا پرسیاره‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، خۆت جه‌نجاڵ مه‌كه، به‌هێمنی پرسیاره‌كان بخوێنه‌ره‌وه، پاشان ده‌ستبكه به وه‌لاَمدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی لات ئاسانن، ئینجا بچۆره سه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌ی بیركردنه‌وه یان كاتی زیاتری ده‌وێت، دوو وه‌لاَمی دژیه‌ك بۆ یه‌ك پرسیار مه‌نووسه، ڕه‌چاوی كات بكه، كاتێك فێرخوازێك زوو ده‌چێته ده‌ره‌وه وا مه‌زانه ئه‌و زیره‌كتره، بۆیه تۆ ته‌ركیز بخه‌ره سه‌ر خۆت و وه‌لاَمه‌كانت و گوێ به‌ده‌وروبه‌ر مه‌ده، هه‌ركاتێك نائارام بوویت، به‌لوت هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵمژه و ماوه‌ی (10) چركه هه‌ناسه‌كه‌ت ڕابگره و پاشان به ده‌م هه‌ناسه‌كه‌ت بده‌ره‌وه، به‌م پرۆسه‌یه ئارام ده‌بیته‌وه
به سوپاسه‌وه له په‌یجی ده‌رونزانی وه‌رگیراوه

Shamal M***i
چۆنییەتی بونیاتنانی " متمانە بە خۆ / ئومێد بە خۆ "
١) پرۆسەیەکی فیکری و دەرونییە و ھەوڵدان و ئارامگرتنی پێویستە و بە شەو رۆژێک بونیات نادرێ .
٢) سنوری تواناکانت بزانە و دان بە ھەڵەکانت بنێ و دوبارەیان مەکەرەوە و ئامانجێک دامەنێ کە تواناکانت نایگاتێ.
٣) ھەرچ کارێکت بە راست زانی بیکە با کەسیش پشتگیریت نەکا.
٤) بەدیھێنانی ئاواتت پێویستی بە ھەندێ سەرکێشییە " موجازەفەیە " دەبێ بیکەیت چونکە تەمەڵی و دەستەوەستان " متمانە بە خۆ " لاواز ئەکا.
٥) با لۆجیک ھەمیشە زاڵ بێت لە بیرکردنەوەت دا.
٦) زانیاری و زانست و مەعریفەی پێویست پەیداکە
٧) ئامانجی پچوک بھێنەرە دی تا بتوانیت بگەیتە ئامانجە گەورەکان
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاگاداری ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌كاته‌وه ئه‌وانه‌ی فۆڕمی دامه‌زرندنیان پڕكردۆته‌وه فه‌رمانی دامه‌زراندنیان ده‌رچووه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌راتییه گشتییه‌كانی سنوری په‌روه‌رده‌ی خۆیان بكه‌ن
ئەمرۆ زەنگی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لێدرا
وێنەکە وەرگیراوە
Timeline Photos
ژینگە ی شارە کە م
ژینگەی شارە کەم هەوڵێکە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری ژینگەیی لە پێناو پاراستنی ژینگەی کوردستانی خۆشەویست
8 بڕیاری نوێ له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمه‌وه
Hawler 2013-05-16 02:14 pm
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا 8 بڕیاری گرنگی ڕاگه‌یاندووه.
به‌شی زۆری بڕیاره نوێیه‌كان په‌یوه‌نددارن به خوێندنی ئێوران و ڕێكخستنی ئه‌و جۆره خوێندنه‌وه.
ئه‌مه‌یش بڕیاره‌كانه:
1- هەر قوتابیەكی خوێندنی ئێواران ئەگەر بەشداری ئەزمونی گشتی كردبێ و دەرنەچوو بێت ئەوا بۆ ساڵی ئایندە بۆی هەیە بە شێوەی دەرەكی بەشدای تاقی كردنەوە گشتی یە كان بكات بێ ئەوەی تاقی كردنەوەی بەرایی ئەنجام بدات .
2- راسپاردنی فەرمانبەرێك لە بەشی تەكنیكی لەپەروەردەی گشتی و پەروەردەی قەزاكان بۆ ڕاپەڕاندنی كاروباری قوتابخانەكانی ئێواران .
3- جەخت كردن لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و پسپۆری بۆ سەردانی كردنی قوتابخانەكانی ئێواران شان بەشانی خوێندنی رۆژ .
4- ئەو قوتابییەی كە دوو ساڵ لە پۆلێك ئەمێنیتەوە لە هەر شار‌و شارۆچكە و شاردێی و گوندەكان بێت بۆیان هەیە ئارەزوو مەندانە بۆ ساڵی سێیەم لە رۆژ بمێنێتەوە یان بچێتە تاقی كردنەوەی دەرەكی بەمەرجێك لەو شوێنە خوێندنی ئێواران بۆ بەشەكەی هەبَیت.
5- ئەو قوتابی و خوێندكارانەی نەخۆشی شەو كوێریان هەیە (بەپێی راپۆرتی لیژنی هەمیشەیی پارێزگا ) بۆیان هەبێت لە خوێندنی رۆژ درێژە بە خوێندن بدەن وە لەكاتی هەبونی گومان لەسەر راپۆرتەكە دەكرێت پەروەردەی قەزا داوای پێداچوونەوەی ((استئناف )) بكات .
6- ئەو قوتابیانەی لە قۆناغی ئامادیین تەمەنیان لە (18) ساڵ تێپەر نەبووە رێگەیان پێ بدرێت بەردەوامی بە خوێندن بدەن بۆ ساڵی سێیەم لە هەمان پۆل لە خوێندنی رۆژ.
7- بەشداری پێكردنی دەستەی كارگێری و مامۆستایانی ئێواران لەخولی بەهێزكردنی كۆمپیوتەر و هەر جۆرە چالاكیەكی تر، شان بەشانی مامۆستایانی خوێندنی رۆژ بێ جیاوازی .
8- قوتابخانەكانی ئێوارانی كچان، لەكانی پێویست پاسەوانیان بۆ دابین بكرێ.
دیارییه‌كی گرانبه‌ها
mamosta hasan penjweny
مامۆستایه‌ك ئامۆژگاری قوتابییه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ: كوڕم ! ئه‌مڕۆ دیارییه‌كی گرانبه‌هام بۆ ئاماده كردوویت، ده‌مه‌وێت پێشكه‌شتی بكه‌م.. بۆ هه‌ریه‌كێ له‌م داواكارییانه تۆ خۆت وابزانه كه‌سێكی تر به‌رامبه‌ر به‌تۆی ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وكاته كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونت زیاتر ده‌بێت وچه‌ژی زیاتری لێ ده‌بینیت:
• ئه‌گه‌ر به‌ڵێنێكت به‌كه‌سێك دا بۆی ئه‌نجام بده.. ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ڵێنت پێبدات تۆ پێت خۆشه به‌جێی بێنێت یان نه؟ وا بزانه ئه‌ویش وایه!!
• ئه‌گه‌ر راز‌و نهێنییه‌كت لادانرا بیپارێزه.. ئه‌گه‌ر رازونهێنی خۆت لای كه‌سێك دانا، پێت خۆشه بیپارێزێ یا بڵاوی بكاته‌وه؟ به‌رامبه‌ره‌كه‌شت وه‌ك خۆت سه‌یر بكه..
• ئه‌گه‌ر ده‌م به‌خه‌نده‌بوون به‌رامبه‌رت، رووخۆشبه به‌رامبه‌ريان.. ئه‌گه‌ر تۆ به‌رووی خۆشه‌وه رۆیشتی به‌ده‌م كه‌سێكه‌وه پێت خۆشه ئه‌ویش رووی خۆش بێت، یاگرژو مۆن؟ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت له‌جێی خۆت دابنێ..
• ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ جاری دووه‌م باسێكت بۆده‌گێڕێته‌وه، وا گوێی بۆ بگره هه‌ست به‌وه‌نه‌كات كه دوباره‌ی كردۆته‌وه.. ئايا ئه‌گه‌ر قسه‌ت بۆ یه‌كێ كرد پێت خۆشه پێت بڵیت: ئه‌مه‌چه‌ندین جاره بۆم باس ده‌كه‌یت؟ یاوا گوێت بۆ بگرێ كه هه‌ر نه‌ی بیستبێ؟ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌خۆت بزانه..
له‌كۆتاییدا پێی گوت: كورم! ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ت جێ به‌جێ كرد ئینشائه‌ڵڵا منیش كۆمه‌ڵێ دیاری ترت بۆ دێنم..
Dr.Mohammad Xani
ڕۆڵــە! مــن ئەمــرم لە پێشا هۆشی ئیمانـت ببــێ
بیــری هــۆز و نیشــتمان و ژینــی کــوردانــت ببــێ
ڕۆڵــەکــەم! هێنــدە بخــوێــنــە، ڕووی شارانـت ببـێ
هەوڵی تەنها خۆت نەدەی، هەر هەوڵی یارانت ببێ
""قــانــع""
Shamal M***i
ئالودەبوون
خزمێکم ٣ ئای پادی کڕیبو بۆ منداڵەکەی ( تەمەن یەک ساڵ )!! تا یاری پێ بکا .. مناڵەکەش بە پەنجە خنجیلانەکەی (کلیکی) ئەکرد بۆ بینینی دەیان فیلمی کارتۆن و بۆ چەندین کاژێر ھەمو رۆژێک.
منیش پێم ئەوت ئەم (ئای پادە) باش نییە چونکە نایەڵێ مناڵەکەت حەرەکەت بکا و زیان ئەدا لە چاوی و دوریشی ئەخاتەوە لێتان. قسەکانم بێ سوود بوو..
پێش کەمێک ( ١٠:٠٥ ) ئەم بەیانییە لە کەناڵی (العربیة / الحدث) باسی نەخۆشییەکی نوێ کرا کە ئالودەبوونە بە (ئای پاد )ەوە. پسپۆرەکە ئاماژەی بۆ قەدەغەکردنی بەکارھێنانی بۆ ماوەی زۆر بەتایبەت بۆ منداڵی ژێر ٥ ساڵ. شایانی باسە منداڵەکە ئێستا ٣ ساڵ و نیوە و یەک وشە قسە ناکات!!
کورده وه سفی کوردستانت ،خوشتره تا سه د کیتاب
سیـــــاچه مانه خوشتره بو تو هه تا چه نگ و روبـــاب
----------------------------------------------------------------
هه وری به ختی کوردستانه شیوه ن و گریان ئه کا
ناله نالی کورده کانه جه ر‌گ و دل بوریان ئــــــه کــا
-------------------------------------------------------------------
ئه ی وه تــه ن!ده ردت له دلما زامی سه د خه نجه ر ئه کا
بو برینی جه رگی له ت له ت ،ئیشی سه د نه شته ر ئه کا
---------------------------------------------------------------------
ئه ی وه ته ن ! بو بووی به شــــاری مور و تـــاری عه نکه بــــــوت
ئه ی وه ته ن ! بو بی سه فا و به زمی! له به ر چی
----------------------------------------------------------------
ئه ی وه ته ن ! یاخوا بژیــــت بو ئیــفتـــخاری قانعــــی
قانعیش یاخوا بژی، چوون سه نعه تی گه و هه ر ئه کا
ژینگە ی شارە کە م
ئەم پەیجە لایک بکە
http://www.facebook.com/ZhyngYSharKM?ref=tn_tnmn
ژینگەی شارە کەم هەوڵێکە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری ژینگەیی لە پێناو پاراستنی ژینگەی کوردستانی خۆشەویست
ژینگە ی شارە کە م
هاوڕێیان ئەم پەیجە لایک بکەن تا زیاتر هۆشیاری ژینگەیی بڵاوبێتەوە
http://www.facebook.com/ZhyngYSharKM?ref=tn_tnmn
ژینگەی شارە کەم هەوڵێکە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری ژینگەیی لە پێناو پاراستنی ژینگەی کوردستانی خۆشەویست
چەند پارانەوەیەکی پێویست بۆ کاتی تاقی کردنەوەکان
Hassan Penjweny
ياسا و رێسا په‌روه‌رده‌یيه‌كان:
له 14و 17 مانگی یه‌كدا كۆمه‌ڵێ له‌م رێسا‌و ياسايانه‌م بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتی تر هاته پێشه‌وه ئه‌و باقییه‌كه‌یم له‌بیر نه‌ما .. له‌م رۆژانه‌دا سه‌رم له ئاماده‌كراوه‌كاندا دیتمه‌وه، و هه‌ندێ گله‌ییم له‌خۆم كرد كه‌بۆچ دوابه‌دوای ئه‌وان و له‌و رۆژانه‌دا بڵاوم نه‌كردۆته‌وه؟ به‌ڵام خۆم وه‌ڵامی خۆمم به‌و ئایه‌ته دایه‌وه كه له‌سوره‌تی ره‌عدا ده‌فه‌رموێ: " لِكُلِّ أَجَلٍ كِتَابٌ ".. بۆهه‌ر بڕیار‌و كارێك نامه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه..
رێسای پێنجه‌م: كاتێ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كت له یه‌كێكه‌وه بینی، وابزانه خۆت ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ت كردووه‌و و بۆ چاره‌سه‌ر بگه‌ڕێ و له‌روانگه‌ی ئه‌وه‌وه بییر له‌یه‌كێك له‌و هه‌ڵبژێراوانه بكه‌وه كه پێی خۆشه و به‌دڵیه‌تی، و خۆیشت به‌چاكی ده‌زانی بۆی..
رێسای شه‌شه‌م: ئارامی و له‌سه‌ر خۆیی له‌هه‌ر شتێكدابێ جوانی ده‌كات.. به نه‌رم و نیانی دۆست بۆخۆمان به‌ده‌ست دێنین، هه‌ڵه‌كانی پێ چاك ده‌كه‌ین، پارێزگاری له‌كه‌سایه‌تی خاوه‌ن هه‌ڵه‌كه‌ده‌كه‌ین، به‌شی زۆرمان هه‌ڵه‌ی ئه‌وعه‌ره‌به ده‌شته‌كییه ده‌زانین كه‌رۆیشته مزگه‌وته‌كه‌ی پێغه‌ممه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم له‌وێ میزه‌كه‌ی كرد وبه‌چ نه‌رم ونیانییه‌ك پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم چاره‌سه‌ری كرد، ته‌نانه‌ت ده‌شته‌كیه‌كه‌ش زانی كه كارێكی هه‌ڵه‌ی كردوه!!
رێسای حه‌وته‌م: باشتر وایه كاتێ مرۆڤ هه‌ڵه‌ی كرد بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی هه‌وڵبدات خۆی هه‌ڵه‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه،و پاشان هه‌وڵبدات خۆیشی چاره‌سه‌ریان بۆببینێته‌وه، چونكه مرۆڤ كاتێ هه‌ڵه‌كانی خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌و خۆیشی چاره‌سه‌ر و دروستییه‌كه‌ی بۆ ده‌بینێته‌وه، بێگومان زیاتر سوور ده‌بێت بۆی چونكه هه‌ست به‌وه‌ده‌كات كه بیرۆكه‌كه بیرۆكه‌ی خۆیه‌تی!!
رێسای هه‌شته‌م: كاتێ ره‌خنه ده‌گریت لایه‌نی دروستی شته‌كه ون مه‌كه، تا خه‌ڵكی ره‌خنه‌ی دروستت وه‌ربگرن، و له‌ره‌خنه‌كه‌ته‌وه هه‌ست به‌ویژدانت بكه‌ن. مرۆڤ هه‌ڵه‌ده‌كات، به‌ڵام رێژه‌یه‌ك دروست له‌ناو كاره‌كه‌یا هه‌یه، بۆ خۆمانی لێ غافڵ بكه‌ین..
Hassan Penjweny
حه‌كیمێك له رێنوێنی قوتابییه‌كه‌یا ده‌ڵێ:
1- كوڕم! ئه‌وه كێشه نییه هه‌ڵه بكه‌یت،- چونكه هه‌رچی مرۆڤه هه‌ڵه‌ده‌كات- ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كه‌شت گه‌وره بێت.. هه‌ڵبواردنت له‌خه‌ڵكی تر ته‌نیا ئه‌وه نییه دان به‌هه‌ڵه‌كانتا بنێیت، و ئامۆژگاری قبووڵ بكه‌یت.. كاری زۆر گه‌وره‌و گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ هه‌ڵه..
2- ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی خۆشی نه‌ویت، به‌ڵام تۆ متمانه‌ت به‌خۆت ببێ، و رێز له‌خۆت بگریت، زۆر ئه‌هوه‌ن تره له‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆشی بوویت و تۆ رقت له‌خۆت بێ و متمانه‌ت به‌خۆت نه‌بێت..
3- زۆر له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانی رابوردووت مه‌وه‌سته، چونكه ئێستات ده‌كاته دۆزه‌خ، وداهاتووت ده‌كاته وێرانه، ئه‌وه‌نده‌ت به‌سه سه‌رنجێكی بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی په‌ندی لێ وه‌ربگریت و پاڵنه‌رێكی نوێت بێ بۆ رێی حه‌ق و راستی..
4- ده‌روون به‌رزبه له‌خاكی بوونتدا، خاكیش به له‌ده‌روون به‌رزیتدا، ئه‌وه یه‌كێكه له سیفه‌تی گه‌وره پیاوان.
5- وانه‌زانی هه‌موو خه‌ڵكی فریشته‌ن، ده‌بێ واسه‌یری مرۆڤه‌كان بكه‌یت وه‌ك ئه‌وه كه‌مرۆڤن، چونكه ئه‌گه‌ر وه‌ك فریشته سه‌یریان بكه‌یت، خه‌ونه‌كانت ده‌ڕووخێن، و متمانه‌ت پێیان كوێرانه ده‌بێت، و رۆژێك بۆ ساده‌یی خۆت ده‌گریت..
قوتابییه‌كه چاوی بڕیوه‌ته ئاسۆ وده‌یه‌وێ بگاته لوتكه‌ی هه‌وڵ و تێكۆشان بۆیه پرسیار له‌مامۆستاكه‌ی ده‌كات: چۆن سه‌روه‌ری به‌ده‌ست دێت؟!
6- ئه‌ویش پێی ده‌ڵێ: كوڕم! ئه‌گه‌ر دڵێكی به‌سۆز وناسكی وه‌ك گوڵت هه‌بێ، و ئیراده‌یه‌كی ره‌ق وه‌ك پۆڵات هه‌بێ، و ده‌ستێكی كراوه‌ی وه‌ك ده‌ریات هه‌بێ، و ژیرییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك ئاسمانت هه‌بێ، ده‌بیته یه‌كێك له‌وانه‌ی سه‌روه‌ری به‌دی دێنن!!.
له 16/04/2013 له‌سه‌ر فه‌یس بووك بڵاو كرایه‌وه.
Shamal M***i
حەکیمان فەرمویانە:
[ جوانی راستەقینە جوانی زانست و ھەڵسوکەوتە ]
[ بە نەفامیت خەڵک مەکوژە, باسی سەروەتت مەکە لەبەردەم ھەژار دا, باسی لەشساغیت مەکە لەبەردەم پەککەوتە دا , باسی کامەرانیت مەکە لەبەردەم بەدبەخت دا, ...]
[ ھیچ کێشەیەک گەورە نابێت مەگەر ئەقڵمان بچوکتر بێت لە چارەسەر ]
Shamal M***i
مانای ٣ ڕەنگەکەی ئاڵای ھیندستان
لاکێشە پرتەقاڵییەکە ھێمای ھیندۆسەکانە
لاکێشە سەوزەکە ھێمای موسوڵمانەکانە
لاکێشە سپییەکە ھێمای ئاشتی نێوانیانە
بازنە ٢٤ ددانەکە ھێمای ئاشتی بەردەوامە ( ٢٤ کاژێرە )
plany poly 12 bo xwendn u pshw
slaw hawreyan commentan chya la baray piskrdny zhingakaman?
Shamal M***i
سبحان اللە , ئایا کەس ھەیە ھەست بەم جوانییە نەکا؟
لەگەڵ رێز بۆ کاکەی وێنەگر
زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لایکی پەیجەکەمیان کردوە
Hassan Penjweny
چیرۆكی هه‌فته
نازانین خێر له‌چیدایه؟
ده‌گێڕنه‌وه‌و ده‌ڵێن پیاوێكی ئیمانداری كامڵ له‌گه‌ل كوڕه تازه پێگه‌یشتووه‌كه‌یا بۆ گه‌شتێك ده‌ڕۆن، دووری شاره‌كه‌یان له‌وشاره‌ی تره‌وه كه‌بۆی ده‌ڕۆیشتن به قه‌د دووری نێوان (هه‌كاری) و شاری (وان )ده‌بوو، له‌رێگه‌دا تایه‌ی ترومبێله‌كه‌یان ده‌ته‌قێ و په‌نچه‌ر ده‌بێ، به‌ناچاری ده‌وه‌ستن و هه‌وڵی گۆڕینی تایه‌كه‌یان ده‌ده‌ن، باوكه‌ش له‌به‌رخۆیه‌وه هه‌ر ده‌یگوت: سوپاس بۆتۆ خودایه، حه‌تمه‌ن ئه‌م دواكه‌وتنه‌مان خێری تیايه.. كه‌سه‌یری تایه‌ی سپێره‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی بیخه‌نه جێی تایه ته‌قیوه‌كه ده‌بینن ئه‌ویش په‌نچه‌ره!! به‌ناچاری سوار ترومبێلێك ده‌بن و به‌ره‌و شارۆچكه‌یه‌كی نزیكی سه‌ر رێ‌یان ده‌ڕۆن به‌ڵكو له‌وێ تایه‌كه‌یان چاك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و رۆژه رۆژی پشوو ده‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه په‌نچه‌رچییه‌كان دوكانیان نابێ..
ئه‌ی خودایه چی بكه‌ین؟ له‌شارێكی تر هاوه‌ڵێكیان ده‌بێت، به موبایل ته‌له‌فونی بۆ ده‌كات و پێی ده‌ڵێ ئایا له‌و شارۆچكه‌یه‌دا كه‌سێكی وا ده‌ناسێ هه‌وڵێكیان بۆ بدات.. ئه‌ویش ده‌ڵێ: به‌ڵێ، من ئیمام و خه‌تیبی شاره‌كه ده‌ناسم و ته‌له‌فونی بۆده‌كه‌م، ئه‌وه‌ش ته‌له‌فونه‌كه‌یه‌تی خۆیشتان ته‌له‌فونی بۆبكه‌ن.. وادیاره برایه‌تی نێوان ئه‌و هاوڕێیه‌ی ئه‌م و خه‌تیبه‌كه زۆر خۆش بووه بۆیه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مان ته‌له‌فونی بۆ بكه‌ن ئه‌و په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كات و لێیان ده‌پرسێ له‌كوێن تا بێم به‌شوێنتانا.. ئه‌وانیش ناونیشانی ده‌ده‌نێ و خه‌تیب ده‌گاته سه‌ریان و ده‌یان بات بۆلای ناسراوێكی خۆشه‌ویستی كه په‌نچه‌رچی ده‌بێ، له‌به‌ر خاتری مامۆستا وه‌ستاكه ده‌چێت بۆ دوكانه‌كه‌ی وتایه‌كه‌یان بۆ چاك ده‌كاته‌وه، و ئه‌وانیش كۆلێ سوپاسی مامۆستا و وه‌ستاكه ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆلای ترومبێله‌كه‌یان.. و تایه له‌ترومبێله‌كه‌یان ده‌به‌ستنه‌وه‌و ده‌كه‌ونه رێ..
كاتێ ده‌گه‌نه ده‌روازه‌ی شار ده‌بینن ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره شوێنه‌واری خۆی له‌وناوه‌دا جێهێشتووه، و تمه‌ز خوای باڵاده‌ست ئه‌م دواخستنه‌ی ئه‌وانی كردۆته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌وكاتی ته‌قینه‌وه‌یه‌دا تووش نه‌بن و زیانیان پێ نه‌گات!! بۆیه له‌كاتی رووداوه‌كاندا هه‌میشه دڵخۆشبه و ئه‌و ئایه‌ته قورئانییه بێنه پێشچاوی خۆت كه ده‌فه‌رموێ:"عَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ " البقرة/ 216. له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، يا ئه‌م ئایه‌ته‌ی تر كه ده‌فه‌رموێ:" فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا" النساء/ 19. له‌وانه‌یه حه‌زتان له شتێک نه‌بێت و خوا بیکات به‌مایه‌ی خێر‌و بێرێكی زۆر.
Hassan Penjweny
ئه‌ی خودایه!
زۆر چێژ له‌م نزایانه ده‌كه‌م، بۆیه ده‌شیانكه‌م به‌كوردی تا ئه‌وانه‌ی عه‌ره‌بی باش نازانن له‌واتاكه‌ی تێ بگه‌ن: ده‌نا ده‌قه‌كه زۆر به‌چێژه:
ئه‌ی خودایه! جگه له‌خۆت خوایه‌كی ترنییه شیاوی په‌رستن بێت، پاك و بێگه‌ردی بۆتۆیه له‌هه‌موو زوڵم و سته‌مێك، من خۆم له سته‌مكاران بووم.
ئه‌ی خودایه! ئه‌ی ئه‌وزاته‌ی ئاڵوگۆڕی دڵه‌كانت به‌ده‌سته! دڵم له‌سه‌ر ئاینه‌كه‌ت سه‌قامگیر بكه!
ئه‌ی خودایه! خۆشه‌ویستی خۆتم پێ ببه‌خشه، له‌گه‌ڵ ره‌زامه‌ندیت و لێبوردنت و رێنوێنیت و ره‌حمه‌تت.
ئه‌ی خودایه! هه‌موو كاره‌كانم بۆ چاك بكه!و ته‌نیا چاوتروكانێك نه‌مده‌یته ده‌ست خۆم، و وێڵم نه‌كه‌یت!!
ئه‌ی خودایه! عاقیبه‌ت خێری و دواباشیم پێ ببه‌خشه!
ئه‌ی خودایه! تا لێم رازی نه‌بی گیانم نه‌كێشیت!!
ئه‌ی خودایه ئه‌م نزایانه‌م گیرا بكه‌یت ئامین.. ئامین.. ئامین یارب العالمین!
خێر‌و گه‌وره‌یی دوعای یه‌كه‌م:
ئیبنو جه‌ریری ته‌به‌ری له‌ته‌فسیری ته‌به‌ریدا له شه‌رحی ئه‌و ئایه‌ته‌دا :" فَنَادَى فِي الظُّلُمَاتِ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْغَمِّ وَكَذَلِكَ نُنْجِي الْمُؤْمِنِينَ "ده‌فه‌رموێت: واتاكه‌ی به‌مجۆره‌یه: چۆن دوعاكه‌ی یۆنسمان گیرا كرد و له خه‌م و په‌ژاره‌ی زیندانی ناو سكی نه‌هه‌نگه‌كه رزگارمان كرد، ئاوه‌هایش كاتێ ئیمانداران هانامان بۆ بێنن و لێمان بپاڕێنه‌وه له‌خه‌م و په‌ژاره رزگاريان ده‌كه‌ین!
اللهم لا اله الا انت سبحانك انى كنت من الظالمين
اللهم يا مقلب القلوب ثبت قلبى على دينك
اللهم ارزقنى حبك ورضاك ومغفرتك وهداك ورحمتك
اللهم اصلح لى شانى كله ولاتكلنى الى نفسى طرفة عين
اللهم ارزقنى حسن الخاتمة ولا تقبض روحى الا وانت راض عنى
اللهم امين يارب العالمين
بەرەو بەهار
Shamal M***i
کۆمێنتێک لەسەر قەبرسانی سەگ و پشیلە
لە سانەوی بوم زانیارییەکم بەرچاو کەوت لە کتێبێک‌دا - ناوەکەیم لەیاد نەماوە- باس لە (مەرج الدواب) ی ئەکرد کە شوێنێکی تایبەت بوو بو ئاژەڵە پیرەکان وەک (ئەسپ و گوێ درێژ و سەگ و تانجی ...ھتد) کە پیر دەبون , دەبران بۆ ئەو (مەرج)ە -لە زەمانی عەباسییەکان - بەخێو دەکران لەسەر مەسرەفی دەوڵەت و پاشان بە شێوەیەکی ئاسایی دەمردن و لەوێدا دەنێژران . ئەو شوێنە - لە کتێبەکەدا دەیوت ئيَستا شوێنی پیشانگای نێو دەوڵەتی دیمەشقە-
Hassan Penjweny
له به‌خته‌وه‌رییان پرسی شوێنی تۆ كوێ یه؟
ده‌گێڕنه‌وه پیرێك به‌سه‌ر یه‌كێك له ته‌پۆڵكه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد، ئه‌سپێكی زۆر جوانی هه‌بوو كه زۆری خۆش ده‌ویست، رۆژێك ئه‌سپه‌كه‌ی هه‌ڵهات و رۆیشت، به‌رو دراوسێ هاتن بۆ سه‌ردانی و دڵخۆشییان دایه‌وه كه ئێمه هاوبه‌شی خه‌متین و ئه‌م بێ به‌ختییه‌ی تۆمان پێ ناخۆش بوو!! ئه‌ویش بێ خه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك پێی گوتن: سوپاسی هاو سۆزی و هاوكاری و هاوسێ یه‌تیاتان ده‌كه‌م، به‌ڵام به‌ڕێزان كێ ده‌ڵێ ئه‌مه‌ی رووی دا به‌د به‌ختییه، و بێ شانسی؟!
چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌دا تێپه‌ڕی و سه‌یریان كرد ئه‌سپه‌كه‌ی پیر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵێ ئه‌سپی كێویشی له‌ته‌ك خۆ‌یا هێناوه‌ته‌وه!! دیسان هاوسێكانی هاتنه‌وه بۆ سه‌ردانی پیر و خۆشحاڵی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌خته گه‌وره‌یه‌و ئه‌م شانسه باشه‌ی ده‌ربڕی، ئه‌ویش به‌بێ شادییه‌كی زۆر سوپاسی كردن و له‌هه‌مان كاتا پێیشی گوتن: جا دۆستان! كێ ده‌ڵێ ئه‌مه به‌ختێكی باش و شه‌نسێكی گه‌وره‌یه؟!
چه‌ند رۆژێكی پێ نه‌چوو یه‌كێ له‌كوڕه‌كانی پیر ده‌یویست یه‌كێ له‌ئه‌سپه‌كێوییه‌كان رابێنێ تا بۆ سوار بوون رام ببێ، له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه‌و لاقێكی ده‌شكێ!! دراوسێ دڵسۆزه‌كانی جارێكی تریش هاتنه‌وه بۆ سه‌ردانی و سه‌رخۆشییان پێ گوت به‌بۆنه‌ی ئه‌و به‌خته خراپه‌و ئه‌و بێ شانسییه‌وه!! ئه‌ویش وه‌ك عاده‌تی خۆی سوپاسی كردن و بۆیشی روون كردنه‌وه كه ئه‌مه شانسی خراپ و به‌دبه‌ختی نییه له‌وانه‌یه خێرێكی گه‌وره‌ی به‌دواوه بێت!!
پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رپابوونی شه‌ڕ و جه‌نگێكی گه‌وره راگه‌یه‌نرا و هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كرایه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆری ئاوایی به‌سه‌ر بازی بران بۆ جه‌نگ.به‌ڵام كوڕی پیر به‌هۆی لاق شكانه‌كه‌یه‌وه چاوپۆشی لێكراو نه‌گیرا به‌سه‌ر باز، و له‌و جه‌نگه‌دا لاوێكی زۆر كوژران، و ئه‌و بێوه‌ی بوو!! هه‌روه‌ها به‌رده‌وام و بێ كۆتایی هاتن به‌ختی باش و خراپ به‌دوای یه‌كا ده‌هاتن. نه‌ك هه‌ر له‌م چیرۆكه‌دا به‌ڵكو ئه‌مه سروشتی ژیانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی..
ئه‌وانه‌ی كه پیرو دانان به‌حیكمه‌ت و ژییرییه‌وه بۆ رووداوه‌كان ده‌روانن و له كاتی تووشبوونی ناخۆشیدا زیاده‌ره‌وی ناكه‌ن و سنوورنابه‌زێنن. چونكه به‌ته‌واوی نازانن ئایا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان داوه شه‌ڕو نه‌هامه‌تییه‌كی پاڵفته‌یه، یا خود خێرێكی شاراوه‌یه له قه‌ده‌ری خواداو به‌وه له‌شه‌ڕێكی خراپتر ده‌یان پارێزێ؟! هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و شتانه‌شه‌وه كه له‌رواڵه‌تا چاكه‌و خێر‌و خۆشییه بۆیان زیاده‌ره‌وی ناكه‌ن له‌خۆشی ده‌ربڕینا و سنوور نابه‌زێنن، له‌به‌ر هه‌مان هۆی باسكرا.. به‌ڵام هه‌میشه سوپاسی خوا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێیان ده‌به‌خشێ و به‌شێوه‌یه‌كی میانه ره‌وییانه شادی ده‌ر ده‌بڕن، و بۆ ناخۆشیش خه‌مبار ده‌بن به‌لام نایكه‌نه كارێك نارازیبوون به‌قه‌زای خوای تیابێ، یاكارێكی وا ناشكوری بگه‌یه‌نێت.. شادمانییه‌كه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه به‌ختی باشیان هه‌یه چونكه له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان به به‌ختی باشی ده‌زانن كوێره‌وه‌ری گه‌وره‌ی به‌دواوه بێت.. به پێچه‌وانه‌یشه‌وه.. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه رازین به قه‌زای خوایی و به‌ئیمانێكی گه‌وره‌وه رووبه‌رووی قه‌ده‌ر ده‌بنه‌وه.. له‌كۆنیشه‌وه گوتوویانه: له به‌خته‌وه‌رییان پرسی شوێنی تۆ كوێ یه؟ گوتی: دڵی ئه‌وانه‌ی به قه‌زاری خوا رازین!!
له‌راستیشدا ئه‌وانه خۆش به‌خت و به‌خته‌وه‌رن!!
Hassan Penjweny
په‌ره‌وه‌رده‌ی منداڵ:
پێم باشه شه‌وانه یابه‌لای كه‌مه‌وه هه‌فتانه باوك و دایك كاتێك بۆ منداڵه‌كانیان ته‌رخان بكه‌ن تا له‌ته‌كيانا دابنیشن، و وه‌ك شه‌وچه‌ره‌یه‌كی ئه‌ده‌بی و هزری كۆمه‌ڵێ زانیاری‌یان پێ بده‌ن، له‌شێوه‌ی پرسیار و وه‌ڵامدا..
كه ئێمه ده‌ڵێین منداڵ له‌ته‌مه‌نی 5 تا ده‌گاته قۆناغی ناوه‌ندی و ته‌مه‌نی 12 ساڵی ئه‌م پرسیارانه‌یان لێ بكرێ و وه‌ڵامه‌كه‌شیان پێ بگوترێ باشه:
پ: ئایا ده‌زانی پێغه‌ممه‌ری ئێمه صلى الله علیه وسلم ناوی چییه؟
و : به‌ڵێ .. ناوی موحه‌ممه‌ده..
پ: ئه‌ی ناوی باوكی چییه؟
و :عه‌بدوڵڵا.. زۆر باشه ئافه‌رین..
پ: ئه‌ی دایكی ناوی چییه؟
و : ئامینه..
پ: ئایا ده‌زانی له‌ته‌مه‌نی چه‌ند سالیدا كرا به پێغه‌ممه‌ر؟
و : به‌ڵێ .. له‌ته‌مه‌نی چل سالیدا..
ماویه‌تی....
له‌هه‌مه‌مان كاتا داوام له‌باوك و دایكه به‌رێزه‌كانیش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یان پێ باش بوو چی به‌چاك ده‌زانن له‌وباره‌وه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه....
سڵاو هاورێیان :
ئەمڕۆ زۆربەی مامۆستا بەڕێزەکان لە وتاری هەینیدا باسی خۆراکی بەسەرچوویان کرد یەکێک لە مامۆستاکان لە بارەی ئەو جۆرە خۆراکانە وتی خۆراکی بەسەرچوو وەکو ئاژەڵی مردارەوەبوو وایە و هیچ جیاوازی نیە چونکە ماوەی بەکارهێنانەکەی بەسەرچووە کەواتە ئەو بازرگانە یان خاوەن مینی مارکێت و مارکیت و سۆپەر مارکێت و دوکاندارەی کە ئەزانیت و ئەو جۆرە خۆراکانە ئەهێنێتە بازار یا ئەیفرۆشێت هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ کەسێک کە گۆشتی مردارەوەبوو بفرۆشێت بۆیە پێویستە هەموان خۆمان بپارێزین تا لەش ساغ و تەندروستبین.
پەیجی:بەرەو سەرکەوتن لە خوێندن
https://www.facebook.com/BhRhWShRkhWtnLhKhwndn?ref=tn_tnmn
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
Slemani
SLEMANI,
Opening Hours
Monday | 11:45 - 23:00 |
Tuesday | 11:45 - 23:00 |
Wednesday | 11:45 - 23:00 |
Thursday | 11:45 - 23:00 |
Friday | 11:45 - 23:00 |
Saturday | 11:45 - 23:00 |
Sunday | 11:45 - 23:00 |
Kurdstan
Slemani, 00964
به خيربين له م په يجه هه موو جوره بواريكى سه ربازى ده بي?
Slemani
خواية كيان لة دونيا قورئان دؤستمان بيت ,لة كؤريشدا هاوريى نزيكمان بيت,لة رؤزى دوايدا تكاكارمان بيت,لة سةر بردى سرات
باشترین سود و زانیاری له‌سه‌ر کتێب و کتێبخانه لێره وه‌ربگره, ،،
Slemani, 0000
باشترین سود و زانیاری له‌سه‌ر کتێب و کتێبخانه لێره