چاڵاکی وەرزشی دێدەوانی شەقڵاوە
پهیجی فهرمى چالاكى وهرزشى و دێدهوانى شهقڵاوه
وەکو بەڕێوەبەراتی پەروەردەی شەقڵاوە بەشی چالاکی و دیدەوانی وەرزشی شەقڵاوە لە ڕێکەوتی 2024/5/26 ڕۆژی یەکشەمە بەژداری کردنمان لە یەکەمین خولی فێربوون و پەرەپێدانی یاری شەتڕەنج بۆ مامۆستایانی وەرزشی. خولەکەش لەیانەی وەرزشی خانزاد بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو ..
یاریزانانی پەرەوەردەکەمان لە ڤیستیڤاڵی ساڵانەی پەروەردەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی پارێزگای هەولێر
"ڤیستیڤاڵی ساڵانی پەروەردەکانی سنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی پارێزگای هەولێر"
بەرواری 2024.4.25ڕۆژی پێنج شەممە لەژێڕ چاودێری بەرێز پارێزگای هەولێر (ئومێد خۆشناو )بەئامادەبوونی بەرێز وەزیری پەروەردە و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەرانی پەروەردەکانی سنووری پەروەرەی هەولێر و میوانەبەرێزکان ڤیستیڤاڵی ساڵانی پەروەردەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەرێوەچوو. ئێمەش وەکو پەروەردەی شەقڵاوە بەسەرپەرشتی بەرێز بەرێوەبەری پەروەردە مامۆستا (خضر حمد خضر ) و مامۆستا (هەڤاڵ محمدامین ) لێپسراوی بەشی چاڵاکی وەرزشی و دێدەوانی شەقڵاوە بەشداریمان کرد لە پاڵاوانیەتکیە .بە یاریزانانی کوران و کچان . وە توانیمان ئەم پاڵاوانیەتیە بەسەرکەووتوی بەشدار بین . وە لێرەوەش دەست خۆشی و سوباس و پێزانی خۆمان ئاراستی مامۆستایان و قوتابیانی بەشداربوو دەکەین
ڕاگەیاندی چالاکی وەرزشی
ماڵ ئاوا مامۆستا حەسەنە فەندی چەندین ساڵ خزمەت بەبواری راگەیاندن و وەرزش بیرمانەلە یاریگای شەقڵاوە بە وەرزی بەهاران ڤیستیڤالی قوتابخانەکانی شەقڵاوەو و دەوروبەری لەسەرجەم قۆناغەکان بەرێوە ئەچوو مامۆستا حەسەن بە مایک مەدح و سەنای قوتابخانەکانی ئەکرد و ناوی یاریزانانی ئەخێندەوە بۆ خەلات وەرگرتن بەرەبەیانی ئەمڕۆ پینجشەمە 26.4.2024 بەیەکجاری ماڵ ئاوایی لەژیان کرد گەرایەوە بارەگای پەروەردیگار (انا للە وانا الیە راجعون)
>
ماڕاسۆنی پەروەردە و دەست پاکی بەرێوەچوو
وەزارەتی پەروەردە. بەرێوەبەراتی گشتی چالاکی وەرزشی و هونەری بەهەمانگی دەستەی دەست پاکی و ڕێکخراوی UNDP ڕاکردنی بەکۆمەڵ بۆ پەروەردەکان ئەنجامدرا
بەروری 2023.12.8ڕۆژی هەینی . ئێمە وەکو پەروەردەی شەقڵاوە بەشداریمان کرد لە ماڕاسۆنی پەروەردە و دەست پاکی . لە شاری هەولێر ئەنجام درا. کەتیدا گشت پەورەدەکانی سنووری پارێزگای هەولێر تێیدا بەشداربوون . ماڕاسۆنەکە بۆ هەردوو ڕەگەز رێکخرابوو. ئێمە وەکو پەروەردەی شەقڵاوە توانیمان لەسەر ئاستی کوڕان پلەی یەکەم بەدەست بێنین . وە هەروەها لەسەر ئاستی کچان پلەی سێیەم .
قوتابی پلەی یەکەم : نیما سعید صبر . قوتابی لە قوتابخانەی ئامادەیی شەهید فرنیسۆ هەریری .
قوتابی پلەی سێیەم : ساوێن عبدالوهاب عۆلا قوتابخانەی ئامادەیی شەقڵاوەی کچان
هەروەها لەسەر دە یەکەمەکان توانیمان پلەی چوارەم و پێنجەم بە دەست بێنین. لەسەر ئاستی کوڕان
وە لێرەوەش زۆر سوباسی بەرێز مامۆستا فرمان دەکەین مامۆستای ئامادەیی شەهید فڕنیسۆ هەریر. کەوا زۆر ماندووبوو لەگەڵ قوتابیەکان .
ڕاگەیاندنی چالاکی وەرزشی شەقڵاوە
2023.12.8
((خولى تێنسى سەرمێز بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات ))
**خولى تۆپى سەرمێز لەژێر دروشمى رێزیک بۆ مامۆستا و کەسایەتى دیارى شەقڵاوە بەرێز مامۆستا ( طاهر حسین ) کەوا چەندین ساڵە خزمەتى بوارى وەزرشی دەکات لە قەزاکەمان کرایەوە .
_ پەیمانگەى پەروەردەى وەرزشی شەقڵاوە و چالاکى وەرزشی شەقڵاوە خولێکى تێنسی سەرمێزى لەسەر ئاستى کولێژو پەیمانگە و کۆمەلگەکان کردەوە .
بەروارى(5/12/2023) ڕۆژى سێ شەممە هەر دوو یارى کۆتایی پاڵەوانیەتى تۆپى سەرمێز کچان و کوران بەرێوەچوو .
یارى کچان: ( پەیمانگەى پەورەدەى وەرزشی شقڵاوە – کۆمەلگەى سەفینى ناحکومى) بەرێوەچوو
یاریزانى کۆمەلگەى سەفینى ناحکومى توانی یاریەکەى بە ئەنجامى (2-0) گێم لەبەرژەوەندى خۆی تەواو بکات
یارى کوران : لە نێوان (کۆلێژى پەروەردەى شەقڵاوە – بەشی وەرزشی و پەروەردەى شەقڵاوە)بەرێوەچوو یاریزان ( زید زانا ) یاریزانى پەروەردەى شەقڵاوە لە قوتابخانەى ( کۆمەلگەى سەفینى ناحکومى ) توانانی بە ئەنجامى (3-1)گێم یاریەکە لەبەرژەوەندى خۆی تەواو بکات. دواتر لەلایەن میوانە بەرێزکان دیارى و خەلات بەسەر یاریزانى یەکەم و دووەم و ناوبژوانان دابەش کرا .
ڕاگەیاندنى چاڵاکى وەرزشی شەقڵاوە
5/12/2023
بەرواری 2023/11/27ئێمە وەکو بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە بەشی چالاکی وەرزشی . بەشداریمان کرد لە پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێز . ئەم پاڵەوانیەتە لەلایەن پەیمانگەی پەروەردەی ورزشی شەقڵاوە رێکخرابوو . وە بەبەشداریکردنی چەندین پەپمانگەو و کۆڵێژی سنووری شەقڵاوە . ئەم پاڵەوانیەتە بەشێوەی چوونەدەر دوو دۆران بەرێوە دەچێت . ئێمە وەکو چالاکی وەرزش و دێدەوانی شەقڵاوە توانیمان بگەین بە یاری کۆتایی .
وە بە پێویست دەزانین دەست خۆشی تەواو لە بەرێوەبەر و مامۆستایانی پەیمانگەی پەورەدەی وەرزشی شەقڵاوە بکەین بۆ کرنەوەی ئەم پاڵەوانیتیە.
بە بەشداری هەریەک لە :-
_کۆلێژی پەروەردی شەقڵاوە _بەشی وەرزشی
_کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە
_پەیمانگەی شەقڵاوەی ناحکومی
_پەروەردەی شەقڵاوە _ چڵاکی وەرزشی و دیدەوانی
_کۆمەڵگەی ئاگای پەروەردەیی
_پەیمانگەی سۆمای ناحکومی
_کۆمەڵگەی سەفینی ناحکومی
_پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی شەقڵاوە
سەرجەم یارییەکان ئەنجامدران جگە لە یاری کۆتایی لە کاتێکی گونجاو ئەنجامدەدرێت لە نێوان
(( کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە _ بەشی وەرزشی
پەروەردەی شەقڵاوە ___بەشی چاڵاکی وەرزشی ))
بەرواری 2023.3.7ڕۆژی سێ شەممە
یاری کۆتایی
بە ئامادەبوونی بەرێز قائیمقامی قەزایی شەقڵاوە و بەرپرسی لقی 24 ی سەفین وبەرێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە و بەرپرسانی ئەم سنورە. یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی تۆپی باڵەی ڕێزگرتن لەیەکەم مامۆستای پەروەردەی وەرزشی سنووری قەزایی شەقڵاوە . بەرێز مامۆستا ٲحمد صابر . بەرێوەچوو. لەیای کۆتایی تپی پەروەردەی شەقڵاوە لەگەڵ تیپی کۆلێژی پەوەردەی شەقڵاوە بەشی وەرزش ئەنجامدرا . لە کۆتایی تیپی پەروەردەی شەقڵاوە توانی نازناوی ئەم پاڵەوانیتە بەدەست بێنت بەئەنجامی (3_1)گێم . وە لە کۆتایشدا خەڵات بەسەر تیپی یەکەم و دووەم دابەشکرا لەلایەن میوانە بەرێزەکان . وەلێرە شەوە دەست خۆشی و سوباس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی بەرێز مامۆستا حسین جلیل فقێ . بەرێوەبەری پەیمانگەی پەروەردی شەقڵاوە . دەکەین بۆ ڕێکخستنی ئەم پاڵەوانیتە .
هەڤاڵ محمدامین قادر
بەرپرسی چالاکی و دێدوانی شەقڵاوە
بەرواری 2023.2.28ڕۆژی سێ شەممە .
یاری نێوان پەروەردەکەمان لەگەڵ پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی شەقڵاوە بەرێوەچوو .لە ئەنجام پەروەڕدەکەمان سەرکەوت بەئەجامی (2-1)گێم . توانی بگات بە قۆناغی کۆتایی .
ڕۆژی دووەم
بەوراری 2023.2.22
ڕۆژ : چوارشەممە
دوو یاری بەرێوە چوو
یاری یەکەم . پەروەردەی شەقڵاوە × پەیمانگەی ناحکومی شەقڵاوە ئەنجامی یاری (0.2) گێم پەروەردی شەقڵاوە سەرکەتووبوو.
یاری دووەم . کۆلێژی پەروەردەی وەرزش × پەیمانگەی پەروەردی وەرزشی شەقڵاوە . ئەنجامی یاریەکە کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی بە ئەنجامی (0.2) سەرکەتووبوو .
بەرواری 2023.2.21ڕۆژی سێ شەممە
پاڵەوانیەتی باڵەی کوڕان . بەناوی ( پاڵەوانیەتی ڕێزگرتن لەیەکەم مامۆستای پەروەردەی وەرزش لە قەزای شەقڵاوە) بەرێز مامۆستا (ٲحمد صابر )
ئەم پاڵەوانیتیە لە لایەن بە رێز بەڕێوەبەری پەیمانگەی پەروەردەی شەقڵاوە . مامۆستا ( حسین جلیل) رێک خراوە . بەبەشداری پێنج تیپ .
١- تیپی پەروەردەی شەقڵاوە
2.تیپی پەیمانگەی پەروردەی وەرزشی شەقڵاوە
3.تیپی پەیمانگەی ناحکومی شەقڵاوە
4.تیپی کۆڵێژی پەروەردەی وەرزشی شەقڵاوە
5.تیپی کۆڵێژی تەکنیکی شەقڵاوە .
جێگای باسە ئەمڕۆ یاری نێوان . پ. پەروەردی وەرزشی شەقڵاوە × کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە بەرێوەچوو . بەئەنجامی (0.2) پ. پەروەدەی وەرزشی شەقڵاوە سەرکەتوو بوو .
بەڕواری 2023.2.14ڕۆژی سێ شەممە . ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە . بەشداریمان کرد لە خولی تۆپی پێی بچووکراوە ( فوتساڵ) لەسەر ئاستی کچــان بۆ پەروەردەکانی سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر . توانیمان بە ئەنجامی( 1-0)گۆڵ سەرکەوین بەسەر بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی هەولێر .
بەناوی بەرپرس و مامۆستایانی چالاکیەکمان سوباس و پێزانینی خۆمان ڕاستەی تیپی باڵەی کوڕان پەروەردەی شەقڵاوە دەکەین . کە توانیان لە کۆی حەوت پەروردەی سنوری پارێزگای هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر . کەتوانیان بگەن بە قۆناغی کوتای . لەیاری کۆتایی بەرامبەر پەروەرەدی مەخمور یاریان ئەنجامدا. توانیان لەم یاریدا پلەی دووەم بەست بێنن . بەئەنجامی (2-1)گێم . وە لێرەوەش سوباسێکی تایبەت بۆ ڕاهێنەری بەتوانا مامۆستا (زیرەک نەبەز ) دەکەین . ڕۆلێکی گرینگی هەبوو لە خولەا . دووبارە سوباسی هەموو لایەن و کەسێک دەکەین کە یارمەتی ئەم خولەی داوە. لەگەڵ ڕێزماندا .
هەڤاڵ محمدامین قادر
بەرپرسی چالاکی وەرزش و دێدەوانی شەقڵاوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢-٢-٢٠٢٣ لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بەیاوەری مامۆستا (شێرزاد حمدامین) بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و مامۆستا (بێجان ابراهیم) بەڕێوەبەری چالاکی وەرزشی و دیدەوانی لەپەروەردەی گشتی و مامۆستا (خضر حمد خضر ) بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقلاوه و مامۆستا( هەڤاڵ محمدامین ) بەرێوەبەری چالاکی وەرزش و دێدەوانی شەقڵاوە و ماۆستا (مەعروف حەمەد سەعید) بەڕێوەبەری پەروەردەی خەبات و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی کارگێڕی و سەرپەرشتیاران و هاندەرێکی زۆر، یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی بالەی کوڕان لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی پەروەردەی
[ پ.شەقڵاوە - پ.مەخموور ] بەڕێوەچوو ، لەئەنجامدا پەروەردەی مەخموور بە 2×1 گێم براوەی یاریەکە بوو .
له كۆتایی لەلایەن ئامادەبووان خەلات بەسەر هەردوو تیپ و ناوبژیوانان و راگیاندنكاران دابەشكرا. بەناوی چالاکیەکەمان زۆر زۆر سوباسی ڕاهێنەری بەتوانانی تیپەکەمان. م . زیرەک دەکەین . کەتوانی تیپەکەی بگینێت بە یاری کۆتایی . هەول و ماندووبوونێکی زۆری بیینی. هەروەها دەستی یاریزانەکان دەگوشین سەلمانیان کە چ جۆرە یاریزانێکن. شایانی خەڵاتی نایەبن . زۆر سوباسی قوتابخانەی کۆمەلگەی سەفینی ناحکومی و قوتابخانە ئامادەی خالد مەدحتی کوڕان و قوتابخانەی ئامادەیی دەنگارە کوڕان دەکەین . بە ئامادەکردنی یاریزانان . سوباسی هەموو لایەک دەکەین .
شاندی یاریە پێکهاتبوون لەمانی خوارەوە:-
١-هەڤاڵ محمدامین............. سەرۆک شاند
2-زانا عمر .....................کارگێری
3-زیرەک نەبەز...................... ڕاهێنـــنەر
یاریـــــزانەکان
١-یاد ایار
2-محمد عدنان
3-زید زانا
4-محمد سەردار
5-شایار ئازا
6-یوسف مازن
7-ڕامین شاخەوان
8-لاوە حکمت
9-محمد عمر
10-مصطفی دلزار
لەگەڵ ڕاهێنەری بە توانا . مامۆستا ( زیرەک نەبەز )
ڕۆژی دووەم
یاری دووەم
پەروەردەی شەقڵاو × پەروەردەی خەبات . . توانیمان بە ئەنجامی (2-0)گێم سەرکەوین . گەیشتین بە قۆناغی کۆتایی .
پ.شەقڵاوە 2-0 پ. دەشتی هەولێر
بەروای 2023.1.31 ڕۆژی سێ شەممە . ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە . بەشداریمان کرد لە خولی تۆپی باڵە لەسەر ئاستی کوڕان بۆ پەروەردەکانی سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر . توانیمان بە ئەنجامی (2-0)گێم سەرکەوین بەسەر بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی هەولێر .
ڕێورەسمى بەرزکردنەوەى ئاڵاى کوردستان
هەموو ڕۆژانى پێنج شەممە ئاڵاى کوردستان بەرز دەکرێتەوە سەرجەم قوتابیان و مامۆستایان دەستەى کارگێرى لەگۆرەپان ئامادە دەبن ، وەستانى قوتابیان بەشێوەى چوارگۆشەیەک لایەکى کراوەبێت تیپى دێدەوانى لەلای دەستى چەپى مامۆستاى وەزرش دەبێت وەنابێت لە ٩کەس کەتر بێت وە لە ١٨ زیاتر بێت وەتەنها ٣ کەس ئالا بەرز دەکەنەوە.
مامۆستاى وەرزش لەبەر دەمى ئالا دەوەستێت . بەرێوەبەر لەپش مامۆستاى وەرزش دەبێت مامۆستایانى چاودێرى پۆل لەلای راست پۆل دەوەستن مامۆستاى وەرزش فیکەیەکى درێژ لێدەدات ماناى وریا بوونە ئینجا مامۆستاى وەرزش دەلێت قوتابخانەى .......... وریابن بژی کوردستان ، پشوودەن بژی پێشمەرگە دەتوانیت دوبارەى بکەیتەوە ، ئینجا دەلێت گروپی بەرزکردنەوەى ئاڵاى کوردستان بۆ ئاڵا بەرزرکردنەوە بۆ پێشەوە بڕۆن ٣ کەسی یەکەم بەرەو ئاڵا دەرۆن ئینجا قوتابی ناوەڕاست ( سەرپەل) دەلێت بوەستن بۆ لاى چەپ بسورێت سەرپەل هەنگاوەک دەچێتە پێش ئاڵا دەکاتەوە دەچەمێتەوە ماچی دەکات دەیخاتە سەر شانى چەپ دەست دەکات بە بەرزکردنەوەى تاکو دەگاتە سەر نێوچەوان . ئینجا مامۆستاى وەرزش دەلێ سلاو کەن.
سرودى ئەى رەقیب دەخوێنێتەوە..... دواى سەرپەل دەگەڕیتەوە شوێنى خۆی دەلێت بۆ لاى چەپ بسورێن دواتر دەلێ بۆ پێشەوە برۆن دەگەڕینەوە شوێنى خۆیان . . ئینجا مامۆستاى وەرزش دەلێ پشوودەن بژی پێشمەرگە . ئینجا پرۆگرام دەست پێدەاکت :-
ووتاری بەرێوەبەرى قوتابخانە
هەڵبەست یاخود هۆنراوەیەک
یان پەندى پێشیان
لەکۆتایی مامۆستا وەرزش سوپاسی گروپی دێدەوانى دەکات سوپاسی ئامادەبوان دەکات .
دووبارە دلێن قوتابخانەى .......... وریا بن بژی کوردستان قوتابیان بۆ لاى ڕاست وچەپ بسورێن یەکەم کەس کە گۆرەپان چۆل دەکات گروپی دێدەوانیە .
تێبینى //
١- پرۆگرامى بەرزرکردنەوەى ئاڵا رۆژى سێ شەممە مامۆستاى وەرزش ئامادەى دەکات .
٢- لە ڕۆژى سەرما و باران مامۆستاى وەرزش یان سآ کەسی بەرزرکردنەوەى ئاڵا ئامادە دەبن بۆ بەرزکردنەوەى ئاڵا .
٣-بەلێدانى فیکەیەکى درێژ دەست پێدەکات .
٤-دابەزینى ئاڵا لە کۆتایی دەوام تەنها بەقیکەیەکى درێژ مامۆستا و سێ کەسی ئاڵا ئامادە دەبن ئاڵا دادەبەزیت .
٥-لەکاتى بەرزرکردنەوەى ئاڵا هاتووچۆو جولە قەدەغەیە نابێت کەس بێتە گۆرەپان .
٦- لە ڕۆژى بەرزکردنەوەى ئاڵا بەهیچ جۆریک نابێت قوتابی سزا بدرێت تەنها پاداشت کردن و ڕێز ڵێنانە لە مامۆستایان و قوتابیان .
٧-نابێت ئەو ڕێورەسمە لە 10خولەک کەمتر بێت لە 20خولەک زیاتر بێت .
8-ئەوەى ملپێچى لەمل بێت سلاو دەکات .
٩- بەبێ ملپێچ تەنها پێ لە زەوى دەدات .
10-بەرێوەبەر ملپێچی لەمل بوو بەدەست سلاو دەکات .
Videos (show all)
Website
Address
Sarmaidan