گوندی هەڵۆنە Gwnde Halona
Halona
ئەمڕۆ 10\10\2023 چلەی کۆچ کردو فەرماندەو تێکۆشەری دێرین کاک لشکر حاجی ابراهیم
پرسەنامە
بەداخەوە ئەم شەو هەواڵی كۆچی دوایی فه رمانده و تێکۆشەر و که سیاتی دیاری عەشیرەتی شیلانه کاک ( لشکر حاجی برایم )مان پێگەیشت
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و تەواوی خزمان و کەسو کاری دەکەین لەخودای گەورە و میهرەبان داواکارین بیخاتە ژیر سۆز و ڕەحمەت و میهرەبانی خۆی و بەبەهه شتی بەرین و نەبڕاوەی خۆی شادی بکات ان شاءاللە
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ راجعون
24 ی 8 ی 2023
سڵاوی خواتان لێبێ خزمان و دۆستان کاک لشکر حاجی ابراهیم باری تەندروستی ناجێگیرە جا بۆیە داواتان لێ دەکەین لە دوعاکانتان بێبەشی مەکەن لەم ڕۆژە پیرۆزەی هەینی ان شاء اللە خوای گەورە شیفای دەدات
پرسە
غەمبارونیگەرانین بەهەواڵی کۆچی دوای شۆڕش محمود هەڵۆنەی ناسراوبە شۆڕش محمود شەمسەخان دوای مل ملانێ چەندمانگێک لەگەڵ نەخۆشی ئەمڕۆلەشاری سلێمانی ژیان ئاوای لەکەس وکاروخزمانی کرد لێرەوە پرسەوسەرەخۆشی لەکەس وکاری دەکەین و دواناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت خوودا بیخاتە ژێر ڕووحم وبەزەیی خۆیەوە و بەبەهەشتی بەرینی شادبکات
ٳنالله وٳناٳلیەڕاجعون
29/7/ 2023
إِنَّاللەِِّ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
﷽
قَالَ الله تَعَالی
( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة )
( وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ راجعون
لـەگـەڵ ڕازیـبـونـمـان بـەقـەدەری خـوای گـەورە ئـیسـتـا
(حاجی عبدللە هەڵۆنەیی) وەفاتی کرد گەڕایەوە بەر ڕەحمەتی خودا داواکارم لەخوای گەورە حاجی عبدللە بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبوری هەموو لایەک بدات ان شاء اللە 2023/6/26
بەداخەوە ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٥/١٣
پورە گوڵێ خێزانی کاکە حمەی خاڵە سوارەی هەڵۆنێ
کۆچی دوایی کرد داواکارین لەخوای گەورەی لێی خۆشبێت و جێگای بەهەشت بێت إن شاء اللە
سروشتی جوان و دڵ ڕفێنی گوندی هەڵۆنە
چەند وێنەیەکی جوانی گوندی هەڵۆنە Gwnde Halona
25/4/2023
دەستی (هاوکار عومەر) خۆشبێ بۆ ناردنی وێنەکان
گوندە جوانەکەمان هەڵۆنە 21/3/2023
دیمەنی ئەمڕۆی گوندە جوانەکەی گوندی هەڵۆنە Gwnde Halona 9\2\2023
دەست خۆش بۆ چرکاندنی وێنەکان لەلایەن محمد عومەر
کورتە نووسینێک دەربارەی عەشیرەتی شیلانەی دەڤەری مەرگە لە باشوری کوردوستان
(وێڕای دەست خۆشی وەرگیراوە لە کاک ژیار احمد)
بە نزیکەی دەوروبەری ساڵانی (۱۷۳۰ بۆ ۱۷٤۰ ی زاینی) بوو کە (نادر شای ئەفشاری) لەشکرکێشی کرد بۆ سەر بەغداد، هێزەکەی نادرشا شکا و بەبێ دەستکەوت گەڕانەوە بۆ وڵاتی ئێران، کاتێک گەڕانەوە بۆ وڵاتی ئێران لەبەر دەستکورتی و برسیەتی دەستیان کرد بە تاڵانکردنی کوێستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردوستان بە تایبەتی ناوچەی مامەشان بە دیاریکراوی گوندی پەسوێ. لە پەسوێ سێ برا هەبوون بە ناوەکانی ۱- کوێخا پیرۆت ۲- ڕەجەب ۳- شوانە
ئەو سێ برایە تاڵانیەکەیان پێ قبووڵ نەکرا بۆیە سەرهەنگێکی نادرشایان تیرۆر کرد و کوشتیان، پاشان ئەو سێ برایە چوون بەرەو کوێستانەکانی ناوچەی پشدەر، ئەوجار لەوێش نەمانەوە چوون بەرەو گوندی دێلۆ و مێرتکەی مامەشان، وام بۆ دەرکەوتووە کە سێ برایەکە بۆخۆشیان هەر مامەش بوون و خەڵکی پەسوێ بوون، ئەوجار لەوێش نەمانەوە چوون بۆ بەری مەرگە بۆ گوندی (هەڵۆنە)، ئەوجار نەوە و نەتیژەی ئەو سێ برایانە بڵاوبوونەوە بە چەندین گوندی دیکەی بەری مەرگە بۆ نموونە بەردەشان، بنگرد، بێموشە، گەلێک دێهاتی دیکەش ....
نەوە و نەتیژەی ئەو سێ برایانە ناوی خۆیان کردبوو بە شیلانەی کە هەتا ئێستا بە تەواوی بۆم ڕوون نەبۆتەوە مانایەکەی چییە، هەرچەند زۆرێک دەڵێن ئەوانە پێیان گوتراوە (شیرانەی)، ئەدی شیرانەی مانای چییە؟ (شیر) بریتییە لە تیغێکی دەمپانی درێژ، کوردەواری دەڵێن شیر و تیر، شیرانەی بە واتای ئەو کەسانەی شیریان بە دەستەوە بووە، ئەوەش وەکو نیشانەیەکی ئازایەتی و دەستوەشێنی پێیان گوتراوە، بە تێپەڕبوونی کات پیتی (ر) گوڕدراوە بە پیتی (ل)، شیرانەی بووە بە شیلانەی، شایانی ئاماژەکردنە کاتێک لە سەرەتای ساڵانی ۱۸۰۰ی زاینی قات و قڕی ڕوو لە دەشتی لاجانێ دەکات، مامەشەکان لەگەڵ سەرۆک هۆزەکەیان کە (هەمزە ئاغای گوڵاوی ئاغا) بووە، دێن بۆ دەڤەری مەرگە و لەوێ پێشوازیەکی گەرمیان لێدەکرێت لەلایەن شیلانەیەکان.
سەرچاوەکانی بابەت:
۱- پەرتووکی (مامەشنامە - باپیر ئاغای مامەش)
۲- گفتووگۆکردن لەگەڵ بە تەمەنەکانی هۆزی مامەش و شیلانەکان وەرگیراوە لە لاپەڕەی عەشیرەتی مامەش
دەست خۆشی لە هاوبەش عومەر دەکەین بۆ ناردنی وێنەکان
گوندی هەڵۆنە Gwnde Halona
هیوادارین بەزووترین کات بکەوێتەبواری جێ بەجێ کردنەوەوزیاترئاوڕلەگوندنشینان بدرێتەوەبۆڕێگەگرتن لەچۆڵ بوونی گوندەکان..
إِنَّاللەِِّ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
﷽
قَالَ الله تَعَالی
( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة )
( وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ راجعون
لـەگـەڵ ڕازیـبـونـمـان بـەقـەدەری خـوای گـەورە ئـیسـتـا
(حاجی محمد فەقی وسو هەڵۆنەیی) وەفاتی کرد گەڕایەوە بەر ڕەحمەتی خودا داواکارم لەخوای گەورە حاجی محمد بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبوری هەموو لایەک بدات ان شاء اللە 2022/11/27
پرسە...
ڕووداوی هــاتوچۆ، پیاوێکی بۆخوا سوڵحاوی لێسەندین،، مامۆستا عبداڵڵە بۆسکێنی، ئەمڕۆ بەڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا...
بەناوی دانیشتوان وخزمانی گوندی هەڵۆنەپرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی م.عبداڵڵەو خزمان و دۆستانی دەکەم دەپاڕێینەوە لە یەزدانی بەرز، کۆچ کردوو بەبەهەشتی خۆی شادبکات و سێبووری و ئارامی بە کەسوکاری ببەخشێ. هیوای زووچاک بوونەوەش بۆ زامداران دەخوازین..مامۆستاماوەی یەک ساڵ ووتاربێژووپێش نوێژی مزگەووتی گوندی هەڵۆنەبوو
انا اللە وانا الیە راجعون
مامۆستا سەرەڕای یەکەمی کۆلێژی شەریعەی اسلامی، وەستایەکی زیرەک و بەویژدانــی بواری کۆنکرێت و بینا سازیدا
10-3-2022
ماڵئاوامام مصطفی
بەیانی ئەمڕۆ کاک مصطفی هەڵۆنەی کۆچی دوای کردخوودالێی خۆش بێ وجێگای بەهەشت بێ ٳن شاء الله
خووداسەبووری هەموولایەک بدات
ٳناللەوٳناٳلیەڕاجعون
19-1-2022