Craftsnew-life-style

Craftsnew-life-style

زانیاری لەسەر کەلارەکــەم
بەخێربین بۆ پەیــچــەی
Kalar

21/10/2020

4pcs set Moon Star Bat printing High Quality Bedding Set Bed Linings Duvet Cover Bed Sheet Pillowcases Cover Set

Photos from Craftsnew-life-style's post 20/03/2019

ئەمڕۆی ڪەلار
بەوشەیەک وەسفی شای شاران بڪە...

18/03/2019

دانانی کورسی لە پارکی ناوبازاڕ بۆ خزمەتی هاوڵاتیان داواکارین پارێزگاری لێ بکەن بۆ ئەوەی ڕێبواران بتوانن کاتێکی ئاسودە بەسەر ببەن

#

17/03/2019

بەناوی خودای گەورەالحمدلله کەخودا بارانی بەڕەحمەتی بۆناردین لەچی شوێنێک لەگەڵمانن کەش و هەوای ئێستای ناوچەکانتان چۆنە ؟؟
بەبیر هێنانەوە وەک وتومان ئەم شەپۆلە تا چەند ڕۆژێکی دیکە بەم شێوازە بارانی بچڕ بچڕ و بروسکە بەشێوازی بەهاری بەڕێدەکەین والله اعلم

09/03/2019

بەفەرمانی بەرێز بەرێوبەری بەشی ھاتوچۆی کەلار دەستبەسەر ماتوڕسکیل دەگیرێت

ئەمرۆ لێپرسراوی وەجبەی کارمەندانی بەشی ھاتوچۆی کەلار لەگەل کارمەندانی ھاتوچۆ کۆبوەوە
بەمەبەستی
١- دەستبەسەراگرتنی ئەو ماتۆرسکیلانەی کە دەبنە ھۆی بێزاری ھاوڵاتیان لەکاتی گەشت و سەیران (ئەوكەسانه ناگرێتەوە کە بەمەبەستی کارکردن بەکاری دێنن )

٢- زیاتر رێنمایی کردن و ھاوکاری کردنی شۆفێران و گەشتیاران و خەلکی دەرەوەی شار ئاسانکاری کردن بۆیان و رێنوێنی کردنیان لە شەقامەکان.

٣- لەکاتی دروست بونی قەرەباڵەخی لە ترافیک لایتەکانی ناوشار ئاماژە دەستیەکانی کارمەندانی ھاتوچۆ لە پێشترە لە گڵۆپی ترافیکەکان بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ ھاتوچۆی شۆفێرا......
ڕاگەیاندنی ھاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان

07/03/2019

له‌ لایه‌ن لیژنه‌ى عه‌لوه‌ى كه‌لاره‌وه‌ شوێنى له‌فه‌ فرۆش و ئه‌وانه‌ى له‌به‌رده‌م عه‌لوه‌كه‌ كارده‌كه‌ن بۆ كاسبكاران چاككرانه‌وه‌ كه‌ پێشتر شوێنه‌كه‌یان خراپ بوو نیگه‌رانى لێكه‌وتبووه‌وه‌.

16/02/2019

رێژه‌ى باران بارينى رۆژی ھەینی 15 / 2 / 2019 له‌سنورى ئيداره‌ى گه‌رميان به‌پێی ئامارى هۆبه‌ى كه‌شناسى له‌ به‌ڕيوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتوكاڵى گه‌رميان.

16/02/2019

خوشترین گورانی بەسەر کەلارەکەم زۆرترین کومینتم دەویت 1000 کومنیت

25/01/2019

هاوریێانکومینت😘

25/01/2019

مووچەی مانگی یانزە 11

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند لە ڕۆژی 5 ی 2 ی 2019 دەست دەکەین بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یانزە...

12/01/2019

پێشبینی دەکرێت لە سبەینێووە شەپۆلێکی تری"باران بارین و بەفر بارین وهەورە بروسکەو تەرزە"هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ئەگەری ڕێژەیەکی زۆری باران و بەفر هەیە لەزۆبەی ناوچەکان
لەهەمان کاتدا لە16و17ی ئەم مانگەوە بارستە هەوایەکی زۆر ساردی جەمسەری تەواوی کوردستان و عێڕاق بەگشتی دەگرێتەوە🌨️☃️
لەم ماوەیەدا کوردستان بە سەرمایەکی زۆر توند و سەختدا تێپەڕدەبێت کە لەچەندین ساڵی ڕابردوو وێنەی نەبووە و ئەگەری بەفر بارینی زۆریش هەیە لەبەشێکی زۆری ناوچەکان بە سەنتەری شارەکانەوە....❄️
"وەللە اعلم"

06/01/2019

کەمێک پێش ئێستاو لەکاتژمێری 04:41 ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.9 پلە بەپێوەری ڕێختەر ناوچەکانی نێوان خانەقین و قەسرشیرینی لەرزاندەوە لەقوڵایی 10km ژێر زەوی ناوچەکە بەدوری 47km لەسەنتەری کەلار...

02/01/2019

ئێستا بارانە😌

17/12/2018

لەڕودوایکی تەقەکردن هاوڵاتیەک کوژراو دوو برای بریندار بوون
ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەمە لەگەڕەکی گۆران قەزای کەلار لەئاکامی دروست بونی شەڕ لەنێوان چەن برایەک یەکیکیان دەکوژرێ و دوو برای دیکەیان بریندار دەبێت ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە بەناوی ( محمد براعەزیز نادر ) لەدایکبووی 1994 لەئێستادا یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە و بریندارەکەی دیکەش لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویستی بۆکراوە تائێستا هۆکاری ڕوداوەکە دیارنیەو پۆلیس لەسەرڕوداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە.
ڕائیدی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان گەرمیان

09/12/2018

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار
ـ بەشی چالاکی وەرزشی ـ
ئاگاداری قوتابخانە بەڕەتیەکان و خوێندنگا ئامادەییەکانی ناو شاری کەلار و ناحیەی ڕزگاری و پێپاز دەکەینەوە ، خوولی بالەی کوڕانی قوتابخانە بنەڕەتیەکان و خوولی بالەی کچانی خوێندنگا ئامادەییەکان دواخرا بۆ کۆرسی دووەم بەهۆی نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار

07/12/2018

ئیستا
بەھۆی باران بارینەوە ڕێگای گەرمیان سلیمانی داخراو پردی قەترە ئاوبردی

07/12/2018

ڕێگای نێوان خانەقین و کەلار
کەمێک پێش ئێستا
08:40PM
بەهۆی هاتنی لافاوی زۆرەوە بچڕاوە بۆ ئاگاداری هەموولایەک ...

Photos from Craftsnew-life-style's post 06/12/2018

بە .. ناحیەی ڕزگاری

تادێ ئاستی ئاو لەناو ناحیەکە بەرزتر دەبێەوەو بارانی بەخوڕیش بەردەوامە،، تکایە ئاگاداربن و منداڵان بەهیچ شێوەیەک نزیک ئاوەکان نەکەونەوە ...

06/12/2018

ماشاللە😌

Photos from Craftsnew-life-style's post 30/11/2018

کەلارەکەم💋💜💜💜😀
کومینت بکەن یان هاوریکەت تاک بکە😘😙

Photos from Craftsnew-life-style's post 29/11/2018

ڕوداویکی پێکدادان لە نیوان چوار ئۆتۆمبیل وە یەک ماتۆر سکیل .

ڕوداویکی پێکدادان لە ناوشاری کەلار -نزیک تەلاری (دیندار )لە نێوان (ئۆپڵ ڤکترا وە ھوندا تکسون وە دوو ھوندا مینی پاس وە ماتۆڕسکیل سێ تایە) ،لە ئەنجام شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکە بریندار بوو .وە زیانیش بەر ئۆتۆمبیلەکان کەوت .مەفرەزەکانی هاتووچۆ بەزووی گەشتنە سەر ڕووداوەکە بۆ کۆنتڕوڵ کردن وە لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکە..

بەھیوای سەلامەتی ھەموو لایەک

26/11/2018

جوانە وایە😞

Photos from Craftsnew-life-style's post 22/11/2018

چەند دارەکەی تازە
بۆ جوانی شارەکەمان سەوزی جوانەو

20/11/2018

حەوت هاوڵاتی یەک خێزان لە چەمچەماڵ گیان لەدەستدا

بەپێی زانیارییەکان لەو رووداوەدا حەوت کەس مردوون بەهۆی سووتانەوە بووە و ٣ مناڵ و ٤ گەورە

18/11/2018

دوایین نرخی جۆرە جیاوازەکانی زێڕی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاشکراکرد:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ١٧٦ ھەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٠٧ ھەزار و ٥٠٠دینارە .

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٢٣٩ ھەزار دینارە.

یەک لیرەی ستاندارد بە ٣٢٣ ھەزار دینارە.
ــــــــــــ
نرخی یەک ئۆنسە زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ١٢٢١ دۆلارە

17/11/2018

ڕۆژی سێ شەمە ٢٠/١١/٢٠١٨ پشووی فەرمیە بەهۆی ١٢ی ربیع الاول،ەوە

16/11/2018

بسم الله الرحمن الرحیم
پێشبینی باری كه‌شی ۲٤ كاتژمێری داهاتووی ناوچه‌كانی گه‌رمیان و ده‌وروبه‌ی :

(( هەینی ))

۲٥ / ۸ گەڵاڕێزان / ۲۷۱۸ کوردی
۹ / ۳ ربیع الاول/ ۱٤٤۰ کۆچی
۱٦ / ۱۱ تشرینی یەکەم / ۲۰۱۸ میلادی


* سەرلەبەیانی ئاسمان هەتاو بۆ نیوە هەوری دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران بارین لەدووسەعاتی یەکەمی بەیانیداو دواتر ئاسمان هەتاو بۆ کەمێک هەوری دەبێت.

* ئێواره‌ ئاسمان هەتاو بۆ کەمێک هەوری دەبێت لەچەند ناوچەیەکی جیاواز بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری بڕێک تاوە بارانی ناوخۆیی هەیە بەزۆریش ناوچەکانی باکوری گەرمیان.

* شه‌و ئاسمان ساماڵ بۆ کەمێک هەوری دەبێت .

* بەرزترین پلەی گەرمی پاش نیوەڕۆ دەبێت لەدەشتەکان ۲۲° پله‌ی سه‌دی وه‌ له‌به‌رزاییه‌كانی باکوری گەرمیان ۱۹° پله‌ی سەدی دەبێت، وە نزمترین پله‌ی گه‌رمی پێش خۆرهه‌ڵاتن ده‌بێت لەدەشتەکان ۱۲° پله‌ دەبێت و له‌به‌رزاییه‌كانیش ۹° پلەی سەدی ده‌بێت .

* ئاراستەی با باشووری خۆرئاوا بۆ خۆرئاوا دەبێت بەخێرایی نێوان [ ٥ - ۱۰ ] کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا.

* واللە أعلم

14/11/2018

ئاھەنگی چوارەمین خولی دەرچوان دواخرا

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی چوارەمین خولی دەرچوانی زانکۆمان دەکەینەوە کە بەھۆکاری گۆرانکاری کەش و ھەوا ئاھەنگی دەرچوان کە بریار وابوو سبەی ئەنجام بدرێت دواخرا بۆ رۆژی یەکشەممە ١٨/ ١١/ ٢٠١٨ لەھەمان کات و لەھەمان شوێن .

13/11/2018

بەناوی خودای گەورە #ڕاپۆرت شەپۆلی بارا بارین ☔
سبەی چوار شەمە ۱۱/۱٤ سەرەتا باران بارین لەناووچە شاخاوێکان و ناوچەکانی دهۆک و هەولێر دەست پێ دەکات

🔵 لەکاتی شەووی چوارشەممە دا شەپۆلەکە زیاتر فراونتر
دەبێت سەرجەم کوردستان دەگرێتەوە تا ڕۆژانی
پێنج شەممە و هەینی بارانی زستانە دەبێت ئەگەری وستانی هەیە بەڵام کاتییە لەگەڵیشدا پاشان دەست پێ دەکاتەوە

⚫ پەلەکانی گەرما ٤ پلە دادەبەزێت ئەگەری بەفر بارین بۆ ناووچە شاخاوێکان کراوەیە 🍂🍁 تێکرای باران بارین ئەم دوو ڕۆژە بەپێی پێشبینێکان ٥۰ ملم دەبێت بۆیە لەکاتی باران بارین ئەگەری هەیە ئەم ڕێژەیە زیاد بکات یاخود کەم بکات واللە اعلم

🔴لەڕۆژانی شەمە ڕاپۆرتمان دەبێت بۆ شەپۆلی دووەم کە چەند ڕۆژ بەردەوامی هەیە وە مۆدڕنە جیهانێکان پێشبینی باران باین تا سەری مانگ دەکەن ان شاء الله

⚠والله اعلم خودا زانا ترە ئەوەی لەسەر ئێمەیە پێش بینیە هەمووکارو فەرمانێک بەدەستی خودایە جل وعلام

😍 ئێمە خۆشی ئێوە بە سڵامەت😍

Videos (show all)

خوشترین گورانی بەسەر کەلارەکەم زۆرترین کومینتم دەویت 1000 کومنیت
لەبەر زۆری کومینت پۆستمان کردشێری بکەن

Website