Rekan English trainer
ڕاهێنەرئ نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی🇺🇸 هاوکارت ئەبم تا بتوانیت بە ئینگلیزی قسەبکەیت
هەر بەجدی ! ئەگەر ئینگلیزیەکەت باشە ؟ وەڵام بدەرەوە
ببە خاوەمی خەڵاتی پاکێجی کۆرسی قسەکردن🎁
#الانجليزية
قەل بە قەلی وت ڕوت ڕەشبێت 😁
ئەم ئیدیەمە لە ئینگلیزیدا بریتیە لە
The pot calling the kettle black
واتە ئەوەی کەسێک ڕەخنە لە کەسێک دەگرێت لە کاتێکدا خۆشی هەمان کێشە و هەڵەی هەیە
تۆش وشەیەک یان ڕستەیەک زیاد بکە بۆ ئەو دەفرە لە کۆمێنت
خەڵاتی تۆپ فان ئەکەین ئەم هەفتەیە 💐🎁
چاوپێکەوتنی کار ؟ 😳👩💼
خوێندکاری زانکۆمان لەگەڵە؟ لە چ بەشێکیت؟
#الانجليزية
خۆزگە زووتر دەستم پێدەکرد!
لەم یەک دوو ڕۆژە پیاوێکی بەڕێز پەیوەندی پێوە کردم، پێی وتم کە ئاستی زمانی ئینگلیزیەکەی لە ماوەی ٢ مانگ باش نەکات ناتوانێت گەشت بکات بۆ دەرەوە، لە کاتێکدا گەورەترین ئۆفەری ئیشی لەو وڵاتە پێشکەش کراوە. و قورسە بتوانێت لە ٢ مانگ ئینگلیزیەکەشی زۆر باش بکات😟
زۆرینەی ئەوانەی پەیوەندیم پێوە دەکەن، ئەوانەن کە لەپر پێویستیان بە زمانی ئینگلیزیە و کاتی زۆریان کەبەردەست نەماوە. ئەوان لە هەموو کەس زیاتر قەدری زمانی ئینگلیزی دەزانن.
ئەگەر تۆش ئەتەوێت وەکو ئەو کەسانە نەبیت دەست بە فێربوونی زمان بکە! لە ئێستاشدا نەبێت من دڵنیات دەکەمەوە لە داهاتوودا پێویستت بە زمان دەبێت بۆ :
🔶دەستکەوتنی هەلی کار
🔶بۆ گەشتکردن
🔶بۆ خوێندنی زانکۆ و ماستەر و دکتۆرا
ئێوەش خاڵێک بنوسن 👏
ئاسایی وەریگرە ❗️
ئەگەر لە کەسێکی بچوکتر یان کەم ئەزموونتر فێری وشەیەک بیت!
ئەمڕۆ خوێندکارێکم فێرئ ئەم وشەیەی کردم
Fishmonger : ئەو کەسانەی ماسی دەفرۆشن
تۆش لە کۆمێنت وشەیەک بنوسە لەگەڵ واتاکەی
چ وشەیەک زۆرترین ڵایکی بۆهات دەبێتە خاوەنی
کۆرسی قسەکردن ئاستی ١-٢-٣ 🎁
هەر بەجدی ئەتەوێت فێری ئینگلیزی بیت؟
ئەی قابیلە بۆچی لێرەین کاکە 😅
تۆ سەیر بکەن کەسێک ئەچيتە داوای ژن! ئەگەر نەیانیا پێی قابیلە بڵێ ئیتر من ژن ناهێنم 😂
ئەگەر جارێک لە فێربوونی ئینگلیزی شکستت هێنا! وازت هێنا ئەوە هەڵەی خۆتە ! چونکە ڕەنگە ئەو ڕێگایە باش نەبوبێت نەک لەبەر ئەوەی تۆ تەمەڵ بوویت!
ڕێک وەکو مناڵ کە سەرەتا دەست بە ڕۆشتن دەکات ڕۆژی ١٣٨ جار دەکەوێت بەس ڕۆشتنیش بە مەحاڵ نازانێت.
تەنها ئەونە بزانە کە :
یەکەم : کە فێربوون هیلاکی و کاتی دەوێت و لەخۆوە دروست نابێت
دووەم: خۆت بەراورد مەکە بە کەسی دیکە، تۆ ئەگەر بەس دەستت بە فێربوون کردبێت. سەرەکەوتویت
تۆش یەک خاڵ بنوسە کە چۆن فێری زمان بوویت! تا ئێمەش سود وەربگرین. جوانترین کۆمێنت دەبێتە خاوەنی خەڵاتی کۆرسی قسەکردن🎁🎁🎁
ئێوەش پرسیاری واتان لێکراوە😁
ناوێری بڵیی ئینگلیزی ئەزانم ، ئەڵێن ئەوە بە جیڕەی دەرگا ئەڵێن چی؟
یان ئەڵێن چۆن بە ئینگلیزی بڵێین ( بەسەرچاو).
کاتێک دەست بە فێربوونی زمان دەکەیت
ئاگاداری ئەم ٣ خاڵە بە
١- مەرخ نیە تۆ هەر وشویەکت بینی و بیستت، ئیتر ئەبێت بیزانیت
بۆ نمونە پێویست بەوە ناکا ئەم وشەیە بزانیت
pneumonoultramicroscopicsilicovolcanoconiosis
کە درێژترین وشەی زمانی ئینگلیزیە.😁
تەنها وشە بنچینەیەکان بزانە بەسە
٢- کاتێک وشەیەک یان ڕستەیەک فێردەبیت، بەکاریبهینە لە قسەکردنداو لەهەڵەکردن مەترسە.
٣- بەردەوامی گرنگترین خاڵی پڕۆسەکەیە، بەردەوام نەیت ئەوەشی فێربوویت بیرت ئەچێتەوە.
ئینجا کۆتا وشەی ئینگلیزی، کەفێربوویت چ وشەیەک بوو
بینوسە لە کۆمێنت❓
تۆش وەڵامی ڕاست دیاری بکە!
I am _____the bus 🚌
A) on
B) in
#الانجليزية
حاڵئ ئەو کەسانەی بەژێرنەوسەوە سەیری فیلمەکان دەکەن😂
ئەی تۆ ژێرنوس بەکاردەهێنیت؟
وشەیەک یاخود دەستەواژەیەک بنوسە کە کەفیلمەکان فێربوویت ؟
نمونە
Are you kidding me ?
ئاڕ یو کیدینگ می
بەواتای ئەوە دێت کە ئایا تۆ گاڵتەم پێدەکەیت یان ( ئەوە بەجدیە)
For example
Are you kidding me? I can't believe you forgot my birthday!
هاوڕێکەم بەم درامەیە فێری زمانی ئینگلیزی بووە و لە وڵاتی چین ماستەر ئەخوێنێت🇨🇳
لە کۆتایدا پرسیارێکمان داناوە، وەڵامی بدەرەوەو ببە بە خاوەنی چەند کتێبێکه تایبەتی ئینگلیزی🎁
#الانجليزية
بۆ چ هۆکار و مەبستێک دەتەوێت فێری زمانی ببیت؟
لە کۆمێنت بینوسە🤔❓
ئاستی زمانی ئینگلیزیەکەت دەزانیت؟
لە کۆمێنت تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزتان بۆ دادەنێم
ئاستی زمانی ئینگلیزیەکەت بنوسە بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەکەت بۆ بنێرین
Level 1
Level 2
Level 3
Level 4
دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە نمرەکانتان بنوسن لە کۆمێنت 🫡
یەک ڕێگ= شکست هێنان😃
بە ئینگلیزی بە بەهانە (بیانوو) دەڵێن چی؟
گەورەترین ڕێگری لەژیانی مرۆڤ و بەرەوپێشچونیی بریتیە لە بۆڵەبۆڵ کردن و بەهانە هێنانەوە!
نەشمیل خان فێری ئینگلیزی نابێت چونکە هەرچی کۆرس هەیە بەکەڵک نایەت ، بەس لە بنەڕەتدا خەتای نەشمیل خۆیەتی😁
، نەشمیل خان
بەهانەو بیانویی هەیە بۆ:
شکست
فێرنەبوونی زمان
زەرەرێک
بەدەست نەهێنانی ئیشێک
لەژیانی تۆدا هەرچیەک ڕویداوە ،قبوڵیکەوە بڕایەوە،لەجیاتی بۆڵەو بەهانە ئیشی زیاتری بۆ بکە!
بیرم یەت کە تازە لەزانکۆ تەخەروجم کرد، کۆرسکی ئینگلیزیمان ڕاگەیاند پارەی داتا شۆ و وایت بۆردەکەم لە دایکم وەرگت. دەیان نمونەم لایە کە خۆم لە شتێکدا شکستم هێناوە و دانم پیا ناوەو ودووبارە دەستم پێکردۆتەوە.
تۆش ئەگەر لە ڕابردوو نەوتووانیوە ئیشێک بکەیت، فێری زمانێک بیت، ئەونە باسی مەکەرەوە و بۆڵە بۆڵ مەکە چونکە هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت.
ئێستا ئیشی بۆ بکە ئێستا!
هیچ کات درەنگ نیە بۆ بوون بە کەسێکی باشتر و زیرەکتر✅
ئەگەر هاوڕایت ! بوچونی خۆت بنوسە لە کۆمێنت
#بڕگەی سفر تا سەدی ئینگلیزی. وانەی یەکەم
Preposition of time
وەڵامی ڕاست بنوسە.
I was born ____1998.
A) at
B) on
C) in
#الانجليزية
Clothes in English
کێ بلیمەتە لە ئینگلیزیدا🤔
چۆن بە ئینگلیزی بڵێم. ( چاکەتەکەم دادەنێم). لەکۆمێنت بینوسن
#الانجليزية
🫡کاتی تۆ جیاوازە لە کاتی خودا!
زۆر کات ئەوپەڕی هەوڵی خۆت دەدەیت بۆ ئەوەی شتێک بەدەست بهێنیت!
بەڵام لەو کاتەی کە خۆت ئەتەوێت ناتوانیت ئەو شتە بەدەست بهێنیت کە پلانت بۆی داناوە.
هۆکار چیە؟
چونکە کاتی تۆ جیاوازە لە کاتی خودا. و خودا خۆی باشتر دەزانێت کە چ شتێک بۆتۆ گونجاوە و هەر خۆشی باشتر دەزانێت کە لە چ کاتێک بۆتۆ گونجاوە بەدەستی بهێنیت.
ئەوپەڕی هەوڵی تەواوی خۆت بدە
ئەگەر بەدەستت هێنا
ئەوە سوپاس بۆ خوا، بەدەستت نەهێنا هەر سوپاس بۆ خوادا
خێری تێدایە
بۆ ئینگلیزیش هەمان شتە، هەوڵی تەواوی خۆت بدە و ئەوەی تر بەخودا بسپێرە
ڕێزی بۆ ئەو کەسانەی
تەمەڵی،حەز ، ویست
پشتگوێ دەخەون و هەوڵی تەواوی خۆیان دەدەن
ئینجا ڕەسەمەکەش ئەگەر ڕەسمی سوڵتان سەلیم بوایە ڵایکتان ئەکرد 😁
جا ئەوە برادەرێک ئەمڕۆ ئەیوت ئەوە مامۆستا بە ئینگلیزی
بە خەسوو ئەڵێن چی 😂
ئێوە لە کۆمێنت بینوسن
******
کاکە فێربوونی زمان هەوڵدانی ئەوێت!
بیرم یەت ٢٠١٨ کۆرسێکم هەبوو یەکێک لە خوێندکارەکانم لە شاری کەرکوک هاتبوو بۆ ئەوەی بەشداری کۆرسەکەم بکا.
وتی مامۆستا ئاسایە بەشداری ٢ بکەم لە یەک کاتدا. وتم هۆکار چیە ئەونە بەجدی ئەتەوێت فێرببیت؟
وتی بەشی ئەندازیاریم تەواو کردووە و تەقدیمی هەر جێگەیەک ئەکەم ئەڵێت ئەبێت زمانی ئینگلیزی بزانیت!
بۆ ماوەی ٣ مانگ هەموو ڕۆژێک زۆر بەجدی بەشداردەبوو و زۆر هەوڵی دەدا. سوپاس بۆ خوا ئینگلیزیەکەی باشبوو.
دوای نزیکەی ساڵێک بینیمەوە وتی مامۆستا هەتا ماوم دووعای بەخێر بۆ ئەکەم ئێستا لە کارگەیەک دەوام دەکەم بە مووچەیەکی زۆر زۆر باش.
بۆ من ئەوە دڵخۆشیە بەجدی
ئێوەش بەشداری کۆرسی قسەکردن بکەن و جیاوازیەکە ببینن.
ئەرێ هەر بەجدی! ئەگەر پشتگیری کەسێک ناکەیت لە فێربوون!
گاڵتەشی پێمەکە ❌
ئەمڕۆ کەسێک پەیوەندی پێوە کردم. بڕواتان هەبێت ئەگریا 😓ئەیوت فێربوونی ئینگلیزی بۆتە گەورەترین کێشە بۆم. ناتوانم فێربم. ئەترسم.
دواتر کە قسەم لەگەڵ کرد بۆم دەرکەوت کە هاوڕێکانی گاڵتەیان پێکردووە و وتویانە ئەوە کەی ئینگلیزیە تۆ ئەیزانیت و تۆ قەت فێرنابیت.
تەنها یەک ئامۆژگاری لە من وەرگرن مەمنونتانم.
لە فێربوونی زماندا چەندێک کات و پارە سەرف بکەیت زەرەت نەکردووە. لە داهاتوو بەچەند قات وەریدەگریتەوە. شانازی بەخۆتەوە بکە👍👏
قسە لەم سەرەوە خۆشە؟ ئەم ڤیدیۆیە کەمێک دوورو درێژە. بەڵام وەعدت ئەیەمێ لەم ڤیدیۆیەدا ئەتوانیت فێری بازاڕکردن بیت لە زمانی ئینگلیزیدا.
بەشداری کۆرسی قسەکردن بکەن. لە ماوەی ٣-٦ مانگ تۆ دەتوانیت بە زمانی ئینگلیزی قسەبکەیت.
کۆرسەکە بەشێوەی ئۆنڵاین و ڵایڤە و ڤیدیۆکان بۆ هەمیشە لات دەمێنێتەوە.
نرخی کۆرسەکە پێش داشکاندن بریتیە بووە لە ٢٩ هەزار دوای داشکاندن بۆ هەر ئاستێک تەنها بڕی ١٠ هەزار دینار دەدەیت.
سێ دیاری بۆ ئەوکەسانەی ئەم دوو خاڵە جێبەجێ دەکەن:🎁
١- شەیرکردنی پۆستەکە لای خۆت.
٢- ئەو کەسانەی بەشداری کۆرسەکە دەکەن لە بەروار 9/10 هەتا بەروار 13/9 ناویان دەچێتە تیروپشکەکەوە.
بەشداربووی یەکەم کۆرسێکی تایبەت لەگەڵ مامۆستا ڕێکان وەردەگرێت و بۆ ٣ مانگ ڕێنمای دەکرێت🎁
بەشداربووی دووەم دەبێت بە خاوەنی کۆرسی قسەکردن هەموو لێڤڵەکان.🎁
بەشداربووی سێهەم دەبێت بە خاوەنی ٢ کتێبی تایبەتی فێربوونی زمان و هەروەها کۆرسی قسەکردن ئاستی یەکەم.
گەر بەشداردەبیت لە کۆمێنت بینوسە
ئاستی زمانی ئینگلیزیەکەشت
🤔کێ ئینگلیزیەکەی باشە؟
بە (واستەکردن) ئەوترێت چی بە ئینگلیزی!
ڕستەیەکیش بنوسە لە کۆمێنت
وەڵامی پرسیاری پێشوو
موچەخۆری بندیوار
Ghost employee:
For : example :
The company had a ghost employee on its payroll.
Mr.Harez Hawraz
بوە خاوەنی کۆرسی قسەکردن ئاستی یەکەم 🎁
کێ ئینگلیزیەکەی باشە ! چۆن بە ئینگلیزی بڵێم؟ موچەخۆری بن دیوار😁لە ئینگلیزیشدا شتی وا هەیە
Employee : ئیمپڵۆئی
بەواتایی کارمەند دێت کە لە جێگەیەکی ئەلی یاخود حکومی کاردەکات
Salary :ساڵری
بەواتەی موچەدێت کە کەسێک مانگانە یاخود ساڵانە وەریدەگرێت
ئەوەی وەڵامەکە بزانێت بەتایبەت خەڵاتی ئەکەم🎁
ناوێریت بڵێی مامۆستای زمانی ئینگلیزیم
ئەڵێن بەجیڕەئ دەرگا ئەڵێن چی
تۆش وشەیەک بنوسە کە پرسیارت کردووە
هەر وشەیەک بێت😃
جیڕەی دەرگا چی بوو ئەی؟
کێ ئینگلیزیەکەی باشە!
لە کۆمێنت وشەیەکی ئینگلیزی بنوسە و هەوڵبدە ئەو وشەیە لە ڕستەیەکدا بنوسە !
من ئەم ڕستەیەتان پێدەڵێم!
چۆن بەئینگلیزی بڵێم!
ئەم قسەیەم هەڵگرە بۆ مێژوو
Mark my words
ئینجا لەم هەفتەیەوە تۆپ فانی پەیج خەڵات ئەکەین 🏆چالاک بن
لە کۆمێنت پێتان دەڵێن چۆن بە٦ مانگ فێری زمان دەبن
بەجدی ناکرێت! دواتر مەڵێن خەتای مامۆستا ڕێکان بوو🍿🎥
#الانجلیزیه
ئێوەش پێشنیاری فیلمێکمان بۆ بکەن لە کۆمێنت هاوڕێیان
sulaimani
which things make you happy