ئیسلام بناسە

ئیسلام بناسە

لاپەڕەیەک بۆ بڵاوکردنەوەی ئیسلامی ڕاستەقینە

13/08/2022

ٲنس ی کوڕی مالك فەرمویەتی
عمری کوڕی خەتتابم بینی لەنێوان هەردوو شانی سێ پینە بەجلەکەیەوە بو لەسەر یەک لەجلەکەی دابو،وە ئەو لەو کاتەدا پێشەوای ئیمانداران بو!(واتە سەرۆکی زیاتر لە ١٥ وڵاتی ئێستا!!)
‏قال أنس بن مالك رضي الله عنه :
رأيت عمر بن الخطاب (رضي الله عنه )
وهو يومئذ أمير المؤمنين
وقد رقع بين كتفيه برقاع ثلاث لَبَّدَ بعضها فوق بعض .
[ موطأ مالك ١٦٣٨ ]

07/08/2022

پێغەمبەرﷺفەرمویەتی
بەڕاستی ماڵ بەخشین گەرمای ئاگر ئەکوژێنێتەوە لەناو گۆڕدا بۆ خاوەنەکەی
الصحيحة٣٤٨٤

07/08/2022

فَفِرُّوا إِلَى اللَّهِ
الذاریات٥۰
وه‌ ئێوه‌ ڕاكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ به‌ ته‌وبه‌ كردن، وه‌ په‌ناى بۆ به‌رن.

06/08/2022

ئەگەر ماڵی دونیا پەیدا بکەم بە تەبڵ و مۆسیقا پێم خۆشترە لەوەی پەیدای بکەم بەناوی دینەکەم!
الفضيل بن عياض
‏الشعب للبيهقي٣٥٦/٥

04/08/2022

پێغەمبەرﷺفەرمویەتی
دۆزەخ بریتیە لە عەزاب و سزای اللَّه،
وە حەفتا ساڵ قوڵە،وە ٦٩جار لە ئاگری دونیا گەرم ترە
مسلم۲۸٤۳،۲۸٤٤،۲۸٤٦

04/08/2022

سبحان الله
الحمدلله
الله اکبر لا اله الا الله

03/08/2022

پێغەمبەرﷺفەرمویەتی
ڕزق و ڕۆزی زۆر خێراتر وتوندتر دەگات بە مرۆڤ لەئەجەل و کاتی مردنەکەی.
صحیح الجامع٣٥٥١

03/08/2022

پێشەوا احمدی کوڕی حنبل فەرمویەتی
ئەگەر مرۆڤ نوێژەکانی بڕوات(نەیکات)،ئەوا دینەکەی ڕۆشتوە!
كتاب الصلاةلٳبن القیم(16/ 21- 22)

02/08/2022

پێشەوای بڕواداران عثمان بن عفان-خوا لێی ڕازی بێت- فەرموویەتی:
بەڕاستی خوای گەورە دوونیای پێ بەخشیون تا ژیانی دوای مردنی پێ باش بکەن و بەدەستی بهێنن،
دوونیای پێ نەبەخشیون تا ڕاکەن بەدوایدا و مەیلتان بۆی هەبێت!.
-----------•
📚 [البداية والنهاية (٢٤١/٧)].

02/08/2022

ڕێز لەباوکت بگرە!
عەروەی کوڕی الزبیر فەرموویەتی:
هاوەڵی خۆشەویست ابو هريرةَ دوو پیاوی بینی پێکەوە بوون،
پێیانی وت: خزمایەتیتان چیە؟
یەکێکیان وتی:ئەمە باوکمە،
پێی فەرموو:
"بەناوی خۆی ناوی مەهێنە،
لەڕێ ڕۆشتندا لەپێشێوە مەڕۆ،
لەدانیشتندا لەپێش ئەو دامەنیشە.
[ صحيح الأدب المفرد ٣٢ ]

01/08/2022

وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ
الطلاق:٣
هه‌ركه‌سێك پشت به‌خواببه‌ستێ ئه‌وا خوا به‌سه‌ بۆی

01/08/2022

وەڵامێک بۆ ئەوانەی طعن ئەدەن لە هاوەڵان!
شێخی ئیسلام ابن تیمیة-رحمه الله-فەرمویەتی:
هاوەڵان-خوا لێیان ڕازی بێت- پێشەوایانی هیدایەتن،
وە ڕووناکی و چرای تاریکین،
وە هاوەڵان-خوا لێیان ڕازی بێت-بنچینە و سەرەتای هەموو زانست و حەق و هیدایەت و ڕەحمەتێکن لە ئیسلامدا....
‏الصحابة رضي الله عنهم كانوا أئمة الهدى، ومصابيح الدجى والصحابة رضي الله عنهم منشأ كل علم وصلاح وهدى ورحمة في الإسلام.
*منهاج السنة النبوية جـ٦صـ٣٦٩

01/08/2022

پێشەوا ئەلئەلبانی فەرموویەتی
وەک چۆن هیچ پەرستراوێک نیە بەحەق شایەنی پەرستن بێت جگە لە ''الله"
بەهەمان شێوە هیچ پێشەوایەک نیە بە حەق شایەنی شوێنکەوتن بێت جگە لە پێغەمبەری خواﷺ
قال #الألباني رحمه الله :
"وكَما أنَّه لا مَعبُودَ بِحَقٍّ إلا الله، فكذلكَ لا متبوعَ بِحَقٍّ إلا رسول الله - صلى الله عليه وسلم "
🎬 متفرقات 175

01/08/2022

پێغەمبەرﷺفەرمویەتی
سبحان الله والحمدلله و لا اله الا الله والله ٲکبر،
تاوانەکان دەوەرێنن وەک چۆن دار گەڵاکانی دەوەرێنیت
س/الصحيحة

31/07/2022

پێغەمبەرﷺفەرمویەتی
سوربن لە بەدەستهێنانی ئەوەی کەوا سوود و قازانجی هەیە بۆت،
وە پشت بە الله ببەستە و داوای یارمەتی لێبکە
مسلم٢٦٦٤

31/07/2022

پێغەمبەرﷺفەرمویەتی
باشترینتان ئەو کەسەیە خۆی فێری قورئان ئەکات و خەڵکیش فێر دەکات
البخاري٥٠٢٨

30/07/2022

درۆ لەگەڵ مناڵیش درۆیە!
پێغەمبەرﷺفەرمویەتی
هەرکەسێك بەمنداڵێك بڵێت وەرە پێت بدەم،پاشان پێی نەدات ئەوە درۆیەکە
الترغيب والترهيب٢٩٤٢

05/12/2021

پێغەمبەرﷺفەرمویەتی
باشترین هاوڕی لای خواﷻباشترینیانە بۆهاوڕێکانی،وەباشترین جیران لای خواﷻباشترینیانە بۆجیرانەکانی
صحیح الترغیب

04/12/2021

پێغەمبەرﷺفەرمویەتی
من لەناو پێغەمبەران زۆرترین شوێنکەوتووم هەیە لەڕۆژی قیامەت،وە من یەکەم کەسم دەدەم لەدەرگای بەهەشت
صحيح الجامع١٤٥٠

03/12/2021

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : ئەگەر خراپەیەکت کرد چاکەیەك لە دوای بکە خراپەکە دەسڕێتەوە ، ئەبو زەڕ فەرمووی وتم ئەی پێغەمبەری خوا ئایا ( لا إله إلا الله ) لە چاکەکانە ؟ ، فەرمووی : باشترینی چاکەکانە .

| صحيح الترغيب ( ٣١٦٢ ) |

• لەم فەرموودەیەدا هاندانی تێدایە لەسەر چاکەکردن دوای ئەنجامدانی تاوان بۆ ئەوەی بەندە بێ ئومێد نەبێت و هەست بە فراوانی لێبوردنی پەرورەدگار بکات ، وە هەروەها گەورەیی وشەی یەکتاپەرستی تێدایە کە ( لا إله إلا الله ) ـیە .

02/12/2021

ئارامی دڵ و دەرون🌹

01/12/2021

عبدالله کوڕی مسعود فەرمویەتی
هەرکەسێک پێی خۆشە لەقیامەت بگات بەخواﷻبەمسوڵمانی،ئەوا با پارێزگاری لەنوێژە فەڕزەکان بکات
مسلم

01/12/2021

'ئەى پەروەردگارا
بارانى بەرەحمەتمتان بۆ ببارێنه
وه بێ هيوامان مەكە له رەحمەتى خۆت'
اللهم اسقنا الغيث ولا تجعلنا من القانطين

19/07/2021

پێغەمبەر صل الله عليه وسلم دەفەرموێت: باشترین پاڕانەوە پاڕانەوەی ڕۆژی عەرەفەیە، وەباشترین شتێ کەمن و پێغەمبەرانی پێش من وتومانە بریتی یە لە:
لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ.

لەم ڕۆژەدا ڕەحم و سۆز و بەزەیی و لێخۆشبوونی خودا تەواوی زەوی دەگرێتەوە بۆ ئیمانداران و باوەڕداران.

17/07/2021

🔸ئەم 4 شتە نابی لە ئاژەڵی قوربانی دا هەبی‼️
ــ مامۆستا رمضان شکور رحمەاللە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

28/04/2021

خوایەگیان لێت ئەپاڕێینەوە لەم کەسانەمان قوبووڵ بکەیت

10/11/2020

دوای ئەوەی ئیمانداران لەسەر پردی "صراط" پەڕینەوە ئینجا پردێکی تر دێتە پێشیان بەناوی (قنطره) هەمووان لەو پردە ڕادەگیرێن ناچنە بەهەشت تا لێرە هەموویان حەقی یەکتر نەدەنەوە .
هەتا هەموویان دڵیان بەرامبەر یەکتر صاف نەبێتەوە و گەردەنی یەکتر ئازاد نەکەن کەس ناچێتە بەهەشت ، چونکە نابێ ڕق و کینە بمێنێت .
زۆربەی جارەکان💞 خودا 💞تەداخولی نێوان دوو کەس دەکات بۆ ئەوەی صوڵحیان 🤝 بۆ بکات .
جار وایە کابرایەک پێشتر کافر بووە موسڵمانێکی کوشتووە پاشان موسڵمان بووە بەر لەوەی بمرێت .
جا کابرا دەڵێ خوایە من حەقی خۆمم دەوێ .
🌸 خودا دەفەرمووێت 🌸 پاش تۆ موسڵمان بووە ئەویش دەڵێ خودایە حەقم لەوە نیە .
خوداش دەیەوێ صوڵحیان بکات ڕێک قەسرێک بەو بەندە عینادە پیشان دەدات ئەویش ئەو قەسرە دەبینێ ، قەسرەکە دەڵێی پەڵە هەورە و ئەو حۆری و ئاوە سازگارە و ئەو هەموو خۆشیە دەبینێت .
کابرا دەڵێ خودایە ئەوە هی چ پێغەمبەرێکە ؟
💕 خوداش دەفەرمووێت 💕 هی ئەو کەسەیە کە لێمی بکڕێت .
کابرا دەڵێ خودایە کێ دەتوانێ بیکڕێت ؟
🌷 خوداش دەفەرمووێت 🌷 تۆ دەتوانی بیکڕی .
کابرا دەڵێ بەچی بیکڕم ؟
❤ خودا ❤ دەفەرموێ لەو برایەت خۆشبە ئەو قەسرەت دەدەمێ .
ئەویش پەلاماری کابرا دەدات و دەستی لە مل دەکات و دەڵێ خودایە شاهێد بە لێی خۆشبووم .

پاشان💕 خودا حەوزێک بە پێغەمبەر ﷺ 💕 دەبەخشێت کە ئەوەندە گەورەیە مانگە ڕێیەک چوارگۆشەیە ناوی حەوزی (کوثر) ه
هەموو پێغەمبەرێک حەوزێکی دەدرێتێ .
🌹 پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت 🌹: حەوزی من لایەک ئاڵتوونە و لایەک زیوە هەروەها لە بەهەشتەوە ئاوەکەی بۆ دێت ئاوەکەش لە شیر سپی ترە و لە هەنگوین شیرین ترە ، ئەوەی یەکجار بیخواتەوە هەتا هەتایە تینوی نابێت .
حەوزەکە بەقەد ژمارەی ئەستێرەکانی ئاسمان کوپی لەسەرە
🌷 پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت 🌷: لەسەر حەوزەکە وەستاوم ناهێڵم کەس لێی بخواتەوە جگە لە ئوممەتەکەم بۆ ئەوەی جێگایان ببێتەوە .
گوتیان🌸 یا رسول الله ﷺ 🌸چۆن ئوممەتەکەت دەناسیەوە ؟
فەرمووی : هەموویان دەناسمەوە چونکە ئوممەتەکەم هەموویان جێگای دەستنوێژەکانیان ، نێوچەوان و قۆڵ و قاچیان سپیە .
جا کە هەموومان حەساینەوە ئەوەتا لە تەرازوو نەجاتمان بووە ، پلیتی بەهەشتمان پێیە لە پردەکە پەڕینەوە و ئاومان خواردووە بەس ئەوە ماوە چاوەڕوانی بەهەشت دەکەین بچینە ناویەوە .

پەنا بەخوا ئەو موسڵمانانەی تاوانبار بوون ، تەسلیمی دەرگاوانی دۆزەخ دەکرێن و دەڵێن ها ئەوە بەشی خۆی با بسوتێت ، ئەوانیش پرسیار دەکەن ، کوا خەڵکی دۆزەخ ڕووخساریان سپیە ؟
هەرچی هاتووە دەم و چاویان شین و ڕەش بووە ئەوانە بۆ وان ؟
دەڵێن ئاگاداربن ئەمانە موسڵمانن و کافر نین وە شوێنی دەست نوێژەکان سپیە بەڵام گوناهیان زۆرە ، بەشی خۆی دەبێ بسوتێت بەڵام نەیخەنە شوێنی کافرەکان .
شوێنی دەستنوێژەکان بەهیچ شێوەیەک ئاگر نایسوتێنێت .
لەو لاشەوە خەڵک پەلەیەتی تاکو بچنە بەهەشت .
کۆمەڵێکیش لەو لاوە دەچنە بەردەرگای بەهەشت لێیان دەپرسن ئێوە کێن ؟ چۆن وازوو گەیشتنە ئێرە ؟
خێر و شەڕتان بۆ کێشراوە ؟ حسابتان لەگەڵ کراوە ؟
دەڵێن ناوالله !
پێیان دەڵێن ئەی چۆن گەیشتونەتە ئێرە ؟
ئەوانیش دەڵێن بۆ ناڵە و گرمە و هاوار و تەپ و تۆزی جیهاد گوناهیان بە ئێمە هێشتووە ؟
ئێمە بەبێ حیساب پەڕینەوە ، ئەوە ئەو کەسانەن تەمەنیان لە جیهاد بردۆتە سەر .

خوداش ۷۰ هەزار کەسی داناوە بەبێ حیساب دەچنە بەهەشت .
💞 پێغەمبەریش ﷺ فەرمووی گوتم : یاڕەبی ۷۰ هەزار زۆر کەمە 💞
❤ خوداش فەرمووی یا محمد ﷺ ❤ با هەر یەکێکیان ۷۰ هەزاری تر بباتە بەهەشت لەگەڵ خۆی .
ئیتر پێغەمبەر ﷺ هەر ڕازی نەبوو .
پاشان خودا ۳ چەنگ بە چەنگی خۆی لێدەدات و ئەوانیش بەبێ حیساب دەچنە بەهەشت کە بەس خودا دەزانێت ژمارەیان چەندە .
(گەر خوا ویستی لێ بێت هەموو مرۆڤەکان دەخاتە ناو یەک چنگی خۆی) .
هەروەها فەقیر و هەژارەکان بە نیو ڕۆژ زووتر پێش دەوڵەمەندەکان دەچنە بەهەشت نیو ڕۆژ واتە ٥۰۰ ساڵی دونیا .

پاشان🌹 پێغەمبەر ﷺ 🌹 لە دەرگای بەهەشت دەدات لەو دیوەوە پرسیار دەکەن ، دەڵێن تۆ کێی ؟
ئەویش دەڵێ 🌷 پێغەمبەر محمدم ﷺ 🌷
ئەوانیش دەڵێن فەرمانمان پێکراوە جگە لە تۆ دەرگای بەهەشت بۆ کەس ناکرێتەوە .
کە دەرگای بۆ کراوە سوجدەیەک بۆ♥ خوا دەبات مەگەر خوا بزانێ چۆن حەمد و سەنا و سوپاسی خوا ♥ دەکات لە سوجدەکە .

یەکێک پرسیاری لە ❤ پێغەمبەر ﷺ ❤ کرد و گوتی ئەگەر ویستم شەفاعەتم بۆ بکەی لە کوێ بتبینم ؟
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی لە بەردەمی تەرازووەکە .
کابرا گوتی ئەی ئەگەر لەوێ نەمبینی ؟
🌼 پێغەمبەر ﷺ 🌼 فەرمووی لە لای پردەکەی صیراط .
کابرا گوتی ئەی ئەگەر لەوێش نەتم بینی ؟
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی لە لای حەوزەکە .
لەو ۳ شوێنە ونم ناکەیت لەشوێنێک هەر دەمبینی .

ئینجا پاشان 🌿 خودا شەفاعەتە گەورەکە بە پێغەمبەر ﷺ دەدا پێغەمبەریش ﷺ فەرمووی خودا پێی فەرمووم یامحمد ﷺ 🌿 ئایا حەز دەکەی نیوەی ئوممەتەکەت ببەمە بەهەشت ؟
یان شەفاعەتت بدەمێ ؟
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی گوتم خوایە شەفاعەتەکەم دەوێ .
لە ڕیوایەتێکی تر خوای گەورە بە پێغەمبەر ﷺ ی فەرموو ئایا ۳ بەشی ئوممەتت بخەمە بەهەشت یان شەفاعەتت بدەمێ ؟
💞 پێغەمبەریش ﷺ فەرمووی خودایە هەر شەفاعەتم دەوێ .
خوداش فەرمووی یا محمد ﷺ ئەوەندەت شەفاعەت دەدەمێ تا ڕازی دەبی💞
پێغەمبەریش ﷺ بەصەحابەکانی فەرموو سوێند بە الله ڕازی نابم تا یەک کەس لە ئوممەتەکەم لە دۆزەخ مابێت .

خوایە گیان یەکێک بین لەو کەسانەی بەر شەفاعەتی پێغەمبەر ﷺ بکەوین لە ڕۆژی دوایی بە بەهەشتی فراوانمان شاد کە .
ئامین یاڕەب 🙌

09/11/2020

هه لگرتني ده ست نويژ تاوانه كاني به نده ده سريته وه

06/11/2020

گه وره ترين داخ و ئازار له قيامه تدا

05/11/2020

خودا شەرم ئەکات لە کێ!!؟

04/11/2020

بۆچــی خـودای گەورە ئەم پــێنج کاتــەی
دیارکــردووە بۆ نــوێژ ؟

ئەگەر نازانی بیخوێنەوە بەسوودە ....

عەلی کوڕی ئەبو طاڵب دەیگێڕێتەوە دە‌ڵیت :
پێغەمبەر ﷺ لە نێو کۆچبەران و پشتیوانان
(الٲنصار و المُهاجرین) دانیشتبوو ، چەند کەسێکی جولەکە هاتنە لای و پێیان ووت
ئەی محمد ﷺ ئێمە پرسیاری چەند وشەیەکت
لێدەکەین کە خوا بە موسای کوڕی عیمرانی
بەخشیبوو ، بە هیچ کەسێکی تری نابەخشێت مەگەر ( نەبی ) یان (ملك مقرب) نەبێت ، پێغەمبەر ﷺ
فەرموو : صَلوا عَلی رَسولِ الله .
وتیان ئەی محمد ﷺ ئێمە پرسیاری ئەم پێنج نوێژەت لێدەکەین کەخوای گەورە لەسەر ئومەتی تۆ فەڕزی کردووە ؟

پێغەمبەر ﷺ فەرمووی :

نوێژی بەیانی :
ئەگەر ڕۆژ هەڵهات لە نێو قۆچی شەیتان هەڵدێت و هەموو کافرێک کڕنووشی بۆ دەبات .
وتیان : ڕاستت ووت ئەی محمد ﷺ
ئینجا پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : هەر موسڵمانێک( ٤۰ )ڕۆژ نوێژی بەیانی بە کۆمەڵ بکات خوای گەورە
لە (۲) شت ڕزگاڕی دەکات ، ئەویش ڕزگاربوون
لە دۆزەخ و ڕزگاربوون لە دووڕووی .

نوێژی نیوەڕۆ :
ئەو کاتەیە کە ئاگری دۆزەخ گەرمتر دەکرێت ، وە هەر موسڵمانێک نوێژی نیوەڕۆ بکات خوای گەورە لە سوتانی ئاگری دۆزەخ دەیپارێزێت .

نوێژی عەسر :
ئەو کاتەیە کە ئادەم (عَلَیهِ السَلام)
سێوەکەی خوارد ، هەر موسڵمانێک ئەم نوێژە بکات ، لە تاوان و گوناهـ پاک دەبێتەوە وەک ڕۆژی لەدایکبوونی .

ئینجا ئەم ئایەتەی خوێندەوە
حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلَاةِ الْوُسْطَىٰ وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ ( البقرة ۲۳٨)

واتە
که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن و پارێزگاری له ئه‌نجامدانی
نوێژه‌کاندا بکه‌ن به‌تایبه‌تی نوێژی ناوه‌ند
(که نوێژی عه‌سره‌) هه‌میشه‌ و به‌رده‌وامیش هه‌ستن به ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کان بۆ خودا به‌گه‌ردن که‌چیه‌وه‌ .

نوێژی مەغریب :
ئەو کاتە بوو کە خوای گەورە لە ئادەم خۆشبوو
هەر موسڵمانێک ئەم نوێژە بکات و هەر داوایەک لە خودا بکات دەیداتێ .

نوێژی عیشا :
ناو گۆڕ تاریکیە و ڕۆژی قیامەت تاریکە ، هەر کەسێک بەتاریکی بچێت بۆ نوێژی عیشا (العتمة ـ تاريكی) خوای گەورە لە ئاگری دۆزەخ دەیپارێزێت ، وە نورێکی پێدەبەخشێت بۆ دەربازبوون لەسەر پردی سیراط..

الله هیدایەتمان بات بتوانین لەکاتی خۆیاو
بەجوانی نوێژە کانمان ئەنجام بدەین.

21/10/2020

لە توورەی خوا بترسن!!

18/10/2020

پێغەمبەری خواﷺفەرمویەتی
هەرکەسێ نوێژەکانی لەکاتی خۆیدا بکات،ئەوا پەیمانی خوای بەرزی پێدراوە کەبیکاتە بەهەشتەوە
رواهُ أحمد

18/10/2020

ئایە ئەزانیت داواکاری دۆزەخییەکان چیە؟
مامۆستا عوبێد محمد

17/10/2020

مامۆستا عوبێد باسی ماری دۆزه‌خ

08/08/2019

لبيك اللهم لبيك
لبيك لا شریك لك لبيك
ان الحمد والنعمة لك والملك
لا شريك لك

14/07/2019

پێغەمبەری خواﷺفەرمویەتی
هەرکەسێک قەرزی قەرزدارەکەی ئاسان بکات،یان بیبەخشێت لەقەرزەکەی،ئەوا لەژێر سێبەری عەرشی خوادەبێت لەڕۆژی دوایی.
من نفَّس عن غريِمه، أو محا عنه، كان في ظلِّ العرشِ يومَ القيامةِ.
📔صحيح الجامع ٦٥٧٦
الغريم↔️المدين

13/07/2019

سەلمای دایکی ڕافع فەرمویەتی
ئەگەر پێغەمبەری خواﷺتوشی بڕاوی یان برینداری ببوایە الا #خەنەی دەخستە سەر برینەکە.
صحيح الجامع 4860

Want your organization to be the top-listed Government Service in Sulaimania?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

ئارامی دڵ و دەرون🌹
شـەرم بـکە لـەتـاوان کردن  خـواسەیرت دەکات

Address

ئیسلام بناسە
Sulaimania
MJRQS
Other Public & Government Services in Sulaimania (show all)
هونةرى كوردى هونةرى كوردى
Baxtiari
Sulaimania, 1341990

saman shanses..........

Grdanaze Village-گرده‌نازێ Grdanaze Village-گرده‌نازێ
Grdanaze
Sulaimania, 00964

Grdanze Village

Sarawy subhan agha Sarawy subhan agha
Saidsadq
Sulaimania

هێزەكانى پشتيوانى 2 يەكەى121 ذاتية الحركة هێزەكانى پشتيوانى 2 يەكەى121 ذاتية الحركة
فرمانده ي كشتى
Sulaimania

سه ربازي

کەمپینى نوخشە بێت لە ئێمەش کەمپینى نوخشە بێت لە ئێمەش
Salm Street, Sulaimani, Kurdistan Of Iraq
Sulaimania, 053

PUK PUK
Sulaimania

تیپی وەرزشی پاداشت 2 تیپی وەرزشی پاداشت 2
Sulaimania
Sulaimania

ئارایشتگای ریوان ئارایشتگای ریوان
شاره‌وانی/به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی شاره‌وانی
Sulaimania, 00964

بۆ رازاندنه‌وه‌ی بوك و جوانكاری خانمان قژبرین - میش - ?

به رگدرووی چیناز bargdruy chinaz به رگدرووی چیناز bargdruy chinaz
سلێمانی/قالاوە
Sulaimania

بۆ دوورینی هه‌موو جۆره‌ جل و به‌رگێكی ئافره‌تان

Alfa light Alfa light
Sulaimania

ئەلف لایت بۆ دروستکردنی کەوانتەرو ژوری نوستن

هۆڵی له شجوانی جمال هۆڵی له شجوانی جمال
Kawa Street
Sulaimania

Pain is temporary, pride is forever