Hamagafur

Hamagafur

http://www.hamagafur.nl ماڵپەری تایبەتی حەمە غەفور

13/10/2023

"كل ما تحبه من المحتمل أن يضيع، لكن في النهاية سيعود الحب بطريقة مختلفة."
~فرانز كافكا~

Photos from Hamagafur's post 11/10/2023
10/10/2023

ئیسرائیل لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا دنیای سەرقاڵ کردووە. ئەوەی لەوێ ڕوودەدات بێئەندازە ترسناکە.
ئەتوانرێ هێرشەکان بە بەربەریەت ناو ببرێت.
بەڵام ئەوەی من تێناگەم، ئیدانەکردنی لایەنێکە لەلایەن ئەو ژمارە زۆرەی خەڵکەوە. خەریکە خەڵکی جیهان بەسەر دوو بەرەدا دابەش ئەبن!
ئیسرائیل وڵاتێکی جوانە، بە داخەوە هێشتا ناکرێ خەڵکی فەلەستین و ئیسرائیل بە ئاشتیانە لەوێ بژین!
ئەوەی حەماس لەوێ ئەیکات بە ڕاستی دڕندانەیە.
بەڵام کردەوەکانیان لە شتێکەوە سەرچاوە دەگرن.
ئەوان تەنها بۆ خۆشی نایکەن، با وا بڵێین.
لەوێ چی ڕووئەدات؟
فەلەستینییەکان ماوەی ٧٥ ساڵە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەچەوسێنەوە و سەرکوت ئەکرێن.
بە ملیۆن ملیۆن سڤیلی فەلەستینی لە پشت دیوارەکانەوە بە تەلی دڕکاوی زیندانی کراون.
ڕۆژانە زەلیل ئەکرێن و لە بێدەسەڵاتی و بێدەرەتانیدا ئەژین.
ئەوان بە کردەوە هیچ چانسێکیان نییە و تەنیا ڕێگەیان پێدەدرێت بە کەمترین مووچە لە ئیسرائیل کار بکەن.
ساڵانە سەدان کەسیان بە دەستی هێزە داگیرکەرەکان دەکوژرێن، هەروەها ئافرەتان و منداڵانیش.
داگیرکردنی ناوچەکەیان بەردەوامە.
فەلەستینییەکان بەردەوام دەبێت بێدەسەڵاتانە سەیری ئەو دیمەنە بکەن کە ئیسرائیل چۆن پارچەیەکی دیکە لە خاکەکەیان ئەدزن.
ئەمەش خۆی زەمینە بۆ برەوی زیاتری تیرۆر دروست دەکات.
ئەگەر وەک ئێستای حەماس بە توندوتیژی ڕاپەڕین، بێگومان ئەتوانین بە توندی ئیدانەی بکەین.
بەڵام ئەوە ئاسانترین ڕێگایە.
لە واقعدا ناتوانم هیچ شتێک بە دروستی بڵێم، بەڵام پێموایە پێویستە بەردەوام بین لە سەیرکردنی وێنە گەورەکە.
لەو شوێنەی دوو لایەن کێبەرکێیانە، هەر دوو بەرەکە تاوانبارن.
داگیرکەر و داگیرکراو.
ئیدانەکردنی لایەنێک تەنها سووتەمەنی بۆ ئاگرەکە زیاد ئەکات.
دەبێ توندوتیژیی حەماس بە تەواوەتی بوەستێت، بەڵام داگیرکاری ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و کەناری ڕۆژئاواش دەبێت کۆتایی بێت و زەوی ئەو ناوچانە بۆ فەلەستینییەکان بگەڕێتەوە.
وە ئەوەش تەنها کاتێک دەکرێت کە هەموو جیهان لە پشتی ئەم مەسەلەیەوە بێت.

08/10/2023

ئەو دڵەی تۆ نیشتمانی خۆشەویستییە. مەهێڵە هیچ شتێکی تر بچێتە ناوی. بێگەرد و پیرۆز ڕایگرە، چونکە ئاوێنەی ڕۆحی تۆیە.
- ڕوومی -

03/10/2023

حەقیقەت‌...
ئێمە زۆر جار هەموومان کەمێک لەسەر ڕاستی و حەقیقەت مشتومڕ ئەکەین. لە ماڵەوە، لە شوێنی کار، لەگەڵ هاوڕێیان و بەتایبەت لە سۆشیال میدیا. هەوڵ ئەدەین ڕاستییەکانمان بە یەکتر قەناعەت پێبکەین. وە شعوور بە کاریگەری ئەکەین کاتێک کەسی بەرامبەر نایەوێت ڕاستییەکەی ئێمە قبوڵ بکات.
قەناعەت بە یەکیک ئەکرێ لەسەر بنەمای ڕێز و ئیحترام، یەکێکی تر بە تەلاعوب، سێیەمیان بە شەڕئەنگێزی و نمایشکردنی هێز و دەسەڵات و چوارەمیان لە ڕێگەی تیرۆرکردنی کەسایەتی و کارەکتەری سێ کەسەکەی ترەوە.
پرس و مەسەلەیەکی زۆر قورسە، ئەو حەقیقەتە ... کێشە گەورەکە ئەوەیە کە لە ڕاستی و واقعدا حەقیقەت وجوودی نییە.
هەموو شتێک پێشبینییە، خەڵک لە ڕێگەی شووشەی ڕەنگاوڕەنگی خۆیانەوە جیهان دەبینن، یان باشتر بڵێین؛ هەر کەس لە چاویلکەی خۆیەوە سەیری جیهان ئەکا و حەقیقەتی خۆی بەرجەستە ئەکات. پێچەوانەکەیشی ڕاستە.
لەم ساڵانەی دواییدا کلیلی حەقیقەتم دەسکەوت. "مامۆستایەکی کاباڵا!" لە شوێنێک وتبووی: "هەموو شتێک لە یەک کاتدا ڕاستە و حەقیقەتە." خەتی تەئکید هی منە.
وە ئەوە ڕاستی و حەقیقەتی من بووە لەو کاتەوە تا ئێستاش.
هەر بۆیە زۆرجار ئەم ڕستەیە دووپات ئەکەمەوە: "باوەڕ بە هیچ قسەیەکی من یان هیچ کەسی دیکە مەکە، خۆت ئەزموونی هەر شتێک بکە".
کەس ناچار نییە باوەڕ بە ڕاستییەکانی من بهێنێ یان وەک حەقیقەت وەریبگرێت. وە ئەگەر کەسێک ئەوە بخوازێت، لەبەر ئەوەی ڕاستییەکەی من کاردەکات و کارایە یان هەست بە ڕاستی دەکات لەوبارەوە، مادام من دڵخۆشم کە شەیری ئەکەم.
گرنگ نییە کەسێک چی ئەڵێت، چی ئەکات یان چۆن خۆی پیشاندان ئەدات. هونەرەکە ئەوەیە کە پابەند بیت بە حەقیقەتی خۆتەوە، لە هەمان کاتدا کراوە بیت بەرامبەر بە ڕاستی و حەقیقەتی کەسانی تر و هەوڵ نەدەیت قەناعەتیان پێ بکەیت یان ڕاستی خۆت بسەپێنێ بەسەریاندا..
ئەوە ئەتوانێت هەندێ جار تەحەدایەکی تەواو مەزن بێت!
بە تایبەت کاتێک دەست ئەبرێ بۆ ڕاستییەکان، کە هەست ئەکەیت وەک ڕاستییەکی جەوهەری و سەرەکی وایە بۆ تۆ.
ئەمانە ئەو ڕاستیانەن کە ناسنامەی تۆ لەسەریان بنیات نراوە. کاتێک ڕاستی و حەقیقەتێکی جەوهەری لەو شێوەیە تێکئەچێت، هەستێکی وات لا درووست ئەبێ وەک ئەوەی ئینکاریت لێ بکرێت.
ئەگەر تۆ لەسەر هەموو حەقیقەتەکانی خۆت بڕاوە بیت و قبووڵت کردبن، ئەتوانیت ئەوانی تر و حەقیقەت و بەهاکانیان بۆ خۆیان جێبهێلیت و ڕاستی خۆت هەڵبژێریت بەبێ ئەوەی هیچ شتێکی خۆت بەسەر کەسانی دیکەدا بیسەپێنێت.
وە ئەگەر ڕاستییەکانت سەرنجی کەسانی دیکەی ڕاکێشا و مەیلیان پیشاندا بۆی، ئەتوانیت بە ئازادی لەگەڵیاندا بەشیان بکەیت.
ئەوکات ئەوەندە قورس نابێت و ئەتوانین بە شێوەیەکی ئارام و لە ناو جەرگەی خۆشەویستییەوە مامەڵە لەگەڵ ڕاستییەکانی یەکتردا بکەین و مشتومڕەکانمان و گۆڕینەوەی بیروڕاکانمان بکەینە بۆنەیەکی شادیهێنەری ڕاستەقینە، وانییە؟؟
بە کورتی:
هیچ شتێک ڕاست نییە و هەموو شتێکیش ڕاستە.
وە هەر خۆشم پرسیار ئەکەم، ئایا ئەوەی سەرەوە ڕاستە؟
حەمە غەفوور

02/10/2023

من لێرەم
بۆ تێکشکاندنی
سەرجەمی وەهمەکان.
- ئۆشۆ -

01/10/2023
27/09/2023

كن مستنيرًا مثل السماء. أزهر مثل حديقة الورود. -الرومي-

19/09/2023

تۆ ئەو کار و فرمانەیت
کە سەراپای گەردوون ئەیکات، ڕێک وەک چۆن شەپۆلێک ئەو کار و فرمانەیە کە هەموو زەریا
جێبەجێی ئەکات.
ٓ ئالەن واتس ٓ

ئەڵقەی (٣).. گەڕانەوە بۆ جەوهەر/خۆشبەختی چییە؟ 18/09/2023

خۆشبەختی چییە؟ وەڵامی لوغزێک و خراپتێگەیشتنێکی تەئریخی سەبارەت خۆشبەختی. لەم ئەڵقە نوێیەدا دەست ئەخەمە سەر لایەنە سەرەکییەکانی خۆشبەختی. داواکارم تۆش کە گوێبیستی ئەبیت، بینێری بۆ خۆشەویستانت. هەر پرسیارێک یان سەرنجێکت هەبوو لێرەدا بۆم بنووسە. سپاسگوزارم لێت.

ئەڵقەی (٣).. گەڕانەوە بۆ جەوهەر/خۆشبەختی چییە؟ ڕەنگە ئێستا بۆنەیەکی مناسب بێت کە تۆ لە ئێستا بە دواوە بڕیارەکانت ئاگایانە و ژیرانە وەربگریت. وە حەکیمانە بە خۆت بڵێیت؛ من ئەمەوێ ببم بە یەک (وحدة) لەگەڵ خۆشەویستی. ل....

17/09/2023

تــــۆ
ئەو گــــەردوونەی
کە خــــۆی ئەزمـــوون
ئەکـــات

تەنمیەی زاتی/تۆ لە جەوهەردا کێیت؟ 10/09/2023

ئەڵقەی دووەم، تەنمیەی زاتی/تۆ لە جەوهەردا کێیت؟

تەنمیەی زاتی/تۆ لە جەوهەردا کێیت؟ سۆپەرمانترا چییە هەموو ڕۆژێک دووبارە و سێبارە سوپەرمانترا دووپات بکەرەوە. ئەم مانترایە ڕێگەیەکی بەهێزە بۆ دروستکردنی پەیوەندی نوێی مێشکت لەگەڵ گەردوون. بەهێزبوون....

گەڕانەوە بۆ ئەسڵ/ئەزموونی گۆڕانی من 09/09/2023

گەڕانەوە بۆ ئەسڵ/ئەزموونی گۆڕانی من ترسی هەرە مەزنمان "ترسی هەرە مەزنی ئێمە ئەوە نییە کەموکوڕیمان هەیە. ترسی مەزنی ئێمە ئەوەیە بێئەندازە بەهێز و خاوەن تواناین. ئێمە زۆرترین ترسمان لەو ڕووناکیە هەیە کە ...

گەڕانەوە بۆ ئەسڵ/ئەزموونی گۆڕانی من 30/08/2023

من لە ناوجەرگەی خۆشەویستییەوە نهێنی گۆڕانی پۆزەتیڤی خۆم باس کردووە بۆ ڕای گشتی و پەخشمکردووە. تۆش هەر وەکو من کارێک بکە ئەم نهێنی و کلیلی گۆڕانکارییە زاتییەی من و ئەم پۆدکاستە زۆرترین خەڵک لێی ئاگادار ببن و دەستیان پێی ڕابگات.

گەڕانەوە بۆ ئەسڵ/ئەزموونی گۆڕانی من ترسی هەرە مەزنمان "ترسی هەرە مەزنی ئێمە ئەوە نییە کەموکوڕیمان هەیە. ترسی مەزنی ئێمە ئەوەیە بێئەندازە بەهێز و خاوەن تواناین. ئێمە زۆرترین ترسمان لەو ڕووناکیە هەیە کە ...

01/08/2023

حەمە غەفوور
کاتێک عەقڵ هێوڕ و ئارام بێت، هەموو شتێک ئیهتیمام بە خۆی ئەدات!

ئەگەر مەشق و ڕاهێنان بکەیت بۆ ئەوەی بەردەوام بە هێمن و ئارامی بمێنیتەوە، بۆت دەرئەکەوێت ئەوەی من ئەیڵێم ڕاستیەکی سەلمێنراوە. خۆبەخۆ ڕووداو و شتەکان شکڵدەگرن و ڕووئەدەن. چیتر پێویست ناکات بۆ مانەوە شەڕبکەیت و فەوزابنێیتەوە. ئیتر پێویست بەوە ناکات موتڵەقەن هیچکەس بگۆڕیت، یان هیچ بارودۆخێک، یاخۆ هیچ جۆرە حاڵەتێک. تۆ تەنها هێوڕ و ئارام بە. ئەوە تەنها شتێکە کە پێویستە لەسەرت بیکەیت. کاتێک پراکتیزەی ڕاهێنان دەکەیت بۆ دەوامی ئەم هێوڕبوون و ئارامییە، بۆت دەرئەکەوێ کە بەرین و فراوان دەبیت بەبێ ڕاوەستان. نەک لەبەر ئەوەی ژەمێکی گەورەت خواردووە بەڵکو لەبەر ئەوەی بوویت بە بەشێک لە هەموو شتێک، بەشێک لە کول(ی عەرەبی). وە دەست دەکەیت بە پرسیارکردن لە خۆت، “من کێم؟” ئەمەش هەر لە خۆیەوە دێت، هەرچەند عەقڵ بێدەنگتر و ئارامتر بێت، تەفسیر گێنگڵئەدات و لێکۆڵینەوە لەناو خوددا زیاتر دەبێت، تۆش مۆڵەت ئەدەیت خۆی لە خۆیدا ڕووبدات.

کاتێک تۆ زۆر سەرقاڵیت و ئەگەر دۆستێک پێویستی بە هاوکاری تۆ بێ هیچکاتێکت نییە بۆی، بێئۆقرە خەریکی ڕاکردنی لێرە بۆ ئەوێ و مەراقتە کارێک بکەیت ڕووداو و شت شکڵبگرێ و بیر لەوە دەکەیتەوە ئەگەر کارێک نەکەیت و ڕۆڵێک نەبینی هەموو شتێک لەبەریەک هەڵدەوەشێت، پرسیاری “من کێم؟” هەرگیز سەرهەڵنادات. لەبەر ئەوەی تۆ بەڕادەیەک پڕیت لە خۆت و لە ناو فەنتازیای بێکۆتایی مێشکتدا ئەژیت کە ناتوانیت بیر لە شتێکی لەم چەشنە بکەیتەوە. بەڵام ئەگەر فێرببیت بە بێدەنگی بمێنیتەوە و پابەندبیت بە ئارامییەوە، وە دەسهەڵگریت لە تەفاعول کردن لەگەڵ ڕووداو و شتەکان، ئەوسا پرسیاری “من کێم؟” خۆبەخۆ دێت. وە تێدەگەیت کە 'من' خود (زاتی عولیام) نیم، ئەوە ئیگۆیە. ئەوەی تۆ دەیڵێیت ئەوەیە؛ “ئەو شەخسە کێیە کە ئەم قسانە دەکات؟ کێ لەم شتانە بێزاردەبێت؟ کێ ئەم شتانە ئازاری ئەدات؟ کێ شعوور بە بوونی هەڵە دەکات؟ ئەو کەسە کێیە کە بەم جۆرە من شعووری پێدەکەم؟ من کێم؟ "من" لە کوێوە هاتووە؟ کێ ئەفراندوویەتی؟ ئەسڵ و حەقیقەتی "من" کامەیە؟” هاوڕێم، سەرجەمی وەڵامەکان لە ناخی خۆتدایە.

کاتێک دەستدەکەیت بە گەڕان بە شوێن سەرچاوەی "من"دا، ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەو "من"-ە دیارنامێنێت، لەبەر ئەوەی لە ڕاستی و بنچینەدا خۆی وجوودی نەبووە. ئەوسا دەبینیت بۆت ڕووندەبێتەوە کە تۆ ئەوەیت کە هەمیشە بوویت. ئەوەیت کە، ئەو یەکبوون و گشتگیربوونەیت، ئەو نیرڤانایە، ئەو سات-چیت-ئاناندە. هەموو شتێک لە ناخ و جەوهەری تۆدا چاوەڕیی دەرکەوتنە. بەڵام تۆ هەزار حەیف بەر بە جوانیی و حەقیقەتی خۆت بەوە دەگریت کە دنیا و جەستە فیزیکیەکەت و عەقڵت بە حەقیقەت لەقەڵەمداوە، نەک هەر ئەوەش بگرە بچووکنیشاندانی خۆتت بە دەستی خۆت و بە کردەی خۆت قبوولکردووە و دەسبەرداریشی نابیت. تۆ بە دەستی خۆت پەردە ئەدەیت بەسەر حەقیقەتی خۆتدا، لە ڕێگەی بەردەوامبوونت لەسەر ئەو ئیعتیقادەی کە هەموو شتێک هەڵەیە. کە گوایا شتێک لە شوێنێکدا هەڵە یان خەتایە. بەڵام ئەگەر دەستی لێ بەردەیت (وێڵی کەیت!)، ئەگەر وازبهێنیت لە بیرکردنەوە بەو شێوازەی دەقتگرتووە لەگەڵی، دەسهەڵگریت لە هەوڵدان بۆ گۆڕینی کەسانی دیکە، ئەوا جوان و تەمیز بۆت ڕۆشنئەبێتەوە کە "من" ئیگۆیە. چونکە دواتر دەبینیت ئەوە "من - ئیگۆ"یە کە هەوڵی گۆڕینی خەڵکی ئەدات، ، هەوڵی گۆڕینی بارودۆخەکان ئەدات، کاردانەوەی هەیە بەرامبەر بە هەموو شتەکان، هەست بە ئازار دەکات. نەک حەقیقەتی تۆ بەڵکو "ئیگۆکەت". بەڵام تۆ هەمیشە ئازاد بوویت. تۆ هەمیشە گەردوون بوویت لە شکڵی دەرکەوتنی کاتی مرۆڤێکدا. تۆ هەمیشە ڕۆشن و گەشاوە و درەوشاوە بوویت، ئەمە سروشتی ڕاستەقینەی تۆیە ئەی هاوڕێم."

من بەم نزیکانە بەرنامەیەکی پۆدکاست ئەکەمەوە و لەمبارەوە و لەبارەی تەنمیەی زاتییەوە، لەبارەی ئەسڵ و حەقیقەتی "تۆ"، "من" قسەوباسم دەبێت. یانی وەڵامی ئەو پرسیارە ئەدەمەوە لە ڕوانگەی خۆمەوە کە دەڵێ؛ "تۆ لە ئەسڵ و جەوهەردا کێیت؟". باسی حەجم و ئەزموونی گۆڕانی خۆم دەکەم لەم چوارچێوەیەدا لە چوار ساڵی ڕابردوودا کە بەراورد ناکرێ بە پەنجا ساڵی ڕابردووی ژیانم. چاوەڕوان بن.

26/06/2023

گەورەترین ترسی ئێمە

گەورەترین ترسی ئێمە ئەمە نیە کەموکورتی زۆرمان هەیە (غیر کافیین). مەزنترین ترسی ئێمە ئەوەیە کە بێئەندازە بەهێز و پڕتوانستین. هەموومان لەو ڕووناکییە دەترسین کە لە ناخماندایە، نەک لە تاریکیەکەمان. لە خۆمان ئەپرسین؛ "من کێم تا وەک هەتاو بدرەوشێمەوە، بە شێوەی نائاسایی سەرنجڕاکێش بم، بە شێوەیەکی بێوێنە خاوەن تاڵەنت و نایاب بم؟"

باشە بە ڕاستی بۆچی نا؟ تۆ هیچ چاکە و خزمەتێک پێشکەشی جیهان ناکەیت بە بچووک نیشاندانی خۆت لەو زاتەی کە لە ئەسڵ و حەقیقەتدا هەیت. هیچ تەنویرێک لەمەدا نیە خۆت بخزێنیتە ناو قاوغەکەی خۆتەوە تا ڕێ لەوە بگریت نەوەکا خەڵک شعوور بە نائەمنی بکەن لە وجوودی تۆدا. لە بنچینەدا بڕیارە ئێمە وەک منداڵان بدرەوشێینەوە. ئێمە لەدایکبووین و هاتینە ژیانەوە هەتا ئەو شکۆمەندییەی لە بوونماندا بەرجەستەیە، ئاشکرابکەین. ئەو ڕووناکییە تەنها لە هەندێکماندا نیە، بەڵکو لە هەموو مرۆڤێکدا ئامادەیە.

ئەگەر بێت و ڕێگا بدەین هەتاوەکەی ناخمان دەرکەوێت، مۆڵەتئەدەین ئەوانی دیکەش لە لاشعووردا هەمان شت بکەن. کاتێک ئێمە لە ترسی خۆمان ڕزگارمان دەبێ، ئەوانی تریش بە بوون و حوزووری ئێمە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی ڕزگاریان دەبێت،"

- ماریان وڵیامسن -

06/04/2023

بوودا وتوویەتی:
"نهــێنی ئەوەی کە تۆ خۆشبەخت نیت - یانی بەدبەختیت - ئەوەیە ئەوە ئەبێتە بەشت کە نایخوازیت وە ئەوە ئەخوازیت کە نیتە."
نهێنی ئەم ئیقتیباسە چییە بینووسە!

13/02/2022

بۆچی ئەڵێم درۆی کۆڕۆنا
حەمە غەفور
دوای ئەوەی جیلی پێنجەمی ئینتەرنێت (5G) خرایە بواری جێبەجێ بوون ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەکتیڤ بوو - سەرەتا لە کۆریای خواروو و دواتر چین و ئنجا شوێنەکانی تر و بڵاوبوویەوە بە جیهاندا، بەو هۆیەی سەرەتا جسمی ئینسان ڤایرۆسەکەی نەناسیبوو، ئەو کەسانەی تووشی ئەبوون بارێکی ناهاوسەنگی سەحییان بۆ ئەهاتە پێش و هەندێک لەوانەی مەناعەیان لاواز بوو ئەمردن. تائێرە ڕاستە و ڤایرۆسێک بە هەموو دنیادا بڵاو بووەتەوە!
بەڵام ئایا عەقڵانی مامەڵە لەگەڵ ئەم ڤایرۆسەدا ئەنجام درا یاخۆ بە شێوەیەکی منداڵانە!؟
کۆمپانیاکانی دەرمان و خاوەنەکانیان هاتن ئیستیغلالی ئەم ڤایرۆسەیان کرد بۆ تۆقاندنی خەڵک لە ئاستی سەدان ملیۆنیدا لە جیهان. یاسایەکی کەونی هەیە ئەڵێت؛ "ئەگەر توانیت خەڵک بترسێنیت ئەوا ئەشتوانیت بیانکەیتە کۆیلە!". بە داخەوە بۆیان چووە سەر و خەڵک بە جۆرێک باوەڕیان بە درۆکانیان کرد، کە خۆشیان تەسەوریان نەئەکرد. بەو شێوەیە کێچیان لێ کردین بە کێو نەک بە گاش! وتیان ئەم ڤایرۆسە وا ترسناکە و وا خەڵک ئەکوژێ و سەرەنجام پیلانەکەیان (درۆکەیان) سەری گرت و خەڵکیش ترسان و دەرسەدێکی گەورەی خەڵکی وەک حەقیقەت قبووڵیشیان کرد. چەند جۆر ڤاکسینیان درووست کرد و فرۆشتیان بۆ ئەوەی گەوجاندنی سەدان ملیۆنی خەڵک بەردەوام بێت، تا ئێستاش ئەوانەشی ڤاکسینیان وەرگرتووە هەر بە سەختی تووشی ڤایرۆسەکە ئەبن، چونکە مەناعەیان خراپ بووە پێی. ڤاکسین مەناعە زەعیف ئەکات و ئێستا سەدان ملیۆن ئینسان بەهۆی ڤاکسینەوە زووتر نەخۆش ئەکەون و بوون بە مشتەری دائیمی داودەرمان بەکار هێنان. ئاوایە بۆیە من پێی ئەڵێم درۆی کۆڕۆنا بە کوردییەکەی.
ڕاستیەکیش هەیە من هەوڵ نادەم بیر و ئیعتیقادی کەس بگۆڕم، بەڵام بە هۆی ئینتەرنێتەوە پاساو نییە بۆ هیچ کەسێک بەدواچوونی خۆی نەکات بۆ درک کردنی ڕاستی و حەقیقەتی مەسەلەکان و علم و هەر شتێکی دیکەش. زۆرێک کەس باوەڕیان بەم درۆیە کردووە و لێیان بووەتە حەقیقەت، بە زەحمەت ئەتوانن دەسبەرداری ئەو باوەڕەیان ببن هەتا بۆ زۆرێکیان تەنانەت ئەستەمیشە. هەر بۆیە لە بازنەی باوەڕە سادە و بەرمەجە کراوەکانی خۆیاندا بێ هودە ئەسووڕێنەوە. ئا ئەوە جێی تێڕامانی منە و ئامانجم ئەوەیە هیچ کەس لە هاونەعەکانم خۆی تەسلیمی هیچ عەقیدە و فکر و شتێک نەکات بێ ئەوەی بە قووڵی خۆی بنج و بنەوانی بابەتەکە کەشف نەکات و حەقیقەتەکی درک بکات. ئینسان خۆی حەقیقەتە و هەر تەنیا خۆشی ئەتوانێت تەنانەت باوەڕەکانی خۆشی بگۆڕێت و حەقیقەتی دیکەیان لێ درووست بکات.
بیرتان نەچێت، کۆمپانیاکانی دەرمان علمیان ئیستیغلال کردووە بۆ گەیشتن بە ئامانجە نائینسانیەکانیان. من خۆم بڕوام بە علمی تەجریبی هەیە و جەوهەریش ئەمەیە تیایدا کە ڕەتکردنەوەی هەر دەسکەتێکی علمی خۆی هەنگاوێکی علمییە و تەنانەت درووست کردنی پرسیار و گومان خۆی هەنگاوێکی بوێرانەیە لە فکر و هۆشیاری ئینساندا. (هیچ شتێک ناتوانێ بە سابتی و نەگۆڕاو بمێنێتەوە تەنیا پرۆسەی گۆڕان خۆی نەبێت). یانی ئەو شتەی ئەمڕۆ حەقیقەتە ڕەنگە پاش ماوەیەکی تر ببێتە جێی پێکەنین! علمی واقعی ئەوەیە ڕێگا خۆش بکات ئینسان ئازادتر بێت و هۆش و گۆشی هۆشیارانەتر بکاتەوە و هاوسەنگی زاتی و ئینسانی و دەروونی بەردەوام و پێ بە پێی گۆڕانکارییەکان و بە گوێرەی پێویستی بایەلۆجی هاوسەنگ بکاتەوە و باڵانسی فکری، فیزیکی و دەروونی سەحی و سەلامەت ڕابگرێت، نەک مەحکوم بێت بە داودەرمان و ڤاکسین. (چونکە عەقڵێک و جسمێک بێت و ئەو بەلاڕێدا چوونەی قبووڵ کردبێت وەک حەقیقەتی جەوهەری زاتیی خۆی کە ڤاکسین و داودەرمان ساغی و سەلامەتی ئینسان ئەپارێزێت نەک مەناعەی جسم خۆی، زۆر ئەستەمە بڕوابەخۆبوونی تەبیعیەکەی بۆ بگێڕرێتەوە!).
علمێک ئینسان بخاتە گومان و شک سەبارەت مەناعەی تەبیعی جسمی خۆی بە ڕای من ئەوە ئیتر ناتوانرێ ناوی علمی لێ بنرێت، ئەوە فێڵ و تەزویر کردنە بە ناوی علمەوە لە ئینسان ئەکرێت و کراوە و درۆ بە ڕاستی دەرخواردی خەڵك ئەدات. ئەمە لانی کەم بیر و باوەڕی منە و هەر کەس ئازادە چۆن لێی ئەڕوانێت. هەتا بەلامەوە ئاساییە کەسانێک پێکەنینیشیان پێی بێت. من بە ئازادی تەواوەوە ئەژیم و بیر ئەکەمەوە و پراتیک ئەکەم، وە بە هۆشێکی کراوەشەوە بەردەوام زانیارییەکانم و هۆشیاری خۆم پەرەپێئەدەم.

09/02/2022

بۆچی ئەنانیەت زیادی کردووە!
حەمە غەفور

بە هۆی ئەزمەی کۆڕۆناوە ئەنانیەت زۆر زیادی کردووە لە دنیادا. بێگومان کەسێک کە ڤاکسینی وەرگرتووە و باوەڕی بە هەنگاوەکەی خۆی هەیە و هەقی کەسی تری نییە چی ئەکات، لە ڕاستیدا کەسێکی بەڕێز و جێی تەقدیرە.
بەڵام ئەو کەسەی ڤاکسینی وەرگرتووە و تەسویری ئەکات و بڵاوی ئەکاتەوە و هانی خەڵک ئەدات ڤاکسین وەربگرن، نەک هەر هێندەش دێت موحارەبەی ئەو کەسانە ئەکات کە ڤاکسین وەرناگرن، ئەنانیەت و خۆپەرستیەکی بێ ئەندازەیان تێدایە! بۆچی؟ چونکە ئەم کەسانە ئەیانەوێ هەموو کەس ئیجبار بکەن ڤاکسین وەربگرن یاخۆ ناچاریان بکەن بەو شتەی کە ئەوان خۆیان کردوویانە یان ئەوان پێیان وایە باشە. پێشێل کردنی ئازادی ئەوانی دیکە پاساو نادرێ و جێی قبووڵ نییە. باوەڕ هێنان بە ئازادی ناتوانێ تەنیا ئیدیعا بێت، لە مەیدانی واقعیدا پراکسیس ئەکرێت.
ئەگەر بێت و ئیدیعاکانیش بە ڕاست دابنێین سەبارەت خەتەری کۆڕۆنا کە ئەوترێ دوو ملیۆن کەس مردوون پێی، بەڵام لە بەرامبەردا بە هۆی کۆڕۆناوە نزیک بە پێنج ملیۆن کەس کە زۆریان منداڵن بەهۆی برسیەتییەوە مردوون، برسیەتییەک کە ئەم ئەزمەیە دروستی کردووە. جگە لەو ئەژمارە زۆرەش کە بە هۆی ئیکتیئاب و سترێسی بێکابوون و شتی دیکەوە مردوون. زیاد لە هەشتا لە سەدی بزنسی بچووک ئیفلاسی کردووە لە دنیادا، وە کۆمپانیا زەببەللاحەکان چەند قاتی تر دەوڵەمەندتر بوون.

ئینسانی ئاگا و هۆشیار بەر لە هەر شتێک هەڵوێست و کاردانەوەی ئەوانی تر ئەبێت بە ڕەسمی بناسێت و بیسەلمێنێت هەتا ئەگەر دژیش بێت لەگەڵ دید و بۆچوون و هەڵوێستیشیدا.

18/12/2021

هەرگیز ئەم پرسیارەت لە خۆت کردووە،
بۆچی وەشاندندنی هەواڵە محەللی و جیهانییەکان تەنیا هەواڵی ناخۆش و سلبی بڵاوئەکەنەوە؟ ئایا هەواڵی خۆش بڕاوە و گەردوون ڕووەو نغرۆبوون ئەڕوات؟
بۆ نموونە; بۆچی سەبارەت بە کۆڕۆنا تەنیا و تەنیا هەواڵی خراپ و ناخۆش پەخش ئەکرێت؟ لە کاتێکدا حەقیقەتی مەسەلەی کۆڕۆنا شتێکی ترمان پێ ئەڵێت ! هەواڵی خۆش لای من، من و هاوژین و کوڕەکەمان سەرەتای مانگی پێشوو بە دوای یەکدا تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووین، بە بێ هیچ عیلاجێک چاک بووینەوە.
یاخۆ جاران داعش لایەکی سووریاو لایەکی عێراقی بە دەستەوە بوو، ئێستا وەک چەتە و ڕێگر جارجار دەرئەکەون، کەچی هەواڵەکان وەک جاران باسیان ئەکات؟ باسی ئەوە ناکات کە کۆتاییان هاتووە.
وە یان لە چین لە ماوەی مانگێکدا 600 ئیختراعی تازە کراوە، وە یەک زەمین لەرزە ڕووی داوە، باسی زەمین لەرزەکە ئەکەن بەڵام ئیختراعاتەکە ئیهمال ئەکەن.

هەر کۆمەڵگەیەک بەردەم تەلەفزیۆنەکان بەربدات و واز لە دراما جۆراوجۆرەکان و هەواڵەکان بهێنێت و ڕوو بکاتە علم و مەعریفە و خۆپێگەیاندن، ئاییندەی ڕووناک چاوەڕوانی ئەکات!

25/11/2021

زۆرینەی خەڵک سەرکەوتوو نین ..
زۆرینەی خەڵک دڵشاد نین ..
زۆرینەی خەڵک فۆکەسیان نیە ..
ئەگەر قسەیەکی جیا لەمە بڵێیت خۆت ئەخەڵەتێنیت. تۆ ناچار نیت لەگەڵ زۆرینە بیت. وە ئەگەر پێت وابێ ئەمە یەکێکە لە قاعیدە ڕەئیسیەکان (لە شاری کوێران دەست بە چاوتەوە ئەگریت) ئەوا لە ناو زۆرینەدا ون ئەبیت. تۆ هەموو کات ئەتوانی ئیختیارێکی جیاواز بکەیت.

05/11/2021

ڤاکسین بزنس!
سەبارەت بە کۆمێنتەکانتان
حەمە غەفور

تەواوی بژارە و ئیختیارەکانی ئینسان لە هەموو بار و دۆخێکدا پێویستە بنرخێنرێن، بسەلمێنرێن و بەڕێزەوە تەماشا بکرێن. جا ئەو بژارە و ئیختیارانە من و تۆ هاوڕابین لەگەڵیان یان نا، تەنانەت من خۆم ئەگەر بشزانم "زەرەرۆمەندن" یان خراپ و نەخوازراون، ئەو کەسە ئازادە و بژارەی خۆیەتی. بۆیە سەرەتا من و تۆ دەبێ لەسەر ئەم مەبدەئە ئیتیفاق بکەین. یانی ئەوانەی ڤاکسین کراون یان نەکراون! هەموومان هاوکار بین ئەم بەهایانە لە لایەن هیچ دەوڵەت و هێز و مەقامێکەوە، بە بیانووی هیچ شتێکەوە پایەماڵ نەکرێن. چونکە سەرەکی ترین بەهای ئینسان ئازادی و ئیختیارەکانیەتی لە ژیاندا بە مانای فراوانی وشەکە.

من ئەزانم ئەگەر ڤاکسین بە ئیختیاریش بێت زۆرینەیەکی گەورەی خەڵک ڤاکسین وەرئەگرن، تەنانەت ئەگەر زنجیرەی ڤاکسینیش بێت زۆرینە هەر وەری ئەگرن. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ئەترسن. زۆربەی زۆری خەڵک ئەترسن و بەردەوامیش ئەترسنرێن. تەنانەت دوای وەرگرتنی ڤاکسینی یەکەم و دووهەمیش هەر ئەترسن. بێگومان زۆر زیاتریش ئەیانترسێنن. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ئەو زۆرینەی خەڵکە گۆڕاون بۆ ئامرازێکی تۆقێنراو و دەستەمۆ کراوی وا کە بە ئاسانی کۆنترۆڵ و تەحەکومیان بەسەردا ئەکەن. پێیان ئەڵێن؛ جورعەیەک ڤاکسین کەمە دەبێ دوو جورعە وەربگرن، بەڵێ بەسەر چاو، بێ سێ و دوو وەری ئەگرن. ئەگەر شارەزایەک پێیان بڵێ، ئەو ڤاکسینە مەفعوولی تەنیا چوار مانگە و ئەگەر ئاوا بڕوا تا تۆ ماوی دەبێت هەر خەریکی وەرگرتنی ڤاکسینی دیکە بیت، چونکە ترسێنراوە و ئیرادەی بژارە و ئیختیاری سەلب کراوە، ئاساییە بە لایەوە و پێی وایە ئەوە ڕێگەی سەلامەتە بۆ گەرەنتی کردنی ژیانی.

کێشە هەرە سەرەکی و گەوەرەکە ئەمەیە کە سەدان ملیۆن ئینسانی ئەم دنیایە ئەو ڕاستییە نازانن کە شەریکاتەکانی داودەرمان بۆ خزمەتی ئینسان دانەمەزراون تا ئێستا چارەسەری کۆتایی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا بدۆزنەوە. شەریکاتی ئەدویە چارەسەر نادۆزێتەوە. بۆچی؟ چونکە لەگەڵ بەرژەوەندی ئەودا نایەتەوە. هەتا شەریکاتی ئەدویە ناچێ بە ڤاکسین خەڵک بکوژێت! بۆ وەڵام بەوانەی ئەم جۆرە پاگەندانە بڵاوئەکەنەوە. بۆچی خەڵک بکوژێت! هیچ سوودێک لە مردنی خەڵک وەرناگرێت. بەڵام بە دڵنیایی هەرگیز چارەسەری تەواویشت پێ نادات. بۆچی؟ بۆ ئەوەی بتگۆڕێت بە ئینسانێک کە بەردەوام نەخۆش بیت. بەم جۆرە داودەرمانیان پێ ئەفرۆشن. ئا ئەمە ئامانجی سەرەکی و جەوهەرییە بۆ ئەوان.

ڕێی تێ ناچێ ڤاکسینەکان خەڵک بکوژن. بەس ڕێی تێ ئەچێ کە، ڤاکسینەکان کاریگەریان کاتی بێت و ئەگەر بەردەوام نەبیت لەسەر وەرگرتنیان کێشە و گرفتی ساغڵەمی مەترسیدارت بۆ درووست بکەن. چونکە کاریگەری خراپ لەسەر سیستەمی مەناعەی جسم دائەنێت و لاوازی ئەکات. یانی بۆ نموونە، ئەو کەسانەی ڤاکسینی دژە ئەنفلوەنزا وەرئەگرن، هەموو ساڵێک دەبێ وەری بگرن، وە ناچارن دەبێ وەری بگرن، چونکە ئەگەر هەموو ساڵێک وەری نەگرن، ئەوا بەرەو ڕووی کێشەی ساغڵەمی و هەتا مردنیش ئەبنەوە. بۆیە ئەو کەسانەی چەند ساڵێک ڤاکسینی دژە ئەنفلوەنزایان وەرگرتووە، بەردەوام بن لەسەر وەرگرتنی باشترە بۆیان. من دژایەتیم لەگەڵ داودەرمان نییە، کێشەم لەگەڵ فەرزکردنی ڤاکسینە بە بیانووی بەرژەوەندی گشتی و گوایا درووست کردنی مەترسی بۆ سەر ئەوانی تر. ئەمەیە درۆ و چەواشەکارییە و خەڵکیش وەک حەقیقەت قبووڵی کردووە لێیان. ئەوەی ترساوە و باوەڕی بە درۆ و دەلەسەی میدیاکان کردووە و پێی وایە ڤاکسین علمییە و چارەسەرە و هەر شتێکی ترە ئازادە و هەقی خۆیەتی وەری ئەگرێ و دیارە ئازادیشە چۆن لێی دەڕوانێ. بەڵام فەرزکردنی ڤاکسین و دەمامک و ڕێکاری تر هەرگیز بە بەرژەوەندی گشتی و بەراوردی سادەلەوحانە پاساو نادرێت.

پاڵەوانەکانی پشتی کۆمپانیاکانی داودەرمان خەڵک بە ترساندن و چەواشەکاری ئەگەیەنن بەو شوێنەی کە بە تەواوی ترساون و خۆیان و ئیرادەیان تەسلیم کردووە بەوان، بۆ ئەوەی ڤاکسین وەربگرن. وە بەم شێوەیە ئەو شەریکاتانە گەرەنتی داهاتێکی خەیاڵی ئەکەن بۆ خۆیان، لەسەر ئەو بنەمایەی باسمان کرد. بۆ نموونە، هەموو ساڵێک ئەگەر دوو ملیار کەس جورعەکانی ڤاکسین وەربگرن، ئەگەر وادانێین نرخی یەک ڤاکسین (٥٠ دۆلار) بێت، ئەوا هەموو ساڵێک سەد ملیار دۆلاریان مسۆگەر دابین کردووە ئەچێتە حسابیانەوە. ئەمەش بزنسێکی زەخمە و باسی ترلیۆناتیش دەکرێ لەم بزنسەی بە ناوی کۆڕۆناوە دەستیان پێکردووە.

من شەخسی خۆم ناچم دەمامک بکەم، وە بەم دەمامکە مەناعەی جسمی خۆم تێکبشکێنم. مەگەر ناچار بم بۆ هەندێ جێگا بەکاری بهێنم. من بژارەم ئەمەیە لەشم وە مەناعەی لەشم لەگەڵ ئەنواعی ڤایرۆس و میکرۆب مامەڵە بکات بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگرییەکی بەهێزم هەبێت دژ بەوانە. کەسانێکی زۆر هەن زۆر جار بە پێی پەتی ڕێ ئەکەن وە مامەڵە لەگەڵ گیانداری ئەلیف دەکەن هەر بە مەبەستی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش. بێگومان ئەم کەسانە خۆیان دوور ئەگرن لە کەسانی نەخۆش و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

دەبێ ئیحتیاتاتی خۆمان وەربگرین سەبارەت بە نەخۆشی و ڤایرۆس، بەس زیادەڕۆییش نابێ بکرێت. ڤایرۆس هەیە بۆ ماوەیەک ئەژی و ئەتوانرێ بنبڕ بکرێت، بەڵام ڤایرۆسیش هەیە هەرگیز لەناو ناچێت. ئەوە گەوجییە کەسێک بڵێت من هەرچی ڤایرۆس هەیە لە دنیادا لەناوی ئەبەم.

ئەسڵ لەم باسەدا ئەمەیە مەناعەی جسمی ئینسان سیستەمێکی سروشتی و بایەلۆجیە و ئیرادەی تۆ لەسەر باوەڕی تۆ وەستاوە بەم سیستەمەی جسمی خۆت. ئیختیار لای خۆتە و بە تەوایش ئازادیت. ڕێگای دیکە زۆرە بۆ ساغڵەمی جگە لە خەستەخانە و دەرمان.

28/07/2021

حەقیقەتی مەسەلەی کۆڕۆنا
حەمە غەفور

ترس و خۆفی پشت ڤایرۆسی کۆڕۆنا
بەشی دووهەم و کۆتایی

گەمە، مانای ئەوە ناگەیەنێ کە شتێک حەقیقەت و ڕاستی نییە! ئەگەر حکومات و کۆمپانیا بەرژەوەند خوازەکان هەروا بەردەوام بن لەسەر یاری کردن بە ژمارەی تووشبوانی کۆڕۆنا، ئەگەر بێت و ڕاستییەکان وەک خۆیان ڕانەگەیەنن، واتە ئەگەر مەسەلەی پەتای کۆڕۆنا بە میسداقیەتی تەواو بۆ ڕای گشتی کۆمەڵگەکان ڕانەگەیەنرێ وەک خۆی چۆنە بۆ ئەوەی هەموان بە بڕوا و متمانەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکەن، نەک بە حەماسەوە! وەک ئەوەی تا ئێستاش ئەیبینین، ڕەنگە کاردانەوەی خەڵک پشێوی بخولقێنێت، چونکە ڕاستیی مەسەلەکەیان لێ شاراوەتەوە. ئەوان (حکومات) بە ترسەوە مامەڵەی کۆڕۆنا ئەکەن، بەڵام بەردەوامی لەسەر ئەم ترس و خۆفە مەشاکلی زۆر بەرهەم ئەهێنێ. بۆیە پێویستە بێ دواخستن ئەم تۆقاندنە بوەستێنرێت! دەبێ ئەم ترس و خۆفە کۆتایی بهێنرێ و بگۆڕیت بۆ حەزەر و خۆپارێزی!

ئەم ئەزمەیەی کۆڕۆنا هەر کۆتایی دێت، بەڵام هەتا دوای کۆتایی هاتنیشی ئەزمەی کۆڕۆنا پۆست تراماتیک بەرهەم ئەهێنێت. یانی دەرئەنجامە خراپەکانی دوای کارەسات. چارەسەری مەسەلەیەکی ئاوا چەشنی پەتای کۆڕۆنا ساڵانێکی زۆری ئەوێت. لەبەر ئەوەی خەڵکانێکی زۆر بە ڕادەیەک ترسێنراون وەک بڵێی لەلایەن دوژمنێکەوە وڵاتیان داگیرکرابێت. وەک داگیر کردنی کوێت لەلایەن ڕژێمی سەدامەوە بۆ نموونە. یان سەنگینی ئەم ترس و خۆفەی ئەزمەی کۆڕۆنا بە هەمان چڕی و ترسناکی ١١ سەپتەمبەر و ڕووداوەکانی دوای ئەوە، بۆ ئەو خەڵکەی نزیک بوون لە نیۆیۆرک. بەم شێوەیە کۆڕۆنا دەرئەنجامی خەتەرناکی بە شوێنەوە دەبێ و پێویستە لەسەرمان ئاگامان لێی بێت. ئاگامان لە مەسەی ترساندنی خەڵک بێت، ئاگامان لە مەسەلەی یاری کردن بە ژمارەکان بێت، ئاگامان لەو شتانە بێت کە لە پشت ئەم گەمەیەوە ڕاوەستاوە، یانی بەکۆیلە کردنی خەڵک! ئەم لایەنەیان گرنگتر و ئینسانیتر و جێگای بایەخ پێدانێکی گشتی و جیهانداگرترە.

ئینسانی ئازاد و بوێر دەرکی مەسەلەکە ئەکات. چونکە ئەو ئازادە وە نابێتە کۆیلە! ئەو تەماشای ژمارەکان ئەکات و تێ دەگات و بەدواچوونی خۆی ئەکات. بەڵام تەنانەت ئەگەر بێت و ئەم ژمارانە حەقیقەتیش بن .. باشە، با وا دابنێین ئەم ئاستەی مردن بە کۆڕۆنا ژمارەی ڕاستەقینەن. بە هیچ جۆرێک ئەم زڕنەق بردنە ناخوازێت. ئەم هەموو ترس و خۆفە چییە!؟ وەڵام بۆ ئەمە؛ لە کۆتاییدا بەختیار بژی یاخۆ بمرە بە سەربەرز و کەرامەتەوە! ئاخر ئەم تۆقاندن و ترس و خۆفە وا لە ئینسان ئەکات هەموو دەقیقەیەک بمرێت لە ترسا. ئەوەی ڕوو ئەدات تا ئەم ساتەش ئا ئەمەیە. بۆیە ئەتوانین پێی بڵێین ئەمە گەمەیەبۆ ئامانجی تایبەت نەک وتنی ڕاستییەکان!

گەمە، مانای ئەمە ناگەیەنێ کە مەسەلەکە ڕاستی و حەقیقەت نییە! جەنگێک ئەکرێ و دەتوانرێت گەمە بێت! بەڵام بیرمان نەچێت جەنگ دەرئەنجامی حەقیقی و کاولکەری هەیە. مەسەلەی کۆڕۆناش گەمەیە. وە دەرئەنجامی ڕاستەقینەشی هەیە و ئەبێت. ڕەنگە خەڵکێک بمرن، ئەژمارێکی زۆری خەڵک زەرەرمەند بن، ڕەنگە ژیان تەعتیل ببێت! یان ئیقتساد هەرەس بهێنێت. تەنانەت لەوانەیە دەوڵەتانێک بڕووخێن. هەموو ئەم مەسەلانە ئێستا چووەتە ناو حساباتی ڕۆژ و ڕووداوەکانەوە. لەبەر ئەوەی کارمای ئەم جارە یانی ئەزمەی کۆڕۆنا و دوای ئەوەی کە بە شوێن خۆیدا ئەیهێنێ، جیهان ئێستا وەک ئەوەی پێش کۆڕۆنا نامێنێتەوە. چونکە بابەت و مەسائلی زۆر حەیاتی گۆڕانی بەسەردا دێت. بۆیە پرسیاری جەوهەری ئەمەیە؛ چیمان ئامادە کردووە بۆ ئەم گۆڕانکارییە مەزنەی لە پێشمانە؟

هێما بۆ دەسپێکی بەدواچوون لەم بارەیەوە. ئایا پەیوەندی هۆکاریی (کۆرەلەیشن) هەیە لە نێوان ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پێشکەوتنی تەکنەلۆجی یان نا!؟ دیارە ئێمە لەسەر ئەو بڕوایە نین، کە بوونی پەیوەندی (کۆرەلەیشن) مانای هەبوونی پەیوەندی هۆکاری بێت. ڕێسایەک هەیە لە علمی کۆمەڵناسی و لە دراساتیشدا بە شێوەی گشتی ئاوا دەڵێ؛ هەبوونی پەیوەندی مانای ئەوە ناگەیەنێ بە ناچاری هۆکاری بوون و ڕوودان بێت بۆ شتێک. بەڵام زۆر جار دەکرێ پەیوەندی هۆکار بێت بۆ شتێک. واتە دەرکەوتنی فڵانە شت هاوکات دەبێ لەگەڵ دەرکەوتنی فیسارە شتدا. ئەمەش بەو مانایە نییە کە ئینسانیەت با لە پێشکەوتن بوەستێت باشترە. نەخێر. بەڵام واتای ئەوەیە بەرپرسیار بین و باگا بین بۆ مەسەلەی بەکار خستنی (G5) کە ڤایرۆسی کۆڕۆنای لێ کەوتەوە و ڕێ و شوێنی پێویست بگرینە پێش. وە مەسەلەکەش جیهان داگرە. حاکمی کۆمەڵگە و کۆمپانیاکان ئەگەر دەسهەڵگرن لە چاوچنۆکی و هەلپەرستی لەم ئەزمەیەدا، ئەتوانن لەگەڵ خەڵک و هاوڵاتیان پێکەوە پارێزبەندی بەهێز و جیهانی پێشکەش بکەن بە خەڵکەکەیان، کاتێک مەسەلەکە بە میسداقیەتەوە ڕۆشن کرایەوە بۆ هەموو لایەک.

بۆ نموونە؛ لە مێژوودا کاتێک دەبینین پەتایەک بڵاوئەبێتەوە تێدەگەین کە گۆڕانکارییەک لە مەجالی کەهرۆموگناتیسیدا ڕووی داوە لە دنیادا. عالم و شارەزایان دەڵێن، هەندێ جار ئەو جۆرە گۆڕانکاریانە بریتیین لە مەسەلەیەکی گەردوونی، یانی ئێمە هیچ ڕۆڵێکمان نییە تیایدا، بەڵام شتێک خەریکە لە هەسارەی زەوی ڕووئەدات، وەک پەتاکان کە پێش چەند سەدەیەک ڕوویان داوە. زەمانێک کارەبا نەبووە، ئینتەرنێت نەبووە، بەڵام لەوانەیە هۆکاری لەو جۆرەش بووبێ. ئەوەش ڕۆڵی شارەزایانە بەدواچوون بکەن و تێبگەن لە مەسەلەکە و پاشان زانیاری تەواومان بدەنێ بۆ دانانی ئەو پارێزبەندییە. وەک ئەم سەردەمە، تیۆری زۆر هەیە باس لە زریانی هەتاوی (العواصف الشمسیة) و پەیوەندی ئەکات لەگەڵ زەوی. ئەو زریانە کاریگەری لەسەر زەوی دائەنێ و ئەبێتە هۆکاری زۆر مەسەلە، جا ئیجابی یان سلبی. با پەتاکانی پێش کۆڕۆنا وەربگرین بۆ نموونە؛ بێگومان ئەمە لێکۆڵینەوەی مەسائل نییە بە وردی، تەنیا ئەو شتانەیە کە لە ئینتەرنێت بەردەستە. وە مەبەست ئەوەیە بزانین ئایا پەتای کۆڕۆناش پەیوەندی هەیە لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەی هەسارەی زەوی یان نا.

ساڵی ١٩٣١ جەزیرەی عەرەبی و کوێت و ..تد تاعون دەیانگرێتەوە و خەڵکێکی زۆر ژیانیان لەدەست دا بە هۆیەوە. بە هەزاران کەس مردن. ئەحسائیاتی زۆر بەردەست نییە لە بارەیەوە. هەر لەو دەمەدا ئەوەی بە تاعوونی چینی ناسراوە سەرهەڵئەدات و لە ڕۆژهەڵاتەوە بە هەموو دنیادا بڵاوئەبێتەوە. ئەم پەتایە ساڵی ١٨٥٠ سەری هەڵدا و تا ١٨٩٠ بەردەوام بوو. ساڵی ١٨٢٨ تاعوونێک شاری لەندەن ئەگرێتەوە کە بە پەتای ڕەش ناسراوە. ئەمە خراپترین جۆری تاعوون بووە کە لەندەن پیایدا تێپەڕیوە. ئەگەر تێفکرین بە وردی لەم بڕگە مێژووییە دەبینین کە یەکەمین شەمەندەفەر ساڵی ١٨١٢ و ١٨١٣ کەوتە کار. هەروەها ساڵی ١٨٢٩ مۆتۆڕی کارەبایی دۆزرایەوە و بە هۆیەوە کاریگەری گەورەی خستە سەر زەوی ئەو کاتەی ژمارەی دانیشتوانی هەسارەکە زۆر کەم بوو وە بە تەواوی پشتی بە کشت و کاڵ بەستبوو، وە سەرەتایەکی زۆر چکۆلەی سەناعی سەری هەڵدابوو. ئێستا کاتێک سەیر ئەکەین دەبینین قیتار و مێترۆ تەئسیری زۆر جددیان هەیە بەسەر ژیانی خەڵکەوە، چونکە شەپۆلەکانی زەوی گۆڕانکاری زۆریان بەسەردا هاتووە. هەروەها کاریگەری بەسەر جسمی ئینسانیشەوە داناوە چونکە کاردانەوەی لەگەڵ دەوروبەری خۆی هەیە. شارەزایانی مێژوو هێما بۆ ساڵی ١٨١٨ ئەکەن کە تاعوونێک لە عەرەبساتانی سعودی و بە دیاری کراویش لە شاری (نەجد) بڵاوبووەتەوە. بێگومان ئەمە هاوکاتە لەگەڵ ئەنفلوەنزەی ئیسپانی. دیارە لەو بڕەگەیەدا بووە هەروەها کە یەکەمین جار کارەبا هێنراوەتە وڵاتە عەرەبییەکان. شاری ئەسکەندەریەی میسر یەکەم جار موەلیدەی کارەبایی بۆ هێنراوە. دواتر هێنراوەتە سعودیە و ساڵی ١٩٢٩ بۆ یەکەم جار مزگەوتی حەرەمی مەکە ڕووناک بووەتەوە. یانی پێش لەو تاعوونە بە ١٠ ساڵ، ئەوەش بە هۆی ماتۆڕی کارەباییەوە بوو کە لەلایەن دەوڵەمەندانی هیندییەوە بەخشرابووە کوێت و سعودیە. ساڵی ١٩١٣ کارەبا گەیشتە کوێت بۆ کۆشکی (السیف). لەو سەردەمەدا بوو کارەبا بە دنیادا بڵاوبوویەوە دوای ئەو مناقەسەیەی کرا بۆ زۆرێک لە شارەکانی دنیا و ساڵی ١٩١٠ موەلیداتی کارەبایی بە هەموو شوێنێکدا بڵاوبوویەوە. ساڵی ١٩١٨ ئەو تاعوونە لە ئەوروپا و ئەمریکا و جەزیرەی عەرەبی بڵاوبوویەوە.

تیۆریەکە دەڵێ؛ مەوجاتی کەهرۆ موگناتیسی تەئسیری لەسەر جسمی ئینسان داناوە و گۆڕانکاری و تەفاعولیشی لەگەڵدا بەردەوام بووە بە درێژایی وەخت تا ئەمڕۆمان. هەتا ئەگەر پرسیار بکەین دەربارەی هەموو ئەو پەتایانەی کە لەم دواییانەدا بڵاوبوونەوە، ئەبینین کە بە دڵنیایی پەیوەندیان هەبوو پێکەوە (کۆرەلەیشن). پێویستە ئەم پەیوەندییە ڕوون بکرێتەوە و چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە نەک ئیستیغلال بکرێت بۆ ئیستیعبادی بەشەر. ساڵی ١٩٨١ نەخۆشی کەمی مەناعەی جسمی ئینسان (HIV) -ئایدز- دەرکەوت. بە هۆی ئەم نەخۆشیەوە زیاد لە ٢٥ ملیۆن ئینسان لە دنیادا مردوون تا ئێستا. ئینتەرنێت ساڵی ١٩٨٠ لە ئەمریکا دەرکەوت و ئایدزیش بە دوایدا دەرکەوت و بە دیاری کراوی لە زانکۆکاندا بڵاوبوویەوە ئەو کاتە. بێگومان کاریگەری ئایدز بەسەر مرۆڤایەتیەوە دەبینرێ و بە تایبەتیش لە ئەمریکا. دواجار جسمی ئینسان تەفاعولی کرد لەگەڵیدا. وە ئەوەش خۆی پەتایەکی ڤایرۆسییە ساڵی ٢٠٠٢ – ٢٠٠٨ لە نەتیجەی تەوژمێکی دیکەی برەودانی ئینتەرنێتەوە دەرکەوت. پێشکەوتنی ئینتەر ئەنجامدراو بوو بە (G3) ثری جەنەرەیشن. لەم بڕگەیەدا ئینتەرنێت بە دنیادا بڵاوبوویەوە. پێت وایە کەی ئەنفوەنزەی سارس دەرکەوت؟ ساڵی ٢٠٠٢-٢٠٠٨ بێگومان. لە ساڵی ٢٠٠٩ یەکەم جار بوو (G4) دەستی پێکرد و بینیمان هەموو دنیا باسی جیلی چوارەمی ئینتەرنێتی ئەکرد. باوەڕ ئەکەی کە ئەنفلوەنزەی بەراز کەی سەریهەڵدا لە کالیفۆڕنیا و تەکساس؟ ساڵی ٢٠٠٩. یان تۆ باوەڕت وایە کەی بوو ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ یەکەم جار دەرکەوت؟ بۆ یەکەم جار لە نۆڤەمبەری ٢٠١٩ لە چین و کۆریای خواروو دەرکەوت. یەکەمین جار کە (G5) جیلی پێنجەمی ئینتەرنێت تەتبیق کرا لە چین و کۆریای خواروو بوو. بە دیاری کراوی لە مانگی ٥-٢٠١٩دا لە کۆریای خواروو خرایەکار. وە لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٩دا حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەرکەوتن.

ئیتر هەڵەیە یان ڕاستە ئێستا ئەوە مەسەلەی ئێمە نییە. بە دڵنیایی لە بەینی کۆڕۆنا و جیلی پێنجەمی ئینتەرنێدا کۆرەلەیشن هەیە. باشە ئایا ئینسان وازبهێنێت لە پێشکەوتن؟ یانی بۆ ئەوەی ئەم پەیایانە بڵاونەبنەوە؟ بێگومان نەخێر، ناوەستین لە پێشکەوتن و داهێنان. بەڵام هەر ئێستا لە یابان خەریکن (G7) گەشە پێ ئەدەن. باشە چی بکەین بۆ مرۆڤایەتی؟! ئەگەر (G5) پەیوەندی کۆرەلەیشنی هەبوو لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆڕۆنا و ئەم ئەزمەی لێ کەوتەوە، ئەی ئایا دەبێ چی ڕووبدات لەگەڵ خستنەکاری (G7) کە بەم نزیکانە پێشکەشی دنیای ئەکەن؟ ڕەنگە ئێستا لە هەندێ شوێن تاقی کرابێتەوە .. یان لەوانەیە ٢٠٢٢ بە تەواوی بیخەنە کار، ئێمە نازانین. پرسیاری حەیاتی لەم نێوەدا بریتییە لەوەی؛ ئەگەر حەقیقەتمان زانی و کەشفی عەلاقەمان کرد لە نێوان پێشخستنی ئینتەرنێت و سەرهەڵدانی ڤایرۆس و پەتاکاندا، ڕەنگە بتوانین بەدیلەکان بەدەست بهێنین؟ یانی ئێمە ڕاناوەستین لە پێشکەوتن. ئێمە ناچارین و ئەرکمانە هەروا بەردەوام بین لەسەر پێشکەوتن و داهێنان. یانی کاتێک بۆ نموونە؛ جیلی سێهەمی ئینتەرنێت خرایەکار هاتین بەکارمان هێنا و لەگەڵی هەڵمان کرد. هەروەها بە هۆی بەکاربردنی جیلی چوارەمەوە نەخۆش کەوتین و بەکاریشمان هێنا. کەواتە چی بکەین ئێستا لە کاتێکدا بەردەوامین لەسەر پێشخستنی ئینتەرنێت باشە؟ وەک شارەزایەک لە بواری گەشەی ئینسانیدا ئەڵێ؛ جسمی ئینسان توانست و پۆتەنسێلی تەواوی هەیە کە هەم شتە نوێکان بناسێ و دەرکیان بکات هەم لەگەڵیان هەڵبکات (التکییف معها). ئەمە قسەیەکی جەوهەرییە. منیش هاوڕای ئەم قسەیەم. هەر ئێستا جسمی ئینسان خەریکە بە تەواوی تەکەیوف ئەکات لەگەڵ ئاستە گەشە سەندووەکانی ئینتەرنێتدا. جسمی ئێمە دەستی بە ناسینی ئەو ڤایرۆسانە کردووە کە لە نەتیجەی گەشەپێدانی ئینتەرنێتەوە درووست ئەبن. تەواو. ئێمە و جسمی ئێمە ئەتوانین مەناعەی بڕێنەرەوە (قاطع) بخولقێنین و دابمەزرێنین بەرامبەر هەر ڤایرۆسێکی لەو چەشنە. هەر وەک ئەوەی چۆن لەگەڵ پەتا و تاعوونەکانی پێشوودا ڕاهاتین و مەناعەمان بۆی بەرهەم هێنا لە جسمی خۆماندا، جا لەگەڵ دەرکەوتنی قیتار بێت یان کەوتنە کاری فڕۆکە یاخۆ دەرکەوتنی کارەبا وە یان پەیدابوونی ئینتەرنێت، (G3)، (G4)، (G5) یان لە گەڵ (G7)یش بێت. ئەگەر بزانین پەیوەندی ئەو پێشکەوتنانە چۆنە و چییە، ئەوسا ئەزانین چۆن خۆمانیان بۆ ئامادە بکەین بە ڕێگای ڕاست و درووست، نەک وەک ئێستا و لە ئەزمەی کۆڕۆنادا چۆن هاتن ئیستیغلالیان کرد بۆ ئەوەی کە بینیمان. دواجار ئەمەی لێرەدا ئەیخوێننەوە بیروڕایەکە و بەس. بەڵام ئاستی گەشە و پێشکەوتن و ئیدراکی ئینسان هێندە چووەتە سەرەوە، ئیمکانات و شێوە و ئامڕازی چەشنی ئینتەرنێت هێندە بەردەستە بۆمان هەر کەس لای خۆیەوە ئەتوانێ زانیاری و مەعریفەی تەواو بەدەست بهێنێت سەبارەت هەر بابەت و مەسەلەیەک، وە خۆی خاوەنی خۆی و بیری ئازادی خۆی بێت و هیچ هێز و کەس و باڵادەستێک نەتوانێ بیکاتە کۆیلەی بەرنامە و بەرژەوەندی خاسی خۆی.

کاتێک ئەو نهێنییەمان زانی، یانی زانیمان و دەرکمان کرد کە دنیا چۆن کار ئەکات، جیهان ڕەقەمییە وەک فیساگۆرس ئەڵێ: "ئەگەر ژمارەکان تێگەیشتیت یانی لە ژیان تێگەیشتیت"! یاخۆ وەک نیکۆڵا تەسلا ئەڵێ: "ئەگەر لە لایەنێکی ترەوە دنیا تێبگەیت کە خۆی تەرەدودات و زەبزەبات و ئینێرجییە، یانی ئەگەر بەم شێوەیە بیربکەیتەوە و دەست پێ بکەیت کە بەم ڕێگەیە دنیا بناسیت، یانی خەریکیت لە گەردوون تێدەگەیت"! تەسلا مەزنترین داهێنەرە ئێستاشی لەسەر بێت کە مێژووی بەشەریەت ناسیبێتی. وە ڤیساگۆرس خۆی مەزنترین بیرمەندی هەسارەی زەوییە. ئەگەر ئینسان بتوانێ ئاوا لە مەسەلەی ژیان و پێشکەوتن تێبگات، تێ دەگات چۆن چۆنیی لەگەڵ داتاکاندا هەڵسوکەوت بکات. ئێمە ئەمانەوێ پێشبکەوین بەس چۆن ئامادەسازی بکەین بۆ مەسەلەی گەشە سەندنەکان و ئامادە بین بۆ هەر ئەگەرێک. واتە ئەمجارەیان کاتێک (G7) دێت و بەگەڕ دەخرێت بۆ بەکاربردنی گشتی لەسەر هەموو لایەکمانە کە ئیستیعدادی پێویستمان وەرگرتبێت زۆر زیاتر لەوەی کە لە مەسەلەی کۆڕۆنادا بە بێ هیچ ئیستیعدادێک هەموو شۆک بووین! بەڵام نابێ بۆ (G7) شۆک ببین. چونکە وەک ئەم پەندە ئەڵێ: " دوو جار ئینسان لە کونێکەوە مارانگاز نابێت"!

تەواو!
٢٨تەمموز٢٠٢١

(*) تێبینی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سۆشیەڵ میدیا؛
ئەم بابەتە ڕۆژنامەوانیە بۆ شەیرکردنە بە فراوانی، هەموو لایەک مافیان هەیە بڵاوی بکەنەوە. تەنیا مەرجێک بۆ شەیرکردنی بریتییە لەوەی کە بێ دەسکاری کردن و وەک خۆی پەخش و بڵاوبکرێتەوە.

Videos (show all)

(اسماعیل بخشی) نیشکر هفت تپە

Telephone