Kurd health
Knowledge makes all the difference
زانیارییە هەموو جیاوازییەکان دروست دەکات
پێویستە چی بخۆین لە جەژن ؟
بەهۆی ئەوەی کە سیستمی خۆراکیمان بۆ ماوەی مانگێکی تەواو دەگۆڕێت هەم لە جۆرییەتی هەم لە کاتەکەی، ئەوە ڕەنگە کاتێک دەگەڕێینەوە سەر سیستمی خۆراکی پێشوومان لە ڕۆژانی جەژن و بە دواوە ، گرفت بۆ کۆئەندامی هەرسمان درووست بکا .
چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەی دوور بین لەو گرفتانە :
-هەوڵ بدە کاتەکانی خواردن نزیک بێت لە کاتەکانی بەربانگ و پارشێو دواتر وردە وردە کاتەکانی نزیک بکەوە لەگەڵ ژەمە ئاساییەکان .
-وا باشترە لە بەیانی ڕۆژی جەژن ئەو خواردنانە بخۆین کە لە پارشێو دەمانخواردن.
-لە بڕی شیرینی میوەی وشککراو بخۆ .
-خواردن بە بڕی کەم بخۆ .
-زۆر ئاو بخۆرەوە .
-لەبری خواردنی سوورەکراو خواردنی کوڵاو بخۆ .
-خواردنی میوەش لەبیر مەکەن .
چەژنی ڕەمەزان لەهەموو لایەک پیرۆزبێت 😍
بەهیوای قبوڵ بوونی ڕۆژوو و نزاکانتان
تەندروست بن
چۆن هەست بەتێری بکەیت پێش خواردن
هۆکاری سەرەکی لەپشت زیادبوونی کێشی لەشەوە دەگەڕێتەوە بۆ خواردن بەڕێژەیەکی زۆر زیاد لە پێویستی لەش، بەڵام بەبێ ئەوەی بزانین دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری زیادە لەلەش کە ئەمەش هاوڵاتیان بێزار دەکات بەتایبەت ژنان بۆیە پسپۆڕانی بواری خۆراکی تەندروست ڕایدەگەیەنن پڕۆسەی برسی بوون پێش دەسپێکردن بە خواردن و تلوەکو بتوانیت ڕێگری بکەیت لە خواردن ئەم پڕۆسەیە ٢٠ دەقەی پێدەچێت تاوەکو دەگات بە مەعیدە و مێشک بۆیە ئەو ماوەیەش زۆر زۆرە و زۆرینەی ئەوانەی کێشی لەشیان زۆرە لەم ماوەیەدا زۆر دەخۆن، بەڵام چی بکەین لەو ماوەیەدا هەستی برسێتی کەمبکەینەوە؟
بەکردارێکی زۆر سادە ئەویش بەخواردنەوەی یەک کوپ شەربەتی لیمۆ لەگەڵ یەک تۆز شەکر پێش نانخواردن بە نیو کاتژمێر بەلایەنی کەمەوە دوای ئەوە دەست بکە بەخواردن لەوکاتەدا هەست دەکەیت تێریت وزۆریش ناخۆیت بەم کردارە بەردەوام بە بۆت دەردەکەوێت وردە وردە کەم دەخۆیت.
یەڵا زیرەکەکان خۆتان دەرخەن😁.
زیانەکانی گریان
گریان پێش خەوتن حاڵەتێکی دەروونیە کە لە ئەنجامی توڕەیی و هیلاکی ڕۆژ هەندێک کەس وای لێدێ کە پێش خەوتن بگریێت، کاتێک وا هەست دەکات پەستانێکی زۆر کەوتۆتە سەری هیچ چارەسەرێکی دەستناکەوێت تەنها سەرخستنە سەر سەرینەکەو گریان وەک ڕێگایەک بۆ ڕزگاربوون بەکاردەهێنێت.
ماڵپەری ( زانیاری گشتی) لە ئەردەن باس لەهۆکارەکانی گریان دەکات و زیادبوونی کێشەکان و بوونی بەربەست لەبەردەم کارەکاندا، یان توشبوون بەنەخۆشی دەرونی و بێتاقەتی، یان باوەڕ بەخۆ نەبوون و نەمانی باوەڕ بەدەوروبەر و تەنهایی، یان لەدەستدانی کەسێکی نزیک ز ڕەشبینی بۆ داهاتوو.
چارەسەر:- دوورکەوتنەوە لە بیرکردنەوەی ڕووداوە ناخۆشەکان و هەوڵدان بۆ گەشت و ئەو شوێنانەی سەوزای لێیە یان سەر دەریاچەیەک بۆ هەڵمژینی هەوای پاک یان خۆشۆردن بەئاوی سارد، چونکە گریانی پێش خەوتن دەبێتە هۆی سەرئێشە و خەو زڕان و زیادبوونی لێدانەکانی دڵ و درەنگ ئەزمکردنی خواردن.
وەڵامی راست چی یە ؟! لە کۆمێنت بینوسن.
سوودە گرنگەکانی خورما
ئەگەر ناتەوێت پیربیت، ئەم سێ شتە مەخۆ
پاراستنی جوانی ڕوخسار و خۆ بەدوورگرتن لە نیشانەکانی پیربوون ئامانجی کەسانێکی زۆرە و هەندێکمان هەوڵێکی زۆر بۆ ئەم مەبەستە دەدەین، پێکهاتەی ئەو خۆراکانەی دەیخۆین کارییگەریەکی بەرچاوی لەسەر پاراستنی جوانی ڕوخسارمان هەیە.
توێژینەوە زانستیەکان دەریان خستووە کە ئەم سێ ماددە خۆراکیانە کاریگەری خراپیان هەیە لەسەر پاراستنی گەنجی ڕوخسار:-
شەکر: دوورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی بەرز لەشەکر لەخۆ دەگرن ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ پاراستنی پێست لە چرچبوون، شەکر ڕێگری لە نوێبونەوەی هەردوو پڕۆتینی (کۆلاجین ) و (ئیلاستین) دەکات کە گرنگن بۆ بەهێز ڕاگرتنی پێست.
چەوری تێر (چەوری ئاژەڵ):- چەندین لێکۆڵینەوە دەریانخستووە کە چەوری ئاژەڵ کاریگەریەکی خراپی لەسەر پێست و قژ هەیە، هەوڵدان بۆ جێگرتنەوەی چەورییە ئاژەڵییەکان بە ڕۆن و زیتی ڕووەکی لە ژەماکانی خواردن پلانێکی کاریگەرە.
کحول:- خواردن و خواردنەوە کحولیەکان پێست وشک دەکەنەوە و چرچیی دروست دەکەن، کاتێک جگەر ماددە کحولیەکان شی دەکاتەوە ڕادیکاڵی سەربەخۆی لێ بەرهەم دەهێنێت کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە زیندووەکانی پێست و ڕەگی قژ.
لە سوودە ناوازەکانی قارچک... ئایا قارچک ئەخۆی؟.
یەڵا زیرەکەکان خۆتان دەرخەن ...وەڵامی ڕاست لە کۆمێنت بنوسن.
ئایا خەوتن بە کام لادا باشە و بۆچی؟
خەوتن لەسەر لای ڕاست یان لای چەپ باشترە وەک لە خەوتن لەسەر پشت و پزیشکەکانی بوار تەندرووستیش رایدەگەیەنن، کەم بوونەوەی پرخە پرخ کردن لەکاتی نوستن بەلای ڕاست یان چەپدا باشترین نموونەیە هەروەها هۆکاری کەمبوونەوەی ئازارەکانی مل و پشتە.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئایا باشترین جۆری نوستن کامەیە، پزیشکان ڕایدەگەیەنن خەوتن بەلای ڕاستدا تەندرووست ترین خەوە.
خەوتن بەلای چەپدا تا ڕادەیەک مەترسیدارە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە چونکە دەبێتە هۆی خێراکردنی لێدانی دڵ و کاریگەری خراپی لەسەر دەبێت.
سوودەکانی گێلاس
سوودەکانی خواردنەوەی قاوە
چی دەزانیت دەربارەی سوود و زیانەکانی ختوکە؟
ختوکەدان هەروەک چۆن ئازاری مرۆڤ دەدات، بەهەمان شێوە هۆکارێکیشە بۆ ڕابواردن. ناتوانین خۆمان ختوکەی خۆمان بدەین تەنانەت لە هەندێک کەسدا کاردانەوەی توند دەبینرێت، بەڵام بەشێکی تر هەستی پێناکەن.
کاتێک ختوکەی کەسێک دەدرێت، دەمارەکانی سەرپێست دەست بە جوڵە دەکەن بەتایبەتی کاتێک دەست بەسەر پێستی لەشی دەکێشرێت. یان زیندەوەرێک لەسەر پێستی دەجوڵێت، ئەم دەمارە خێرا سیگناڵ بۆ مێشک دەنێرێت، بەڵام بۆ کامە بەشێ مێشک دەنێردرێت هێشتا ڕوون نەبۆتەوە.
کاردانەوەی مێشک بۆ ختوکە هەروەکو هەستی خوراندنە. بەهۆی ختوکەوە پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە و دڵ خێراتر لێدەدات و دەبێتە هۆی هۆشیار بوونەوە و چالاکی مێشک.
• جگە لە لایەنی جەستەیی، ختوکە سەرچاوەی دەروونیشی هەیە. ختوکە لە مرۆڤدا ترس ودڵەڕاوکێ درووست دەکات. لە مرۆڤدا زۆرترین شوێن کە ختوکەی دەدرێت، ناو لەپی دەست و پێ و بن باڵەکانە چونکە پێستیان زۆر هەستیارە و مێشک کاردانەوە نیشان دەدات، لەبەر ئەوەی کردارێکی دەرەکییە، بەڵام ئەگەر خۆمان ختوکەی خۆمان بدەین مێشک کاردانەوەی نابێت چونکە مێشک دەتوانێت ئەوە دەستنیشان بکات کە کردارێکی ناوەوەی مرۆڤە.
ئیعجاز چییە؟؟ زۆر گرنگە بینەربە...
لایک 👍 کۆمێنت لەبیر مەکە..
وەڵامی ڕاست لە کۆمێنت بنووسە😊...
هۆکار و چارەسەرەکانی دڵە کزێ چین؟
دڵە کزێ نەخۆشیەکی باوە کە تووشی گەدە و ڕیخۆڵە دەبێت. ئەوەش بەهۆی ئەوەی کەخواردنی هەرس نەکراوی ناو گەدە دەگەڕێتەوە دواوە بۆناو سورێنچک. مانەوەی خواردن لەناو سوڕێنچکدا مەترسی دروستدەکات بۆ سورێنچک، چونکەڕێژەیەکی زۆر ترشی هایدرۆکلۆریکی تێدایە کە ترشێکی بەهێزو داڕزێنە. هۆکارەکانی:-
نانخواردنی بەپەلە: پەلەکردن لە نان خواردن دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێژەیەک لە گاز بچێتە ناو سورێنچک، بۆیە پێویستە بۆ کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتە بە هێواشی نان بخورێت.
جۆری خواردن:
پێویستە ئەو خواردنانە دەستنیشان بکرێن کە دەبنە هۆی دڵە کزێ، چونکە ژمارەیەک خواردن دەبنە هۆی دەردانی ترشی هایدرۆکلۆریک وەکو:- ( چەوری، ساسی تەماتە، شەربەتی میوە ترشەکان، سرکە، چکولاتە، قاوە، سۆدە، خواردنەوە کهولیەکان). خواردنە بەسوودەکانیش بۆ ئەم نەخۆشییە بریتین لە:- (سێو، مۆز، کەلەرم، فاسۆلیای سەوز، پەتاتە، گێزەر، قەڕنابیت، سینگی مریشک). خواردنی پەرداخێک گەڵای گەنم بەسەوزی، دوای ئەوەی دەکوترێت و ئاوی تێدەکرێت. ئەمە ترشی گەدە هاوسەنگ دەکات
ئیعجازی دەستنوێژ گرتن.. بینەربە زۆر ناوازەیە
لیمۆ، میوەیەکی بەسوود...
چۆن بتوانین چاوەکانمان لەبەرامبەر کۆمپیوتەر بپارێزین
هیلاکی و ئازاری چاوەکان لەبەرامبەر کۆمپیوتەر باوترین کێشەیە بۆ بەکارهێنەران.
ئازاری سەر و هیلاکی سەر، سەرسوڕان، فڕینی چاو و پێڵو و سووتانەوەی چاو نیشانەکانی هیلاکی چاون بەڵام بە بەکارهێنانی ئەم ڕێکارانەی خوارەوە دەتوانین خۆمان لەم کێشەیە ڕزگار بکەین.
هەر نیوکاتژمێر جارێک، چەند خولەکێک پشوو بە چاوەکانتان بدەن و شتێک بخۆنەوە یان لە پەنجەرەوە سێری دەرەوە بکەن.
یاسای ٢٠,٢٠,٢٠ باشترین پێشنیارە. هەر ٢٠ خولەک ٢٠چرکە سێری شوێنێک بکەن کە ٢٠ هەنگاو لێتان دوورە.
هەرچەند ماوە جارێک چاوەکانتان بنوقێنن، ئەم کارە بە بەردەوامی کرداری شۆردنی چاو بە ڕێگەی فرمێسک ئەنجام دەدات.
دەبێت ڕووناکی شوێنتان لەگەڵ بارودۆخی خۆتان ڕێک بخەن.
جگە لە کاتژمێرەکانی کارکردن، بەکارهێنانی کۆمپیوتەر کەم بکەنەوە.
بەشێک لە سوودە گرنگەکانی نەعنا...
#
بۆ جوانی پێست ڤیتامینەکان بخۆن
ڤیتامین (ئەی) بۆ لابردنی چرچی و لۆچی:-
سوود لە کرێمەکانی دژە هەتاو و ئەو ئەساسانە وەربگرن کە ڤیتامین (ئەی) یان تێدایە. لە تایبەتمەندی ڤیتامین (ئەی), کەم کردنەوەی چرچی و لۆچی، لەناوبردنی پەڵە قاوەییەکانی ڕووخسار، نەهێشتنی چرچی و لۆچی دەوروبەری دەم.
ئەگەر دەتەوێ جوانتر و گەنجتر دەربکەویت پێویستە سوود لەم ڤیتامینە وەربگریت، چارەسەرێکی ئاسان و بەردەست.
ڤیتامین (سی) بۆلابردنی پەڵەکانی ڕووخسار، زۆربەی کرێمە شێدارەکان ئەم ڤیتامینەیان تێدایە. لە تایبەتمەندیەکانی ڤیتامین (سی):- لەناوبردنی پەڵەکانی ڕووخسار و چرچی و لۆچیەکانی پێست، پاراستنی پێست لە داچۆڕان و گۆڕانکاریەکانی پێست بەهۆی بەسەرەوە چوونی تەمەن.
هەروەها ئەم ڤیتامینە خانەکانی پێست بەهێز دەکات.
لێکۆڵینەوەکان ئەوە دەردەخەن ئەو ئافرەتانەی کە بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی خۆر دووچاری نەخۆشی پێست بوونە، بە شەش مانگ سوود وەرگرتن لە ڤیتامین (سی) دەتوانن خانەکانی پێستی خۆیان نوێ بکەنەوە.
ڤیتامین E بۆ شێدار ڕاگرتنی پێست بەسوودە:-
سوود لەو کرێمە دژە هەتاوانە وەربگرن کە بەلایەنی کەم (١٪) شێدارن. لەتایبەتمەندیەکانی ڤیتامین E پێست لە وشکبوونەوە دەپارێزیت و شێیەکی سروشتی پێدەبەخشێت. هەروەها ئەم ڤیتامینە توانای ئەوەی هەیە بەشێوەی سروشتی ئەو بنچینانە ئازاد دەکات تاوەکو پێستی زیان پێکەوتوو چاک دەبێتەوە. بەسوود وەێگرتن لەم ڤیتامینە پێستتان کەمتر دووچاری سووربونەوە، وشکی و چاڵی و چۆڵی دەبێتەوە.
گومان لە کەسایەتی پێغەمبەر (د.خ).. بینەربە زۆر گرنگە
لایک و کۆمێنت لەبیرمەکە
شير
شير ئەو خواردن و خواردنەروەيە كە مرۆڤ لەگەڵ ھاتنە دونيادا پێى ئاشنا دەبێت .
شير بەشێكى باش لە « ڤيتامينA , ڤيتامينB,ڤيتامينD,كاليسيۆم، فۆسفەيت، مەنگەنيز،پڕۆتين،زينك، ئەمۆنيۆ ئەسيد ، چەورى سود بەخش » ى تێدايە ، كاريگەرى لەسەر ئێسك و ددانيش دەبێت ، شير كاريگەرى لەسەر دڵيش دەبێت چونكە ڕێگە نادات كۆليسترۆل لە ناو بۆڕيەكانى خوێندا بنيشێ ، بەمەش ڕێگر دەبێت لەوەى دڵ تووشى زەنجە و جەڵتە ببێت ، شير ھۆكارێكى پاراستنى مرۆڤە لە سەرئێشە ، بەھۆى ئەو پۆتاسيۆمەى تێدايە ، شير بۆڕيەكانى خوێن شل دەكات ھەتا بە ئاسانى خوێن بگات بە ھەموو بەشەكانى لەش ، بەمەش دەتپارێزێت لە بەرزە پەستانى خوێن «زەخت» .
لە شيردا ماددەى « كۆلين »ھەيە ، كە ڕێگە نادات چەورى لەسەر جگەر بنيشێت.
وە ھەروەھا ماددەى پڕۆستاگلاندينى تێدايە ، كە ناوپۆشى گەدە ساف دەكات ،
وە ھەندێك ماددەى سوودبەخش وەك « ليسيۆم و باريۆم و مەنگەنيزو ئەلەمنيۆم» تاكە سەرچاوەيان شيرە ، كە زۆر گرنگن بۆ جەستى مرۆڤ .
شير ھەم خواردنە واتە كەسى برسى پێى تێر ئەبێ و ھەم خواردنەوەشەوە كە كەسى تينوو تينوێتى پێ ئەشكێ، ھەروەك چۆن منداڵى ساوا بەبێ ھيچ خواردن و خواردنەوەيەك جگە لە شير ئەتوانێت بژى ، جا پێغەمبەرى خوا «عليە الصلاة والسلام » ئەفەرموێ :" مَنْ أَطْعَمَهُ اللَّهُ طَعَامًا فَلْيَقُلِ : اللَّهُمَّ بَارِكْ لَنَا فِيهِ، وَارْزُقْنَا خَيْرًا مِنْهُ. وَمَنْ سَقَاهُ اللَّهُ لَبَنًا فَلْيَقُلِ : اللَّهُمَّ بَارِكْ لَنَا فِيهِ، وَزِدْنَا مِنْهُ. فَإِنِّي لَا أَعْلَمُ مَا يُجْزِئُ مِنَ الطَّعَامِ وَالشَّرَابِ إِلَّا اللَّبَنُ ".
واتە :« ھەركەسێك خواى گەورە خواردنێكى دەرخواردا با بڵێت: خوايە بەرەكەت بخەرە ناويەوە بۆمان و لەمەش چاكترمان پێ ببەخشە ، ھەركەسێكيش خواى گەورە شيرى پێ نۆش كرد، با بڵێت خوايە بەرەكەت بخەيتە ناويەوە بۆمان و زياتر لەو شيرەمان پێ ببەخشە ، چونكە شتێ نابينم جگە لە شير جێى خواردن و خواردنەوەش بگرێتەوە »
ڕەشکە تەنها چارەسەری مردن ناکات... بینەربە زۆر گرنگە...
سوودەکانی خواردنی گوێزی هیندی
شیرپێدان و ڕۆژووگرتن
ئافرەتی شیردەر دەتوانێت مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت بەمەرجێک قەرەبووی شیرەکە بکاتەوە بە خواردن و خواردنەوە لەکاتی شەودا
هەروەها جۆر و بڕی شیرەکە کاریگەری نەبێت لەسەر مناڵە شیرخۆرەکە بەڵام ئەگەر دایکەکە لە تەندرووستی خۆی یان منداڵەکە ترسا بەهۆی ڕۆژووگرتنەوە ئەوا دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت
بەکورتی: ناتوانرێت بە بڕیارێکی گشتی دەربکرێت بۆ هەموو نەخۆشەکان بەڵکو دەبێت هەر نەخۆشێک بەجیا لێی بکۆڵرێتەوە ئەم کارەش تەنها بە پزیشکێکی موسەڵمانی تایبەتمەند دەکرێت چونکە ئەوەندەی پێدراو پێییە کە بتوانێت ئامۆژگاری نەخۆشەکە بکات بە کرتن یان نەگرتنی ڕۆژوو