ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکانی یەکگرتوو
ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکانی
یەکگرتووی ئ
ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدێکی ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکانی یەکگرتوو کەپێکهاتبوون لە بەڕێزان (م.ناسک توفیق) بەرپرسی ئەنجومەنی ڕێکخراوەکان و کارگێرانی ئەنجومەن سەردانی لقی زانکۆ‌و پەیمانگاکانی سلێمانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانیان کرد و لەلایەن بەرپرسی لق(م.دانا محمد) و کارگێڕانی لقەوە بەگەرمی پێشوازییان لێ کراو لە دانیشتنێکدا تیشک خرایە سەر کار‌و پرۆژەو چالاکییەکانی ڕێکخراوی گەشەپێدان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ ستافی لق و گەشەپێدان خواست.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : ئەم جەژنە ببێتە بۆنەی گێڕانەوەی شکۆی ئوممەتی ئیسلام وسەقامگیری مرۆڤایەتی
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو دەكاتەوە :
هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز لەهەموو لایەک پیرۆز ئەکەم، لەخودای هەمووان داواکارم کە حەجی حاجیان قەبوڵ بکات و دوعاکانیان گیرا بکات، وە ئەم جەژنە بکاتە بۆنەی گێڕانەوەی شکۆی ئوممەتی ئیسلام وسەقامگیری مرۆڤایەتی ویەکڕیزی میللەت وئاشتەوایی نیشتمانی وعەدالەتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەکەمان.
هیوادارم پەندو عیبرەت لە ئیرادەی پۆڵایینی ئیبراهیم پیغەمبەر(دروودی خودای لێ بێت) وئارامی هاجەرە خاتون وپابەندی و گوێڕایەڵی ئیسماعیل پێغەمبەر(دروودی خودای لێ بێت) وەرگرین و لەژیاننامەی سەرداری پێغەمبەران محمد (دروودی خودای لەسەر بێت) زۆرترین وانەی پەیامداری وعەدالەت و ژیانی مرۆڤانە بخوێنین ..
جەژنی خۆشی وسەرکەوتنی هەموو ستەمدیدەو بێبەشانی جیهان بێ..
هەمیشە شادبن.
براتان
سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
9 ذو الحجة 1445
15ی حوزەیرانی 2024
ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکانی یەکگرتوو
ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکانی
یەکگرتووی ئ
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان له‌گه‌لی كوردستان و عێراق و سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان پیرۆز ئه‌كه‌م
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی :
بسم الله الرحمن الرحيم
هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان له‌گه‌لی كوردستان و عێراق و سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان پیرۆز ئه‌كه‌م ...
داواكارم له خودای ره‌حمان كه به خێر و خۆشی بیگێرێته‌وه به‌سه‌ر گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ماندا و دووربین له گشت به‌ڵاو توشهاتێكی نه‌خوازراو ..
جه‌ژنه‌كه‌مان له كاتێكدایه كه سوپاس بۆ خودا تاڕاده‌یه‌ك كێشه‌ی موچه و بژێوی هاوڵاتیان و موچه‌خۆران به‌ره‌و كه‌ناری سه‌قامگیری رۆیشتووه و جه‌ژنه‌كه‌مان بووه به دوو جه‌ژن به بۆنه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی به‌شێك له مافه زهوتكراوهكانەوە.
جێگه‌ی خۆیه‌تی خۆڕاگری و هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی هاوڵاتیان به‌رزبنرخێنم كه له‌گه‌ڵ سه‌ختی و دژواری دۆخه‌كه‌دا هه‌رگیز ده‌ستیان نه‌برد بۆ رێكاری نایاسایی و ئامرازی پشێوی نانه‌وه له كاتێكدا چەندین موچەیان فەوتابوو.
هه‌روه‌ك جێگه‌ی خۆیه‌تی زۆر سوپاسی كۆشش و هه‌وڵه یاسایی و پیشهییەكانی تیمی پارێزه‌رانی یه‌كگرتوو و پارێزه‌ری راوێژكار به‌رێز ( به‌كر حمەصدیق )بکەم كه به‌سه‌لیقه‌ی جوان و لێزانین و كۆڵنه‌دان توانیان كه‌یسی موچه‌ی موچه‌خۆران و خانه‌نشینانی هه‌رێم له‌و گێژاو و ده‌ستی ده‌ستیه ده‌ربهێنن و بیگه‌یه‌ننه كه‌ناری سه‌قامگیری و مسۆگه‌ری،. سوپاسی ئه‌وان و سه‌رجه‌م هه‌وڵ و كۆششی هه‌ر مافخواز و چالاكوانێك كه به‌وشه‌یه‌ك بوبێ هاوكار و داكۆكیكاربوون .
هه‌روه‌ها له كۆتایی ئه‌م مانگه پیرۆزه‌دا ده‌مه‌وێ سوپاس و ده‌ستخۆشی له هه‌ڵمه‌تی خێرخوازی رێكخراوه‌كانی یه‌كگرتوو به تایبه‌ت و گشت رێكخراو و كەسە خێرخوازەكان بكەم كه خه‌می هه‌ژاران و بێ نازانی نازدارانیان خوارد و كه‌مپینی كۆمه‌كیان دانا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ..
هه‌روه‌ها درێغیان نه‌كرد له پشتیوانی خێرخوازی بۆ خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و لێقه‌وماوی غه‌ززه كه له ژێر چه‌پۆكی داگیركاری زایۆنی و ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی هاوپه‌یمانیدا بۆ شه‌ش مانگ ئه‌چێ ده‌ناڵێنن.
خوای گه‌وره پشتیان بگرێ و تۆڵه‌ی ئه‌و سته‌م و قه‌تڵوعامه له سته‌مكارانی داگیركا‌ر بكاته‌وه و بیكاته خاڵی وەرچهرخانی سه‌ركه‌وتنی مه‌زڵومان و سته‌ملێكراوان به‌سه‌ر داگیركا‌ر و له‌خودا یاخیاندا.
سه‌باره‌ت به‌و پێشوازیه جوانه‌ی كه هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئه‌نجامیاندا بۆ مانگی ره‌مه‌زان ره‌نگدانه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌رئه‌خات به ئیسلام و سوپاسی خودا ده‌كه‌م كه جەختكرنەوەیە لە شوناسی ئیسلامی گەلەكەمان و رەنگدانەوەی ئاستی پابەندی و رەسەنایەتی ئاینپەروەریەتی..
لە خودا داوای سه‌لامه‌تی و سەربەرزی و قبوڵی تاعه‌ت و عیباده‌تی هەموولایەك ئەكەم ..
جارێكی تر جه‌ژن و خۆشی و سه‌ربڵندی بۆ گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م موسڵمانان و مرۆڤ دۆستان و قبوڵی تاعه‌ت و گه‌ردن ئازایی بۆ رۆژوه‌وان و زیندووراگرانی شه‌وانی قه‌ده‌ر لە خودای باڵادەست داوا ئەكەم ..
هه‌میشه له جه‌ژندابن ..
براتان
سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکانی یەکگرتوو
ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکانی
یەکگرتووی ئ
ئەنجوومەنی ڕێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکانی یەکگرتوو پیرۆزبایی 30 هەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان دەكات
بەبۆنەی (30)هەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان پیرۆزباییەکی شایستە ئاراستەی سکرتێرو ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و تەواوی بەرپرس و ئەندام و لایەنگرانی ڕێكخراوە تێكۆشەرەكەتان لە لقەكان بەتایبەتی و سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی كوردستان بەگشتی دەكەین کەلەژێر دروشمی پەروەردەو زانست و داهێنان خەباتی ڕێکخراوەییتان دەست پێ‌کرد ،
سەرەڕای ئاڵۆزی و نالەباری دۆخی سیاسی و ئابوری لەهەرێمی كوردستان ئێوە هەمیشە خۆبەخشانە پێشەنگ بوون لە پەروەردەو پێگەیاندن و ڕۆشنبیركردنی قوتابیان و لەهەوڵی بەدیهێنانی خەون و چارەسەری گرفتەكانیان بوون،
ڕێكخراوی گەشەپێدان بەردەوام لەسەنگەری خزمەتە بە توێژی قوتابیان و لاوان كە كرۆكی گۆرانكاری و بناغەی كۆمەڵگەیەكی تەندروست و ئارامن.
بەردەوامیتان لەکاروچالاکی وخزمەتەکانتان بەڵگەی خەمخۆری و پەرۆشیتانە بۆپرۆسەی پەروەردەو فێرکردن و ئامادەکردنی نەوەیەکی پەیامدار كە ئامادەی هەڵگرتنی مەشخەڵی زانست وپەروەردەو داهێنانن ،
ئێوەی گەشەپێدان ئامادەکردن وپێگەیاندنی تاکێک کە بەرپرسیارێتی ئێستا‌و داهاتووی گەلەكەیان هەڵگرتوە لەئەستۆگرتوە، هەروەك بەردەوام لەخەمی پرۆسەی خوێندن بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیاندا بوون.
ئێمە هەمیشە شانازیتان پێوەدەکەین وهەوڵ وماندوبونتان بەرز دەنرخێنین، داواكارین لەخوای پەروەردگار پشتیوانتان بێت بۆ زیاتر خزمەتكردنی قوتابیان ولاوانی ئەم میللەتە بەش مەینەتە .
وەهیوادارین موچەی وخزمەتی شایستە پێشکەش بەمامۆستایان فەرمانبەرانی پەروەردە بکرێ تاچیدی پرۆسەی خوێندن
نەخرێتە بەردەم هەڕەشەی وەستان ودواخستن .
جارێكی تر پیرۆزبێت (30)هەمین ساڵیادی خەبات و خزمەت بەقوتابیان.
ئەنجوومەنی ڕێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
2024/4/٩
ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکانی یەکگرتوو
ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکانی
یەکگرتووی ئ
⬇️
بەیاننامەی سکرتاریەتی *یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان*
بەبۆنەی ٨ مارس،ڕۆژی جیهانی ئافرەتانەوە
- جەماوەری خۆشەویستی کوردستان
- داکۆکیکارانی مافەکانی ئافرەتان
هەشتی مارس، هێمای نادادیی و نا یەکسانیی و چەوساندنەوەی مرۆڤ بۆ مرۆڤە لەپای داواکردنی سەرەتاییترین ماف کە مافی کرێی کاری یەکسانە. بەداخەوە، پاش تێپەڕبوونی نزیکەی دوو سەدە بەسەر ئەم کارەساتە دوور لە بەها مرۆییەدا، تا ئێستا نەتوانراوە چاکسازیی و دادپەروەریی بەشێوەیەکی کرداریی بەدیبهێنرێت وبەهای مرۆڤبوون بۆ تاکەکان، بە هەردوو ڕەگەزەوە، بەرجەستەبکرێت.
سەرباری ئەمانە، ئەمڕۆ لە هەموو لایەکی جیهاندا، بە چەندین شێواز هەشتی مارس دووبارە دەبێتەوە و جەستە و ڕۆحی ژنان و پیاوان و منداڵان دەبنە سووتماک.
لە هەرێمی کوردستانیش دوای سی ساڵ زیاتر لە دەسەڵاتی خۆماڵیی، قەیرانە جیاوازەکان، کە بەرەنجامی گەندەڵیی و بێپلانیی و بێباکیی و زاڵکردنی بەرژەوەندی تەسکیی حیزبیی و تاکەکەسیی وکورتبینیی و نەخوێندنەوەی زانستییانەی هاوکێشە نیشتمانیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانن، لەسەروو هەمووشیانەوە، قەیرانی ئابوریی تەنگی بە زۆرینەی توێژەکانی میللەتەکەمان لە ژن و پیاو و پیرو گەنج و منداڵ و خاوەنپێداویستی تایبەت هەڵچنیووە.
لەلایەکی دیکەوە، بەرەنجامی مەترسیداری قەیرانەکان بە شێوازی جیاواز ڕەنگیانداوەتەوە، لەوانە، سەرهەڵدانی چەندین دیاردەی دزێو و نامۆ بە کۆمەڵگەی کوردستانی لەڕووی کۆمەڵایەتیی و ئەخلاقیەوە. هەروەها بێباکیی بەرامبەر لاوان و نەوەی داهاتوو لەڕووی ڕەخساندنی هەلی کار‌و کەشی ئارامی کۆمەڵایەتی و زانستی بۆیان، تا لە گێژاوی دونیای سۆشیال میدیای ڕێکنەخراو، و ئاڕاستەکراو بەدەیان پیلانی بەلاڕێدابردنی ئەخلاقیی و پەروەردەییی بپارێزرێن.
لەسەر ئاستی جیهانیش، سەرەڕای بوونی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و چەندین ڕێکەوتنامە و پەیماننامەی نێودەوڵەتی، لە کاتی ڕوودانی کارەسات و پێشێلکارییەکاندا زیاتر بە میزاج و تێڕوانینە ئایدۆلۆژی و بەرژەوەندییە سیاسیی و ئابووریەکان کاردەکرێت، نەک بەچاوی یەکسانی و دادپەروەریی دوور لە جیاکاریی. غەززەش نمونەیەکی زیندووە کە ڕۆژانە سەدان ژن و منداڵ، بەبەرچاوی داڕێژەرانی بەندەکانی مافی مرۆڤ و مافەکانی ژن و منداڵ لە جەنگدا، لەناودەبرێن و برسیدەکرێن.
ئێمە لە (یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان) وەک هەمیشە داکۆکیکاری ماندوونەناسی مافەکانی مرۆڤین بەگشتی و ئافرەتانین بەتایبەتی، داواکارین دەسەڵاتدارانی کوردستان دەرک بەم قۆناغە هەستیار و مەترسیدارە بکەن و بەهەند بڕواننە ڕەوشی هاووڵاتیان وهەنگاوی جدی و بەرپرسانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەڵبگرن،لە ڕووی چاکكردنی بژێوی ژیانیان و گرنگیدان به سەرجەم سێکتەرەکانی کۆمەڵگە، بەتایبەت سێکتەری پەروەردە، کە ڕۆڵی کارا و کاریگەری لە پێگەیاندنی تاکی تەندروست و مرۆڤدۆستدا هەیە ، تا پێکەوە هەمووان لە کوردستانێکی ئارام و لەسایەی سیستمێکی دادپەروەردا، سەربەرزانە بژین.
سکرتاریەتی یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان
٨/۳/۲۰۲٤
ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکانی یەکگرتوو
ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکانی
یەکگرتووی ئ
یەکــگــرتــوو داکۆکیکــاری مـافی مامۆستایـان و مووچــەخــۆرانە..
سکاڵای یەکگرتوو لەدادگای فیدراڵی ..
ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکانی یەکگرتوو
ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکانی
یەکگرتووی ئ
▪10هەمین فیستیڤاڵی تاجی زێڕین
ئەمرۆ ھەمووان دڵخۆش بوین کە لە شاری قەڵاتی دێرین و منارەی بانگ و سەدای ئیمانەوە, لە ھەولێری ئیسلامدۆست و مەڵبەندی پێکەوە ژیانەوە..گەشەپێدان ١٠ھەمین فیستیڤاڵی تاجی زێڕین بۆ ( ٣٠٠٠ ) کچانی تازەباڵاپۆش بەڕێوە برد ..
گەشەپێدان وەکو: قوتابخانەی پەروەردەی باڵا , و سەنگەری داکۆکی لە ماف و شوناسی لاوان.. لە ڕێگەی ٢٢ پرۆژەی سەرتاسەرییەوە, خزمەت بە نەوەکانی نیشتمان دەکات, و لە بەردەم ھەموو لادان و ناھەمووارییەکدا ڕاوەستاوە و مەدەنییانە تێدەکۆشێت.., تا نەوەیەک دروست بکات, خواپەرست و نیشتمانپەروەر و خەڵک ویست بێت.. نەوەیەک خزمەت بە مرۆڤایەتی لای عیبادەت بێت.. نەوەیەک دروشمی ژیانی.. ھیمەتبەرزی و سەماحەت بێت..
گەشەپێدان.. تاجی زێرینی وەکو سومبولێک بونیاد ناوە, و ساڵانە لە ڕێگەی چەندین چالاکی جۆراوجۆرەوە ڕێ‌خۆش دەکات بۆ داکۆکی لە ڕەسەنایەتی و دینداری و ئیسلامدۆستی لای کچانی ئەم نەتەوەیە..
ئـەنجومـەنـی سەرکردایـەتـی یـەکـگرتـوو پاڵپشتی خۆیان بۆ داواکاریەکانی مامۆستا‌و فەرمانبەران ڕاگەیاند
رۆژی شه‌ممه به‌رواری 27/1/2024 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا .
له ته‌وه‌رێکی سەرەکی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵوێسته‌ی كرد له‌سه‌ر كێشه‌ی بایكۆت و خواستی مامۆستایان و پشتگیری یه‌كگرتووی دووپاتكرده‌وه بۆ مامۆستایان و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی كوردستان و داوای كرد كه حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێگه‌ی نادروست نه‌گرنه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه و به ئه‌رێنی وه‌ڵامی داوا ره‌واكانی مامۆستایان بده‌نه‌وه كه خواست و داواكاری سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كوردستانه و حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر كۆتایی بهێنێت به‌م سیاسه‌تی برسیكردن و بێباكیه به‌رانبه‌ر موچه‌خۆران و بژێویی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی .
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
٢٠٢٤/١/٢٤
ئەنجومەنی باڵای ڕێكخراوی گەشەپێدان::كۆبوونەوەی دووەمی خولی یازدەهەم
ڕۆژی هەینی بەرواری 26-1-2024 ئەنجوومەنی باڵای ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان بە میوانداریی بەڕێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بهاءالدين ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دووەمین كۆبوونەوەی ئاسایی لە خولی یازدەهەمی خۆیدا لە شاری هەولێر ئەنجامدا.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، مامۆستا هیوا ڕەفعەت، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی گەشەپێدان جەختی كردەوە لە بەدەمەوەچوونی داواكارییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، هەروەها حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بەدەم جێبەجێبەكردنی داواكارییەكانەوە بچێت و هەرچی زووە قوتابیان و خوێندكاران بگەڕێنەوە ناو هۆڵەكانی خوێندن و دووربن لە فەوتانی خوێندنی ئەمساڵیان.
لە وتەیەكیدا بۆ ئەنجومەنی باڵای ڕێكخراوی گەشەپێدان، بەڕێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بهاءالدين ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند،"گەشەپێدان ڕێكخراوێكی جەماوەریی و گشتییە، بەڵام بێبەرنامە و ستراتیژییەت نییە، بەڵكو بە ئاڕاستەی فراوانكردنی گەنجی خوێندەواری ئەو میللەتە ئیش دەكات، وەكو یەكگرتوو لە پشت ئەو كارانەین و دڵخۆشین بە پێشكەوتن و هەنگاوەكان".
ئاماژەی بەوەشدا،"سوپاس بۆ خودا كاروچالاكییەكانی گەشەپێدان تا ڕادەیەكی باش كاریگەر بوون و جێگەی خۆیان گرتووە".
ئەوەشی خستەڕوو،" ڕێكخراوی گەشەپێدان بەشێكی گەشە لە كاری یەكگرتووی ئیسلامی، دەستخۆشییمان هەیە بۆ بەڕێزان سكرتێری گشتیی گەشەپێدان، مەكتەبی سكرتاریەت و سەرجەم لقەكانی گەشەپێدان".
لەبارەی بایكۆت و ناڕەزایی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایگەیاند،"بێمنەتیی دەسەڵاتداران وایكردووە دۆخەكە بەمشێوەیەی لێبێت و بگاتە ئەو ئاستەی ئەمڕۆ".
لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا، ئەنجوومەنی باڵای ڕێكخراوی گەشەپێدان، گفتووگۆی پلانی وەرزیی سێ مانگی ئایندەی كرد و پەسەندكرا، كە خۆی دەبینێتەوە لە چەند پڕۆژە و چالاكییەكی جۆراوجۆر بۆ خزمەتی پەروەردەیی و زانستیی و فەرهەنگیی قوتابیان، هەروەها بۆ گرنگیدان بە ڕەهەندی داهێنان لای قوتابیان، كە قوتابیان دەتوانن ڕاستەوخۆ سوودمەندی ئەو پڕۆژانە بن.
لای گەشەپێدان قوتابی سەنتەرە، وە خزمەت و ئامانجی قوتابیان یەكێكە لە گرنگترین ئەو ڕەهەندانەی كە ڕێكخراوی گەشەپێدان كاری لەسەر دەكات.
جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە لە بەردەوامییمان لە پەروەردەكردنی نەوەیەك بۆ ئایندەی نەتەوەیەك، بە درووشمەكانی پەروەردە – زانست – داهێنان.
ئەنجومەنی باڵای
ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان
هەینی 26-1-2024
هەولێری پایتەخت
دڵسۆزێـــک بــــۆ کەرکــوکیــەکـــان
ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکانی یەکگرتوو
ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکانی
یەکگرتووی ئ
به‌یاننامه‌ی سكرتایهتی یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان له( 25 ی نۆڤه‌مبه‌ر)دا
هه‌ڵمه‌تی شانزه ڕۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند‌و تیژی كه له(25 ی نۆڤه‌مبه‌ر)دا وه‌ك نه‌ریتێكی نێو ده‌وڵه‌تیی ئه‌نجامئه‌درێت..
دیاریكردنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له ده‌رئه‌نجامی كرده‌یه‌كی توند‌و تیژی و كارێكی تیرۆرستیه‌وه بوو له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری دۆمۆنیكا (ڕافائیل ترۆخیو ) به‌رامبه‌ر به سێ خوشكی چالاكی سیاسی به ناوی خوشكانی (میرا باڵ ) كه له ساڵی( 1960) دا ڕووبه‌ڕووی ئه‌م سه‌رۆكه بوونه‌وه به هۆی كاره نهشیاوهكانیهوه .
كرده‌ی توند‌و تیژی له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و ژینگه‌یه‌ك وه‌ستاوه‌ته سه‌ر ڕاده‌ی تێگه‌یشتن و ئاستی هۆشیاری و شێوازی په‌روه‌رده‌یی تاكه‌كان ، راِدهی وابه‌سته‌یی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه به‌سیستم و به‌رنامه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی مرۆڤدۆست و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و ڕه‌نگ و ئایدیا .
دیارده‌ی توند‌و تیژی كاتێك به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه و نه‌مان ده‌چێت هه‌مووان پێكه‌وه هه‌نگاو بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دادپه‌روه ر و ئارام و شایسته به ژیانی مرۆڤ بنێن .
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یری هه‌موو ئه‌و توند‌و تیژیانه بكه‌ین به‌رامبه‌ر ژنان ئه‌نجامده‌درێن له‌سه‌ر ئاستی دونیا یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی جیاوازی ڕه‌گه‌زه كه وه‌ك كه‌سێكی لاواز و كهمدهسهڵات نیشانده‌درێت .
به‌داخه‌وه ڕێژه‌ی توند‌و تیژی له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م هه‌موو یاسا‌و بڕیار‌و ڕێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیانه به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه‌و فۆرم و شێوازی جۆراوجۆری له‌خۆ گرتووه .
ئه‌مساڵ( 25ی نۆڤه‌مبه‌ر) هاوكاته له‌گه‌ڵ توند‌و تیژیه‌كی كه‌موێنه و ده‌گمه‌ن به‌رامبه‌ر به ژنان و مناڵانی (غه‌زه) كه له نزیكه‌ی سه‌دا حه‌فتای قوربانیانی ئه‌م شه‌ڕه بریتین له ژن و منداڵ ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌و له‌سه‌ر وه‌ستانه ئه‌م كاره توند‌و تیژیه له‌به‌رچاوی به‌ناو پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و داڕێژه‌رانی یاسا و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه ئه‌نجامده‌درێت ، هیچ هه‌ڵوێستێكی مرۆڤدۆستانه و ئاشكرایان لێنابینرێت ، لێره‌دا پرسیار درووست ئه‌بێت له كوێداو..، بۆ كێ‌و...، كه‌ی؟! ئه‌و بڕیارانه‌ی كه تایبه‌تن به‌پاراستنی ئاسایشی ژن و منداڵ له‌كاتی شه‌ڕدا ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه .
ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی كورد زیاتر له هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ئازاری خه‌ڵكی (غه‌زه) تێده‌گه‌ین كه خاوه‌نی كاره‌ساتی به‌ناو ئه‌نفال و كیمیاباران و شه‌نگال و ژنانی یهزیدین ، هه‌زاران دایك و كچ و منداڵ زینده به‌چاڵكران تا ئێسته ژماره‌یه‌ك كچمان بێ سه‌رو شوێنن و نازانرێ به چ وڵات و شوێنێك فرۆشراون.
به‌هه‌مان شێوه هیچ هه‌ڵوێست و بهدهمهوهبوونێكی كارا و كاریگه‌ر به‌رامبه‌ر به‌م كاره كۆمه‌ڵكوژیانه نه‌بینرا ، لێره‌وه تێده‌گه‌ین گێڕانه‌وه‌ی شكۆ و ماف بۆ مرۆڤه‌كان ته‌نها به بانگه‌شه‌و هه‌ڵڵا
ناكرێت، به‌ڵكو به‌په‌روه‌رده له‌سه‌ر بنه‌مای ویژدانی زیندو و ئه‌خلاقی مرۆڤانه‌و قبووڵكردنی یه‌كتری به هه‌موو جیاوازیهكانهوه ده‌كرێت.
ئومێد ئه‌كه‌ین توند‌و تیژی كۆتایی پێبێت و هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ مرۆڤ و..، نه‌ریتی یه‌كتر قبوڵكردن زیاتر گه‌شه پێبده‌ین، به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا كه ئه‌مڕۆ ژینگه‌ی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ناسه‌قامگیره و رۆژانه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌بری قوتابخانه‌و فه‌رمانگه له‌سه‌ر شه‌قام داوای ساده‌ترین مافی ره‌وای خۆیان ئه‌كه‌ن كه مووچه‌یه وه‌ك سه‌ره‌تاییترین ئه‌ركی دهسهلاَت به‌رامبه‌ریان، بێگومان ئه‌م بێباكی و پشتگوێخستنه‌ی دهسهلاَت جۆرێكه له توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر به تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه و هۆكاری به‌رهه‌مهێنانی ژینگه‌یه‌كی توند‌و تیژ‌و نائارامه بۆیه پێویسته به‌رپرسانه كار له‌سه‌ر لادانی هۆكاره‌كانی توند‌و تیژی بكرێت له‌لایه‌ن دهسهلاَت و..، هه‌نگاوی خێرا بنرێت بۆ چاكسازی و كه‌شێكی ئارام‌و جێگیر تا هه‌مووان پێكه‌وه بتوانین به ئه‌ركه‌كانمان هه‌ستین و پارێزراو بین له هه‌ر كرده‌یه‌كی توندوتیژی.
سكرتاریه‌تی یه‌كگرتوی خوشكانی ئیسلامی كوردستان
25 / 11 / 2023
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ناكرێت دەسەڵات هێندە بێ باك بێت لەئاست وەستانی پرۆسەی خوێندن
ئەمڕۆ شەممە 11-11-2023، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەشداریكرد لە قۆناغی كۆتایی چادرگەی بنیادنانی تواناكان كە لە هۆڵی مامۆستا شەماڵ موفتی بەڕێوەچوو، تیایدا دڵخۆشی خۆی بە كارەكانی چادرگەی بنیادنانی تواناكان و بەشداری گەرمی مامۆستایان لەم گێژاوی پەروەردەو زانستەی كە هەیەو دەسەڵات لێی بەرپرسە، ڕاگەیاند.
لەبەشێكی وتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایگەیاند: جەوهەری ژیانی كۆمەڵگە قوتابی و گەنجە، ناكرێت دەسەڵات هێندە بێ باك بێت لەئاست وەستانی خوێندن و جێبەجێنەكردنی داواكاری مامۆستایان، ئێمە پشتیوانی لە خواست و داوای ڕەوای مامۆستایان دەكەین و پێویستە حكومەت و بەرپرسان سەرجەم داواكارییەكانی مامۆستایان جێبەجێ بكەن بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن درێژە بەئەركی مامۆستایەتی بدەن و قوتابیان بگەڕێننەوە هۆڵەكانی خوێندن.
سەبارەت بە دۆخی غەزە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایگەیاند: بەداخەوە كاولكاری و داگیركاری ڕژێمی داگیركاری ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززەو بەتایبەت هاوڵاتیان بەردەوامەو لە هەمان كاتیش‌دا ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات نمونەیەكی جوانە لە خۆڕاگری و ڕوبەڕوبونەوە كە لەچلەكانەوە درێژەی هەیە و خۆڕاگری غەزە وێنەی نەبوە مەگەر سەردەمی ئەسحابەكان ڕوبەڕوبونەوەو هێزو توانای لەو ڕادەیە هەبوبێت.
ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکانی یەکگرتوو پشتیوانی داواکاریەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژەکان دەکات
جەماوەری خەڵکی بەشەرەفی کوردستان
سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بێباکانەو دوور لەهەموو هەستێکی بەرپەرسیارێتی مامەڵە لەگەڵ ناڕەزایەتی و داواکاریەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی ، وابۆ دوو مانگ دەچێت زیاتر لەسێ هەزار قوتابخانە پەکی کەوتوە و زیاتر لە ٦٠٠ هەزار قوتابی بێ بەش بوون لەخوێندن و زیاتر لە ٥٠ هەزار مامۆستا بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردوە ، ئەمە جگە لەوەی فەرمانبەرانی دام و دەزگاکانی حکومەتی وەک پێویست دەوامی تیادا ناکرێت و ئیفلیج بوون ، ئێمە لە ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی وجەماوەریەکانی پشتیوانی خۆمان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژەکان وخۆپیشاندەران دوپات دەکەینەوەو هەر دەرەنجامێک و زیان گەیشتن بە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن ئەخەینە ئەستۆی سەرۆکایەتی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و داواکارین بەزوترین کات وەڵامی داخوازیەکانی مامۆستایان و وانەبێژان و سەرجەم موچە خۆران بدرێتەوەو کۆتایی بهێنرێت بەقۆرخکاری و نادادی و ستەمکاری ، داواکارین داهاتی گشتی هەرێم بخرێتە خزمەت بەرژەوەندیەکانی خەڵک لەپێناو کۆمەڵگەیەکی گەشەسەندوترو پڕلەئارامی .
ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٣/١٠/٣٠ وەفدێکی ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەسەرپەرشتی خاتوو ناسک تۆفیق بەرپرسی ئەنجومەن و ژمارەیەک لەکارگێڕانی ئەنجومەن سەردانی کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان کرد
لەلایەن بەڕێزان م. ڕێبوار حمد ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و بەرپرسانی تری مەکتەبی ڕێکخراوەکان پێشوازیان لێ‌کرا
لەکۆبونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەرۆلی سەندیکاو ڕێکخراوە پیشەی و جەماوەرییەکان لەهۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگاو تاکەکان و گرنگی تازەکردنەوەو گەشەپێدانیان بەهەڵبژاردنەکان و هەروەها جەخت کرایەوە لەگرنگی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردولا بۆ زیاتر خزمەتکردنی چین و توێژەکان و گەشەدان بەتواناکانیان بۆ زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵگا ..
یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان لەچەند چالاکیەکی نەوعی گرنگدا بۆ خزمەتی ئافرەتان و خێزان و کۆمەڵگا ..
لە یادی (٢٩) ساڵەی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستاندا:
- ٢٦/ ١٠/ ٢٠٢٣ پێشوازی لە میوانان و مەراسیمی خەڵاتی کارمەندی نمونەیی پێشکەش کرا .
- ٢٨/ ١٠/ ٢٠٢٣ دیداری زانستی ( تەڵاق و جیابوونەوە جێکەوتەکانی لەسەر کۆمەڵگە)
پیش کەشکردنی کورتە فلمی (واژوی مەکەن) پێشکەش کرا .
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/١٠/٢٨ لەشاری سلێمانی ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەکگرتوو بەبەشداری بەڕێز خاتوو ناسک تۆفیق بەرپرسی ئەنجومەنی ڕيکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان و بەرپرس و کارگێڕانی ئەنجومەنی باڵا و بەرپرسی دەستەی مامۆستایان لەسنوری مەڵبەندەکان و نوێنەرانی مامۆستایانی یەکگرتوو لەیەکێتی مامۆستایانی کوردستان کۆبوونەوەی وەرزی ئاسایی خۆی ئەنجاندا.
لەکۆبونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەگرنگی رۆلی مامۆستایان و وانەبێژان لەپەروەردەو پێگەیاندن و ئایندەی کۆمەڵگا و مامەڵەی نابەرپرسانەی حکومەت لەگەڵ مافەکانیان و هەڵوێستی مەدەنیانەی مامۆستایان بۆ داواکردنی مافەکانیان و پشتیوانی بەردەوامی مامۆستایانی یەکگرتوو لەوانەبێژان و مامۆستایان ..
لەتەوەرێکی تردا وت و وێژکرا لەسەر ئامادەسازیەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بۆ هەڵبژاردن و کۆنگرەی سیانزەیەم و گرنگی بەشداری کارای مامۆستایانی یەکگرتوو بۆ زیاتر خزمەتکردنی ئەو چینە زیندوەی کۆمەڵگا بۆ خزمەتکردنی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن و قوتابیان و خوێندکاران ..
سەیدسادق شەممە ٢٠٢٣/١٠/١٤
(بایکۆت و خۆپیشاندان و کاریگەریان لەسەر بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم و ناوەند) ئەنجامدرا
بەمیوانداری پانێڵیستانی بەڕێز:
*م.عطا ٲحمد (جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان)
*پ.د.ڕەعد ڕەفع (سەرۆکی بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر)
*م.فرحان حسن (نوێنەری وانەبێژانی سەیدصادق) و
بەشداری ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و ڕۆشنبیرانی شارەکە پانێڵەکە بەڕێوەچوو
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان، لقی سەیدصادق بەهاوکاری دەزگای ستاندارد ڕێکی خستبوو..
⬇️
یەکگرتوەکان هەمیشە لەڕیزی خەباتی مەدەنی بۆ داکۆکی لەمافی مافخوراواندان بەگشتی و، مافی خوراوی موچەخۆران بەتایبەتی..
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/٩/٣٠ لەشاری سلێمانی بەسەرپەرشتی خاتوو « ناسک تۆفیق » بەرپرسی ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و، بەئامادەبونی کارگێڕانی ئەنجومەن و، بەرپرسی سەنتەر و دەزگاو ڕێکخراوە جەماوەریەکانی سەر بە ئەنجومەن، کۆبونەوەی ئاسایی وەرزیی خۆی ئەنجامدا..
سەرەتای کۆبونەوەکە بەخوێندنی قورئانی پیرۆز‌و نزا کردن دەستی پێ‌کرد، پاشان بەرپرسی ئەنجومەن لەوتەیەکدا دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی ئامادەبوان و بەرپرس و کارگێڕانی دەزگاکان و، سەرجەم کادرانی پیشەییەکان کرد و، هەوڵ و ماندوبونی خۆبەخشانەیانی بەرز نرخاند، جەختیکردەوە چەند ناڕەحەتی و ماندوێتی و بەربەستەکان زۆر بێت، ڕۆژی ڕوناکی هەق و راستی و کاروانچیانی ئەگەنە مەنزڵ، خۆشی و ئاسودەیی ئەگەڕێتەوە دڵ و دەرونەکان و ماڵە بێ نەواکان، ئەبێت کادری پیشەیی یەکگرتوو هیواو ئومێد بڕوێنێت لەدڵ و دەروونی کۆمەڵگادا، ئەمەش ئەرکی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیمانە لە چاکسازی کۆمەڵگەو ئاشناکردنەوەی زیاتری چین و توێژەکان بەئاینی پیرۆزی ئیسلام و داب و نەریتی رەسەنی کوردەواری ..
لەتەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا جەختی کردەوە یەکگرتوەکان نابێ بێ ئومێدبن و، لەهەمانکاتدا هەمیشە لەڕیزی خەباتی مەدەنی بۆ داکۆکی لەمافی مافخوراواندان بەگشتی و مافی خوراوی موچەخۆران بەتایبەتی..
دواتر ڕاپۆرت و چالاکیە جۆراوجۆرەکان خوێندرایەوەو تاوتوێی پڕۆژە ڕۆشنبیری و پەروەردەیی و پیشەیی و ڕێکخراوەییەکان کرا، کە لە چەندین چالاکی نەوعی و کاریگەردا خۆی دەبینیەوە..
پاشان وتووێژکرا لەسەر پێشنیار‌و سەرنج و داواکاریەکان و، زیاتر خزمەتکردن بە قوتابیان و لاوان و وەرزشکاران و خوشکان و مامۆستایان وخاوەن پیشە و توێژە جیاجیاکان و بڕیار‌و راسپاردەی پێویست بڕیاری لەبارەوە درا..
ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکانی یەکگرتوو
ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکانی
یەکگرتووی ئ
⬇️
ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٩/٢٣ لەشاری سلێمانی یەکەمین کۆنفرانسی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی یەکگرتوو بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا..
تیایدا بەڕێز م.ئەرسەلان صالح بە زۆرینەی دەنگ بە بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی یەکگرتوو هەڵبژێردرا..
پاشانیش هەریەک لە سەرپەرشتیارانی بەڕێز
م.عبداللە حمەسعید
م.جمال محمود پاڕەزانی
م.ژیان حمە مصطفی
دەنگی ئەندامانی کۆنفرانسیان بەدەستهێنا و بە کارگێڕانی ئەنجومەنی باڵای سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی یەکگرتوو هەڵبژێردران ، لەنزیکترین کاتدا دەستەو نوێنەرایەتی مەڵبەندەکان هەڵدەبژێررێن ..
دەزگای وەرزشی یەکگرتوو پاڵەوانیەتی مەڵبەندەکانی یەکگرتووی بۆ تۆپی پێ لەیاریگای یانەی ئاشتی لەشاری سلێمانی ئەنجامدا،
لەیاری کۆتایی پاڵەوانیەتەکەدا هەردوو تیپی مەڵبەندی سلێمانی و تیپی مەڵبەندی هەڵەبجەی شەهید بەرامبەر یەکتر یاریان کرد، تیپی مەڵبەندی هەڵەبجەی شەهید یاریەکەی بردەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ.، بەمشێوەیەش تیپی مەڵبەندی هەڵەبجەی شەهید پلەی یەکەم و تیپی مەڵبەندی سلێمانی پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
لەمەڕاسیمی کۆتاییشدا کە بەئامادەبوونی شاندێکی باڵای ئەنجومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی و بەشێک لە ئەندامانی دەزگاکان و مەڵبەندی سلێمانی یەکگرتوو بەڕێوەچوو، خەڵات بەسەر تیپە براوەکان و سەرجەم بەشداربووان دابەشکرا.
رۆژی شەممە ٢٠٢٣/٩/٢ مەڕاسیمی ڕاگەیاندنی پشتگیری‌کردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی لاوان لەلایەن سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوانەوە لە باخچەی سەنتەر بەڕێوەچوو .
لەمیانی مەراسیمەکەدا سوپاس و ڕێزلێنان پێشکەشی خۆبەخشان و ئەندامانی بەڕێوەبەری چالاکییەکانی ( خێوەتگەی دۆزی خانمان لە جیهانی نوێ‌دا ، دیداری کۆچ بۆ بوژانەوە .. مانەوە ، دووهەمین ئیڤێنتی هێزی لاو ) کرا .
لە وتەیەکدا بەڕێز توانا خەسرەو بەرپرسی ئۆفیسی گشتی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان وەک هەمیشە پشتگیری سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوانی دوپاتکردەوە بۆ پڕۆژە و بیرۆکەکانی لاوان لەپێناو خزمەتکردن و برەودان بە تواناکانی لاوان و ڕایگەیاند کە سەنتەر ئامادەیە بیرۆکە و پڕۆژەکانی تایبەت بە لاوان وەربگرێت و هاوکاریان بێت لە بەرەوپێشبردنی بیرۆکەکانیان .
مامۆستا ناسک تۆفیق سەرۆکی بۆردی سەنتەری گەشەپێدان لە وتەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەوان وەک هەمیشە و بۆ هەمیشە پشتگیری لاوان دەبن لە هەموو بوارە جیاوازەکان و توانا و وزەی لاوان بەنرخە لامان .
هەروەها سوپاسنامە پێشکەشی بەڕێوەبەران و خۆبەخشان و هاوکارانی چالاکییەکانی سەنتەر کرا .
لە کۆتایدا لاوانی خاوەن بیرۆکە گفتوگۆیان لەگەڵ ستافی کارگێڕانی ئۆفیسی گشتی کرد لە پێناو بەرەو پێشبردن و ئەنجامدانی باشترین کار و چالاکی تایبەت بە لاوان .
سکرتاریەتی یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان لەدیداری بەڕێز (مامۆستا صەلاحەدین محمەد بەهائەدین )دا
______________________
پاش نیوەڕۆی شەممە (2-9-2023) سکرتێری یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان (خاتوو بەهار عەبدولرەحمان) و سەرجەم ئەندامانی سکرتاریەت. بەئامادەبوونی (م. ناسك تۆفیق) بەرپرسی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەریەکان. سەردانی بەڕێز (مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان کرد لەبارەگای تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی، وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ سەرجەم کار‌و چالاکیەکانیان بەڕێزیان ئاماژەی بە جێدەستی خوشكان کرد لە چاکسازیی ڕەوشی خێزان بەگشتی و کاروباری ژنان بەتایبەت . هەروەها ڕۆڵی سەركردەو ئەندامانی یەكگرتووی خوشكانی لەناو كۆمەڵگە بەرز نرخاند كە هەردەم پێشەنگبوون لە پێگەیاندنی ئافرەتی سەرکەوتوو لەهەموو بوارەکاندا. ئەم ڕۆڵ و پێشەنگایەتیەی خوشکان کردوویەتی پێویستەبرەوی زیاتری بێبدرێت لەناو کچانی گەنجداو میکانیزمی نوێ بێهێنرێتە کایەوە.
سلێمانی هۆڵی ڕۆشنبیری ٢٠٢٣/٨/١٢
دووهەمین ئیڤێنتی هێزی لاو بۆ ئابووری و تەکنەلۆژیا
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە( ڕۆژی جیهانی لاوان‌دا ) ئەنجامدرا.
ئیڤێنتەکە تایبەت بوو بەگەنجان و لاوانی کوردستان لەبواری ئابووری و کارسازیدا و سود وەرگرتن لەتەکنەلۆژیا لەزیادکردنی لێهاتووی گەنجاندا لەگەڵ کۆمەڵێک کاری جیاواز و هونەریدا کەجێگای بایەخی گەنجان بوو .
ئیڤێنتەکە بەبەشداری کۆمەڵێک ڕاهێنەری بەتوانا و سەرکەوتوو لەبواری ئابوری‌دا بوو ، کەهەریەکەیان لەڕووانگەیەکەوە باسی بواری ئابوری گەنجانی کرد و ئاشنا کران بەلێهاتوویەکانیان.
قسەکەرانی ئیڤێنتەکە هەریەک لەبەڕێزان ( جەی کوردی وعبدالسلام مەدەنی و ئاکام عمر و نەزمی قادر ) بوو .
كارسازەكانی ئێمە ( عبدالله احمد - ڕێژنە دێهاتی ) بەئامادەبوونی سەدان گەنج و لاوی شاروشارۆچکەکانی کوردستان ..
__________________________________
#بوژانەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٨/٧ لەشاری سلێمانی خاتوو ناسک تۆفیق ئەندامی ئەنجومەنی جێ بەجێکردن و بەرپرسی ئەنجومەنی رێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد لەوەفدێکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بەسەرپەرشتی م. رێبوار حەمەد ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و وەفدێکی یاوەری ..
لەکۆبونەوەکەدا باس لەگرنگی ڕۆڵ و پێگەی سەندیکاو ڕێکخراوەکان کراو گرنگی هەڵبژاردن و نوێ بونەوەیان بەشێوەیەکی ئازادانەو دوور لەدەستێوەردانی حیزبی و نوێنەرایەتی کردنی راستەقینەی چین و توێژەکان و کاراکردنی ڕۆڵی سەندیکاکان لەچاکسازی و داکۆکی لەمافی توێژەکان ، لەتەوەرێکی تردا جەخت کرایەوە لەگرنگی هەلبژاردنی سەرتاسەری و بەشداری هەموو لیست و ڕەنگەکان و قۆرخ نەکردنی بۆ هیچ حیزب و لایەنێک ، هەردولا جەختیان لەگرنگی هەماهەنگی و پێکەوەکاردن کردەوە ..
هەولێر ٢٠٢٣/٨/٣ یەكەمین دیداری گەشەپێدان بۆ قوتابیان دەستی بە كارەكانی كرد و چوار ڕۆژ ئەخایەنێت
▪گەورەترین دیداری سەرتاسەری لە کوردستان
تایبەت بە قوتابی و لاو، لە لایەن ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستانەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی مەعاریف بەڕێوە دەچێت.. تیایدا دەیان بابەتی مەعریفی و زانستی و توانستی و پەروەردەیی لە لایەن پسپۆڕانەوە دەوترێنەوە ، چەندین کەسی سەرکەوتوو ئەزموونی سەرکەوتنەکانیان ئەگێڕنەوە بەبەشداری ١٥٠ قوتابی لەسەرتاسەری کوردستانەوە