Biafza

AIO Platform | Information & eMarket & Social Media

01/02/2024
11/09/2023

نخستین رویداد نظاره جهش تولید دانش بنیان
سخنرانی رییس پارلمان

23/09/2022

ئایا ئینتەرنێتی Starlink بۆ ئێرانییەکان بەردەست دەبێت؟

وتووێژی راستەوخۆی کەناڵی KNN لەگەڵ کامیلۆ ئارتمەند بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بیفزا سەبارەت بە پچڕان و سنووردارکردنی ئینتەرنێت لە ئێران و بەتایبەتی له رۆژهەلاتی کوردستان لە رۆژانی ناڕەزایەتی جەماوەری خەڵک دژ بە کوژرانی «ژینا ئەمینی» کچه کوردێک کە لە لایەن پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقی تاران دەستبەسەر کرابوو، هەروەها ڕوونکردنەوە سەبارەت بە ئەگەرەکان و ئاستەنگەکانی بەکارهێنانی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی کۆمپانیای SpaceX که ئیلۆن مەسک بڕیاره رەزامەندی ئەمریکا وەربگرێت بۆ لابردنی سزاکان دژ به ئێران و ئەم خزمەتگوزارییه بۆ هاوولاتیانی ئێرانی بخرێتە بەردەست.

آیا اینترنت Starlink برای ایرانیان امکان پذیر خواهد شد؟

گفتگوی زنده تلویزیون KNN با «کامیلو آرتمند» مدیرعامل بیفزا، درباره قطع، اختلال و محدودیت اینترنت در ایران، به ویژه در کردستان در اعتراضات گسترده به قتل ، دختر کُرد دستگیر شده توسط پلیس امنیت اخلاقی تهران و همچنین ایلان ماسک مدیرعامل SpaceX به دنبال تاییده آمریکا برای لغو تحریم‌ها علیه ایران و در دسترس قرار دادن این سرویس برای شهروندان ایرانی است.

Will Starlink Internet be Available to Iranians?

KNN Live Interviews Kamiloo Artmand, CEO of BIFZA, About the Internet Cuts and Restrictions in Iran, Especially in East Kurdistan, During the Mass Protests Against the Killing of , a Kurdish Girl Arrested by the Tehran Moral Security Police Elon Musk is Expected to Seek US Approval to lift Sanctions Against IRAN and Make the Service Available to Iranian Citizens.

| linktr.ee/Kamiloo

| |

© KNN Content

20/09/2022

ئایا ئینتەرنێتی Starlink بۆ ئێرانییەکان بەردەست دەبێت؟

وتووێژی راستەوخۆی کەناڵی Rudaw لەگەڵ کامیلۆ ئارتمەند بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بیفزا سەبارەت بە پچڕان و سنووردارکردنی ئینتەرنێت لە ئێران و بەتایبەتی له رۆژهەلاتی کوردستان لە رۆژانی ناڕەزایەتی جەماوەری خەڵک دژ بە کوژرانی «ژینا ئەمینی» کچه کوردێک کە لە لایەن پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقی تاران دەستبەسەر کرابوو، هەروەها ڕوونکردنەوە سەبارەت بە ئەگەرەکان و ئاستەنگەکانی بەکارهێنانی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی کۆمپانیای SpaceX که ئیلۆن مەسک بڕیاره رەزامەندی ئەمریکا وەربگرێت بۆ لابردنی سزاکان دژ به ئێران و ئەم خزمەتگوزارییه بۆ هاوولاتیانی ئێرانی بخرێتە بەردەست.

آیا اینترنت Starlink برای ایرانیان امکان پذیر خواهد شد؟

گفتگوی زنده تلویزیون Rudaw با «کامیلو آرتمند» مدیرعامل بیفزا، درباره قطع، اختلال و محدودیت اینترنت در ایران، به ویژه در کردستان در اعتراضات گسترده به قتل ، دختر کُرد دستگیر شده توسط پلیس امنیت اخلاقی تهران و همچنین ایلان ماسک مدیرعامل SpaceX به دنبال تاییده آمریکا برای لغو تحریم‌ها علیه ایران و در دسترس قرار دادن این سرویس برای شهروندان ایرانی است.

Will Starlink Internet be Available to Iranians?

Rudaw Live Interviews Kamiloo Artmand, CEO of BIFZA, About the Internet Cuts and Restrictions in Iran, Especially in East Kurdistan, During the Mass Protests Against the Killing of , a Kurdish Girl Arrested by the Tehran Moral Security Police Elon Musk is Expected to Seek US Approval to lift Sanctions Against IRAN and Make the Service Available to Iranian Citizens.

| linktr.ee/Kamiloo

| |

© Rudaw Content

05/04/2022

گفتگو با کامیلو آرتمند (کامیل سیدی) بنیانگذار Biafza در پخش زنده تلویزیون Rudaw در باب استارتاپ‌های ایرانی و تاثیرات طرح #صیانت از کابران ایرانی که به صحن علنی مجلس رفته و در حال اجرایی شدنیست خاموش و بی‌سروصدا...

| 2022/04/05

چاوپێکەوتنی تلویزیونی Rudaw لەگەڵ کامیلۆ ئارتمەند (کامیل سەیدی) دامەزرێنەری Biafza سەبارەت بە رەوشی ستارتاپەکانی ئێران و پرۆژە یاسای کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سنووردارترکردن و توندتر چاودێریی کردنی فەزای مەجازی و ئەنتێرنێت.

| Network

|
|
|

© Rudaw Content

23/02/2022

Our Search Continues for "Biafza" Discoveries.

| |

22/02/2021

| تجربه کاربری در نخستین نسخەی اپلیکیشن و وب

User experience The first version of the application and the web

| #بیفزا

14/12/2020

لە بیەفزا، زیادی بکە

لە بیەفزا، ئەوە خەڵکن دیاریی دەکەن چ شتێک باشە.

| تێبینی | ئەم چاوپیکەوتنه له ژمارەی 164ی ڕۆژنامەی «شنبه» تایبەت به StartUP له چاپ دراوه و هەروەها له سایتی ShambeMag.com بڵاوبوەتەوە. دەتوانن فایلی PDFی ئەم بابەتە لێره له تلگرام دانلۆد بکەن:
https://t.me/Biafza/43

✚ پێشەکی:

ئێمە پلاتفۆرم (راگەیەندراو)ـێکمان هەیە کە خەڵک هەڵیانبژاردووە و بۆ خەڵکە و خۆی خێزانێکی دیجیتاڵییە. بەستێنێکە بۆ ئەوەی خەڵک لیستەیەکیان لە باشترین شتە تایبەتییەکانی خۆیان لەبەردەست بێت و بتوانن لەگەڵ ئەوانی دیکەیشدا هاوبەشی بکەن و لەڕووبەڕی سەرەکیی Trend “ترێند”ەکانیشدا ببینرێن و ئەوانی دیکەش بتوانن بۆچوونی خۆیان دەرببڕن و هەرچەشنە چالاکییەکی دیکە کە لەگەڵ بەرهەمەکە، یان خزمەت و ناوەرۆکەکەدا بگونجێت، ئەنجامی بدەن.

پاڵنەر، وزە، کەفوکوڵ، هیوا و دەسەڵاتی بەڕێوەبەری ئەو شتانەن کە پاش دیمانەیەکی چەند خولەکی لەگەڵ کامیل سەیدی”دا زەین و مێشکتان دادەگرن. گەنجێک کە ئەزموونی ژیان لە وڵاتانی دراوسێی ئێرانیدا هەیە و لە بواری کار و کاسبیی نوێ و گۆڕانکارییە ئابوورییەکانی جیهاندا خوێندنەوەی خۆی هەبووە و ئەزموونی وەسەر یەک ناوە، بە شێوەیەک کە وەک دەرچوویەکی زانکۆکان لە بواری StartUP “ستارت ئەپ”ـەکان و ئابووریی نوێدا قسەی خۆی هەیە. ئەو گەنجە ژیر و بەبیرە کە ئایدیای گەورە لە زەینی خۆیدا پەروەردە دەکا، باسی ئایدیایەکی مەتەڵئاسای بۆ ئێمە کرد، کە دوا ئامانجی ئەو و هاوڕێکانیەتی لە کەش و بەستێنی کار و کاسبیدا، ئایدیایەک کە بە تەمایە سنوورەکانی جیهان ببەزێنێ و بازاڕە مەزنەکانی دنیا دابگرێت. نموونەی سەرەتایی و پرۆتۆتایپی ئەو ئایدیا گەورەیە، کاروکاسبیی “بیفەزا” واتە زیادی بکەیە، کە لە قۆناغەکانی سەرەتایدایە و بڕیار وایە خزمەت و دەرەتانی زیاتر بۆ بەکارهێنەرە ئێرانییەکانی بڕەخسێنێ و دواجار بەپێی پێشینەی کار و ژیانی دامەزرێنەری بیەفزا لە وڵاتانی دراوسێدا، بە براندێکی نوێ چالاکییەکانی خۆی لەو وڵاتانەدا درێژە بدات. لەگەڵمان بن بۆ ئەو دیمانەیە بۆ ئەوەی باشتر “بیەفزا” بناسن و لەگەڵ ئایدیاکانی ئەو گەنجە ئێرانییە ئاشنا بن.

| تکایە خۆت بناسێنە.

✚ کامیل سەیدی: لەدایکبووی 1985، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری (بیەفزا)م. 18 ساڵ لە بواری میدیا و هونەردا چالاکیم هەیە، لە هەواڵنێرییەوە تا سەرنووسەری، گرافیستی میدیایی هەڵبژێردراوی وڵات و بەڕێوەبەری هونەری و راوێژکاریی براندەکان و کۆمپانیا بازرگانی و تەکنۆلۆژیا و رووداوە دەوڵەتییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات. ئەمن لە بواری داڕشتنی ئایدیا و پەرەپێدانی خوڵقێنەرانە و داهێنەرانەی ناوەرۆک و دروستکردنی رەوتی کولتووریدا پسپۆڕم و حەزم لێیە. بیەفزا یەکێکە لە پڕۆژەکانی کۆمپانیای “دانش بنیان” (بەرهەمی هونەرمەندی ژیر) لە ئێراندا.

| بەڕێز سەیدی، کار و کاسبیی بیەفزا بەتەمایە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری بخاتە بەر دەستی بەرکاهێنەرەکانی، بیرۆکەی ئەو کار و کاسبییە چۆن بیچمی گرت؟

✚ کامیل سەیدی: ئەو بیرۆکەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی منداڵیم کە حەزم چووە کۆکردنەوە و ئەرشیڤکردن و ڕێک وەکوو کۆلکسیۆنەرێکی پرۆفیشناڵ کە چۆن بە شوێن کۆکردنەوە و پاراستنی شتی تایبەت و دەگمەنەوەن. یەکەم شتێک کۆم کردبۆوە بەرد بوو، بەردی بچووک و ڕەنگاوڕەنگ کە شکڵ و شێوەی جۆراوجۆریان هەبوو و لە تەمەنی چوار ساڵیمدا بەلامەوە بەنرخترین شتی ئەم دنیایە بوون. وردە وردە ئەو کۆکردنەوە و ئەرشیڤکردنە بۆ من بوو بە سەرگەرمی و ئینجا بوو بە خووخدە و ئاخری پاش سی ساڵ بوو بە پسپۆڕی و لێهاتووییەکی تایبەت کە هەڵبەت کاری کردە سەر دەرسخوێندن و هەڵسوکەوت و کەسایەتیم و وای لێ کردم نەتوانم پێوەندییەکی پتەو لەگەڵ هاوتەمەنەکانم و بنەماڵە و هاوڕێکانم دابمەزرێنم و زۆربەی کات و وزە و هەستی خۆم لە ئەرشیڤەکەی خۆمدا بووم. ساڵی 1994 کە کەفوکوڵی مۆندیال زۆر بە کوڵ بوو، وێنەی ئەو بنێشتانەم کۆ دەکردنەوە کە وێنەی ئەو یاریزانانەیان تێدایە وا بەشداری مۆندیال دەبوون و زۆر بە وردبینی و هەستیارییەوە کۆم دەکردنەوە. یەکەم رۆژنامەی تەواو رەنگاڵەی ئێران واتە “همشهری” کە زۆر بە کواڵێتتر بوو و گۆشە و وێنەی جۆراوجۆری ژیانی ئاژەڵ و گیانلەبەرە کێوییەکان و گوڵ و گیا و کاریکاتێر و ئەوانەی هەبوو، هەمووی بوونە بابەتی ئەرشیڤەکەی من و ئەمن ئەو وێنانەم بە مقەست هەڵدەپاچین و لە دەفتەرەکەمدا پاشکەوتم دەکردن. هاوکات و پێشتریش گۆڤارگەلی دیکەی وەک “دانستنیها، گل آقا و کتاب همشهری” هاتن و ئاخری کاتێک لە تەمەنی 16 ساڵیدا لەگەڵ کۆمپیوتەر ئاشنا بووم، تێگەیشتم نەخێر خۆ ئەسڵی ئەرشیڤ ئەوەتا لە کۆمپیوتەر دایە، خەرمانێکی مۆسیقا و فۆنت و وێنە و فیلم و سۆفتوێر و... کە دەتوانن ببنە هەوێن و بابەتی ئەرشیڤەکانی من.

ئەمن وەک خۆرەیەک، ئەو بارستایی داتایانەم بەگوێرەی سوودێک کە بەرانبەرەکە لێی وەردەگرێ، لە کاتاگۆریی ورد و هاردی زۆر گەورەدا کۆ دەکردنەوە و پۆلینبەندیم دەکردن و ناوم لێ دەنان، تا ئەوەی پاش ساڵانێک تێگەیشتم گەلێ بابەتی گرینگتر لە داتا دیجیتاڵییەکان هەن کە دەکرێ دەستەبەندییان بکەی و هاتمە سەر ئەوەی کە لە کاروکاسبی و بازاڕ و کڕین و فرۆشتن و خزمەتگوزاریشدا دەکرێ شتی باش و باشتر پۆلینبەندی بکەی و بیانناسێنی.
بەشی هەرە زۆری زەین و مێشکم لەو دوازدە ساڵەی رابردوودا هەر لەسەر ئەو ماڵپەڕ و ئەپڵیکەیشنانەی جیهان بووە و ئەگەر لێم بپرسی تۆ لە چیدا پسپۆڕ و شارەزای؟ دەڵێم، تاوتوێکردن و بەراودکردن و گەڕان و هەڵبەت پۆلینبەندی و پێڕست.

چۆن دەکرێ هەموو شتێک لە شتێکدا هەبێ؟ ئەوە پرسیارێک بوو کە منێکی لەڕادەبەدەر ئایدیالیست و وردبین و کێبڕکێخواز هەموو ژیانمم لەپێناوی داناوە. لایەنی باشی سەفەری زۆر، ژیان لەگەڵ ئەرشیڤێکی گەورەی داتا و کۆلکسیۆنی دەگمەن و ئەزموونی شارەزایی و پسپۆڕیی جۆراوجۆر و هەڵسوکەوت لەگەڵ مرۆڤەکان فێری کردم کە دەکرێ رەهەند و ڕوانگە هاوبەشەکان لە ئاراستەیەکدا کۆ بکەیتەوە و رێچکەیان پێ بدەیت. لە بوارەکانی میدیا و بانگەشە و چاپ و پەخش و پێوەندیی گشتی و ئاراستەکردن و کۆنتڕۆڵی رووداو و فرەمیدیایی و وێب و سۆشیالمیدیا و دۆزینەوەی بازاڕی نوێ و بەرهەمهێنانی بابەت، گەلێک ئەزموونی پێچەڵپێچ و گەورەم هەن و هاتمە سەر ئەو باوەڕە کە وەک خوڵقێنەرێک لە خزمەتی ئەو بەردەنگانەدا بم کە خزمەتگوزاریی تەواویان لەمن دەوێ و هەموو شتێکیان لە سەرچاوەیەکی دابینکەر چاوەڕوانە.

دواتر پرسیارگەلێکی وەک ئەوەی خەڵک بە شوێن چ شتێکەوەن؟ و زیاتر چیان دەوێ؟ بە زەینمدا هاتن و هاتمە سەر ئەو ئەنجامەی کە باشترینەکان پۆلینبەندی بکەم و بیانخەمە بەردەستی خەڵک. وا بوو کە بیرۆکەی پرۆژەیەکی گەورە بە زەینمدا هات و بیچمی گرت (هەڵبەت لەبەر ئەوەی نهێنییە ئاماژەی پێ نادەم) ئیتر بیرۆکەکەم بۆ هاوڕێکانم باس کرد و هەر لەخۆشیان خەنی بوون و بە کەفوکوڵەوە گوتیان با قۆڵی لێ هەڵماڵین، بەڵام رایان وابوو کە ئەو پرۆژەیە بەپێی ئەو پاشخانە لاوازەی کە لەڕووی هاردوێر و کۆمەڵێک بابەتی دیکەوە هەمانە لە ئێراندا مەحاڵە و کردەنی نییە، هەر بۆیە پێمان باش بوو ئەو پرۆەژەیە کە داهێنان و شێوازێکی تایبەت بەخۆیە، لە وێبەکەدا دەبێ و نایکەین و لەبری ئەوە پرۆژەیەکی بچووکتر کە لە جۆگرافیای ئێراندا دەگونجێ، جێبەجێ بکەین.

لەبارەی بیچمگرتنی ناو و برەندی “بیەفزا”وە پێویستە ئەوەش بڵێم، کە ئەوکاتەی خەریکی نووسین و دیزاینی کتێبێکی ئەلکترۆنی بووم بۆ کەناڵە تێلگرامییەکەم، لە سەرەتای کتێبەکەدا دروشمێکم نووسی بەو ناونیشانەی کە “لە خۆت زیاد بکە” واتە ئەم کتێبە بخوێنەوە و خەرمانی زانیاریت دەوڵەمەند بکە. ئەو دەستەواژەیە بۆ من زۆر سەرنجڕاکێش بوو، هەر بۆیە کارم لەسەر کرد و هاتمە سەر ئەو باوەڕە کە “بیەفزا” دەتوانێ زۆر شت بێ کە بتوانی بە زانیارییەکانی خۆتی زیاد بکەی. لە زانستەوە بگرە تا گرووپێک، بەرهەمێک و شتی دیکەیش. لە درێژەی کارەکانمدا لێم روون بۆوە کە ئەو پرۆسەیە دوو لایەنەیە، یانی تۆ شت دەخەیە سەر سیستەم و ئەپڵیکەیشتن و خەزێنە و تۆڕی کۆمەڵایەتی و، سیستەم پلاتفۆرم و بەستێنەکەش شتت پێ دەدەن. ئیتر ئاوا بوو کە بیرۆکەی “بیەفزا” بیچمی گرت و لۆگۆکەیشیم زۆر بە سادەیی داڕشت و دیزاین کرد کە تەنیا هێمایەکی + ی ماتماتیکە، کە هێمای زیادکردنە و هاوکات هێمای ئەرێنیبوونیش.

| شوناس و بیرۆکەی بیەفزا لە چ رێکەوتێکدا بیچمی گرت؟

✚ کامیل سەیدی: ئەو پرۆژە سەرەکی و نهێنییەی ئاماژەم پێ دا، شەش ساڵ لەوەپێش دەستی پێ کرد، بەڵام پرۆژەی بیەفزا شەست رۆژ لەوەو پێش هەر لەو فەلسەفە تەواو و کار لەسەرکراوەی پرۆژە گەورەکەوە لەدایک بووە و بیچمی گرتووە. بە واتایەکی دیکە کەرتە پازڵێکە لە دڵی وێنەیەکی کامڵ و ڕووندا.

| بیەفزا بە وردی چییە و خزمەتگوزارییەکانی چین؟

✚ کامیل سەیدی: ئەمن زۆر خێرا پلاتفۆرمێکی سادەتر و کورتترم لەو پرۆژە مەزنە جیهانییەی شەش ساڵ کارم لەسەر کردبوو، بۆ بەکارهێنەری ئێرانی دروست کرد، کە چوار بەشە: بەشێکی تۆڕی کۆمەڵایەتییە لە گوێن ئینستاگرام و تویتەر و فەیسبووک، کە ئەم بەشە بە شێوەیەک لە شێوەکان تێکەڵەیەکە لەو سێ بابەتە، هەڵبەت بە شێوازی خۆمانە و هیچ وێکچووییەکی لەگەڵ ئەو نموونانە نییە و کارێکی تەواو داهێنەرانە و نوێیە.

بەشی دووەمی بیەفزا فرۆشگایەکە، شتێکی وەک دیجی کاڵا، عەلی بابا، سناپ، دیوار و کمۆدا، کە هەم بەرهەمی دەستی دووەم و هەمیش ئەو بەرهەمانەی لە فرۆشگەدا هەن دەتوانین لەو بەشەدا دابنێین و بیانفرۆشین، هەمیش خزمەتگوزاریی بووکینگ و فرۆشتنی خزمەتگوزاری. شێوەی مامەڵەکردن و فرۆشتن و دانانی بەرهەمیش، هەم لە ڕواڵەت و هەمیش بەپێی فەلسەفەی کار تەواو تایبەتی بیەفزایە و لە شێوەی خۆیدا شێوازێکی تایبەت بەخۆیە.
بەشی سێیەمیش کە بەڕای من زۆر هەژێنەرە، بەشی راپرسییە، بەو شێوەیە کە ئێمە بابەتگەلی جۆراوجۆری شێوەی ژیان و بیرکردنەوە و لایەنی کۆمەڵایەتی و کولتووری و زۆر شتی دیکە هاوبەش دەکەین و خەڵک لەو راپرسییەدا بەشدار دەبن و دواجار داتا و کۆمەڵەیەکی ئاماریمان پێ دەدەن لەسەر ئەو بنەمایە کە چ شتێکیان حەز لێیە و حەزیان لە چ نییە و بەگشتی چ کاردانەوەیەکیان بەرانبەر بە بابەتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان هەیە. بۆ وێنە بابەتی هەڵبژاردن ئەگەر بێنینە بەرچاو، دەتوانێت لەو راپرسیەدا بگونجێنرێت، کە بۆ وێنە پێت وایە کێ دەبێتە سەرکۆماری داهاتوو؟ یان لە بەشی پلاتفۆرمە جۆراوجۆرەکاندا ئاماری ئەو راپرسییە دەتوانێ یارمەتیدەر بێ بۆ ئەوەی تێبگەین ئاخۆ کام پلاتفۆرمی ئێرانی خۆشەویستترە یان بەکارهێنەران کام ئەپڵیکەیشن پتر دادەبەزێنن.

جگە لەو سێ بەشە بنەماییەی باسمان کردن، ئێمە بەشی چوارەمیشمان لە بیەفزادا هەیە، کە هەڵبەت رێک پێچەوانەی بەشی یەکەمە، بەناوی “زیادی مەکە”. ئەو شتانەی کواڵێت و کردەوەیان باش نییە و لەوانەیە زیانبەخش بن. ئەو شتانەی کە هەلپەرستەکان کاریان لەسەر کردوون و لە بەشێکی تەواو جیای بیەفزادا بەناوی نەیەفزا واتە زیادی مەکە دادەنرێن تا خەڵک ئاگادار بن و ئەو شتانەی رۆژانە بە شوێنییەوەن و دەیکڕن و بەکاری دێنن زیادی نەکەن. لەڕاستیدا دەتوانم بڵێم ئێمە لیستەیەکی تەواوی ئەو شتانەی باشن یان باش نین، لە بەردەستمانە.

بە ڕای من زیاد مەکە، هیچی لە زیاد بکە، کەمتر نییە، جاری وایە ئێمە رۆژانە لە کولتووری بەرخۆری و بەکارهێناو و کڕین و کردەوەماندا تووشی هەڵە دەبین و لێرەدایە کە زیادی مەکە، یارمەتیدەرمان دەبێ بۆ ئەوەی چاوکراوە بین. ئەو زیادمەکەیانە تەنیا کاڵا و خزمەتگوزارییەکان لەخۆ ناگرن، بەڵکوو زۆر بابەتی ئەخلاقی و دەروونی و شتی تاکەکەسییش لەخۆ دەگرن.

بەکاربەرانی زیادی بکە، لەڕێی ئەکاونتەکانیانەوە لاپەڕەیەکی تایبەتیان دەبێ کە تێیدا دەتوانن لیستەیەک دروست بکەن و لیستەکەیان هاوبەش بکەن یان لە بانکەکەدا کەڵک لە زیادی بکە و زیادی مەکەکانی خۆیان وەرگرن.

| لە بەشی زیادی مەکەدا، ئەوە لیژنەکەیە دەسنیشانی دەکا چ شتێک باش نین؟

✚ کامیل سەیدی: نەخێر، ئێمە دەست لە هیچ بەشێک وەر نادەین، بەڵکوو ئەوانی‌تر دەنگی پێ دەدەن، ئیمتیاز وەردەگرێت و دێتە سەرێ، بۆ وێنە بەکارهێنەرێک دەڵێ فڵانە بەرهەم بەکار مەهێنن، چونکە نموونە ئێرانییەکەی باشتر و هەرزانترە و لەبەردەستە و خۆماڵییش کراوە، بەکارهێنەرانی دیکەش دەنگی پێ دەدەن یان رای خۆیان دەنووسن. لەڕاستیدا ئێمە داوا لە خەڵکەکە دەکەین پێمان بڵێن چ شتێک باشە و چ شتێک خراپە.
ئەوەش بڵێم کە ئێمە لە بەشی راپرسیی “زیاد بکە و زیاد مەکە”دا، گرینگی بە ویستی ئەو برەندانە دەدەین کە گەرەکیانە زیاتر ببینرێن و وەک گووگڵ ئەدز کە پارە دەدەن و دەخرێنە سەرسەرەوە، ئێمەیش شتێکی وامان هەیە، هەڵبەت دەڵێین کە برەندەکە سپۆنسەرە و وا نییە بڵێین بە دەنگی خەڵکی هاتۆتە سەر.

| ئێستا بیەفزا هەر بیرۆکەیە، یان گەشەی زیاتری کردووە؟ دەکرێ بڵێن لە چ قۆناغێکدایە؟

✚ کامیل سەیدی: ئێمە بە پێگەی هاوبەشی گۆشە”زاویە”وە داوای پێگەمان کردووە و تیمەکەمان لەڕووی تەکنیکی و دیزاین و بەرنامەنووسین و مۆنیتۆر و بازاڕدۆز و پێوەندیی گشتیی “HR و PR”ەوە داڕشتووە. جا چونکە شەش ساڵە لەسەر پرۆژە سەرەکییەکە کار دەکەین، تیمەکەمان بۆ پرۆژەی سەرەکی پەروەردە کراوە. لەڕاستیدا ئامانج لە پرۆژەی “زیادی بکە”، ئەو پرۆژە سەرەکییەیە کە ئێمە بە پشتیوانیی بیەفزا دەمانەوێ ئەزموونی بکەین و سامانی پێ دەستەبەر بکەین و بەهاخوڵقێن بین و دواییش خوا یاری بێت، لە هەنگاوی دواتردا پرۆژەکەی دی رادەپەڕێنین.

| پرۆژەی بیەفزا لە ئێران جێبەجێ دەکرێ، یان بەتەمان لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران پەرەی پێ بدەن؟

✚ کامیل سەیدی: بیەفزا تەواو تایبەتە بە ئێران، هەڵبەت ئێمە لە وڵاتانی دراوسێمان دۆست و کەسی وامان هەن کە قسەمان لەگەڵ کردوون و بانگهێشت کراون و چەندین کۆبوونەوەمان پێکەوە بووە و وامان داناوە شێواز و ئەلگۆریتمی بیەفزا لە وڵاتی ئەوانیشدا بە برەند و شێوە و بیچمی دیکەوە خۆماڵی بکرێ و کەلکی لێ وەربگیرێت، بەڵام کاکڵ و زانست و فەلسەفەکە هەر بیەفزا دەبێت.

بۆ وێنە ئێمە بیەفزامان بۆ ئێران دیزاین کردووە و داڕشتووە، بەڵام بۆ وڵاتانی عەرەبییش کە دانیشتوانیان لەسەرووی شەسەد ملیۆن کەسەوەیە، ئەپڵیکەیشنێکی دیکەمان داڕشتووە کە کاکڵ و پێکهاتەکەی هەروەک بیەفزا بوو، بەڵام ناوەکەی جیاوازە. ناو و لۆگۆکەیمان داڕشتووە و قسەمان لەگەڵ ئەو تیمی سەرمایەگوزارییەیش کردووە کە لەوێ جێگیرن و تەنیا چاوەڕێی ئەوەن کە ئێمە نموونە و پرۆتۆتایپی بیەفزا بخەینە بازاڕەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن بە شێوازە خۆماڵییەکەی خۆیان تاوتوێ بکەن و پەرەی پێ بدەن. لە راستیدا ئەم بیەفزای ئێرانییە لە وڵاتانی دیکە بە شێواز و برەندێکی دیکە دەخرێتە گەڕ. هەڵبەت ژیانی پرۆفیشناڵ و پیشەیی ئێمە و ئامانجمان ئەو پرۆژە سەرەکییەیە وا ئیشەڵا سەرکەوتوانە لەو پرۆژەیەدا جێبەجێ دەکرێ و لە دنیادا دەخرێتە کار، چونکە کاتێک ئەو پڕۆژەیە ببینرێ و هەڵبژێردرێ، پرۆژەکەی دواییش زۆر ئاسوودەتر و بە متمانەیەکی پترەوە قبووڵ دەکرێ و پێشوازییەکی گەرموگوڕتریشی لێ دەکرێت.

| بیەفزا کەی بە فەرمی دەکەوێتە کار؟

✚ کامیل سەیدی: ئێمە لە رێکەوتی 2/2/2020ـدا بە فەرمی Prototype پڕۆتۆتایپ ئەپەکەی بە شێوەی تایبەتی بۆ تیمی گەشەپێدان دەخەینە گەڕ بۆ چارەسەری “باگ” و “لانچ”ـەکەی. هەروەها لە سەبەتەی سەرمایەگوزاریماندا بودجەیەکی دیار بۆ خستنەڕێی ئەو مەزنەپرۆژەیە لەبەرچاو گیراوە کە کۆبوونەوەی زۆر گرینگ و بەدەستکەوتمان هەیە لەگەڵ دەوڵەت و بانکەکانی وڵات و سەرمایەگوزارانی کەرتی تایبەت و چەند پشتیوانێکی دەرەکی.

| تیمی بیەفزا چەند کەسن؟

✚ کامیل سەیدی: ئەندامانی سەرەکیی کۆمپانیاکە ئێستا شەش کەسن، لەگەڵ تیمی بەرنامەداڕشتن و زیرەکیی دەسکرد و گەشەپێدان کە ئەوانیش هەشت کەسێک دەبن. لە بەشەکانی دیکەی بیروڕای گشتی و پێوەندییە گشتییەکان و بانگەشە و بەڕێوەبەریی ستراتیژیدا خەڵکی پسپۆڕمان هەن کە لە چەند لیژنەی زانستیی زانکۆ و بژاردەی بوارەکانی تەکنۆلۆژیا و کار و کاسبیە نوێیەکان پێک هاتوون و وەک هاوکاری دەرەوەی رێکخراوەکە لەگەڵمانن.

| بەپێی ئەو روونکردنەوانە ئێوە تەنیا مارکێت پلەیسێک نین و بیەفزا زۆر بەربڵاوە؟

✚ کامیل سەیدی: بەڵێ، بەدڵنیاییەوە، بۆ ڕوونکردنەوەی ئەرک و بەرپرسیارێتی و ئامانجەکانمان پێویستە ئاماژە بەوە بدەم کە بلیتی فڕۆکە و پاس و هۆتێل و شوێنی حەوانەوەی هەرزان و ریستوڕان و فرۆشگە و هەموو شتێکی کە بکرێ لێی زیاد بکەی، هەمانە. یانی تۆ هەر بزنسێکی کە لە ئێران هەمانە و بکرێ و وەک بەرهەم و خزمەتگوزاری و بابەت و رووداو و شت، دەتوانی لە بیەفزای زیاد بکەی.

| بەڕای ئێوە، ئەو بەربڵاوییە خاڵێکی باشە؟

✚ کامیل سەیدی: جا ڕێک ئەمن ئەوەم پێ شانسێکە و هەست دەکەم کارەکەی ئێمە دەتوانێ کێبێکێیەکە خەستتر بکاتەوە و کوالێتی بەرێتە سەرتر و ئەوەیش خاڵێکی بەهێزە. سەرچاوەبوون هەمیشە خاڵی بەهێزە، بۆ وێنە تۆ سەیری گۆگڵ بکە، کە لە پلاتفۆڕمە کامڵەکەی خۆیدا نەخشە و هەواڵ و کڕین و گەڕان و یاری و ئەو شتانەی هەیە، ئەوەی کە ئێمە چەندە لەڕووی هاڕدوێر و بابەتگەلی ماڵییەوە دەتوانین پشتیوانی لەو فرەچەشنی و بەربڵاوییە بکەین، بەرنامەمان بۆی هەیە لە بەشی پشکەکان و سەرمایەگوزاری پشتیوانیی دەوڵەت و کەرتی تایبەت و تەنانەت کۆمپانیا دەرەکییەکانیش کە ئێمە هەر ئێستا لەگەڵیان کەوتووینە دانوستان و لەسەر ئەو مەسەلەیە زۆر پێداگرین و وزەیەکی زۆرمان هەیە.

| خاڵە بەهێزەکانی بیەفزا چین؟ چ شتێک لە بیەفزادا هەیە کە دەتوانێ سەرنجی بەکارهێنەران راکێشێ؟

✚ کامیل سەیدی: هاووڵاتییەکی ئێرانی بێننە پێش چاوتان: بەیانی کە لە خەو هەڵدەستێ تا شەوگار شەق دەبێ، پێویستی بە چ خزمەتگوزارییەکە؟ بەپێی جۆری کار و خوێندنەکەی کۆمەڵێک پێوستیی هەیە کە هەر لە بەیانییەوە ژیانە دیجیتاڵییەکەی خۆی دەست پێ دەکا، پەیامنێر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی دەپشکنێ بزانێ ئاخۆ چ پەیامێکی بۆ هاتووە و شوێنکەوتووەکانی چ شتێکیان هاوبەش کردووە و سەرێکی ئەو ماڵپەڕ و ئەپە دەدات کە دەیەوێ شتیان لێ بکڕێت یان داوای خزمەتگوزارییان لێ بکات. ئەو کارانەی تاوتوێ دەکات کە بەتەمایە بیانکات و... بە گشتی کۆمەڵێک ئەپڵیکەیشن و ئامرازی جۆراوجۆری لەبەر دەستە.

جا ئێستا بیهێنە پێش چاوت کە ئەو خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرانەی بەکارهێنەرێکی ئێرانی پێویستی پێیانە و بۆیان دەگەڕێ، هەموو لە پێگەیەکدا هەبن، واتە ئەتۆ هەژمارێکت هەیە کە نوێی دەکەیەوە و لیستەکانتی تێدا دادەنێی یان تێیدا دەگەڕێی. ئەوە خاڵێکی بەهێزی بیەفزاییە، جگە لەوەش، ئێمە کۆمەڵێک ئیمکاناتی کەسیی دیکەشمان هەیە، بۆ وێنە ئەو کتێبانەی کە دەبێ بیانخوێنیتەوە یان ئەو خواردنانەی کە دەبێ لە رێجمێکی خواردنی تەندروستدا هەتبن، ئەوانیش دەکرێ لە لیستەکەتدا هەبن. ئێمە ئەوانە لیست و ریزبەندی دەکەین، ئەگەر حەزتان لێ بێت، دەتوانن لیستەکەتان بۆ هاوڕێکانیشتان بنێرن یان لە پێگە تایبەتییەکەی خۆتاندا بیپارێزن. یانی جۆراوجۆرەکانی حاڵەتێکی تایبەتی، حاڵەتێک کە دەتوانن بۆ هاوڕێکانتانی هاوبەش بکەن و حاڵەتێکیش گشتی “پابڵیک”.

بەشی سەرژمێریی بیەفزایش خاڵێکی بەهێزی دیکەیەتی. هەر بەکارهێنەرێک کۆمەڵێک حەز و هۆگریی هەیە کە لە ڕوانگەی خۆیەوە باشترینەکانن، خەڵک هەمیشە کێشەیان لەگەڵ کڕین و هەڵبژاردن هەیە، چونکە پارە دەدەن و خەرجێکیان دەکەوێتە ئەستۆ و لەوانەیە کاتیشیان لەدەست بچێ، بۆیە راپرسی دەکەن: ئەوەت لە کوێ کڕی؟ چۆنت دابین کرد؟ دکتۆری باشت پێ شک دێ؟ و ئەو شتانە، ئێوەیش دەتوانن لە بیەفزادا بڵێن ئەمە لیستەی هەرە باشەکانی منە، جا ئێستا ئەگەر چەند ملیۆن کە بێن و ئەو کارە بکەن، ئێمە لیستەیەکی رێکوپێکی هەزاران شتمان هەیە کە باقی بەکارهێنەرەکان ئیمتیازی پێ دەدەن. لە راستیدا 99%ـی ئەرکی سەرەکیی بیەفزایش هەر ئەو بابەتی لیستەکردنی باشترینەکانە لە هەموو بوارەکاندا. بۆ وێنە دەتانەوێ سەفەر بکەن، بەڵام نازانن بچنە کوێ، ئەو کات لێرە لیستە و ریزناوی باشترین شوێنەکانی ئێران هەیە. بۆ وێنە بەکارهێنەرێک کە دوورگەی مینوو پێشنیار دەکا، یەکێکی دیکەی ناتوانێ پێشنیاری بکاتەوە بەڵکو فیلدێک هەیە بەناوی دوورگەی مینوو کە دەتوانێ بێدەنگ بەو فیلدە بکات. بەو مانایە کە لە نێو سێ هەزار شاری ئێرانی یان هەشت هەزار گوندی ئێرانیدا ئێوە دە، بیست، سی و سەد بابەتی یەکەمتان هەیە کە بژاردەکانی ئێوە لەو قەرەباڵغییەدان، جا ئێستا ئەوە بگشتێنن بەسەر باقی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی دیکەدا.

بۆ وێنە، ئێمە ریزناوێکی ناوداران و هونەرمەندان و وەرزشکارانمان هەیە کە هەموان دەنگی پێ دەدەن و روون دەبێتەوە کێ خۆشەویستە، ئەو ئامارە بۆ دەوڵەت و دامەزراوە کولتووری و توێژینەوەییەکان و خەڵکیش زۆر گرینگە، چونکە ئێمە لە ئێراندا هیچ خەرمان و خەزێنەیەکمان نییە کە بەو شێوەیە راپرسی بکات. هەڵبەت لێرەدا کۆمێنتەکانیش هەن، کۆمێنتەکانیش لایک وەردەگرن و گەرموگوڕ دەبن، یانی باشترین بە ریەککەوتن و بیروڕا وەردەگرن و جگە لەوەیش تاک، بابەت یان بیرۆکەیش لایک وەردەگرن و لێرەدایە کە ئێوە لەگەڵ پێوەری هەڵبژاردنی خەڵک ئاشنا دەبن. جا کە ئەوە رووی دا، ئەو بەکارهێنەرە بۆ بانگەشە”ریکلام” و کڕین و سەردان، خۆی بایەخێکی سەرمایەگوزاریی وەردەگرێ و بەڕێوەبەرە گەورە بڕیاردەرەکانیش لە پێوەندی لەگەڵ کولتوور و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا دەتوانن توێژینەوەیان هەبێ و ستراتیژی خۆیان لەسەر بنەمای ئەو داتایانە هەڵسەنگێنن و بەرەوپێشەوەی ببەن. خەڵکیش لەگەڵ بیروبۆچوونی کۆمەڵانی خەڵکی جۆراوجۆری وڵاتەکە بە شار و شارۆچکە و ناوچە و مەڵبەندەکانەوە ئاشنا دەبن و لە بەرنامەی کڕین و ژیانی خۆیاندا ئەو بیرۆکە و ئەزموونانە بەکار دێنن.

پێشتریش گوتم، 99%ـی ئەرکی ئێمە لە “بیەفزا”دا ئەوەیە روونی بکەینەوە ئاخۆ چ شتێک لە ئێراندا ترەندە و بەپێچەوانەوە. لەم پێگەیەدا رووداوی زۆر گەورە روو دەدەن، چونکە کاتێک دێن و لە ماڵەکەی ئێمە دەکڕن، بڵێی و نەڵێی بەشێک لەو ساتوسەودایە بۆ بیەفزا دەبێ (هەر ئەو پشکەی کە فرۆشیار یان ئەوەی خزمەتگوزار بۆ ئێمەی پێناسە کردووە، نەک زێدەباییەک کە خراوەتە سەر نرخەکان) ئێمەیش هێندێ داهات و دەسکەوتمان بۆ ئەو کەسانە لەبەر چاو گرتووە کە لە بیەفزادا کار دەکەن یان دەکڕن یان کارێکی وا دەکەن بەرهەمێک ببینرێت، وەک ئەو ئەدمینانەی وا لە کەناڵەکان و لاپەڕەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا خۆڕسکانە چالاکن و بەرهەمهێنەری بابەتن. یانی ئێوە دەتوانن لە ماڵی خۆتان دانیشن و لیستە دروست بکەن و لەبارەی پێشنیارەکەتانەوە بنووسن، وێنە بگرن یان لینک و سەرچاوە دابنێن و وردەکاری بخەنە سەر هەر بەشێک و لەو رێیەوە داهاتتان هەبێ. بۆ وێنە ئێوە دەتوانن کاڵایەک بکڕن کە ئەو کاڵایە لە پەنجا ماڵپەڕدا دەفرۆشرێ، کام ماڵپیەڕ هەڵدەبژێرن؟ ئەوەی تازە دروست کراوە و هیچ هێمایەکی متمانەپێکراوی ئەلکترۆنیکیی نییە؟ یەکێکیان حیسابی بانکی نییە و ژمارە کارتێکی شەخسیی داناوە، لێرەدایە کە ئێمە شێوازگەلێکمان هەیە کە خەڵک خۆیان هەڵدەبژێرن ئاخۆ کام ماڵپەڕ متمانەپێکراوترە. لە راستیدا ئێمە لێرە لە هەموو شتێکدا ئەزموونی بەکارهێنەری دەخەینە ڕوو.

خاڵێکی دیکەی لایەنی کێبەرکێی بیەفزا لەچاو باقی ئەپڵیکەیشنەکانی دیکە ئەوەیە کە ئێمە داهاتمان نەخستووەتە سەرووی هەموو شتێکەوە، بەڵکو بەشوێن ئەوەداین بوار و بەستێن بڕەخسێنین، چونکە ئەگەر بوارەکە دروست بکرێ، داهاتەکەیش دروست دەبێ. یەکەم ویستی ئێمە گەیاندنی ئەو خزمەتگوزارییەیە بە کۆمەڵگەی گەورەی بەردەنگەکانی پێگەی مەجازی و بازرگانیی ئەلکترۆنی. ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان و ئەو رووداوانەی لە بیەفزادا روو دەدەن بە قازانجی خەڵک بشکێتەوە، یانی ئێمە بە ڕوانگە و نیەتی ئەوەوە نەهاتووین هەر خۆمان قازانج بکەین. زۆربەی ئیمکانات و دەرەتانەکانی ئێمە لە 80%ـی کاتەکاندا خۆڕایین. هەر ئەوەی کە پلاتفۆڕمێک ببینرێ، ئەوە سەرچاوەی داهاتە، بەو مانایە کە کاتێک برەندەکان و ئەو ناوەندانەی خزمەتگوزاری دەخەنە روو، روو لە ئێوە دەکەن، هەر خۆی ئەوەی بانگەشە و متمانەی برەندەکەیش بۆ ئێوە بەدووی خۆیدا دێنێ.
تۆڕی کۆمەڵایەتیی بیەفزایش بەشێکی سەرنجڕاکێشە لەم سیستەمەدا. بابەتی زۆر سەرنجڕاکێش هەن کە خەڵک حەزیان لێیەتی و هاوبەشیان دەکەن، بە پێچەوانەی ئەو شتە زەردانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەدان و ئێمە دەیانسڕینەوە. بەکارهێنەرەکان دەبێ شتی ئەو شتە بەسوودانە هاوبەش بکەن کە لە ژیانیاندا هەن و خەڵکیش دەتوانن کاریان لەسەر بکەن. کێبەرکێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بیەفزادا بەو جۆرەیە کە بەکارهێنەر بابەتی بەسوود بەرهەم بێنێ بۆ ئەوەی ئەوانی دیکەیش دەنگی پێ بدەن، لێی زیاد بکەن و کامڵتری بکەن. بۆ وێنە لەوانەیە کتێبێک بناسێنن ئەوانی دی دێن و لەبارەی ئەو کتێبە و ئەو کتێبانەوە کە پێوەندییان پێیەوە هەیە و ئەو رەخنانەی هەیانە، بۆچوونی خۆیان دەردەبڕن. هەر ئەو لینکی دەستڕاگەیشتنە بە کتێبەکە، لینکی فرۆشتن و تاوتوێ و خوێندنەوە و داونلۆدی کتێبەکەیش دەبێ، واتە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی ئێمە تەواو سوودمەندە و ئێمە حەز دەکەین ئەو بەشە، بەشێکی سوودبەخش و باش بێ.

لایەنێکی دیکەی بیەفزا ئەوەیە کە “ئەکستنشن کرۆم و فایرفۆکس”ـیشی هەیە، یانی ئێوە جگە لەوەی ئەپ و وێبسایتتان هەیە، لە هەرکام لە وێبگەڕەکانی کرۆم و فایرفۆکسیشدا دەتوانن ئەو ئەکستنشە دابەزێنن و وەک پینترێست کە ئێوە ئەکستنشەکەی دادەبەزێنن، دەتوانن هەموو شتێک “پێین” بکەن، هەر شتێکی بەنرختان کە دیت، بیخەنە سەر “بیەفزا”کەی خۆتان. بۆ وێنە تۆ لە سایتێکی هەواڵنێری دای، هەواڵێکی سەڕنجڕاکێش دەبینی، دوگمە”کلیل”ـی پلاسی ئێمە دادەگریت و دێیتە نێو ماڵپەڕی بیەفزا، واتە ئیتر پێویست نییە شتێک کۆپی بکەیت یان کارێکی تایبەتی بکەیت.

عەلی شیردەستیان (بیرۆکەداڕێژ و راوێژکاری بەرهەمهێنانی بابەت) کە لە ژووری بیرۆکەی بیەفزادا هاوکاریی ئەم گرووپە دەکات، لەبارەی لایەنە باشەکانی بیەفزاوە خاڵێکی دیکەشمان بۆ ڕوون دەکاتەوە و دەڵێت: “یەکێک لەولایەنە باشانەی لە بەشی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بیەفزادا هەیە، ئەوەیە کە داهاتی بۆ بەکارهێنەرانی هەیە. بەڕای من ئەو بەڵایەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەسەر بەکارهێنەریان هێناوە ئەوەیە کە تەواو کردوونی بە بەرخۆر “مصرف گرا”، ئەوەش بووەتە هۆی بەفیڕۆچوونی کات، بەڵام بەو پرۆسەیەی لە بیەفزادا هەیە، دەتوانن لە بەرخۆرەوە ببنە بەرهەمهێنەر. یانی لانیکەم چالاکبوونی بەکارهێنەرێک لەو تۆڕەدا ئەگەر شتێک زیاد ناکا، ئەوەیە نرخ لەسەر شتێک دادەنێ. ئەگەر شتێک زیاد بکا ئەوە هەر باشتر، ئەگەر واش نەبوو، دەبێ نرخ لەسەر زیادکراوەکان دابنێ.

| لە بیەفزاوە سەرمایەتان راکێشاوە؟

✚ کامیل سەیدی: بەڵێ ئێمە لە قۆناغی یەکەمدا سەرمایەمان راکێشا. بەڵام لە سۆنگەی بەربڵاویی کارەکە و ئاستی پێداویستییەکانی هاردوێر و شوێن و وزەی مرۆیی و پشتیوانی، خەزێنەیەکی سەرمایەگوزاریمان پێناسە کرد، کە نرخی هەر پشکێک چەندە بێ و سەرمایەگوزار چەندە دەتوانێ بێتە ژوورەوە و ئەو سەرمایەیە لە کام بەشدا و تا چ ئاستێک خەرج بکرێ. ئێمە دەمانەوێ ببینرێین و سەرمایەگوزارەکان بمانناسن بۆ ئەوەی ئەم بەرهەمە بە کوالێتەوە بێتە بازاڕ و وا نەبێ کە ئێمە لە پرۆسەیەکی درێژخایەندا بگەینە ئەو کوالێتە و کاتمان لە دەست بچێ.

| لە راستیدا بۆ دەستپێکی کار، سەرمایەی سەرەتاییتان دەستەبەر کردووە؟

✚ کامیل سەیدی: ئێمە بۆ ناساندنی پلاتفۆرمەکە، سەرمایەی سەرەتاییمان دەست پێ کرد، بەڵام کە بەردەنگەکان بچنەوە سەر پلاتفۆرم، یان خەزێنە یان ئەپڵیکەیشنەکە، پێویستمان بە وزەی مرۆیی، شوێن، کەلوپەل و بانگەشە و سێرڤەر و داتاسەنتەری زیاتر دەبێ و لە ئاکامدا دەبێ بتوانین سەرمایەی زیاتر راکێشین. لەلایەکی دیکەوە بەردەنگیش رۆژ بە رۆژ چاوەڕوانیی زیاتری لە بیەفزا دەبێ و ئەوەیش دەخوازێ کە ئێمە بەشەکانی دیکەیش وردە وردە پتر بکەین و ئەو شتانە زیاد بکەین کە پێشتر دامانڕشتوون، وا نییە کە ئێمە بوارێکمان گەڵاڵە کردبێ، کە بێ ئەملاوئەولا هەموو دەرەتان و ئیمکانات و بەشەکانی ئامادە بێ، بەڵکوو دەمانەوێ لەگەڵ بەکارهێنەر هەنگاو بە هەنگاو و لە رەوتی زەمەندا گەشە بکەین.

| شێوازی دەستەبەرکردنی داهاتی بیەفزا چۆنە؟

✚ کامیل سەیدی: بەشی یەکەمی داهاتی ئێمە لە رێی بانگەشەوەیە، واتە کاتێک بوارێک دەڕەخسێنین کە کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی تێدا دەبینرێ و پێگەیەکی کۆمەڵایەتی کە خەڵکی دیکە تێیدا چالاک بن، یەکەم بابەت بابەتی بانگەشە دەبێ، چونکە بڕەندگەلێکن، کە حەزیان لێیە زیاتر ببینرێن. بابەتی دووەم ئەو بەرهەمانەن کە بە گوێرەی راپرسییەکان لێمان روون دەبنەوە خەڵک حەزیان لێیانە و ئێمە بە گوێرەی ئەو سەرمایەگوزارییەی لە بەشی دووەمی بیەفزادا هەمانە، خۆمان دیزاینی دەکەین یان بەرهەمی دێنین، بەو مانایە کە ئەو کاڵایە ئێمە بەرهەممان هێناوە و دەفرۆشرێ کە سوود و قازانجەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کۆمەڵە. بابەتی سێیەم، داهاتی ئێمەیش لەسەر هاوبەشییە لە فرۆشتندا، وای دانێین کۆمەڵێک بەرهەمی جیاجیان کە ئێمە دەیانفرۆشین، دەی دیارە بەشێک لەو داهاتی فرۆشتنە دێتەوە خەزێنەی ئێمە. بابەتی چوارەم ئەو ئامار و راپرسیانەن کە لە بیەفزادا هەن، بەشێک لەو ئامارانە شاراوەن، بۆ وێنە وەک بەکاربەرێکی ئاسایی کە فڵانە ئایتم سەداچەند دەنگی هێناوەتەوە، بەڵام نازانن چەند کەس دەنگیان پێ داوە و لە کام پارێزگا و شارەوەن؟ لە چ رەگەزێکن؟ تەمەنیان چەندە و چەندەیان خوێندووە؟ هەر ئێمە دەستمان بە کۆی ئەو داتایانە رادەگا، ئەگەر ناوەندەکان کۆمپانیا و برەندگەلێک بیانەوێ دەستیان بەو ئامارانە رابگا، ئێمە بەو پێیەی پابەندی ئەخلاقین و دەمانەوێ چوارچێوەی کەسیی بەکارهێنەرەکانمان بپارێزین و شتێکی تەواو روونە، ئەو داتایانەی زیان بە چوارچێوەی کەسیی بەکارهێنەران ناگەینن، دەیانخەینە بەردەستی خاوەن کاڵاکان و دەوڵەت، بۆ ئەوەی بتوانن کۆمەڵگە ئامارییەکەیان کامڵتر بکەن.

| باسی ئاست و قەبارەی بازاڕی بیەفزامان بۆ بکەن.

✚ کامیل سەیدی: کەوشەنی بازاڕ، هەموو بازاڕی ئێران دەگرێتەوە و چاوەڕوانی و هەستی من، هەڵبەت بە واقیعبینییەوە نەک گەشبینانە ئەوەیە کە ئەمە دەبێتە خەزێنەیەکی نیشتمانیی ئێران. وەک چۆن لە چین پەیامنێر و فرۆشگەیان هەیە، یان لە رووسیا تۆڕی وەک VK و OKیان هەیە، کە تۆ سەرنج بدەیە رووسیا، هەموو لە ڤیکەی یان ئۆکەیدا بەشدارن. ئێمەیش بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ لە داتای ناوخۆدا شانبەشانی یاسا و پێکهاتەی خۆماڵیی وڵات و ئەو بیروباوەڕانەی لەبارەی بەکارهێنانەوە هەن، یان هەر شتێکی کە هەیە، کار دەکەین بە سەرنجدان بە پچڕانی ئینتەرنێت کە لەم مانگەدا هاتە پێش و زۆربەی کار و کاسبییە ناوخۆییەکانی تووشی کێشە و زیان کرد، ئێمە پێداگرتر بووین کە پشکێکی گەورەی داتای ناوخۆی وڵات بگرینە ئەستۆ و سەرمایەی سەرەکیی ئێمە هەر ئەو بابەتە گرینگەیە.

| ئێوە داهاتووی بیەفزا چۆن دەبینن؟ ئەو بیەفزایەی بەو زوانە دەخرێتە کار؟

✚ کامیل سەیدی: ئیشەڵا لە یەکەم هەنگاودا بەتەماین بیەفزا لە ئاستی وڵاتدا و لەو چوار بەشەدا کە ئاماژەم پێ دا بخەینە ڕێ و لە هەنگاوی دواییدا هەر ئەو کۆی بیەفزایە لەگەڵ ئەو برەندەی پێشتر باسم کرد لە وڵاتانی دراوسێمان هەن و ئێمە لەوێ پێشینەی خوێندن و ژیان و کارمان هەبووە و پێوەندیی زۆر قووڵمان لەگەڵ خەڵکی ئەو وڵاتانەدا هەیە وەک تورکیا، ئێراق، ئەفغانستان، پەرە پێ بدەین. ئێمە لەو وڵاتانەدا پێگەی کۆمەڵایەتیی زۆر باشمان هەیە. هەم تیمەکەمان و هەمیش خۆم کە لەوێ ژیاوم، پێوەندیی زۆر تایبەت و نزیکممان لەگەڵ بژاردەکان و ناوەندەکانی دەسەڵاتدا هەیە. دوورەدیمەنی ئێمە ئەوەیە کە پاش ئێران لەو وڵاتانەدا بە برەندی تایبەتی خۆیان و لە رێی خۆماڵیکردن و لەگەڵ سەرمایەگوزارانی خۆجێیی ئەوێ ئەو کارە راپەڕێنین.

هەنگاوی سێیەم پاش ئەو رووداوە، بەدڵنیاییەوە پرۆژە سەرەکییەکەی ئێمە دەبێت کە بە سەرمایە و ئەزموون و تیم و ئەو دەستکەوتانەوە وا هەمانە، کارەکان جێبەجێ دەکەین. هەڵبەت هەر ئێستا بەشێوەی هاوتەریب و هاوکات لەگەڵ بیەفزا ئەو پرۆژەیە خەریکە جێبەجێ دەکرێ و خەریکین لەسەر لێکۆڵینەوە و بواری تەکنیکی و تاوتوێکردنەکانی قسە دەکەین. ئیتر هەر بەرهەمێک بیرۆکەیەکی لە پشتە و بە شێوەی داهێنانێک بیچم دەگرێ، پاش بیرۆکەکە فۆرمۆلە دەکرێ کە چۆن جێبەجێ بکرێ و چوارچێوە و بیچم و پێکهاتەکەی ئایۆکس دادەڕێژرێ و پاشان لە بەرنامەنووسیدا دەخوڵقێنرێت و پەرەی پێ دەدرێت و دواجار ئەزموونی بەکاربەری پێمان دەڵێ ئەم ئامێرە چۆن دەتوانێ خۆی لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بگونجێنێ و بەرەو باشتربوون بچێت. دوورەدیمەنی ئێمە ئەوەیە کە خوا یار بێ برەندێکی ئێرانی، بیرۆکەیەکی ئێرانی و رێگەچارەیەکی ئێرانییش دەتوانێ ببێتە شتێکی جیهانی.

تەواوی ئامانجەکەی ئێمە ئەوەیە کە بە گوێرەی ئەوەی ئێمە سەرچاوەین و دەمانەوێ پەیامی خەڵک ببینرێ و ببیسرێ، خەڵک بێن و قسەی خۆیان بکەن کە دەتوانێ لایەنی سەلیقە و دەنگدان و بیروبۆچوون و هەموو شتێکی دیکەیش بێ. ئەگەریش قسەیەک پێچەوانەی بەرژەوەندی گشتی بێ، خەڵک ئەوا بایکۆتی دەکەن و رەدی دەکەنەوە.

| لە بەشی بیەفزادا، وا بکە و وامەکە لەسەر چ بنەمایەکە؟

✚ کامیل سەیدی: کاتێک ئەمن ئەو بیرۆکە سەرەکییەم هێنایە گۆڕێ، ڕاوێژکارە تەکنیکییەکانم گوتیان لەڕووی تەکنیکی و ژێرخانەوە ئەو شتە لە ئێراندا مەحاڵە و ئێمە دەتوانین تەنیا 15%ی ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بکەین کە وەک پرۆتۆتایپێکی راستەقینە بێ و دواییش دەتوانین سەرمایەی دەرەکیی بۆ راکێشین. ئەمن لە پێشدا زۆر بەجێ و پرۆفیشناڵانە پێشوازیم لەو بۆچوونە کرد و دواجار کەوتمە بیری پرۆژەیەکی بچووکتر لەو پرۆژە مەزنە.

پێش ئەوەی بیرۆکەی بیەفزا لەو کتێبە ئەلکترۆنیکەوە کە دروشمەکەی خۆدەوڵەمەند بکە “لە خۆت زیاد بکە”، هەڵێنجم، باسی برەندێکم بۆ هاوڕێکانم کرد بە ناوی “دروست”. ئەوەی کە برەندێک دابێنین بەناوی “دروست”، رێی دروست، کاری دروست، جێی دروست و دروشمی دروستیشمان بۆ داڕشت، بۆ وێنە گوتم شوێنی دروست ئێرەیە، وەک کافتر یان ریستوڕانت و هەر شوێنێکی کە بۆ حەوانەوە گونجاو و دروست بێ، یان بۆ وێنە “دروست” ئەو دەرفەتە کارییانەیە کە ئێوە بە شوێنیانەوەن و زۆر شتی دیکە کە دروست بێ. دواییش ئەو بیرۆکەیە هاتە ئاراوە کە کافتریایەک بکەینەوە، بە پێچەوانەی هەموو کافتریاکانی نێو ئێران و وڵاتانی دی، کە خزمەتگوزاری دەدەنە خەڵکی، ئێمە لەو کافتریایەدا لەگەڵ بەردەنگەکەمانین، بەو مانایەی تێیدا ڕووداوی دروست ڕوو بدات، بنیادەمەکان پێکەوە گفتوگۆ بکەن و پەنێلێکی گفتوگۆمان هەبێ، لیستێکی هەرە باشترینەکان و شتە دروستەکان هەبێ کە ئەوانی دی لەبارەیانەوە قسە بکەن. دوای بیچمگرتنی ئەو ئایدیایە لە زەینی مندا هەستم کرد کە ئێمە لە دینی ئیسلامیشدا ئەو بابەتی دروست و نادروستە و زیاد بکە و زیادمەکەیەمان هەیە، لەڕێی حەڵاڵ و حەرامەوە کە خۆی دەبێتە چەند بەشێک: واجبەکان، موستەحەبەکان و مەکرووهەکان. بۆ وێنە ئیسلام دەڵێ ئەگەر ئەو کارە بکەی باشە و دەتوانی بیکەی یان نەیکەی، یان ئەوەی کە ئەگەر ئەوە نەکەی باشە و دەتوانی بیکەی و ئەگەر نەیکەی باشترە، یان ئەوەی کە دەڵێ حەرامە و نابێ تخوونی بکەوی؛ لە شوێنێکیش دەڵێ حەڵاڵە و دەبێ بیکەی و بەشێکە لە واجبەکان.

ئێمەیش لە بیەفزادا رێک ئەوەمان کرد، دەڵێین ئەوە سەداسەد و هەرە باشە. لە راستیدا لایەنی باشی بیەفزا ئەوەیە کە ئێمە تەنیا خەڵکێکی بارزگان و بزنسی نین، ئێمە خەڵکێکین کە گرینگی بە ئەخلاق و رووداوە رۆحی و سۆزدارییەکانی خەڵک دەدەین. ئێمە زۆر بەهای ئایینی و کولتووریمان لەنێو بنەماڵەکاندا لێ بزر بووە و دەمانەوێ لە بیەفزادا بیانبووژێنینەوە، بەو شێوەیە کە ئەم بەهایانە بە شێوازێکی دی پێشنیار بکەینەوە. ئەم رووداوە، رووداوێکی مەزن دەبێ، لەبەر ئەوەی ئێستا خەڵک بۆ پەروەردەی منداڵەکانیان بە شوێن ناوەندگەلی پەروەردەیی و کتێب و ئەپڵیکەیشن و یارییەوەن، دەی چ باشتر کە لیستەیەکیان هەبێ، لە هەموو ئەو کارانەی کە لە ژیانیاندا دەبێ بیکەن یان نەیکەن. بە پێچەوانەی ئەو وێنەیەی لەوانەیە بێتە پێش چاو، بیەفزا فرۆشگە، یان تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکوو ئێمە لیستەیەکین لە تەواوی ئەو شتانەی لە ئێراندا هەیە، بە باش و خراپ و هەموو کوالێتێکەوە و ئەوە خەڵکن پێناسەی دەکەن ئاخۆ چ شتێک باشە و چ خراپ.

نموونەیەکی زۆر سادەت لە بارەی بیەفزاوە پێ دەڵێم، بۆ وێنە ئەتۆ ئەمڕۆ نازانی دەبێ چ بکەی؟ سەرێک لە بیەفزا دەدەی و دەبینی تەواوی خەڵکی ئێران هاتن و کۆمەڵێک شتی باش و ئەرێنییان زیاد کرد، لە بەشی Evamdـدا هەموو ئەو ئیڤەندانەی کە لە ئێراندا هەن دەبینی، تەواوی کتێبە نوێیەکان، هەواڵەکان و... یان بۆ وێنە ئەگەر بە شوێن ئەوەدا بن کە بزانن ئاخۆ لە ئێران چ باسە و هەواڵ و دەنگوباس چییە، لێتان ڕوون نابێ، چونکە هەر هەواڵدەری و ناوەندێک بە شێوازی خۆی هەواڵەکان ڕووماڵ دەکا. ئەی ئێمە چ بکەین؟ تەواوی هەواڵدەرییەکان دەخەینە نێو بیەفزاوە، لەگەڵ هەواڵدەریی خەڵکی “گشتی”.

| ئەو بەشەیان تیمی بیەفزا دەیکات یان بەکارهێنەران؟

✚ کامیل سەیدی: ئێمە پێشبینی دەکەین تا ساڵێک بەرهەمی خۆمانمان هەبێ و رەوتی کاری تیمی بەرهەمهێنەری بیەفزا لە یەکەم رۆژەکاندا بە شێوەی فێرکاری دەبێ، تا خەڵک فێر بن و رابێن، بەڵام دوایی خۆیان هەواڵدەرییەکان دێن و لاپەڕە فەرمییەکەیانی تێدا دەکەنەوە.

وێڕای ئەوەی ئێمە ئەم پرۆسەیە لەڕێی زیرەکیی دەسکردەوە ئاسان دەکەینەوە، ئەو شتەی کە بۆ وێنە فڵان ناوەندی هەواڵ لە پەیجەکەی خۆیدا دایدەنێ، لە پەیجە سەرەکییەکەی ئێمەیشدا دێ و خەڵک دەیبینن، واتە وا نییە تۆ ناچار بی هەر بچیتە کەناڵی هەواڵدەرییەکەی ئەوان، ئەتۆ لە تێلێگرامدا دەبێ ئەندامی کەناڵێک بی ئینجا هەواڵەکەی ببینی، بەڵام لە بیەفزادا وا نییە و دەتوانی هەواڵەکان لە لاپەڕە سەرەکییەکەدا ببینی و خەڵک خۆیان ترەندی دەکەن. زۆر شتی سەرنجڕاکێشی دیکەیش لە بەشی لیستەکردنی هەواڵەکاندا هەیە، هەر بۆیە باشترینەکان و سەرتۆپی هەواڵەکانی ئێران و دنیا دەخرێنە بیەفزا و ئیتر پێویست نییە سەردانی چەندین ماڵپەڕی هەواڵدەری بکەن. هەواڵی تەندروستی، وەرزش، زانست و تەکنۆلۆژیا و... هەمووی لە شوێنێکدا کۆ دەبنەوە و هەر بابەتێکیش کەتەگۆریی تایبەتی خۆی هەیە.

| ئاخۆ فیلتەرێکتان بۆ سەرژمێرییەکان هەیە؟

✚ کامیل سەیدی: پێش هەموو شتێک، ئێمە بە زیرەکیی دەسکرد ئەو کارە دەکەین و دووەم ئەوەی ئێمە پەیڕەوپرۆگرامێکمان هەیە لە سەر بنەمای یاساکانی وڵات لەگەڵ ئەو شتەی کە وەک ئەخلاق و عورف لەنێو خەڵکەکەماندایە. یاساکان لەگەڵ ئەخلاق و عورف، کە رێزگرتنە لە رەچەڵەک و گەلان و ئایینەکانی نێو ئێران. بابەتی سێیەمیش ئەوەیە کە ئێمە بوارێک دەڕەخسێنین تا خەڵک و دەوڵەت راستەوخۆ قسەی خۆیان بۆ یەکدی بکەن و لەوێدا ڤێرژنێکی پەیامناردنمان بۆ دەوڵەت هەیە.

کەوابوو ئێمە پلاتفۆرمێکی خەڵکیانەمان هەیە کە بە هەڵبژاردنی خەڵک و بۆ خەڵک بووە و وەک خێزانێک وایە. هەمیشە ئەوەتان لەبیر بێ کە ئێمە بوارێک دەڕەخسێنین بۆ ئەوەی خەڵک لیستەیەکیان هەبێ لە باشترینی ئەو شتە تایبەتیانەی حەزیان لێیە و ئەوەش بۆ ئەوانی دی هاوبەش بکەن یان لای خۆیان بێ یان بیکەنە گشتی و هەموان بیبینن. کاتێکیش دەیکەنە گشتی “پابڵیک”، لە لاپەڕەی سەرەکیی ترەندەکاندا دەبینرێ و ئەوانی دیکەیش دەتوانن بۆچوونی خۆیانی لەبارەوە بڵێن و دەنگی پێ بدەن و بکڕن و هەر چالاکییەکی کە لەگەڵ بەرهەم و خزمەتگوزارییەکە یەک بگرێتەوە، بیکەن.

پێشبینیی من ئەوەیە کە ئەم سەردەمە و چاخی بەردەممان، چاخی زیادکردنە بەسوود و بێخەوش و بەکواڵێتەکانە و بیەفزا دەرەتانێکی سادە و خێرایە بۆ ئەو رووداوە و پێشەنگی مەیدانێکە کە بەهایەکی بێبڕانەوەی ماددی و مەعنەویی دەبێ. دوا پەیامی من بۆ سەرمایەگوزاران و پشتیوانانی کار و کاسبیی دروست ئەوەیە: لە بیەفزا، زیاد بکەن.

-----

ئەم بابەتە له فارسییەو وەرگێڕاوەتەوە:
shanbemag.com/?p=30554
-----

in facebook + Twitter + Instagram + Telegram

Want your business to be the top-listed Computer & Electronics Service in Tehran?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Videos (show all)

نخستین رویداد نظاره جهش تولید دانش بنیانسخنرانی رییس پارلمان #Biafza • #Artmand
Kamiloo Interviews 20 SEP 2022
KNN Live Interviews Kamiloo Artmand (22 SEP 2022)
Rudaw Live Interviews Kamiloo Artmand (20 SEP 2022)

Telephone

Website

Address

Tehran
Other Information Technology Companies in Tehran (show all)
Iran_sdwan Iran_sdwan
Seventhfloor, Negin Azadi Tower, No 283, After Bokharest Street, Shahid Beheshti ST
Tehran, 0098

شبكه افزار و كامپيوتر صنعتي پردازش شبکه- مخابرات- حمل و نقل- توان و انرژی- اتوماسیون صنعتی- سیستم های هوشمند-

Sivan Electronic Services Company Sivan Electronic Services Company
Tehran

The Sivan Electronic Initiative Services Company provides IT infrastructure services and E-commerce

کیان تجارت کیان تجارت
Sadatabad
Tehran

کیان تجارت با طراحی اپلیکیشن و سایت، سئو و تبلیغات گوگل

Hirad Network Hirad Network
Iran
Tehran, 1385776374

Mynew Mynew
Tehran

Fast and free download Software, games, Android, movies, books, music

Zryan Store Zryan Store
Iran
Tehran

بۆ بازرگانی کۆمپیتەر و پارچەکانی بە تاک و کۆ سلێمانی : شەقامی سالم - تەلاری ئەپڵ - نهۆمی ژێر زەمینی, As Sulaymaniyah, Iraq

Radmehr_it Radmehr_it
Tehran

Computer programming and software training.

NFT Kharid NFT Kharid
شهرزیبا بلوار تعاون خ شربیانی شرقی
Tehran, 1487712345

اولین ، تنها ترین و معتبر ترین مرجع رسمی خرید و فروش ، آموزش و اخبار ان اف تی ها در ایران .

اطلاع رسانی مهاجرین اطلاع رسانی مهاجرین
ولنجک
Tehran, 1001

با دنبال نمودن ما همیشه بروز بمانید!

efixhost efixhost
Golzar, Golestan, No1
Tehran, 1693934767

efixhost, the provider of domain name registration, shared hosting,SSL certificates,reseller hosting

Payerizan Fanavari Datis Payerizan Fanavari Datis
Tehran

Our company gives you the power to make your business easier, faster, and more secure with day-to-day technology. Trust us to be alongside you and provide you with new technology s...