TreMahmud

TreMahmud

هۆنراوه‌ی شاعیر ترێ محمود

01/05/2024
Photos from TreMahmud's post 20/12/2023
11/12/2023

ئاوێنە

تەنیا ئاوێنە دەزانێ
چەنێ تەنیای
بەیانیان. بە تەنیا بەیانی باشی لێ دەكەی و
كەمێك ئارایشت ئەكەی
شەوانیش هەر بە تەنیا
دیسان ئەچیتە بەردەمی و
مەیكەپەكەت ئەسڕی و
شەو شادی لی دەكەی
ئەو زوو تێدەگا
ڕۆژەكە هاودەنگێك نەبوە
كەمێك دەردە دڵ و
چەند هەنگاوێك شەقامی شار
پێكەوە بەسەر كەنەوە
ئەو بەڵێ ئاوێنە لە هەموان زیاتر
مرۆڤ دەناسێ و
پێوەر بۆ دڵخۆشی و خەمەكانی دادەنێ.

ترێ ٢٠٢٣/١٢/١١

28/05/2023

،،، ڕاستی ،،،

مەڵێ دابڕان سەختە خۆ یاسای ئێرە وایە
لەهیچ شوێنێ ناچێ چرۆی دەم ڕەشەبایە
ڕۆحمان هەیە و باوەڕ بە بوونمان ناكرێ
هێشتا زیندووی دڵ لەسەر زەوی دەمرێ
هەندێ جار سەختە كورد بوون ئەوە وایە
تاج ئەنێنە سەرت كەچی دەڵێن ساوەیە
چۆن مەراقی بونت ئەكەی بەم هەرایە
هەمووی نابینا بونەتە چاوساغی ئەمڕێگایە
وابڕوات تەركەوەتەن لەژێر ڕەشماڵێ بژی
سروشت بكەیتە دۆست ولە ئامێزیا بمری
دەزانم ڕاستی تاڵە وگومڕای نەزانیە
قەدری باش لای باشە كەئەویش نیە.

٢٠٢٣/٥/٢٨ - ترێ

14/05/2023

هەمیشە لەڕێگایی
پەیامە گرنگەكەوە
بەدەنگی كز و هێمن
سڵاوت لە حاڵی دڵ و
دەردی دەروون ئەكرد
بەهەمان ویقاری كەخۆت ڕاهاتبووی
وڵامم ئەدایتەوە
دەموت تاتۆ هەبی
هەموو شت باشە

چۆن ئەتوانم تاكڕەوانە
بەهەست و ئیحساسبم
دەنگم وەك دەنگی ئەومەلانەی
تێكەڵ بەڕووبار ئەبێ
ئاوا كۆبار بم

نێوانی من و تۆ
یاداشتێكی سادە بوو
جگەلەوەی ڕۆژانە
پەیمانی عیشقمان نوێ دەكردەوە
شتانێكی تر نەبوو
بڕۆ ئیمام ومەخسودی دڵ
پایەداربێ چش لە نەبوونت.

ترێ محمود

06/05/2023

لەم گوندە پەشموردەیەی عیشقەوە
بەردەوام وێنە دەكێشم
وا دەبمە وێنەكێش
نیگاری خواوەندی خەونەكانم وێنادەكەم
بەیانیان لەگەڵ یەكەم دەركەوتنی كازیوە
نیوەڕوان لەگەڵ درەوشانەوەی تیشكی خۆر
ئێواران لەگەڵ زەردەپەڕ
شەوانیش بۆ ئەوەی نیگات زویر نەبێت
پالێت وفڵچە و هەموو ڕەنگە خەیاڵێكان
دەسپێرم بە خەونێك

بەشەك لە قەصیدەی /
باڵندویەك بەبۆنی من لە كوێیە
ساڵی نوسین/ ٢٠١٠
ترێ محمود

24/04/2023

بەشێك لە قەسیدەی دەنگە ژێكانی مەرگ

خۆ چاوی هەڵۆ ئاسات
هەمیشە ئاڕاستەی لوتكە بڵندەكان بوو

كەچی ئێستا
مەودای دەریاكان دەخوێنێتەوە

وەرە خۆت بە فەلسەفەی ڕەنگەكانەوە خەریك مەكە
ئەم سروشتەی ئێرە باكی بە ڕەنگەكانی تۆ نیە

گەربتەوێ دنیا بەڕونی ببینی
دەبێت هەمیشە لەنێو چاوی قرژاڵێكی كەنار دەریاوە بڕوانی

گەربتەوێ تەواوی ئەم زەمینە هەگبەیەكی نێو دیەتبێ
دەبێ هەمیشە هۆگری دوندەكانبی

خەمەكانی ئێرە سنوریان نیە
دەبێت خۆت ئاقاری بۆ دانێیت

بۆیە ئەم دنیایە هەر بە شێوەی فتبۆڵێنی مناڵان ئەچێ
بەوپەڕی پەرۆشییەوە دەیگەیتێ و
بەیەك نوكە شەق لەدەستی ئەدەی.

ترێ/ ٢٠١٤

22/04/2023

نوێ ٤/٢٠

13/04/2023

بەئەندازەی
ملكەچیت
دڵنشینیم بەهۆی تۆوە
لێرە جوانە
ئاها شەو بەتاریكی
مانگ دڵخوازی خۆی ئەبینێ
زەوی پان و بەرین دەبێت لەخۆشەویستی
دەمەمێ تۆ وابیت
ئاوا زویر نەبیت
چاوەڕێی نەغمەی ژیان نەكەی.

ترێ٢٠٢٣/٤/١٣

07/04/2023

گرنگی یاسای توندوتیژی خێزانی لەباكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
وهەرێمی كوردستان..نوێ ٤/٦
بەڕێزان پرسیار و وڵامی گرنگی تیایە ئەگەر كاتتان هەیە دەتوانن. گوێبیستی و بینەری بەرنامەكە بن..

19/03/2023

جەژنی نەورۆز جەژنی ئازادی لە هەموو لایەك پیرۆزبێت..

17/03/2023

هێزێك هەیە ڕەنگە خودا یارمەتیم بدات

بۆ سەركەوتن بەسەر ئەهریمەنا

گوێ بە قسەكان نادەم

وەك ئەو ئاوەی دەروات لەبەر قاچەكانما

خۆگرنگ ئەوەیە دواجار بەشەرمەزارییەوە ناڕۆین..

ترێ

17/03/2023

بەرنامەی گەشبین ٣٥ ساڵەی بۆردومانكردنی شاری هەڵەبجە بەچەكی كیمیایی ولێكەوتەكانی

13/03/2023

،، بۆهەمیشە لەبیر ناكرێی ،،

ئێوارانێك كەپڕ ئەبێ لەگریان
شەرمە دەمەو ئێوارە
مانگ دەركەوێ

عەسرانێك شەقام نەئەما
پیاسەی لێ نەكەین
كۆڵانی شار نەئەما
سەری پیا نەكەین

ئەمڕۆ هەموو باخچەكان
زویرن لەباران
هەموو گوڵەكان بۆن و بەرامە
دەبەخشنەوە لە دووشەممەیەكدا
تێكەڵ بە بغورد و نزا گوایە پیرۆزە

هەموو شوێنێك :
ڕەنگی جلەكانی تۆ
بۆنی ڕۆحی تۆ
شێوەی ژیانی تۆ
ڕۆیشتن وهەنگاوەكانی تۆ
ئاخاوتن وگوتارەكانی تۆ

كۆشكی ئومێدمان
دروست ئەكر
عیشق لەناویا چرۆی ئەكرد
بەخەیاڵیش بیرمان
لای دابڕان نەبوو

تۆبۆچی باوەڕت نەكرد
كاتێ باڵندەكان
مۆری بێدەنگیان شكان
گوزەریان كرد بۆباكوور
ئێمە لە باشوور شیوەنمان بۆمایەوە

كاتێ ئاگر بەش بەشی
جەستەم ئەسوتێنێ
تۆ و خەونەكانم
وێڵم ئەكەم

هیلاك بووم
هێندەی لەگەڵ غەریبەكان
بتبینم بەڵام دڵخۆشم
هۆكاری بینینەكەمان بوو

هەستم بە دڵشكاوێكەت كرد
هەستم بە هەڵەكانت كرد
هەستم كرد كەتۆش
دڵخۆشبووی بەبینینم

هێشتا دەمەوێ پێش تۆ بمرم
چوونكە ناوی تۆم لەسەر دڵم نووسیوە
ڕەنگە پێت سەیر بێ و
لەڕابردوو نەتزانیبێ

ئەم بادە تاڵە تەنها چارەیە
ئەم ئەوین و ڕووخسارە
لەبیرو مەیلم دەربێنێ
كەزۆریش مەحاڵە.

ترێ محموود
٢٠٢٣/٣/١٣

09/03/2023

یادی ٨ی مارس

08/03/2023

پیرۆزبێت ٨ی ئادار
ڕۆژی جیهانی ژنان
بائەم ڕۆژە بكەینە ڕۆژی
نزیكبوونەو و
ئاشتبوونەوەی
ژنان لەگەڵ ژنانا
دەی پیاوانی ئازادیخواز
بۆڕاگرتنی پێكەوەیی
ئێوەش هاوكار بن

ئایا لەم قۆناخە هەستیارەیا ژنان ڕۆڵ و تەسیریان هەیە لەسەر پلان و ئەدا و بەڕێوەبردن
ئایا ژنان گەیشتوونەتە ناوەندی بڕیار ولەسیاسەتدا ئەدای خۆی هەیە
یاخود لەسەر تەواوی سێكتەرەكان پڕ ڕۆڵن
یان هەمدیسان پاشكۆ و قەتیزی ماڵن

دەخۆ ژنانی ناو حزب وڕێكخراوەكان و ناوەندەكانی پەیوەست بەژنان تاكەی كۆك دەبن لە گۆڕینی ئەقڵێتی دادڕاو لەبەها ئینسانێكان و هەژموونی پیاو گەرایی
یاخود تاچەند ژنان خۆیان مەیلی لێكنزیكی یان هەیە دوور لە حزب وبەرژەوەندێكانیان
بۆبەدەست هێنانی ئەم سەنگە
كاركاردنە لەپێناو بەرژەوەندێكانی ژنان وتەنیا ژنان
نابێ ئەقلی پەرتەوازەیی ودووبەرەكانی
ئامانجەكان تێكبدا
كات كاتی هەموو شۆڕشێكە
دەروازە ژەنگرتۆكان دەتواندرێ بەهێزی ژن تێكبشكێ
دەزانین كێشە هەیە ، دەست كەووت هەیە، سەرهەڵدان هەیە
بەڵام كێشە بنگەییەكە لەكوێی پرۆسەكاندا هەیە باچاری كەین
برین لەكامەجەستەیا هەیە باببینە هەتوان بۆی باخودی خۆمان كەژنانین نەبینە بەشێك
لە ململانێكان
چونكە هێزی ژن لەهەندێ شوێنا بەمیهرەبانیی ولەهەندێكی تر بەئەقڵ
كاریزمایانە دەتوانێ ڕێگربێ لەبەردەم تێكشكانی ئیرادەی ژنا بكات
دووبارە پیرۆزە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان

ترێ محمود/ شاعیروڕاگەیاندنكار
٢٠٢٣/٣/٨

12/02/2023

"" ئەشێ كێشمە كێشمی زەوی ناحەزێك بێت
لەخاكی بەیاری دڵی ژنێكا ""

بۆ من نوستن لەم دنیایە یان جێهێشتن جیاوازی نیە

توێژاڵی خەمەكان هەر تۆختر ئەبنەوە

جورئەت لەوە نیە خۆشەویستی بكەی
بەڵكو خۆڕاگری لەدووری عیزەتە

من دەمزانی ئەوترێیە نیم
ببم بەشەراب
بەڵام دەهێندەی شەراب
چاوەڕوانی ئاڵتربووم لەم ژیانە

دەزانم دنیا وێران بووە
بەڵام ماهەكەی دڵی من وێرانترە
چەشنی سەرو بنبوونی
زەوی و دەریا

یان گیرابوونی نزاكانی دایكم
بۆگەورەبوونمان

دەلاقەی هەموو جوانێكان
لەشەونمێكی سەر ڕووی گووڵێك دیارە
بەحەسرەتی ڕۆژەوە دەگری

لەناو هەرپەڕەی ڕۆژنامەیەك دێڕێك هەیە
بەمانشێتێكی گەورە نوسراوە جەنگ
ئەوە ململانێكەی دڵی من و ئەوە

ئەوە یاخی بوونەكەی
سێوێكە لەباخچەیەك
نەگاتە دەمی هەرزەكارێك

ئەشێ سەرهەڵدانی كێشمە كێشمی
زەوی دڵی ناحەزێك بێ
لەخاكی بەیاری دڵی ژنێكا

تەمەنی پەپوولە بێت لەوكاتەوە
كەهەستەكات عاشق بووە

كۆتای گەڵا لەوكاتەی باڵی ئەشكێ و
توانای خۆڕاگری نامێنێ

ئاوابوونی منیش لەوكاتەی ئەوین
سەری خۆی هەڵەگرێ و ناگەڕێتەوە.

ترێ ٢٠٢٣/٢/١٢

18/01/2023

كاتێ دڵم كردە دیاری و
بۆم ناردی
خستە ژێر پێت
بێباك ڕۆیشتی
هەستی ساردت
وەك و بەفر
تەزاندمی

،، ،، ،،

ژیانم چەپكێ گوڵ بوو
تا دوا هەناسە
قەدری بگری
لەگوڵدانی ئەوین
هەڵی بگری
ئێستا بەدەم
شنەی ڕۆژگارەوە
زەرد ئەبێ وهەڵئەوەرێ
زۆر بێ منەتی.

ترێ ٢٠٢٣/١/١٨

12/01/2023

ئێوارانێك جریوەی مەل
ئاسمانی شارم
پڕئەكات
تەواوی دارتێلەكان
بۆمەرگم غەمبار ئەبن
ڕێچكە دەگرێ
قافڵەی عیشق
تۆكەدایم ئەوینداری
لەوێ نابی
بێئاگا لەگەڕی مەراق
ژوانی گوڵ و
هەستی شەقامەكان
هەر جێنشینك هۆباڵی
تەنیایی دەخاتە زەمبیلەی ئەوەی ترەوە
لەكاتێكا من چاوەڕێی دیداری خاك ئەكەم.

ترێ محمود ٢٣/١/١٢

05/01/2023

هەرچەندە لێت ئەڕوانم

لەگەڵای پرتەقاڵ ئەچی

هەمیشە نەگۆڕ و

چوار وەرزە جوانتر ئەبیت

دەسا خودایە زۆرم پێ خۆشبوو

گوڵە پرتەقاڵێك بوومایە

بەرلەمردنم ..

تەنیا جارێك لە ئامێزی گرتمایە.

ترێ محمود

31/12/2022

سڵاو ئەزیزان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی ٢٠٢٣ پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم هاونیشتیمانیانی خۆشەویست وهاوڕێ و هاوكارو خزم و دۆستانم ئەكەم
هیوادارم ئەوغەدر كوشتن و ناهەقی و پێشێلكاری و
قەیرانەی لە٢٠٢٢ هەبوو لەگەڵ دەسپێكی ساڵی نوێ نەمێنێ و ئاسۆیەكی ڕوون و ئایندەیەكی باش بڕەخسێ
جێی خۆیەتی بۆ باشتركردنی دۆخەكە سەركردەكوردەكان وێڕای پیرۆزباییان بەڵێن بەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بدەن كە كار بۆ باشتركردنی دۆخی خراپی ئەوان بدەن و
لەوو سۆنگەیەوە بەجدی كاری بۆ بكەن
چونكە ئەم ڕەوشە ڕاستەوخۆ ئەوان لێی بەرپرسن
ئێمەی هاوڵاتی جگە لەپێرۆزبایی خۆكارێكی ترمان پێناكرێ تەنیا دەڵێین هیمەت لەئێوەو هاوكاریش لە ئێمە
دووبارە ساڵی نوێ پیرۆزە

ترێ محمود ٢٠٢٢/١٢/٣٠

28/12/2022

”” تاسە ””

وابڕوا گوڵەكان بۆنی ئەم بەهار ناكەن
تاتۆ بێدەنگ بیت (س)
ڕەنگە لەئێوارەیا ماپەڕەی مانگ بدزرێ
ئەستێرە بۆگەڕانەوەی چاوی ڕەشنەكاو
ماتەم بگێرێ
قەراربوو زۆر زوو سەرێك بەیتەوە یا..(ش)
بەرلەوەی هەنار تامی باران بكات
چیاكان سەریان سپی بێ و
دەریاكان پڕبێ لە زووخاو
بەئەندازەی خۆشەویستیت
ژانی گرتووە ئەم وڵاتە
ناچارییە ئۆقرە گرتن لەم ژیانە سوتماكە
جوانكیلەی من لە هەرێمێك شەهید ئەبێ
نازی دەیانی كێشاوە
ملی دەیان كۆتری ماندوو
لەهێلانەی هەڵكێشراوە
هێشتە زووە تاسەت دەكەم
نزای گەڕانەوەت دەكەم
تۆ بڵێ لەسەر زەوی بژی
خۆم بە قوربانی نیشتیمان ئەكەم.

ترێ محمود
٢٠٢٢/١٢/٢٨

25/12/2022

بەرۆكم بەردە
باقۆپچەی تەنیایی بترازێ
خۆمن لێرە لە چاوەڕوانیدا
چەشنی شەراب مەستر و
ئاڵتر ئەبم

كاتێ گوڵە گەنمێك
تینوی ماچی بارانە
زەوی وشك و بێفەڕ
كەچی هێشتا
دەمی ڕووبار لای تۆ دەڕژێ .

ترێ محمود

24/12/2022

یەڵدا
وەك چۆن بۆ ساڵ درێژترین شەوە
بۆ منی بیدار پڕتاسەو خەمە
بەرۆكی تەنیای خۆی ئەترازێنێ
گومانی پیست لەدڵ دەردێنێ
ئەمشەوە بۆمن ئیلهام بەخشە
بۆتۆی نەفام تەنیا هەوەسە
یەڵدا مەعشوقە لەتارای شەوا
پەنهانی ترە لەوەی كەهەتە.

ترێ - ٢٠٢٢/١٢/٢٠

15/12/2022

لەیەكەم دیداردا
شەباڵی شیعرم شەڵاڵبوو
گۆزەی ژنێتیم پڕبوو لەهەست
ماوەیەك بەسەر ئەمسەردانە تێپەڕیوە دەنگێك نەبوو
ئەم ئاپۆڕایە دانامركێ
ئەم مەشخەڵە ناكوژێتەوە
من زۆر هەوڵم دا گومڕایانە خۆم وێڵكەم
لەعیشق لەخەیاڵ
بەڵام تۆ هێندەی ئەو درامایانەی بەدرێژای مانگ
كاری دەكرد بۆگۆڕینی هەنگاوەكانم
كارت تێكردم
ژیری لەدڵی ئەو زاتەیا هەیە
كەبوێری ئەوەمان لەگەڵ ئەكات
هەموو ڕۆژێك جەنگ هەڵدەگیرسێنێ
تا ووروژاندنی كاتژمێرەكانی هەوەس و
تێكشكاندنی تەنیایی بیرم لاتە
لەقوڵای شەودا
دەكەومە خەیاڵبەندی مناڵی و
ئەوكاتەی لە هەمووشت مەحروم بووم
خۆنا ..لەبەر ئەوەی كچبووم نا .. چونكە هەژاربووین
وا لەئاسانسۆرەكە دادەبەزم .. نازانم بڕۆمەوە بەرەو ماڵ
یان ئەو شوێنەی بەڕێكەوت بۆی ڕۆیشتم و
كەسێكم تیا ناسی.

ترێ ٢٠٢٢/١٢/١٥

19/11/2022

دەستم بگرە هێشتا زووە مەڕۆ دایە
لەترسا بووم بە پەپوولە فڕیم لەگەڵ بایە

كێ وتی: دەچمە گۆڕی تەنگ و تاریك
بەم سەرمایە بۆ قوڵایی خاكی فێنك

ئاخر سبەی قوتابخانە چاوەڕێمە دەڕۆمەوە
مامۆستا و هاوپۆلەكەم یەك وانە دەڵێینەوە

من لە پایزا سەفەر ناكەم ترسم هەیە نەیەمەوە
لەگەڵ گەڵای درەختەكان بێ ئومێد سەر بنێمەوە

مەترسە ڕۆڵەكەم جێتنایەڵم لەگەڵت دێم
لەم هەوارە نوێیە ماڵێكت بۆ ساز ئەكەم

ژورێكت بۆ ئەكەم بەیادگاری بابەی داماو
ڕۆژێكیش بۆماڵی بابە گەورەو یاری جیماو

سلێمانی جۆگەلەی فرمێسكە هاواری مناڵی بێ ڕەنگە
شەوان ئەستێرە بووە پاساری ئاسمانیشم مەنگە

هێشتا ڕۆحەكان چرۆ دەكەن مەلەكان باڵدەگرن
لەجیاتی باران ئەم زستانە دڵەكان پەڵەئەدەن.

ترێ محمود ٢٠٢٢/١١/١٩

13/11/2022

لە ٢٣٧ساڵیادی بوونیادنانی شاری سلێمانیدا وێڕای پیرۆزبایی دەڵێم:
سلێمانی ڕەحم بەهیچ ئایدەلۆژی ودەسەڵاتێكی چەوت ناكات ئەگەر كەمێك بگەڕێینەوە بۆ مێژووی ئەم شارە
كوا گەلەزیندۆكەی..
كوا هەڵوێستەڕوونەكەی..

08/11/2022

ئەو كاتەی لە بیابانێكا
كاروانەكەت ون ئەكەیت و
نازانی كوێی بۆبگەڕێی

یان دەستت لەئاواتی گەلەكەت بەرئەدەیت و
خۆت وەك مەزڵوم
نیشان ئەدەیی

كەهەموو دنیا ئەیەیت بەیەكاو
چی مرۆڤایەتی هەیە
بەهیلاكی ئەبەیت

چی سەحەر هەیە ئەی پێچیتەوەو
گوڵەمەخمەڵەكان دەگری بۆت
دەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە

خۆمنیش یەكێكم لەوانە
هیچ جیاوازیم نیە
بەر ئەوڕێژنەیە كەوتووم

نەمەغریب دەستم ئەگرێ
نەنیشتیمان ئەمناسێتەوە
نەوەرزەكان جێم ئەكەنەوە

خۆ ئەم غەدرە من نیم
خۆ ئەم شەرمە بەتەوێڵی منەوە
نەبووە ونییە

لەیاسای منا هێشتا
تریفە خۆی جوانەكات ، باخچەكان ڕەونەقدارتر
هیچ شتێك زیانی پێ ناگات

نازانم ئەو مەعدەنە چیە
سەرزەوی و
ژێر زەوی دەخوات

كەنایەڵێ گوڵەگەنمەكان
سەوز بێت و
ماڵۆچكەكان گەرم ببنەوە.

ترێ محمود ١١/٨

Videos (show all)

قسەی ئێمە سەبارەت بە ئازادی ڕۆژنامەگەری لەكوردستان
قسەی ئێمە سەبارەت بە ئازادی ڕۆژنامەگەری لەكوردستان

Website