Applied Computer Science of Charmoo University
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Applied Computer Science of Charmoo University, College & University, .
#ناساندنی-بەش 🌷
#کۆمپیوتەری-کرداری (Applied computer)🖥💻
#زانکۆی چەرموو
★★★★★★★★★★★★★★★★★★★★★★★★
#ئەم بەشە سەر بە کۆلێژی (زانستە کرداری و تەندرووستیکان)ە لە زانکۆی چەرموو ، وە یەکێکە لە بەشە زۆر باشەکانی ئەم زانکۆیە ، وە ئەم بەشە تاکە بەشە لە کوردستان و تەنها لە زانکۆی چەرموو هەیە.🙂
#خوێندن📝 لەم بەشە بۆ ماوەی چوار ساڵە و خوێندن تێیدا بە زمانی ئینگلیزیە 🇬🇧 . پاشان خوێندن لە زانکۆی چەرموو #سیستمی بۆڵۆنیا پەیڕەو دەکات و خوێندن تێیدا بە شێوەی کۆرساتە و خوێندکار دەبێت هەشت کۆرس بخوێنێت لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا ، کە هەر ساڵە و دوو کۆرس دە خوێنرێت ، خوێندن لەم سیستەمەدا بە هەموو شێوەیەک بە ئینگلیزیە و هەوڵدەدرێت لە ساڵی یەکەمدا خوێندکار فێری ئەم زمانە بکرێت لەگەڵ هەوڵدانی تەواوی خوێندکارەکە بۆ فێربوونی ، کە زۆرینەی بابەتەکانی بۆ ئینگلیزیە و تەنها یەک بابەتی تایبەت بە بەشەکە دەخوێنرێت ، وە لە بڕوانامەکەشیدا ئاماژەی گرنگ دەدەن بە زمانەکەی !! .
#لە ساڵی یەکەمدا ئەم وانانە دەخوێنرێت :
of information technology
writing
reading
listening
speaking
skill
thinking (first semester) " Reaserch (second semester)
(first semester) " Genocide
(second semster)
(first semester) " Social activity (second semester)
#بۆ ساڵانی داهاتووش ئەم بابەتانە دە خوێنرێت :
{ Programming language ( Java , Java script , Paython , PHP , HTML , CSS ) , Analyze data , Analyze design , Web design , Application , Computer basic , Design data structure , Design and developing program , Data base ( create and organize ) , Computer networking , security } .
#داهاتووی ئەم بەشە زۆر باشە بۆ کەسێک کە بە باشی هەوڵبدات و خۆی ماندووبکات چونکە بەڕاستی قورسە❗
#ئەم باشە لە داهاتوودا هەلی کاریان زۆرە و بە هۆکاری ئەوەی زمانی ئینگلیزیان باشە لە کۆمپانیاکان و شوێنە ئەهلیەکان ، یا خوود وەک فەرمانبەری حکومەت ، یان دەتوانێت دوکانێک دابنێت بۆ خۆی ، یان دەتوانێت لە ماڵەوە دابنیشێت و پڕۆگرام و داتابەیس درووست بکات ، وە چەندانی تریش ، وەک ئاشکرایە لای هەمووان کە هەتا بەرەو پێش بڕۆین دونیا بەرەو تێکنۆلۆژیا دەڕوات بۆیە هەتابێت هەلی کار زۆرتر دەبێت ، (بەڵام تا ئێستا کەس نازانێت ئایا دەتوانن پیشەی مامۆستایەتی بکەن یاخود نا) ، پاشان دەبێت ئەوە باش بزانرێت کە ئەگەر کەسێکی لێهاتوو و زیرەک نەبیت ناتوانیت ئەمانە بکەیت⚠⚠ .
#ئەم بەشە تەنها دوو ساڵە کراوەتەوە و هیچ دەرچوویەکی نییە (^.^) .
#کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو :
76.429 بۆ خوولی یەکەم
79.429 بۆ خوولی دووەم
#تێبیینی🤚🏻: بە پێی کۆنمرەی قوتابیان و پێشبیینیەکان کۆنمرەی وەرگیراو بۆ ئەمساڵ زیاد دەکات ، بۆ ئەم ساڵ تەنها خوێندکارانی خوولی یەکەم وەردەگرن .
بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتر و وەرگرتنی زانیاری تر سەردانی
سایتی زانکۆی چەرموو بکەن لەڕێگای ئەم لینکەوە :
http://mas.charmouniversity.org/scientific-departments/Applied-Computer