Yogagirl Kurdi

Yogagirl Kurdi

ئەم پەیچە لەلایەن تیمێکەوە بەڕێوە دەبرێت، ئامانجمان ز?

07/02/2023

اذا قابلت الشر بالشر ..متى سينتهي الشر؟
‏اذا طبقت مبدأ العين بالعين : يصبح العالم كله أعمى
‏غاندي

04/05/2022

سەرەتا وەرە ژوورەوە،
دواتر تەماشابکە کە پێویستە چی بکرێت لە جیهاندا.

مووجی

27/01/2021

لە ناو حەقیقەتدا، هەموو بیرکردنەوە لە یەک سەرچاوەی هاوبەشەوەن، کەواتە لۆمەوە و گلەی لە کێ بکەین؟
هەموو یەکسانین لە جەوهەردا..
ma Anandamayi

ئەلف

20/01/2021

Love and peace from us to all of you 💚

ئەلف

14/12/2020

ئاگاداربە لەو هەستەی کە هەمیشە جەخت ئەکاتەوە لەوەی کە پێویستە شتانێکی زیاتر ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی ئازادی بە دەست بهێنیت.
بە شێوەیەک لە شێوەکان مەبەستەکە ئەوەیە کە بهێنرێیتە ئاستێک کە نیازەکان, حەزەکان, حوکمکردنەکان, پەیوەستبوونەکان هەروەها جیهانە خەیاڵاویەکانیش واز لێبێنیت وە زۆر بە سادەی لە ناو بێدەنگی خوتدا بمێنیتەوە... دووبارە ئاگاداربە ! لەوەیە مێشک بڵێ ئەمە بەس نیە وە چەندەها پێشنیارت بۆ بکات.
دورکەوەرەوە لە چاوەڕوانی شتێک ڕووبدات. لەوەیە ئەمە کەمێک جێی سەرنج بێت, بەڵام فێربە کە لەگەڵ بێدەنگی خۆتدا بیت وە تەنیا سەیری ئەو شڵەشانانە بکە کە دەوریان داوە.
لە بری کاردانەوەکان تەنیا سەیرکەر بە.
دووبارە,بێدەنگ بە.
لەگەڵ ئاگاهیدا بمێنەرەوە.

مووجی

و/ ئەلف

25/11/2020

باشترین ڕێگە بۆ دۆزینەوەی خۆت، لەدەست دانی ( ونکردنی) خۆتە لە خزمەتکردنی کەسانی تردا.

غاندی

و/ ئەلف

25/10/2020

بە ئارامی و بێدەنگی دابنیشە، تەماشا بکە زیهنت دەیەوێت بەرەو کوێوە بڕوات. کاتێک تۆ چاودێری دەکەیت، بۆت ڕووندەبێتەوە کە زیهنت هەمیشە هەوڵ دەدات هەڵبێت بەرەو ئەزموونی بەچێژ یاخود بە ئازار کە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو. لەبەرئەوە هەرکاتێک سەرنجی ئەمەت دا، زیهنت بگەڕێنەرەوە بۆ ئێستا. لە ئێستادا هیچ دیالۆگێک ڕوونادات. لە ئێستادا هیچ شتێک نییە کۆنتڕۆڵی بکەیت یان پاڵەپەستۆی بخەیتە سەرو کەبتی بکەیت.
پاپاجی

ئەلف

05/10/2020

دوا ووتەی کریشنا مورتی
ژیان چی یە؟ سەرچاوە چی یە؟ بوون چی یە؟
بە داوای لێ بووردنەوە بەڕێزم، هیچ پێناسەیەک گونجاو نابێت،هیچ پێناسەیەک ناتوانێت پێناسەی سەرچاوە بکات.
سەرچاوە بێ ناوە، سەرچاوە بێدەنگییەکی تەواوە، نە لوورەی دێت بۆیی دەنگ دەر بکات.
گەردوون شتێکە کە لە هەرە پیرۆزەکان و ھەرە نھێنیەکانی ژیانە، وە ئەگەر هەر هەڵەیەکت کردوە لەم ژیانەت، بیگۆڕە!
ئەمڕۆ بیگۆڕە،نەک بەیانی.
ئەگەر گوومانت هەیە، بیدرکێنە بۆ؟ دواتر یەقین بە.
ئەگەر بیرکردنەوەت رێک و ڕەوان نیە، بەڕێکی بیر بکەرەوە، بە مەنتیق...
هەتا هەموو شتێک ئامادە نەکرابێت، هەموو شتێک جێگیرو نەبێت ناتوانییت بێیتە ئەم دنیایە.
بۆ جیهانی خوڵقاندن.....

https://youtu.be/uAHf32HQj-o

www.youtube.com Share your videos with friends, family, and the world

mooji (مووجی ( ئایا دەست دان لە قاچی گورو پێویستە؟ 25/09/2020

دەکرێت مرۆڤێک لە مرۆڤێکی دیکە زووتر یاخود قوڵتر خودی ڕاستەقینەی خۆی بینیبێتەوە. بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئێمە بە پیرۆزتر یان بەرزتر لەخۆمان تەماشایان بکەین پێچەوانەکەشی بە هەمان شێوە. مرۆڤ بە گشتی پیرۆزی لە ناخیدایە بەڵام دەکەوێتەوە سە ئەوەی کام لە ئێمە ئەم پیرۆزییەمان دینیبێتەوە.
زۆر کەس گورو، ماستەریاخود مامۆستاکان بە شێوەیەکەک لە شێوەکان دەپەرستن و خودی پەیامەکەیان لە یاد دەکەن وە جۆرێک لە پەیوەست بوونێکی نا تەندروست تیایاندا گەشە دەکات.
مووجی دژی ئەم جۆرە بەرزتر سەیرکردنەیە. وە هەمیشە داوا دەکات بە هیچ ناوێکی دیاریکراوەوە بانگی ناکەن و دەست لە قاچێکانی نەدەن..

ئەلف

https://www.youtube.com/watch?v=vyjd8Tip2t0

mooji (مووجی ( ئایا دەست دان لە قاچی گورو پێویستە؟ دەکرێت مرۆڤێک لە مرۆڤێکی دیکە زووتر یاخود قوڵتر خودی ڕاستەقینەی خۆی بینیبێتەوە. بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئێمە بە پیرۆزتر یان بەرزتر لەخۆمان تەماشایان بکە...

mooji ئایا دەکرێت (شڵەژان و دودڵی) لەگەڵ ئارامی لە هەمان کاتدا دەرکەون؟! 10/09/2020

ئایا دەکرێت (شڵەژان و دودڵی) لەگەڵ ئارامی لە هەمان کاتدا دەرکەون؟
موجی بابا

ئەلف
https://www.youtube.com/watch?v=9SXyyr6BsO4&t=16s

mooji ئایا دەکرێت (شڵەژان و دودڵی) لەگەڵ ئارامی لە هەمان کاتدا دەرکەون؟!

03/09/2020

ئۆشۆ چیرۆکێکی کۆنی یابانیەکان دەگێڕێتەوە:
پیاوێک هەبوو کە تاشە بەردی گەورەی وورد ئەکرد بۆ بەردی ورد ورد. کارەکەی زۆر گران و ماوە درێژ بوو وە بەرامبەرەکەشی کەم بوو بەمە دڵگران و ناڕازی بوو.هەناسەی لێ بڕابوو لەبەر ئەوەی کارەکەی قورس بوو, وە گووتی ( خۆزگە دەوڵەمەند بوومایە ئەوکات ئەمتوانی ئیسراحەت بکەم لەسەر پارچەیەک کە بە ئاوریشم دامپۆشرابێ). لەو کاتەدا فریشتەیەک لە بەهەشتەوە هات و پێی گوت ( تۆ ئەوەیت کە دەیڵێیت).
دواتر بووە ئەو پیاوە دەوڵەمەندەی کە دەیوویست,تا ڕۆژێک پاشای ناوچەکە بە لایدا تێپەڕی کە پێش و پشتی ئەسپ و عەرەبانەی پاشاکە پاسەوان و ئەسپ سوار بوون وە لە سەروی پاشاکەشەوە چەترێکی ئاڵتوونی ڕاگیرابوو. بەمە نیگەران بوو وە گووتی (خۆزگە من پاشا بوومایە). وە فریشتەکە هاتەوەو ووتی ( تۆ ئەوەیت کە دەیڵێیت).
بوو بە پاشاو بە هەمان شێوەی پاشای پێشوو بە ڕێگادا دەڕۆیشت و ئەسپ سوارەکانیش لە پێش و پاشی بەڵام خۆر زۆر بەهێز بوو زەوی گەرم کردبوو وە گژو گیای وشک کردبۆوە. پاشاکە گلەی هەبوو کە خۆرەکە دەمووچاوی ئەسوتێنێ وە خۆرەکە بەهێزترە لە توانای ئەم . بەمە دڵگران بوو وە خۆزگەی ئەخواست خۆر بوایە. دوبارە فریشتەکە هاتوو وتی تۆ ئەوەیت کە دەیڵێیت.
بوو بە خۆر, تیشکەکانی خۆی بە سەرو خوارو ڕاست و چەپدا پەخش دەکرد و دەیگرتە گژو گیا وە ئەو پاشایەنەش کە تێدەپەڕین.
دواتر, هەور نێوان ئەم و زەوی گرت وە نەیدەتوانی تیشکەکانی بگاتە زەوی. ئەو گلەی لەوە هەبوو وە خۆزگەی ئەخواست هەور بوایە. فریشتەکە هاتوو گووتی( تۆ ئەوەیت کە دەیڵیت).
بوو بە هەور و ڕێگەی لە تیشکەکان دەگرت ڕاستەوخۆ لە زەوی بدەن وە گژوگیا زەرد بکەن.
هەورەکە بارانێکی زۆری داگرت بە جۆرێک بووە لافاو تۆفان وە خانوو و شوێنەکانی ڕووخاند, وە بە ناو تاشە بەردەکاندا ڕۆیشت بەڵام نەجوڵان, بوو بە زریان و بە هێزەوە خۆی پێدا دەکێشان بەڵام هەر نەجوڵان. بەمە ڕازی نەبوو وە خۆزگەی ئەخواست تاشە بەرد بوایە.
بوو بە تاشە بەرد وە تیشکی خۆرو باران گاریگەریان نەبوو لەسەری.
تا دواتر پیاوێک هاتوو تاشە بەردەکانی بە چەکوشی بەهێز و هەندێ ئامێری تر وورد ئەکرد بۆ بەردی وورد ورد. بەمە زۆر دڵگران و نیگەران بوو وە خۆزگەی ئەخواست ئەو پیاوە بوایە. فریشتەکە هاتوو گووتی (تۆ ئەوەیت کە دەیڵێیت). وە پیاوەکە بووەوە هەمان پیاوی سەرەتا..
چیرۆکەکە جوانە بەڵام من هاوڕا نیم لەگەڵ کۆتاییەکەی لەبەرئەوەی من مرۆڤ ئەناسم هەروا ئاسان ناگاتە ڕازی بوون بەڵکو پێویستی بە چەند جار بوونەوەی ئەم سوڕەیە.
مرۆڤ بەو شێوەیەیە کاتێک وویستێکی نایەتە دی نائومێد و دڵگران ئەبێ خۆ گەر وویستەکەشی هاتە دی دوو جار خەمۆک ئەبێ.
مرۆڤ گەر بە ئێستای دڵخوش نەبێ هەرگیز دڵخۆش نابێ هەمیشە ئەگەڕێ بۆ شتێ کە نیەتی.
ئۆشۆ

و/ ئەلف

#sadhguruquotes 29/08/2020

ئەگەر کەسێک پێی وابوو تۆ زیرەکیت، ئاساییە. ئەمە ڕای ئەوانە. بەڵام ئەگەر خۆت وا بزانیت زیرەکیت مانای وایە تۆ گەمژەیت
Sadhguru

#sadhguruquotes

24/08/2020

https://www.youtube.com/watch?v=i9srwNXgTEQ

ماچی زەوی

بە هێواشی هەنگاو بنێ خۆشەویستەکەم
با ئەو زەوییە ماچ بکەین کە بەسەریدا ڕێدەکەین
بە هەنگاوەکانمان.
مانگ دەدرەوشێتەوە
لە ناو زهنی بێ دەنگتدا
چاوەکانت دابخە.
ئەو دەنگە چییە
لە گۆرانی ناو دڵتدا
نزیکتر گوێی لێبگرە.
شێتانە سەما بکە خۆشەویستەکەم
با گۆرانییەکانمان فڕێ بدەینە ناو با وە
وە ڕێگە بدەین دەنگ بدەنەوە.

و/ ئەلف

20/08/2020

لینکی یوتیوب https://www.youtube.com/watch?v=fQIZnxp0JAo

بۆ ئەوەی ئارامی بە دەست بهێنیت، دەبێت لە ماڵەوە بیت. بۆ ئەوەی بگەڕێیتەوە ماڵەوە، دەبێت خۆت ڕووت کەیتەوە لە خۆت. لە خۆکۆڵینەوە بانگهێشتنامەیە بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، بانگهێشتنامەیە بۆ لای خودی ڕاستەقینەی خۆت. (گانگاجی)

لە خۆکۆڵینەوە کرۆکی پەیامەکە و فێرکردنەکانی گانگاجی یە. گانگاجی درێژەی بە پەیامی مامۆستاکەی ( پاپاجی) و مامۆستای مامۆستاکەی (ڕامانا مەهاریشی) دەدات کە ئەویش بانگهێشتکردنە بۆ لە خۆکۆڵینەوە.

ئەلف

سمھا کریا- ڕاھێنانێکیی یۆگای ئاسان بەڵام بەھێز،بۆ بەھێزکردنی بەرگری لەش و زیادکردنی توانای سییەکان 17/08/2020

دیاریەک لەلایەن سادگورو،
ڕاھێنانێکی یۆگای ئاسان بەڵام بەھێز، بۆ بەھێزکردنی بەرگری لەش و زیادکردنی توانای سییەکان

https://youtu.be/3bmo1E8aYik

سمھا کریا- ڕاھێنانێکیی یۆگای ئاسان بەڵام بەھێز،بۆ بەھێزکردنی بەرگری لەش و زیادکردنی توانای سییەکان

08/08/2020

https://youtu.be/adq-vyANjqw 👈لینکی یوتیوب

زیاتر لە سەدا حەفتای نەخۆشی کە لەوانەیە مرۆڤ
بە دەستی بناڵێنێت، بە گشتی خوود دروستکراوە.
بە مانای کە نەخۆشی درێژ خایەنن و لە ناختا درووست بووە. سیستمەکەی خۆمانە دەست دەکات
بە ئیش کردن دژی خۆمان

ووشەی نەخۆشی"Dis-ease" ، بە مانای "نا ئارامی دێت"
بە ئینگلیزی ئەمە مانای وایە کە تۆ توانای ھێشتنەوەی ئامێرەکەت بە ئارامی لە دەست داوە.
یان بە شێوازێکی تر
ئامێرەکەت (سیستیمەکەت) ئێستا لە شەڕێکی ناوخۆدایە
زۆرێک لە میکانیزمی مرۆڤ، تواناکانی لە دەست داوە
وەکو پێویست کارەکانی بە ڕێکوپێکی ئەنجام نادات.
چەندان بەرکەوتن ھەن کە دەبنە ھۆی چەندەھا جۆر لە نەخۆشی.

تا ڕادەیەک، ھیچ نەخۆشییەکی بۆماوەیی نییە.
تەنھا ئەوەیە ئەندامێک یان بەشێکی تایبەتی جەستەت،
کەبە بۆماوەیی لاوازە لە باوانمانەوە، و بەم جۆرە لەوانەیە ئێمەش ھەمان نەخۆشیمان ھەبێت، ئەگەر ھەمان شێوازی
ژیانمان ھەڵبژارد،

بەڵام بەڵگەی زۆر ھەن کە دەری دەخەن کە ئەگەر ئێمە بە ئاگاییەوە ئەو شتانەی گرنگن بۆ جەستەمان و زھن و ووزەمان ئەنجامی بدەین ڕێی تێدەچێت ئەو نەخۆشییانە تووش نەبین کە باوانمان لەوانیە ھەیان بووبێت.

ئەگەر ئێمە بتوانین بە ئاگەییەکی زیاترەوە
مامەڵە لەگەڵ ژیانمان بکەین.
و ئەم پرۆسەیە زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت
پێچەوانە بکرێتەوە

سادگورو

05/08/2020

ئەگەر ئەوەی دوودڵت دەکات چارەسەربکرێت، پێویست بە دوودڵی ناکات. وە گەر چارەسەریش نەکرێت، دوودڵییەکەت هەر پێویست نییە و بێ سوودە.

دالای لاما Dalai Lama

ئەلف

02/08/2020

ئێمە شتەکان دەبینین لە ڕێگەی ئەو وێنەیەوە کە پێشتر بۆمان دروست کردووە. کاتێک تۆ تەماشای دارێک دەکەیت، لە ڕاستیدا تۆ تەماشای دارەکە ناکەیت بەڵکو تۆ تەماشای دارەکە دەکەیت لە ڕێگەی ئەو ووشە و ئەندێشەو وێنەیەوە کە بۆ دارەکە هەتە. بەهەمان شێوە بۆ کەسەکانیش.
تۆ دانیشتووی تەماشای من دەکەیت.
ئایا تۆ لە ڕێگەی ئەو وێنە و ئەندێشەیەوە تەماشام دەکەیت کە بۆت دروست کردووم؟ لە ڕێگەی ئەو ناو و سومعەو زانیاریانەی هەتە دەربارەی من؟ لە ڕێگەی ئەو شتانەوە کە من گووتم تەماشام دەکەیت؟
ئەگەر تۆ هیچ وێنەیەکت دەربارەی قسەکەرەکە نەبێت، تۆ سەرنجی شتەکان دەدەیت وەک خۆی، نەک ناو و فۆرمەکان، بەڵکو لە پشت ئەمانەوە تەماشا دەکەیت. وەک ئەو ڕاستییەی کە هەیە. ئەمە هونەری سەرنج دان و تەماشاکردنە.

کریشنا مورتی

ئەلف

ئەی ڕۆحی خۆشەویستم..... 25/07/2020

ئەی ڕۆحی خۆشەویستم.....

ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە کە بیرت بێتەوە کە تۆ کێیت.
تۆ ئیلاھیت، تۆ بوونێکی پیرۆزیت....

بانگھێشت دەکەم بۆ چالاککردنی ئەو پڕێتیەت ، پڕیت لە خۆشەویستی و ڕووناکی کە بە تەنھا لەبەر ئەوەی لەناو ئەم شەپۆلەیت، تۆ کاریگەریت ھەیە لەسەر ئەم گەردوونە.

کاتیەتی دونیا ڕووناک بکەیت بە نوورت و ساڕێژکردن و زانینی پیرۆزت
تۆ خۆشەویستیت..... تۆ ڕووناکییت..... تۆ بوێریت..... تۆ بەھێزیت.....تۆ پیرۆزیت......

https://youtu.be/Efrv8sRDTpo

ئەی ڕۆحی خۆشەویستم..... خوێندنەوەی: چیا ئامادەکردن: YogaGirl_Kurdi ئازیزم سوپاس بۆ گوێگرتن، ھیوادارم ئەگەر بگونجێت لە شوێنێکی بێدەنگ گوێی لێ بگریت و بە ھێدفۆنەوە زۆر باشترە، ھەر کۆم...

25/07/2020

"دەربارەی خۆت چۆن بیردەکەیتەوە و چۆن ئەم جیھانە بیرت لێ دەکاتەوە تەنھا لایەنی کۆمەڵایەتییە. لە بووندا، شارەزایی سەرەکی بۆ ژیان گرنگە."

سادگورو
&ALPH

eckhart tolle feeling HD 720p 20/07/2020

"https://www.youtube.com/embed/tB-wNfDxQak" >


ئایامتمانە بە هەستکردنەکانمان بکەین؟! ئیکهارت تول

ئەم پەیچە لەلایەن تیمێکەوە بەڕێوە دەبرێت، ئامانجی ئێمە زیاتر بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگاهی، ئارامی و خاوبونەوە، تێگەیشتن لە هەندێک لە میکانیزمەکانی مێشک بۆ شێوازی بیرکردنەوە و گارییگەرییەکانی لەسەر دڵتەنگ وترس و دڵەڕاوکێ ونا ئارامییمان وە ڕێگەی چارەسەریان، هەروەها خستنە ڕووی ڕێگەی لە خۆ کۆڵینەوەش کە ڕێگەیەکی یەکجار کۆنە بۆ دۆزینەوەی خودی ڕاستەقیینەی خۆت.
کارەکانی ئێمە زیاتر لە شێوازی وەرگێڕانی بابەتی هەندێک دکتۆوزانای زانستی هەروەها چەند مامۆستا و گورویەک پێک دێت.
ئێمە بە شێوەیەکی سەربەخۆ و خۆبەخش کار دەکەین، ڕاهێنەر و مامۆستا نین وە سەر بە هیچ سەنتەرێکی یۆگا و پەیمانگایەکی گەشەپێدان نین، ئامانجمان خۆشەویستی و خزمەتتکردنە.
تکایە ئازاد بە لە بڵاو کردنوەی هەر بابەتێکی ئێمە لە پەیچ و ئەکاونتی تایبەتی خۆت، وە لە هەر پێشنیارێکت بۆمان.
دونیایەک ڕێز و خۆشەویستی.

eckhart tolle feeling HD 720p ئایا متمانە بە هەستکردنەکانمان بکەین؟! ئیکهارت تول

How to focus our mind? چۆن زھنمان كۆبکەینەوە؟ 18/07/2020

https://youtu.be/QOJve2-M7qI
چۆن زھنمان کۆبکەینەوە،، سوامی سارڤاپریاناندا

ڕۆحانیەت چییە؟ ئاسانترین پێناسە بۆ ڕۆحانییەت چی یە؟
پە پراکتیکی...
دەڵێت؛ ڕۆحانیەت ئەوەیە کە چاوەکانم دادەخەم ئارامی لە ناخمدا دەدۆزمەوە،
و کاتێک چاوەکانم دەەکەمەوە ھەڵسوکەوتم ئەوەیە چۆن دەتوانم ھاوکاریت بکەم؟!
بە چاوکراوەیی چی دەتوانم بۆت بکەم؟!،
چی دەتوانم ببەخشم؟!
چی دەتوانم بکەم؟!

و چاوم دادەخەم ئارامی لە ناخمدایە....کێشەی ئێمە بە
پێچەوانەوەیە

دەڵێن سوامی: کاتێک.کە چاو دادەخەم ، ھەموو جۆرە شڵەژانێک لە ناخمدایە، ھەموو بیرکردنەوەی ناڕەحەت لە ناخمدایە و کە چاو دەکەمەوە، نەک ئەوەی چیت بۆ بکەم؟ دەتوانم چیت لێ وەرگرم؟!
بۆیە ئەمە پڕاوپڕ ھەوپێچی ڕۆحانیەتە، ئەمە تەواو مادیانەیە.....

ئەم پەیچە لەلایەن تیمێکەوە بەڕێوە دەبرێت، ئامانجی ئێمە زیاتر بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگاهی، ئارامی و خاوبونەوە، تێگەیشتن لە هەندێک لە میکانیزمەکانی مێشک بۆ شێوازی بیرکردنەوە و گارییگەرییەکانی لەسەر دڵتەنگ وترس و دڵەڕاوکێ ونا ئارامییمان وە ڕێگەی چارەسەریان، هەروەها خستنە ڕووی ڕێگەی لە خۆ کۆڵینەوەش کە ڕێگەیەکی یەکجار کۆنە بۆ دۆزینەوەی خودی ڕاستەقیینەی خۆت.
کارەکانی ئێمە زیاتر لە شێوازی وەرگێڕانی بابەتی هەندێک دکتۆوزانای زانستی هەروەها چەند مامۆستا و گورویەک پێک دێت.
ئێمە بە شێوەیەکی سەربەخۆ و خۆبەخش کار دەکەین، ڕاهێنەر و مامۆستا نین وە سەر بە هیچ سەنتەرێکی یۆگا و پەیمانگایەکی گەشەپێدان نین، ئامانجمان خۆشەویستی و خزمەتتکردنە.
تکایە ئازاد بە لە بڵاو کردنوەی هەر بابەتێکی ئێمە لە پەیچ و ئەکاونتی تایبەتی خۆت.
دونیایەک ڕێز و خۆشەویستی.

How to focus our mind? چۆن زھنمان كۆبکەینەوە؟ زۆر سوپاس کە کاتت بە خۆت دا ڕۆحت ئارام بکەیتەوە، لەم چانەڵەیا تاقە ئامانجمان ئارامی و خۆش بەختی ھەموو مرۆڤێکی سەر ئەم زەوییەیە، ئیشەکانمان لە پڕ خۆشەویستییەو...

بگەڕێوە ماڵەوە... 18/07/2020

وەرە ماڵەوە، چونکە کاتی ساڕێژبون و هەستانەوتە
خواوەند بانگت دەکات و هەستت پێ دەکات و پڕ ھێزت دەکات تا پشتگیریت بکات بگەڕێیتەوە ماڵەوە بۆ ناو ناخت.
شوێنێکی بێدەنگ ھەیە لە ناختدا کە ژییرە، ئاگاییە،ئێستایە،درەوشاوەیە، دامەزرێنەرە
ڕاستییەکی قوڵ تر نییە.
تۆ پیرۆزیت.
تۆ ئیلاھیت.
تۆ خۆشەویستیت.

🙏🙏
ئەم پەیچە لەلایەن تیمێکەوە بەڕێوە دەبرێت، ئامانجی ئێمە زیاتر بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگاهی، ئارامی و خاوبونەوە، تێگەیشتن لە هەندێک لە میکانیزمەکانی مێشک بۆ شێوازی بیرکردنەوە و گارییگەرییەکانی لەسەر دڵتەنگ وترس و دڵەڕاوکێ ونا ئارامییمان وە ڕێگەی چارەسەریان، هەروەها خستنە ڕووی ڕێگەی لە خۆ کۆڵینەوەش کە ڕێگەیەکی یەکجار کۆنە بۆ دۆزینەوەی خودی ڕاستەقیینەی خۆت.
کارەکانی ئێمە زیاتر لە شێوازی وەرگێڕانی بابەتی هەندێک دکتۆوزانای زانستی هەروەها چەند مامۆستا و گورویەک پێک دێت.
ئێمە بە شێوەیەکی سەربەخۆ و خۆبەخش کار دەکەین، ڕاهێنەر و مامۆستا نین وە سەر بە هیچ سەنتەرێکی یۆگا و پەیمانگایەکی گەشەپێدان نین، ئامانجمان خۆشەویستی و خزمەتتکردنە.

❤❤ تکایە ئازاد بە لە بڵاو کردنوەی هەر بابەتێکی ئێمە لە پەیچ و ئەکاونتی تایبەتی خۆت.
دونیایەک ڕێز و خۆشەویستی.

https://youtu.be/8HEf3Hx63zU

بگەڕێوە ماڵەوە... ئەگەر دەگونجێت لە شوێنێکی ئارام گوێی بگرە، و بە تایبەت بە ھێدفۆنەوە زۆر تایبەت دەبێت

Videos (show all)

ماچی زەوی
گانگاجی لە خۆکۆڵینەوە
https://youtu.be/adq-vyANjqw   👈لینکی یوتیوب زیاتر لە سەدا حەفتای نەخۆشی کە لەوانەیە مرۆڤبە دەستی بناڵێنێت، بە گشتی خوود...

Website