Zhinga u Tandrusti

Zhinga u Tandrusti

به‌شی ژینگه‌ و ته‌ندروستی له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر.

باهه‌موومان ژینگه‌ بپارێزین بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ گۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیندوو و ته‌ندروستمان هه‌بێت.

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 14/11/2023
Photos from Zhinga u Tandrusti's post 13/11/2023

چالاکی و بەدواداچوونی ژینگەیی
رێکەوتی ٢٠٢٣/١١/١٣
سەردانی فرۆشگاو ژینگە:
» قوتابخانەی تاڤگاری ناحکومی
» قوتابخانەی مستەفا عوزێری
بەدواداچوون لە باخچەی منداڵان:
» باخچەی منداڵانی تاڤگاری ناحکومی
» باخچەی منداڵانی ڕێسا
سیمیناری ژینگەیی
بەشداریمان لەسیمیناری پیسبونی ( هەوا، خاک ، ئاو) لەلایەن چاودێرانی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بەهەماهەنگی بەشی ژینگەوتەندروستی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە قوتابخانەی لالاڤی بنەرەتی سازکرا

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 08/11/2023

بەردەوامین لەسەردان و بەدواداچوون
ئەمرۆ ٢٠٢٣/١١/٨ لیژنەی ژینگەو تەندروستی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە سەنتەری شار سەردانی ٦ ناوەندی خوێندنی کرد لەقوتابخانەی بنەرەتی و ئامادەیی و باخچەی منداڵانی ناحکومی

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 07/11/2023

سیمیناری ژینگەیی و نەمام چاندن
ئەورۆ ٢٠٢٣/١١/٧ لەناحیەی دارەتو لەقوتابخانەی چالاک بەشداربوین لە سیمیناری ژینگەیی و هەڵمەت نەمام چاندن کە لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ، هۆبەی هۆشیاری و ڕاگەیاندن ئەنجام درا

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 05/11/2023

بەردەوامین لەبەدواداچونە ژینگەیی و تەندروستیەکان
ئەمرۆ ٢٠٢٣/١١/٥ بەدوو تیمی جیا لیژنەی ژینگەو تەندروستی سەردانی ٧ ناوەندی خوێندنی کرد بریتی بوون لە
١- ئامادەیی بەرانەتی کوڕان لە ناحیەی بەحرکە ( پەروەردەی دەوروبەر)
٢- قوتابخانەی ژێداری بنەرەتی لەناحیەی بەحرکە پەروەردەی دەوروبەر
٣- باخچەی منداڵانی ئاشنا ( پەروەردەی ناوەند)
٤- باخچەی منداڵانی سۆرش ( پەروەردەی ناوەند )
٥- باخچەی منداڵانی چیمەن ( پەروەردەی ناوەند)
٦- باخچەی منداڵانی کینگی ناحکومی
٧ -باخچەی منداڵانی ئیڤریستی ناحکومی
لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی قوتابیان هەمیشە لەخزمەتین

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 31/10/2023

لایەنە ژینگەییەکان ڕێزیان لێنرا
ئەمڕۆ سیشەممە,٣١-١٠-٢٠٢٣, مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر , بەیاوەری بەرپرسی ژینگە و تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر, دوای هەماهەنگی و هاوکارییان و بەدەنگەوە هاتنی کەرتی پەروەدە و بڵاو کردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی و پاراستنی ژینگەی ناوەندەکانی خوێندن ,لایەنە ژینگەییکان بانگهێشتکران و ڕێزیان لینرا ,
وێڕای دەستخۆشی خۆی, بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لەسەرجەم ئەو لایەنە ژینگەییانە و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن , لەبەرامبەر ئەوەشدا ڕیز و سوپاسی تایبەتی خۆی پێشکەشە بەئامادەبووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لەکۆتاییدا هەموو ئەو لایەنە ژینگەییانە دیاری تایبەتی خۆیان پیشکەش بە بەررێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر کرد.

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 30/10/2023

سەردانمان بۆ قەزای پیرمام / پەروەردەی سەقڵاوە
ئەمرۆ ٢٠٢٣/١٠/٣٠سەردانی بەشیک لە قوتابخانەو فرۆشگاکانی قەزای پیرمام سەربە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە مان کرد ، بۆ بەدواداچوونی ژینگەیی و تەندروستی و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 24/10/2023

سەردانمان بۆ پەروەردەی کۆیە
بەدواداچوون بۆ قوتابخانەو باخچە ناحکومیەکان
ئەمرۆ سەردانی قوتابخانەو باخچە ناحکومیەکانی سنووری پەروەردەی کۆیەمان کرد ، بۆ بەدواداچوونی ژینگەیی و تەندروستی و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 02/10/2023

بەدواداچونە ژینگەیی و تەندروستیەکان بۆ ٥ باخچەو قوتابخانەی ناحکومی
ئەمرۆ ٢٠٢٣/١٠/٢لێژنەی ژینگەوتەندروستی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ، بەمەبەستی بەدواداچونی ژینگەیی و تەندروستی باخچەی منداڵان و قوتابخانە ناحکومیەکان سەردانی ٥ باخچەی منداڵان و قوتابخانەی ناحکومی کرد،بەدواداچونەکانمان بریتی بوون لە
۱-پاک و خاوێنی تەوالێت
۲-پاک و خاوێنی دەستشۆر
۳-پاک و خاوێنی تانکی ئاو
٤-بوونی ئاگر کوژێنەوە
۵-بوونی ژوری تەندروستی
٦-بونی هەوا گۆرکێ لەپۆلەکان
۷-هەبوونی سەوزایی
۸-پاک و خاوێنی ژووری چێشتخانە
۹-بونی مۆلەتی تەندروستی چێشتلێنەر
١٠-چاودێری فرۆشگای قوتابخانەکان
دوای هەبوونی هەر تێبینیەک داوامان کرد بەزووترین کات جێبەجێ بکرێ و
دوبارە بەدواداچوون دەکەینەوە

29/03/2023

رۆژی ژینگەی پەروەردە

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 26/02/2023

ژینگە بپارێزە با تەندروست و پارێزراو بژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەشی ژینگەو تەندروستی لەژێر ناوی ( ژینگە بپارێزە با تەندروست و پارێزراو بژی) هەڵمەتی هۆشیار کردنەوەی لە ناوەندەکانی خوێندن دەست پێ کردووە وەک هەموو ساڵێک لەو کاتانەدا بەچەند تیمی جیا چەندین گرووپی ژینگە پارێزی درووست کردووە بۆ کەم کردنەوەو بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو پێشێل کاریانەی زیاتر لەوەرزی بەهارو هاویندا لە گەشت و سەیرانگاکان بەرامبەر بە سرووشت دەکرێت ، ئامانجمان پەروەردەکردنی نەوەیەکی هۆشیارو بیر تەندروستە .

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 30/01/2023

کاتێ ویژدان ئاسودە دەبێ
ئەمرۆ ٢٠٢٣/١/٣٠ وەک نوێنەری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەپێشنیاری ئێمە لەگەڵ تیمی وەڵامدانەوەی خێرا سەربە بەرێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وڵامدانەوەی قەیرانەکان EJCC لەپارێزگای هەولێر . سەردانی (١٠) ناوەندی خوێندنمان کرد لەسنووری پەروەردەی دەورووبەر لەگەرەکی قەتەوی و مامزاوە بۆ پێدانی کەل و پەلی خۆپارێزی لە نەخۆشی گواستراوەکان و دەرمانی پاککەرەوە و حاویەی خۆڵ و خاشاک و پۆستەری ژینگەپارێزی
کە بریتی بوون لە ١٠٥ کارتۆن ماسک
١٠٥ کلێنسی تەڕ
١٠٥ پۆستەر
١٠٥ ماسک و تەعقیم
١٠٥ زەرف لایلۆن
١٠٥ پۆستەر
١٠ دانە حاویە
ئەوەی خۆشحاڵی کردین ، قوتابی و کارگێری قوتابخانە بەخۆشحاڵیەوە ئەم دیاریانەیان لێ وەردەگرتین ، چونکە وەک گەرەک و دەڤەرێکی فەرامۆشکراو کەمترین یارمەتیان پێ دەگات ، بۆیە بریارماندا لەو ناوچە هەژارنشینانە بەردەوام بین و لە هەفتەی داهاتوو چەند ناوەندێکی تر بەسەردەکەینەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەم کارە ئەرک و خزمەت و کاری وەزیفیە بەڵام مرۆڤ بەم جۆرە کارانە ویژدانی ئاسوودە دەبێت ، خودا تەمەن بدات بەخزمەتی زیاتر لە رووی پەروەددەوژینگەوتەندروستیەوە لەخزمەت هەموولایەک دەبین ،دووبارە سوپاس بۆ تیمی پارێزگای هەولێر/ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان

13/01/2023
Photos from Zhinga u Tandrusti's post 09/01/2023

چالاکی و بەدواداچوونی ژینگەیی
ئەمرۆ ٢٠٢٣/١/٩سەردانی قوتابخانەی سایەدارمان کرد لە گەرەکی تورەق ، بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی ژینگەیی و تەندروستی و بەدواداچوونی فرۆشگاو ژینگەی قوتابخانە کەبریتی بوون لە :
-پێدانی ٦٠ دانە لەنامیلکەی پەروەردەی ژینگەیی بۆ قوتابیان ، ١٠٠ دانە لە پۆستەری هۆشیاری ژینگەیی و تەندروستی
-باسکردن و گفتوگۆکردن لەگەڵ قوتابیان دەربارەی ژینگەدۆستی و پاک و خاوێنی و تەندروست باشی
-رەنگکردنی وێنەی پەیامە ژینگەیی و تەندروستیەکان لەلایەن قوتابیانەوە
-سەردانی فرۆشگاو پێدانی رێنمایی و بەدواداچوون لەکاڵارێگەپێنەدراوەکان و ماوەی بەسەرچونی .
-بوونی مۆلەتی تەندروستی

14/12/2022

سەردانمان بۆ لای بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەند
بەمەبەستی گەیاندنی کتێبی (نەوەی ژینگەپارێز ) و کتێبی (چۆن مامەڵە لەگەڵ قوتابی هەرزەکار بکەین ) سەردانی مامۆستا دلێر بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندمان کرد و ٢١٥ کتێبمان پێشکەشکردن بۆ ئەوەی لەرێگەی پەروەردەکەیانەوە پێشکەشی قوتابخانەکانی ١-٩ و باخچەی منداڵانی بکەن ، وێرای دەستخۆشی بەرێزیان ئەم دووکتێبەی بەگرنگ زانی بۆ ناوەندەکانی خوێندن و سود گەیاندن بۆ قوتابیان.

08/12/2022

بەچاپگەیاندنی دوو کتێبی دیکەمان
سوپاس بۆ خوای گەورە دەرفەتی پێداین دوو کتێبی دیکەمان بەچاپ بگەیەنین
کتێبی یەکەم
* نەوەی ژینگەپارێز
کتێبێکی ژینگەیی پەروەردەییە بۆ قوتابیان ، لەبیرۆکەو ئامادەکردنی ئاری ئاغۆک
ناوەرۆکی ئەم کتێبە بریتیەلە ( ئۆپەرێت و هۆنراوەو چیرۆک و رێنمایی و پەیامی ژینگەیی ) کە لەبابەتی
(بەفیرۆنەدانی ئاو ، دەستشوشتن ، نەمام چاندن ، ژینگەدۆستی ، پیس نەژردنی ژینگە ، زیانەکانی جگەرەکێشان ، ددان شوشتن ، پاک و خاوێنی) ئاماژەی پێکراوە.
کتێبی دووەم
* چۆن مامەڵەلەگەڵ قوتابی هەرزەکا بکەین ؟
لەم کتێبەدا وێرای باسکردن لەوقۆناغە هەستیارەو ژینگەی قوتابخانەو مامۆستا لەگەڵ قوتابی هەرزەکار ، کۆمەڵە بابەتێکی پەیوەستدار باسکراوە، لەتەوەری دووەم چەند پرسیارێکی گرنگ ئاراستەی دەرونناس مامۆستا یوسف عوسمان حەمەد کراوە،
ئەو دووکتێبەم بەسوپاسەوە لەلایەن پارێزگای هەولێر ، بەرێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان بەچاپگەیەندراوە،
بەدیاری بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەرجەم پەروەردەی قەزاکان دابەشدەکرێ

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 03/12/2022

بەردەوامی سەردان و بەدواداچوون
لەسەر راسپاردەی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر ئەمرۆ ٢٠٢٢/١٢/٣ لیژنەی ژینگەوتەندروستی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر سەردانی چەند ناوەندێکی خوێندنی کرد بەمەبەستی چاودێری فرۆشگای قوتابخانەکان و ژینگەو سەلامەتی قوتابخانە لەرووی شوێنی دانانی تانکی نەوتی قوتابخانە ، ئاگر کوژێنەوە ، بوتڵی غازو تەوالێت و دەستشۆر، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنمایی فرۆشگای قوتابخانەیەک داخرا ،

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 30/11/2022

سیمیناری (ژینگەوتەندروستی هەرزەکار) بەرێوەچوو
لەژێر چاودێری مامۆستا لوقمان سعید سدیق بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بەوەکالەت ، ئەمرۆ ٢٠٢٢/١١/٣٠ لەهۆڵی چالاکی قوتابخانەکان ، بەرێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و دیدەوانی ، بەشی ژینگەوتەندروستی قوتابخانەکان ، سیمینارێکی بۆ دەروونناس مامۆستا (یوسف عوسمان حمد ) پسپۆری دەرونزانی رێکخست بەناونیشانی (ژینگەوتەندروستی هەرزەکار ) بۆ یاریدەدەرانی قوتابخانە بنەرەتیەکانی (١-٩ ) لەسنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەند ، ئەم سیمینارە لەلایەن مامۆستا رێدار سابیر بەرێوەچوو ، کە مامۆستا یوسف بەووردی باسی لەلایەنی ژینگە و تەندروستی هەرزەکار کرد لەناوەندی خوێندن دا ، چۆن مامەڵەکردن لەگەڵ قوتابیانی ئەوقۆناغە ، پاشان بەشێک لەمامۆستایانی بەشداربوو بەپرسیارو گفتوگۆ بابەتی دەستنیشانکراویان زیاتر دەوڵەمەند کرد

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 29/11/2022

دوای بەشداریکردن وەک راهێنەر لەوۆرک شۆپی (هۆشیاری تەندروستی هەرزەکار) کەلەلایەن رێکخراوی پێکەوە بۆ پاراستنی مرۆڤ ئەنجامدرا
ئەمرۆ مامۆستا (پەیمان عوسمان ) سیمینارێکی پێشکەش بەقوتابیانی قۆناغی ٧ و ٨ قوتابخانەی ئاڤانی بنەرەتی کرد.
سەرەتا وەک بەشی ژینگەوتەندروستی ئامانجی ئەم سیمینارەمان بۆ ئامادەبوان خستەروو، دواتر مامۆستا پەیمان سیمینارەکەی پێشکەش کرد ،ئەوەی جێگەی خۆشحالی بوو قوتابیان گوێگرێکی باش بوون و دواتر بەپرسیارو گفتووگۆ سیمینارەکەیان دەوڵەمەند ترکرد

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 24/11/2022

سەردانی لێژنەی ژینگەوتەندروستی بۆ ئامادەیی عەنکاوەی کچان و قوتابخانەی یەزداندۆختی بنەرەتی لە سنووری پەروەردەی دەوروبەر

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 03/11/2022

بەردەوامی لێژنەی ژینگەوتەندروستی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ، ئەمرۆ٢٠٢٢/١١/٣ سەردان و بەدواداچوون بۆ
١-ئامادەیی چناری کچان
٢-قوتابخانەی بەختیاری
٣-قوتابخانەی شەفەق
٤-قوتابخانەی سەنگین
٥-باخچەی منداڵانی خونچە

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 31/10/2022

سەردان و بەدواداچوون
بەمەبەستی بەدواداچوون لەجێ بەجێکردنی رێنماییەکانی فرۆشگا ، ئەمرۆ ٣١-١٠-٢٠٢٢ لیژنەی ژینگەوتەندروستی و فرۆشگا سەردانی ئەم ناوەندی خوێندنانەی کرد.
١-قوتابخانەی شاناز
٢-قوتابخانەی قارەمان
٣-ئامادەیی رۆنای ناحکومی
٤-باخچەی منداڵانی هەولێری ناحکومی
دوای بەدواداچوون تێبینیەکان لەتۆماری ژینگەوتەندروستی تۆمارکران

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 30/10/2022

سەردان و بەدواداچوون
ئەمرۆ ٣٠-١٠-٢٠٢٢ وەک لێژنەی ژینگەوتەندروستی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر سەردانی قوتابخانەی ئاگرداغی بنەرەتی مان کرد بۆ بەدواداچوونی فرۆشگاوتەوالێت و دەستشۆرو ژینگەی قوتابخانە

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 22/10/2022

کەناڵی سپێدە
ئەمرۆ ٢٢-١٠-٢٠٢٢راستەوخۆ میوان بوین لەبەرنامەی ئەمڕۆی سپێدە ، لەکەناڵی سپێدە، بۆ قسەکردن و روونکردنەوە دەربارەی رێنماییەکانی فرۆشگای قوتابخانەکان و ئەرک و بەدواداچوونی لێژنەی ژینگەو تەندروستی

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 16/10/2022

سیمیناری فریاگوزاری سەرەتایی
لەژێرچاودێری بەرێز بەشدار عەبدولخالق خۆشناو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر ئەمرۆ ١٦-١٠-٢٠٢٢ بەشی ژینگەو تەندروستی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ، سیمیناری (فریاگوزاری سەرەتایی ) بۆ سەرجەم بەرێوەبەری باخچەی منداڵانی حکومی و ناحکومی لە سنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەند سازدا، کە لەلایەن دکتۆرە سۆلین کاوە کەمال پسپۆری پزیشکی فریاکەوتن بەڕێوەچوو .
بەکردار باس لەوبابەتە سەرەتاییانەکرا کاتێ بەشێوەیەکی نەخوازراو رووبەروی قوتابی دەبێتەوە، ئایا چی بکەین ؟ چۆن ترسی دەروونی و شلەژان لە ناخی قوتابی دروست نەکەین ! وەک (شکان ، سوتان ، خوێن بەربوون و چەندین پرسی تری فریاگوزاری ) دوای پێشکەشکردنی سیمینار لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆ و پرسیار ئاراستەی دکتۆرە کرا، لەکۆتایی دابروانامەی بەشداریکردن پێشکەش بەئامادەبوان کراو لۆگۆی رێزلێنانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەرەردەی هەولێر پێشکەش بە دکتۆرە سۆلین کرا

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 26/09/2022

رێنمایی ژینگەیی و تەندروستی / بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 19/04/2022

سەردانی لێژنەی ژینگەو تەندوستی
ئەورۆ ۲٠۲۲/٤/۱۹لێژنەی ژینگەوتەندروستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەمەبەستی بەدواداچوونی ژینگەیی و تەندروستی سەردانی ئەم ناوەندی خوێندنانەی کردو تێبینی و بەدواداچونەکانیان لەتۆماری ژینگەوتەندوستی ئاماژەپێ کرد، سەردانەکان بریتی بوون لە:
۱_باخچەی منداڵانی هەناسەی ناحکومی
۲ـ باخچەی منداڵانی ئاشنای حکومی
۳_ قوتابخانەی ماڵی بەخشینی ناحکومی

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 05/04/2022

سەردانی لێژنەی ژینگەوتەندروستی بۆ قەزای شەقڵاوە
ئەورۆ ۲٠۲۲/٤/٥لێژنەی ژینگەو تەندروستی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر سەردانی کۆمەڵگەی (سەفین) ی ناحکومی باخچەی منداڵان و بنەرەتی و ئامادەیی هەروەها سەردانی باخچەی مندڵانی کۆمەڵگەی شەقڵاوەی پەروەردەیی کرد لە قەزای شەقڵاوە٠ بەمەبەستی بەدواداچوون لەبواری ژینگەو تەندروستی و جێ بەجێ کردنی مەرج و ڕێنماییەکان

Photos from Zhinga u Tandrusti's post 04/04/2022

سەردانی لێژنەی ژینگەوتەندروستی بۆ قەزای پیرمام
ئەورۆ ٤ـ٤ـ۲٠۲۲وەک لێژنەی ژینگەوتەندروستی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر سەردانی قەزای( پیرمام ) مان کردبەمەبەستی دەرخستەی (کەشفی )تەندروستی بۆ مۆڵەتی دەرهێنان
بریتی بوون لە
۱ـقوتابخانەی رەهەندی ناحکومی
۲ـباخچەی منداڵانی رەهەندی ناحکومی
۳ـقوتابخانەی باراڤی ناحکومی
٤ـباخچەی مداڵانی باراڤی ناحکومی
دوای بینین و پێدانی تێبینی و ڕێنمایی ، واژوو لەسەرکردنەوە دەکرێ
هەروەها سەردانی سەردانی باخچەی منداڵانی( بەرزی ) مان کرد لەقەزای پیرمام لەسنووری پەروەردەی شەقڵاوە
بەمەبەستی چاودێری ژینگەو تەندروستی و تەواڵێت و دەستشۆر و زانیاری دەربارەی وەرگرتنی ڤاکسینی مامۆستایان

Videos (show all)

باسکردن لەپەروەردەی ژینگەیی و کتێبی رۆشنبیری ژینگەیی لەناوەندەکانی خوێندن

Website