Azher mahdy : ئەژیر مەهدی

هەموو زانیارییەکی تەکنەلۆژی سپۆنسەرکردن ، سوتاندنی ئەکاونتی هاککراو ، هێنانەوەی هەموو جۆرە ئەکاونتێک technology

22/12/2023

کارتێک بنێرە بۆ ئەوەی داخڵی بکەین ئەقڵی تۆش تاقی کەینەوە
زەلامی وا هەیە باوەڕی بەم شتانەیە بۆشیان دەنێرێ😑

21/12/2023

کێشەکانتان بنوسن ...
چارەسەرەکەی وەربگرن 💚🤝

21/12/2023

سپاس بۆ خوای گەورە ٣٨ هەزار فۆڵۆومان تێپەڕاند

بە پشتیوانی ئێوەو هاوکاری خوای گەورە بەردەوام دەبین لە خزمەت و گەیاندن و بڵاوکردنەوەی هەموو پۆستێکی بەسودی تەکنەلۆژی لە هەموو بوارەکان 🤝

21/12/2023

بە بۆنەی ئەوەی تۆزێکی تر ئەبین بە 38 هەزار فۆڵۆو

ئێستا ئەتوانی کە چاتێکت لە ئنستاگرام نارد دەستکاری بکەیت و نوسینی چاتەکە بگۆڕی

بۆ زۆرینە زیاد بووە هەنێکیش بەری نەکەوتوە جارێ🤝

20/12/2023

مۆبایلەکەی تۆماس مۆلەر وەک دەبینرێ شکاوە هەرچەنە یاریزانێکی زۆر بەناوبانگ و گەورەیە بەڵام بۆی گرنگ نیە

وە گۆرێسکای هاوڕێی لێی دەپرسێ مۆبایلەکەت بگۆڕە مۆلەریش دەڵێ باشە بەڵام ئەبێت بەرشەلۆنە پارەکەی بات 😑😂

20/12/2023

وەجبەیەکی زۆۆۆر زۆۆۆری تیکتۆک لایفەکەی باند بووە …!

چارەسەرەکەشی ئەوەیە موالیدی تیکتۆکەکەو ناسنامەکەت وەک یەک بێت کاتێک وەک یەک بون دەینێری بۆ شەریکە و کێشەکەت بۆ چارەسەر دەکەن .

Photos from ‎Azher mahdy : ئەژیر مەهدی‎'s post 19/12/2023

لە تێلگرام ئەتوانی کات دیاری بکەیت بۆ سڕینەوەی چات
نموونە ئەتەوێت دوای ڕۆژێک چاتی نێوان خۆت و کەسێکی تر بسڕێتەوە ئۆتۆماتیکی

لە وێنەکان ئاماژەم پێ کردوە.

19/12/2023

ئەگەر تۆ خوێندکاری یاخود فەرمانبەریت ئیشەکانی ڕۆژانەت لەگەڵ فایلی pdf زۆۆرە
ئەوا ئەم دوو سایتە لای خۆت هەڵگرە و دوعای بەخێرم بۆ ئەکەیت ئەزانم
sejda.com
ilovepdf.com

18/12/2023

زانیارییەکی گرنگ لەسەر ئینستاگرام دانراوە لەکۆمێنت سەیری بکەن دڵنیابن سودی زۆرە 🤝💚

18/12/2023

کاتێک ئەتەوێ داخڵی فایبەر بیت و چاوەڕێی هاتنەوەی کۆد دەکەیت

شەریکە بە ڕەقەمێک تەلەفونت بۆ دەکات چوار ژمارەی ئاخیری ئەو ڕەقەمە کۆدەکەیە کە تۆ دەتەوێ و پێوویستە بۆ داخڵ بون 🤝🤍

17/12/2023

زۆر ئاسانە
تەنیا تیلیگرامی X داونلۆد بکە پاشان رەقەمەکەتان بنووسن و کۆد یەتەوە و ئەکرێتەوە
پاشان تیلیگرام بکەنەوە و رەقەمتان بنووسن کۆد بۆ تیلیگرامی ئێکس یەتەوە ✅..

17/12/2023

بەرنامەی جیمێڵ زۆرترین کێشەی تیایە ئەم ماوەیە
لە خۆوە دائەخرێ .
لەخۆوە دروستناکرێ جیمێڵ .
لەخۆوە ڕەقەم وەرناگرێ .

ئایە تۆ هیچ کێشەیەکت توش بوە بۆت چارەسەر بکەین؟

16/12/2023

ئاگاتان لە مارک زوکەربێرگە خاوەنی فەیسبوک و ئنستاگرام و واتسئاپ

چی کردوە و بەتەمایە چی بکات ؟
سەیری کۆمێنت بکەن 😳

16/12/2023

تەمەنی فەیسبوکت بکە بە وەی لەسەر ناسنامەکەت هەیە

ناوی فەیسبوکت بکە بەوەی لەسەر ناسنامەکەت هەیە

ئەم دوانە بکە و مەپرسە بۆ 🤝

Photos from ‎Azher mahdy : ئەژیر مەهدی‎'s post 15/12/2023

گرنگە ئاگاداری ئەمە بن و بیزانن
نازانم لە ئایفۆنیش بەم شێوەیە یان نا
بەڵام بۆ جەماعەتی ئەندرۆید گرنگەو ئەبێت بیزانن
کاتێک نموونە تایبەتمەندیەکی سناپ یان هەر ئەپێکی تر ئەکڕیت جا مانگانە بێت یان ساڵانە نموونە ئەگەر سەحە شینەکەی فەیسبووک بکڕیت بۆ مانگێک
کاتێک مانگەکە تەواو ئەبێت ئۆتۆماتیکی بەبێ ئاگاداری خۆت دووبارە پارە لە حسابەکەت ئەڕوات و سەحە شینەکەی فەیسبووکی پێ تازە ئەکاتەوە لە کاتێکا لەوانەیە تۆ بڕیاری ئەوەت نەیابێت بۆ مانگی داهاتوو دووبارە بیکڕیت جا پێش ئەوەی ئۆتۆماتیکی کاتی سەحە شینەکە یان هەر شتێکی تر بۆ مانگێک درێژ بێتەوە و پارەت لێ بڕوا بەبێ ئاگاداری خۆت
لە کاتی کڕینی ئەم خزمەتگوزاریانە ئەم ڕێگایە بکە تا ئۆتۆماتیکی تازە نەبێتەوە و پارەت لێ نەڕوات
🌹

15/12/2023

فیدۆیەکمان لایە چۆن بزانین کۆپی ڕایتی لەسەرە دەنگەکەی بۆخاوەن پەیجەکان زۆۆۆر گرنگە

سەیری کۆمێنت بکەن.

14/12/2023

تکایە ئاگادار بن ئەم ماوەیە بە هیچ جۆرێک فایبەر دامەخەن لای خۆتان چونکا کێشەی تیایە و دواتر داخڵ نابێتەوە .

بە تایبەت ئەوانەی کۆڕەکیان پێیە

14/12/2023

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگەی باڵای فیدراڵی بڕیاری بلۆککردنی ماڵپەڕە پۆرنۆگرافییەکان (ماڵپەڕە سێکسییەکان)ـی لە سەرانسەری عێراق دەرکرد

13/12/2023

ئاگاداری پۆستەکانت بە خوانەکردە ڕۆژێک خۆت نەمایت پۆستەکانت دەمێنن با خێر بڵاو بکەینەوە نەک خراپی و شەڕ

زۆرینەی ئەوانەی لە چەند ساڵی پێشوو گۆرانی و فیدۆی تۆزێک نەشیاویان داناوە ئێستا پەشیمانن و ڕۆژانە نامە دەنێرن داوای سڕینەوەی دەکەن گەر خۆت ماویت ئاگات لە پۆستەکانت بێت .

13/12/2023

ڕۆژ نیە توشی ئەمە نەبم

دادە گیان تۆ کە سیقەو بە خۆو نیە و سیقەو بە خێزانەکەت نیە ڕەسمی خۆت مەخەرە سەر پڕۆفایل دوای بردیان و شتیان لەسەر نوسی بێی بڵێی بەخوا کۆتایم پێ ئەهێنن ماڵەوە نابێ ئەمە ببینن .

ئێ دادە گیان تۆ خۆت بە ئارەزوی خۆت وێنەی خۆتت داناوە بۆیە لەم حاڵەتەدا کەس خەتابار نیە خۆت نەبێ .

مەڵێ وەڵە خەڵک ئیشی بە من نیە وەڵە دنیا وا پیسە سیقە بە نزیکترین کەسی خۆشت مەکە با توشی کێشە نەبی .

13/12/2023

گرنگترین بەرنامە بۆ هەموو کەسێک!
رەنگە باوەر نەکەی بەلام باشترین بەرنامەی مێژوو بەرای من واتساپە !
بۆ؟
چونکە هیچ کۆمپانیایەک تا ئێستا ئەو هەموو عەقدە زۆرەی نەکردوە لەگەل کۆمپانیاکانی تر

لە سالی ٢٠٢٣ ەوە کۆمپانیای واتساپ عەقدی لەگەل تەواوی ئەو کۆمپانیانە کردوە کە تۆ هەر ئەکاونتێکت ژمارەکەت لەسەریەتی

و بتەوێ داخلبیتە ناو ئەکاونتەکەت یان بتەوێت ئەکاونتێک دروست بکەی کۆد نایتەوە
ئیتر کە واتساپت هەبێت یەکسەر کۆدەکە ئەگەرێتەوە بۆ واتساپ

ئەو کۆمپانیا بەرچاوانەی هەن و عەقدی لەگەل کردوون

فەیسبووک ، ئینستا ، پەبجی ، تیلگرام ، تیکتۆک،ترو کەلەر ، fib ,کی کارت
زۆری تر و زۆری تر...ئەمە تەنها کۆمەلێک بەرچاوم نوسین

بۆیە با هەمیشە واتساپ لەموبایلەکەت دا هەبێت.. و لەسەر ژمارەی خۆتبێت هەرگیز پێویستت بەوە نابێت چاوەرێ بکەی تا کۆدی بەرنامەیکت بۆ بێتەوە

وەرگیراوە بە سپاسەوە 🤍

Photos from ‎Azher mahdy : ئەژیر مەهدی‎'s post 12/12/2023

چۆن فەیسبووک بەکاربهێنین و کەس نەزانێ لەخەتین فەرموون وەک وێنەکان بکەن ،

12/12/2023

بۆ ئەوانەی ئایفۆنیان پێیە ئەم بەرنامەیە ئێستا بۆتە خۆڕای پێشتر بە ٧٠ هەزار بوو دایبەزێنن با هەر هەبێ !

ئیشەکەی فیدۆ دەکات بە دەنگ زۆر شتی تریش وە بە پێچەوانەش دەنگ دەکات بە فیدۆ
لینک لە کۆمێنت دانراوە 🤍

11/12/2023

گۆڕینی موالیدی فەیسبووک کاتێک قفڵ بووە
دوو ڕێگا هەیە ڕێگای یەکەم بە ئایدی
ڕێگای دووەم لە ڕێگەی ئینستاگرام ئەیگۆڕی
ئەبێت ئینستاکەت کۆنێکتی فەیسبووک بێت
لە ئینستا موالید ئەگۆڕیت و دواتر
Update on Facebook
ئەکەیت و ڕاستەوخۆ ئەگۆڕێت لە فەیسبووکیش
بەڵام لەوانەیە لای هەندێکتان کێشەیەکی هەبێت
کە ناتوانی موالیدی ئینستاکەش بگۆریت
کلیک لە موالیدەکە ئەکەیت و ڕاستەوخۆ ئەتباتە فەیسبووک و ئەڵێ لە فەیسبووک بیگۆڕە بەڵام لەوێش ناگۆڕێ
لەو کاتەیە ئەبێت کۆنێکتی ئینستاگرام بە فەیسبووک لاببەیت کاتێک لاتبرد ئەتوانی موالیدی ئینستاکە بگۆری کە گۆڕیت دووبارە کۆنێکتی فەیسبووکی بکە و دواتر
Update on Facebook بکە
دوای ئەوە موالیدەکەش لە فەیسبووک ئەگۆڕێ 🌹

11/12/2023

ئەگەر سالێک بۆ دوو ساڵ پێش ئێستا ئایفۆنێکت کڕیبێت بە ١١ وەرەقە ئێستا بیفرۆشیتەوە بە ٨ وەرەقە تۆ تەنها ١٠٠ هەزار زەرەر دەکەیت 😫😂

Photos from ‎Azher mahdy : ئەژیر مەهدی‎'s post 10/12/2023

بەم ڕێگایە سەیری چات بکەو کەسیش نەزانێ وێنەی ئاخیر پەنجەیەک بنێن بە سەوزەکە لایبەن .

10/12/2023

دوانزە ساڵ پێش ئێستا بڵاو کراوەتەوە سەد ملیۆن بینەر
هەفتەیەک نابێ بڵاو کراوەتەوە سەروو سەد ملیۆن بینەر 😳

09/12/2023

مزگەوت + نەخۆشخانە + قوتابخانە یان هەرشوێنێک سودی هەبێت و گرنگ بێ ئاگادارمان بکەنەوە بێ بەرامبەر زیادی دەکەین بۆ نەخشەی جیهان تەنها بە نوسینی ناوەکەی شوێنەکە بهێنێت و زانیاری تەواو لەسەری زیاد دەکەین بۆ ئەوەی خەڵک بتوانێ بیدۆزێتەوە 🤝

09/12/2023

دەستکاری کردنی چاتی مەسنجەر زیاد بووە واتە کە چاتێکت نارد ئەتوانی چاکی بکەی گەر هەڵەی تیا بوو

بۆ هەنێکی زیاد بوە و هەنێکی تر ماوە بۆیان بێت 🤝

08/12/2023

پرسیار - کێشە - ناوی بەرنامە - داواکاری بابەتێکی تەکنەلۆژی

چیتان هەیە بفەرمون با هاوکاریتان بکەم و حلی کەین 🤝

08/12/2023

ئێستا دەتوانی فایبەر پڵەس بکڕیت

سودەکانی
١ نامەی دەنگیت بۆ دەکات بە نوسین بەڵام کوردی تیا نیە

٢ دوو دۆخی تازەی تیایە لە خەت دەبی و بەرامبەرت هەست ناکات
نامەکە دەکەیتەوە و بەرامبەرت نازانێ

٣ ڕیکلام و سپۆنسەر و هیچی تیا نیە

٤ قسەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ شەریکە

٥ گۆڕینی ئایکۆنی بەرنامەکە

٦ ئەستێرەیەک ئەخاتە لای ناوەکەتەوە .

07/12/2023

هەندێک زانیاری گرنگ سەیری کۆمێنت بکەن 🤝

07/12/2023

115 ملیۆن بینەر خەیاڵییە ئەو ڕەقەمە بۆ ئەو ماوە کەمە ....

07/12/2023

ناخۆشترین هەواڵم بۆ هێناون تەواوو ئەو سەردەمە ڕۆی بە دڵی خۆو مۆبایل بکڕی ....

سەیری کۆمێنت بکەن 😭😭

06/12/2023

بەرنامەی جیمێڵ زۆۆۆۆر یاساکانی توند کردوە

ئیتر مەرج دەبێ ئەکاونتت لەسەر ڕەقەم یان جیمێڵی ڕیکۆفەری بێت

نابێت لە سێ بۆ چوار مۆبایل و جیهازی جیاواز بەکاربێت

نابێت کە داوای سەلماندنی لێ کردی پشت گوێی بخەیت و وازی لێ بێنی

هەر ڕەقەمێک تەنها بۆ یەک جیمەیڵ بەکاردێت لەوە زیاتر نابێ

لەم کاتەدا نە ڕەقەمیش زیاد دەکرێ نە لادەبرێ.
تکایە ئاگاداری جیمێڵەکانتان بن با توشی کێشە نەبن 🤝

06/12/2023

زۆرترین کێشەی ئەم ٢ مانگە کە ئنستاگرامم داناوە ئەمانە بووە

سەدا نەوەتیش ئافرەتە

١- ڕەقەمێکی هەبوە بەکاری نەهێناوە فرۆشراوە ئێستا ئەکاونتەکانی بەکارئەهێنن و نازانێ چی بکات

٢-ئەکاونتی هەیە نە جیمێڵی ئەزانێ نە ڕەقەم ئەزانێ نە هیچ توشی کێشە بووە

٣- نە ئەزانێ سیکویریتی چیە نە پاسۆردی قورس هەر لەخۆوە ئەکاونتی داناوە .

پێش ئەوەی ئەکاونت بەکاربێنی ئەبێت بزانی چۆن بەکاری دێنی .

06/12/2023

لەوەتەی هەیە یوتوب بە ڕیکلام ئێمەی بێزار کردوە وایە ؟

با ئێمەش قۆڵی ببڕین ئەمڕۆ ئۆفەرێکم بۆ هات نوسراوە مانگێ فری ئیش بکە و مانگی دواتر ١٨ دۆلار بدە بە یوتوبی بێ ڕیکلام و لە بەرنامەکە دەرچۆ ئیش بکا وەک مۆدی ئەندرۆید بەڵام من ئایفۆنم پێیە

منیش خۆم بەدوای شتی وا دەگەڕێم بەژداریم کرد مانگی داهاتوش کە یەک ڕۆژی مایەوە بەژداری کردنەکە هەڵدەوەشێنمەوە ئیتر نە پارە دەڕوا نە هیچ مانگێ بە خوڕای بەکاری دێنم خوا گەورەیە بۆ دوای🫰🏼😂

05/12/2023

( مۆدی تەلەگرام مۆدی سناپچات مۆدی ئنستاگرام)
زۆرێک ئەو مۆدانە بەکار ئەهێنن
بە بڕوای من باش نیە و مەیکەن مەڵێ فڵان کەس ئیشی پێ کردووە و بەکاری ئەهێنێت کێشەی نەبووە چاو لە کەس مەکە لە هەرکاتێک بێت کێشەیەکت بۆ درووست ئەبێت
بۆیە ئەو جۆرە مۆدانە بەکارمەهێنن 🌹

Photos from ‎Azher mahdy : ئەژیر مەهدی‎'s post 05/12/2023

هەندێک زانیاری لە ترەیلەری Grand Theft Auto VI 🔥

- یارییەکە لە شاری لیۆنیدا سیتی و پێج شاری تر دەکرێ و بە گرافیکی بەرز

کارەکتەرە سەرەکییەکان کچەکە ناوی لوسیا و کوڕەکە ناوی جەیسۆنن.

- زیادکردنی واقیعی پۆلیس لە یارییەکەدا، هەڵمەتەکان دژی ئاژاوە و شوێنە گوماناویەکان، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان

- یارییەکە باس لە واقیعی ڕووداوەکانی ڕۆژئاوا دەکات و باس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەخشکردنیان دەکات بە شێوەیەک کە گوزارشت لە واقیعیان بکات

- ئۆتۆمبێلی کلاسیک و یەخت و کەشتی و پاسکیل لە یاریەکەدا هەیە

- وێنەی سروشت و ئاژەڵە جوانەکان بە گرافیکی نایاب دەرکەوتون

بڕیارە یارییەکە لە ساڵی 2025 بڵاوبکرێتەوە و تەنها بۆ ئامێرەکانی نەوەی نوێ تەنها لەبەر ئەوەی یارییەکە زۆۆر زەبەلاحە و قورسە و جێگای زۆر دەگرێ نج

04/12/2023

سەیری کۆمێنت بکەن

Want your business to be the top-listed Computer & Electronics Service in Slemani?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

کاتێک دەڵێم ناسنامە و تەسکەرە و پاسپۆرت لە مەسنجەرتان هەڵمەگرن لەبەر ئەم بەزمەیە بینەر بن 🙂
سێری ئەم فیدۆیە بکەن 😳نۆکیا N8 ساڵی دروستکردن ٢٠١٠ بەس دیقەتی ئەو توانا و وردەکارییە بدەن  لە کاتی ڕەسم گرتن بە بەراورد ...
ڕاستی من زۆۆۆر ڕقم لەتیکتۆکە بەڵام کاتێک کەسێک ئەبینم هاوکاری کەسێک ئەکات دڵم خۆش دەبێت ئیتر له هەرکوێ بێت گرنگ نیە لە ف...
پارە ئەبارێت !بینەری ئەم فیدۆیە بن کە یەکێک لەو کەسانەی لە تیکتۆک هەژماری هەیە یەک ملیۆن دۆلاری لە ئاسمانەوە خستە خوار.
ئەوە چیییە😳😳😳😳😳تا کۆتای بینەر بن جۆری مۆبایل هواوی مەیتی ٦٠ پڕۆ

Telephone

Website

Address

Slemani
36001
Other Computers & Internet Websites in Slemani (show all)
مالپه ری OscaR مالپه ری OscaR
Sarwar
Slemani, 83834

به خیربین بۆ په جی فه رمی ..OscaR..

HamaOnline shopping HamaOnline shopping
Slemani

ئـــاسانترینو هــــەرزانترین ڕێگا بۆ دەست کـــەوتنی پ