گوڵی سروشتی-gulle srushti

گوڵی سروشتی-gulle srushti

لاالەالااللە

Photos from ‎گوڵی سروشتی-gulle srushti‎'s post 11/09/2022
20/05/2022

ئەویش .قەڵەمی جهەننمی ئەم ساڵ...

07/02/2022
31/01/2022

چەند زانیاریەک لەبارەی پەین و رووەکدا:

1. پێدانی رێژە نایترۆجینی پێویست (بەخاک) وادەکات رووەکەکان تووشی مێروە زیان بەخشەکان نەبن .
2. رێژەی نایترۆجینی گونجاو بۆ رووەک وادەکات مژینی کانزای فسفۆر و پۆتاسیۆم ئاسانتر بێت .
3. پێدانی رێژەی نایترۆجینی زیاتر بە بەراورد لە رێژەی فسفۆر وادەکات شتلەکان خێراتر گەشە بکەن.
4. كانزاكاني بوتاسيوم و فسفور لەلایەن رووەک ھەلنامژرێن تا کاتی روودانی پیتان و درووست بونی ئۆکسانکان.
5. ھەورە برووسکە رێژەی نایترۆجین لە خاک زیاد دەکات .
6. خاکی قوری رێژە ئاوی زیاتر لەخۆ ھەلدەگرێت تا لەکاتی وشکانیدا.
7. پرژاندنی نحاس CU یاخود مبیدی دژە کەروو وا لەخونچە گول دەکات زوو ھەلبوەرێت.
8. پێکھاتەکانی ترشی فۆسفۆری و خوێی ئۆرثۆفۆسفۆریک وا لە بەری رووەکە بەردارەکان دەکات شێوەیان وەکو یەک بێت و شێواوی لە شێوەیان روونەدات.
9. پەینە ئۆرگانیەکان درووستکراو لە سەرچاوە رووەکیەکان ھیچ نەخۆشیەکی کەروویی بۆ خاک درووست ناکات.
10. پرژاندن ھۆرمۆن و مادە ئۆکیسیناتەکان پێش گول کردن و دوای گول کردن وادەکات گولەکان و بەری رووەکەکان کەمتر بوەرێن لە دوایدا .
11. پێکاتە ترشە ئەمینیەکان رووەک لە ھەرەس ھێنان دەپارێزێت.
12. پەینی یۆریا لەکاتی گول کردندا وادەکات گولەکان خێرا بوەرن.

31/01/2022

چۆن وابکەین لە سەرەتای بەھار تا کۆتایی وەرزی پایز گولە باخەکان لە گول کردن نەوەستن :
بێ گومان لەھەموو کارێک گەر بمانەوێت ئەنجام بەدەست بێنین ، ئەبێت پلان و لێزانین بەکار بێنین ، گول کردنی بەردەوامی روەکە گول دارەکان ، بەتایبەت گولە باخ ھەندێ لێزانینی دەوێت ، فەرموون بۆ خوێندنەوەی ئەم خالانە :
1. پێویستە بە بەردەوام لق و پۆی مردوو و گەلای نەخۆش و لقی نەخۆش لە رووەکەکە بقرتێنرێت بە مەقەسی .
2. گرنگی بە پێدانی سمادی NPK , DAP, و ئاسن و فسفۆر بدرێت ، لە سەرەتای بەھار NPK ی پێبدرێت ، لەکاتی ھەلوەرینی گولی یەکەم ئاسن و فسفۆر گرنگی پێ بدرێت ، دوای ماوەیەک DAP ی پێ بدرێت ، برم شێوەیە ، خۆراکی بۆ بگۆردرێت ..
3. ھەرکاتێک گولی وەراند پێویستە کاسە گولی بەجێماوی گول و لقو پۆی نەخۆش لێوەبکرێت و پاک بکرێتەوە ،
4. زۆر ئاگاداری دەرکەوتنی مێرووی شۆکە و نەخۆشی فتریەکان بن ، لەگەل دەرکەوتنیان پێویستە دەرمان بکرێن ، ئەگەر نەتکرد ئەوا تا ماوەیەکی زۆر بەتەمای گولی جوان رووەکی درووست مەبە .
5. رووەکی گولەباخ رۆژانە ٥ بۆ ٧ سعات تیشکی خۆری پێویستە ،بەپێی نزیکی لە دیوار و گەرمای زۆر توندیش کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەر سحەتی رووەکەکە درووست دەکات و کاردانەوەی خۆی دەبێت .
6. ئاو دان بە پێی پێویست بە ورز دەگۆرێت ، تۆزێکیش با بەلای زۆری بێت نەک کەمی ، ئاو بەجێ ھێشتن لەشەوێ تا سبێنی دوژمنی ھەموو پێوەرێکی کشتوکالیە ، ھەموو شتێک تێک دەدات .
7. کۆتا خال ھیوادارم لەوە تێبگەن کە ھەموو ئەو ھۆکارانە و کۆمەلە ھۆکارێکی تریش دەور دەبینن بۆ ئەنجامی باش و خراپ ، بۆیە کاتێک رووەکەکەت تەندرووست نەبو ، ئەوا بەو خالانە دابچۆوە بزانە لەکوێ کێشەت ھەیە .. ھەر شاد
karwan 7083010 0750

31/01/2022

چۆنیەتی پەین دان بەرووەکە جوانیەکان :

رووەکە جوانیەکان پێویستیان بە 3 جۆر؟لەتوخمی سەرەکی هەیەو بۆگەشەیان وەکو NPKجگە لەتوخمی تری لاوەکی بەتایبەت لەسەرەتای گەشەکردنیان بۆ ئەوەی گەلاو رەگ و گولیان باش و گەورەبێت.
1-توخمی نایترۆجین کەبۆگەشەی سەوزی باشە (قەدو گەلا)
2-توخمی فۆسفات بۆ بەهێزکردنی رەگ
3-توخمی پۆتاسیۆم بۆگولکردن .
کاتی پێدانی پەین :
لەوەرزی زستان پەینی ناوێت یاخود کەم دەوێت چونکە رووەک لەحالەتی متتبون حەسانەوەیە (فترەسبات)بەلام لەوەرزی بەهارو ، هاوین کاتی گەشەیە بۆیە پێویستی زۆر پێ هەیە هەر 10_15رۆژ جارێک پێ دادەکەین بەگوێرەی گەورەو بچووکی رووەکە کەو زیاتر بەدوو رێگاش پەین ئەدرێتەرووەکە جوانیەکان

30/01/2022

هەریەک بەجیا .ڤیدۆیەکەو ..گوێفیل 😀ئەم ڕوەکە لەناو ماڵ و لەدەرەوەی ماڵیش ئەژی.
بەڵام لەژوورەوە دابنرێت ڕەنگ و ڕووی گەڵاکانی جوانتر ئەبێت.
لەناو ماڵدا پێویستە شەوانە گڵۆپی بۆ نەکوژێنیتەوە.
ئەودانی کاتێکە کە گڵەکەی ووشک بوو
ڕۆژانە بەپەمپی موعجیزە کەمێک گەڵاکانی تەڕ بکرێت باشترەو ئاودانی زۆر کەم دەکاتەوە.
ئەم ڕوەکە کاتێک گەڵاکانی ژمارەیان دەبێت بە چوار یان پێنج گەڵایان زیاتر ئەوە گەڵایەکی یان دوو گەڵای پیر دەبن و لار دەبنەوە هەتا ڕەنگیان تێک ئەچێت.
وا باشە بەر لەوەی تەواو بکەوێت خۆت بیبڕیت.
خۆڵەکەی بەپێی تەمەنیەتە.
کاتێک بچوکە واباشە لەنا قومدا بێت
بەڵام کاتێک کە گەورەبوو لەخۆڵی سوردابێت باشە بۆی

15/01/2022

(توخمە بچووک و دەگمەنەکان)

ئاسن
توخمێکی بنچینەیی لە پێکهێنانی کلۆرۆفیل (سەوز).

-زینک--------------
دروست بوونی ترێپتۆفان ئامینۆی ترەیس کە ڕۆڵێکی بەهێزی هەیە لە درێژیی سەلامیدا ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە هێشتنەوەی ڕووەکە بە ئاوی ناو خانەکانی

مانگەنیز--------------
پێویستە بۆ پێکهێنانی کلۆرۆفیل و ئەنزیمی ئۆکسیداتیو کەمکردنەوە

مس----------------
توخمێکی گرنگ لە بەرزکردنەوەی کارایی سیستەمی بەرگری ڕووەکە.

بۆرۆن---------------
بە کالسیۆم دێتە ژوورەوە لە دروستکردنی دیواری خانە و وۆرکشۆپێک کە دەبێتە هۆی هاندانی گواستنەوەی خێرای کاربۆهیدرات و شەکر لە گەڵا و قاچەوە بۆ میوە.

-مولبیدنام-------------
بەرپرسی کەمکردنەوەی نیتراتەکان لە ڕووەکە بۆ نیترێت و پاشان بۆ ئامۆنیا
نەخۆشی زەردبوونی گەڵا لە ڕووەکدا
----------------------------------------
زەردبوونی گشتی درەختەکان (کەمیی نیترۆجین یان زیادکردنی ئاودێری)

زەردکردنی گەڵاکانی سێهەمی سەرەوە لەگەڵ دەرکەوتنی سپی کاتێک برینەکە چڕ دەبێتەوە (کەمی ئاسن یان ئاسنی ناچالاک)

زەردکردنی گەڵاکانی سێهەمی خوارەوە بە سەوزی ماوە و دەرکەوتنی پەڵە قاوەییە مردووەکان لە گوڕی برینەکە (کەمیی مەگنیزیۆم)

گەڵا زەردەکان لەگەڵ سێهەمی خوارەوە لەگەڵ لێواری گەڵا بسوتێ (کەمی پۆتاسیۆم)
گەڵا زەردەکان لە سێهەمی سەرەوە لەگەڵ دەرکەوتنی پەڵە قاوەییەکان لە نێوان دەمارەکان - شێوەی شەترەنج (کەمی مانگەنیز)

گەڵا زەردەکان - ڕەنگێکی سەوزی کاڵ - لەگەڵ پەڵە سپیەکان دەردەکەوێت کاتێک کە برینەکە چڕ دەبێتەوە و دەرکەوتنی دابینکردنی لوتکە گەشەسەندووەکان (کەمیی زینک).

ڕەنگی سەوزی بە ڕەنگی مۆری (کەمی فۆسفۆر)

گەڵای تازە کاتێک دەشێوێت
---------------------------------------
گەڵا تازەکان دەشێوێنرێن لەگەڵ دەرکەوتنی گەڵای قولاب (کەمبوونەوەی کالسیۆم یان پڕژاندنی مێرووی گیا لە تیۆکاربامات - وە لە زستاندا کاریگەری بۆقاندن).

گەڵا تازەکان ڕەنگیان کاڵ بێت (کەموکوڕی بۆر).

شێواندنی گشتی گەڵا تازەکان (بەهۆی پڕژاندنی گژوگیایەک یان پیسبوون)

12/01/2022

کڕۆتۆن.جۆانو گەڵای ڕەگاوڕەنگ ، زەحمەتە بە هۆی کەوتنی گەڵاکانی لە ناو ماڵدا گەشە بکات پێویستی بە هەلومەرجی تایبەت هەیە وەک ئەوەی لە خۆری ناراستەوخۆدا گەشە دەکات و حەزی لە کەش و هەوای گەرمە.

بۆ ئەوەی گەشەی ڕووەکەکە بە باشی بپارێزرێت، ئەمانەی خوارەوە ئەنجام بدرێت: پلەی گەرمی شوێنەکە کەمتر نەبێ لە 15 پلە ڕووەکەکە نەدرێتە بەر تیشکی خۆری راستەوخۆ. بەرزکردنەوەی پلەی شێی هەوا لە دەوری ڕووەکەکە. ڕووەکەکە هەر دوو هەفتە جارێک لە هاویندا پەین بکرێت

22/09/2021

چۆنیەتی قەڵەمی جهەنمی

13/09/2021

.....زیادکردنی گوڵو دارو درەخت بە قەڵەم ...

١- پێویستە قەڵەمەکە لە چڵێکی تەمەن دوو ساڵ بۆ سێ ساڵ وەربگیرێت .
٢-پێویستە چڵێکی ڕێك و تەندروست بێت.
٣- پێویستە لەسەر هەر قەڵەمێک سێ بۆ چوار گۆپکە بوونی هەبێت.
4 پێویستە هەر قەڵەمێك بە درێژی 10 بۆ 15 سم ببردرێت ،
5..ڕێک بڕینی قەڵەم وو نەجوینی یان نە قلیشاندنی قەڵەم لە کاتی بڕینیدا...
6..لای خوارێی ڕێکو لای سەرێی پێویستە لار ببڕدرێت تا ئاوو پیسی لەسەری کۆنەبێتەوە...

7..وا باشترە قەڵەمەکان سەرەتا لە ناو لم دا بچێندرێن ، چونکە لم ناوەندێکی فشەڵە و هەروەها ئاو زۆر ناهێڵێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگاری لە شێ دەکات ..

پێویستە قەڵەمە چێندراوەکان لە شوێنێکی داخراو یاخود سەرداپۆشراو بە نایلۆن دابنرێت....بەهیوای سوود..بۆهەر پرسیارێک لە خزمەتین...

Photos from ‎گوڵی سروشتی-gulle srushti‎'s post 12/09/2021

بنجامین..وردت الجمال ..بۆنزای فیکس...مطات

Photos from ‎گوڵی سروشتی-gulle srushti‎'s post 07/07/2021

جهەنمی سوور..بەردەستە

Photos from ‎گوڵی سروشتی-gulle srushti‎'s post 11/04/2021

داری پاوڵۆنیا...
نیشتیمانی ڕەسەن...چین
لەیەک ساڵدا لە15سانتیم دەگاتە 4 مەتر
بهاران گوڵ ئەکات شیلەی تێدایە بۆهەنگ..
گەڵاکەی دەکرێتە ئەڵەف..
ئۆکسجینێکی 10هێندەی دارەکانی تر ئەدات..
سودێکی بازرگانی گرنگی هەیە.
کێشی دارەکەی زۆر سوکە و لە پیشەسازیدا گرنگی زۆری پێ ئەدرێ
گەڵای زۆرپانەو سێبەرێکی فراوانی هەیە
3ڕۆژ جارێ ئاوی داوێ...سێ مەتر نرخی 35هەزارە...
بچووک 5000.نزیک 30 سانتیمە..
07503738708
07507083010

Photos from ‎گوڵی سروشتی-gulle srushti‎'s post 07/04/2021

جهەنمی....

ڕوکێکی هەمیشە سەوزە ..چوار وەرزە گوڵ ئەدات(جگە لە دوو مانگی زستان) باشتر وایە لە دەرەوە بچێنرێت تاکو بتوانی بە ئارەزووی خۆت ئاوی بدەی و لە هەمان کاتدا خۆری زیاتریشی لێ بدات.

ئەتوانی ڕۆژانە ئاوی بدەی بەڵام باشتر وایە بیکەی بە ٢-٣ ڕۆژ جارێک تاکوو گوڵی زیاتر دەر بکات

لایکی پەیج لەبیر مەکەن

Photos from ‎گوڵی سروشتی-gulle srushti‎'s post 01/04/2021

گوڵەباخ بە چەند ڕەنگێکی زۆر جوان، لە هەردوو جۆری گەورە و بچوک(قەزەم) بەردەستە
گەورە ٢٠٠٠
بچوک ١٥٠٠

Videos (show all)

هەریەک بەجیا .ڤیدۆیەکەو ..گوێفیل  😀ئەم ڕوەکە لەناو ماڵ و لەدەرەوەی ماڵیش ئەژی.بەڵام لەژوورەوە دابنرێت ڕەنگ و ڕووی گەڵاکا...