Erbil ئەربیل
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Erbil ئەربیل, Social Media Agency, .
قوباد تاڵەبانی دەزگای زانیاری بەسەر کردەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی دەزگای زانیاری کرد.
جەلال شێخ ناجی سەرۆکی دەزگای ئاژانسی زانیاری نووسیویەتی: کاک قوباد تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ دەزگاکە راگەیاند:
دەقی پۆستەکەی سەرۆکی دەزگای زانیاری:
بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە رێکەوتی ٢٣|٥|٢٠٢٢ سەردانی بارەگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری | زانیاری هەرێمی کوردستانی کرد لە قەڵاچوالان، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی بەشە جیاجیاکانی ئاژانسەکەمان و دوپاتکردنەوەی پشتیوانی خۆی بۆ ئاژانسەکەمان، باس لە گرنگی ئاژانسی زانیاری کرا و ئەو چاکسازیانەی کە لە پێناوی ئاسایشی نیشتمانی کوردستان پێویستن ئەنجام بدرێن.
جلال شێخ ناجی
سەندیکای کرێکاران داوای سنوردارکردنی ھێنان و کارپێکردنی کرێکارانی بیانی دەکات
بە بەڵگە.. وەزیری تەندروستی خەڵکی پارتی بەنهێنی دامەزراندووە
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان، چەندین کاری لەدەرەوەی یاسا ئەنجامداوە، دیارترینیان دامەزراندنی کەسانی سەر بە پارتین لە وەزارەتەکەی.
بەگوێرەی ژمارەیەک بەڵگەنامە کە دەست کەوتوون سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی بە نوسراوی نهێنی دامەزراندنی لە وەزارەتی تەندروستی كردووەتەوە و كوڕە شەهیدی پارتی بە نهێنی لەناو شاری سلێمانی دامەزراندووە.
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی دیکە لە 40%ی میلاكی سندوقی شێرپەنجە زیادكراوە بە دزی سندوقەوەو لیژنە درووستكراوە تازە ئاشكرابووە.
لە بەڵگەنامەیەکی دیکەدا ئەو پزیشك و كارمەندانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە یەكی بڕی (5) ملیۆن دیناریان بۆ خەرجكراوە، بۆ دهۆك و هەولێر كراوەو بۆ سلێمانی تەنیا بۆ (7) كەسكراوەو بۆ ئەوانەی تر نەكراوەو تا ئێستا وەزیری تەندروستی ڕازی نییە پارە بۆ ئەوانەی سلێمانی خەرجبکات.
هاوکات مانگی ئازاری ئەمساڵ پارتی لەڕێگەی حکومەتەوە (91) کارمەندی تەندروستی بۆ دھۆک دامەزراندووە.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی تر، رۆژی 4ی ئەم مانگە سامان بەرزنجی 100 کارمەندی بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زاخۆ دامەزراندووە.
سەردانەکەی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جیاوازی پرۆتۆکۆڵی.
🔴مەسرور بارزانی هاوشێوەی فەرمانبەرێکی ئەردۆغان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت
ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسان، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حومەتی هەرێم بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە لای رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا وەک ئاماژەی پێکرا ئەم سەردانە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولایە.
چەند جیاوزییەکی پرۆتۆکۆڵی لەم سەردانەدا بوونی هەیە، کە گەورەترین و زەقترین جیاوازی ئەوەیە کە تەنیا ئاڵای تورکیا دانراوە و ئاڵای کوردستان بوونی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا شێوازی دانیشتنەکە لە شێوازی دانیشتنی بەڕێوەبەر دەچێت لەگەڵ فەرمانبەرەکانی ، هەروەها تەنیا یەک وەزیری ئەردۆغان ئامادەیە کە بەرامبەر مەسرور بارزانی دایناوە، ئەمە جگە لە ئامادەبوونی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
تۆ چ جیاوازییەکی دیکە دەبینیت؟
پارتی بۆ ئەندامەکانی: قسە بۆ ڕووداو مەکەن
پارتی بە بروسكەیەك ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئاگادار دەكاتەوە بایكۆتی كەناڵی (رووداو)ی سەربە نێچیرڤان بارزانی بكەن "روداو لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستان كارناكات" پێشتریش مەسرور بارزانی كەناڵی روداوی لە وەزیرەكانی پارتی قەدەغەكرد.
حکومەتی عێراق: خۆمان نەوتی کوردستان دەفرۆشین و پارەکەی دەگەڕێنینەوە بەغدا
مەسڕور بارزانی بە ١٠ دۆلار نەوتی کوردستان دەداتە ئیسڕائیل
لە کۆمێنت بڕوانە
خانوەکەی مەسڕور بارزانی نرخەکەی ٤٧ ملیۆن دۆلارە
بڕۆ کۆمێنت
رۆژنامەنووسی بنکۆڵکاری ئەمریکی زاک کۆپلن: مەسرور بارزانی چەند مولکی لە دوبەی ھەیە و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەی شاھانەی ئیمارات ھەیە
سەرچاوە : https://prospect.org/power/cowboy-drugstore-traces-of-a-kleptocrat/
مەسڕور بارزانی خاوەن گەورەترین مۆڵە لە ئەمەریکا
🔻زاك كۆپلن، ڕۆژنامەنوسی دیاری ئەمەریكا، راپۆرتێكی لەبارەی بەهەدەردانی سامانی گشتی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات لە لایەن مەسرور بارزانییەوە بڵاوكردووەتەوە
گرنگترین ئەو زانیاریانەی كۆپلن لە راپۆرتەكەیدا ئاشكرای كردووە:
🔸مەسرور بارزانی خاوەنی خانوویەكی 18 ملیۆن دۆلارییە لە ئەمەریكا
🔸مەسرور بارزانی بۆ كڕینی 4 باڵەخانە 75 ملیۆن دۆلاری خەرج كردووە
🔸مەسرور بارزانی خاوەنی كۆمپانیاس دلاوەرە لە فلۆریدا
🔸مەسرور بارزانی دەسەڵاتەكەی بەكاردەهێنێت بۆ كوشتنی ئەو كەسانەی رەخنەی لێ دگرن
🔸یەكێك لە براكانی مەسرور بارزانی خاوەنی كۆمپانیایەكی خانوبەرەیە لە هەرێم و داهاتەكەی زیاترە لە 1 ملیار دۆلار
سەرچاوە:
https://prospect.org/power/cowboy-drugstore-traces-of-a-kleptocrat/
سەرۆکی پەرلەمان تەنیا دوو ئۆتۆمبێلی هەیەو هیچیان مۆدێل ٢٠٢٠ نین
خورشید هەرکی: وازم لە پارتی هێنا چونکە بێوەفا بوون
د.شێرکۆ جەودەت :مەسرور بارزانى بانگکراوە بۆ ئیمارات بۆئەوەى رێککەوتنى ستراتیژى لەسەر غازى سروشتى بکات
بافڵ جەلال تاڵەبانی: فێستیڤاڵی ئێل بەگی جاف به هاندەرێك دهزانین بۆ زیندووكردنەوەی رەسەنایەتی و كەلەپووری كورد
بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدرەوە پێگەیشت.
شاسوار واحێد لە هەولێر گوندی ئەڵمانی و چاڤیلاند دروستدەکات
دوێنی فەرمانی گرتنی بۆ دەركرد
ئەمرۆش چووە داوای دەنگی لێدەكات
پارتی چۆن شەرمەزار نابێت؟
ڕێبەر ئەحمەد لەگەڵ کوڕەکەی سوڵتان هاشم بەناوی خالید سوڵتان هاشم کۆبووەوە کە باوکی ئەندازیاری شاڵاوەکانی ئەنفال بووە.
شارەزایانی سیاسیی عێڕاق: رێبەر ئەحمەد بۆ سەرۆککۆماری عێراق گونجاو نییە
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی ناڕازی زانکۆو پەیمانگاکان کۆبووەوە
موقتەدا سەدر بۆچی پشتی لە پارتی کرد؟
سەدر جگە لەوەی کەسێکی دەمدەمی یە، کە زانی بە بێ یەکێتی و گروپە شیعەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی نیسابی دوو لە سەر سێی بۆ تەواو ناکرێت، پشتی لە بارزانی کرد ئێستا لە گەڵ ئەوانی تر ڕێکدەکەوێت پارتیش ناتوانێت تانە لە حکومەتێکی زۆرینەی بێ پارتی بدات چونکە خۆیان لە گەڵ سەدری یەکانو حەلبوسی داهێنەری ئەم سیستەمە نوێ یە بون، پارتی کەوتە ئەو چاڵەی بۆ ئەوانی تری لێدا ئێرانیش پالێکی پێوەنا.
پارتی چۆن خۆپیشاندانە 51 کەسییەکەی کرد لە بەغداد؟
ڕاوێژکارەکانی بارەگای بارزانی و لقی پارتی لە بەغداد دوای ئەوەی زانیان تشرینییەکان و شەقامی عێراقی دژی هۆشیار زێباری جارێکی دیکە خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت و سەدان کەس لە گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەتەوە، بە هەموو توانای خۆیانەوە لە ڕێگای کادرەکانیان و هێنانی خەڵک لە مەدینە سەدرەوە توانیان 51 کەس کۆبکەنەوە.
ڕاوێژکارەکانی بارەگای بارزانی بۆ تێکدانی خۆپیشاندانەکە و پشێووی دروستکردن چەند کادیرێکی پاراستنیشیان خزانبووە نێو خۆپیشاندانەکە.
ئەو کەسانەشی کە لە مەدینە سەدرەوە هێنابوونی هەریەکە و 100 هەزار دیناری پێدرابوون.
ناوی بەشێک لە کادیر و ئامادەکارانی خۆپیشاندانە 50 کەسییەکەی پارتی
1 (د.ضیاء عبدلخالق حسێن) تیمی سەرپەرشتیکار و بەرپرسی ڕێکخستنی پارتی لە بەغداد
2حەیدەر جبووری تیمی سەرپەرشتیار کادیری پارتی
3 سەڵاح دەلەوی لە ڕێکخراوەکانی پارتی و پێشتر لە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد
4مسلم عەلی بەرپرسی ڕێکخراو لە نێو پارتی
5 ستار ئەبوشوارب کادری پارتی
6 شێخ داود سورە میری کادیری کۆمەڵایەتی پارتی لە بەغداد
7سرای قاسم لە ژنانی پارتی
8 حاجی عادل کادیری پارتی
پارتی وەک پیشەی هەمیشەی لە هەر شوێنێک خواستی خەڵک هەبێت ئەو بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی داواکاری خۆرسکی خەڵک تێک دەدات و بەلاڕێی دەبات.
ئێستا ...
لەگۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا خۆپیشاندانی عێراقییەکان دژی کاندیدکردنی ھۆشیار زێباری دەستیپێکرد .
ڕۆژنامەی العرب ئاشکرایکرد، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدرو لایەنە شیعەکانی دیکە ڕازیبون بەدوبارە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن د.بەرهەم ساڵحەوە.
زانیاری ....راستییەکان ئاشکراکران
پاراستن و پارتی لەڕێگای سێ کەسیانەوە پیلانیان دانابوو خۆپیشاندانی عێراقییەکان بەلاڕێداببەن کە دژی کاندیکردنی ھۆشیار زێباری بەڕێوەدەچوو ، کە لەرێگای ئەو سێ کەسەوە کە لە وێنەکەدا روونە چەند کەسێکیان بە کرێ گرتبوو تا بڵێن ٢٠٠٠٠ ھەزارمان پێدراوە تا بەشداری خۆپیشاندان بکەین ، دوای بەدواداچوون و چاودێرکردنیان دەستەکەیان ئاشکراکراو لەخۆپیشاندانەکەدا بە وھا کێشان کرانەدەرەو دورخرانەوە ...