Rona Health

Rona Health

Rona Health

For healthcare and medical information ✪

کوردی | English

سڵاو
ڕۆژانە و ھەفتانە زانیاری پزیشکی و بابەتی تەندروستیتان پێ ئاشنا دەکەین
بۆ ئەوەی تەندروستی خۆمان و خێزان و دەوروبەرمان بپارێزین

پڕۆژەیەکی تایبەتە بە خوێندکارانی بەشە پزیشکیەکان و ئەو کەسانەی تەندروستی خۆیان لا گرنگە

بەشداربە لەگەڵمان بۆ ئاشنابوون بە ژیانێکی تەندروست

Hi

every weeks i will share medical and health informations with you to provide a good health for oursel

04/10/2023

چی بکرێ بۆ کەسێک ڕەبۆی هەیە و لەناکاو هەناسەی تەنگدەبێت یا نامێنێت ..؟!

ئەوکەسانە دەرمانی تایبەتیان هەیە کە دەبێ لەوکاتە پێیان بدرێت بۆ گەڕانەوە بۆ بارودۆخی ئاسایی بەڵام ئەگەر دەرمانی پێنەبوو !..

سەرەتا پەیوەندی بە ئەمبوڵانسەوە دەکەیت
١- دڵنیابەرەوە لەوەی کە ڕێڕەوی هەوا هەیە ، نابێ کەسەکە جلی توندو تەسکی لەبەربێت ، ئەگەر شوێنەکە داخراوبوو هەوڵدە پەنجەرە بکەیتەوە یا بیبەیتە شوێنێکی کراوە

٢- کەسەکە دابنیشێنە با بە دەستەکانی لێواری کورسیەکە ئەو شوێنەی لێیدانیشتووە بیگرێ ، پاڵی مەکەوێنە ، نابێ لەسەر تەنیشت پاڵکەوێ

٣-پێی بلێ کە هەناسەی قوڵ و درێژ هەڵمژێت

٤-نەخۆشەکە ئارام بکەرەوە بەو بەشێوەیەک کە هەست بە
ترس نەکات

20/09/2023

گورچیلەکان یەکێکن لە ئەندامە سەرەکییەکانی جەستە، خوێن لە ژەهر پاک دەکەنەوە و کاری پاڵاوتن دەکەن، هەر گورچیلەیەک ٢٠ بۆ ١٥٠ لیتر خوێن دەپاڵێوێت، نزیکەی لیترێک بۆ دوو لیتر میز بەرهەمدەهێنێت.

بەگوێرەی سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمریکادا لە ١٠ کەس یەک کەسی تازە پێگەیشتوو لە ئەمریکادا بەدەست نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەوە دەناڵێنێت، رێژەکەش لە ئێستادا زیادیکردووە.

سکای نیوزی ئیماراتی لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، پسپۆران ئاماژەیان بەوە کردووە زیادبوونی نەخۆشییەکانی گورچیلە ئەوەیە نەخۆشەکان لە سەرەتادا نیشانەیان نییە بەڵام لەگەڵ خراپبوونی نەخۆشییەکە نیشانەکان سەرهەڵدەدەن و سەردانی پزیشک دەکەن.

بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەڕەکە ئاماژەی بە 9 نیشانە کردووە کە دەریدەخەن تەندروستیی گورچیلەکان لە مەترسیدایە و پێویستیان بە چارەسەرە، ئەوانیش:

یەکەم: گۆرانکاریی لە میزکردن و رەنگی میزدا.

دووەم: ئاوسانی دەست و قاچەکان.

سێیەم: تەنگەفەنەسی هۆکارەکەی کۆبوونەوەی ئاوە لە سییەکان و گورچیلەکان بە باشی ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن.

چوارەم: هەستکردن بە تامی کانزایی لە دەمدا، هۆکارەکەی زۆربوونی ژەهرە لە خوێندا.

پێنجەم: لاوازبوونی تەرکیز و تێکەڵاوبوونی یادەوەرییەکان.

شەشەم: بوونی ئازار لە خوار پشتدا.

حەوتەم: ماندوێتی و شەکەتی بەردەوام.

هەشتەم: سەرگێژخواردن و دڵتێکهەڵاتن.

نۆیەم: گرژبوونی جەستە و بەردەوام هەستکردن بە سەرما…

~•~•~•~•~•~•~

بۆ سوود و زانیاری زیاتر لە گەڵمان بن لە: 👇🏻

فەیس بوك:
https://www.facebook.com/RonaNet1?mibextid=LQQJ4d

ئینستاگرام:
https://instagram.com/rona_health?igshid=MzRlODBiNWFlZA==

تێلێگڕام:
https://t.me/rona_net

14/09/2023

سوودەکانی خواردنەوەی ئاو بە دانیشتنەوە

• ماڵپەڕی بۆڵد سكای لەزاری شارەزایانی تەندروستیەوە بڵاوی كردۆتەوە: خواردنەوەی ئاو لەكاتێكدا بەپێوەبیت، دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندرووستی، بۆیە پێویستە ئاو یان هەر شلەیەكی تر بە دانیشتنەوە بخورێتەوە.

• شارەزایان باس لەوەدەكەن: خواردنەوەی ئاو بەپێوە زیان لەبەشێكی رێڕەوی (بۆری) خواردن و خواردنەوە دەدات ئەوەش دەبێتە هۆی درووست بوونی برین لەسەر ئەو ماسولكەیەی بۆڕی خواردن و خواردنەوە بە گەدەوە دەبەستێتەوە(سورێنچك).

• ڕوونیشكراوەتەوە کە خواردنەوەی ئاو بەپێوە زیان بە گورچیلەكان دەگەیەنێت، چونكە ئەو شلەیەی بەپێوە دەخورێتەوە زۆر بەجوانی ناپاڵێورێت و پێكهاتەی ناپێویست لەگەڵیدا دەچێتە خوێنەوە و تێكەڵ دەبێت، ئەگەر ئەوەش زۆر بخایەنێت و بەردەوام بێت، دەبێتە هۆی وەستاندنی گورچیلە.

• هەروەها خواردنەوەی ئاو بەپێوە چەندین زیانی تری هەیە لەوانەش لەش بەشێوەیەكی كەمتر سود لە ئاو و خواردنەوەكانی تر دەبینێت.
~•~•~•~•~•~•~

بۆ سوود و زانیاری زیاتر لە گەڵمان بن لە: 👇🏻

فەیس بوك:
https://www.facebook.com/RonaNet1?mibextid=LQQJ4d

ئینستاگرام:
https://instagram.com/rona_health?igshid=MzRlODBiNWFlZA==

تێلێگڕام:
https://t.me/rona_net

17/08/2023

گرنگترین سوودەکانی کەڵەشاخ:

١. ڕۆڵی هەیە بۆ کەم کردنەوەی ئازاری جومگەکان و گرژبوونیان.

٢. تێكچوونەکانی هەرس کەم دەکاتەوە.

٣. ئازارە جەستەییەکان کەم دەکاتەوە.

٤. پێست جوانتر دەکات و هەوکردن و زیپکە کەم دەکاتەوە.

٥. سووڕی خوێن باشتر دەکات.

٦. توانای سێکسی باشتر دەکات.

٧. دڵەڕاوکێ و خەمۆکی کەم دەکاتەوە.

٨. یارمەتیدەرە بۆ ئارام بوونەوەی جەستە.

٩. فشاری خوێن دادەبەزێنێت.

هەر بۆیە پێغەمبەری خوا ‎ﷺ فەرموویەتی :
( الحجامة شفاء لكل داء إلا السام، اى الموت )
واتە: کەڵەشاخ گرتن شیفا و چارەسەرە بۆ گشت نەخۆشییەك تەنها مردن نەبێت.

#کەڵەشاخ




~•~•~•~•~•~•~

بۆ سوود و زانیاری زیاتر لە گەڵمان بن لە: 👇🏻

فەیس بوك:
https://www.facebook.com/RonaNet1?mibextid=LQQJ4d

ئینستاگرام:
https://instagram.com/rona_health?igshid=MzRlODBiNWFlZA==

تێلێگڕام:
https://t.me/rona_net

12/08/2023

Hospital units :
یەکەکانی نەخۆشخانە

1. ICU (intensive care unit) :یەکەی چاودێری چڕ بۆ یەکێک کە نەخۆش بێت و پێویستی بە چاودێری چڕ و بەردەوام هەبێت، یان ئەوانەی کە نەشتەرگەریان بۆ دەکرێ

2. CICU & CCU (cardiovascular intensive care unit) : یەکەی چاودێری چڕی دڵ، ئەو یەکەیە تایبەتە بە چاودێری کردنی ئەو نەخۆشانەی کە توشی نەخۆشیە جۆراو جۆرەکانی دڵ بوون

3. NICU (neonatal intensive care unit) : یەکەی چاودێری چڕی منداڵان، ئەو یەکەیە تایبەتە بە منداڵی تازە لە دایک بوو تا تەمەنی مانگێک

4. PICU (pediatric intensive care unit) : یەکەی چاودێری چڕی منداڵان کە بۆ منداڵانی یەک ساڵ تاوەکو سەرو 12 ساڵانە

5. Surgical unit : یەکەی نەشتەرگەری، کە تێیدا چاودێری تەندروستی ئەو نەخۆشانە دەکرێت کە نەشتەرگەریان ئەنجامداوە

~•~•~•~•~•~•~

بۆ سوود و زانیاری زیاتر لە گەڵمان بن لە: 👇🏻

فەیس بوك:
https://www.facebook.com/RonaNet1?mibextid=LQQJ4d

ئینستاگرام:
https://instagram.com/rona_health?igshid=MzRlODBiNWFlZA==

تێلێگڕام:
https://t.me/rona_net
#زانیاری

Videos (show all)

هۆکارەکەی ئەوەیە کەوا ساردی کاردەکاتە سەر بەشەرەقەکەی سەرەوەی ناودەم  کە بەرپرسیارە لە گواستنەوەی هەستەکان لەڕێی دەمارەڕ...
‏(gastric sleeve) نەشتەرگەری بڕینی مەعیدە کە کردەیەکە بۆ دابەزاندنی کێش بە ڕێگای نەشتەرگەری بۆ قەڵەوەکان .ئەو خواردنەی ک...
باشترین خواردنەکان بۆ وەرزی هاوین