تۆماس تۆخێل
ئەقڵیەتێکی ئەڵمانی بەسە بۆ بردنی نازناوەکان
چەن ئامۆژگاریەکی گرنگ بۆ ئەم شەو کە شەوێکی زۆۆر پیرۆزە کە زۆربەی زانایان ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە شەوی ٢٧ شەوی ( ليلة القدر ) بێت
١- مەبلەغێک پارە بکەرە خێر وەک ئەوە وایە کە ٨٤ ساڵ پارەت کردبێتە خێر
٢- شەونوێژ زۆۆر بکە وەک ئەوە وایە ٨٤ ساڵ شەونوێژت کردبێت
٣- سێ جار سوڕەتی الإخلاص بخوێنە وەک ئەوە وایە ٨٤ ساڵ خەتمی قورئانت کردبێت
٤- سەلاوات زۆۆر بۆ خۆشەویستمان بنێرن ( اللهم صلي على محمد وعلى آل محمد ) وەک ئەوە وایە ٨٤ ساڵ سەڵەواتت ناردبێ
٥- دوعا زۆۆر بکە بۆ سەرجەم شتەکانی کە لە ژیانتا هەیە لەم شەوە پیرۆزەدا دوعاکان قبوڵە بە فەزڵی خوای گەورە و دوعاکردنیش عیبادەتە
٦- زیکرەکان زۆۆر بڵێرەوە بەتایبەت ئەم زیکرە
( اللَّهُمَّ إِنَّكَ عُفُوٌّ كَرِيمٌ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي )
٧- گرنترین سورەتەکانی قورئان بخوێنە کە دیارترینیان ئەمانەن
سورەتی فاتیحە شیفایە..
سورەتی مولک نەجاتدەرە..
سورەتی فەلەق و ناس دەبنە قەڵا بۆت ..
وە ئایەتی کورسی دەبێتە پارێزگارت لە ناڕەحەتی شەیتانەکان..
وە دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی بەقەرە دەتپارێزێت لەهەر بەڵایەکی خراپ
بایرن لە یەک کاتدا دوو ڕاهێنەری ئەڵمانی کردە قوربانی
باشە بەس بزانم کەس هەیە لە ناوەڕاستی وەرز نایلیزمان دەرکات لە کاتێکا چارەنووس سازترین یاری وەرزت لەبەردەم بێ ؟ تۆخێلیش تەنها ٣ یاری کردووە هەر فریای ناسینی یاریزانەکان کەوتووە ئەم یاریەش بە هەڵەی تاکەکەسی گۆڵەکانی لێکرا بەڵام خەتاکە لە ئیدارەی بایرن خۆیەتی
پێویست بوو تا کۆتایی وەرز نایلیزمان بوایە
جولەکە ئەمەشی کڕییەوە
تۆخێل پێکهاتە ڕاستەکەی دۆزیوەتەوە یاریکردن بە سێ یاریزانە خێراکە کۆمان و سانی و گنابری یارنەتیدەرێکی زۆۆر باش ئەبێ چونکە بەرگریکارانی سیتی هیچیان سەریع نین
وەک فیناڵی ٢٠٢١ بە هێرشی هەلگەراوە یاری بکا میستەر ئامانجەکە دەدۆزێتەوە بەڵام پێویستە دیلیخت و ئوپامیکانۆ ئێشی خۆیان بکەن
ئەڵێن تۆخێل دۆڕاوە لە جامی ئەڵمانیا کورە بابە ئێمە کەی ئەو شتانەمان بەلاوە گرنگە ئەوە هەربۆخۆتان تەرح
بیهێنن باوکم بیهێنن ئەو نوقڵ و شتە خوا موبارەکی کات
ئەک بەقوربانی خوای گەورە بم بۆ ئەم خێر و بەرەکەتە
لە خەت نەڕۆی تا نەنوسیت الحمدالله
ئەو وێنەیەی هەموو یانەکانی جیهان لێی ئەترسن !
ئەوەی چێڵسی لەسەریەتی تەنها دووری بخاتەوە ئیتر ئینریکی یان نایلیزمان بێت ئەوکاتە چێڵسی ڕاستەقینە ئەبینین ئەزانین کە چێڵسی چەن تۆقێنەر ئەبێت بەو پێکهاتەیە و ڕاهێنەری باشەوە
هەنێک پێشنیار ئەکەن لە ئەگەری هاتنی نایلیزمان بۆ چێڵسی پەیجەکە تایبەت کەین بە نایلیزمان ڕاستە ئێمە پەیجەکەمان تایبەتە بە هەموو ئەڵمانیا و چێڵسی
بەڵام ناو شتی پەیجەکە بۆ نایلیزمان ئێوە ئەڵێن چی ؟
ئەرێ تۆ چیت بەس پێم بڵێ
ئیدارەی چێڵسی ئەبێ ٥٠ ساڵی تر ئاخ بۆ دەرکردنی تۆ هەڵکێشن
پێویستەکا هیچ بڵێین ؟ هەر پێم عەیبە شیکاری بۆ ئەم یاریانەی سوپەر تۆمی کەم شتی وامان زۆۆر زۆۆر بینیوە و خۆی شتەکە دیارە
تۆماس ئەوروپا ئامادە نییە ! 🔥
ئەوەی لەسەری بوو بۆ لیڤەری کرد کڵۆپ پێویست بوو لە دوای فاینەڵی ٢٠٢٢ واز لە لیڤەر بێنێت بە شێوەیەکی شکۆمەندانە بڕوات ، لیڤەر قەدری ئەم پیاوە ناگرێت
تێناگەم ئیدارەی لیڤەرپووڵ بەتەمای چییە ئەوەی داوای ئەکات بۆی ناکەن ٢ ساڵ جارێ بۆندێکی سوپەری بۆ ئەکەن
کڵۆپ خۆی وائەکات وەک کێشەکانی لیڤەرپووڵ دەربکەوێت لەکاتێکا هیچ کێشەیەک نیە بگرە لایەنێکی باش مابێ لە لیڤەر بەهۆی کڵۆپەوەیە
وەرەوە ئەڵمانیا و ماڵەکەی خۆت ئەوە شوێنی ڕاستەقینەی تۆیە 🖤💛
تۆخێل : زۆر ئازارم چەشت چێڵسی وەک خانەوادەیەک وابوو بۆمن ، ئێستاش بەردەوام پەیوەندی بە یاریزانەکانەوە دەکەم 💔
هەندێک شت هەن هەرگیز ناگۆڕێن !
مستەر بڕواکە لێو نایەت تۆ بەس ڕەنگی شینت لێیەت ڵەگەڵ قاتە ڕەساسیەکەی وەرزی پێشوو کاتێک لە توڕەییا کڵاوەکەت ئەکردە سەرت و دەسەکانت ئەخستە گیرفانت و جار و باریش لە توڕەییا بنێشتەکەی دەمت ئەکەوت 💔
ساتی واژۆکردنی گرێبەستی بایرن میونخ لەلایەن مستەر تی تی یەوە 🇩🇪
تەنها یەک وەڵام سەرکەوتوو ئەبێت ؟
هەر ئێستا تۆماس گەیشتە میونخ ✈️🇩🇪
چەن کاتژمێرێکی تر بە میدیاکان ئەناسرێت و یەکەمین کۆنگرە و راهێنانی خۆی ڵەگەڵ بایرن ئەکات
پۆستی ڕوونکردنەوە 🖤
حەزمکرد ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی پۆست و شێوازی پۆستەکان بەم بۆئێوەی ئازیز بەتایبەت دوای ئەوەی کە تۆخێل بوو بە مودەریبی بایرن ، وەک خۆتان ئەزانن کە ئەم پەیجە یەکەمین و تاکە پەیجە تایبەت بە تۆماس تۆخێل تەنانەت پێش ئەوەی تۆخێل بێتە چێڵسی ئەم پەیجەمان داناوە و پۆستەکانمان شایەتی ئەوەن
بەڵام ئێمە لە ڕاستیە کە دوو ئەدمینن هاندەری چێڵسین بەڵام بەتەواوی سەرسامی ئەلمانیەکان و ڕاهێنەر و تەکتیک و دارووبەردیانین بۆیە بەهۆی خۆشەویستیمان بۆ تۆخێل سێری یاریەکانی بایرنیش ئەکەین و لەم پەیجەش پۆستی لەسەر ئەکرێت و پۆست لەسەر چێڵسی و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و تەواوی ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکان ئەکرێت
کە تۆخێل هاتە چێڵسی بە پۆستێک وتمان ( ئەقڵیەتێکی ئەڵمانی بەسە بۆ بردنی نازناوەکان ) هەر لە ژێر ئەو دروشمە بەردەوام ئەبین لە خزمەتکردنی ئێوەی ئازیز
تیک تاک تیک تاک تیک تاک… 🔥⏰
ئەگەر بێت و چێڵسی لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە ئەوە من دەسئەکەمەوە بە پۆستکردن لەم پەیجە ئەم قسەیەم مانای ئەوە نیە کە من تەنها کاتی بردنەوە ڵەگەڵ یانەکەمم بەڵکو ئەم گەڕێنێتەوە بۆ یادگاریەکی جوان من کاتێک تۆخێل ٢٠٢١ لە ڕیاڵ مەدریدی بردەوە ! من لە دوای تۆخێلەوە زۆۆر دڵم لە چێڵسی شکاوە بەڵام هەر یانەی منەو خۆشەویستیم کەمی نەکردووە بۆی
هەرچەندە ژمارەیەکی زۆر لایک و ئازیزانمان نیە بەڵام ئەونە بەسە بۆمن
وابــزانــم ئــــەمـــە کــۆتـــایــیــە !
خــواتــان ڵــەگــەڵ 💔
هۆکاری سست و هێواشبوونی چێڵسی لەم بازاری گواستنەوەیە بۆ چەن شتێک ئەگەرێتەوە بێجگە لە سزاکانی وەرزی رابردوو گۆرانی بارودۆخی یانەکە سەرەکیترین هۆکار ئەوەیە کە چێڵسی لە ئێستادا هیچ کارگێرێکی تایبەتی بە گواستنەوەی یاریزانان نییە بەتایبەت دوای رۆیشتنی مارینا گرانۆڤیسکا و پیتەر چیک لە یانەکە تۆد بۆیلی خۆی کارەکان بەڕێوە ئەبات بە یارمەتی تۆماس تۆخێل ڵەگەڵ کۆمەڵێک ستافی لاوەکی یانەکە کە پیشەی راستەقینەی خۆیان بواری گواستنەوەی یاریزانان نیە کە ئەمانیش بۆ هەندێک کاری گواستنەوە و سەر وەرەقە بەکاردەهێنرێت خاڵێکی تریشمان بیرنەچێت تۆد بۆیلی هیچ پەلە ناکات دڵنیابن کوندێ گەر بشچێتە بەرشە چێڵسی ٢ بەرگریکاری خۆی هەر ئەگوازێتەوە
چەن خەفەرمان ڵەگەڵە ؟ 💙
چێڵسی بە گۆڵێکی پولیسیچ لە پێشە یاریە دۆستانەکانی چێڵسیش چێژی خۆی هەیە بەتایبەت لەم کاتەیا
لەمنی وەربگرن بۆندی کوندێ بۆ چێڵسی کۆتای پێهاتووە💙✨
وەک ڕای خۆم بۆندێکی زۆۆر گرنگە بۆ چێڵسی هەموومان ئەزانین کە بەرگری چێڵسی وەرزی پێشوو هۆکاری سەرەکی شکسەتانی بلوز بووە بۆیە تۆخێل و تۆد بۆڵی زیرەکانە مامەڵە ڵەگەڵ گواستنەوەکە ئەکەن دوای هێنانی کۆلیبالی بۆندی کوندێشیان یەکلا کردەوە سیستەمی تۆخیڵ زۆری پێویست بە بەرگریکارێکی وەک کوندێیە جیا لە کۆلیبالی چونکە کوندێ بەرگریکارێکی خێرایە و ئەتوانێ لە باڵی بەرگریش یاریبکات ئەمەش بۆ سیستەمی ٣ بەرگری زۆۆر گونجاوە کە تۆخێل پەیڕەوی ئەکات جیا لەوەش کوندێ یەکێکە لەو بەرگریکارانەی لە جیهانا لە رووی یاریکردن بە تۆپ و هێرشبەریەوە زۆۆر باشە بۆیە ئەکرێت لەمەشا یارمەتیدەرب بێت
فەرمی : کۆلیبالی گەشتی کردووە بۆ لەندەن کە چەند رۆژی داهاتوو گرێبەستەکە رائەگەینرێت
کۆمپانیای فەیسبووک پەیجەکانیشی وەک ئەکاونت لێکردووە لەمەودوا جوانتر بەردەوام ئەبین 🖤
ئەمرۆ تۆماس تۆخێل و چێلسی لەبەردەم
نازناوی ورە و جوانی وەرزان
دوای ئەو وەرزە نائوومێدیە بردنی ئەم نازناوە زۆۆر گرنگە بۆ چێلسی ھەم بۆ ئەم وەرزە و ھەم بۆ دەسپێکێک بۆ وەرزی نوێ چێلسی ئەم وەرزە لە کۆتایی جام بە لیڤەر دۆرا و دوای ئەوە یانەکە دووچاری گرفت و کێشەی لابردنی سەرۆک بوویەوەو لە چامپیۆنس لیگ بە شێوەیەکی چاوەرواننەکراو دەرکرا و یاریزانی زۆۆری لە یامەکە رۆیشت ئەمرۆ لەبەردەم نازناوێکی گرنگایە تا یانەکە لەو حالەتە دەروونیە دەربچێت و ئارامی بگەرێتەوە ناومان
٦:٣٠ چاومان لە مستەر تۆخێل ئەبێت و چاوەروانی بردنی نازناوەکەین
چێڵسی تەنھا پێویستی بە ٣ خاڵی ترە بۆئەوەی بەفەرمی بگاتە چامپیۆنس لیگی داھاتوو 💙🔥
وردە وردە سەرجەم کێشەکان حەل ئەکەین...
ڕۆدیگەر بڕیاڕی رۆیشتنی یاوە لە یانەکە
لەم کاتە سەختەیا چێلسی جێھێشت تا پێش تۆخێلیش یەدەگی کریستنسن بوو
چێلسی لەھەموو یاریزانێک گەورەترە ھەچ شوێنگرەوەیەک بێت دلنیابن لە رۆدیگەر زیاتر نەکات کەمتر ناکا بۆ بلوز
ڕۆژی دێربیتان باش 🔥💙
ئەمشەو لە دێربی لەندەن
چێڵسی x ئەرسناڵ
یاریگا : ستامفۆرد بریدج
کات : ٩:٤٥ــی شەو
ناوبژیوان : جۆناسان مۆیس 🤦🏻♂️
دێربی لەندەن ھەمیشە یەکێک بووە لە خۆشترین یاریەکانی ساڵ پێشبینیتان چیە بۆ یاریەکە ؟
ڕۆژی یاریتان باش ❤️🔥
ئەم ئێوارەیە لە قۆناغی پێش-کۆتایی ئێف ئەی کەپ
چێڵسی x کریستاڵ پاڵاس
کات : ٦:٣٠ ئێوارە
یاریگا : وێمبڵی
تاکە نازناوی ئەم وەرزە چێڵسی ڕکابەری بکات ئێف ئەی کەپە لیڤەر لە کۆتایی پاڵەوانێتێکەیە چاوەرێی براوەی ئەمرۆی چێڵسی و پاڵاس ئەکات بەھیوای بردنی نازناوەکە
چێڵسی ئەم وەرزە لە سەرەتاوە تا کۆتایی لەھەموو لایەک کێشە ڕووی تێ ئەکرد لە پێکانی ھەمیشەی یاریزانان بگرە ھەتاوەکوو لابردنی سەرۆکی یانەکە سەڕەڕای ئەمەش ھەتاوەکوو ئێستاش یانەکە جێی شانازیە و بە گەورەیی و لە لوتکە ماوەتەوە ھەتا ئێستاش ھیچ یانەیەک حەز بە ڕووبەڕوبونەوەی چێڵسی ناکات بەشێکی زۆۆر لە ھۆکاری ئەمانە تۆماس تۆخێلە ھەبوونی تۆخێل لە چێڵسی ھەر بۆخۆی نازناوێکە ئەم وەرزەش چێڵسی تاکە نازناو لەبەردەستی مابێ نازناوی جامی ئیتیحادی ئینگلیزیە کە رۆژی یەک شەممە لە پێش کۆتایی ڕوبەڕووی کریستاڵ پاڵاس ئەبێتە تیایا بردنەوەی ئەو نازناوە گەر چی گرنگیەکی ئەوتۆی نیە بەڵام لە لایەنیە دەروونیەکەوە پاڵنەرێکی زۆۆر باشە بۆ یاریزانان و تۆماس تۆخێل
ببورن دوێنێشەو لەبەر بێتاقەتی نەمتوانی پۆستی کۆتایی یاریتان بۆ بکەم
ئەگەر چی ئەنجامێکی زۆۆر نادادپەروەرانە بوو بەڵام ئەم چێلسیەی تۆخێل جێی شانازیکردنە لەهەموو ئەو کاتانەی هاندەرت بووم ئێستا خۆشەویسترینی ،،، زیاتر لە هەموو کاتێک شانازیتان پێوە دەکەم ،،، ڕاستە بێ ھیواین ڕاستە شکاوین بەڵام ئێمە چێڵسین ،،، بۆ ھەمیشە ڵەگەڵ خۆشویستنی ئەم یانەیە ئەژین
پشتیوان بە خوا بەرەو 30 خولەکی تایمی زیادکراو
ھێز بۆ چێڵسی ... 💙
ئەی لە ڤاڕ بم