Nursing Academy

Nursing Academy

◇ | پڕۆژەیەکی زانستی پزیشکییە تایبەت بە قوتابیانی کۆلێژی پەرستاری/زانکۆی هەولێری پزیشکی.

04/10/2023

خشتەی بەڕێوەچوونی Nursing Competition بۆ ڕۆژانی یەکشەم و دووشەمی هەفتەی داهاتوو.

بەئامادەبوونتان هانی هاوڕێکانتان بدەن.🔥

26/09/2023

💥ژمارەی تیمە بەژداربووەکان تاکوو ئێستا گەیشتۆتە 7 تیم.
🥇بەمەش چانسی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لۆ هەر تیمێک زۆر بەرزە.

خێراکەن تەنها پێنج کاتژمێر کات‌ ماوە...

https://t.me/NursingCompetitionNA

25/09/2023

وەرن زانیاریەکانتان تاقیبکەنەوە.🙂

ئاگاداری...

بەهاوکاری ڕاگرایەتی کۆلێژی پەرستاری، کۆمەڵێک لە قوتابیانی کۆلێژ لەژێر ناوی Nursing Academy هەڵدەستن بە ڕێکخستنی پێشبڕکێیەکی زانستی لەنێوان سەرجەم قوتابیانی قۆناغەکانی کۆلێژی پەرستاری.

بۆ بەژداریکردن و زانیاری زیاتر:
https://t.me/NursingCompetitionNA
Telegram: Contact

23/09/2023

دوادەرفەت...

بە ئامانجی پێدانی دەرفەت بەو قوتابیانەی تاکوو ئێستا بەو پێشبڕکێیەیان نەزانیووە، ماوەی ناو تۆمارکردن بۆ پێشبڕکێی زانستی (Nursing Competition) 72 کاتژمێر درێژدەکرێتەوە.

کۆتا کات:
ڕۆژی سێشەم کاتژمێر 10ی شەو

بۆ بەژداریکردن:
https://t.me/NursingCompetitionNA

#هاوڕێکانتان ئاگاداربکەنەوە...

22/09/2023

Stages of the competition:
Green stage
Blue stage
Yellow stage
Red stage
FINAL

We will explain in the coming days...

For registration:
https://t.me/NursingCompetitionNA

20/09/2023

ئاگاداری

بۆ یەکەمجار نێرسینگ ئەکادیمی هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی پێشبڕکێیەکی زانستی (Nursing Competition) لەنێوان سەرجەم قوتابیانی قۆناغەکانی کۆلێژی پەرستاری (هەردوو بەشی پەرستاری و مامانی) بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕاگرایەتی کۆلێژ.

شێوازی بەژداریکردن:
- مەرجە بەژداربووان قوتابی ئێستای کۆلێژی پەرستاری/زانکۆی هەولێری پزیشکی بن.
- لە هەر قۆناغێک 5 تیم بەژداردەبن، کۆی گشتی 32 تیم دەبن٭.
- هەر تیمێک لە سێ کەس پێکدێت.
- هەر قوتابیەک ئازادە کە لەگەڵ کێ تیم دروستدەکات بەڵام مەرجە لەهەمان بەش و قۆناغ و گرووپبن.
- لە کۆتاییدا براوەی یەکەم خەڵات دەکرێت.

تێبینی:
٭ ئەگەر لە هەر قۆناغێک زیاتر لە 5 تیم ناویان تۆمارکرد ئەوا بەشێوەی تیروپشک تیمەکان هەڵدەبژێردرێن.
٭ لە هەر بەشێک یەک تیم بەشێوەی تیروپشک لەنێوان گشت قۆناغەکان هەڵدەبژێردرێت.
٭ دوای هەڵبژاردنی تیمەکان ڕوونکردنەوەی پێویست دەدرێت بە بەژداربووان لەسەر چۆنیەتی پێشبڕکێ.

بۆ بەژداریکردن:
ناوی سیانی هەرسێ کەس لە تیم،
بەش و قۆناغ و گرووپ بنێرن بۆ ئەم گرووپی تەلەگرامە
https://t.me/NursingCompetitionNA

کۆتا کات بۆ بەژداریکردن:
ڕۆژی شەممە (23/9/2023)

16/09/2023

بەمزوانە...

بەهاوکاری ڕاگرایەتی کۆلێژی پەرستاری، Nursing Academy هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی پێشبڕکێیەکی زانستی لەژێر ناوی Nursing Competition لەنێوان قوتابیانی کۆلێژی پەرستاری/زانکۆی هەولێری پزیشکی.
لە ڕۆژانی داهاتوو ڕوونکردنەوە و چۆنیەتی بەژداریکردن بڵاودەکەینەوە.

📍ئامادەبن...!

29/08/2023

| Nursing Competition |

💥On the way...!

Photos from Nursing Academy's post 28/11/2022

سوپاس بۆ خودای گەورە

ئەمڕۆ دووشەممە یەکەمین چاڵاکیمان لە ئەکادیمیای پەرستاری بە ئامادەبوونی قوتابیانی کۆلێژ و میوانداری قوتابیانی پەیمانگای پایتەخت بەڕێوەچوو.
سوپاس بۆ پاڵپشتی مامۆستایانمان لە کۆلێژ و قوتابیانی ئامادەبوو، هەمیشە پێتانەوە سەربەرزین.
پشتیوان بە خودا چاڵاکیەکانمان بەردەوام دەبێت.

Photos from Nursing Academy's post 27/11/2022

ڕۆژی دووشەم یەکەمین چاڵاکی بەڕێوەدەچێت.🥳
کاتژمێر 9:30 لۆ 11:00ی بەیانی، هۆڵی شەش، کۆلێژی پەرستاری.

خۆشحاڵدەبین بە ئامادەبوونتان.🤗

Photos from Nursing Academy's post 03/11/2022

سوپاس بۆ خودا ناساندنی ئەکادیمیای پەرستاری بەباشی بەڕێوەچوو.
سوپاس بۆ مامۆستایانی کۆلێژ بۆ پاڵپشتیان لەو پڕۆژەیە، سوپاس بۆ ئەو هاوڕێیانەی ئامادەبوون و هاوکاربوون، خۆشحاڵبووین کە بە پڕۆژەی خۆتانتانزانی.
بەهیوای ئەوەین هەموو لایەک بتوانن سوودمەندبن لەو پڕۆژەیە.

پشتیوان بەخودا بەزووترین کات یەکەم کۆبوونەوە و چاڵاکیمان دەبێت.

بۆ ئەندامبوون دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن.
ئەندامبوون تایبەتە بە فێرخوازانی کۆلێژی پەرستاری.

ئەرک و مافی ئەندام
- ماف:
ئەندام دەتوانێت بابەتی هەفتە پێشنیار بکات.
دەکرێت ببێت بە ئەندام لە دەستەی ڕێکخەر لە داهاتوو.
یارمەتی دانی ئەندام لە ئەنجامدانی چاڵاکی کەسی و کۆمەڵ.
- ئەرک:
زانیاری کۆکردنەوە و گفتووگۆکردن لەسەر بابەتی هەفتە.
ئامادەبوونی لە چاڵاکی هەفتانە بەپێی کاتی دیاریکراو.

ئێستا دەتوانن لە تەلەگرامیش کاروچاڵاکیەکانمان ببینن و تێیدا بەژداربن.
https://t.me/NursingAcademyChannel1

01/11/2022

سڵاو بەڕێزان

ئەکادیمیای پەرستاری پڕۆژەیەکی قازانج نەویستی فێرخوازانی کۆلێژی پەرستارییە بۆ فێرخوازانی کۆلێژ.
پڕۆژەکە پێکدێت لە سیمینار و کۆبوونەوە و چاڵاکی بەشێوەی ڕووبەڕوو لەناو کۆلێژ، بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتە گرنگ و پێویستانەی پێویستە پەرستار بیزانێت، بەمیوانداریکردنی کەسانی بە ئەزموون.

بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەێنین بەیانی یەکەم ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەکادیمیایە.

بۆ زیاتر ئاشنابوونتان بە پڕۆژەکە خۆشحاڵدەبین بە ئامادەبوونتان.

شوێن؛ کۆلێژی پەرستاری/زانکۆی هەولێری پزیشکی.
کات؛ 11:00am

دەستەی ڕێکخەر:
- مەولوود خەتاب
- ئەسما صابر
- دڵدار عادل

17/09/2022

ئەگەر نەخۆش فلوودی لەسەربێت، ئاساییە نان بخوات؟🤔

20/08/2022

لەکاتی گەشکە نەخۆش پێویستی بە پێدانی دایەزیپام دەبێ، ئەگەر نەخۆش کانولای نەبوو یان نەتوانرا دانرێ، ڕێگای جێگرەوە چیە؟

03/08/2022

تاکوو چەند کاتژمێر دەتوانین یەک IV-set بەکاربێنین؟

16/07/2022

الحمدللە، لە ئێستادا چوار هەزار هاوڕێمان لەگەڵە.
بەزیادبوونی هەر لایکێک ئەرکمان قورستر دەبێت، هیوادارین خودای گەورە ئەو توانایەمان پێبدات کە بەردەوامبین و دەوڵەمەندمان بکات بە زانست.

14/07/2022

سڵاو 🙂

- چۆن ڕێژەی پێدانی ئەنسۆلین دیاریبکەین بۆ نەخۆشێک لە ئیمێرجێنسی؟ یان لۆ ئەو نەخۆشانەی لەسەر Fixed dose نیینە، واتە بەپێی ڕێژەی شەکرەکەیان ئەنسۆلین وەردەگرن؟

- چ جۆرێک لە ئەنسۆلینی پێبدەین؟

بۆنموونە:
نەخۆشێکی پێگەیشتوو RBS=350mg/dl، چەند یونت ئەنسۆلینی پێبدەین؟

05/07/2022

ئەم حاڵەتە ناوی چیە؟
نیشانەیە بۆ چی؟

25/06/2022

ئەو شتە چییە کە لەو X-rayـیه دیارە؟

22/06/2022

Types of Kidney Failure

👉What are the Kidneys? The kidneys have many functions that can be categorized by the phrase "A Wet Bed":

A: Acid-Base Balance

W: Water Balance
E: Electrolyte Balance
T: Toxin Removal

B: Blood Pressure Control
E: Erythropoietin Production
D: Vitamin D Metabolism

⛔️Kidney Failure occurs when there is a ⬇️ GFR and ⬆️ urea & nitrogenous waste. 🗑

👉What are the types of Kidney Failure? Kidney failure can be classified into prerenal, intrarenal, and postrenal.

🚽Prerenal: damage BEFORE the Kidney (usually from ⬇️ blood flow)
🔥Hack: Just remember "HAL"

H: Hypovolemia (Ex: Hemorrhage🩸)
A: Altered Vascular Resistance
L: Low Cardiac Output (Ex: Heart Failure)

🚽Intrarenal: damage IN the Kidneys
🔥Hack: Just remember "MADE"

M: Malignant HTN
A: Acute Tubular Necrosis
D: Drugs (Ex: Aminoglycosides)
E: Exposure to Infection (Ex: Nephritis)

🚽Postrenal: damage AFTER the Kidney from Urinary Bladder Obstruction
🔥Hack: Just remember "BEDS"

B: Blood Clots
E: Enlarged Prostate*
D: Destruction of Uterine
S: Stones (Kidney Calculi)

19/06/2022

لە ئێستادا کۆلێرا بڵاوە

بۆ پاراستن لە وشکبوونەوە ئەم گیراوەیە بەکاربێنن؛
لە كاتی سكچوون و ڕشانەوە گیراوەی ORS بەكار بهێنن، هەر كیسێك بخەرە ناو لیترێك ئاوی كوڵێندراو و لەدوای هەموو سكچوونێك، پەرداخێكی لێ بخۆرەوە تا قەرەبووی ئەو كانزا و ئاوەی بۆ بكاتەوە كە لێت ڕۆیشتووە.

ئەگەر گیراوەی ORS بەردەست نەبوو، دەتوانیت
نیو كەوچكی چا (خوێ) لەگەڵ شەش كەوچكی چا (شەكر) بخەیتە ناو لیترێك ئاوی كوڵێندراو و گیراوەیەكی لێ دروست بكەیت. لە پاش هەر سكچوون و ڕشانەوەیەك پەرداخێكی لێ بخۆرەوە.

بەهیوای تەندروستیەکی باش

11/06/2022

What's your IMMEDIATE NURSING intervention?

09/06/2022

Free nursing notes
هەندێک کورتە تێبینی گرنگ.

link:

https://drive.google.com/drive/folders/1CQr0_eCg62P1jvkmuxfCNQ4TR_o1DhUL

06/06/2022

زۆر جار لەکاتی ڕاکێشانی خوێن(Blood drawing) ئەو حاڵەتە ڕوودەدات.

ناوی چیە؟
چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟
ئەگەر ڕوویدا چی بکەین؟

01/06/2022

خوێن گۆڕین چیە؟!
لە چ کاتێکدا دەکرێت؟!

28/05/2022

ئەگەر ئەنگوستیلە لە پەنجەت گیربوو، چ ڕێگەیەک بەکاردێنی لۆ دەرهینانی؟

هاوپێج؛ ڕێگەیەکی ئاسان لۆ دەرکردنی ئەنگوستیلە.
Technique for ring removal.

22/05/2022

لە چ حاڵەتێک دەکرێ NG-tube بچێتە ناو مێشک؟

18/05/2022

ئەو پڕۆسیجەرە ناوی چیە؟😳
بۆچی دەکرێت؟!🤔

17/05/2022

ئەو تێستە کامەیە کە بەکاردێت بۆ چاودێریکردنی ئەو نەخۆشانەی لەسەر Heparin IV infusionنن؟

06/05/2022

هەفتەی پەرستارانتان پیرۆز 🎉

ساڵانە لە 6 لۆ 12ـی مانگی پێنج دیاریکراوە وەک هەفتەی پەرستاران، کە تیایدا جەندین چاڵاکی جۆراوجۆر لەتەواوی جیهان ئەنجام دەدرێن.

پلان و بەرنامەی کۆلێژ و پەیمانگاکەت چیە؟
ئێوە بە چ جاڵاکیەک بەژدارن؟

05/05/2022

- هەموو ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە CT-Scan with contrast هەیە پێویستە پێش سی تی سکانەکە فەحسی RFT بکەن.

دەزانی لۆ؟🤔

30/04/2022

تاکوو ئێستا خوێنداوە(PRBC) بەنەخۆش؟
ئەو پارچە زیادەی بە کیسەی خوێنەکەوەیە بۆچی بەکاردێ؟

22/04/2022

نەخۆشێک هەیە دەستی لەگەچ گیراوە، هەست بەخورانێکی ئاسایی دەکات لەژێرگەچەکە.

ئایە دەتوانێ شوێنەکە بخورێنێت؟ چۆن؟!
وە چۆن ڕزگاریبێت لەو خورشتە؟!🤔

17/04/2022

ئەم کاتەتان باش

ئەم حاڵەتە ناوی چیە؟
What's your nursing management?

12/04/2022

ئەو ئامێرە ناوی چیە؟

بۆچی بەکاردێ؟🤔

11/04/2022

ئەوجارە باسی ئەو تێستانە دەکەین کە بەکاردێن بۆ دیاریکردنی هەوکردنی پەردەی مێشک[Meningitis]:

Nuchal Rigidity
ڕەقبوونی ماسوڵکەکانی ملە.
کاتێک سەری نەخۆش بۆ پێشەوە دەچەمێنینەوە هەست بە ئازار لە ملی دەکات.

Kernig's sign
ڕەقبوونی ماسوڵکەکانی حەوزە.
نەخۆش لە سوپاین پۆزیشن دادەنرێ و لاقی بۆ سەرە بەرزدەکردێتەوە، بەڵام ناتوانرێت تا 90پلە ڕاستبکرێتەوە.

Brudzinski's sign
کاتێک سەرێ نەخۆش بۆ پێشەوە دەچەمینینەوە، ڕاستەوخۆ و خۆنەویستانە چەمانەوەی چۆک و حەوز دروست دەبێت.

06/04/2022

ئەم کاتەتان باش🌸

باشترین هەڵبژاردە بۆ تێکردن لۆناو بوتڵی Humidifierی ئۆکسجین چیە؟
بۆچی؟ سوودی چیە؟

01/04/2022

ڕەمەزانتان پیرۆز🎉

پرسیار🙂

ئەو تیوبە ناوی چیە؟
بۆچی بەکاردێت؟

25/03/2022

سڵاو بەڕێزان🙋

ئەو ئامێرە ناوی چیە؟
بۆچی بەکاردێت؟

24/03/2022

دووبارە هاتینەوە...

ئەگەر نەخۆشێک BPH واتە پڕۆستاتی گەورەبووبێت و نەتوانێت میزبکات یان بەقورسی بۆی بکرێ و بووبێتە Urinary retention واتە پێویستی بە کاثيتەربێ، چ جۆرە کاثيتەرێکی بۆ دادەنرێ؟!

Website