Dental With Aland
Dental student
ڤەنییر.......
ئەو ماددەیەی لە هۆڵیوود سمایڵ بەکاردێت
چۆن بزانم جۆری ئەو ڤەنیرەی لە هۆڵیوود سمایڵ بەکاردێت کوالیتی چۆنە؟
لێرەدا باس لە جۆرە باوەکان و ماوەی بەرگەگرتنیان دەکەین:
(E-max) —-> 10-15 years
(Zirconium) —-> 15-20 years
(Porcelain) —-> 10-15years
(Lumineer) —-> 5-15 years
(Composite resin) —-> 3-7 years
دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانمان
ئەمڕۆ سەردانی کردنی جاف تاوەرس و پێدانی ڕێنمایی گونجاو و چێک ئەپ بۆ دیاریکردنی کێشەکانی دەم و ددان
KDSA🦷
پەیوەندی چییە لە نێوان نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی ناو دەم و ددانەکان؟
توێژینەوەکان دەری دەخەن کە ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە ئەگەری تووشبوونی ددانەکانیان بە زیان زیاترە لە کەسی ئاسایی
ئەویش بەهۆی ئەوەی زۆری شەکر لە خوێندا
خڕۆکە سپییەکان لاواز دەکەن کە بەرگری دەکەن دژی بەکتریاکانی ناو دەم
سەرباری ئەوەش
بە پێچەوانەشەوە
گرنگی نەدان بە تەندرووستی دەم و ددان دەبنە هۆی کۆمەڵێک نەخۆشی باو وەک شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی تر
کلۆربوونی ددان وئازاری ماسوولکە
لەوانەیە ئەم بابەتە کەمێک نامۆ بێت
بەڵام لە ئێستادا یانەکانی جیهان گرنگییەکی زۆر دەدەن بە تەندرووستی ددانی یاریزانەکانیان
چونکە پەیوەندییەکی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ددان و ماسولکەی یاریزانەکاندا هەیە
بە گوێرەی چەند توێژینەوەیەک کە لە لەندەن کراوە
کلۆربوونی ددان دەبێتە هۆی ئەوەی بەکتریا لە خوێنەوە بگوازرێتەوە بۆ ماسوولکەکان
یاریزانان بڕێکی زۆر کاربۆهایدرات وەردەگرن لە ژەمە خۆراکییەکانیان
ئەمەش وا دەکات ئەگەری کلۆربوونی ددانیان لە چاو کەسانی ئاسایی زیاتر بێت
هەروەها بە گوێرەی پزیشکی تایبەتی یانەی ڕۆما دانیێل بۆتسێلی
کێشەکانی ددانی یاریزان کاریگەری لەسەر توانا و لێهاتوویی یاریزانەکان هەیە