Back to healthy body - B.H.B

Back to healthy body - B.H.B

Health development and awareness platform.

03/03/2024

Carpal tunnel syndrome/ حاڵەتی گیرانی دەماری دەست

ئازارو سڕبوونی دەست و پانجەکان

بە یەکێک لە حاڵەتە باوەکان ئەژمێردرێت کە بە هۆی تەسکبوونەوەی بۆشایی نێو تونێلی ئێسکی مەچەکی دەست روودەدات ، دەبێتەهۆی ئیلتهابی بەستەرکان کە لکاون بە دەستەوە، median nerve ئەو دەمارەیە کە تێپەڕئەبێت بە نێو تونێلی دەستدا کاتێک توشی تەسکبوونەوە ئەبێت، نیشانەکانی دەرئەکەوێت.

نیشانەکان :
١. دروستبوونی سربوون و تەزینی دەست و پەنجەی گەورە ،پەنجەی شایتمان ، پەنجەی ناوەراست هەندێ جار هەستکردن بە شۆکبوونی کارەبای لە دەست و پەنجەکان هەروەها کاریگەر ئەبیتە سەر هەڵگرتن کەرەستەکانی نێو ماڵ وەکو موبایل ، قاپ و کەوچک ، هەندێ جار ئازارەکەی لە خەودا کەسەکە هەڵدەستێنێت.
٢. لاوازی و بێ هێزبوونی دەست پەنجەکان کەوتنەخوارەی ئەو کەرەستانەی کە بەدەست هەڵیدەگریت

هۆکاری دروستبوونی حاڵەتەکە:
١. شکاوی دەست
٢. دووبارەکردنەوەی کارێک بۆ ماوەیەک
٣.رۆماتیزم
٤.ئیلتهاب
٥.هەندێک جار بەبێ بوونی هیچ هۆکارێک ڕوودەدات
٦.بەکارهێنانی دەرمان بەتایبەتی ئەو ئافرەتانەی دەرمان بەکارئەهێنن بۆ ڕێگەگرتن لەسکپڕی
٧.قەڵەوی

لەقوناغی سەرەتا و ناوەند ئەتوانرێت سوود لە چارەسەری
سروشتی وەربگری بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکە


چارەسەرکاری سروشتی و ڕاهێنانەوە
رەوەند علی محمد

29/02/2024

سەرچاوەکان و چارەسەی کەمی ڤیتامین D :

یەکەم سەرچاوە بۆ ڤیتامین D بریتییە لە دروستبوونی لەژێر پێست لە بە یارمەتی تیشکی خۆر.
ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D بریتین لە:
- ماسی وەکو سەلمون
- هێلکە
- قارچک
- شیر و ماست

ئەگەر نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D ت هەبوو ئەوا لەڕێگەی پشکنینی تاقیگەیی ڕێژەکەی دیاریی ئەکرێت و ئەگەر کەم بوو پزیشک بڕیار ئەدات لەسەر پێدانی ڤیتامین D کە بە شێوازی دەرزی، حەب و قەترە هەیە.

مصادر وعلاج نقص فيتامين (د):

المصدر الأول لفيتامين (د) هو التكوين تحت الجلد بمساعدة أشعة الشمس.
الأطعمة الغنية بفيتامين د تشمل:

السمك مثل سمك السلمون.
البيضة.
-الفطر
- الحليب والزبادي.

إذا كنت تعاني من أعراض نقص فيتامين (د) ، فيمكن تحديد الجرعة من خلال اختبار في المختبر ، وإذا كانت منخفضة ، فسيقرر الطبيب إعطاء فيتامين (د) على شكل حقن ، حبوب أو القطرة.

https://youtube.com/.sarahkarimhamid6278?si=0PCz87Jttn4Epfa1

‎‏https://www.facebook.com/Backtohealthybody?mibextid=YMEMSu

https://www.tiktok.com/?_t=8kCyLegQAWD&_r=1

‎‏.sarahkarim _ .products

‎‏
‎‏

23/02/2024

نیشانەکانی جەڵتەی مێشک:

جەڵتەی مێشک هۆکاری زۆرە و بە گشتی دوو جۆری هەیە، لەم پۆستەدا باسی نیشانەکانی ئەکەین.
شایەنی باسە کە ئەم نیشانانە لەناکاو ڕوودەدەن کە بریتین لە :

- تێکچوونی هاوسەنگی جەستە و سەرسوڕان
- سەرئێشەیەکی زۆر کە پێشتر ئەو سەرئێشەیەی نەبووە
- سڕبوون یان لەکارکەوتنی لەناکاوی دەموچاو ، پەلەکانی سەرەوە و خوارەوە
یاخود لایەکی لاشە.
- تێکچوونی قسەکردن و قورسبوونی زمان
- تێکچوونی باری هۆشداری

لەکاتی ڕوودانی ئەو نیشانانە زۆر گرنگە بە زووترین کات نەخۆشە بگەیەنرێتە بەشی فریاکەوتن بۆ پشکنین و چارەسەری پێویست.

أعراض السكتة الدماغية:

هناك العديد من أسباب للسكتة الدماغية وهناك نوعان من السكتة الدماغية بشكل عام ، وسنناقش الأعراض في هذا المنشور.
من المهم ملاحظة أن هذه الأعراض تحدث فجأة:

الدوخة والدوار
الصداع الذي لم يحدث من قبل
خدر أو شلل للوجه والأطراف العلوية والسفلية أو جانب واحد من الجسم.
صعوبة في التحدث وصعوبات لغوية
اضطراب الحالة الوعي

عند حدوث هذه الأعراض ، من المهم إحضار المريض إلى قسم الطوارئ للفحص والعلاج في أقرب وقت ممكن.

https://youtube.com/.sarahkarimhamid6278?si=0PCz87Jttn4Epfa1

‎‏https://www.facebook.com/Backtohealthybody?mibextid=YMEMSu

‎‏.sarahkarim _ .products

‎‏
‎‏

15/02/2024

نیشانەکانی کەمخوێنی:

کەمخوێنی حاڵەتێکی زۆر بڵاوە ،جۆر و هۆکاری زۆرە . هەندێک نیشانەی هەیە کە تایبەتە بە جۆری کەمخوێنییەکە و تەنها لە هەندێک نەخۆشیدا دەردەکەوێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەم نیشانەی هەیە:

- هەست کردن بە بێتاقەتی
- ماندوویەتی و زوو هیلاکبوون
- تەنگەنەفەسی
- سەرئێشە
- ناڕێکی لێدانی دڵ
- ئازار سنگ
- ساردبوونی دەست و قاچ
- بێڕەنگ بوونی پێست
- وڕبوون و کەم تەرکیزی

بە پشکنین لە لایەن پزیشک و ئەنجامدانی فحسی تاقیگەیی جۆرەکەی دیاریئەکرێت و بە گوێرەی ئەوە چارەسەری گونجاو ئەدرێت بە نەخۆشەکە.

أعراض فقر الدم:

إنها حالة شائعة جدا ، وهناك العديد من الأسباب. هناك بعض الأعراض الخاصة بنوع فقر الدم التي تظهر فقط في بعض الأمراض ، ولكنها تشمل بشكل عام:

الشعور بالتعب.
التعب والإرهاق المبكر.
صعوبة في التنفس
صداع.
عدم انتظام ضربات القلب.
ألم في الصدر.
برودة اليدين والقدمين.
الشحوب
قلة التركيز

يتم فحص الشخص من قبل الدكتور واختباره من خلال الاختبارات المعملية وبالتالي يتم علاج المريض بشكل مناسب.

20/01/2024

حاڵەتی خواربوونی پشت بە لایەکدا
زیاتر لە تەمەنی هەرزەکاریدا دەستنیشان ئەکرێت ، هەروەها ئەو نەخۆشانەی کە دووچاری حاڵەتی شەلەلا دەماغ و خاوبوونەوە ماسولکەکان بوون توشی خواربوونی پشت ئەبن، ئەم حاڵەتە هەندێ جار لە منداڵاندا رووئەدات بەبێ هۆکار
ئەو کەسانەی کە توشی خواربوونی پشت ئەبن بەشێکی زۆریان حاڵەتەکەیان لە قۆناغی سەرەتاییدایە بەلام لە کاتی گەشەکردنی مندالەکە قوناغەکە زیاتر تەشەنە ئەکات بۆ ئاستێکی خراپتر هەندێ جار بەشێوەیک خواربوون پشت زیاتر ئەبێت کە ڕێگر ئەبێت لە سییەکان کە کاری خۆی بکات

نیشانەکانی حاڵەتی خواربوونی پشت :
١. ناهەوسەنگی شان
٢. ناهەوسەنگی دەفەی شان
٣. نایەکسانی لاکانی کەمەر
٤.دەرچونی بەشێکی پشت لەکاتی چەمانەوە

هۆکاری توشبوون بەم حاڵەتە:
١. بۆماوەی
٢.کاریگەری لە دایکبوون
٣. نەشتەرگەریی سنگ
٤.تووشبوون بە نەخۆشی بربرەکانی پشت
٥. نەخۆشیی درکەپەتەک
جۆرەکانی چارەسەکردن :
١. چارەسەری سروشتی و قاڵب
٢. عملیات

چارەسەرکاری سروشتی
رەوەند علی
بۆ وەرگرتنی چارەسەر ئەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە بکەن ٧٧٣٠٢٧٣٦٩٣

31/10/2023

زۆر جار ئەم پرسیارەم لێدەکەن ئایا بۆچـــی
نەخۆشەکەمان لەماڵەوە ئەتوانێت ڕێبکات بەڵام بۆ دەرەوە کورسی عەرەبانە بەکارئەهێنێت ؟

١ـ بەهۆی کەمی و نەبوونی متمانە .
٢ـ هەندێک جار نەخۆش هەرگیز بیرینەکردووەتەوە و بریاری نەداوە کە جارێکیتر ڕێبکات وتێکەڵی نێو کومەڵگابێت .
٣ـ نەخۆشەکە کە لەدەرەوە ڕێ ئەکات ئەبێت خێراتر بڕوات و پەلەی لێدەکەن .
٤ـ هەندێک جار دکتۆر ڕاگەیاندووە بە نەخۆشەکە جارێکیتر ناتوانیت رێبکەیت.
٥ـ هەندێک نەخۆش تەماشای ژیان ئەکات بە ئاسانتر کە لەسەر کورسی بێت بەراورد بەوەی کە پشت بە خۆی ببەستێت.

لەم خاڵانەی خوارەوە باسی ئەکەم کە چۆن بتوانین چارەسەری بکەین !

١ـ نەخۆشەکە ئەبێت وردە وردە ماوەی رێکردنی زیاتربکات بکات تاکو بتوانێت بروات بۆ ناو نەخۆشخانە و مارکێت یان دەرمانخانە،وە پێداویستی کانی تەواوبکات .

٢ـڕاهێنانکردن بۆئەوەی شێوازی ڕێکردنی خێراتربکات تاکو ئەگاتە ئەوەی یەك مەتر بە ١چرکە تەواوبکات بۆ ئەوەی لە دەرەوە بتوانێت هاوشێوەی خێرای کەسی ئاسایی ڕێبکات .


٣-دانانی کاتی پێویست لەکاتی دەرچوون بۆ نمونە ئەچیت بۆ دوکان ئەزانیت کە کاتێکی زۆرت ئەوێت بۆ ئەوەی بە ڕێکردن بگەیتە شوێنەکە بۆیە پێویستە کە کاتێکی زیادکراو دابنەیت بۆ ئەوەی بگەیت .
٤ـ ڕۆژانە رۆتینێک دابنێ بۆ ڕێکردن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک نەبوونی جوڵەی پێویستی رۆژانە هۆکار ئەبیت بۆ ئەوەی نەخۆشەکە زیاتر پاڵکەوتن و دانشتن هەلبژێریت بەم کردارە تەندروستی بە شێوەکی گشتی زیانی پێدەگات ، ئازار و گرژی ماسولکەکانی زیاتر ئەبن.
٥ـ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کورسی نەخۆش یارمەتیدەر ئەبێت کە نەخۆشەکە زیاتر متمانەی لای دروست بیت بۆ
ئەوەی توانای ڕێکردنی باشتر بێت .
٦ - پالپشتی کردنی نەخۆش وهاندانی بۆئەوەی دوبارە متمانە بە خۆی بکاتەوە لە لایەن خێزان، دەوروبەر و پزیشکی پسپۆرەوە.

بۆ زیاتر سود وەرگرتن لە تەکنیکی علاج طبيعي بۆ باشترکردنی ڕیکردن دەتوان پەیوەندیمان پێوەبکەن

چارەسەرکاری سروشتی /رەوەند علی محمد
٠٧٧٣٠٢٧٣٦٩٣

Photos from ‎Dr.Sarah Karim - دکتۆرە سارە کریم حمید‎'s post 20/10/2023
Photos from ‎B.H.B سەنتەری ڕاهێنانەوە و چارەسەری سروشتی‎'s post 20/10/2023
04/10/2023

گفتوگۆیەکی گرنگ :
هاورێی بەرێزم ڕاوێژکاری پزیشکی سەردانی کردنم بۆ شاری سلێمانی بەمەبەستی یارمەتیدانی ئەو نەخۆشانەی پێوستیانە بڕۆن بۆ وڵاتی هندستان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ،لەئێستادا ئێمە ئەتوانین یارمەتیان بدەین بۆ هەموو ئەو کارانەی کە پێوستیانە بۆ ئەو مەبەستە.

بۆچی وڵاتی هند بە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتوەکان دائەنرێت لە بواری پزیشکیدا :
١ـ زۆر بەی نەشتەرگەرییەکان بە جیهازی رۆبۆت ئەنجام ئەدات
٢ـ ئامێر و تەنکنیکەکان لە پێشکەوتندایە لە وڵاتی هند .
٣ـ بەراورد بە وڵاتانی کە نرخی نەشتەرگەریی پزیشکی هەرزانترە
٤ـ چەند جۆر نەشتەرگەریەک کە ئەمرۆ لە وڵاتی ئەمریکا ئەنجام ئەدریت بە هەمان شێوە لە وڵاتی هندستان ئەنجام ئەدرێت
٥ـ ستراتیجی دەوڵەتی هند لە کاری پێشنەیتی بۆ بواری پزیشکی پێشکەوتوە و ئاسانکارە بۆ هاوڵاتیانی بیانی
٦ـ نەخۆشخانەکان ژینگەیەکیان ڕەخساندوە بۆ ئاسانکاری کاری پزیشکی بە ڕووی چارەخوازاندا .

03/10/2023

سەنتەرەکەمان هەڵدەستێ بە بەکارهێنانی پـێشــکەوتوتریـن ئامێر و تەکنیکی ڕاهێنانەوە بۆ نــەخــۆشـییەکانی :
١ـ ئـینـزیـلاقی پشــت و مــل
٢ـ سەوەفانی جومگەی ئەژنـۆ
٣ـ ئێسکی زیادەی پاژنەی پێ
٤ـ جەڵتـەی مێشـــک CVA
٥ـ شەلەل بوونی نیوەی لەش
٦ـ ئیفلیج بوونی مێشکی منداڵان CP
٧ـ چارەسەرکردنی ئیلتهابی مێشک Meningitis
٨ـ چارەسەرکردنی ئیلتهابی جومگەکانی شــان
٩ـ چارەسەرکردنی ئیلتهابی مەچەک
١٠ـ چارەسەرکردنی گرفتەکانی دوای شکاوی
١١ـ چارەسەرکردنی گرفتەکانی هەڵئاوساوی پێ Edema
١٢ـ ڕاهێنانەوەی جەستەیی حاڵەتی پێکانی بربڕەی پشت
١٣ـ ئیفلیج بوونی لایەکی دەموچاو
١٤ـ چارەسەرکردنی ئیلتهابی ئەنیشـــک epicondylitis

ژمارەی مۆبایل: ٠٧٧٣٠٢٧٣٦٩٣

Photos from Back to healthy body - B.H.B's post 27/09/2023

لە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری خۆشەویستدا(د.خ)، باشترین کردارێک ئەنجامی بدەین ئەوەیە کە هەوڵدەین ببێت بە پێشەواو و نمونە بۆ ژیانمان وە لە رەفتار و گوفتارمان ڕەنگبداتەوە.

21/09/2023

چیرۆکی نەخۆشێک کە سەردانی کردووم بۆ ئـازاری شــانـی، ئێوەش ئـەتوانن وەکو نەخـۆشێک یان مـعالج طـبيعي سـود وەربگرن لەم ئەزموونە :
نـەخۆشێک تەمەنی ٤٠ ساڵبوو ،لە سەرخۆ هەستی بە ئازاری بەشـی لای راستی شانی کردبوو دواتر هەستی بە کرژبوونی ماسولکەکانی کرد ، نـەخۆشەکە گـێرایەوە بـۆم کە چــۆن ئەم حاڵەتەی تووشــببوو پـێش شـەش مانگ ئـیش و پاکردنەوەی ماڵەوەی کردبوو ، دواتر هەستی بە ئازارێک لە شانیدا کردبوو لەسـەرخۆ ئازارکە زیادکردبوو تاگەشــتووەتە ئەوەی کــرژی و وشــکبوون لە نێـو ماســولکەکاندا دروست بێت ،
شــوێنی ئـازارکەی شانی بە دیاریکراوی بەشی دەرەوەی شان و پـشتەوەی شانیــبوو ، ئــازارەکە بروسکەی لێدەدات بۆ نێو مل خوارەوەی دەفــەی شانی ، کاتێک وەسفی ئازارەکەی بۆم دەکرد دەیگوت ئـازارێکی زۆر توندە کاتێک دەستم بەرزدەکــەمەوە ئــازارەکەم زیاتر ئەبـێت ، لە بـەیانـیدا ئازاری شانم زیـاتــر دەکات ، بەلام کە نـیوەڕۆ دێت هەندێک جـوڵەی پێدەکەم ئازارکەم کەمتــر ئەبـێتەوە ، ئــازارکەی بەتـایــبەتـی لە نێـوان مــل و شــان دروست ئەبێت ، لە کاتی خـەوتنی شەودا ناتوانم بەلای راستی شانی بخەوم لەبەر ئــازار ، هەرچەندە ئەم ئافرەتە دەرمانی دژە ئیلتهابی و ئازار شکێنی بەکار ئەهێنا بەلام سودی لێوەرنەدەگربوو ، لە کۆتادا لە بەربوونی ئازاری زۆر نەیدەتوانی هەموو چالاکێکی رۆژانەیی ئەنجامبدات ،
پاش دەستنیشانکردنی حاڵەتەکەی لە رێگای فحسەکانەوە بە چەند جلسەیکەی علاج طبيعي نەخۆشەکە توانی سودم لێوەربگرێت بگەرێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیی بەبێ بوونی ئازار لە شانیدا .
لەم حاڵەتەدا دەتوان پەیوەندیم پێوەبکەن:
٠٧٧٣٠٢٧٣٦٩٣

01/09/2023

هەشت ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی ئازاری ئینزیلاقی پشت :

١ـ خۆپاراستن لە ئەنجامدانی وەرزش و ئەو جوڵانەی کە ئەبنە هۆی زیادکردنی ئازاری پشت
٢ـ لوولکردنی خاولی بۆ بەشی خوارەوەی پشت یارمەتیدەر ئەبێت بۆ رێکهێشتنەوەی پشت لە لە شێوەی سروشتی خۆیدا normal C shape ، دوورمان دەخاتەوە لە وەی کە جەستە نارێک بێت بۆ پێشەوە ، هەروەها یارمەتی دیسکی پشت ئەدات بگەرێنەوە شوێنی خۆیان بەشێوازێکی طبيعي، دانشتن بەشێوەی هەڵە نیشانەکانی ئینزیلاق زیاتر ئەکات
٣ـ خواردنەوەی ئاوی پێوست ،یارمەتی دیسکی پشت ئەدات خێراتر چاکبێتەوە لە کاتی ئازار چونکە'' دیکس'' %90 لە ئاو پێکهاتوە رووکاری دەرەوەی بە فایبەرێکی بەهێز رووپۆشکراوە بەلام لە بەشی ناوەوە لە شلە پێکهاتوە ، کاتیک لەش ئاوی پێوست وەربگرێت ئەو دیسکانە ئەپارێزیت لە کەمبوونەوەی مرونە و لاوازبوون.
٤ـ جوڵەکردنی تایبەت بۆ بەشی خوارەوەی پشت بەبێ ئازار زۆر گرنگە بۆ چاکبوونەوە چونکە پشت ئەو شوێنەیە کە رێژەی خوێنی زۆری بۆ ناڕوات بەڵام کاتێک کە وەرزش دەکەیت بەو بەشەی جەستە وروژاندنی خوێن خێراتر ئەبێت وە خێراتر چاکبوونەوە رووئەدات .
٥ـ ڕێکردن یارمەتی چاکبوونەوەی ئازاری پشت ئەدات ئەگەر ئازار زۆر بوو نەتوانی رێبکەیت تەنها ٢ خولەک رێبکە، بەردەوامبە دوای ٢٤ کاتژمیر ئەتوانیت زیاتری بکەیت تاکو ئەگاتە ٣٠ خولەک ئازارت لێ دوورئەخاتەوە.
٦ـ شێوازی خەوتن ئەگەر نەخۆش لەسەر پشت بخەوێت زیاتر فشار ئەخاتە سەر دەمارەکانی واباشتر لەسەر پشت بخەویت بەمەرجێ هەردوو قاچت نوشتاوبێت یان پشتی بەکاربهێنین بۆ ئەوەی هەردوو ئەژنۆ نوشتاو بێت کاتێک لەسەر پشت بخەوین.

٧ـ خۆپاراستن لە جوڵەی کشانی ماسولکەی بەشی پشتەوەی ڕان واتا قاچ بەرزنەکرێتەوە بۆ گۆشەی ٩٠ پلە، بەم جوڵەیە ئازاری هەستە دەماری نێو قاچەکان زیاتر ئەبێت .
٨ـ وەستان لەجوڵەکردنی ئەو قاچەی کە ئازاری تێدایە باشتروایە وەرزش بە قەچەکەیتر بکرێت کە ئازاری تێدانیە .

چارەسەرکاری سروشتی
رەوەند علی محمد
ژمارەی مۆبایل: ٧٧٣٠٢٧٣٦٩٣

Dr.Sarah Karim Hamid - YouTube 17/08/2023

لینکی چەناڵەکەم لە یوتیوب…

Dr.Sarah Karim Hamid - YouTube Share your videos with friends, family, and the world

11/08/2023

باشترین جۆری رێکردنەوە بۆ جومگەی پەنجەگەورەی پێ :

ئیستا بەردەستە و گەیاندنمان هەیە :

10/08/2023

حاڵەتی چەمانەوەی هەردوو پەنجە بۆ نێو لەپی دەست :
Dyputren contracture

ئەم حالەتە کار دەکاتە سەر یەک بۆ دوو پەنجەی دەست کە دەنوشتێتەوە بۆ نێو لەپی دەست ،ناتوارێت پەنجەکان بکرێنەوە ، بە گرانی جوڵە ئەنجامئەدرێت بۆ ڕێکردنەوەی هەردوو پەنجەی دەست ،لە ئەنجامی دروستبوونی گرێ لە نێو شانە ماسولکەیەکانی دەست کەلە ژێر پێستەوەن.

دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسولکە و بەستەری دەزوویی دەست لە ئەنجامدا ڕێگری و بەربەست دروست دەکات بۆ سەر پەنجەکان بگەرێنەوە شوێنی خۆیان و جوڵە ئەنجامبدەن بە میکانیکی تەندروست

نیشانەکانی حاڵەتەکە:
ئەنجامدانی جوڵە لە پەنجەکاندا سال بە سال خراپتر ئەبێت
سەرەتا دروستبوونی ئیلتهاب لە نێو لەپی دەستدا ، دواتر
هەستکردن بە نارەحەتبوون لە کاتی جوڵەکردن بە بێ بوونی ئازار
بە تێپەڕبوونی کات ئەو هەلئاوسانی ژێر پیست زیاتر ئەبێت کاریگەری بەجێدەهلێت بۆ سەر دەزوویی وەتری پەنجەکان
حالەتەکە لە هەردوو دەست رووئەدات لە%60

ئەو هۆکارانەی کاریگەریان هەیە بۆ دروستبوونی حالەتەکە :
تەمەن
بۆماوەی
جۆری پیشە
نەخۆشی شەکرە
کحول و جگەرەکێشان

چارەسەری فیزیایی و ڕاهێنانەوە رۆڵی گرنگ دەبینێت بۆ باشترکردن و چارەسەرکردنی حاڵەتەکە.

رەوەند علی
چارەسەرکاری سروشتی

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەوە:
٠٧٧٣٠٢٧٣٦٩٣

27/06/2023

جەژنی قوربان پیرۆزبێت لە هەمووان، هەر سەلامەت و لەشساغ بن 🌷

ڕاهـێنان بۆ ئازاری شــان لە حاڵەتی ( shoulder impingengment ) 15/06/2023

ڕاهـێنان بۆ ئازاری شــان لە حاڵەتی ( shoulder impingengment ) What is shoulder impingement syndrome?Impingement syndrome is a common shoulder condition seen in active adults, especially as they get older. This condition...

Photos from BHB products's post 15/06/2023
15/06/2023

شەش خاڵی گرنگ بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە 👇:

١- ڕێگەچارەی گونجاو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سترێس و قەلەقی، وە هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی.
٢- خواردنی تەندروست و پارێزگاری کردن لە کێشی جەستە.
٣- چالاکی جەستەیی و وەرزشکردن
٤- خەوتن بە گوێرەی پێویست
٥- واز هێنان لە جگەرە و خواردنە کهولییەکان
٦- جێبەجێکرنی هەنگاوەکان بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی وەکو دەستشۆردن…

بەهیوای سوود…

22/04/2023

جەژنی رەمەزان پیرۆزبێت لە هەموو لایەک 💐

23/03/2023

مانگی رەمەزان فورسەتێکە بۆ باشترکردنی تەندروستی دەروون،مێشک و لاشەمان…

پیرۆزبێت🌙🌙

07/03/2023

خۆراک و تەمەڵی غوددەی دەرەقی :

خۆراکی هاوسەنگ کە دەوڵەمەند بێت بە پێکهاتە خۆراکییەکان یارمەتی پاراستی تەندروستی هەموو ئەندامەکانی جەستە ئەدات، بەڵام ئەو کەسانەی کە کێشەی تەمەڵی غودەیان هەیە پێویست دەکات ئەم خۆراکانەی خوارەوە زیاد بکەن لە ژەمی ڕۆژانەیان:

١ــ پاقلەمەنییەکان
٢ــ شیر و بەرهەمەکانی
٣ــ بیبەری سەوز
٤ــ سەوزە ، سپێناغ ، برۆکلی
٤ــ چەرەزات
٥ــ ماسی
٦ـ قارچک
٧ــ هێلکە
٨ــ چەوری سوودبەخش : ئەڤەکادۆ ، زەیتی زەیتون، گوێزی هندی

بەهیوای سوود...

07/03/2023

چــەند ئامۆژگارییەکی گرنگ بۆ دوورکەوتنەوە لە ئازار :

١. ئەنجامدانی جوڵەی رۆژانە ڕێگایەکە بۆ دروستبوون و بڵاوبوونەوەی هۆرمۆنی دۆپامین dopamin لە نێو لەش لەهەمانکاتدا هۆرمۆنی یندۆرفین endorphin زیاتر دروست ئەبێت کە کاریگەرە بۆ کەمبوونەوەی ئازار لە جەستەدا بە شێوەکی سروشتی .
٢. ئەنجامدانی جوڵەی ژیرانە و خۆپاراستن لە جوڵەی توند واتا جوڵەکردن بەهەمان شێوەی نان خواردن ، خوێندنەوە، ئوتۆمبیل لێخورین ،قسەکردن پێوستی بە وەعیە ، هەست و ئاگایی هەیە ،ئەم تەکنیکە کاتێک بەتەواوی ئەنجامئەدرێت کە مێشک لە ڕێگای خانەکانییەوە ئەگاتە ئاستی هوشیاری بۆ جوڵەکردن، کە پێوستی بە ڕاهێنانکردن ئەبێت بۆ گەشتن بەم ئاستە .
٣. ئازاری جەستە نابێت زۆر بەقسەکردن دووبارەی بکەیتەوە بڵێیت بە خێزان و هاوڕێکانت چونکە مێشک زیاتر تەرکیز دەنێریت بۆ شوێنی ئازار لە جەستەماندا ڕفتارەکە مێشک ڕادەهێنریت لەسەر selected attention ، بۆ نمونە وەرزشکار ئازاری پێکانی هەیە لە هەمان کاتدا بەردەوام ئەبێت لە یارییەکانی ئەم نموونە واتا ئەتوانین کە خانەکانی مێشک neruoplacisity ڕابهێنێتەوە لەسەر ئەوەی کە هەڵیدەبژێرێت و ئەنجامی ئەدات .

٤. پێشخستنی توانای هەستکردن بەرامبەر بە هەستەکان واتا لە رێگای ئەم تەکنیکەوە ئەتوانرێت گرنگی بە باشترکردنی خوو ، ئاکارمان بدەین بۆ ڕێک ڕاگرتنی جەستە، نموونە یەک لە ئەنجامدانی ئەم تەکنیکە ئەوەیە کە بە پێوە ڕاوەستین ،پاشان چاوەکانت دابخەیت دواتر جەستە بەرێکی بهێڵیتەوە هەموو ماسولکەکان خاو بکەیتەوە بۆ ماوەی ٣٠ چرکە ئەم تەکنیکە مێشک جیاوازێکان ئەناسێتەوە لە نێوان ناڕێکی جەستە و ڕێک ڕاگرتنی جەستەدا .

٥. ئەنجامدانی ڕاهێنان بە وەستانەوە ڕێک ڕاگرتنی جەستە یارمەتیدەرئەبێت کە جەستە زیاتر ئاگاداری مێشک بکاتەوە لەم شێوازی جەستەیە، بەڵام مرۆڤ بەپێچەوانەوە دانشتن زیاتر هەڵبژرێت لە ژیانی ڕۆژانەدا ئەو شێوازە ئەبێت بە بەشێک لەو مرۆڤە کە تەمەنی گەورەبوو ، بەڵام ئەو نەخۆشانە کە ناتوانن ڕاوەستن لەسەر پێیەکانیان ئەتوان بە دانشتنەوە جوڵەی هۆشیار بوونەوەی ڕێک ڕاگرتنی جەستەیان ئەنجامبدەن هەموو ٣٠ خولەک جاری دووبارەی بکەنەوە بۆ نمونە نەخۆشەکە دانیشتوە دواتر چاوەکانیان دادەخات جەستە بە تەواوی ڕێک دەوستنێ لە ڕێگای هەستەکانی مێشکی نامەی هۆشیارکردنەوە ئەنرێت بۆ پەلەکانی .

٦. کاتی ئازار زەنگی موبایلەکەت دابنێ بۆ هەموو ٣ کاتژمێر بۆ بیرخستنەوەی هەناسەدان و خاوبونەوە، چونکە ئازار هۆکارە بۆ زیادبوونی سترێس و ناڕەحەتی لەهەمان کاتدا هەناسەدان گۆڕانکاری بەسەردێت هەندێ جار ماسولکەکانی سنگ توند ئەبێت بۆیە لەم حاڵەتەدا meditation ، هەناسەدانی قوڵ ئەنجامبدرێت: هەناسە هەڵدەمژیت لە ڕێگای لوتەوە پاشان لە دەمەوە دەکرێتە دەرەوە بۆ ماوەی ٥ خولەک .

٧. هەڵسوکەوتەکانی رۆژانە هۆکارێکن بۆ بوونی ئازار بۆ نموونە وەستان ،دانشتن ،ڕاکشان بە شێوازێکی ناڕێکی کاریگەر دەخاتە سەر میکانیکی جەستە ،ئەم ناڕێکییە ئەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار کاتێک ڕادەوەستی هەموو فشاری بەشێکی جەستە ئەکەوێتە سەر ئەو بەشەکەیتری جەستە بەم ڕەفتارە ئازاری پشت و جومگەکان دروست ئەبێت ،پێوست ئەکات بە بەردەوامی هەردوو بەشی جەستە بە یەکسانی بەکاربهێنرێت لە ژیانی ڕۆژانەدا .

٨. ئەو ئامرازانەی کە یارمەتی جەستە ئەدەن بۆ ڕێک وەستان وەکو بەستەر و قالب بۆ ڕێکردنەوەی پشت لە ڕێگای ئەو ئامرازانەوە مێشک هوشیار ئەبێتەوە بەرامبەر ماسولکە و جومگە و ئێسکەکان بەشێوەیەکی دروست و ڕێک ڕاوەستاون بەم کردار ماسولکە لە ستریس دوور ئەکەوێتەوە پاشان جەستە لە ئازار ئەپارێزن .

٩. خۆپارستن لە پێڵاوی فلات و ژێر بەرز سترێسی زیاتر دەخاتە سەر هەموو ماسولکەکان هۆکار ئەبێت بۆ زیاد بوونی ئازار، هەڵبژاردنی پێلاوی تەندروست بۆ ژیانی ڕۆژانە .

١٠. بایەخدان بە خۆت کە پێکدێت لە خەو، ژەمەکانت ، یۆگا ، وەرزشکردن ، ڕێکردن ، meditation , هۆشیارکردنەوە بیرکردنەوەی دروست.

ئامادەکردن : رەوەند علی
ماستەر لە چارەسەری سروشتی و ڕاهێنانەوە
ژمارەی مۆبایل ٠٧٧٣٠٢٧٣٦٩٣

02/03/2023

پێکانی دەماری شانی منداڵ Brachial Plexus injury
چـــەپکە هەستە دەماری شان کە لە بەشی خوارەوەی مل تێپەڕئەبێت بە تەنیشت ئێسکی چەڵەمەدا درێژ ئەبێتەوە بۆ نێو شان ،قۆل ،دەست ئەو هەستە دەمارە ڕێگایەکە بۆ هەماهەنگی لە نێوان مێشک و پەلی سەرەوە دروست ئەکات بۆ ئەنجامدانی جوڵە ،هەست بەرامبەر بە شتەکانی دەوروبەر وەکو ساردی ،گەرمی
چــۆن منداڵ توشی ئەم حاڵەتە ئەبێت ؟
لەکاتی لەدایکبونی تەنگانەدا دەماری ملی منداڵەکە بەلایەکدا دەسوڕێت وە دەماری Brachial Plexus توشی کشــان ئەبێت , دواتر پێکان رووئەدات هەروەها ، لە ١٠٠٠ منداڵ ٢ منداڵ توشی ئەم حاڵەتە ئەبێت لەکاتی لە دایبکون
کاریگەر ئەبیت بۆ لە دەستدانی بەشێک لە هەستە و جوڵە

نیشانەکانی :
لە دەستدانی بەشێک لە جوڵەکردنی شان ،قۆل ،دەست
لە دەستدانی هەست
دەرکەوتنی شەلەل لە پەلەکەدا وەکو شان ،قوڵ ، دەست
نەبوونی توانای بۆ کونترۆڵکردنی دەست
بۆ ڕاوێژکردنی ئەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن
٠٧٧٣٠٢٢٧٣٦٩٣
رەوەند علی
ماستەر لە چارەسەری سروشتی و ڕاهێنانەوە
زانکۆی عوسمانییە ، زانکۆی بەندلخاند

01/02/2023

Edema, ئەدیما ( هەڵئاوسان )

هەڵئاوسان لە جەستەدا ئەم حاڵەتە زیاتر لە پـێ و قـاچدا دەردەکەوێت، بەهۆی حەسربوونی یان کۆبوونەوەی شلە لە نێو شانەکاندا. کە لە لایەن ملولەکانی خوێنەوە دەڕێژرێت.

ــ ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی" ئەدیما"
دانشتن بۆ ماوەیەکی دڕێــژ
مانەوە لەیەك حاڵەت دا لە کاتی پاڵکەوتن ، دانشتن ، وەستان
خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لە سوێری
دوو گیانی
سوڕی مانگانە
هەندێ جار ئەدیما روودەدات بە هۆی بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردن
نەخۆشی شەکرە
فشاری خوێن
کێشەی هەستە دەمار ( عصب )
سترويد
ستروجين

ئەو هۆکارە ترسناکەنەی کە دەبنە هۆی ڕوودانی ئەدیما لاوازی دڵ
ناتەندروستی جگەر
نەخۆشییەکەکانی گورچیلە
لاوازی خوێنهێنەر
تێکچونی سیستەمی لیمفاوێکان
کەمی خواردنی پرۆتین لە نێو ژەمەکان

رەوەند علی محمد
ماستەر لە چارەسەری سروشتی و ڕاهێنانەوە

بۆ ڕاوێژکردنی زیاتر پەیوەندی بکەن
٠٧٧٣٠٢٧٣٦٩٣

12/01/2023

هەوکردنی میزڵدان و بۆری میزی درێژخایەن:

هەوکردنی درێژخایەن واتە کەسەکە سەڕەرای وەرگرتنی چارەسەر نیشانەکانی بەردەوام ئەبن ، یاخود هەوکردنە دوبارە سەر هەڵدەداتەوە دوای ماوەیەکی کەم لە تەواوبوونی دەرمانەکان.

دیارترین هۆکارەکانی برییتن لە :
ــ ئەم حاڵەتە بە گشتی لە ئافرەتاندا زیاترە بە هۆی گۆرانی هۆرمۆنات و پێکهاتەی ئەندامی مێینەوە.
ــ گرنگینەدان بە پاک و خاوێنی ، یاخود شێوازی هەڵە لەکاتی پاککردنەوەی ئەندامی زاوزێ بەتایبەت لە خانماندا.

ــ پاکنەکردنەوەی ئەندامی زاوزێ لە پێش وە لە پاش ئەنجامدانی سێکس. یاخود هەندێک ڕێگای ڕێگەگرتن لە دووگیانی ڕەنگە هۆکار بن بۆ دوبارە تووشبوون بە هەوکردن.

ــ کێشەی بۆماوەیی لە پێکهاتەی بۆری میز و میزڵدان.
ــ نەخۆشی شەکرە و هەر نەخۆشییەکی تر کە بەرگری جەستە کەم دەکاتەوە.

ــ خزانی میزڵدان (دابەزینی میزڵدان).
ــ ئاوسانی پرۆستات لە پیاواندا.

ــ نەمانی سووری مانگانە هۆکارێکە بۆ ئەم حاڵەتە بە هۆی گۆرانی هۆرمۆنات.

ئەم حاڵەتە پێویستی بە پشکنین وە هەندێک جار سۆنار و تیشکە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکەی.
چارەسەرەکە بە گوێرەی تەمەن و هۆکارەکە دیاریدەکرێت لە لایەن پزیشکەوە.

بە هیوای سوود و هەر سەلامەت بن💐

د.سارە کریم حمید
بەکالۆریۆس لە هەناوی و نەشتەرگەریی گشتی.

05/01/2023

ساڵی تازە ٢٠٢٣ پیرۆزبێت...
بەهیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ هەموو لایەک.

Videos (show all)

Happy women’s day
https://youtube.com/@dr.sarahkarimhamid6278?si=0PCz87Jttn4Epfa1‎‏https://www.facebook.com/Backtohealthybody?mibextid=YME...
پێداویستی پزیشکی و ریهاب، پێداویستی وەرزشی بە گەرەنتی و نرخی گونجاو.https://youtube.com/@dr.sarahkarimhamid6278?si=0PCz8...

Website