Ardawan Marwan Shero

Ardawan Marwan Shero

Consultant Engineer/PRM

26/10/2023

‐---💼📈📉




لە چاوپێکەوتنێکی ڕاوێژکاری لەگەڵ بەڕێز سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای گفتوگۆیەکی فەلسەفی و سودبەخش ئەم وێنەیەمان چرکاند.

لەهەمان کات باسکردنی دەرفەت و هەنگاوی گونجاو لە داهاتوو دەتوانرێت بنرێت بۆ باشترکردن و هەوڵە بەردەوامەکانی پەیوەندییه دیبلۆماسیەکان لە گەشەپێدانی وەبەرهێنانی له هەرێمی کوردستان بە تایبەت کاراکردنی ملحەق تجارییەکانی کونسۆلگەرییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان بۆ ئەوەی راستەوخۆی سوود له پەیوەندیه بازرگانیەکان وەرگرن بۆ هێنانی بڕاندە جیهانیەکانی بۆ هەرێمی کوردستان بۆ دابینكردنی هەڵی بازرگانی و هەڵی کار بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.

26/09/2023

-----🟢🟢
بەرز و پیرۆزبێت یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی سەروەرمان {محمد}ﷺ

26/08/2023

‐---💼📈📉




به هێزێكى ئابوری نوێ به‌ره‌و ئامانجه‌كانتان تێده‌كۆشێت، ئێوه‌ خه‌یاڵ بكه‌ن و ئێمه‌ش به‌دییان دێنین.

كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى متمانه‌ى زیاترى ئێوه‌ به‌ده‌ست بێنین چونكه‌ متمانه‌ى هاوبه‌شه‌كانمان گه‌وره‌ترین و به‌ به‌هاترین سه‌روه‌تى ئێمه‌یه‌.

A new financial power that grants your goals; therefore, you can dream and our mission is to make that which come true.

Our main purpose is to gain the trust of our customers since their trust is our most valuable and tremendous outcomes.

17/08/2023

------💼🤝

له دیداری لوتکەی ئابووری هەرێمی کوردستان و شانشینی سعوودیە زوربەی پرسیاریانکرد دەربارەی ئێمە...

دەربارەی گروپی تانج:

كاتێك گه‌شتێك ده‌كه‌یت به‌ ناو پڕۆفایڵى گروپه‌كه‌مان، هیوادارین شاره‌زاتان بكه‌ین و دڵنیاتان بكه‌ین له‌ پێشه‌نگى كاره‌كانمان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆمپانیا هاوپیشه‌كانمان، چونكه‌ ئێمه‌ پێشه‌نگین له‌ چه‌ندین بوارى جۆراوجۆر وه‌ك وه‌به‌رهێنان،به‌ڵێنده‌رایه‌تى گشتى،بازرگانى گشتى،خزمه‌تگوزارى نه‌وت و گازوایل،پیشه‌سازى ، بازرگانى ئاژه‌ڵى زیندو و په‌له‌وه‌ر و به‌روبومى ئاژه‌ڵى و ئالیك، هاورده‌ و هه‌نارده‌، به‌دواداچوونى كاروبارى ڤیزا و نیشینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ هاوڵاتیانى بیانى- سنووردار.

گروپى كۆمپانیاكانى تانج بۆ به‌ڵێنده‌رایه‌تى بیناسازى و رێگاو بان و پڕۆژه‌كانى بونیاتنان له‌ ساڵى ( 2008 ) وه‌كو گروپێكى سه‌ربه‌خۆ له‌ هه‌رێمى كوردستان دامه‌زرا بنكه‌ى سه‌ره‌كى گروپه‌كه‌مان ده‌كه‌وێته‌ (عێراق-هه‌رێمى كوردستان- شارى هه‌ولێر). چه‌ندین پڕۆژه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌نجام داوه‌و خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ستانده‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌ له‌م بوارانه‌ى خواره‌وه‌:

– سیسته‌مى كوالێتى
1- ( ISO 9001:2015 Quality Management System )
– سیسته‌مى ژینگه‌ پارێزى
2- ( ISO 14001:2015 Environment Management System )
– سیسته‌مى سه‌لامه‌تى كار
3- ( ISO 45001:2018 HSE Management System

له‌ هه‌وڵێكماندا بۆ ئه‌وه‌ى گروپه‌كه‌مان بكه‌ین به‌ خاوه‌ن چاڵاكى زیاتر له‌ بواره‌كانى كه‌رتى تایبه‌تدا،له‌ ساڵى (2012) دا گروپه‌كه‌مان له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان تۆمار كرد و چاڵاكیه‌كانى ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته‌مان بۆ گروپه‌كه‌مان زیاد كرد و له‌و به‌رواره‌وه‌ تاكو ئێستا كارو پڕۆژه‌ى زۆرمان له‌م بواره‌ ئه‌نجام داوه‌و توانیومانه‌ ئاڵوگۆرو گواستنه‌وه‌و كڕین و
فرۆشتنى ملیۆنه‌ها تۆن و لیتر نه‌وت و گازوایل و به‌نزین گشت به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان بكه‌ین.

له‌ ساڵى ( 2013 ) دا، كاتێك وڵات و شاره‌كه‌مان زۆر خێرا گه‌شه‌ى كرد و هاوڵاتیان پێویستیان به‌ یه‌كه‌ى زیاترى نیشته‌جێبوون بوو، خاوه‌ن و ده‌سته‌ى كارگێرى گروپه‌كه‌مان بڕیارى دا كۆمپانیاكه‌مان له‌ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان تۆمار بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌ كه‌رتى
وه‌به‌رهێنان كار بكه‌ین و له‌ هه‌مان ساڵدا ئه‌م مۆڵه‌ته‌مان به‌ده‌ست هێناو توانیمان ده‌ست به‌ یه‌كه‌م پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان بكه‌ین كه‌ ئه‌ویش پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبوونى (چاودێر ستى) بوو كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ( 200 ) ڤیلا هه‌روه‌ها پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوون و بازرگانى (ئاڵا ستى ) كه‌
پێكهاتووه‌ له‌ ( 500 ) شوقه‌ و چه‌ندین به‌شى بازرگانى و پیشه‌سازى.

دوابه‌دوای پێشوه‌چوون و به‌سیسته‌م كردنی زۆرێك له‌ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌م وه‌زاره‌ته‌، و دوابه‌دوای ده‌ركردنی رێنمایی نوێ له‌لایه‌ن ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ له‌ سالی ( 2016 ) دا بۆ رێكخستنی پێدانی ڤیزا و كارتی
نشینگه‌ بۆ بیانییان له‌ هه‌رێمی كوردستان، هه‌ستاین به‌ په‌ره‌پێدانێكی تری كۆمپانیاكه‌مان و تۆماركردنى كۆمپانیاكه‌مان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و رێگه‌مان پێدرا كه‌وا ڤیزا و كارتى نشینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ هاوڵاتیانى بیانى دابین بكه‌ین.

له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین گرێبه‌ستى دابین كردنى خۆراك له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌نجام دراوه‌و به‌ سه‌ركه‌وتوویى جێبه‌جێ كراون،به‌هۆى راهاتوویى و لێزانى و شاره‌زایى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردن و ستافى گروپه‌كه‌مان تاكو ئێستا گشت ئه‌و پڕۆژه‌ و كارانه‌ى كه‌ كردومانه‌ به‌ باشترین كوالیتى ئه‌نجام دراون وه‌ له‌ كاتى خۆیدا به‌ ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه‌.

Photos from Ardawan Marwan Shero's post 16/08/2023

----🎖️💼🤝

لە پەراوێزی لوتکەی ئابووری هەرێمی کوردستان و شانشینی سعودیە لەگەڵ هاوکارم له دەستەی باڵای یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان بەڕێز سەردار سابیر کارسول کۆبوونەوەی بزنس تۆ بزنسمان کرد لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیای شانشینی سعوودیە گفتوگۆمان کرد لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان و شانشینی سعوودیە.

05/08/2023

----🎖️💼🤝

لەگەڵ برایانم🤝

بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر.

بەڕێز مەلا مەجید سورچی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر.

بەڕێز گەیلان حاجی سعید سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی لقی هەولێر.

بەڕێز ادريس محمد عزيز سەرۆكى ئەنجومەنى كارگێرى گروپى كۆمپانياكانى ئاڵتون.

Photos from Ardawan Marwan Shero's post 03/08/2023

---🎖️💼🤝





بەئامادەبوونى سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نۆیەمین ساڵیادی جینۆسایدكردنی ئێزدییەكان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.8.3، بە ئامادەبوونی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەژێر ناونیشانی" بەرەو داهاتوویەكی بەردەوامی سەقامگیر بۆ ئێزدییان" لە هەولێر یادی نۆ ساڵەی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی بەڕێوەچوو.

02/08/2023

---🎖️💼🤝





خودناسی بناغەی کاریگەر بوون و بەرهەمداربوونمانە لە ژیان

Videos (show all)

-----💼🤝رۆڵ و پێگەی دیپلۆماسی #المهندس:لە روانگەی هەڵسەنگاندن و تێروانینێكی کەسایەتیم لە گۆشەنیگای پێوەندییە نێودەوڵەتییە...