Dea Ry
Business services
سڵاو و ڕێز ئازیزان.
ڕونکردنەوە.
دیاره لە دوێنێوە چەند پەیجێکی ئەم شاره نابەرپرسانە چەند وێنەیەکی کۆرسێکی ئێمەیان بڵاوکوردووەتەوە کە گوایا دینی خۆمان گۆریوە و بوینە بە مەسیحی، بابەتەکە جێگای پێکەنینە بەڵام بەپێویستم زانی تەنها بە خاتری خوێندکارەکان امڕونکردنەوەیە بنوسم.
بەرێزان دیارە لەوسەنتەرە، سەنتەری سەرچاوەی خۆشەویستی دەیان کۆرسی زمانی ئینگلیزی، کۆمپیوتەر، درومان، مەنهەجی قوتابخانە وە نەخۆشخانەیەک بێبەرامبەر بۆ دانیشتوانی ناوچەکەکراوەتەوە، وە تەنها ئەوبابەتانەدەوترێنەوە و بێبەرامبەر چارەسەری نەخۆشەکان دەکرێت، هەرچی دەربارەی دین یا گۆڕینی دین وتراوە دورە لەڕاستییەوە و هیچ اسڵێکی نییە.
جێیداخە خەڵکی زۆر رۆشنبیر دەبینم پۆستی ئەوهایان کردووە بەبێ ئەوەی بێن پرسیارێ لەخۆمان یان خوێندکارەکان بکەن، بەهیوام شتێک کە زانیریمان دەربارەی نەبوو یان نەمانزانی چییە لەخۆوە بەقسەی فەیسبوکەوانێک کە تەنها ئامانجی لایک و کۆمێنتە دانەنیشین دیوەخانیان بۆ بڕازێنینەوە.
بوختانکردنبە مامۆستا و خوێندکارەکان لەدینی ئێمەدا جێیەبێتەوە؟؟؟
هەرشادبن
وەرگیراوە لە بەڕێز م. دانا عومەر
بەڵێ بەشانازییەوە کوردستان پیرۆزە
ئێمە وەک مسوڵمانان خاکی مەککە وقودس بەپیرۆز ئەزانین بەشانازییەوە
بەڵام بەداخم لەوەی میللەتێکی دووڕوو و خراپ کۆیلە
خاڵی لە بیرکردنەوە و داهێنان لەسەر خاکەکەی دەژین
کە لەگەڵ گورگ گۆشت ئەخۆن و لەگەڵ مەڕ شیوەن ئەگێڕن.!