Shana Plus Organization :: ڕێکخراوی شانە پڵەس
To gather beautiful thoughts
بۆ کۆکردنەوەی هزر و بیرە جوانەکان
🔸ئەم جارەیان ڕووبەڕوو و لەلایەن ڕێکخراوی شانە پڵەس کۆرسەکە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی بۆ دەکرێت و پەڕاوگەی سام سپۆنسەری سەرەکی کۆرسەکەیە و سەرەتا و یەکەم جار لە شاری هەولێر و دواتر سلێمانی و هەوڵ دەدەین شارەکانی تریش
🔸ئەم کۆرسە ئەزموونی پێنج ساڵی منە لە ڕاوێژدان بەخوێندکاران و لەگەڵ ئەزموونی چەندین کەسی تر و بنەمای دینی و زانستیدا
🔸بەهۆی وانە گرنگەکانی کۆرسەکەوە بەشداربوو ڕزگاری ئەبێت لە هەموو کێشە دەروونی و مەعنەوییەکان کە لەماوەی خوێندن ڕووبەڕووی دەبنەوە و دەبنە هۆی شکست هێنان
🔸 ئەتوانی لە هایلایتی (پۆلی ١٢) بینەری فیدباکی بەشداربووانی کۆرسەکە بن
🔸ئەگەر زانیاری تەواوت دەوێت لە تەلەگرام سێرچ بکە بۆ (bwarstudy) و لەو چەناڵە زانیاری تەواو و وردمان داناوە و ڕۆژانە ئاگاداری پۆست و ستۆریەکان بە تا ئاگاداربی لە کات و بەروار و شوێن و شێوازی بەشداری کردنی کۆرسەکە✅
زاڵ ببە بەسەر پۆلی ١٢ (دەروونێکی سەلامەت، نمرەیەکی بەرزتر)
🌹روژی جیهانی زمانی دایک پیرۆز🌹
زمان، ناسنامەو ڕەمزی مانەوەی گەلانە
لە رۆژی جیهانی زمانی دایک
با هەموومان زمانی کوردی بپارێزین و گەشەی پێبدەین .
2/21 ی هەموو ساڵێک، لە لایەن یونسکۆوە بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ناسێنراوە.
لەدڕێژەی کارو چالاکیەکانی ڕێکخراوی شانە پڵەس بە هەماهەنگی پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت پانێڵێکی پزیشکی لە ژێر ناونیشانی {Do CPR,Save a Life}ئەنجام درا
لەم پانێڵە پزیشکیەدا باس لە دڵ و کاری سەرەکی دڵ کراو هەروەها چۆنیەتی ئەنجامدانی (CPR) بە شێوەیەکی زانستی و پراکتیکی و چۆنیەتی ئەنجامدانی (Dc Shock)بە شێوەی زانستی و پراکتیکی لەلایەن دکتۆرانی بەشداربوو ئەنجامدرا
🔺ئاگاداری..!
بە خۆشحاڵیەوە ڕێکخراوی شانە پڵەس کۆڕسێکی ناوازە و جیاوازی( Essential Marketing Course Module) ئاشنای فێرخوازان و مەندووبانی دەرمان دەکات، بەمەبەستی فراوان کردن و باشترکردنی تواناکانی نوێنەری فرۆشتن(مندوب).
🔺ناوەڕۆکی کۆڕس:
🔸ماڕکێتینگ چیە ؟ بۆ چ مەبەستێکە؟ بە هەموو جۆر و بوارەکانی.
🔸ئەو داواکاریانە چین کە دێنە پێشت لەکاتی بەبازاڕکردنی دەرمان؟
🔸بیرۆکە ناوازەکانی ماڕکێتینگ چین؟
🔸مامەڵە کردن لەگەڵ لایەنی بەرامبەر(پێشبڕکێ-ڕکابەر) لەکاتی بەبازاڕ کردنی دەرمان(Market competition)
🔸جۆرەکانی ماڕکێتینگ چین؟ The (P)s, (A)s and (C)s
🔸بەرنامە ڕێژیەکان چین لەکاتی مامەڵە کردن؟
🔸نیڕۆماڕکێتینگ(neuromarketing) چیە؟ مەبەست و ئامانجی چیە؟ نموونەکانی چین؟
🔸 Marketing Research And MIS
🔸 Targeting and group segmentation
🔸What is marketing and components of MIS
🔺جگە لەم باس کردنی ئەم بابەتانە کۆڕسەکە چاڵاکی ناو پۆلیش لەخۆ دەگرێ، بە نموونە:
🔹گڤتووگۆکردنی وانەبێژ لەگەڵ هەر بەشداربوویێک سەبارەت بە بەبازاڕکردنی دەرمان لە بازاڕدا.
🔹تاقیکردنەوەی بەشداربووان بە شێوەی ڕاستەوخۆ.
🔹 (Presentation)
کۆڕسەکە پێشکەش دەکرێ لەلایەن:
١- (م.ڕەوا عبدالكريم حسن )
🔸دەرچووی بەکالۆریۆسی بەشی کۆمپیوتەر، قوتابی ماستەر لە بەشی (کار و کارگێڕی).
🔸٤ ساڵ وەک ڕاهێنەر لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ڕاهێنەری تایبەت بە بەرنامەکانی کۆمپیتەر و کاری ئۆنلاین (فریلانس) لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە، ٣ ساڵ ئەزموون لە وتنەوەی خولی ئۆنڵاین.
٢- (م.رەوەز رزگار حسن)
🔸دەرچووی بەکالۆریۆسی بەشی مایکرۆ بایۆلۆجی.
🔸قووتابی دکتۆرا لە مۆلیکولار بایۆلۆجی.
🔸١١ ساڵ ئەزمون لە ماڕکێتینگی دەرمان (لە ٢٠١٣ ەوە).
🔸مامۆستا لە زانکۆی نۆلج.
🔺کات و ناونیشانی کۆڕس:
🔸کۆڕسەکە لە (٨’ی مانگ ٥ شەممە) + (٩’ی مانگی ٢ )بەڕێوە دەچێت / کاتژمێر ١٠ بەیانی تاوەک و ١٢ نیوەڕۆ
🔸ناونیشانی کۆڕس: نەخۆشخانەی بەلسەم.
🔺لە کۆتایی کۆڕسەکە بەشداربوو دەبیێتە خاوەن بڕوانامەی باوڕ پێکراو.
🔺٪٤٠ داشکاندنمان کردوور بۆ بەشداری کردن 😍
🔹🔹🔹بۆ بەشداری کردن پەیوەندی یاخود نامە بۆ تێلێگرامی ئەم ژمارەیە بکەن
( 0750 544 33 44 ) telegram:
دیداریمان لەگەڵ سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان /لقی دهۆک بەڕێز “کاک نزار سعید” سەرۆکی سەندیکا و کاک “حەمید” جێگری سەرۆک و کارگێرانی لق
بە هاوەڵی “بڕوا محمد” سەرپەرشتیاری گشتی ڕێکخراو /سەرۆکی بۆردی ئەندامان لە ڕێکخراوی شانە پڵەس لە لەگەڵ بەڕێز “کاک نزار سعید”سەرۆکی سەندیکا و کاک “حەمید “جێگری سەرۆک و کارگێرانی لق کۆبوونەوە
لەدڕێژەی کار و چالاکیەکانی لە شاری دهۆک سەردانی بەڕێز دکتۆر نزار بەکر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی دهۆکی کرد و کۆبوونەوە
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کار و بارەکانی کۆنفرانسی (Kurdistan Health Care) کرا وە هەرواها گفت و گۆ کرا لەسەر کارەکانی داهاتووی رێکخراوی شانە پڵەس لە شاری دهۆک و دەوروبەری….
مژدە مژدە …
ڕێکخراوی شانە پلاس هەلدەستێ بە کردنەوەی خولێک بۆ ئەندازیاران کۆرال بۆ دیزاین
خولەکە لە چەند ئاستێک پێک دێت
:فێربوونی بەرنامەی وێنەکێشان
کوردی: هونەری گرافیک دیزاین
[دیزاینی باکگراوند: تێکەڵەیەک لە ڕەنگی زیندوو و شێوەی ئەبستراکت]
وێنەی ناوەندی: شاشەیەکی کۆمپیوتەر کە ڕووکاری بەرنامەی کۆڕاڵ دراو نیشان دەدات، لەگەڵ گرافیکی ڤێکتەر کە دروست دەکرێت و دەستکاری دەکرێت
[بەشەکانی دەق:]
۱. ڕوانگەی گشتی:
- داهێنانی خۆت بکەرەوە لە ڕێگەی بەرنامەی کێشانی کۆڕاڵ
- پەرەپێدانی کارامەیی گرافیکی پیشەی
فێربوون بۆ دروستکردنی وێنەی سەرنجڕاکێش،پۆستەر و لۆگۆ و زیاتر
۲. وردەکاری کۆرسەکە:
- ماوە: [بە ڤیدیۆ ڕۆژانە دادەندرێت لە چەنالی تایبەت ]
ئاست: سەرەتاکان بۆ ناوەند
نرخی خولەکە تەنها 5000 دیناری عێراقی
3-ئه وه ی فێری ده بیت:
- ناساندنی ئامرازەکانی وێنەکێشانی کۆڕاڵ و تایبەتمەندییەکان
کارکردن لەگەڵ چین و شێوە و ڕەنگەکان
- دروستکردنی وێنەی سەرنجڕاکێش و گرافیک دیزاین
- دیزاینی لۆگۆکان و ناسنامە بینراوە سەرسوڕهێنەرەکان
تەکنیکە پێشکەوتووەکان بۆ دەستکاریکردنی دەق و کاریگەریەکان
بۆچی ئێمە هەڵدەبژێرین:
مامۆستایانی شارەزا بە دیزاینێکی بەهێز
- قەبارەی پۆلە بچووکەکان بۆ باشترکردنی ئەزموونی فێربوون
- کۆرسی گشتگیر و سەرچاوە
پڕۆژەی جیهانی ڕاستەقینە و ئەرکەکان بۆ بەهێزکردنی فێربوون
5. ئێستا ناونووس بکە:
بەردەستبوونی سنووردار - ئەمڕۆ شوێنەکەت بپارێزە!- پەیوەندی: [زانیاری پەیوەندی پێشکەش بکە - ئیمەیڵ،
ژمارەی مۆبایل :07504540311
ئیمێل :- [email protected]
6- لە کۆتایی خولەکەشدا تاقیکردنەوەک بە بەشداربوان دەکرێ و شەهادە دەدەینە بەشداربوان …
بۆ ئەوەی بتەوێ هەست بە ژیانت بکەی
هەوڵدە هەمیشە فێر ببی و تا هەست بکەی دەژیت..
🔺لە درێژەی کاروچاڵاکییەکانی (ڕێکخراوی شانە پڵەس) بە هەماهەنگی (پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت) هەڵدەستین بەئەنجامدانی پانێڵێکی پزیشکی لە ژێر ناونیشانی :
{Do CPR,Save a Life}
▪️لەم پانێڵە پزیشکیە باس لەمانە دەکرێت :
١-دڵ چییە و کاری سەرەکی دڵ چییە.
٢-چۆنیەتی ئەنجامدانی (CPR) چۆنە و چۆن دەکرێت ،بە شێوەیەکی زانستی.
٣- چۆنیەتی ئەنجامدانی (Dc Shock)چۆنە و چەند جۆری هەیە،بە شێوەیەکی زانستی.
♦️لە پانێڵەکەدا زیاتر تاوتوێ دەکرێت و بەشێوەی (Practice )ئەنجام دەدرێت لە بارەی :
{CPR} And {Dc Shock}
▪️تێیدا هەریەک لەم بەڕێزانە بەژدارن لە پانێڵەکەدا :
بەڕێز : علی طاهر محمدامین
د.نزار رەمەزان عوسمان
بەڕێز : اسماعیل نبی چۆمانی
د.جودت مامند الحاج بکر
🔸لەکۆتایی پانێڵەکەدا پرسیاری زانستی لە ئامادەبووان دەکرێت ، خاوەنی وەڵامی ڕاست دەبێتە خاوەنی دیاری لەلایەن(Veno brand)🎁💐
🔷بەسپۆنسەری :
KBC
Veno brand
Sahha
Esperanza company
🔻بۆ بەژداری کردن لەم پانێڵە پزیشکیە جۆینی تیلیگرام بکەن فۆرمی بەژداربوو پربکەنەوە.
هاتنتان جێگەی شانازیە.
https://t.me/+-F6ZmYNKUcpiYWYy
🔹 ٢٠٢٤/١/٣١ ،ڕۆژی چوارشەم،کاتژمێر ١١:٣٠ نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.
🔘ناونیشان : هەولێر: شەقامی 100 مەتری،پشت نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا.
پەیمانگای تەکنیکی پایتەخت-هۆڵی ئاڵا
دیدارمان لەگەڵ سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان /لقی سلێمانی بەڕێز “کاک هاوژین عوسمان” سەرۆکی سەندیکا
بە هاوەڵی “بڕوا محمد” سەرۆکی بۆردی ئەندامان لە ڕێکخراوی شانە پڵەس لە لەگەڵ بەڕێز “کاک هاوژین عوسمان”سەرۆکی سەندیکا کۆبوونەوە
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کار و بارەکانی کۆنفرانسی (Kurdistan Health Care) کرا وە هەرواها گفت و گۆ کرا لەسەر کارەکانی داهاتووی رێکخراوی شانە پڵەس لە شاری سلێمانی.
#ئاگاداری
🔸لە درێژەی کار و چاڵاکیەکانی ڕێکخراوی شانە پڵەس لە بەرواری 19-20-26-27 مانگی 1 هەڵدەستین بە ئەنجامدانی کۆڕسێکی پزیشکی “پڕۆسیجەرەکانی نەخۆشخانە” بۆ قوتابیانی بەشە پزیشکییەکان بە گشتی.
🔹کۆڕسەکە بەیانیان بەڕێوەدەچێت کاتژمێر 9:00 بۆ 12:00
🔺بابەتەکانی کۆڕسەکە:
🔸 دانانی کانویلا IV Cannulation
🔸 سەرجەم شێوازەکانی دەرزی لێدان
- دەرزی لێدانی IM
- دەرزی لێدانی IV
- دەرزی لێدانی SC
- دەرزی لێدانی ID ( پشکنینی هەستیاری دەرمان )
🔸 چۆنیەتی ئامادەکردن و گرتنەوەی دەرمان لە Ampule و Vial دا .
🔸 باسکردنی گرنگترین جۆرە باوەکانی IV Fluid و کاتی بەکارهێنانیان
🔸 شێوازی دانانی مغدی و دەرکردنی هەوا و تەنفیزکردنی جیهازی Infusion .
🔸 شێوازی حسابکردنی فلوود (موغەزی) بەپێی کات IV drip Calculation .
🔸وەرگرتنی خوێن Phlebotomy
🔸 گرنگترین هەنگاوەکانی پێش دورینەوەی برین لە تەواڕی .
🔸 شێوازەکانی بەنجکردنی برین .
🔸 ئەنجامدانی دورینەوەی برین Suturing .
🔸 دانانی سۆندەی خۆراک NG tube
🔸 ئەنجام دانی هێڵکاری دڵ ECG بە عەمەلی.
🔸 شێوازی مامەڵەکردن لەگەل حاڵەتی وەستانی دڵ Cardiac arrest
🔸کرداری بوژاندنەوەی دڵ و سییەکان CPR ( ACLS Protocol )
🔸کەی پێویستە کارەبا بدرێت لە نەخۆش DC shock.
🔸 باسکردنی حاڵەتی shock و جۆرەکانی Shock لە بەشی فریاکەوتن .
——————————
🔸 وانەکان لەلایەن ( عەلی یوسف ) بەکالۆریۆس لە زانستی پەرستاری ، خاوەنی بڕوانامەی TOT نێودەوڵەتی ، ئەندامی IMI Sweden سویدی بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و پەرستاری دڵ لە کلینکی تایبەت بە پسپۆری نەخۆشیەکانی دڵ لە نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵ ، ئەزموونی چوار ساڵ لە وتنەوە و رێکخستن کۆرس و بەڕێوەبەردنی زیاتر لە 40 کۆرسی پزیشکیی لەسەرجەم شارەکانی کوردستان دەوترێتەوە.
—————————-
🔸لە کۆتایی کۆڕسەکە بڕوانامە دەبەخشرێت بە بەژداربوان
——————————
🔸ڕێکخەری کۆڕس ( ئالان محمد عمر ) قوتابی بەشی پەرستاری و ئەندامی ڕێکخراوی شانە پڵەس
————————
🔻ناونیشانی بەڕێوەچوونی کۆڕسەکە :
-نەخۆشخانەی هەولێری نێودەوڵەتی ( Erbil international hospital ) - 100 مەتری - نزیک چواڕیانی مەخموور
—————————
🔺بۆ زانیاری زیاتر و بەژداریکردن :
Telegram
07512528180
Pediatric and Family medicine Symposium of the year -2023
On behalf of Sunlife.and Sahha iraq covered the symposium of the year for pediatric and family doctors In Erbil-Erbil international hotel
Respectful Speakers :
Dr. Zaher Tahir Gardi ( Consultant pediatrician )
(Program director-KHCMS Director of Erbil center-Arab board pediatric department).
Dr.Dawan Dilshad
(Pediatric Endocrinologist/ Lecturer at COM-HMU/Trainer at KHCMS)
Dr. Shayda Al-Talabany
(Family Medicine Specialist / Lecturer at COM-HMU)
Dr Abdulmateen Abdulrahman Shukri
(Board Certified Pediatrician / Lecturer at COM-UOD)
Chairman’s
Dr. Farman Zandi
(Consultant pediatrician/Head of KPS)
Dr. Kawes Zangana
(Consultant Pediatrician / Assistant Prof. at COM -HMU)
Thank you very much for this wonderful Symposium, well appreciated.
بەشی دووەم- پێدانی بروانامە بە فێرخوازان
بەشی یەکەم -کۆتا رۆژی کۆرس بەخشینی بروانامە بەسەر فێرخوازان
رۆژی جیهانی منداڵا ناکامەکان
بەسپۆنسەری کۆمپانیای AstraZeneca باس لە نوێترین پێشکەوتنە زانستیەکان کرا بەبەشدرای پزیشکانی هەولێر و سڵێمانی و ئەندامانی شانە پڵەس
ئاخێوەرکان ئیڤێنت :
1-Dr-Sasan Loqa Hanna
2–Dr. Abdulrahman Al Nemri
3-Dr-Aso Faeq Salih
ڕێکخراوی شانە پڵەس
سڵاو بەڕێزان لە درێژەی کار و چاڵاکیەکانمان و لەسەر داواکاری زۆرینەی خوێندکارانی شاری هەولێر لە بەرواری 25-26-27 مانگی 12 هەڵدەستین بە کردنەوەی کۆڕسێکی پزیشکی لە شاری هەولێر بۆ سەرجەم بەشەکانی پزیشکی
🔸 وانەکان لەلایەن ( عەلی یوسف ) بەکالۆریۆس لە زانستی پەرستاری ، خاوەنی بڕوانامەی TOT نێودەوڵەتی ، ئەندامی IMI Sweden سویدی بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و پەرستاری دڵ لە کلینکی تایبەت بە پسپۆری نەخۆشیەکانی دڵ لە نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵ ، ئەزموونی چوار ساڵ لە وتنەوە و رێکخستن کۆرس و بەڕێوەبەردنی زیاتر لە 40 کۆرسی پزیشکیی لەسەرجەم شارەکانی کوردستان دەوترێتەوە.
کۆڕسەکە پێکدێت لە سەرجەم بابەتە عەملیەکان وەک :
- فێربونی دانانی کانیولا ( IV Cannulation )
- فێربونی سەرجەم شێوازەکانی دەرزی لێدان ( IM , IV , SC , ID )
- خوێن ڕاکێشان و باسکردنی جۆرەکانی تیوبی تاقیگە Phlebotomy
- دانانی سۆندەی مەعیدە NG tube
- دانانی سۆندەی میز Foley Catheter
- دورینەوەی برین suturing
♦️ کات و بەرواری کۆرس :-
ڕۆژەکانی 25,26,27 مانگی 12
لە ڕۆژانی دووشەم ، سێیەم چوارشەم
کات : 9 بۆ 12 نیوەرۆ
🔸لە کۆتایی کۆڕسەکە بڕوانامە دەبەخشرێت بە خوێندکاران بە پشتگیری نەخۆشخانەی هەولێری نێودەوڵەتی.
————————
♦️ کۆڕسەکانمان لە نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵ بەڕێوەدەچێت.
🔹ناونیشانی بەڕێوەچونی کۆڕسەکە : هەولێر - نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵ - ١٠٠ مەتری - نزیک چوار ڕیانی مەخمور
———————-
کۆبوونەوەی ڕێکخراوی شانە پڵەس لەگەڵ فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی بەغدا لە سەنتەری خزمەتگوزانی مەسەلە بە مەبەستی تۆمارکردنی ڕێکخراوەکەمان لە العراق وە فراوانکردنی کارەکانمان لە تەواوی هەڕێمی کوردستان و تەواوی العراق..
کۆنفرانسی زانستی بەسپۆنسەری کۆمپانیای Novalac هۆڵەندی دکتۆر کارمێلۆ کوفاری پزیشکی پسپۆری منداڵان لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن وەک ئاخێوەر، باسی لەنوێترین بابەتە زانستیەکان کرد بەبەشداری زیاتر لە ١٠٠ پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە پسپۆرییە جیاجیاکاندا
سەرۆکی رێکخراوی شانە پڵەس بەشداری پڕۆژەی ناوبژیوانی و بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی لە عێراق کرد لە شاری هەولێر بەبەشداری ڕێکخراوە ناحکوومیەکان لە هەر چوار پاڕێزگای هەڕێم
سوپاسێکی بێپایان
بۆ نوێنەری دەستەی دەستپاکی هەڕێمی کوردستان
بۆ بەرپرسی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان
وە بۆ نوێنەری UNDP
Anti-corroption and arbitration in Iraq
(ACAI) project
مشروع التحکیم و مکافحة الفساد في العراق
پانێڵی “هەنگاوی دواتر لە زانکۆ” لەلایەن ڕێکخراوی .plus__organization و بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی .university ڕێکخرابوو بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی قوتابیان، کە پانێڵەکە چەندین بابەتی گرینگی لەخۆ دەگرت.
زۆر سوپاس بۆ سپۆنسەرەکانی پانێڵەکە
زۆر سوپاس بۆ هاوکارانمان.
.staff
.staff
وە زۆر سوپاس بۆ بۆ ڤیدیۆ و وێنەگرتنی پانێڵەکە بە هیوام هەردەم پاڵپشتی کاری جوان و بەسود بن.
پەیامی پیرۆزبایی رێکخراوی شانە پڵەس بۆ یەکەمبوونی ئەندامی رێکخراوەکەمان لە خەڵاتەکانی ڕوانگە ۲٠۲۳
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز " هێڤار عومەر " هاوڕێگەمان لە رێکخراوی شانە پڵەس بە بۆنەی یەکەمبوونت لە خەڵاتەکانی ڕوانگە ۲٠۲۳ بەشی " فلیمسازی "بەڕاستی بیرماندەخایەوە کە هەموو دەستپێکێک قورسە و هەندێک جار مەحاڵە، بەڵام بەڕاستی دەتوانیت ئەنجامی بدەیت، گەر سەیری شوێنێکی دووربکەیت، کەمێک سەرم نزم دەکەیتەوە تەسلیم دەبیت، بەڵام خودا و حەقیقەت پێت دەڵێت: سەرت بەرزبکەوە، بەڕاستی خەونەکان دەگەنە جێ..
گەرمترین پیرۆزبایت ئاڕاستە دەکەین و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیت بۆ دەخوازین.
رێکخراوی شانە پڵەس بەشداری یەکەمین دیدارى سێنتەرەکانى پەرەپێدانى کار (CDC)ى کرد
بەئامانجى ناساندنى سێنتەرەکانى پەرەپێدانى کار (CDC) و سودوەرگرتن و هاوبەشیکردنى ئەزمونى سێنتەرەکان لەگەڵ یەکتر، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەهەماهەنگى کۆنسڵگەرى گشتى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان یەکەمین دیدارى سێنتەرەکانى پەرەپێدانى کار (CDC) بەڕێوەبرد.
لە ڕۆژانى (28-29 /10 /2023) لە هۆڵى کۆبونەوەکانى هۆتێل شیراتۆن لە شارى هەولێر،
هەر لەدریژەی دیدارەکە (محمد عبدالقادر عبداللە)
سەرۆکی ڕێکخراوی شانە پڵەس کۆمەلێک پیشنیاری پێشکەش بە رێکخەران کرد داوای سازدانی فروم لەسەر C.D.C بەبەشداری پێکردنی سەندیکاکانی پزیشکی لقی هەولێر (سەندیکای: پزیشکان ،ددانسازی، دەرمانسازی، کارمەندانی تەندروستی، بایۆلۆجی، کیمیا، فیزیا) بۆ ئەوەی هەیکەلییەی کاری پیشەیی نەخۆشخانە تیبەتەکان و سەنتەرییەکان ئامادەکەن بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بۆ ڕاهێنانی کارمەندان و ئەندامانی سەندیکاکان بۆدۆزینەوەی هەلی کار.
هەر لە دڕێژەی پێشنیارەکە (محمد عبدالقادر عبداللە )ئاماژەی بەوە دا :لەبەر ئەوەی کێشەیەکی زۆر گەورە لە پڕۆگرامی زانکۆکانی هەرێم هەیە بە زانکۆی حکومی و تایبەتەوە، ئەو بەشانەی کە ئێستا لە زۆربەی زۆری زانکۆکان بەردەستن هەمان ئەو بەشانەن کە لە ساڵانی ٧٠ حەفتاکان دروستکران بۆ دروستکرنی کارمەند بۆ دەزگا حکومییەکان، بەڵام ئێستا کەرتی تایبەت ساڵانە 45% هەلی کاری تازە دەستەبەردەکەن. ئێستا بەو پێیەی داواکاری بازاڕ جیاوازە لەگەڵ ساڵانی پێشوو بۆیە دەبێت لە ئێستاوە گۆڕانکاری گەورە بکرێت، ناکرێت هەموو زانکۆکان هەمان بەشیان هەبێت بە زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان. بۆیە دەبێت بەشی تازە بکرێنەوە:
1. پەیمانگا – چاندنی قژ
2. زانکۆ – پەیمانگا / جوانکاری بە هەموو بەشەکانی
3. زانکۆ – پەیمانگا / پاکتاوی و ئینفێکشن کۆنترۆڵ
4. کۆلێژی پەرستاری بەشی چاودێری چڕ ICU و CCU
5. پەیمانگای سونەت کردن بە ئامێری سەردەم Circumcise
6.پەیمانگای پسپۆڕی بیستن و ئاخافتن
Audiology.
7. گۆڕینی چەند پەیمانگا و کۆلێژ ێک( یاریدەدری تاقیگە، پەیمانگای دەرمانسازی، کە ٤٠٠٠ دەرمانساز بێکارن، یاریدەدەری دەرمانسازمان بۆ
چییە؟!
تێبینی// لەبەر نەبوونی ئەو بەشانە لێرە، 50% ی کارمەندانی بیانی (عەرەب، تورک، فارس، سوری...) خاوەن ئەم پیشانەن لە هەرێم
سوپاسێکی بێپایان بۆ دکتۆرە کەتان بۆ بانگهێشت کردنمان بۆ ئەم دیدارە
واش بڕیارە سەرجەم گفتوگۆ و بۆچونەکانى ئەو دیدارە، لەو چوارچێوەى کۆمەڵە پێشنیازێکدا گەڵاڵە بکرێن و دواتریش بکرێنە نەخشەڕێى کارى داهاتوى سێنتەرەکانى پەرەپێدانى کار (CDC) لە زانکۆکان.
Dear Chai mama
On behalf of Shana Plus Organization thank you for being our Sponsor.
With your support and Contribution , our activity will ensure that our work is quality and different…
چای مامەی ئازیز
بەناوی ڕێکخراوی شانە پڵەس سوپاس بۆ سپۆنسەرکردنمان.
بە پشتگیری و بەشداریکردنتان لە چالاکییەکەمان دڵنیای دەدات لەوەی کە کارەکانمان کوالیتی و جیاوازن...
چاکەی مامە چاکە..
Dear Jay Kurdi burger
On behalf of Shana Plus Organization thank you for being our Sponsor.
With your support and Contribution , our activity will ensure that our work is quality and different…
جەی کوردی بەرگەری ئازیز
بەناوی ڕێکخراوی شانە پڵەس سوپاس بۆ سپۆنسەرکردنمان.
بە پشتگیری و بەشداریکردنتان لە چالاکییەکەمان دڵنیای دەدات لەوەی کە کارەکانمان کوالیتی و جیاوازن...
Dear Sam printing
On behalf of Shana Plus Organization thank you for being our Sponsor.
With your support and Contribution , our activity will ensure that our work is quality and different…
پەراوگەی سامی ئازیز
بەناوی ڕێکخراوی شانە پڵەس سوپاس بۆ سپۆنسەرکردنمان.
بە پشتگیری و بەشداریکردنتان لە چالاکییەکەمان دڵنیای دەدات لەوەی کە کارەکانمان کوالیتی و جیاوازن...
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لە درێژەک کار و چاڵاکیەکانمان ڕێکخراوی شانە پڵەس و زانکۆی Knowledge هەڵدەستن بە ئەنجامدانی پانێڵێکی تەواو جیاواز بۆ قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەژێر ناونیشانی ( هەنگاوی دواتر )
پانێڵەکە لە بەرواری 4 / 11 ڕۆژی شەممە بەڕێوەدەچێت لە زانکۆی knowledge کاتژمێر 2:00 دوایی نیوەڕۆ دەست پێدەکات تاوەک و کاتژمێر 4:30
ئەم پانێڵیستە ئازیزانەی لەگەڵمان دەبن :
🔸ئەندازیار کێوان حەسەن ئەندازیار و ڕاوێژکاری تەکنەلۆژی بە بابەتی “ئایندەی تەکنەلۆژیا” لەگەڵمان دەبێت
🔸ڕوان عبدالمجید بابان ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی بە بابەتی “پاڕادایم” لەگەڵمان دەبێت
🔸م.ئافتاو نصرالدین ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی بە بابەتی “پەرەپێدان بە خود” لەگەڵمان دەبێت
🔸دکتۆر باواجی کەریم ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی و کارگێڕی بە بابەتی “چۆن قوتابی هەوڵی سەرکەوتن بدات” لەگەڵمان دەبێت
🔹 پێشکەشکار و ڕێکخەری پانێڵەکە “ئالان محمد” قوتابی بەشی پەرستاری
▫️پانێڵەکە بە سپۆسنەری:
•photocopy Sam
•chai mama company
•JK burger
ناونیشان 📍
هەولێر - شەقامی کەرکوك - زانکۆی Knowledge
ئامادەبوون لەم پانێڵە بەبێ بەرامبەرە ئامادەبوان پێویستە داخڵی ئەم گروپە ببن لە تێلێگرام و ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە ڕێگەی لینکێکەوە کە لەم گروپە داندراوە:
https://t.me/nextpaneel
“بەناوی خودای گەورە و میهرەبان”
(بۆ یەکەمجار کۆڕسێکی بنچینەکانی چاودێری چڕ ICU)
“بە ڕێگای ئۆنڵاین”
🔸مژدەتان لێبێت ئازیزان و تەندروستکاران لە درێژەی کۆڕسەکانمان هەڵدەستین بە کردنەوەی کۆڕسێکی گرینگ و پێویست بۆ قوتابیان و دەرچوانی بەشە پزیشکیەکان سەبارەت بە چاودێریکردنی نەخۆش لە ژوری چاودێری چڕ.
🔸 وانەکان لەلایەن ( عەلی یوسف ) بەکالۆریۆس لە زانستی پەرستاری ، ئەندامی IMI Sweden سویدی بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و خاوەنی بڕوانامەی ACLS ، پەرستار و بەرپرسی پشکنینەکان لە کلینکی پسپۆری دڵ ، ئەزموونی سێ ساڵ لە وتنەوە و رێکخستن کۆرس و بەڕێوەبەردنی زیاتر لە 30 کۆرسی پزیشکیی لەسەرجەم شارەکانی کوردستان دەوترێتەوە.
🔹ڕێکخەری کۆڕس “ئالان محمد” خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی پەرستاری خاوەن ئەزموونی ڕێکخستنی چەندین کۆڕسی پزیشکی و خاوەن گروپی AMG و ئەندامی ڕێکخراوی تەندروستی شانە پڵەش.
هەفتەی یەکەم : بنچینەکانی ICU
هەفتەی دووەم : بنچینەکانی CCU
———————————
🔸تایبەتمەندییەکانی کۆڕسەکە
▫️کۆڕسەکە بە ڕێگای ئۆنڵاین دەبێت و وانەکان تۆمار دەکرێن و بۆ فێرخوازە ئازیزەکانمان دەمێنێتەوە هەر کاتێک بیانەوێ دەتوانن سود لێ وەربگرن.
▫️بڕوانامەی کۆڕسەکە لە کۆتایی کۆڕسەکە دەبەخشرێت بە قوتابییان بە پیدی ئێف بە پشتگیری ڕێکخراوی تەندروستی باوەڕپێکراوی “شانە پڵەس”
▫️قوتابیان چەندین پیدی ئێفی گرینگ و تایبەتیان بۆ دادەندرێت بۆ خوێندن.
————————————
🎁نرخی کۆڕسەکە🎁
🔺لەبەر باری دارایی فێرخوازانی ئازیز کۆڕسەکە نرخەکەی تەنها 5 هەزار دینار دەبێت بە هەموو تایبەتمەندییەکانەوە کە بە ڕێگای فاست پەی دەدرێت.
———————————-
بۆ بەژداریکردن و ناو تۆمار کردن بۆ کۆڕسەکە نامە بنێرن بۆ :
Telegram
Viber : 07512528180
١٠-١٠-٢٠٣
ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی پیرۆز بێت.
بۆ هەرکەسێک کە هەست بە غەم و دڵتەنگی دەکات، ڕۆژەکان تێدەپەڕن و دڵنیابن خۆشی و گەشبینیش دەبینن 🌸
هەموو لایەک دەروون تەندروست باش بن ❤️
health
سڵاو بەڕێزان لە درێژەی کار و چاڵاکیەکانمان و لەسەر داواکاری زۆرینەی خوێندکارانی شاری هەولێر هەڵدەستین بە ڕێکخستنی کۆڕسێکی پزیشکی بۆ قوتابیان و دەرچوان و ئارەزومەندان و فێرخوازانی زانستی پزیشکی.
بەهۆی دەست پێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن کۆڕسەکە بەپێی مەجالی خوێندکاران ڕێکدەخرێ کە بەم شێوە دەبێت، چوار ڕۆژ دەخایەنێ بە دوو هەفتە تەنها ڕۆژانی هەینی و شەممە لە مانگی 10 کۆڕسەکە بەڕێوەدەچێت.
🔸 وانەکان لەلایەن ( عەلی یوسف ) بەکالۆریۆس لە زانستی پەرستاری ، ئەندامی IMI Sweden سویدی بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و خاوەنی بڕوانامەی ACLS لە لایەت دامەزراوەی AHA ، ئەزموونی سێ ساڵ لە وتنەوە و رێکخستن کۆرس و بەڕێوەبەردنی زیاتر لە 30 کۆرسی پزیشکیی لەسەرجەم شارەکانی کوردستان دەوترێتەوە.
◽️ بابەتی کۆڕس “بەیانیان” لە ( گرینگترین پڕۆسیجەرەکانی نەخۆشخانە ) کات 9:00 بۆ 12:00 کە پێکدێت لە :
-کانولا دانان و دانان و دانانی مغدی
-حاڵەتی شکاوی و لە گەچگرتنی شکاوی Back slab
-سەرجەم جۆرەکانی دەرزی لێدان
-خوێن ڕاکێشان و جۆرەکانی تیوبی تاقیگە
-دانانی سۆندەی مەعیدە NG tube
-دانانی سۆندەی میز Foly Cather
-جۆرەکانی دورینەوەی برین suturing
——————————-
🔸لە کۆتایی کۆڕسەکە بڕوانامە دەبەخشرێت بە خوێندکاران بە پشتگیری نەخۆشخانەی هەولێری نێودەوڵەتی
————————
کۆڕسەکانمان لە نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵ بەڕێوەدەچێت.
🔹ناونیشانی کۆڕسەکە : هەولێر - نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵ - ١٠٠ مەتری - نزیک چوار ڕیانی مەخمور
———————-
🔺 بۆ ناو تۆمار کردن پەیوەندی بکەن یاخود نامە بنێرن بۆ ئەم هەژمارانە:
07512528180
Telegram:
25-9-2023 💊
لە ڕۆژی جیهانی دەرمانسازان، سەرۆکی ڕێکخراوی شانە پڵەس هەڵسا بە پێشکەشکردنی وتارێک و خەڵات کردنی ئەندامانی دەرمانساز بە مەبەستی هاندان و بەردەوامی 💊
ڕۆژی جیهانی دەرمانسازان پیرۆز بێت. 💊🥀
25-9-2023
لە ڕۆژی جیهانی دەرمانسازان، سەرۆکی ڕێکخراوی شانە پڵەس هەڵسا بە پێشکەشکردنی وتارێک و خەڵات کردنی ئەندامانی دەرمانساز بە مەبەستی هاندان و بەردەوامی 💊
ڕۆژی جیهانی دەرمانسازان پیرۆز بێت. 💊🥀